(نیو یۆرك) - رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه به‌رپرسانی حكومی و هێزه ئه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه له زیادبووندایه هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر ئازادییه‌كانی كاركردنی رۆژنامه‌نووسان له كوردستانی عێراق. هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێم كۆتایی به سه‌ركوتكاری دژی رۆژنامه‌نووسان بهێنن به‌شێوازی جیاجیای وه‌ك داوای ته‌شهیرو لێدان و گرتن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران چه‌ندینجار هه‌وڵیانداوه گۆڤاری لڤین، كه یه‌كێكه له گۆڤاره به‌ناوبانگه سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان و میدیاكانی تر بێده‌نگبكه‌ن. هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند كه پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كۆتایی به بێده‌نگبوونی له‌ئاست ئه‌م هێرشه به‌رفراوانبووانه بهێنێت و سه‌ركۆنه‌ی بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، سارا لی ويتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی هێنانه‌دی سه‌رده‌مێكی نوێیدا له ئازادی بۆ كوردی عێراق، به‌ڵام وادیاره كه رێزگرتنی بۆ مافی ئازادی راده‌ربڕینی كورد زیاتر نییه له حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو. له‌كاتێكدا كه ده‌نگی داواكاری كۆتایی هێنان به سه‌ركوتكاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌وڵی بێده‌نگكردن و تۆقاندنی رۆژنامه‌گه‌ری ره‌خنه‌ئامێزده‌ده‌ن."
رۆژی 17ی ئایاری 2011، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، داوایه‌كی ته‌شهیری دژی ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، تۆماركرد له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گوایه پلانێك له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هاوبه‌شی له حكومه‌تدا، هه‌بووه بۆ تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن. به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دادگا كه نوسخه‌یان له‌لای هیومان رایتس وۆچه پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یه‌ك ملیار دینار (864 هه‌زار دۆلار) قه‌ربوو و بڕیارێك ده‌كات بۆ داخستنی گۆڤاری لڤین له‌رێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن.
له ده‌قی داواكاندا هاتووه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د میره تۆماركردووه چونكه بابه‌ته‌كه‌ی لڤین، "نه‌ك هه‌ر هیچ بنه‌مایه‌تی ڕاست و دروستنی نییه به‌ڵكو دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و پێشێلكردنی پیرۆزی و سه‌روه‌ریه‌كان و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه‌كان"ی گه‌لی كوردستان.
له كاتێكی پێشتری مانگی ئایاردا، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق و سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه داوایه‌كی دژی لڤین له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت تۆماركرد. ئه‌حمه‌د میره به هیومان رایتس وۆچی رایگه‌یاند كه به‌هۆی ئه‌و داوایه‌وه رۆژی 5ی ئایار، پۆلیس ئه‌و و په‌یامنێری لڤین، ژیار موحه‌مه‌د، یان بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێر ده‌ستگیركرد.
سارا لی ويتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ ووتی، "ئه‌و جۆره داوایانه‌ی ته‌شهیر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هیچ نین جگه له هه‌وڵی په‌رده‌پۆشكراو بۆ سزادانی ڕه‌خنه‌گران و دروستكردنی كه‌شێكی پڕ له ترس و سانسۆر له‌سه‌ر خۆدانان. هێرشه‌كانی بارزانی و هاوكاره‌كانی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی سه‌ربه‌خۆ زیانیان له‌سه‌ر "پیرۆزی" و "سه‌روه‌ریه‌كان" زیاتره وه‌ك له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێك له میدیاكاندا."
رۆژنامه‌نووسێكی لڤین، به هیومان رایتس وۆچی ووت كه كاتێ رۆژی 24ی نیسان ته‌له‌فۆنی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، كرد وه‌زیر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میره، كرد. رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی لڤین ته‌له‌فۆنی بۆ شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا كردبوو بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونی وه‌زیر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك. ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه تۆماركراوه. رۆژنامه‌نووسه‌كه وتی كه شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا بێزاربوو چونكه له بابه‌تێكی گۆڤاره‌كه‌دا ئه‌و به‌راوردكرابوو به یه‌هود باراك، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل. ئه‌حمه‌د میره وتی كه بڕیاریدا پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ رای گشتی بڵاوبكاته‌وه یان پۆلیس ئاگاداربكات مه‌سه‌له‌كه بگه‌یه‌نێـته سه‌رۆكی حكومه‌ت.
