1. شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه (FGM) چیه؟
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) پێناسه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ده‌كات به "هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك كه لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان هه‌موو ئه‌ندامی ده‌ره‌كی زاوزێی مێیینه بگرێته‌وه، یان برینداری بكات، له به‌ر هه‌ر هۆیه‌كی غه‌یره پزیشكی."
2. جیاوازی چیه له نێوان شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه (FGM) و بڕینی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه (FGC) و خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌دا؟
ئه‌مانه هه‌موویان زاراوه‌ن به‌كارده‌هێنرێن بۆ كرده‌وه‌ی لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌به‌ر هۆی غه‌یره پزیشكی:
شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه (FGM) زاراوه‌یه‌كه له لایه‌ن زۆرێك له گروپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و بانگه‌شه‌كه‌رانی ته‌ندروستییه‌وه به‌كارده‌هێنرێت بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌وده‌ره‌نجامه جه‌سته‌یی، سۆزیی، ده‌رونییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دان. ئه‌م زاراوه‌یه كرده‌وه‌كه وه‌ك پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ پێناسه‌ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌وه كه له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كه‌دایه، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی كه به‌زۆری له‌گه‌ڵ كچانی منداڵ ده‌كرێت. هیومان رایتس ۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا "بردیانم و هیچیان پێ نه‌ووتم: شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له كوردستانی عیراق،" زاراوه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه FGM به‌كارده‌هێنێت.
بڕینی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه (FGC) دیسان زاراوه‌یه‌كه له لایه‌ن چالاكوانان و بانگه‌شه‌كه‌رانی ته‌ندروستیه‌وه به‌كارهاتووه بۆ نیشاندانی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كه‌دان. هه‌ندێجاریش زاراوه‌كه وه‌ك شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه / بڕین FGM/C به‌كارده‌هێنرێت.
خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه زاراوه‌یه‌كه به‌كارهاتووه بۆ وه‌سفكردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی تێیدا گوێ نادرێته ئه‌و ئازار‌و زیانه‌ی له‌گه‌ڵیدایه. زاراوه‌یه‌كی خراپ به‌كارهێنراوه و وه‌ك به‌راورد به كرده‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی نێرینه به‌كارهاتووه، بێ گوێدانه ئه‌و راستییه‌ی كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، كرده‌وه‌یه‌كی زۆر سه‌ختتره‌و له‌به‌ر هۆی غه‌یره‌پزیشكی ئه‌نجام ده‌درێت.
3. چه‌ند جۆر شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه هه‌یه‌و چ جیاوازییه‌ك له ئه‌نجامدانیاندا هه‌یه؟
چوار جۆر له شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ده‌ستنیشانكراوه:
جۆری 1 بریتیه له لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان هه‌موو قیتكه و/ یان چه‌رمه‌كه‌ی. به ناوی قیتكه‌بڕین (clitoridectomy) ه‌وه ناسراوه، ئه‌مه باوترین شێوه‌یه كه باوه‌ڕوایه له كوردستانی عیراق پیاده‌بكرێت.
جۆری 2 ئه‌مه‌یان كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ختتره و كه بریتیه له لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان هه‌موو قیتكه‌و لچی بچووك. ده‌شێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ لێكردنه‌وه‌ی لچی گه‌وره‌دا بكرێت، به‌ناوی بنبڕكردن (excision) ه‌وه ناسراوه.
جۆری 3 ئه‌مه سه‌ختترین جۆری خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌یه و به ناوی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێ (infibulation) ه‌وه ناسراوه. كه بریتیه له ته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی زێدان و دوورینه‌وه‌ی به بڕین و نزمكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لچی بچووك و / یان هه‌ردوو لچی گه‌وره دروستده‌كرێت له‌گه‌ڵ بڕین یان نه‌بڕینی قیتكه‌دا.
