1. چ جۆرێكی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له كوردستانی عیراقدا باوه؟
پزیشكانی كوردستانی عیراق به هیومان رایتس ۆچیان وت كه باوترین جۆری شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه كه باوه‌ڕوایه له‌وێ ئه‌نجامبدرێت بریتیه له لێكردنه‌وه‌ی به‌شێكی یان هه‌موو قیتكه و / یان چه‌رمه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی غه‌یره پزیشكی، كه به‌ناوی قیتكه‌بڕینیشه‌وه ناسراوه. ئه‌مه جۆری یه‌كه‌مه له پۆلێنكردنه چوار جۆرییه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا.
چوار جۆر له شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ده‌ستنیشانكراون:
- جۆری 1 بریتیه له لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان هه‌موو قیتكه و/ یان چه‌رمه‌كه‌ی. به ناوی قیتكه‌بڕین (clitoridectomy) ه‌وه ناسراوه، ئه‌مه باوترین شێوه‌یه كه باوه‌ڕوایه له كوردستانی عیراق پیاده‌بكرێت.
- جۆری 2 ئه‌مه‌یان كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ختتره و كه بریتیه له لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان هه‌موو قیتكه‌و لچی بچووك. ده‌شێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ لێكردنه‌وه‌ی لچی گه‌وره‌دا بكرێت، به‌ناوی بنبڕكردن (excision) ه‌وه ناسراوه.
- جۆری 3 ئه‌مه سه‌ختترین جۆری خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه‌یه و به ناوی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێ (infibulation) ه‌وه ناسراوه. كه بریتیه له ته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی زێدان و دوورینه‌وه‌ی به بڕین و نزمكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو لچی بچووك و / یان هه‌ردوو لچی گه‌وره دروستده‌كرێت له‌گه‌ڵ بڕین یان نه‌بڕینی قیتكه‌دا.
- جۆری چواره‌می شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه هه‌موو جۆره پرۆسه‌یه‌كی ئازاراویی دیكه به كۆئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌خۆده‌گرێت، وه‌ك ده‌رزیئاژنكردن، كونكردن، قاشكردن، داماڵین، داخكردن.
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی كه له لایه‌ن هیومان رایتس ۆچه‌وه دیمانه‌یان كرا، وتیان كه جۆری دووهه‌می پۆلێنكردنه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش، كه سه‌ختتره‌و لێكردنه‌وه‌ی به‌شێك یان هه‌موو قیتكه‌و لچی بچووك له‌گه‌ڵ یان بێ لچی گه‌وره ده‌گرێته‌وه، ئه‌میش بۆ ژنانی نه‌رزه (باڵغ) له نه‌خۆشخانه ئه‌نجامده‌درێت.
2. ئه‌و زاراوه باوانه‌ی له شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌دا به‌كارده‌هێنرێن، چین؟
له كوردستانی عیراق، شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه وه‌ك خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه ناسراوه، یان وه‌ك له زمانی كوردیدا به‌كاریده‌هێت، پێیده‌وترێت "خه‌ته‌نه،" كه هه‌مان زاراوه بۆ خه‌ته‌نه‌كردنی كوڕانیش به‌كارده‌هێنرێت.
هیومان رایتس ۆچ له راپۆرتی "بردیانم و هیچیان پێ نه‌ووتم: شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له كوردستانی عیراق،" دا، به زۆریی كرده‌وه‌كه به شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه داده‌نێت، چونكه ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌و زیانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كه‌دایه‌و وه‌ك پێشێلكردنی مافه مرۆییه‌كانی كچان و ژنانیش له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات. راپۆرته‌كه زاراوه‌كانی "خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه" و "خه‌ته‌نه" له گێڕانه‌وه‌كاندا، یان هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه‌دا داده‌نێت كه له دیمانه‌كراوه‌كانمانه‌وه وه‌رمانگرتوون، چونكه ئه‌مانه ئه‌و وشانه‌ن كه كچان، ژنان، هه‌روه‌ها ئه‌وانیتریش كه قسه‌یان بۆ كردووین، به‌كاریانهێناون بۆ وه‌سفكردنی كرده‌وه‌كه.
3. شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له كوردستانی عیراق تا چ راده‌یه‌ك بڵاوه؟
وه‌زیری پێشووی مافی مرۆڤی كوردستانی عیراق، رووماڵێكی بچووكی له‌گه‌ڵ 521 كچ و ژنی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامداوه‌و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه 40.7 له سه‌دی ئه‌و كچ و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 11 بۆ 24 ساڵیدایه، كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌زمونكردووه.
رووماڵێكی گه‌وره‌تر له لایه‌ن رێكخراوی هاریكاریی قه‌یران و گه‌شه‌پێدان (وادی)یه‌وه، كه رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی - عیراقی مافی مرۆڤ‌و مافه‌كانی ژنانه، به‌رمه‌بنای نمونه‌یه‌كی 1.408 ژن و كچ له هه‌ولێرو سلێمانی و گه‌رمیان / كه‌ركوكی نوێ، ئه‌ندامدراوه‌و بۆی ده‌ركه‌وتووه‌كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌ناو كچان و ژنانی ته‌مه‌ن 14 بۆ 19 ساڵیدا، 57 له سه‌ده.
هه‌ردوو رووماڵه‌كه ده‌ڵێن كه كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له كوردستانی عیراق به‌ربڵاوه.
4. ئایا شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له شوێنه‌كانی تری عیراق ئه‌ندامده‌درێت؟
كۆمه‌ڵی كوردی له جێگای تری عیراقدا هه‌ن، واته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی كوردستان، بۆیه رێی تێده‌چێت كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌شدا ئه‌نجامبدرێت. باوه‌ڕیش وایه كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له گروپه غه‌یره كورده‌كانی عیراقیشدا ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام هیچ داتایه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه كه ئه‌مه بسه‌لمێنێت.
5. كچان له چ ته‌مه‌نێكدا دووچاری شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ده‌بن؟
زۆرینه‌ی ئه‌و كچانه‌ی ئه‌ندامی زاوزێیان شێوێنراوه‌و هیومان رایتس ۆچ له ساڵی 2009 دا له كوردستانی عیراق دیمانه‌ی كردوون، وتوویانه كه له نێوان ته‌مه‌نی 3 و 12 ساڵیدا كرده‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
هه‌ندێك ئافره‌تی نه‌رزه (باڵغ) یش به هیومان رایتس ۆچیان وت كه خۆبه‌خشانه یان به زۆری ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و فشاری كۆمه‌ڵگاوه كرده‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
6. كامانه‌ن هه‌ندێك له‌و هۆیانه‌ی كه كچان و ژنان بۆ كرده‌وه‌كه‌ی ده‌هێننه‌وه؟
له كوردستانی عیراق، شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌به‌ر هۆی سۆسیۆ - كه‌لتوری و هه‌روه‌ها ئاینی ئه‌نجامده‌درێت. هه‌ندێك له‌و كچ و ژنانه‌ی هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی كردوون، وتوویانه كه شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه نه‌ریتێكی كه‌لتوریی پێوه‌سته به شوناسی كوردییه‌وه. هه‌ندێكی تر ئاماژه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كچان و ژنانه‌ی كرده‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، به پیس داده‌نرێن و بۆیان نیه خۆراك‌و خواردنه‌وه پێشكه‌شبكه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێكی تر كرده‌وه‌كه‌یان به سوننه‌تێكی ئیسلامی دانا، كه كرده‌وه‌یه‌كه بۆ به‌هێزكردنی ئیمانیان ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام فه‌رز نیه.
7. ئایا ئاینزاكان یان مه‌لاكان هانی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ده‌ده‌ن له كوردستانی عیراق؟
چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك له تۆژینه‌وه‌ی مه‌یدانییه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژنان و كچان نامه‌ی تێكه‌ل‌و پێكه‌ڵ‌و ناكۆكیان له ئاینزاكانه‌وه ده‌رباره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌وه پێده‌گات، ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا فه‌رزێكی ئاینییه یان نا. هیومان رایتس ۆچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێك كرد كه وتیان كه ئاینزاكانی گونده‌كانیان هانی كرده‌وه‌كه ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان وتیان كه سه‌ركرده ئاینییه‌كانیان پێیانوتوون كه كرده‌وه‌كه زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستییان بۆیه ئاینزاكانی هانی ئه‌نجامدانی ناده‌ن. چه‌ند ئاینزایه‌ك كه دیمانه‌مان كردن، پێمانیان وت كه ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به سوننه‌ت دابنرێت و ژیانی خه‌ڵكی بخاته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه ئه‌ركی ئاینزاكانه كه رایبوه‌ستێنن.