ئه‌حمه‌د میره وتی، "دوای هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا ده‌ستبه‌جێ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م ئاگاداركردو داوای هاوكاریم لێ‌كرد. شریتی تۆماركراوی هه‌ڕه‌شه‌كه‌م هه‌یه بۆ سه‌لماندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كوشتن كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی كابینه‌كه‌ی خۆیه‌وه كراوه." هه‌ربۆیه ئه‌حمه‌د میره بڕیاریدا كه هه‌واڵی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه بڵاوبكاته‌وه‌و رۆژی 7ی ئایار بابه‌تێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
هیومان رایتس وۆچ داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌حمه‌د میره بكات و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌كه روویداوه ئه‌وا شێخ جه‌عفه‌ر موسته‌فا له پۆسته‌كه‌ی لاببرێـت و رووبه‌رووی دادگابكرێته‌وه.
لڤین، گۆڤارێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و له ساڵی 2002دا له سلێمانی دامه‌زرێنراوه‌و مانگی سێ جار و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوده‌كرێته‌وه و زۆر جار بابه‌تی ته‌واو ره‌خنه‌ئامێز له‌سه‌ر دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ند نوسه‌رێكی گۆڤاری لڤین رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه یان گرتن بوونه‌ته‌وه یان له ووڵات هه‌ڵهاتوون. ساڵی 2008، سۆران مامه حه‌مه، په‌یامنێری گۆڤاره‌كه، له به‌رده‌م ماڵی خۆیدا له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورددایه، تیرۆركرا پاش ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی له‌باره‌ی له‌شفروشی له كه‌ركوك بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به تێوه‌گلانی چه‌ند به‌رپرسێكی كورده‌وه كرد.
له‌و كاته‌وه‌ی كه هه‌ستان به سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كان له رۆژی 18ی نیساندا له سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد زنجیره‌یه‌ك هێرشیان دژی رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامداوه. هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و گرتن هه‌ندێ كه‌سی ناچاركردووه كه خۆیان بشارنه‌وه.
شه‌وی 11ی ئایار، هێزه ئه‌منییه‌كان له شاری سلێمانی،كه‌وتنه لێدانی بڕیار نامیق، په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN، و ده‌ستگیریانكرد. بڕیار وتی كه به‌هۆی ئه‌و لێدانه‌وه ده‌ستێكی شكاوه. بڕیار نامیق به هیومان رایتس وۆچی وت:
"دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك له نزیك نوسینگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه كرا، چوم بۆ ئه‌وه‌ی رووماڵی رووداوه‌كه بكه‌م و پرسیارم له مه‌فره‌زه‌یه‌كی یه‌كێتی كرد كه چی روویداوه. كاتێكم زانی، شه‌ش كه‌س به جلی مه‌ده‌نییه‌وه ده‌ركه‌وتن و په‌لاماریاندام، ته‌له‌فۆن و كامێراكه‌یان لێسه‌ندم و بردمایه‌نه به‌رده‌م ماڵی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شار. له‌وێ چه‌ندین ئه‌ندامی هێزه‌كان ئاسایش سوكایه‌تییان پێ‌كردم و لێیاندام، و گۆێم لێ‌بوو یه‌كێكیان پرسیاری له ئه‌فسه‌ره‌كه كرد كه ئه‌كرێت بمكوژێت. سه‌رمیان داپۆشی و خستمیانه پشتی سه‌یاره‌یه‌كه‌وه‌و له ناوچه‌یه‌كی تری شاره‌وه فره‌یاندام"
رۆژی 18ی ئایار دوو رۆژنامه‌نووس، كه له ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌یانوسیت ناویان ئاشكرابكرێت، به هیومان رایتس وۆچیان وت كه له كۆتایی مانگی نیساندا هه‌شت كه‌س به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له هه‌ولێر شوێنیان كه‌وتوون. هه‌شت كه‌سه‌كه كه له دوو ئۆتۆمبیل‌دا بوون، له هه‌مان ئه‌و شه‌قامه‌دا ده‌ركه‌وتن كه بڕیاربوو دوو رۆژنامه‌نووسه‌كه تێیدا چاویان به به‌رپرسێكی هه‌رێمی بكه‌وێت كه داوای كردبوو دیدار له‌گه‌ڵ هه‌ندێ راگه‌یاندندا ئه‌نجامبدات. رۆژنامه‌نووسه‌كان باوه‌ڕیانوایه ئه‌و كه‌سانه، كه جلی مه‌ده‌نییان له‌به‌ردابوو، سه‌ر به هێزه ئه‌منییه‌كانن و ئاگاداری ئه‌و دیداره‌بوون و له هه‌وڵی ڕفاندنیاندابوون.