جۆری چواره‌می شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه هه‌موو جۆره پرۆسه‌یه‌كی ئازاراویی دیكه به كۆئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك ده‌رزیئاژنكردن، كونكردن، قاشكردن، داماڵین، داخكردن.
4. كام جۆره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له جیهاندا زۆر بڵاوه؟
له جیهاندا، جۆری 1 و جۆری 2 باوترین جۆری شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌ن. ئه‌م دوانه زیاتر له 85 له سه‌دی هه‌موو كرده‌وه‌كه پێكده‌هێنن.
5. كچان له چ ته‌مه‌نێكدا دووچاری شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێیان ده‌بن؟
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تێبینیكردووه كه زۆربه‌ی كچان له ماوه‌ی نێوان له‌دایكبوون تا 15 ساڵیدا دووچاری شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا ده‌كرێت. له هه‌ندێك وڵات، شێواندنی ئه‌ندامی مێیینه بۆ ئه‌وه‌یه كچان بۆ گه‌وره‌بوون ئاماده‌بكه‌ن و دڵنیاببن له‌وه‌ی كه به‌كه‌ڵكی هاوسه‌رگیری دێت.
6. بڵاوبوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له جیهاندا له چ ئاستێكدایه؟
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی خه‌مڵاندویه‌تی به 140 ملیۆن كچ و ژن كه له جیهاندا ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
هه‌موو ساڵێكیش زیاتر له 3 ملیۆن كچ له ئه‌فریقیا له به‌ر مه‌ترسی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدرانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌دان.
7. له كام وڵاتانه‌دا كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ئه‌نجامده‌درێت؟
شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له زیاتر له 27 وڵاتی نیمچه كیشوه‌ری ئه‌فریقیادا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها له چه‌ند كۆمه‌ڵێكی ناو مالیزیا و ئیندۆدیزیا و ئاسیاش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها له ناو چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ره‌وكردوو بۆ باكوری ئه‌مریكا، ئه‌وروپاو ئوسترالیاشدا باوه.
له خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌مریقیا، شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له وڵاتانی وه‌ك میسر، یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها كوردستانی عیراقدا ئه‌نجامده‌درێت. هه‌روه‌ها باوه‌ڕوایه كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌متر له كۆمه‌ڵه‌كانی وڵاتانی وه‌ك عومان و ئوردون و ناوچه داگیركراوه‌كانی فه‌له‌ستین ئه‌نجامبدرێت، له ئیسیوپیاش له لایه‌ن جووه فلاشاكانه‌وه ئه‌نجامده‌درا. لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان ئاشكرایان كردووه كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌ناو كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی ئێرانیشدا ئه‌نجامده‌درێت.
8. باوترین ئه‌و هۆیانه‌ی بۆ پاساودانه‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه به‌كارده‌هێنرێن، چین؟
ئه‌وانه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ئه‌نجامده‌ده‌ن، پاساوی به‌وه ده‌ده‌نه‌وه كه بیبه‌نه‌وه بۆ چه‌ندین فاكته‌ری جیاجیای سۆسیۆ - كه‌لتوری، به‌وه‌ی نه‌ریته‌كه نه‌وه دوای نه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه. كه‌لتور و پاراستنی شوناسی كه‌لتوریش وه‌كو پاڵنه‌ری شاراوه لای ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی پیاده‌ی ده‌كه‌ن، به‌كاردێت.
پاساوه باوه‌كانی تری ئه‌نجامدانی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه په‌یوه‌ندی نزیكیان به دیاریكردنی رۆڵی جێنده‌ره‌و به‌شداریكردنی ژنان و كچان وه‌ك پارێزه‌رانی شه‌ره‌فی خێزانه‌وه هه‌یه، كه له زۆر حاڵه‌تدا پێوه‌ستی تۆكمه‌ی به چاوه‌ڕوانیی "پاكیزه‌یی" سێكسیی ئافره‌ت و نه‌بوونی ئاره‌زووه‌وه هه‌یه. له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگادا، ئه‌فسانه‌ی باو ئه‌وه‌یه كه پێوسته ئاره‌زووی سێكسی كچ هه‌رزوو كۆنترۆڵبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كچێنی خۆیان بپارێزن و رێگه له بێڕه‌وشتی بگرن. له هه‌ندێك كۆمه‌ڵی دیكه‌دا، شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه وه‌ك پێویستییه‌ك سه‌یری ده‌كرێت بۆ زامنكردنی دڵسۆزیی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی و رێگه‌گرتن له ره‌فتاری سێكسییانه‌ی لاده‌رانه.
