(به‌یروت، 2ی ئه‌یلولی 2011)- رێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی سنور به‌زاندن و هێرشه‌كانی سوپای ئێران و توركیا بو سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزه‌وه، تا ئێستا لانی كه‌م 10 هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی و به سه‌دانی تریش ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه. هیومان ڕایتس وۆچ رایگه‌یاند كه هه‌ندێ له هێرشه‌كان به‌بێ ڕه‌چاووكردن و دڵنیابوون له كه‌مترین زه‌ره‌روو زیانه‌كان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراون.
هه‌ردوو ووڵاتی ئێران و توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له هێرش و تۆپبارانه‌كانیاندا ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌یان كردۆته ئامانج كه به درێژایی سنوره‌كانیان له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی عێراقدان. كاتێك هیومان ڕایتس وۆچ، له مانگی ئابدا سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد ، دانیشتوان و به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه ووتیانزۆرێكله ئامانجه‌كان ته‌نهاهاووڵاتیانی مه‌ده‌نینو به هیچ جۆرێك ناوچه‌كانیان له‌لایه‌نئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌وه به‌كارنه‌هێنراوه.
به‌ڵگه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه تۆپبارانه به‌رده‌وامه‌كانی سوپای ئێران هه‌وڵێك بێت بۆ وه‌ده‌رنانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی كه نزیكن له سنووره‌كانی ئێرانه‌وه.
جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس وۆچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، "ساڵ له دوای ساڵ، هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ی باكوری عێراق به ده‌ست ئه‌و هێرش و سنوور به‌زاندنانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام له ئێستادا بارودۆخه‌كه زۆر خراپه. پێویسته ئێران و توركیا هه‌موو تواناكانیان بخه‌نه‌كار له پێناو پارێزگاری كردن له سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌رو ماڵیان له هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێك، به‌بێ گوێدانه هۆكاری هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر كوردستانی عێراق."
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزه‌وه، ئێران ده‌ستی كرد ووه به هێرشه سه‌ربازییه‌كانی بۆسه‌ر باكوری عێراق به‌بیانووی له‌ناوبردنی چه‌كداره‌كانی پژاك كه له‌و ناوچه شاخاویانه‌ی سه‌ر سنووردان. هه‌روه‌ها له رۆژی 18ی ئابه‌وه، توركیا ده‌ستی كردووه به هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه سنووریه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا، به‌مه‌به‌ستی لێدانی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كه گرووپێكی چه‌كدارییه به درێژایی ده‌یان ساڵه له شه‌ڕ و ململانێدایه له‌گه‌ڵ توركیادا.
تۆپبارانه‌كانی ئێران
به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه مرۆییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڕاپۆرتی میدیاكان، له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزه‌وه ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئێران دژی چه‌كدارانی پژاك له‌و گوندانه‌ی نزیكن له سنوره‌كانی ئێرانه‌وه بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی سه‌دان خێزان و كوژرانی لانی كه‌م سێ له‌و گوندنشینانه و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك. جووتیارانی ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ر سنوور به هیومان ڕایتس وۆچیان ڕاگه‌یاند له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه تۆپبارانه‌كانی ئێران زه‌ره‌رو زیان وێرانكاریه‌كی زۆری به ماڵه‌كانیان گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها بینیوویانه سه‌ربازانی ئێرانی سنووریان به‌زاندووه بۆ ناو خاكی عێراق و مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان كووشتوون. به‌پێی ووته‌كانیان هێرشه‌كانی ئه‌مجاره بۆسه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ماڵ و حاڵیان هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه هیومان ڕایتس وۆچ له ڕاپۆرتێكی مانگی ته‌موزی ساڵی 2010 تۆماریكردبوون.
له ماوه‌ی نێوان 26 ی ته‌موز تا 6ی ئاب، هیومان ڕایتس وۆچ سه‌ردانی ناوچه‌كانی چۆمان ، قه‌ڵادزیه، قه‌سریه، سه‌نگه‌سه‌ر و ژاراوه‌ی كردوو چاوپێكه‌وتنی كردووه له‌گه‌ڵ زیاتر له 12 له‌و گوندنشینه ئاواره‌بووانه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی هێشتا له گونده‌كانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و له ژێر تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێراندان. هه‌موو ئه‌و گوندنشینانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا كرا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرووپه چه‌كداره‌كان له ناوچه‌كانیاندا نه‌بوون و هیچ ئامانجێكی سه‌ربازیش له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌كانیاندا نه‌بووه نه پێشتر‌و نه له كاتی تۆپبارانه‌كاندا. ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ونه زنجیره چیاكانی قه‌ندیل، به‌درێژایی سنووره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی، ئه‌م ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان.