سۆران عومه‌ر، كه یه‌كێك بوو له رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و رۆژنامه‌نوسێكی سه‌ربه‌سته، وتی كه له رۆژی 19 نیسانه‌وه خۆی شاردوه‌ته‌وه، "له‌و رۆژه‌وه له ماڵی خۆمدا نه‌خه‌وتووم. تاوانه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ڕه‌خنه له ڕه‌فتاره نادیموكراتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ده‌گرم، ئه‌وه هه‌موو تاوانه‌كه‌مه. هێزه ئه‌منه‌ییه‌كان هه‌وڵی ڕفاندنمیانداوه و فرمانی ده‌ستگیركردنیان داوم. ته‌نانه‌ت هه‌وڵی رفاندنی كوڕه‌كشمیان دا."
زمناكۆ ئیسماعیل، وێنه‌گری سه‌ربه‌ست، كه چالاكانه خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی رووماڵكردووه، رۆژی 14ی ئایار به هیومان رایتس وۆچی وت كه خۆی شاردوه‌ته‌وه، "چه‌ندینجار شوێنمكه‌وتوون، و له مه‌ترسی لێدان و گرتندام. له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها به یه‌ك ته‌كسی هاتوچۆ ئه‌كه‌م، سایه‌قه‌كه ئه‌ناسم و متمانه‌ی پێئه‌كه‌م، وه ناشتوانم بچمه شوێنه گشتییه‌كان. لاپه‌ڕه‌ی فه‌سیبووك و ئیمه‌یڵه‌كه‌م هاككراون و ناتوانم به‌كاریان بهێنم. هه‌مان شت به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی تردا هاتووه كه تێوه‌گلاون له خۆپیشاندانه‌كاندا."
رۆژنامه‌نووسێكی تر كه بابه‌تی ره‌خنه‌ئامێزی له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم نووسیوه له كۆتایی مانگی نیساندا وتی كه چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه پێگه‌یشتوه، "زۆر له هاوڕێكانی فه‌یسبووكم وتیان كه هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌له‌فۆنیان بۆكردوون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون و پێیان ووتون كه باشتره بۆیان له لیستی "هاوڕێ"كانی فه‌سیبووكیان من بسڕنه‌وه. وه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین هاورێم ئه‌و كاره‌یان كردووه."
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له رۆژی ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له 17ی شوباتدا تا ئێستا زیاتر له 200 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان تۆماركردووه. وه رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنوور رایگه‌یاندووه كه به‌پێی ئاماره‌كانی 44 رۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندی راگه‌یاندن هێرشی جه‌سته‌ییان كراوه‌ته‌سه‌رو 23یش ده‌ستگركراون.
له‌مباره‌یه‌وه سارا لی ويتسن، به‌ڕێوبه‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس وۆچ پرسیاریكرد، "حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان به‌ڵێنی دابیكردنی چ جۆره ئاینده‌یه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌ی ده‌دات له‌كاتێكدا كه خۆی چه‌قی به‌ستووه له هه‌مان شێوازه كۆنه خراپه‌كه‌ی ناوچه‌كه‌دا كه بریتییه له لێدان و هێرشكردنه‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسان؟" پاشان وتی، "سه‌ركرده‌كانی كوردستان، به‌تایبه‌ت، ئه‌ركێكی قورسیان له‌سه‌ره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه رێزی ماف و ئازادی گه‌له‌كه‌یان بگرن، به‌و پێیه‌ی كه هه‌موویان ده‌یان ساڵ مه‌ینه‌تیان چه‌شتووه."