هه‌ندێك له‌وانه‌ی پشتیوانی له شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ده‌كه‌ن، پاساوی به پاكوخاوێنی و جوانی ده‌ده‌نه‌وه، له‌گه‌ل بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌دا كه ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه پیسه‌و ئه‌و كچه‌ی كه كرده‌وه‌كه‌ی بۆ نه‌كراوه، خاوێن نیه. له‌و جێگایانه‌ی ئه‌م باوه‌ڕانه بڵاون، به‌ختی كچ له شووكردندا كه‌م ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت. هه‌ندێجار شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه به‌وه داده‌نرێت كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كچ دڵگیرو سه‌رنجڕاكێش بێت. بۆ نمونه باوه‌ڕوایه كه خه‌ته‌نه‌كردنی فیرعه‌ونی ده‌بێته هۆی لووسیی ئه‌ندامی زاوزێ‌و ئه‌وه‌شیان به‌لاوه جوانه.
9. ئایا هیچ ئاینێك رێگه ده‌دات به كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه؟
شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌ناو هه‌ندێك له موسوڵمانه‌كاندا رووده‌دات. هه‌روه‌ها له‌ناو هه‌ندێك له پێڕوانی ئه‌نیمیزم (رۆحگه‌رایی)شدا ده‌كرێت، كه باوه‌ڕیان به بوونی رۆحی تاكه‌كه‌س‌و هێزه ژوور سروشتییه‌كان هه‌یه. كرده‌وه‌كه به هه‌ڵه به‌ستراوه به ئایینه‌وه، تایبه‌ت نیه به هیچ باوه‌ڕێكی ئاینی، پێش مه‌سیحییه‌ت و ئیسلامیش هه‌بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ندێك له باوه‌ڕدارانی ئه‌و ئایینانه پێیانوایه كه كرده‌وه‌كه پۆ پێڕه‌وانی ئایینه‌كه فه‌رزه. به‌هۆی ئه‌م پێوه‌ستكردنه نادروسته‌وه، به ئایینه جیاجیاكانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش به ئیسلامه‌وه، سه‌ركرده ئاینییه‌كان رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه تا بیبینن له جیاكردنه‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌دا، له ئایین.
بۆ نمونه، له كاتێكدا كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه له میسر موماره‌سه ده‌كرێت، كه به‌شی زۆریان موسوڵمانن، به‌ڵام له گه‌لێك وڵاتی دیكه‌ی زۆرینه موسوڵمان ئه‌نجامنادرێت، وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعودی و پاكستان. بردنه‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه بۆ ئیسلام له لایه‌ن گه‌لێك دانا‌و ئاینزای ئیسلامییه‌وه به‌درۆخراوه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێن شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له قورئاندا باسنه‌كراوه و پێچه‌وانه‌ی دابوده‌ستوره‌كانی ئیسلامه.
10. بارودۆخی یاسای شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه له جیهاندا چۆنه؟
ئه‌و وڵاتانه‌ی یاسا‌و رێسایان هه‌یه دژی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، بریتین له بوركینا فاسۆ، كۆماری ئه‌فریقیا، جیبۆتی، گانا، شانشینی یه‌كگرتوو، گینی، سودان، هه‌روه‌ها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
وڵاتانی وه‌ك كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، شانشینی یه‌كگرتووش دیسان یاسایان هه‌یه دژی ده‌ستدرێژیكردن و به‌دكاریی له‌گه‌ڵ منداڵ كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌ش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و حكومه‌تانه‌ی پشتیوانی له ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌ن بریتین له به‌نین، بوركینا فاسۆ، كامیرۆن، كۆماری ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقیا، كۆت دیڤوار، جیبۆتی، میسر، ئه‌ریتریا، ئیسیوپیا، گامبیا، گینی، گینیا، نایجه‌ر، سه‌نیگال، سودان، ته‌نزانیا، تۆگۆ، هه‌روه‌ها ئۆگه‌ندا.
