له‌کاتی هێرشه‌کانی داعش بۆسه‌ر باکووری عێراق له ئابی ٢٠١٤، ''لۆنا'' له‌لایه‌ن چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌وه ده‌ستگیرکرا. له ماوه‌ی ده‌ستگیرکردنیدا، چوار جار فرۆشرا و له‌لایه‌ن ''خاوه‌نه‌کانیه‌وه'' ده‌ستدرێژی سێکسی کرایەسهر. لۆنا یه‌کێکه له‌و سه‌دان ژن و کچه یه‌زیدیه‌ی به‌هه‌مان ئه‌زمووندا تێپەڕیون.
هه‌ندێک له‌م ژن و کچانه ده‌ربازیان بووه‌و به کۆمه‌ڵگاو خێزانه‌کانیان، که ئاواره‌ن له کوردستانی عێراق، شاد بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه کۆتایی نه‌هامه‌تیه‌کانیان نەبوو.
من و هاوکارێکم چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له‌و کچ و ژنه ده‌ربازبووانه کرد، ئه‌وان باسیان له ده‌ستدرێژی سێکسی سیستیماتیکی و به کۆیله‌کردن بۆ کاری سێکسی و هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن داعش کرد. ئه‌و ژن و کچانه پێویستی زۆریان به چاودێری ته‌ندروستی و ڕاوێژی ده‌روونی و خزمه‌تگوزاری تر هه‌یه بۆ چاکبوونه‌وه له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی پێیدا تێپه‌ڕبوون.
به‌رپرسانی کوردستان به په‌رۆشه‌وه ڕه‌چاوی پێداویستی ئه‌و ژن و کچانه ده‌که‌ن، به‌ڵام ''پشکنینی په‌رده‌ی کچێنی'' --که ئازاربه‌خشه و پێوانیەکی دروست نییە-- بۆ هه‌ندێکیان کراوه. دادوه‌ر ئه‌یمه‌ن بامه‌ڕنێی که سه‌رپه‌رشتی کۆمیته‌یه‌ک ده‌کات بۆ کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی داعش، پێی ڕاگه‌یاندین ئه‌م پشکنینانه وه‌ک به‌ڵگه‌ی سەلماندنی ده‌ستدرێژی سێکسی له‌لایه‌ن دادگاکانی عێراقه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێن.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌و دادوه‌ره به هاوکارێکی دیکه‌می گووت کە کۆمیته‌که پرۆسه‌ی ''پشکنینی په‌رده‌ی کچێنی'' بۆ ئه‌و کچانه‌ی ڕاگرتووه. ئه‌و ووتی که له‌سه‌ر پێشنیازی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی دهۆک ڕێگایه‌کی نوێی گرتۆته‌به‌ر بۆ ئاماده‌کردنی ڕاپۆرتی پشکنینی پزیشکی له‌سه‌ر تووندوتیژی سێکسی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کچانه که زۆر به باشی ئه‌نجامده‌درێ و هاوتایه له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤ. بامه‌ڕنێی ووتیشی که دادوه‌ری باڵای دهۆک ڕازیبووه به قبوڵکردنی ئه‌م ڕاپۆرتانه بۆ ڕێکاری یاسایی.
ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندووه که ''پشکنینی په‌رده‌ی کچێنی'' هیچ بنه‌مایه‌کی زانستی نیه و ته‌نها باوه‌ڕێکی ناڕاست و باوه له‌ناو خه‌ڵکدا که گوایه هه‌موو کچێک په‌رده‌ی کچێنی هه‌یه‌و له‌کاتی یه‌که‌م کاری سێکسیدا ده‌دڕێ و خوێنی لێدێت. بۆیه ئه‌م جۆره پشکنینانه ئه‌وه ده‌رناخه‌ن که ئایا کچێک ده‌ست درێژی سێکسی کراوه‌ته‌سه‌ر یان نا.
ئه‌مه هه‌ناگاوێکی گرنگه بۆ کچان و ژنانی وه‌ک ''لۆنا'' که ئێستا ده‌توانن داوای مافه ڕه‌واکانیان بکه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له‌دژیان کراوه له پرۆسه‌یه‌کدا که ڕێزی زیاتر له مافه‌کانی ژنان ده‌گرێ و پاپه‌ندی نیشان ده‌دات له دابینکردنی چاودێری و خزمه‌تگوزاری باشتر بۆ ئه‌و ژن و کچه ده‌ربازبووانه‌ی ده‌ستدرێژی سێکیان کراوه‌ته سه‌ر.
له‌کاتێکدا به‌رپرسان کارده‌که‌ن له‌سه‌ر شێوازێکی باشتر بۆ پشکنینێکی ئه‌و کچانه، له هه‌مانکاتدا ده‌بێت دڵنیای ئه‌وه بده‌ن که هه‌موو ئه‌و کچ و ژنانه‌ی له عێراق ڕووبه‌ڕووی تووندوتیژی سێکسی بوونه‌ته‌وه به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.