هیومان رایتس وۆچ داوای له هاوكارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد- به‌تایبه‌ت وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و ووڵاتانی ئه‌وروپا- كه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م په‌راوێزخستنه ئاشكرایه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه پشتیوانی سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا كردووه‌و تائێستاش ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رچاوی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بێده‌نگبووه له‌ئاست پێشێلكارییه ترسناكه‌كانی ئه‌م داوییانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ دژ به رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران. هیومان راتیس وۆچ رایگه‌یاند كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركردایه‌تی هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌كانی كرد له هه‌وڵدانیدا بۆ ڕووخاندنی سه‌رۆكی پێشوو سه‌دام حوسه‌ین، به‌شێكی له‌به‌ر ئه‌وه‌بووه كه ئه‌و رژێمه مافی كوردی پێشێل ده‌كرد، بۆیه به‌رپرسیارێتییه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر شانی ( ئه‌مه‌ریكا)یه له ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌وه‌ی كه به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان رێز له مافه‌كانی هاوڵاتیانییان ده‌گرن.
سارا لی ويتسن ووتی، "هه‌شت ساڵ دوای ئه‌وه‌ی كه وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌دام حوسه‌ینی لابرد له‌ژێر دروشمی پاراستنی مافه‌كانی كورد، ئێستا به بێده‌نگی وه‌ستاوه له‌كاتێكدا ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه به‌هاوكاری ئه‌و له كوردستان دامه‌زرێنراوه مافه‌كانی دانیشتوانه‌كه‌ی پێشێلده‌كات و سه‌ركوتیان ده‌كات." هه‌روه‌ها وتی، "بارك ئۆباما، سه‌رۆكی وولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له ووتاره‌كه‌ی رۆژی 20ی ئایاردا ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونی دیموكراسی له عێراقدا كرد، به‌ڵام واقیعه‌كه ئه‌وه‌یه كه ترس و سه‌ركوتكردنی حكومی له‌وێ له په‌ره‌سه‌ندندایه."
كه‌شێكی پڕ له ترس بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
داواكانی دژ به گۆڤاری لڤین: یاساكانی عێراق و كوردستان
مادده‌ی 38ی ده‌ستوری عێراقی زامنی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و چاپه‌مه‌نی و رێكڵامكردن و راگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه ده‌كات "به هه‌موو شێوازێك كه نه‌بێته هۆی پێشێلكردنی رێسای گشتی و ئاداب".
زیادبوونی داوای ته‌شهیر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ره‌خنه‌ئامێزن به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تمه‌داران و پارته سیاسییه‌كان یان به‌رپرسانی حكومی سه‌ره‌كیترین به‌ربه‌ستن كه رووبه‌رووی رۆژنامه‌نووسان ده‌بنه‌وه له كوردستانی عێراقدا، و واده‌رده‌كه‌وێت كه دادگاكانی كوردستان رێسا ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارناهێنن بۆ زامنكردنی ئازادی راده‌بڕین. پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر داوای وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا تۆماركردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و داوا ته‌شهیره‌ی كه له ساڵی 2010دا دژی رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی ئۆپۆزسیۆن تۆماریكرد و داوای یه‌ك ملیارد دۆلار قه‌ره‌بوو ی كرد، پاش ئه‌وه‌ی له بابه‌تێكی رۆژنامه‌كه‌دا هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار تۆمه‌تباركران به سودمه‌ندبوون له بازرگانیكردنی نایاسایی ناردنی نه‌وت بۆ ئێران.
عوسمان سدیق، پارێزه‌ری ئه‌حمه‌د میره، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، به هیومان رایتس وۆچی وت كه ره‌نگه داوا ته‌شهیره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی قانونی مه‌ده‌نی ساڵی 1951 تۆماركردابێت، كه سنوور بۆ داواكردنی قه‌ره‌بوو دانانێت، نه‌ك یاسای كاری رۆژنامه‌وانی، كه له ساڵی 2008دا له‌لایه‌ن په‌له‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچووه، یان قانونی عقوباتی عێراقی ساڵی 1969.