11. هه‌ندێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه چین؟
شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه كاریگه‌ریی ده‌سبه‌جێ و دوورمه‌وداشی له‌سه‌ر ته‌ندورستی جه‌سته‌یی، سێكسی، سۆزیی، ئافره‌تان هه‌یه.
ئاڵۆزییه‌كانی ته‌ندروستی جه‌سته‌یی ده‌شێت خوێنبه‌ربوون یان نه‌زیف، شۆك له ئه‌نجامی ئه‌و ئازاره‌ی له كرده‌وه‌كه‌دایه، مه‌ترسی گوێزرانه‌وه‌ی نه‌خۆشی - به تایبه‌تی كاتێك ئامڕازێكی پاكژنه‌كراو به‌كارده‌هێنرێت، یان ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند كه‌سێك به یه‌كه‌وه هه‌مان ئامڕاز به‌كاربهێنرێت - یاخود گیرانی میز، بگرێته‌وه.
ئاڵۆزییه ته‌ندروستییه دوورمه‌وداكانیش بریتین له ئه‌نیمیا (كه‌مخوێنی)، كیسی ئاو، زامی ساڕزێژنه‌بوو، میزكردن به ناڕه‌حه‌تی، ناڕه‌حه‌تییه‌كانی كاتی سووڕی مانگانه، گه‌ڕانه‌وه‌ی میز، پیسبوونی له‌ش، ناسۆر، منداڵبوون به زه‌حمه‌ت و نه‌زۆكی.
تۆژینه‌وه نوێیه‌كان پیشانیده‌ده‌ن كه ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌زمونی هه‌ر جۆرێكی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێیان كردووه، به قیتكه‌بڕینشه‌وه، له كاتی منداڵبووندا مه‌ترسیی زیاتریان له‌سه‌ره وه‌ك پێویستبوونی نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری یان هه‌ڵدڕینی زێدان و له‌وانه‌شه تووشی نه‌زیفی دوای منداڵبوون ببن.
ئاڵۆزییه‌كانی ته‌ندروستی سێكسی و سایكۆسێكسی كه ره‌نگه بریتی بن له جووتبوونی ئازاراوی، تێكچوونی وه‌زیفه‌ی سێكسی، هه‌روه‌ها هه‌ستیاریی زۆری ناوچه‌ی زێدان بن. شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه په‌یوه‌ندیشی به نه‌زۆكییه‌وه هه‌یه، كه ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ گوێزرانه‌وه‌ی نه‌خۆشی یاخود ناڕێكی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌ندامی پیاو له‌كاتی جووتبووندا. له‌و كۆمه‌ڵانه‌دا كه سكوزاو منداڵبوون به رۆڵی سه‌ره‌كی ژنان داده‌نرێت، زۆرجار ئۆباڵی منداڵنه‌بوون ده‌خرێته ئه‌ستۆی ئافره‌ت. ئه‌مه‌ش بۆی هه‌یه ببێته هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئافره‌ته نه‌زۆكه‌كان له لایه‌ن هاوسه‌رو خێزانی هاوسه‌ره‌وه.
ره‌نگه گرفته سایكۆ سێكسییه‌كان له‌و ئازاره‌وه دابكه‌ون كه له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كه‌دایه، هه‌روه‌ها سووڕی مانگانه‌ی ئازاراوی، یان جووتبوونی به‌ئازار كه له‌وانه‌یه وه‌ك ئه‌نجامێكی كرده‌وه‌كه رووبدات. دووباره‌بوونه‌وه‌ی جاره‌كانی چێژوه‌رنه‌گرتنی سێكسی و ئاره‌زووی سێكسی له ماوه‌ی جووتبووندا، دیسان ده‌شێت ئه‌نجامی ئاڵۆزییه سایكۆ سێكسییه‌كان بن.