له كامپی ئاواره‌كانی گۆجار له پارێزگای سلێمانی، فاتمه محمدی ته‌مه‌ن 70 ساڵ به هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند كه له كۆتایی مانگی ته‌موزه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان وێران بوو به‌هۆی تۆپه‌كانی ئێرانه‌وه خۆی و 11 له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له گوندی سونێ هه‌ڵهاتوون. گوندی سونێ به دووری 30 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری قه‌ڵادزێ. هه‌روه‌ها ووتی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی گونده‌كه‌ش به‌هۆی تۆپبارانه‌كانه‌وه وێران بوون.
فاتمه محمه‌د ووتی، "زیاتر له شه‌ش ساڵه ئێران ناوچه‌كه‌مان تۆپباران ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ساڵ بێ شوومار بوو، نازانم بۆ ئێران گونده‌كه‌مان تۆپباران ده‌كات – هه‌رگیز هیچ چه‌كدارێكی پژاكمان نه‌بینیووه. هیچ چه‌كدارێكی پژاكم نه‌دیووه له گونده‌كه‌ماندا."
هێرشه‌كانی توركیا
له 18ی مانگی ئابدا، توركیا ده‌ستی كرد به هه‌ڵمه‌تی بۆمباران كردنی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه، كه تۆمه‌تباری كردبوون به تێوه‌گلانیان له چه‌ند هێرشێكی خوێناوی پێش وه‌خت له ناوخۆی توركیادا. به‌رپرسانی عێراقی ڕایانگه‌یاند، له 21ی ئابدا، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ئوتۆمۆبێلێكیان كرده ئامانج كه چه‌ند هاووڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی تێدا بوو. به‌پێی ووته‌ی خزمانی نزیك له قوربانیه‌كان و به‌رپرسانی ناوخۆیی و ڕۆژنامه‌نووسان، له هێرشه‌كه‌دا حه‌وت له ئه‌ندامانی خێزانێك بوونه‌ته قوربانی. به‌ڵام توركیا نكۆڵی له‌وه ده‌كات كه فرۆكه جه‌نگیه‌كانیان به‌رپرسیاربووبن له‌و هێرشه.
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه، كه له‌نێویاندا چوار منداڵ هه‌بوون، له‌ناو پیكابێكی سپی نیسان 2011 دا بوون به مه‌به‌ستی سه‌ردانی خزمانیان له گوندی بۆڵێ له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوون به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕانیه. شه‌ماڵ حه‌سه‌ن كه له ڕۆژی هێرشه‌كه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ی ڕێزان و كچه‌كانی سۆلین ته‌مه‌ن 2 مانگ، سۆنیا 18 مانگ و هه‌روه‌ها دایك و باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و دوو منداڵی تر گیانیان له‌ده‌ستداوه، له رۆژی 29ی ئابدا به خه‌مبارییه‌وه هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند، "هێرشه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو به جۆرێك كه لاشه‌كانیانمان نه‌ده‌ناسیه‌وه. داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م كه لێپرسینه‌ه‌وه‌ی جدی له توركیا بكات له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه . چونكه ماڵ وێرانیان كردم."
چه‌ندین وێنه‌ی فۆتۆگرافی ڕووداوه‌كه و ووته‌كانی حه‌سه‌ن له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه له‌لایه‌ن زۆرێك له میدیا كوردیه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه له وێنه‌كاندا لاشه‌ی سووتاو كه‌رت بووی منداڵ و گه‌وره‌كان له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه له نزیك سه‌یاره تێكشكاوه‌كه‌و ه كه‌وتبوون. هیومان ڕایتس وۆچ نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆ دروستی ئه‌و وێنانه پشت ڕاست بكاته‌وه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌و ده‌ورو به‌ره‌دا نه‌بوو كه ئاماژه به بوونی ئامانجی سه‌ربازی بكات.
سوپای توركیا ڕایگه‌یاند له 17ی ئابه‌وه، له ئه‌نجامی بۆمباران و هێرشه ئاسمانییه‌كانیدا زیاتر له 145 چه‌كداریان له باكوری عێراق كوشتووه كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به په‌كه‌كه بن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ڕه‌تكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیان به‌رپرسیاربن له كوشتنی ئه‌و خێزانه و ده‌ڵێن كه له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت ئاسه‌واری ئۆتۆمبیله تێكشكاوه‌كه هاوسه‌نگ نیه له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری هێرشی ئاسمانییه‌كاندا. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه كرد وه كه فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی وه‌ك چه‌كی دژه فڕۆكه‌و شوێنی حه‌شاردانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆردومان كردووه له‌و ناوچه‌یه و له‌و كاته‌دا.
به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی عێراق به به‌رده‌وامی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیایان تۆمه‌تبار كردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه. له به‌یاننامه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 28ی ئابدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، "(مه‌سعود) بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی سوپای توركیا ده‌كات،" هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه سوپای توركیا به‌رپرسیاره له كوشتنی حه‌وت كه‌س.
ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی
عه‌بدلواحد گوانی، قایمقامی قه‌زای چۆمان، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ی كه زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری لێكه‌وتووه به‌هۆی تۆپبارانه‌كانه‌وه، به هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند كه هێرشه به‌رده‌وامه‌كان له‌لایه‌ن ئێران و توركیاوه بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 9 هاوڵاتی و ئاواره‌بوونی 325 خێزان له ناحیه‌ی چۆمان و 500 خێزان له ناوچه‌ی سیده‌كان.
عه‌بدلواحد گوانی ووتی، "توركیا و ئێران له هێرشه‌كانیاندا جیاوازی ناكه‌ن له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا، هه‌روه‌ها به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو بۆمبارانه‌كان ئه‌م ساڵ زۆر چڕ‌وپڕ تره، تێبینیمان كردووه ئه‌م ساڵ بۆمبارانه‌كانی توركیا زیاتر عه‌شوائیه – له ساڵانی ڕابردوودا زیاتر چه‌ند شوێنێكی تایبه‌تیان ده‌كرده ئامانج به‌ڵام ئێستا زیاتر هێرشه‌كانیان كوێرانه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی ئامانجێكی دیاریكراویان هه‌بێت."
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابدا، عه‌بدلواحد گوانی و چه‌ند گوندنشینێكی ئاواره بۆ هیومان ڕایتس وۆچ دووان و وتیان هێرشه‌كان بوونه‌ته هۆی ئاواره بوونی چه‌ندین جووتیاری ناوچه‌كه و جێهێڵانی دانه‌وێڵه و به‌رووبومه‌كانیان، سه‌ره‌نجام له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆری به‌رووبوومی ئه‌م ساڵیان. ژماره‌یه‌ك له جووتیارانی ناوچه‌كه به هیومان ڕایتس وۆچیان ڕاگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆپبارانه‌كان له وه‌رزی چاندن و دوورینه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌كانیاندایه، له‌و باوه‌ڕدان ئه‌مه هه‌وڵێكی ئه‌نقه‌ست بێت بۆ وه‌ده‌رنانی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له گونده‌كانیان و هه‌راسان كردنی ژیانیان.
هه‌روه‌ك ساڵانی ڕابردوودا ئاسان نه‌بووه بۆ ڕێكخراوه مرۆییه‌كان و شاره‌وانیه‌كانی ناوخۆ له دابین كردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ خێزانه ئاواره‌كان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی ڕه‌سمی نیه سه‌باره‌ت به گوندنشینه ئاواره بووه‌كان.
نوێنه‌ری یه‌كێك له ڕێكخراوه مرۆییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه له ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان كارده‌كات رۆژی 30 ئاب به هیومان ڕیتس وۆچی راگه‌یاند كه هێرشه‌كان بوونه‌ته‌هۆی ئاواره بوونی 450 خێزان. به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه كه له كامپی ئاواره‌كاندا نیشته‌جێ بوون، چه‌ندین خێزانی تر له ماڵی خزم و كه‌سوكاره‌كانیان یان له شوێنه‌كانی تردا نیشته‌جێ بوون. نوێنه‌ری یه‌كێك له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عێراق كه له 3ی ئابدا له به‌غداده‌وه سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردوو ڕایگه‌یاند ژماره‌ی خێزانه ئاواره‌بووه‌كان ده‌گاته 750 خێزان له ناوچه‌كانی چۆمان و سیده‌كان و حاجی ئۆمه‌ران.
ڕێكخراوی كۆچی نێو ده‌وڵه‌تی به هیومان ڕایتس وۆچ ی ڕاگه‌یاند له 26 ئابه‌وه، تا ئێستا یارمه‌تیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 295 خێزان له كامپی ئاواره‌كان دابه‌ش كردووه- 276 خێزان له پارێزگای سلێمانی و 20 خێزان له پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مه جگه له نزیكه‌ی 300 خێزانی تری ئاواره له سنوری پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێن و پێویستیان به یارمه‌تیه.
كاردانه‌وه‌ی حوكومه‌ت
له مانگی ئابدا، حكومه‌تی عێراق هه‌ردوو باڵوێزی ئێران و توركیای له به‌غداد بانگهێشت كرد‌و نیگه‌رانی حكومه‌تی سه‌باره‌ت به هێرشه‌كان پێ ڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ها هه‌ردوو په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان به تووندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانیان كرد.
له 27ی ته‌موزدا، په‌رله‌مانتارێكی عێراق كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت به هیومان ڕایتس واچ ی ڕاگه‌یاند، له كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ دیبلوماتكارێكی باڵای ئێرانی له‌و ڕۆژه‌دا، دیبلۆماته ئێرانیه‌كه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه "زۆر گرنگه" بۆ ئێران پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی به درێژایی سنوره‌كانی دروست بكات ئه‌و ناوچانه "پاك بكرێنه‌وه له دانیشتوانه‌كانی".
هه‌روه‌ها دیپلۆماته ئێرانیه‌كه پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردووه كه سوپای عێراقی له‌و ناوچه سنوریانه‌دا جێگیر بكرێن له جیاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پارێزگاری سنوره‌كان ده‌كه‌ن چونكه هێزه عێراقیه‌كان "نزیك نین" له دانیشتوان ناوچه‌كه.
به‌رپرسانی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداد ووتیان به هیومان ڕایتس وۆچ له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئێران و توركیا ڕه‌تیان كردۆته‌وه وه‌ڵامی داواكاریه‌كان بده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ستانی هێرشه‌كان. هه‌ردوو ووڵات به مافی خۆیانی ده‌زانن هێرش بكه‌نه سه‌ر گرووپه چه‌كداره‌كان له ناو باكوری عێراقدا هه‌روه‌ها ڕه‌تیان كرده‌وه كه هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیان كردبێته ئامانجی هێرشه‌كانیان.
به‌كر بۆزداج، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، له 21ی ئاب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌ر كاتێك پێویست بێت ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و دوودڵ نابین له هێرش كردن".
واحد جه‌لالزاده، پارێزگاری ئازرباینجان له ئێران له 6ی ئابدا، به ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی ووڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند "ئۆپراسیۆنه‌كان دژی چه‌كدارانی پژاك به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا هه‌موو ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه ده‌كوژرێن" به‌ڵام به‌زاندنی سنوری عێراقی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئێرانه‌وه به پڕوپاگه‌نده ناوزه‌ند كرد.
پژاك و په‌كه‌كه به‌ئاشكرا دانیان به‌وه‌دانا كه هێرشه چه‌كداریه‌كانیان دژی سوپای ئێران و توركیا زیاد ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات له پێناو یه‌كسانی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ كورده‌كانی ئه‌و دوو ووڵاته.
جۆو ستاۆك ووتی، "به‌ڵگه‌كان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ردوو ووڵاتی ئێران و توركیا به‌پێی پێویست كارناكه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه هێرشه‌كانیان كه‌مترین زیان به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌گه‌ینن، به‌نیسبه‌ت سوپای ئێرانه‌وه، وادیاره كه له كاتی هێرشه‌كانیدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌نقه‌ست هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج،" هه‌روه‌ها ووتی " پێویسته ئێران و توركیا ڕێز له یاسا مرۆییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بگرن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هۆكاری هێرشه‌كانیان."