یاسای كاری رۆژنامه‌وانی سنوور بۆ قه‌ربووكردنه‌وه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه دیاریده‌كات و رێگریده‌كات له به‌رپرسان كه ده‌زگا میدیاییه‌كان دابخه‌ن. به‌ڵام، ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌كارناهێنرێت، وه دادگاكانیش ڕێگه‌یانداوه كه چه‌ند داوایه‌ك به‌پێی یاسا زۆرتر سه‌ركوتكاره‌كانی وه‌ك قانونی مه‌ده‌نی 1951 و قانونی عقوباتی 1969 تۆماربكرێن.
به‌پێی قانون مه‌ده‌نی، كه‌سێك، (رۆژنامه‌نووسیش ده‌گرێته‌وه)، ده‌كرێت ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت له‌سه‌ر "زیانی مه‌عنه‌وی" له‌نێویاندا "هێرشكردن بۆ سه‌ر ئازادی و كه‌رامه‌ت و شه‌رف و ناوبانگ و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ی دارایی و هتد. به‌پێی به‌نده‌كانی ئه‌و یاسایه، كه رێگه به قه‌ره‌بووی ئێجگار گه‌وره‌و زیندانیكردن ده‌دات، تاوانه ئه‌گه‌ر "ته‌شهیر" به كه‌سێك یان "سوكایه‌تی" به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا به دامه‌زراوه گشتییه‌كان بكرێت. به‌نده‌كانی هه‌ردوو یاساكه كه داڕشتنیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتین سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكی ئاخاوتن و ناگونجێن له‌گه‌ڵ پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ بۆ ده‌ربڕین.
یاسای نێوده‌وڵه‌تی
یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ ئازادی راده‌ربڕین وه‌ك مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ داده‌نێت، كه پێويتسن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی و كه‌رامه‌تی تاكی مرۆڤ. ماده‌ی 19 له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (جاڕنامه‌ی گه‌ردون مافه‌كانی مرۆڤ) كه عێراق ئیمزای له‌سه‌ركردووه، ده‌ڵێت كه "هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی گه‌ڕان و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره زانیاری و دیدوبۆچوونێكی هه‌یه بێگوێدانه سنووره‌كان، به‌زاره‌كی بێت یان نووسین یان چاپكردن یان به‌شێوازی هونه‌ری یان هه‌ر شێوازێكی تری گه‌یاندن به ویستی خۆی."
له یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌شێوه‌یكی چه‌سپێنراوه كه پێویسته سیاسه‌تمه‌داران و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كانی تر ته‌حه‌مولی چاودێریكردنی فراوانتر‌و ووردتر بكه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌فتارو كرده‌وه‌كانیان. به‌پێی "مبادیْ سیراكیوزا المتعلقه بأحكام التقید و عدم التقیید" له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، نا‌بێـت كۆتوبه‌ند بۆ سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین "به‌كاربهێنرێت بۆ پاراستنی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدران له بۆچوونی گشتی (الرأی العام) یان ڕه‌خنه."
له ساڵی 2000دا، بڕیارده‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان و پاراستنی مافه‌كانی دیدوبۆچوون و ئازادی، لیستێكی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ئاماده‌كرد كه پێویسته، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، له هه‌ر داوایه‌كی مه‌ده‌نی ته‌شهیر ره‌چاوبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ماده‌ی 19ی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه كۆتوبه‌ند نه‌خرێته‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین: نموونه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه:
- نابێت سزاكاتی ته‌شهیر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بن كه ببنه‌هۆی به‌كارهێنانی (سانسۆری خود) له‌سه‌ر ئازادی دیدوبۆچوون و راده‌ربڕین و مافی ئازادی گه‌ڕان و وه‌رگرتن و گواستنه‌وه‌ی زانیاری... و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان پێویسته به‌راوردبكرێت به‌و زیانه فێعلیه‌ی كه دراوه.
- نابێت رێگه به دامه‌زراوه حكومی و به‌رپرسه گشتییه‌كان بدرێت كه داوای ته‌شهیر تۆماربكه‌ن.