ئاڵۆزییه‌كانی ته‌ندروستی زه‌ینی و سۆزیی كه ره‌نگه خه‌مۆكی و نیگه‌رانی و تۆقین و فشار‌و ناڕه‌حه‌تی دوای شۆك، گرفته سایكۆ سێكییه‌كا، هه‌روه‌ها گرفته‌كانی تری ته‌ندروستی زه‌ینی بگرنه‌وه، هه‌روه‌ها گرفته‌كانی دیكه‌ی ته‌ندروستی زه‌ینی.
له رووی پزیشكییه‌وه، شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه كرده‌وه‌یه‌كی ناپێویسته كه ته‌ندروستی ملیۆنه‌ها كچ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تێكده‌دات.
12. شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، به چ شێوه‌یه‌ك مافه مرۆییه‌كانی منداڵان و ژنان پێشێلده‌كات؟
شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، مافه مرۆییه‌كانی ژنان و منداڵان پێشێلده‌كات، كه مافی ته‌ندروستی، به‌دوربوون له توندوتیژی، ژیان و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی، جیاكاریی له‌گه‌ڵنه‌كران، به‌دووربوون له مامه‌ڵه‌ی ره‌ق‌و نامرییانه‌و به‌چاوی سووك سه‌یركران، ده‌گرێته‌وه. كاتێك كچانی بچووك ده‌بڕرێن، له‌وانه‌یه خوێنێكی زۆریان لێبڕوات یان ئه‌گه‌ری گوێزانه‌وه‌ی نه‌خۆشی بۆیان هه‌بێت، به تایبه‌تی كه ئامڕازی پاكژنه‌كراو به‌كارده‌هێنرێت، وه‌ك چه‌قۆ یان گوێزان. كرده‌وه‌كه، كه هیچ مه‌به‌ستێكی پزیشكی ناپێكێت‌و شتێكیشه كه چاككردنه‌وه‌ی بۆ نیه، ده‌بێته هۆی ئازار‌و ژانێكی زۆر بۆ كچانی منداڵ و بۆی هه‌یه مایه‌ی مه‌ترسی بێت له‌سه‌ر ژیانیشیان.
چه‌ند ماده‌یه‌كی دیاریكراوی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورییه‌كان، په‌یمانی بنه‌بڕكردنی هه‌موو شێوه‌كانی جیاكاری دژی ژنان، هه‌روه‌ها په‌یمانی مافه‌كانی منداڵ، ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ركی وڵاتانی ئه‌ندامی په‌یماننامه‌كه، تا زامنی ئه‌و مافانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ كچان و ژنان بكه‌ن.
13. چ جۆره چوارچێوه‌ی كارێكی نێوده‌وڵه‌تی یان ستراتیژێك دانراوه بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه؟
ده‌زگاكانی چاودێریكردنی په‌یمانه‌كان وه‌ك كۆمیته‌ی سیداو، كۆمیته‌ی مافه‌كانی منداڵ، كۆمیته‌ی دژه ئه‌شكه‌نجه‌دان، هه‌روه‌ها كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، له راپۆرته‌كانی خۆیاندا بۆ حكومه‌ته دیاریكراوه‌كان، باسی پرسی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌یان كردووه‌و راسپارده‌ی كرده‌ییان پێشكه‌شكردوون به‌حۆرێك كه ده‌شێت به‌شێوه‌یه‌كی ماقووڵ پێڕه‌وبكرێن بۆ كۆتاییهێنان به‌م كرده‌وه زیانبه‌خشه. بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، چه‌ند راسپارده‌یه‌كی خستۆته به‌رده‌می حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی تێیاندا شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه باوه، هه‌روه‌ها راسپارده‌ی چه‌ند كرده‌یه‌كی بۆ كردوون تا دیارده‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ریشه‌كێش بكه‌ن، چ ئه‌گه‌ر به رێگای یاسایی یان دانانی به‌رنامه بێت بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی كرده‌وه‌كه.
ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(WHO)، فه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان، یونیسێف، فه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان، چه‌ندین گوزارشتیان دژی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه بڵاوكردۆته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین دیكۆمێنتیشیان بڵاوكردۆته‌وه كه راسپارده‌ی دیاریكراویان تێدایه بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی وه‌ها كه یاریده‌ی ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ده‌ده‌ن.
14. ئایا كۆمه‌ڵی پزیشكی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی هه‌یه له ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌دا؟
كۆمه‌ڵی پزیشكی رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له كۆتاییهێنان به‌م كرده‌وه زیانبه‌خشه‌دا. كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كییان له‌ئه‌ستۆیه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری دروست ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌م كرده‌وه‌یه، بۆیه پێویسته به ته‌واوه‌تی ئاگاداری ده‌ره‌نجامه‌كانی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه بن. هه‌روه‌ها پێویسته بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵۆزییانه‌دا بكه‌ن كه له شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن.
پلانی كرده‌یی بۆ نه‌هێشتنی كرده‌وه نه‌ریتییه زیانبه‌خشه‌كان كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژنان و منداڵان هه‌یه، له ساڵی 1994 دا‌و له لایه‌ن دووهه‌مین سیمیناری هه‌رێمایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه، پلانێكی كرده‌یی بۆ ده‌وڵه‌تان پێشخستووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كرده‌وه نه‌ریتییه زیانبه‌خشه‌كان كه یه‌كێكیان شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌یه، ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
دانانی كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانی ئه‌مجۆره كرده‌وانه له ناو به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ته‌ندروستی و سێكسی‌دا.
دانانی بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌و كرده‌وه نه‌ریتییانه‌وه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژنان و منداڵان هه‌یه له هه‌ڵمه‌ته‌كانی خوێنده‌واركردندا.
پێشخستنی به‌رنامه‌ی بیستراو بینراو و بڵاوكردنه‌وه‌ی وتار له میدیادا ده‌رباره‌ی كرده‌وه نه‌ریتییه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی خراپ كارده‌كه‌نه سه‌ر ته‌ندروستی كچانی لاو و منداڵان، به‌تایبه‌تی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه.
15. حكومه‌ت ده‌توانێت چی بكات بۆ ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه؟
بۆ ئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانی ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه كارابن، پێویسته حكومه‌ت سه‌رۆكایه‌تییان بكات و له‌سه‌ر ئاسته‌كانی نیشتمانی، هه‌رێمی، ناوچه‌یی پیاده‌بكرێن. پێویسته ئه‌و هه‌وڵانه، ئه‌مانه‌یان تێدابێت:
وه‌ئه‌ستۆگرتنی پابه‌ندبوونێكی به‌هێزی سیاسیی و به‌رچاو بۆ كۆتاییهێنان به شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه.
چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و سیاسه‌تێك پێشبخات بۆ ریشه‌كێشكردنی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، كه یاسایه‌كی تێدابێت كرده‌وه‌كه بۆ ژنانی نه‌رزه‌ی ناڕازی و كچان قه‌ده‌غه بكات.
ستراتیژه‌كانی قه‌ده‌غه‌كردنی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه تێكه‌ڵی ئه‌و به‌رنامانه بكات كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی منداڵبوون و په‌روه‌رده‌و پێشخستنی خوێنده‌وارییدا ده‌كه‌ن.
زانیاری دروست‌و په‌روه‌رده‌ی دروست ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه به‌شێوه‌یه‌كی وه‌ها دابین بكات كه هه‌مووان ده‌ستیان پێی بگات.
پشتیوانی له كۆمه‌ڵه‌كان بكات به‌ره‌و پێشخستنی ستراتیژه‌كانی خۆیان بۆ ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه.