Skip to main content

هه‌رێمی كوردستانی عێراق: هێزه‌ چه‌كداره‌كان ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن

كوشتنی یه‌ك كه‌س و برینداربوونی لانی كه‌م له‌ حه‌وت كه‌س

 

) بهیروت، ٣٠ی مارسی، ٢٠١٧ - (هیومان ڕایتس ۆوچ لهڕاپۆرتهكهی ئهمڕۆیدا ڕایگهیاند، هێزهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕێكهوتی ١٤ی مارسی ٢٠١٧ ههستان بهتهقهكردن لهخۆپیشاندهرانی شنگال بهگولهی پلاستیكی و گولهی ڕاستهقینهو گازی فرمێسك ڕێژو لهئهنجامدا كهسێك كوژراو لانی كهم حهوت كهسی تریش بریندار بوون. دهبێت بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لێكۆڵینهوهئهنجام بدهن لهسهر بهكارهێنانی هێزی كووشندهلهدژی خۆپیشاندهران.

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ شاری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستانی عێراق له‌ ٢ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٧. © 2017 Reuters

سێ خۆپیشاندهر بههیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كهئهوان و خۆپیشاندهرانی تر هێمنانهخۆپیشاندانیان كردووهو چهكیان پێنهبووه‌ ,لهكاتێكدا هێزهكانی پێشمهرگهی ڕۆژئاوا كهچهكداری سوورین و لهژێر دهسهڵاتی وهزارهتی ناوخۆیی حكومهتی ههرێمی كوردستاندان و لهشنگال جێگیركراون تهقهیان لهخۆپیشاندهران كردووه‌. ووتیشیان كهچهند خۆپیشاندهرێك بهردیان گرتۆتههێزهكانی پێشمهرگهی ڕۆژئاوا، بهڵامدوای ئهوهی کە ئهو هێزهتهقهیان لهخۆپیشاندهران كردووە.  فهرماندهیهكی پێشمهرگهی ڕۆژئاواش له٢٦ی مارس بههیومان ڕایتس ۆوچی ووت، ژمارهیهكی كهم لهخۆپیشاندهران چهكیان پێبووهو تهقهیان كردووه کە ئهوهش كوژراو برینداری لێكهوتۆتهوه، بهڵام ووتهی شایهتحاڵان پێچهوانهی قسهكانی ئهم فهرماندهیهبوو    .

لهما فهقیه، جێگری بهرێوهبهری هیومان ڕایتس ۆوچ لهخۆرههڵاتی ناوهڕاست ووتی، ‘’هیچ بهڵگهیهكمان نهبینیووهسهبارهت بهوهی كههێزهچهكدارهكان هۆكارێكی شهرعیان ههبووبێت بۆ تهقهكردن لهخۆپیشاندهران، كههیچ ههڕهشهیهكیان لهسهر ژیانی ئهوان و كهسانی تر دروست نهكردووه‌. دهبێت حكومهت دهستبهجێ ههستێ بهئهنجامدانی لێكۆڵینهوهلهم پێشێلکاریە ئاشكرایهلهسهر بهكارهێنانی هێزی كوشندهلهدژی خۆپیشاندهران.’’

هیومان ڕایتس ۆوچ هیچ بهیاننامهو بڵاوكراوهیهكی گشتی لهلایهن بهرپرسانهوهسهبارهت بهم ڕووداوه و ڕوونكردنهوهی بهكارهێنانی هێز لهوبارهیهوهنهبینیووه‌.

سێ خۆپیشاندهرهكهبههیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، لهڕێكهوتی ١٤ی مارس و لهدهوروبهر یكاتژمێر ١٠ی سهرلهبهیانی بهسهدان خۆپیشاندهر كهلهنێوانیاندا ژن و منداڵیش ههبوون لهنزیك خانهسوور كهشارۆچكهیهكی  سەر بە شنگاله و لهژێر كۆنترۆڵی پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكهكه) دایهگردبوونهوه‌. گردبوونهوهكهیان بهمهبهستی دهربڕینی ناڕهزایی بوو لهسهر جێگیركردنی پێشمهرگهی ڕۆژئاوا كههێزێكی چهكداری سهربهپارتی دیموكراتی كوردستانهلهناوچهكهلهدوای كۆنترۆڵكردنهوهی لهدهست دهوڵهتی ئیسلامی ( ناسراو بهداعش) لهكۆتایی ساڵی ٢٠١٥.

خۆپیشاندهرهكان ووتیان، بهئۆتۆمبێل لهخانهسوورهوهبهرهو شارۆچکەی سنوونی ڕۆیشتوون كهلهوێ ژمارهیهكی زۆر لهپێشمهرگهی ڕۆژئاوای لێ جێگیركرابوو. خۆپیشاندهرهكان ووتیان، لهدهوروبهری كا تژمێر ١١:٤٥خولهكی سهرلهبهیانی خۆپیشاندهران كهلهلایهن ژنانهوهڕێبهری دهكران بههوتاف كێشان لهدژی جێگیربوونی پێشمهرگهی ڕۆژئاوا لهناوچهكه‌  بهرهو ئهو شوێنهچوون كهپێشمهرگهكانی لێبوو

كاتێك ههندێك لهخۆپیشاندهران كهتهنها ١٠ مهترێك لهساترهكهیانهوهدووردهبن، نزیكهی ١٠ چهكدار لهو ٢٠٠ چهكدارهی كهلهوێ جێگیركرابوون دێنهدهرهوهو بۆ ماوهی ١٥ خولهك گازی فرمێسك ڕێژ لهدژی خۆپیشاندهران بهكاردههێنن. خۆپیشاندهرهكان ووتیان، ئهوان و خۆپیشاندهرهكانی تر نهكشانهوهو بهتووندوتیژی وهڵامیان نهدایهوه، بهڵام دوای ١٠ خولهك و بهبێ هیچ ئاگاداركردنهوهیهك بۆ بڵاوهپێكردنی خۆپیشاندهران، چهكدارهكان دهستیان بهتهقهكردن كرد

خۆپیشاندهرێك بهناوی حاجی حهسهن ووتی، بینی كهچوار خۆپیشاندهر بههۆی بهركهوتنی گولهكهوتنهسهر زهوی و خۆپیشاندهرێكی تر بهناوی نازێ نایفی تهمهن ٢١ ساڵ گولهیهك بهرسهری دهكهوێت و ههرلهوێدا گیان لهدهست دهدات. خۆپیشاندهرێكی تر ووتی كهتهنها چهند مهترێكی كهم لهنایفهوهدووربووهكاتێك بهركهوتووهو لهگهڵ خۆپیشاندهرهكانی تر ههڵیانگرتووهو بردویانهتهناو ئۆتۆمبێلێك. ئهو ووتی كهبینیوویهتی خۆپیشاندهرێكی تر كهكوڕێكی تهمهن ٢٥ ساڵ بووهفیشهكێك بهرقاچی چهپی كهوتووهو كچێكی تر دهستی ڕاستی بهركهوتووهو یهكێكی تر قاچی ڕاستیخۆپیشاندهرهكان ناوی چوار خۆپیشاندهری ترو شێوازی برینهكانیانیان بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ باسكرد.

خۆپیشاندهرهكان ووتیان، ههرلهدوای كوشتنی نایف ژمارهیهك لهئۆتۆمبێلی هێزهئهمنیهكان گهیشتنهشوێنەكه و ١٠ پۆلیسی چالاکیە مهدهنیەکان پهیوهندیان بههێزهكانی پێشمهرگهی ڕۆژئاواوهكرد. لهو كاتهدا، دوو خۆپیشاندهر ووتیان، نزیكهی ١٠ لهخۆپیشاندهرهكان دهستیان كرد بەهاویشتنی بهرد بۆ پۆلیسهكان، بهڵام دوای ئهوهخۆپیشاندهرهكان بهخێرایی لهشوێنهكهبڵاوهیان كرد. ئهو فهرماندهیهی ڕۆژئاوا كهقسهی بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ كرد ووتی،  لهگهڵ گهیشتنی خۆپیشاندهران هێزهكانیان داوای هاوكاریان لهپۆلیسی چالاکیە مهدهنیەکان كرد، دوای ئەوەش خۆپیشاندهران دەستیان کرد بە هاویشتنی بهرد بەرەوڕوویپۆلیسی چالاکیە مەدەنیەکان و ئهوانیش بهگولهی پلاستیكی وهڵامیان داونهتهوهو کە ئهمهش هیچ قوربانیهكی لێنهكهوتۆتهوه‌.

ئهمهدواین سهركوت كردنهلهدوی وهستانی پێكدادانهكانی نێوان پێشمهرگهی ڕۆژئاواو هێزهكانی سهربهپهكهكهلهشنگال. بهپێی ڕاپۆرتی میدیا كوردیهكان له٣ی مارسی ٢٠١٧، هێزهئهمنیهكانی پارتی یهكێتی دیموكراتی سهربهپهكهكه(پهیهده)لهباكووری سووریا ههستاون بهدهستگیركردنی زیاتر له٤٠ ئهندامی ئهنجوومهنی نیشتمانی كورد كهپارتێكی سهربهمهسعود بارزانی سهررۆكی ههرێمی كوردستانه‌. پاشان، لهڕێكهوتی ٤ی مارس، پۆلیس و هێزهئهمنیهكانی سهربهحكومهتی ههرێمی كوردستان ههستاوون بهدهستگیركردنی ٣٢ خۆپیشاندهری بێ چهك لهههولێر لهكاتی خۆپیشاندانێكی هێمنانهلهدژی پێكدادانهكانی ئهم دواییهی شنگال. بهپێی ووتهی سێ خۆپیشاندهر كهدهستگیركرابوون، ههمان ڕۆژ ٢٣ كهس لهخۆپیشاندهرهكان ئازاد دهكرێن و سێ خۆپیشاندهری تر لهماوهی چوار ڕۆژی داهاتوودا، بهڵام شهش خۆپیشاندهر كهههموویان  بیانی بوون هێشتا بهدهستبهسهری ماونهتهوه‌.

بهپێی پرهنسیپهبنچینهییهكانی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان لهسهر بهكارهێنانی هێزو چهك لهلایهن پۆلیس و هێزهئهمنیهكان، دهبێت بهرپرسان ‘’ئهوهندی لهتوانایاندایه و بۆیان دهكرێت هۆكاری ناتووندوتیژی بهكاربهێنن بهرلهپهنابردن بۆ بهكارهێنانی هێزو چهك.’’ دهبێت بهكارهێنانی بە ئهنقهستی هێزی كووشندهو چهك تهنها لهكاتێكدا بێت كهبۆ پارێزگاریكردن لهژیانی هاووڵاتیان بێت.’’ ئهو پرهنسیپهئاماژهبهوهدهكات كهلهحاڵهتی كوشتن و بریندار بووندا، دهبێت دهزگای پهیوهندیدار ههستێ بهئهنجامدانی لێپێچینەوه و لێکۆڵینهوه وە ئامادهكردنی ڕاپۆرتێكی تێروتهسهل لهوبارهیهوهو ناردنی بۆ بهرپرسانی ئیداری و داواكاری گشتی.

دهبێت حكومهت دڵنیایی بدات لهوهی كهبهكارهێنانی هێزو چهك بهههڕهمهكی و بەشێوەیەکی تووندوتیژانە  لهلایهن بهرپرسانی هێزهئهمنیهكانهوهوهك ئهنجامدانی تاوان سزا بدرێت. دهبێت ئهفسهری بهرپرس وهك بهرپرسیار لێكۆڵینهوهی لهگهڵ بكرێت ئهگهر زانیبێتی یان دهبوایهبیزانیایهكهچهكدارانی  ژێر فهرماندهیی ئەو پهنایان بۆ بهكارهێنانی هێزو چهك بهشێوهیهكی نایاسایی بردووهبهڵام ههموو ڕێوشوێن و پێوەرێکیان نهگرتۆتهبهر لهپێناو ڕێگرتن لهبهكارهێنانی هێز بەم شێوازە.  

فهقیهووتی، ‘’دهبێت بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان دڵنیای بدهن سهبارهت بهوهی كهئهو هێزهچهكدارانهی ئهرك و كاروباری هێزی ئهمنی ڕادهپهڕێنن پهنا نهبهنهبهر بهكارهێنانی هێز زیاد لهقهبارهی خۆی، بهتایبهت هێزی كوشنده وە لێكۆڵینهوهلهوانهش بكهن كهئهم جۆرهكارانهئهنجام دهدهن بهفهرماندهكانیشهوه‌.’’

Your tax deductible gift can help stop human rights violations and save lives around the world.

Region / Country
Topic