- ده‌بێت یاساكانی ته‌شهیر ره‌نگدانه‌وه‌ی گرنگی دیالۆگی كراوه‌بن ده‌باره‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه‌وه هه‌یه‌و ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه پێویسته به‌رپرسی گشتی ته‌حه‌مولی رێژه‌یه‌كی زیاتری ره‌خنه بكه‌ن وه‌ك له هاوڵاتیاتی ئاسایی.
- له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه بڵاوكراوه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌و مه‌سه‌لانه‌وه هه‌یه كه جێی بایه‌خی گشتین، گه‌یشتن به ڕاستی ئه‌سته‌مه بۆ ئه‌وه‌ی خۆ له به‌رپرسیارییه‌تی ته‌شهیر بپارێزرێت: له جیاتی ئه‌وه، ده‌بێت ئه‌وه‌نده به‌س بێت كه نووسه‌ره‌كه هه‌وڵی فێعلی داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕاستی.
- ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به دیدوبۆچوونه‌وه هه‌بێت، ئه‌بێت ته‌نها كاتێك شایه‌نی (داوای) ته‌شهیربن كه (نابه‌جێ) نامه‌عقولبن، و هه‌رگیز نابێت داواله‌سه‌ر تۆماركراو داوای لێبكرێت كه ڕاستی دیدوبۆچوونه‌كانی بسه‌لمێنێت.
- به‌رپرسیارێتی سه‌لماندن بۆ هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی داواكه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌بێت كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات كه ته‌شهیری پێكراوه نه‌ك له‌سه‌ر داوالێكراوبێت.
- ده‌بێت جگه له قه‌ره‌بوو، كۆمه‌لێك چاره‌سه‌ری تر ده‌سته‌به‌ربكرێت وه‌ك داوای لێبوردن كرن و/ یان ڕاستكردنه‌وه.
نه قانونی مه‌ده‌نی و نه قانونی عقوباتی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو ره‌چاوی ستاندارده‌كانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكه‌ن. وه قانونه‌كانی عێراقی ره‌چاوی ئه‌وه‌ناكه‌ن كه بڕی قه‌ره‌بوو ده‌بێـت به‌راوردبكرێت به زیانی فێعلی، وه هیچ بارێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بابه‌تانه دانانێن كه "به‌نیازی باش"ه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
وه سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر رۆژنامه‌نووسان، ماده‌ی 6 له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان (جاڕنامه‌ی گه‌ردون مافه‌كانی مرۆڤ) له‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه حكومییه‌كانی عێراق پێویستده‌كات كه رێز له مافی ژیان بگرن. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌دێت كه ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی یاسا ده‌بێت هه‌نگاوی به‌جێ (مه‌عقول) بهاون بۆ پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی جدییان پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ژیانیان، وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداران دڵنیایی له‌وه‌بكه‌نه‌وه كه هه‌ر كوشتنێكی نایاسایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌كرێت و ئه‌نجامده‌رانی رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه.
هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكاری
هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان رێوشوێنی سه‌ركوتكارانه‌یان به‌كارهێناوه دژی رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران، له‌و كاته‌وه‌ی كه رۆژانه خۆپیشاندان له پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد له رۆژی 17ی شوباتدا، دژی گه‌نده‌ڵی و بۆ داواكردنی مافی سیاسی و مه‌ده‌نی زیاتر.
له مانگی ئازاردا، هیومان رایتس وۆچ له كوردستان چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 رۆژنامه‌نووسدا ئه‌نجامدا كه رووماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌وه ده‌ركه‌وت كه هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوكاره‌كانیان به‌رده‌وام سه‌ركوتی رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن له رێی هه‌ڕه‌شه‌و گرتنی ره‌مه‌كی (عه‌شوائی) و لێدان و هه‌راسانكردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و شكاندنی ئامێری رۆژنامه‌وانی.
رۆژنامه‌نووسان و رێكخه‌رانی خۆپیشاندان به ، هیومان رایتس وۆچیان وت كه رۆژی 18ی نیسان هێزه ئه‌منیه‌كان به‌زه‌بری هێز كۆنترۆڵی به‌رده‌كی سه‌را یان كرد، كه رۆژانه خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجامده‌درا، وه له‌و كاته‌وه رێگه‌یان له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان گرتووه.
رۆژی 27ی نیسان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی 19 لاپه‌ڕه‌یی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و توندوتیژییانه بڵاوكرده‌وه كه له‌ماوه‌ی 60 رۆژی خۆپیشاندانه‌كان روویاندابوو، كه تیایدا گه‌یشتووبویه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانه‌وه ئه‌نجامدرابوو وه پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌باشی مه‌شقیان پێنه‌كرابوو بۆ مامه‌ڵه‌كردنی گونجاو له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه. به‌ڵام راپۆرته‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به توندوتیژیه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نووسان نه‌كرد، له نێویاندا هێرشكردنی دڕاندانه بۆسه‌ر كه‌ناڵی ئه‌هلی نالیا له سلێمانی. به وته‌ی ستافی كه‌ناڵه‌كه، له‌و هێرشه‌دا كه 20ی شوبات ئه‌نجامدرا، ده‌یان چه‌كدرا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه‌و پاش ته‌قه‌كردن له ئامێره‌كانی په‌خش و برینداركردنی پاسه‌وانێك، به‌نزینیان ڕژاند به بیناكه‌داو ئاگریان تێبه‌ردا. NRT كه رووماڵی خۆپیشاندانه‌كانی كردبوو، ته‌نها دوو رۆژ پێش هێرشه‌كه ده‌ستی به په‌خشكردبوو.
ساڵڕۆژی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان
ساڵێك دوای كوشتنی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌كی سه‌ربه‌خۆو شه‌فافی بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌و راپێچكردنی به‌پرسیانی تاوانه‌كه بۆ دادگا ئه‌نجامنه‌داوه.
چه‌ند هێرشبه‌رێك رۆژی 4ی ئایاری 2010 رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌ستی 23 ساڵه، سه‌رده‌شت عوسمان، یان ڕفاند. ته‌رمه‌كه‌ی رۆژێك دواتر دۆزرایه‌وه‌و نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان به جه‌سته‌وه‌یه دیاربوو وه دوو گولله له‌سه‌ری درابوو. هاوڕێكان و خێزانه‌كه‌ی باوه‌ڕیانوایه كه سه‌رده‌شت له‌به‌ر نووسینی ره‌خنه‌ئامێز دژی دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه و سه‌ركرده‌كانیان و سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمه‌كه كوژراوه.
به بڕیاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه، به‌ڵام ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ئاشكرانه‌كران. به‌پێی راپۆرتێك كه له رۆژی 15ی ئه‌یلولدا بڵاوكرایه‌وه، لیژنه‌كه گه‌یشتبوویه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گرووپی ئه‌نسار ئه‌لئیسلام به‌رپرس بووه له كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان. به‌ڵام، راپۆرته 430 ووشه‌ییه‌كه‌ی لیژنه‌كه، نه‌یتوانی ئه‌نجامه‌كانی به‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تر ببه‌ستێت جگه له دانپێدانانی كه‌سێك كه گوایه یه‌كێك بووه له ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه.
له وكاته‌دا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و هاوڕێ و هاوكاره‌كانی به هیومان رایس وۆچیان راگه‌یاند كه هیچ یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان (محقق) به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێوه‌نه‌كردبوون وه هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی زۆریان له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان گرت. له‌وكاته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هیچی بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر یان گرتن یان هه‌ر دادگاییكردنێكی په‌یوه‌ست به‌و قه‌زییه‌وه.
رۆژی 16ی ئایار، به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت، به هیومان رایس وۆچی راگه‌یاند، كه ده‌یان نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه پێگه‌یشتوه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی رۆژنامه‌وانییه‌وه كه دوای كوشتنی سه‌رده‌شت ده‌ستیپێكردووه.
هیومان رایتس وۆچ جارێكی تر داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو شه‌فاف له كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان بكات كه ببێته‌هۆی دیاریكردنی ناسنامه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به تاوانه‌كه هه‌ڵساون و رووبه‌رووی دادگا بكرێنه‌وه.