8. كۆمه‌ڵی پزیشكی له كوردستانی عیراق چی هه‌یه ده‌رباره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه بیڵێت؟
كۆمه‌ڵی پزیشكی له كوردستانی عیراق، یه‌ك بۆچوونی پێكه‌وه سازاویان ده‌رباره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه نیه. پسپۆڕانی بواری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كه قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن دیدۆ بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو ده‌رباره‌ی، هه‌روه‌ها له تێگه‌یشتنی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كه‌دان، كۆك نین. هه‌ندێك پێیانوانه‌بوو كه ئه‌وه گرفتێك بێت، له‌كاتێكدا كه هه‌ندێكی تریان به قووڵی نیگه‌ران بوون ده‌رباره‌ی كاركرده‌كانی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژنان و كچان. له‌كاتێكدا كه هه‌ندێكیان واهه‌ستیان ده‌كرد كه ئه‌وه به‌رپرسیارێتی ئه‌وانه یاریده‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه بده‌ن، هه‌ندێكی تریان له‌وباوه‌ڕه‌دابوون كه ئه‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی رۆڵی ئه‌وانه‌وه.
9. ئایا قوتابخانه‌كان زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌ندروستی زاوزێ ده‌ده‌ن به قوتابییه‌كانیان، به جۆرێك كه به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری ده‌رباره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌ش له‌خۆبگرێت؟
قوتابیانی كوردستانی عیراق زانیاریی ته‌ندروستی كه‌م ده‌رباره‌ی زاوزێ‌و ته‌ندروستی سێكسی وه‌رده‌گرن، هیچیشیان ده‌رباره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه پێناوترێت. له به‌رنامه‌ی خوێندندا، ته‌نها یه‌ك لاپه‌ڕه ته‌رخانكراوه بۆ ته‌ندروستی زاوزێ.
ئه‌و كچه لاوانه‌ی هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی كردن، وتیان كه هیچ به‌رنامه‌یه‌كی هوشیاری ده‌رباره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه له قوتابخانه‌كانیان ناخوێنن. پرسی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌یان به بابه‌تێكی عه‌یبه زانی كه له قوتابخانه‌دا یان له‌گه‌ڵ مامۆستاكان و ته‌نانه‌ت له‌نێوان خۆشیاندا باسی ناكه‌ن. كچه‌كان وتیان كه قوتابخانه‌كانیان تێكه‌ڵن و ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌نجامدانی گفتوگۆی هه‌ستیاری له‌م بابه‌ته زه‌حمه‌ت بێت.
10. چ ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراق وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، بۆ پاراستنی كچان و ژنان؟
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌ی به "كرده‌وه‌یه‌كی نه‌ریتییانه‌ی زیانبه‌خش" داناوه كه مافه‌مانی كچان و ژنان پێشێلده‌كات. ئه‌و كرده‌وه‌یه كه هیچ پێویستییه‌كی پزیشكی تێدا نیه‌و ناشتوانێت پێچه‌وانه‌بكرێته‌وه، مایه‌ی ئازارێكی زۆره بۆ كچانی لاو، ده‌ره‌نجامی كورتخایه‌ن و درێژخایه‌نیشی له‌سه‌ر كچان وژنان هه‌یه، ده‌شێت هه‌ڕه‌شه له ژیانیشیان بكات.
عیراق ئیمزای په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (ICCPR)، په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتورییه‌كان (ICESCR)، په‌یمانی نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك دژی ژنان (CEDAW) هه‌روه‌ها په‌یمانی مافه‌كانی منداڵ (CRC) یشی كردووه. هه‌مو ئه‌و دیكۆمێنتانه ده‌وڵه‌ته‌كان پابه‌ندده‌كه‌ن به پاراستنی مافه‌كانی ژنان وكچانه‌وه، مافی ته‌ندروستی، به‌دووربوون له توندوتیژی، ژیان و سه‌لامه‌تی جه‌سته‌یی، جیاكاریی له‌گه‌ڵ نه‌كران، به‌دووربوون له مامه‌ڵه‌ی ره‌ق‌و نامرۆییانه‌و به‌چاوی سووك سه‌یركردن، شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه هه‌موو ئه‌مانه پێشێلده‌كات.
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆم، راستوخۆ له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌كرێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ر له عیراقدایه. بۆیه هه‌موو ئه‌و په‌یماننامه‌و په‌یمانه نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه عیراق واژۆی كردوون، به‌سه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی ژێر به‌رپرسیارێتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشدا: سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك، پیاده‌ده‌بن. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیاره له هه‌ر پێشێلكارییه‌كی مافی مرۆڤ، به شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌شه‌وه، كه له‌و هه‌رێمه‌دا رووده‌دات.
11. ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ هه‌وڵێكی داوه بۆ پێشخستنی مافه‌كانی ژنان له كوردستانی عیراق؟
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگی ناوه بۆ پاراستنی مافه‌كانی ژنان، به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به توندوتیژی خێزانی. له ساڵی 2002 دان یاسایه‌كی به‌ڕێخست دژی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزای كوشتنی مێیینه‌ی ئه‌ندامی خێزان له لایه‌ن نێرینه‌یه‌كی خزمییه‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌رمه‌زاری و ئابڕووچووندا. ئه‌م یاسایه هه‌رێمی كوردستان له زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقیا جیاده‌كاته‌وه، كه تا ئێستاش یاسای سزادانیان سزای ئه‌و پیاوانه سووك ده‌كات و لێیان خۆشده‌بێت كه به‌ناوی "شه‌ره‌ف"ه‌وه كوشتن ئه‌نجامده‌ده‌ن.
له تشرینی یه‌كه‌می 2002 دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنانی له وه‌زاره‌تی ناوخۆ دامه‌زراند. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك هه‌یه، لقی بچووكتریشی له سه‌رانسه‌ری قه‌زاكانی كوردستاندا هه‌یه. ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتییانه، هێڵی ته‌له‌فونی كارا‌و به‌رینیان بۆ ژنان فه‌راهه‌مكردووه تا راپۆرت بده‌ن ده‌رباره‌ی به‌دكاری له‌گه‌ڵكران، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له توندوتیژیی به‌رمه‌بنای جێنده‌ر ئه‌نجامدراو ده‌كه‌ن، گه‌رچی به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی و راهێنانی گونجاوی ستافه‌كه‌یه‌وه له‌سه‌ر توندوتیژی به‌رمه‌بنای جێنده‌ر، هه‌روه‌ها به‌هۆی ترس‌و نیگه‌رانیی ئاساییش، پاراستنی نهێنی، هه‌روه‌ها راوێژكارییه‌وه، توانا‌و كاركردنیان سنورداره. پێویسته به‌گژداچوونه‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه كه شێوه‌یه‌كی توندوتیژییه دژی ژنان و منداڵان، ببێت به ئه‌وله‌وییه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
12. هیومان رایتس ۆچ داوای چ كرده‌یه‌ك له حكومه‌تی عیراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ئه‌نجامی بده‌ن؟
هیومان رایتس ۆچ بانگهێشتی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات رێز له ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان بۆ پاراستنی مافه مرۆییه‌كانی كچان و ژنان بگرن و جێبه‌جێیان بكه‌ن، به تایبه‌تی به هه‌ڵنانی هه‌نگاو بۆ ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، وه‌ك پێشخستنی سیاسه‌تێكی به‌تواناو چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری دروست ده‌رباره‌ی كرده‌وه‌كه‌و وه‌گه‌ڕخستنی پشتیوانی دژی ئه‌و كرده‌وه‌یه.
هیوامان رایتس ۆچ بانگهێشتنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ده‌سپێكردنی سێ كرده‌ی ده‌سبه‌جێ:
- به‌په‌له یاسایه‌ك بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كوردستان (په‌رله‌مان) تا ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێ بۆ منداڵان و ئه‌و ژنه نه‌رزانه‌ی كه پێی رازی نین، قه‌ده‌غه‌بكات.
- هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ریی هه‌رێم بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه، پیاوان، ژنان، منداڵان، كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، سه‌ركرده ئاینییه‌كان و مامانه سوننه‌تییه‌كان بگرێته‌وه،
- ستراتیژێكی درێژخایه‌ن پێشبخات كه هه‌موو ئه‌و گروپانه بگرێته‌وه، بۆ ریشه‌كێشكردنی كرده‌وه‌كه.
13. حكومه‌ته به‌خشه‌ره‌كان ده‌توانن چی بكه‌ن بۆ یاریده‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رووبه‌ڕووی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه ببێته‌وه.
پێویسته حكومه‌ته به‌خشه‌ره‌كان پشتیوانی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیارده‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێیینه‌دا. پێویسته هاریكاریی بكه‌ن له هه‌وڵه درێژخایه‌نه‌كانی ریشه‌كێشكردنیداو پشتگیری به‌رفراوانی لێبكه‌ن له ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی حكومه‌ت و به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا كه ئامانجیان ریشه‌كێشكردنی ئه‌م كرده‌وه نه‌ریتییه زیانبه‌خشه‌یه.