)به‌یروت): دوابه‌دوای ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ژن و کچهیهزیدیانهی به‌م دوواییانهلهدهست ده‌وڵه‌تی ئسلامی (داعش) ده‌ربازیان بووه‌و له‌پاش فڕاندنیان له‌ساڵی ٢٠١٤ ڕوبه‌ڕوی ده‌ست درێژی سێکسی و بازرگانی پێکردن بوونهوهلهنێوان ئه‌ندامه‌کانی داعش. هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا ووتی، ده‌بێت گرووپی تووندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ژن و کچهیهزیدیانهئازاد بکات که‌له‌ساڵی ٢٠١٤ فڕاندوونی. هیومان ڕایتس ۆوچ ووتیشی، هه‌روه‌ها داعش به‌رده‌وام و به‌شێوه‌یه‌کی ڕۆتینی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌دژی ژنان و کچانی تری عێراقی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ئه‌نجامده‌دات وه‌ک به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی هاتوچۆیان و مافی خوێندن و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی.
له‌تشرینی دووه‌م و شوباتی ٢٠١٦، هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ٢١ ژنی عه‌ره‌بی سوونه‌ی قه‌زای حه‌ویجه‌و ١٥ ژن و کچی یه‌زیدی ئه‌نجامدا که‌هه‌موویان له‌کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵهاتبوون. ژماره‌یه‌ک لهیهزیدیهکان له‌ساڵی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ''داعش'' فڕێنداربوون و ماوه‌ی زیاتر لهساڵێکیان به‌دیلی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌و گرووپهبهسهربردبوو. ئه‌وان ووتیان،وه‌ک کۆیلهبۆ کاری سێکسی به‌کارهێنراوون و کڕین و فرۆشتنیان له‌بازاری کۆیلهیدا پێوه‌کراوه‌و بهزۆهملێ کراونهتهئیسلام و هه‌ریه‌که‌یان لانی که‌م له‌لایه‌ن چوار ئه‌ندامی داعش ده‌ستاو ده‌ستیان پێکراوه. له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥و بۆ یه‌که‌م جار هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتێکی دۆکیومێنتاری له‌سه‌ر ده‌ستدرێژی سێکسی سیستماتیکی بۆسه‌ر ژنان و کچانی یه‌زیدی کرد.
سکای وویڵهر، توێژه‌ری مافه‌کانی ژنان لههیومان ڕایتس ۆوچ، ووتی،''هه‌تا زیاتر به‌دیلی له‌ژێر ده‌ستی داعش بمێننه‌وه، ژیان بۆ ئه‌م ژن و کچه یه‌زیدیانه سه‌ختترو مه‌ترسیدار تر ده‌بێت، کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌کرێ وده‌ستدرێژی سێکسیان ده‌کرێته‌سه‌رو له‌منداڵه‌کانیان جیاده‌کرێنه‌وه. 'له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌و یاسایانه‌ی داعش له‌ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ر ژنهعهرهبهسوونهکان بووه‌ته‌مایه‌ی بێبه‌ری کردنیان له‌ژیانی ئاسایی و بێبه‌شکردنی ته‌واویان لهخزمهتگوزاریهکان.''
ئه‌و ژنهسوونانهی کههیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کردن له‌دوای حوزه‌یرانی ٢٠١٤ له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌پارێزگای که‌رکوک هه‌ڵهاتبوون بۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ههموویانووتیان، له‌ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش ئازادی هاتووچۆیان لێ سنووردارکرابوو، هه‌روه‌ها یاسای شێوازی پۆشینی جل و به‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بوو. ئه‌م ژنانهووتیشیان، ده‌بوو له‌کاتی چوونهدهرهوهلهماڵهکانیان ته‌واوی ده‌م وچاویان داپۆشن و پیاوێکی خێزانه‌که‌یان له‌گه‌ڵ بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه، سزای لێدان وغهرامهکردن به‌سه‌ر پیاوێکی خێزانه‌که‌یاندا ده‌سه‌پێنرا. ئه‌م جۆرهڕێوشوێنهتووندانهژنانی له‌خێزان و هاوڕێ و ژیانی ئاساییان گۆشه‌گیر کردووه.
هه‌روه‌ها خێزانه‌کانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ژیانێکی سه‌خت ده‌گوزه‌رێنن به‌هۆی بێ پاره‌یی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک، به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٥ بڕیاری وه‌ستانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیدا. زیاد له‌وه‌ش، ئه‌م خێزانانهلهژێر مه‌ترسی به‌رده‌وامی هێرشهئاسمانیهکانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراقیدان. هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کرا ووتیان که به‌هۆی که‌می خۆراک و ترس لههێرشهئاسمانیهکان و مامه‌ڵه‌ی خراپی داعش ناوچه‌کانیان جێهێشتووه.
یانزهلهوانهی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵداکرا ووتیان که‌به‌هۆی کرده‌وه خراپه‌کانی داعش له‌به‌رامبه‌ر ژنان مافی خوێندن و ته‌ندروستیان لێ به‌رته‌سککراوه‌ته‌وه. یه‌کێک له‌یاساکان پزیشکی پیاو قه‌ده‌غه‌ده‌کات لهدهستلێدان و بینین و پشکنینی نه‌خۆشی ژن به‌ته‌نها یان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ژنی تریشدابن. لهناوچهگووندنشینهکان داعش ڕێگری چوونهقوتابخانه له‌کچان ده‌کات. چه‌کدارانی داعش و ''پۆلیسهژنهکان'' له‌ڕیزه‌کاندا به‌بۆری و دار له‌ژنان ده‌ده‌ن تا وایان لێبکه‌ن بترسن و دووربکهونهوهلهههوڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خزمه‌ت گووزاریانهی پێویستیانه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر ئه‌و قوتابخانه‌و بنکهتهندروستیانهی چه‌کدارانی داعشی تێدا بووهوایکردووهژنان بترسن لهچوونهئهو شوێنانه. ژنه‌کان ئاماژه‌یان به‌هێرشێکی ئاسمانی سوپای عێراق بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌کی حهویجهلهئهیلولی ٢٠١٤ و هێرشێکی ئاسمانی هاوپه‌یمانه‌کان بۆ سه‌ر بازاڕێکی حه‌ویجه له‌حوزه‌یرانی ٢٠١٥ کرد. به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، له‌ئه‌نجامی ئه‌م دوو هێرشه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
هه‌ندێک له‌ژنه‌کان ووتیان، مامه‌ڵه‌ی داعش له‌به‌رامبه‌ریان وایکردبوو هه‌ست به‌شه‌رم و سووکایه‌تیه‌کی زۆر بکه‌ن. دووان له ژنه‌کان ووتیان، تووشی خه‌مۆکی بوبوون و وویستوویانهخۆیان بکوژن.
به‌پێی ووته‌ی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چه‌کدارانی داعش له‌عێراق و سوریا تا ئێستا نزیکه‌ی ١٨٠٠ ژن و کچی یه‌زیدی فڕێندراویان لاماوه. هیومان ڕایتس ۆوچ نهیتوانیوهئهو ژمارهیهپشت ڕاست بکاته‌وه، به‌ڵام به‌پشتبه‌ستن به‌ئاماری به‌رپرسانی یه‌زیدی، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند، تا تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٥ نزیکه‌ی ٣٥٠٠ هاووڵاتی یه‌زیدی به‌دیلی لای داعش بوون. زۆرێک له‌هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی داعش،وه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌دان و ڕه‌شبگیری و به‌کارهێنانی ژنان وه‌ک کۆیله‌ی سێکسی به‌تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ململانێی چه‌کداریدا ئه‌نجامدرابێت، یاخود دهکهوێتهچوارچێوهی تاوان له‌دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌ر به‌شێک بووبن له‌سیاسه‌ته‌کانی داعش له‌کاتی هێرشهبهربڵاوهکانیان بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی.
له‌ئازاری ٢٠١٥، کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند،ڕهنگهداعش تاوانی جینۆسایدی له‌دژی یه‌زیدیه‌کان ئه‌نجامدابێت. ههرچهندهعێراق ئه‌ندام نیهلهپهیماننامهی جینۆسایدی ساڵی ١٩٤٨، بڕگه‌کانی ئه‌م پهیماننامهیهوهک ته‌قالیدێکی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ته‌ماش ده‌کرێت. په‌یماننامه‌ی جینۆساید کوشتنی به‌کۆمه‌ڵ و ئه‌و تاوانانهقهدهغهدهکات که‌به‌مه‌به‌ستی پاکتاوکردنی به‌شێک یان ته‌واوی گروپ و ئاین و ڕه‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاریکراو ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و تاوانانه‌ی له‌دژی ژنان و کچانی یه‌زیدی ئه‌نجامدراوه‌و لهڕاپۆرتهدۆکیومێنتاریهکهی هیومان ڕایتس ۆوچدا ئاماژه‌ی پێکراوه وه‌ک فڕاندنیان و به‌زۆر ئیسلام کردنیان و ماره‌بڕینیان له‌ئه‌ندامانی داعش ڕهنگهبهشێک بێت له‌تاوانی جینۆساید له‌دژی یه‌زیدیه‌کان. ژنه‌کان ووتیان که‌ئه‌ندامانی داعش منداڵه‌کانیان بردوون و ئازاری جه‌سته‌ییان داوون و به‌زۆر نوێژیان پێکردوون و ناوی ئیسلامیان لێناون.
عێراق ئه‌ندام نیهلهدادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام پێویستهببێتهئهندام تا ڕێگهبهئهندامانی ئه‌و دادگایه بدات هه‌ستن به‌لێکۆڵینه‌وه‌و لێپرسینهوهلهتاوانهکانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌کانی جه‌نگ وجینۆساید که‌له‌عێراق له‌لایه‌ن ئه‌و کهسانهوهئهنجامدراوهبهشێکن له‌لایه‌نه‌کانی جه‌نگ. به‌رپرسان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی یاسایی بده‌نه‌ئه‌و دادگایهبۆ لێکۆڵینهوهلهو تاوانهگهورانهی له‌عێراق ئه‌نجامدراون له‌دوای ئه‌و ڕۆژه‌ی کهپهیماننامهی دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ته‌مموزی ساڵی ٢٠٠٢ چووه‌بواری جێبه‌جێکردن. ئه‌م دادگایهدهسهڵاتی یاسایی ههیهلهلێکۆڵینهوهلهو تاوانهگهورانهی له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ووڵاتانی ئه‌ندامی دادگاکه‌وه یان له‌چوارچێوه‌ی سنووری ووڵاتانی ئه‌ندامی دادگاکهئهنجامدراوه. به‌پێی ووته‌ی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و ڕێکخراوهناحکومیانهی کار له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی یه‌زیدی ده‌که‌ن، به‌رده‌وام و ناوهناوهژمارهیهکی که‌م له‌و ژن و کچهیهزیدیانهی دیلن لای داعش هه‌ڵدێن و ده‌ربازیان ده‌بێت. هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ١٥ ژن و کچی یه‌زیدی کرد کهحهوتیان بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێک لای داعش دیل بوون و چواریان له‌کانوونی یه‌که‌می ٢٠١٥ و کانوونی دووه‌می ٢٠١٦ ده‌ربازیان بووه. ئه‌و ژنانهووتیان، چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌ته‌سه‌رو کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌کراوه‌و هه‌ندێک جار بۆماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ به‌ته‌نها بهندکراوون و سووکایه‌تیان پێکراوه‌و له‌منداڵه‌کانیان دراوه‌و له‌منداڵه‌کانیان دوورخراونه‌ته‌وه.
ده‌بێت حکومه‌تی عێراقی و حکومه‌تی هه‌رێم و ڕێکخراوهنێودهوڵهتیهخێرخوازهکان هه‌ستن به‌دابینکردنی خزمهتگوزی پێویست بۆ ئه‌م ژنانهوهک چاره‌سه‌ری ده‌روونی درێژخایه‌ن، به‌تایبه‌ت بۆ ده‌ربازبووانی ده‌ست داعش. هه‌ندێک خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له‌کاتی دیلی‌دا سکپڕبوون دابینکراوه، به‌ڵام هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی له‌باربردنی کۆرپه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی وبێ زیان بۆ دابین نه‌کراوه. ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی کوردستان به‌شێوه‌یه‌ک گۆڕانکاری لهیاساکانیاندا بکهنلانی که‌م ڕێگهبهو ژن و کچانهبدات که‌ڕووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێکسی بوونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ کۆرپه‌کانیان له‌باربه‌رن بتوانن به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و بێ زیان کۆرپه‌کانیان له‌باربه‌رن.
ژماره‌یه‌ک له‌خزمه‌تگوزاری ده‌روونی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوهناحکومیهکان دابینکراوه؛ به‌ڵام له‌به‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان که‌من یان نرخی تێچوونیان گرانهبۆههندێک لهخێزانهیهزیدیهکان یان دوورن یان تێناگه‌ن له‌گرنگی چاره‌سه‌ری ده‌روونی یان دوودڵن له‌بینینی پزیشکی ده‌روونی یان ئه‌وانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌ته‌سه‌رو نه‌خۆشی ده‌روونیان ههیهبهسووک ته‌ماشا ده‌کرێن له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا، ته‌نها یه‌ک کچی یه‌زیدی کههیومان ڕایتس ۆوچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد چاره‌سه‌ری ده‌روونی پێویستی بۆ ده‌کرێت.
سکای وویڵهر ووتی، ''هێرشه‌کانی داعش بۆسه‌ر ژنان وکچان، به‌تایبه‌ت یه‌زیدیه‌کان، قه‌یرانێکی نوێ و مه‌ترسیداری بۆ ژنان و کچانی ناوچهکهدروست کردووه. یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که‌حکومه‌تی عێراقی لهڕێگهیهوهدهتوانێ یارمه‌تی ئه‌م ژنانه‌ی پێبدات گۆڕینی یاسا‌و سیاسه‌ته‌کانیه‌تی به‌شێوه‌یه‌ک کهپارێزگاریهکی باشتر بکات له‌و ژنانه‌ی ڕوبه‌ڕووی ده‌ستدرێژی سێکسی بوونه‌ته‌وه.''
هه‌موو ئه‌و ژنهعهرهبه سوونانه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کردن له‌ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش له‌حه‌ویجه‌و ده‌ووروبه‌ری هه‌ڵهاتبوون بۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ووتیان، له‌ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی هه‌رێم ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی بوونهتهوهوهک سنووردارکردنی ئازادی جموجوڵیان. ئه‌و ژنانهووتیان، پاش پشکنینیان له‌نزیک هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ی کامپی ئاواره‌کانی ''نازراوا''یان کردوون له‌رۆژهه‌ڵاتی شاری که‌رکوک. ئه‌وان ووتیان، هه‌ندێک له‌و خێزانانه‌ی ڕه‌وانه‌ی کامپهکهکران ته‌نها له‌ژن و منداڵ پێکهاتبوون وهیچ پیاوێکیان له‌گه‌ڵ نه‌بووه. لانی که‌م له‌پێنج حاڵه‌تی جیاوازدا خێزانه‌کان ووتیان کهوویستوویانهلهشوێنی تر بژین، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه. پێنج ژنی تر کهچاوپێکهوتنیان له‌گه‌ڵ کرا ووتیان، هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تریان نهبووهجگه له‌چوونه ناوکامپهکه. هیومان ڕایتس ۆوچ هیچ ئاماژه‌یه‌کی گوومان لێکردن و تاوان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی له‌و ژنانه‌ی چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کردن به‌دی نه‌کرد. ژنه‌کان ووتیشیان، ئه‌و هێزانه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌پاسه‌وانی کامپه‌که‌یان ده‌کرد ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسنامه‌کانیاندا گرتبوو، ئه‌وه‌ش وه‌ک هه‌وڵێک بۆ سنووردارکردنی ئازادی هاتوچۆیان له‌ڕێگه‌ی بازگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کامپه‌که. ژنه‌کان ووتیان، لانی که‌م له‌سێ حاڵه‌تی جیاوازدا ئه‌و جۆرهڕێوشوێنانهبووهتهبهربهست له‌به‌رده‌میان بۆ به‌ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویست.
هیومان ڕایتس ۆوچ پێشوازی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی ناوچه‌کانی تری عێراق و نیشته‌جێبوونیان له‌ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌ته‌که‌ی به‌رزده‌نرخێنێ. به‌ڵام به‌زۆره‌ملێ نیشته‌جێکردنی ئاواره‌کان له‌ناو کامپه‌کاندا پێشێل کردنی ''پره‌نسیپ و ڕێنمایی'' نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه سه‌باره‌ت به''ئاواره‌بوون له‌ناوخۆی ووڵات''. له‌ڕێنمایی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا هاتووه، ''هاووڵاتیانی هه‌مان ووڵات مافی ئازادی هاتوچۆو نیشته‌جێبوون و ژیانیان ههیهلهههرشوێنێک که‌خۆیان ده‌یانه‌وێ و نابێت ''به‌زۆره‌ملێ بخرێنهکامپ.'' کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کهکامپی نازراوا به‌ڕێوه‌ده‌بات داوای له‌به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووهکۆتایی به‌و ڕێوشوێنانهو سنووردارکردنی جموجوڵی ئاواره‌کان بهێنن. ئه‌و کۆمسیۆنهووتی، سه‌پاندنی ڕێوشوێنه‌کان زیاترهلهقهبارهی نیگهرانیهئهمنیهکان.''
له‌٧ی ئازاری ٢٠١٦، هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌باره‌ت به‌و ڕێوشوێنانهو چه‌ند تۆمه‌تێکی تر نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان کرد. له‌ڕێکه‌وتی ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦، حکومه‌ت وه‌ڵامی نامه‌که‌ی هیومان ڕایتس ۆوچی دایه‌وه‌و تێیدا هۆکاری ئه‌و ڕێوشوێنانهیلهبهرهکانی پارێزگای که‌رکوک بۆ هۆکاری ئه‌منی گه‌ڕانده‌وه. له‌نامه‌که‌دا هاتبوو، ''به‌شێک له‌و هاووڵاتیهعهرهبانهی ماڵ و گوونده‌کانیان دهکهوێتهناوچهکانی هێڵی شه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ڕه‌وانه‌ی کامپه‌کان کراوون که‌له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمهرگهوهپارێزگاری ده‌کرێن. گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێوشوێنانهبۆ قازانجی خۆیانه‌و به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری لێکردنیانهلهههر زه‌ره‌رو زیانێک که‌له‌لایه‌ن گرووپی تیرۆریستی داعشهوهلهدژیان ئه‌نجام بدرێت.''
له‌نامه‌که‌دا زیاتر هاتبوو: ''پاش ئازادکردنی گووندی خرابروت کهبهدووریهکی که‌م دهکهوێتهڕۆژههڵاتی مه‌لحه له‌قه‌زای حه‌ویجه، ٥٢٠ خێزانی عه‌ره‌ب گوێزراونهتهوهبۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمهرگهوهکۆنترۆڵکراوون.''
هه‌روه‌ها حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ووتی، به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری کردن له‌سه‌رو ماڵیان، خێزانه‌کانی گووندی مه‌لحه له گوونده‌که‌یان گوێزراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌یان نه‌کرد به‌وه‌ی که‌بۆچی هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ههفتهبهرلهڕاگواستنیان گه‌مارۆی ئه‌و خێزانانه‌یان دابوو. ئه‌و خێزانانه‌ی کهبهزۆرهملێ له'مهلحهوهڕاگوێزرابوون بۆ کامپی نازراوا هیچ ئاماژه‌یه‌کیان بههیومان ڕایتس ۆوچ نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌هه‌ستیان کردبێت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داعشدا بن لهمهلحه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هیومان ڕایتس ۆوچی ئاگادار کرده‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سه‌رۆکی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی له‌٣ی ئازار فه‌رمانی ژماره‌٣ی دهرکردووهکهبڕگهکانی ئاماژهبهمانهی لای خوارهوهدهکات:
٤. به‌بێ بوونی پاساوی یاسایی وسه‌ربازی گوونجاو، نابێت هیچ هاووڵاتیه‌کی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمهرگهوهئازاد کراوون له‌زێدی نیشته‌جێبوونی ڕابگوێزرێن.
٥. ئازادی جموجوڵی هاووڵاتیان لهناوچهئازاد کراوه‌کان سنووردارناکرێت له‌چوارچێوه‌ی یاسا ئه‌منی و سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ته‌نها له‌و ناوچانهنهبێت کهدهکهونهنێو هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌و داعش.
٦. ده‌بێت پرهنسیپهنێودهوڵهتیهکانی مافه‌کانی مرۆڤ و یاسا مرۆییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ناوچه‌کانی هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ڕه‌چاوبکرێت.
هیومان ڕایتس ۆوچ پێشوازی له‌وه‌ڵامی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی بۆ هێزه‌کانی پێشمهرگهلهڕهچاوکردنی مافه‌کانی مرۆڤ و یاسا مرۆییه‌کان ده‌کات. ده‌بێت دانیشتوانی کامپی نازراوا کهدوورهلههێڵهکانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌پارێزگای که‌رکوک و دهکهوێتهدهرهوهی سنووره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌فه‌رمی له‌ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندایه، ئازادی هاتوچۆو ئازادی نیشته‌جێبوونیان هه‌بێت له‌و شوێنه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت. هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، جگهلهڕێوشوێنی پێویستبۆ پارێزگاریکردنی هاووڵاتیان له‌کاتی شه‌ڕ نابێت هیچ ڕێوشوێنێکی تر بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی هاتوچۆو نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان بگیرێته‌به‌ر.
سکای وویڵهر ووتی، ''ئه‌و ژنانه‌ی کهلهترسی مامه‌ڵه‌ی خراپ ناوچه‌کانیان جێده‌هێڵن نابێت ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگ و ڕێوشوێنی زیاتر بکرێنهوهلهسنووردارکردنی ئازادی هاتوچۆو مافه‌کانیان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌کوێ ده‌یانه‌وێ بژین له‌ووڵاتی خۆیاندا. ده‌بێت هێزه‌ئه‌منیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پاپه‌ند بن به‌فه‌رمانی سه‌رۆکایه‌تی و کۆتایی بهێنن به‌سه‌پاندنی ڕێوشوێنی تووند له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش هه‌ڵهاتوون.''
هاوکاری کردنی ئه‌و یهزیدیانهی ده‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌ته‌سه‌ر
به‌پێی ئاماری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له‌کاتی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکه‌ی شنگال و گوونده‌کانی ده‌ووروبه‌ری کهبهدووری ١٢٠ کلیۆمه‌تر دهکهوێتهڕۆژئاوای موسڵ له‌لایه‌ن داعش له‌مانگی ئابی ٢٠١٤، چه‌کدارانی ئه‌و گرووپهههستان بهفڕاندن و کووشتنی هه‌زاران ژن و پیاو منداڵی یه‌زیدی. له‌چه‌ندین چاوپێکه‌وتندا له‌گه‌ڵ هیومان ڕایتس ۆوچ ژنان و کچانی یه‌زیدی باسیان له‌وه‌کرد چۆن چه‌کدارانی داعش ژنان و کچانیان له‌پیاوه‌کان جیاکردۆته‌وه‌و پاشان به‌پێی ته‌مه‌ن و باری هاوسه‌رگیریان دابه‌شیان کردوون به‌سه‌ر چه‌ند گرووپێکداو ڕه‌وانه‌ی سوریا کراوون و له‌چه‌ندین شوێنی جیاوازی عێراق و سوریا له‌قوتابخانه‌و به‌ندیخانه‌کان ده‌ستبه‌سه‌ریان کردوون و هه‌ندێکیانیان له‌شاری ڕه‌قه‌ی سوریا له‌بازاری کۆیلهیدا فرۆشراون. هه‌ندێک له‌م ژن و کچانهچهندین جار وه‌ک کۆیله‌ی سێکسی له‌نێوان چه‌کداره‌کانی داعش کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌کراوه.
په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافهسیاسی و مه‌ده‌نیه‌کان و په‌یماننامه‌ی کۆیله‌یی ساڵی ١٩٢٦ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی تری مافه‌کانی مرۆڤ به‌کۆیله‌کردن و بازرگانیکردن بهمرۆڤهوهقهدهغهدهکات. حسین القادی، به‌رپرسی ئۆفیسی کاروباری فڕێندراوه‌کان له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ووتی که‌تا ئێستا نزیکه‌ی ١٠٠٠ ژن و کچی یه‌زیدی له‌ده‌ست داعش هه‌ڵهاتوون، به‌ڵام ڕایگه‌یاند ڕهنگههێشتا ١٨٠٠ ژن و کچی تر له‌ده‌ستی ئه‌و گرووپهمابن.
داعش لهبڵاوکراوهکانیدا به‌ئاشکرا ڕایگهیاندووهکهئهو ژن و کچانه‌ی وه‌ک ده‌سکه‌وتی شه‌ڕ ''غه‌نیمه'' ده‌ستکه‌وتووه‌و پاساو دههێنێتهوهبۆ دهستدرێژیهسێکسیهکانی سه‌ر ئه‌و ژن کچانه. ئه‌و بڵاوکراوانهبهڵگهی زیاترنلهسهر ئه‌وه‌ی داعش ئه‌و کارانهلهچاورچێوهی سیاسه‌تێکی سیستیماتیکی و به‌ربڵاو ئه‌نجام داوه. ئه‌م جۆرهکارانهبهتاوانی جه‌نگ و ڕهنگهبهتاوان له‌دژی مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. جیاکردنه‌وه‌ی منداڵان له‌کۆمه‌ڵگه‌که‌یان و به‌زۆر ئیسلام کردنی گرووپێکی زۆر له‌م منداڵ و ژنانهدهکرێت به‌تاوانی جینۆساید له‌دژی یه‌زیدیه‌کان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت. له‌مانگی کانوونی دووه‌م، هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ١٥ ژن و کچی یه‌زیدی ده‌ربازبووی ده‌ست داعش کرد کهحهوتیان له‌شه‌ش مانگی ڕابردوودا له‌نزیک یان له‌ناو کامپه‌کانی پارێزگای دهۆک ژیان گوزه‌ر ده‌که‌ن.
ئه‌وانه‌یان که‌بۆماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێک لای داعش دیل بوون ووتیان که‌وه‌ک کۆیلهمامهڵهیان له‌گه‌ڵ کراوهوهبهزۆرهملێ ئیش وکاری ناو ماڵیان پێکراوه‌و چه‌ندین جار ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێکسی بوونه‌ته‌وه. چه‌ندین جار جێگۆڕکێیان پێکراوه‌و لێیان دراوه‌و سووکایه‌تیان پێکراوه. سیان له‌و ژنانهبۆماوهی چه‌ندین ڕۆژو ههفتهلهگهڵ ژنانی تر بهندکراوون و بڕێکی که‌م خواردنیان پێدراوه. هه‌ندێکیان ووتیان،چه‌ندین جار کڕین فرۆشتنیان پێوه‌کراوه. سێ له‌ژنه‌کان هه‌ریه‌که‌یان ''چوار'' خاوه‌نیان هه‌بووه‌و له‌لایه‌ن خاوهنهکانیانهوهدهستدرێژی سێکسیان کراوه‌ته‌سه‌ر. ژنه‌کان بههیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، ئاگادار نه‌بوون له‌وه‌ی کهفرۆشراون تا ئه‌وکاته‌ی گوێزراونهتهوهبۆ جێگایه‌کی تر.
ژنێکی ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ یه‌که‌مجار له‌بازاری کۆیلهیدا له‌ڕه‌قه فرۆشراوهبهپیاوێک به‌ناوی یاسر پاشان به‌پیاوێکی تر به‌ناوی عکاش پاشان به‌پیاوێکی تر به‌ناوی ابو یه‌حیا پاشان یه‌کێکی تر به‌ناوی ابو موهاجر. ئه‌و ژنهووتی، کاتی ده‌گریا عکاش لێی ده‌دا. دوان له‌پیاوه‌کان له‌منداڵه‌کانی ئه‌و ژنه‌یان ده‌دا. یه‌کێک له‌پیاوه‌کان له‌چاوی کچه‌ته‌مه‌ن ٨ ساڵه‌که‌ی ئهژنهدادا له‌به‌ره‌وه‌ی بهوناوهتازهی لێی نابوو وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه. ئه‌و ژنهلهمانگی کانوونی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌که‌ی ده‌ربازی ده‌بێ. له‌کاتی فڕاندنیان له‌مانگی ئابی ٢٠١٤ له‌چوار منداڵه‌که‌ی تری دهدابڕێ و تا ئێستا بێسهرو شوێنن.
ژنێکی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ که‌له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌که‌ی له‌کانوونی دووه‌م ده‌ربازی بوو ووتی، پاش فڕاندنی خۆی خێزانه‌که‌ی له‌مانگی ئابی ٢٠١٤، چه‌کدارانی داعش بردیانه کێڵگه‌یه‌ک له‌شوێنێکی نهناسراویسوریا. ئه‌و ژنه‌و منداڵه‌کانی فرۆشران به‌پیاوێک به‌ناوی ابو ئاریس التوسی و پاشان ئه‌ویش فرۆشتنی به‌پیاوێک به‌ناوی ابو مالیک پاشان ئه‌ویش فرۆشتنی به‌پیاوێکی تر به‌ناوی ابو ئوسامهکهئهویش جارێکی تر فرۆشتنی به‌پیاوێکی تر به‌ناوی ابو سعد السعودی. له‌لایه‌ن ئه‌م چوار پیاوهوهدهستدرێژی سێکسی کرایه‌سه‌رو دوان له‌پیاوه‌کان له سێ منداڵه‌که‌یان ده‌دا. له‌کاتی فڕاندیان چه‌کدارانی داعش لهکوڕهتهمهن ١٠ ساڵه‌که‌ی و کچه‌ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه‌که‌یان جیادهکردهوهو تا ئێستا ئه‌و دوو منداڵه‌ی بێسه‌روشوێنن.
کچێکی ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ که‌له‌مانگی ئاب له‌ده‌ستی داوعش هه‌ڵهات، یه‌ک ساڵ پاش ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش لهگووندهکهی فڕاندیان و بردیانه موسڵ، ووتی که‌له‌سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یه‌کی داعش به‌ناوی ابو هارید دهستبهسهرژرا، به‌ڵام ئه‌و فهرماندهیهدهکوژرا. پاشان برا بۆ پیاوێکی تر به‌ناوی ابو سعد که‌ئه‌ویش فرۆشتنی به‌پیاوێکی تر به‌ناوی ابو عمر الشیشانی که‌ئه‌ویش دواتر فرۆشتنی به‌یه‌کێکی تر به‌ناوی ابو عبدالله. ئه‌و ئافره‌ته ووتی، هه‌موویان ده‌ستدرێژی سێکسیان کردۆته‌سه‌ر. ابو هارید به‌دار لێیدهداو کاتێک پرسیاری شوێنی دایک و باوکی لێده‌کات پێی ده‌ڵێ پارچه‌پارچه‌ی کردوون و داونیهتهدهم سه‌گ. ابو سعد به‌و ژنه‌و کچێکی تری دیل ده‌ڵێ که‌هه‌ردووکیان ژنی ئه‌ون. ئه‌و ئافره‌ته ووتیشی، بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێک له‌ژوورێکدا به‌ند کراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆر نابینیوه.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگهیاندووهکهدهبێت هه‌نگاوی پێویست بنرێت له‌جێبه‌جێکردن و دابینکردنی پێداویستیهتهندروستیهکان به‌به‌شداری ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونیان هه‌یه‌و کۆمه‌ڵگه‌که‌یان، هه‌روه‌ها کاربکرێت بۆ دابینکردنی سه‌رچاوه‌ی ته‌ندروستی زیاتر بۆ هه‌موو لایه‌ک به‌بێ جیاوازی.
دابینکردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی باش بۆ قوربانیهیهزیدیهکان پێویستیه‌کی سه‌ره‌کیه‌و ئاسته‌نگێکی سهختهبۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوهمرۆییهکان. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێ، چاره‌سه‌ری ده‌روونی و سایکۆلۆجی یهکێکهلهپێداویستیهسهرهکیهکان بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی ڕووبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێکسی بوونه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه، له‌چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێک له‌نێوان شاری ''به‌یدن وورتنبێرگی'' ئه‌ڵمانیاو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌ڵمانیا سه‌دان له‌م ژن و کچهیهزیدیانهی له‌ووڵاته‌که‌ی قبوڵکردووه، به‌ڵام هێشتا به‌سه‌دانی تریان له‌کوردستانی عێراق ماونه‌ته‌وه‌و به‌ده‌ست ئازارێکی زۆرهوهدهناڵێنن. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئهڵمانیابووجهکهی ٩٥ ملیۆن یۆرۆیهوبۆماوهی دوو ساڵ شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ ئه‌و ژنانهدابین ده‌کات و دواتر ڕێگه‌یان پێده‌درێ ئه‌و ماوهیهدرێژ بکه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌به‌ره‌وه‌ی پڕۆژهکهکۆتایی پێهێنراوهئهو ژن و کچانه‌ی که‌به‌م دوواییانهلهدهست داعش ده‌ربازیان بووهناتوانن سوود لهپڕۆژهکهببینن. به‌پێی ووته‌ی به‌رپرسێک کهلهپڕۆژهکهدا کارده‌کات، هه‌ندێک له‌ژنان و کچانی تریش که‌پێشتر ده‌ربازیان بووهنهیانتوانیوهسوود لهپڕۆژهکهوهرگرن به‌هۆی مانهوهلهدهۆک له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان و نه‌بوونی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرت چونکهلهکاتی هێرشه‌کانی داعش ناسنامه‌کانیان له‌ده‌ست داوه.
یانزهستافی بواری نه‌خۆشی ده‌روونی که‌له‌گه‌ڵ ده‌زگا حکومی و ناحکومیه‌کان کارده‌که‌ن بۆ هیومان ڕایتس ۆوچیان پشتڕاست کردهوهکهنهخۆشی تراماو فشاری ده‌روونی که‌به(PTSD) ناسراوهلهگهڵ نهخۆشیهدهروونیهکانی تر له‌نێو ئه‌و ژنهیهزیدیانهی له‌ده‌ست داعشدهربازیان بووهزۆر به‌ربڵاوه، بۆیهپێویستیهکی زۆر هه‌یه‌بۆ دابینکردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی باش و درێژخایه‌ن بۆ ئه‌و قوربانیانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکسیان کراوه‌ته‌سه‌ر. دکتۆر نزار عیسمه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆک و دکتۆر عه‌دنان ئه‌سعه‌د ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ده‌روونی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ووتیان، ڕهنگهپێویستی بۆ دابینکردنی خزمهتگوزاریهدهروونیهکان له‌دهۆک ڕوو له‌زیاد بوون بکات، له‌کاتێکدا پێداویستیهسهرهتاییهکانی تری وه‌ک خۆراک و شوێنی مانه‌وه‌بۆ ئه‌و ژن و کچانهدابینکراوه.
ئهمهلهکاتێکدایهکهچاوهڕاون دهکرێژمارهیهکی زیاتر له‌کچان و ژنانی یه‌زیدی ده‌ربازبووی ده‌ست داعش بگهنهدهۆک، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌متر له‌ساڵی ٢٠١٥.
له‌شوباتی ٢٠١٥، هیومان ڕایتس ۆوچ بۆی ده‌رکه‌وت کهخزمهتگوزاریهتهندروستی و ده‌روونیه‌کان و خزمه‌تگوزاریه‌کانی بۆ قوربانیهیهزیدیهکان که‌من و به‌ڕێژه‌ی پێویست نین. به‌ڵام تاکانوونی دووه‌می ٢٠١٦ خزمه‌تگوزاریه‌کان گه‌شه‌کردنی باشیان به‌خۆوه‌دیوه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌نته‌رێکی تایبه‌ت به‌و قوربانیانهکردۆتهوهولهلایهن دوو پزیشکی ده‌روونی و کارمه‌ندێکی تهندروستیهوهبهڕێوهدهبرێت، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی دابینکردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌تایبه‌ت له‌کامپی ئاوارهیهزیدیهکان گه‌شه‌کردنی به‌خۆوه‌دیوه. له‌ئێستادا زۆرێک له‌و کامپانه‌ی ئه‌و ژن و کچانه‌ی لێده‌ژی له‌لایه‌ن پزیشکی ده‌روونی و توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و خۆبهخشهکانهوهسهردان ده‌کرێن. ڕێکخراوهناحکومیهکان به‌شێک لهخزمهتگوزاریهدهروونیهکانیان له‌هه‌ندێک لهکامپهکان دابینکردووهلهڕێگهی دابینکردنی ستافی ده‌روونناسه‌وه. حکومه‌ت و ڕێکخراوهخێرخوازهکان هه‌ستاوون به‌دروستکردنی سیستمێکی گه‌یاندنی زانیاری بۆ دڵنیابوون له‌دابینکردنی هاوکاری به‌په‌له‌بۆ ئه‌و ژنانه‌ی ناو کامپه‌کان. بۆ نموونه، تا ئێستانزیکهی ٢٠ ژنی کامپی ''کاپارتوو'' ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی کراوون بۆ چاره‌سه‌ر پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی خۆکوشتنیان کردبوو.
به‌ڵام بوونی چه‌ند ئاسته‌نگێک وایکردووهکهئهم ژنانهچارهسهری پێویستیان بۆ نه‌کرێت. به‌پێی ووته‌ی دکتۆر ته‌یب، نزیکه‌ی ٦٦٨ ژن و کچی ده‌ربازبووی ده‌ست داعش لهسهنتهرهکهناویان تۆمار کراوه، به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر که‌میان به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی سهنتهرهکهدهکهن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر. شایه‌نی باسهلهو سه‌نته‌ره‌دا له‌لایه‌ن ده‌روونناسی ڕاهێنراوهوهچارهسهری ده‌روونی درێژخایه‌ن پێشکه‌ش بهقوربانیهکان به‌بێ به‌رامبه‌رده‌کرێت. هه‌ندێک له‌و کارمهندهدهرونناسانهی چاوپهکهوتنیان له‌گه‌ڵ کرا ووتیان، دهۆک ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م پزیشکی ده‌روونناسی تێدایه، به‌تایبه‌ت ده‌رووناسی ئافره‌ت که‌شاره‌زایی هه‌بێت له‌مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ که‌سێک ڕووبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێکسی بووبێته‌وه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ کردن باسیان له‌هه‌بوونی کێشه‌ی وه‌ک خه‌مۆکی و که‌م خه‌وی وفشاری ده‌روونی و بێتاقه‌تی کرد، به‌ڵام ته‌نها یه‌کێکیان به‌به‌رده‌وامی ده‌ڕوات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی.
شاره‌زایان ووتیان که‌کوالێتی چاره‌سه‌ره‌کان، به‌تایبه‌ت خزمه‌تگوزاری ده‌روونی درێژخایه‌ن له‌نێوان ده‌رووناس و نه‌خۆش به‌ته‌نها و ده‌رووناس و نه‌خۆشه‌کان به‌گرووپ لهکامپێکهوهبۆ کامپێکی تر جیاوازه. ئه‌و ژن و کچانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی کامپه‌کان ده‌ژین یان له‌و کامپانه‌دا نیشته‌جێن کهلهدهۆکهوهدوورهههلی که‌متریان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر هه‌یه. زۆرێک له‌و ژنانه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردن هۆکاری ئه‌وه‌یان گهڕاندهوهبۆ نه‌بوونی پاره‌و هۆکاری گواستنه‌وه‌و چاودێری منداڵ و کاروباری تری خێزانی. ژنه‌کان و ئه‌ندامانی ستافهکهباسیان له‌هه‌ندێک له‌و ئاستهنگانهکرد وه‌ک نه‌بوونی تیمی گه‌ڕۆک بۆ چوونهئهو شوێنانه‌یان به‌عه‌یب ته‌ماشاکردنی نه‌خۆشی ده‌روونی و ده‌ستدرێژی سێکسی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌یان نه‌بوونی زانیاری و تێگه‌یشتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ئه‌و خزمه‌تگوزاریه.
قه‌یرانی دارایی کوردستانی عێراق پرۆسه‌که‌ی ئاڵۆزتر کردووه. دکتۆر ته‌ها له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی ووتی، بڕینی بووجهبووهته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و داودهرمانهسهرهکیانهی پێویستهبۆ ئه‌م ژن و کچانه. هه‌ندێک لهڕێکخراوهناحکومیهکان وه‌ک ڕێکخراوی وادی ئه‌ڵمانی و سه‌نته‌ری جیهان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ کهبووجهلهخێرخوازهنێودهوڵهتیهکان وه‌رده‌گرن ووتیان، که‌می بووجهبۆ ئه‌وانیش بووهتهڕێگر له‌به‌رده‌م پێشکه‌شکردنی خزمهتگوزاریهدهروونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌دهۆک ووتیان، پێداویستی ئه‌و ژن و کچهیهزیدیانهی له‌ده‌ست داعش ده‌ربازیان بووه‌و له‌کاتی ده‌ستبه‌سه‌ریاندا ڕوبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی زۆر خراپ بوونهتهوهبهدهرهلهتوانای ئه‌وانه. دابینکردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌کی باش پرۆسه‌یه‌کی ئاڵۆز‌و درێژخایه‌نه. تا ئێستا هه‌وڵه‌کان لهوبارهیهوهپچڕ پچڕ‌و بێ پلان بوون. بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌کاندا، گرنگهحکومهتی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه‌کانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و لایه‌نه‌کانی تر له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌مڵاندنی پێداویستیه‌کان و ئه‌وله‌ویاته‌کان پلانێکی تێروته‌سه‌ل و ڕێکخراودابڕێژن، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و هۆکارانه‌ی بوونهتهئاستهنگ له‌به‌رده‌م دابینکردنی خزمه‌تگوزاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌و خه‌رجیه‌کانی. هه‌وڵێکی له‌و جۆرهپێویستی به‌به‌شداری ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و نوێنه‌رانی قوربانیه‌کان هه‌یه.
ئه‌و ژن و کچانه‌ی سک پڕبوون له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێکسی بۆسه‌ریان له‌لایه‌ن چه‌کدارانی داعش نهیانتوانیوهبهشێوهیهکی یاسایی و بێ زیان کۆرپه‌کانیان له‌باربه‌رن. شایه‌نی باسه، هه‌ندێک پێداویستی وه‌ک شوێنی مانه‌وه‌و ته‌به‌نی کردن بۆ دایکهسک پڕه‌کان و ئه‌و کۆرپانه‌ی له‌ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێکسی له‌دایک بوون دابینکراوه. ده‌بێت حکومه‌تی عێراقی گۆڕانکاری له‌هه‌ندێک بڕگه‌ی یاساکانیدا بکات تا لانی که‌م ڕێگه‌بدات به‌و ژن کچانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ده‌ستدرێژی سێکسی بوونه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێ کۆرپه‌کانیان له‌ناوبه‌رن به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و بێ زیان ئهمهئهنجام بده‌ن.
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی هاتوچۆو شێوازی به‌رگ پۆشین
هه‌موو ئه‌و ٢١ ژنه‌ی کههیومان ڕایتس ۆوچ چاوپهکهوتنی له‌گه‌ڵ کردن ووتیان، له‌کاتی چوونهدهرهوهلهماڵهکانیان ده‌بوو به‌زۆره‌ملێ ''نیقاب'' بکه‌ن واتهداپۆشینی ته‌واوی سه‌رو له‌ش و ده‌م و چاویان و له‌به‌رکردنی ده‌ست کێش و گۆره‌وی. زیاد له‌وه‌ش، ده‌بوو جله‌کانیان ڕه‌ش بێت و هیچ دیکۆرێکی پێوه‌نه‌بێت. زۆرێکیان ووتیان، له‌به‌ره‌وه‌ی ده‌بوو چاویان داپۆشن زۆر جار ده‌که‌وتن و نه‌یانده‌زانی به‌ره‌و کوێ ده‌چن. ئه‌و ژنانهووتیشیان، به‌رله‌وه‌ی داعش ناوچه‌کانیان داگیر بکات سه‌رپۆش و جلی ڕه‌نگاو ڕه‌نگیان ده‌پۆشی به‌بێ داپۆشینی ده‌م وچاویان.
ژنه‌کان ووتیان، له‌ترسی لێدان ده‌بوو ملکه‌چی ڕێنماییه‌کان بن. به‌ڵام له‌کاتی پێشێلکردنی یاساکانی جل و به‌رگ پۆشین زۆرجار پیاوهکانیانسزا ده‌دران به‌لێدانی ٣٠ جه‌ڵده‌و غه‌رامه‌کردنی ٥٠ تا ١٠٠ هه‌زار دیناری عێراقی.
ژنێکی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵی شارۆچکه‌ی ڕیاز ووتی،''دراوسێکانم غه‌رامه‌کران ته‌نها له‌به‌ره‌وه‌ی به‌بێ نیقاب کردن ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌یان پاک کردبووه‌وه.'' له‌هه‌ندێک له‌ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به(حه‌ویجه)شه‌وه، ئافرهتهچهکدارهکانی داعش که‌به''پۆلیسی ئه‌خلاقی'' ناسراوون چاودێری شێوازی پۆشینی جل و به‌رگی ژنان ده‌که‌ن و له‌کاتی پێشێلکردنی یاساکانی پۆشینی جل و به‌رگ به دار لێیان ده‌ده‌ن. ژنێک ووتی، ئه‌و پۆلیسهژنانهئاوی زێراب به‌ده‌م وچاوی دراوسێیهکیدا ده‌که‌ن له‌به‌ره‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی به‌بێ داپۆشینی ده‌م و چاوی دانیشتوو بوو.
ژنه‌کان ووتیشیان، به‌بێ پیاوێکی خێزانه‌که‌یان وه‌ک چاو‌دێر له‌گه‌ڵیان ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان بۆ سه‌ردانی ماڵێکی نزیکیش پێنه‌ده‌درا.
سه‌پاندنی ئه‌م جۆرهیاساو ڕێسایانهبهشێوهیهکی به‌رچاو توانای ژنانی له‌تێکه‌ڵ بوون بهکۆمهڵگهکهیان به‌رته‌سک کردۆته‌وه. زۆرێک له‌م ژنانهووتیان، به‌رله‌وه‌ی داعش ناوچه‌کانیان کۆنترۆڵ بکات هه‌موو ڕۆژێک دهچوونهدهرهوهبۆ بازاڕ‌و سه‌ردانی خزمه‌کانیان، به‌ڵام پاش هاتنی داعش ته‌نها له‌مانگێکدا یه‌ک جار یان که‌متر ده‌یانتوانی بچنه‌ده‌ره‌وه. هیومان ڕایتس ۆوچ له‌گه‌ڵ چوار ئافره‌ت قسه‌ی کرد که‌دووانیان له‌موسڵ هه‌ڵهاتبوون و دووانی تریان لهڕوومادی. ئه‌م چوار ئافرهتهباسیان له‌سه‌پاندنی هه‌مان جۆر ڕێنمایی جل و به‌رگ پۆشین و سزادان له‌ناوچه‌کانیان کرد. ئه‌و دوو ژنه‌ی موسڵیان جێهێشتبوو ووتیان کهپۆلیسهژنهکانی داعش به‌ئامێرێکی هاوشێوه‌ی وه‌ک نینۆکهر په‌نجه‌ی ژنیان قرتاندووهبههۆی پێشێلکاری زۆر ساده‌و بچووکی جل و به‌رگ پۆشین.
سه‌پاندنی یاسا له‌سه‌ر شێوازی جل و به‌رگ پۆشین و سنووردارکردنی ئازادی چوونهدهرهوهپێشێلکاری ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئازادی جموجوڵ و جیاکاری نایاساییهلهدژی ژنان و کچان.
به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی مافی خوێندن و ته‌ندروستی
زۆرێک له‌وانه‌ی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کرا ووتیان، له‌به‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌کارمه‌ندانی ته‌ندروستی حه‌ویجه‌و گوونده‌کانی ده‌ووروبه‌ری بهرلهکۆنترۆڵکردنی ناوچهکهلهلایهن داعش هه‌ڵهاتبوون، چاودێری ته‌ندروستی بۆ ته‌واوی دانیشتوانی ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ڕووی له‌خراپ بوون کردووه، به‌ڵام بۆ ژنان و کچان بارودۆخهکهخراپترهو ئاسته‌نگه‌کان زیاترهبههۆی سه‌پاندنی ڕێوشوێن و یاسای تووندتر له‌دژی ژنان. ئه‌و ژنانهووتیان، له‌ترسی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سزا، پزیشکهپیاوهکان پشکنینیان بۆ نه‌خۆشی ژن نه‌ده‌کرد.
ژنێکی خه‌ڵکی گووندی کوبهیبهووتی، پزیشکهکهنهیدهوێرا پشکنین بۆ کچه‌که‌ی بکات که سوورێژه‌ی هه‌بوو، بۆیهدهبوو کچه‌که‌ی بهقسهنیشانهکانی نه‌خۆشیه‌که‌ی پێی بڵێ.
یه‌کێکی تر ووتی، پزیشکهکهلهدوورهوهداوای لێکردووهدهمی بکاته‌وه‌بۆ بینینی ههڵئاوساویهکهی قورگی. به‌ڵام ژنه‌کان ووتیان، هه‌ندێک جار له‌نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ویجه‌و ئه‌و پزیشکهپیاوانهی ئه‌ندامی داعش بوون وخه‌ڵکی ناوچهکهنهبوون ڕێگه‌یان پێده‌درا ده‌ستیان به‌ر ژنهنهخۆشهکان بکه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌حاڵه‌تی ئیمێرجنسیدا. ژنه‌کان ووتیان کهسهپاندنی ئه‌و جۆرهڕێوشوێنانهلهبهرامبهر ژنان کوالێتی و چاودێری ته‌ندروستی بۆ ژنان و کچان زۆر خراپتر کردبوو، چونکهژمارهیهکی که‌م له‌پزیشکی ئافره‌ت هه‌بوون و له‌توانایاندا نه‌بوو چاره‌سه‌ری پێویست بۆ ئه‌و هه‌موو ژنهنهخۆشهبکهن. ئه‌و ژنانه‌ی خه‌ڵکی حهویجهبوون ووتیان، بۆ بینینی پزیشکی ئافره‌ت ده‌بوو بۆماوه‌ی ٣ ڕۆژ چاوه‌ڕوانی بکه‌ن، به‌ڵام بۆ پیاوان ماوه‌ی چاوه‌ڕوانی کردن زۆر که‌متر بوو. هه‌ندێکی تریان ووتیان چیتر پیاوانی خێزانه‌که‌یان نه‌ده‌نارد بۆ ده‌رمانخانه‌و خۆیان به‌نهێنی دهچوونهدهرمانخانهکان.
ژنێک ووتی، خاوه‌نی دهرمانخانهکهڕوبهڕوی لێدان و سزا دهبوویهوهئهگهر چه‌کدارانی داعش بیانزانیایهلهکاتی پشکنینی فشاری خوێندا ده‌ستی به‌ر قۆڵی که‌وتووه. دوو ژن ووتیان، له‌کاتی سک پڕی‌دا له‌بری بینینی پزیشک ده‌بوو بچنه‌لای مامانی گه‌ڕه‌که‌که‌یان بۆ ڕێنمای وه‌رگرتن. ژنێک ووتی، به‌هۆی نه‌بوونی چاودێری ته‌ندروستی له‌کاتی سک پڕی‌دا باری ته‌ندروستی خراپ بووه‌و ئازاری زۆری هه‌بووه.
یه‌کێکی تر له‌ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م ژنان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی مامه‌ڵه‌ی خراپی چه‌کدارانی داعش بووهلهبهرامبهر ژنان له‌بازگه‌کان. ژماره‌یه‌ک له‌ژنه‌کان ووتیان، پۆلیسهژنهکانی داعش به‌رده‌وام چاودێری شێوازی جل وبه‌رگ و هه‌ڵس و که‌وتی ژنانیان له‌نه‌خۆشخانه‌و کلینیکه‌کان ده‌کرد. ژنێکی ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵی خه‌ڵکی الشرقات ووتی، پۆلیسهژنهکانی داعش له‌ئافره‌تێکی خزمیان داوهلهبهرهوهی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ویجه شیری مه‌مکی بهمناڵهکهی داوه. ژنێکی تر ووتی، ''خه‌ڵک ده‌ترسێ لهچوونهنهخۆشخانه. پۆلیسهژنهکان به‌تووندی قۆڵیان گووشیم له‌به‌ره‌وه‌ی چاوم دانه‌پۆشیبوو له‌ناو نه‌خۆشخانه‌که‌دا.'' ژنه‌کان و کچه‌کان ووتیشیان، هه‌ندێک جار خێزانه‌کان منداڵه‌کانیان نانێرنهوهقوتابخانهبههۆی نه‌بوونی مامۆستای باش چونکهههندێکیان ناوچه‌که‌یان جێهێشتووه، یان له‌به‌ره‌وه‌ی داعش بابه‌ت و کتێبه‌کانی خوێندنی گۆڕیوهبۆ خوێندنی قورئان و شێوازی جه‌نگ و ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستکردنی بۆمب.
کچێکی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی خه‌ڵکی حهویجهئهو شێوازه‌ی به''مێشک شۆرین'' ناوزه‌ند کرد. ئه‌و ژنانه‌ی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کرا ووتیان، به‌هۆی نه‌بوونی مامۆستا‌و ترس لههێرشهئاسمانیهکان ده‌رگای قوتابخانه‌کان داخراوون. سه‌پاندنی ئه‌و ڕێوشوێنانهلهدژی ژنان گوزه‌رانی کچانی سه‌ختتر کردووه. ئه‌ندامانی خێزانه‌کان ووتیان که لهگووندهکانی کوبیبهو المدحریهو الحبابز، داعش ڕێگری چوونهقوتابخانهلهکچان ده‌کات، ئهمهلهکاتێکدایهکوڕان ڕێگه‌ی چوونهقوتابخانهیان پێده‌درێ. لهعگشانا، هێزه‌کانی داعش ڕێگهبهکچان ده‌ده‌ن بچنهقوتابخانه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو ١٢ ساڵهدهبێت ''نیقاب'' بکه‌ن. لهالمدحریهکوڕان ڕێگه‌یان پێده‌رێ بچنه‌ده‌ره‌وه‌ی گوونده‌که‌یان بۆ چوونهقوتابخانهی ناوه‌ندی، به‌ڵام کچان ڕێگه‌یان پێنادرێ.
له‌ترسی کردنه‌ئامانجی قوتابخانانهکان له‌لایه‌ن فڕۆکهجهنگیهکانهوهلهبهرهوهی چه‌کدارانی داعش وه‌ک بنکهبهکاریان ده‌هێنن، هه‌ندێک له‌خێزانه‌کان چیتر منداڵه‌کانیان نانێرنهقوتابخانه، به‌تایبه‌ت لهڕیازو شاریقه. ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی جه‌نگ کردووهخۆیان له‌و چالاکیانهبهدووربگرن دهبنهئاستهنگ له‌به‌رده‌م چوونی منداڵان بۆ قوتابخانه.
کاریگه‌ری هێرشهئاسمانیهکان و قوربانیانی مه‌ده‌نی
زۆرێک له‌ژنه‌کان ووتیان، له‌ترسی هێرشی ئاسمانیه‌کان و به‌تایبه‌ت ترس لهکردنهئامانجی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ره‌کی حهویجهبههۆی بوونی چه‌کدارانی داعش تێیدا وایکردووهخهڵک بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی نهچنهئهو نه‌خۆشخانه‌یه. به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی بۆمبێک له‌به‌شی له‌دایک بوونی ئه‌و نهخۆشخانهیهله٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٤ کوژرانی ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی لێکه‌وته‌وه. سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌وکاته‌دا ڕایانگه‌یاند که‌هێزی ئاسمانی عێراق له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه به‌رپرسیار بووه. ژنێک ووتی، له‌و هێرشه‌دا هاوڕێیه‌کی و کۆرپه‌که‌ی و ژنێکی تری ناسراوی کوژراون.
ژنانی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچهیهووتیان کههێرشێکی ئاسمانی هاوپه‌یمانه‌کان بۆسه‌ر بازاری حهویجهله٢ی حوزه‌یران بووه‌هۆی کوژرانی ده‌یان که‌س و دروستکردنی ترسێکی زۆر لههاتوچۆکردن له‌شاره‌که‌دا. سێ ژن ووتیان که‌ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان و دراوسهکانیان له‌حه‌ویجه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیهوهکوژراون. شایه‌نی باسه، ئه‌م ژنانه ووتیشیان که‌ژماره‌ی هێرشهئاسمانیهکان له‌ده‌ووروبه‌ری مانگی ئهیلولهوهزیادی کردووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراک ژیانی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌خت کردووه، به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٥ بڕیاری وه‌ستانی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعشی دا. ژماره‌یه‌ک ژن ووتیان، به‌رله‌وه‌ی حهویجهجێبهێڵن برسی بوون و خوراکی پێویستان نه‌بووه. ژنێکی گووندی الشاریقه ووتی، کچه‌که‌ی که‌هێشتا لهحهویجهماوهتهوهخۆراکی پێویستی نهبووهبیدات به‌منداڵه‌کانی.
هه‌ڵهاتنی مه‌ترسیدار، سه‌پاندنی ئاسته‌نگی زیاتر له‌لایه‌ن هێزه‌کوردیه‌کان
له‌کاتی هه‌ڵهاتن له‌ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش، ژنان و کچان و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌کی زۆر بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێک له‌ژنه‌کان ووتیان، بڕێکی زۆر پاره‌یان داوه به‌خه‌ڵکانی چاوساغ تا ڕێبه‌ریان بکه‌ن له‌تێپه‌ڕبوون به‌و ناوچه‌و کێڵگانه‌ی له‌لایه‌ن داعش بۆمبڕێژ کراوون. ژنێک ووتی، به‌هۆی پێنان به‌یه‌کێک له‌و بۆمبانه ئامۆزایه‌کی گیانی له‌ده‌ستداوه. ژنه‌کان ووتیشیان، داعش هه‌رکه‌سێک بگرێت له‌کاتی هه‌ڵهاتندا لێی ده‌داو غه‌رامه‌ی ده‌کات و له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌یکوژێ. به‌ڵام، نه‌یان ووت که‌هیچ که‌س و ناسراوێکیان بهوهۆیهوهکوژرا بێت.
ژنه‌کان ووتیان، له‌کاتی پهڕینهوهبۆ ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وان و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش ڕوبه‌ڕوی ئاسته‌نگی زیاتر بوونهتهوهوهک سه‌پاندنی ڕێوشوێنی تووند له‌سه‌ر ئازادی هاتوچۆو مافی نیشته‌جێبوونیان له‌و شوێنانه‌ی که‌خۆیان ده‌یانه‌وێ.
دهلهژنهکان ووتیان،له‌پاش جێهێشتنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی داعش، هێزه‌کانی پێشمهرگهخێزانهکانیان ناچاریان کردوون بۆ ماوه‌یه‌ک له‌ژێر کۆنترۆڵیان بمێننه‌وه. بۆیهههندێکیان ناچار بوون له‌بینا بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کانی بازگه‌ی گووندی مه‌لحه بمێننهوهکهبهدووری ٤ کیلۆمه‌تر دهکهوێتهباشووری بای حه‌سه‌نی پارێزگای کرکوک. ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ ووتی، ''له‌مانگی تشرینی یه‌که‌م تا کانوونی یه‌که‌می ٢٠١٥'' هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم لهمهلحه گه‌مارۆیان داین و ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسنامهکانماندا گرت. ژنه‌کان ووتیان کهپشکێنراوون و دڵنیا نه‌بوون له‌وه‌ی بۆچی گه‌مارۆدراوون. ژنێکی تر ووتی که ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. ئه‌م ژنهووتی، ''له‌ژورێکی بچوکدا که١٨ که‌سی تێدا بوو بۆماوه‌ی ١٥ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ریان کردین'' و پێشمهرگهلێکۆڵینهوهی له‌گه‌ڵ پیاو گه‌نجه‌کان ده‌کرد.
بیست له‌ژنه‌کان ووتیان که‌هێزه‌کانی پێشمهرگهلههێڵهکانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ئه‌وان و چه‌ندین خێزانی تریان ڕه‌وانه‌ی کامپی نازراوا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای که‌رکوک کردووه. ١٠ له‌و ژنانه‌ی چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ کرا ووتیان، هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌کی تریان نهخرایهبهردهم جگهلهچوونهکامپهکه. پێنچ له‌ژنه‌کان ووتیان، داوایانکردووهبچنهناوچهیهکی تری نزیک که‌رکوک و له‌وێ له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاریان بژین، به‌ڵام پێشمهرگهڕێگهی پێنه‌داوون. هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم هه‌ستاوون به‌سه‌پاندنی ڕێوشوێنی تووند به‌سه‌ر خێزانه‌کانی ناو کامپی نازراوا. هه‌موو ژنه‌کان ووتیان، ده‌بوو له‌کاتی چوونه‌ده‌ره‌وه‌دا ناسنامه‌کانیان لهلایئاسایشی ده‌رگای سه‌ره‌کی کامپهکهجێبهێڵن. ئه‌وان ووتیان به‌بێ بوونی ناسنامهتێپهڕین به‌ناو بازگه‌کان و به‌کرێ گرتنی خانوو و ناردنی منداڵه‌کانیان بۆ قوتابخانهمهحاڵه. له‌سێ حاڵه‌تی جیاوازدا ئه‌و ژنانه‌ی ناسنامه‌کانیان له‌لایه‌ن پێشمهرگهوهدهستی به‌سه‌ردا گیرا بوو، ووتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نهیانتوانیوهکامپهکهجێبهێڵن.
هه‌ندێکی تر ووتیان که‌ڕێگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان لهکامپهکهپێدراوه، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه له ئێواره‌دا بچنه‌ده‌ره‌وه یان شه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی کهمپهکهبکهنهوه. هه‌ندێک جار کاتێک هه‌وڵی چوونه‌ناو که‌رکوکیان داوهلهبازگهکان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه. له‌دوو حاڵه‌تی جیاوازدا، خه‌ڵک کهوویستوویانهبهمهبهستی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی بچنهکهرکوک له‌بازگه‌کان گهڕێندراونهتهوهلهبهرهوهی ناسنامه‌کانیان له‌کامپه‌که جێهێشتووه، ئهمهسهرهڕایی ئه‌وه‌ی نامه‌ی ته‌ندروستی کامپه‌که‌یان پێبووه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ئه‌م جۆرهڕێوشوێنانهئاستهنگی بۆ هه‌ندێک له‌و ژنانهدروستکردووهکهپێویستیان به‌بینینی پزیشک و چاره‌سه‌ری تایبهتهکهلهناو کامپهکهدانیه. ژنێکی سکپڕ کهوویستبووی بچێتهکهرکوک بۆ سۆنارکردن ووتی، لهبازگهکهلهلایهن پۆلیسی کرکوکهوهگهڕێندراوهتهوهلهبهرهوهی ناسنامه‌ی پێ نه‌بووه. ژنێکی تر که‌بارودۆخی زۆر خراپ ده‌بێ له‌بری ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ ببردرێتهنهخۆشخانهلهکهرکوک له‌لایه‌ن ئاسایشی کامپهکهوهدهبرێتهرۆنینگهیهک (عیاده) لهلهیلان و پاشان لهوێوهڕهوانهی که‌رکوک ده‌کرێت بۆ نه‌خۆشخانه. مێردی ئه‌و ژنهووتی، ده‌خوله‌ک به‌رله‌گه‌یشتنی ژنه‌که‌ی به نهخۆشخانهگیان له‌ده‌ست ده‌دات. هیومان ڕایتس ۆوچ نه‌یتوانی ئهوهپشت ڕاست بکاتهوهکهئایا ده‌کرا ئه‌و ئافرهتهلهمردن ڕزگار بکرێت ئه‌گه‌ر له‌بری ڕه‌وانه‌کردنی بۆ کلینیکی له‌یلان ڕاسته‌وخۆ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بکرایه له که‌رکوک.