عیراق: له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی مۆلهقتوندوتیژی
توندوتیژی له دژی كه‌مینه‌كان له ناوچه جێناكۆكییهكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا
نه‌خشه: ناوچه جێناكۆكییه‌كان كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه داواده‌كرێن
نةخشةكة بة سوثاسةوة لة طروثى قةيرانةكان (Crisis Group) وةرطيراوة.
كورته
ململانێی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر خاك له باكوری عیراق‌و له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا كه عه‌ره‌ب تێیدا باڵاده‌سته‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌زۆری لای جیهانی ده‌ره‌وه به‌رچاو نیه، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت دیسانه‌وه بههژێتهوه. ئه‌م مه‌ترسییه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی تر به‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤی گروپه كه‌مینه‌كاندا ده‌هێنێت، ئه‌وانه‌ی له‌مێژه له‌وێ ده‌ژین.
مه‌سه‌له‌كه ره‌وشی ناوچه جێناكۆكییهكانی باشوری هه‌رێمی كوردستانه. پێشتر رژێمی عیراق ئه‌م ناوچه به‌رینه‌ی باكوری عیراقی "ته‌عریب" كردووه، سه‌دان هه‌زار كورد‌و كه‌مینه‌ی دیكه‌ی له ماڵه‌كانیان وه‌ده‌رناوه‌و به نه‌ژادی عه‌ره‌ب جێگای گرتوونه‌ته‌وه.
دوای زیاتر له سێ ده‌هه له وه‌ده‌رنانی زۆره‌ملـێ، دوابه‌دوای رماندنی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن، سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوێریی ئه‌وه‌ی په‌یداكرد كه داوابكات ئه‌و خاكه به‌شێكه له‌و هه‌رێمه‌ی له مێژوودا كوردی لـێ ژیاوه، كه له خۆراواوه له گوندی شه‌نگاری نزیك سنوری سوریاوه درێژده‌بێته‌وه تا ده‌گاته خانه‌قین له نزیك سنوری ئێران له خۆره‌ڵات.
كورد‌و عه‌ره‌ب بانگه‌شه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌م خاكه مشتومڕاوییه ده‌كه‌ن، به‌ڵام واقیعی حاڵه‌كه جیاوازه له‌و گێَڕانهوه نه‌ژادییانه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وان ده‌یانخه‌نه روو. ناوچه جێناكۆكییه‌كان له رووی مێژووییه‌وه، یه‌كێكه له فره‌چه‌شنترین ناوچه‌كانی عیراق له رووی نهژادو كه‌لتورو ئاینه‌وه، چه‌ندین سه‌ده‌یه له‌پاڵ كورد‌و عه‌ره‌بدا، توركمان، ئاسوریو كلدانی مه‌سیحی، ئێزدی، شه‌به‌ك‌و كه‌مینه‌ی تریشی لێده‌ژی.
كوردی عیراق مافی خۆیه‌تی قه‌ره‌بووی بكرێته‌وه بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه به‌رامبه‌ریان كراوه، وه‌ك جینۆساید‌و ئاواره‌كردنی سه‌دان هه‌زار كه‌س. قوربانیانی هه‌ڵمه‌تی بهعهرهبكردنهكهی سه‌دام حسێن، مافی خۆیانه بگه‌ڕێنه‌وه‌و كۆمه‌ڵه مێژووییه‌كانی خۆیان پێكهوهبنێنهوه. به‌ڵام پێویسته مه‌سه‌له‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خراپه‌كارییه‌كانی رابردوو جیابكرێته‌وه له‌و ململانێیه‌ی حاڵی حازر بۆ به‌ده‌ستهێنانی كۆنترۆڵی سیاسی به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكییهكاندا، له‌گۆڕێیه، هه‌روه‌ها ناشبێته پاساوێك تا تاكه گروپێكی نه‌ژادیی كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت. هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه قووڵه‌كان له‌سه‌ر ئایندهی باكوری عیراق، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌وێ له ره‌وشێكی مه‌ترسیداردا بژین‌و بكه‌ونه به‌ر زه‌بری ململانێكان‌و له‌ژێر فشارێكی تونددا بن تا دڵسۆزی خۆیان بۆ یه‌كێك له لایه‌نه‌كان رابگه‌یه‌نن، یاخود خۆیان رووبه‌ڕووی ده‌ره‌نجامه‌كان ببنه‌وه. ئه‌وان بوونه‌ته قوربانی تاكتیكه قورسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، وه‌ك رهشبگیریو ده‌سبه‌سه‌ركردن، تۆقاندن، كه ئاڕاسته‌ی هه‌ركه‌سێك كراوه كه به‌ره‌نگاری كورد پلانه فراوانخوازییه‌كانی كورد ببێته‌وه. كشانی كورد بۆ ناوچه‌كه بووه‌ته هۆی خوڵقاندنی ده‌رفه‌تێك بۆ عه‌ره‌به سوننه توندڕه‌وه‌كان، تا به‌رده‌وامیی بده‌ن به هه‌ڵمه‌تی كوشتنی كه‌مینه‌كان، به تایبه‌تی كه‌مینه ئاینییه‌كان.
ململانێ له باكور
دوای داگیركرانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 ، ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه هاوپه‌یمانی نزیكی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه، به ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا، كۆنترۆڵی كارای خۆی به‌سه‌ر به‌شی زۆری ناوچه جێناكۆكییهكانی باشوری هێڵی سه‌وزدا سه‌پاند – ئه‌و سنوره دێفاكتۆیهی له دوای 1991 ه‌وه هه‌رێمی كوردستانی له باقی به‌شه‌كانی تری عیراق جیاكردۆته‌وه. هێزه كوردییه‌كان كه به پێشمه‌رگه ناسراون، شانبه‌شانی هێزه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌وتنه جووڵه به‌ره‌و باشور، هه‌زاران له‌و عه‌ره‌بانه‌ی له هه‌ڵمه‌تی "به عه‌ره‌بكردن" سودمه‌ند ببوون‌و زۆربه‌یان نزیكه‌ی سێ ده‌هه بوو له ناوچه‌كه ده‌ژیان، به خێرایی ههڵاتنو باكوری عیراقیان جێهێشتو ئاواره بوون.
له 2006 دا ململانێیه‌كی سه‌خت له‌نێوان عه‌ره‌به شیعه‌و سوننه‌كاندا روویداو ناوهڕاستو باشوری عیراقی هه‌ژاند. له گه‌رمه‌ی خرۆشانی توندوتیژی تایفیدا، سه‌ركردایه‌تی كورد باڵی سهربازیو سیاسی به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكییهكانی باكوری عیراقدا كێشا، هێزه‌كانی ئاسایشی خۆی به‌ره‌و ناوچه‌كه گوێزایهوهو كه‌وته دروستكردنی بونیادی سیاسی‌و ئیداری بۆ كۆنترۆڵكردنی. له 2009 دا ململانێی تایفی خامۆشكرا، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر زۆرێك له ناوچه جێناكۆكییهكاندا سه‌پاندبوو. ئێستا له ترسی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ناوچانه بلكێنێت به‌خۆیه‌وه، عه‌ره‌به سوننه‌و شیعه یه‌كگرتووه‌كان له حكومه‌تی ناوه‌ندی دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه وه‌ستاونه‌ته‌وه.
شه‌ش ساڵی ئه‌و داگیركارییه‌ی ئه‌مریكا سهرۆكایهتیكرد، نه‌یتوانی گرژیی ناوچه جێناكۆكییهكانی باكوری عیراق هێوربكاتهوه، یاخود قه‌ره‌بووی سیاسه‌ته‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن بكاته‌وه. هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریكا بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نه‌دا به كرژیی ئه‌و ناوچانه، ناوبژیكردنه درێژخایه‌نه‌كه‌ی هیچی ئه‌وتۆی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی نێوان‌و عهرهبو كورد پێنه‌كراوه. زۆرێك له هه‌ژارو نه‌داره‌كان، كه زۆربه‌یان كوردن‌و قوربانی سیاسه‌ته‌كانی به عهرهبكردنن، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه دێرینه‌كانی خۆیان، ئه‌وه‌ش هاوارێكی به‌هێزی ئه‌و سته‌مانه‌یه كه له كورد كراون. له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌مریكادا له عیراق، كه له سایه‌ی ئیداره‌كه‌ی ئۆبامادا خێراتر بووه، ئه‌و گرژییانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگوێخراون، هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه ده‌كه‌ن تا ببنه هۆی ململانێیه‌كی فراونی وه‌ها كه سه‌رله‌نوێ عیراق بخاته‌وه باری ناسه‌قامگیرییه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای خۆیه‌وه سه‌رسه‌ختانه داوای جێبه‌جێكردنی ریفراندیۆمێك ده‌كات كه ده‌ستور رایسپاردووه ده‌رباره‌ی ئایندهی ناوچه جێناكۆكییه‌كان ئه‌نجامبدرێت – ریفراندیۆمێك كه به‌رپرسانی كورد به ئاماده‌یی سیاسی‌و ئاسایشییانهوه له‌و ناوچه‌یه‌دا، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببن به‌لای خۆیاندا بشكێته‌وه. گرهوهكان بایه‌خدارن، حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له‌به‌رده‌می كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر نزیكه‌ی نزیكه‌ی 10 له‌سه‌دی ته‌واوی خاكی عیراقه‌وه به‌ره‌و به‌زین ده‌چێت، ئه‌مه‌ش نزیكه له دووهێندهكردنهوهی قه‌باره‌ی ناوچه نیمچه ئۆتۆنۆمهكهی كوردستان. ئه‌وه‌ی له‌ژێر ئه‌م خاكه‌دا هه‌یه سودێكی زۆری بۆیان هه‌یه: زیاتر له نیوه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌كی عیراق له باكوری عیراقه، به‌شی زۆر‌و باشترین جۆریشی له‌م ناوچه جێناكۆكییهیه. دامه‌زراندنی كوردستانێكی ئۆتۆنۆمی فراوانكراو له‌گه‌ڵ ده‌ستگه‌یشتنی به كێڵگه نه‌وتییه‌كان، مایه‌ی نیگه‌رانی توركیا، سوریا، ئێرانی دراوسێیه، كه خۆشیان دانیشتوانێكی گه‌وره‌ی كوردیان هه‌یه كه خواستی ناسیونالیستانهشیان هه‌یه.
شه‌ڕ له پێناوی نه‌ینه‌وادا
له‌كاتێكدا كه به‌شی زۆری بایه‌خی نێوده‌وڵه‌تی به ململانێی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له ناوچه جێناكۆییهكان، ته‌ركیزی كردۆته سه‌ر شاری به نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌ركوك، یه‌كێك له به‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی جه‌نگی ئه‌م ململانێیه نه‌ینه‌وایه، كه دووهه‌مین شاری قه‌ره‌باڵه‌غی عیراقه‌و زێدی مێژوویی پێكهاته‌یه‌كی ناوازه‌ی گروپه كهمینهكانیشه. گه‌رچی له رووی ده‌ستورییه‌وه نه‌ینه‌وا له‌ژێر یاسای حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقدایه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له كۆمه‌ڵه فره نهژادهكهیدا كه ده‌كه‌وێته باكورو خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له‌و شوێنه‌ی پێیده‌وترێت ده‌شتی نه‌ینه‌وا، واقیعه‌كه‌یان گۆڕیوه، گه‌شتێك به ده‌وری موسڵ‌و به‌ناو ده‌شتی نه‌ینه‌وادا ده‌ریده‌خات كه ئاماده‌یی سهربازییو سیاسیی كورد گه‌یشتۆته چ ئاستێك: ده‌زگاكانی ئاسایش‌و خاڵه‌كانی پشكنین به پێشمه‌رگه‌ی كوردی پڕچهكهوه به درێژایی دیمه‌نه‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، پارێزگاری له گوند دوای گوند ده‌كه‌ن، پارتی دیموكراتی كوردستان، كه یه‌كێكه له دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی حكومه‌ته نیمچه ئۆتۆنۆمهكهی كورد، باره‌گای له بچوكترین شارۆچكهش هه‌یه (گه‌لێك شارۆچكه‌و گونده‌كانیش باره‌گای پارته‌كه‌ی تریشیان لێیه، واته یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان). ئاڵای كوردستان بهسهربانهكانیانهوه به‌ده‌م باوه ده‌شه‌كێته‌وه، به‌ڵام ئاڵای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عیراق له هیچ شوێنێك به‌رچاو ناكه‌وێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له نه‌ینه‌وا رووبه‌ڕووی به‌ره‌نگارییه‌كی سه‌ختی عه‌ره‌به سوننه‌كان‌و كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كان بۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌م هه‌ژمونه نوێیه‌ی له باكوره‌وه هاتووه ده‌ماریان گرژ بووه. زۆرێك له عه‌ره‌به سوننه‌كان كه واڕاهاتبوون له سایه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشووتردا دهسهڵاتو ئیمتیازیان هه‌بێت، دوای رمانی سه‌دام حسێن وایان پێ‌باش بوو به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی نه‌كه‌ن، له‌بری ئه‌وه هانایان برده به‌ر پهیهوهندیكردن به گروپه یاخییه‌كانه‌وه یان پشتیوانیلێكردنیان، یاخود له په‌راوێزدا مانه‌وه. له‌م بهینهشداو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2005 كورد باڵی كێشا به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا، ئه‌وه‌ش وایكرد ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و سه‌ربازیش له‌م ویلایه‌ته‌دا كه تێیدا كه‌مینه‌ن، به ته‌نها له ده‌ستی خۆیاندا بێت. ئه‌م ده‌سكه‌وته كوردییانه عه‌ره‌به سوننه‌كانی زیاتر وروژاند‌و موسڵ بوو به مۆڵگه‌ی یاخیبوونی عیراقی.
توندڕهوترینی یاخیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرشیانكرده سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كانی كلدۆ-ئاسورییه‌كان، یه‌زیدییه‌كان، هه‌روه‌ها شهبهكهكانو یه‌ك له‌دوای یه‌ك به خاچهه‌ڵگر، شه‌یتانپه‌رست، كافر له قهڵهمیاندان. له ئابی 2007 دا له یه‌ك كاتدا دووبارههڵگری بۆمبڕێژكراو له نه‌ینه‌وا ته‌قینه‌وه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان ئه‌نجامیاندابێت، له‌و هێرشه‌دا كه له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێستا به خراپترین هێرش بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان داده‌نرێت، زیاتر له 300 یه‌زیدییان كوشت‌و زیاتر له 700 ی تریان برینداركرد. له كۆتاییه‌كانی 2008 دا، یاخیه‌كانی هه‌ڵمه‌تێكی سیستماتیك‌و هه‌ماهه‌نگی كوشتنی ده‌ستنیشانكراو و توندوتیژییان بهرپاكردو 40 كوژراوی كلدۆ – ئاسوری له‌دوای خوی جێهێشتو زیاتر له 12,000 یش له ماڵه‌كانی خۆیان له موسڵ ئاواره بوون.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگا له كانونی دووهه‌می 2009 دا، دیسانه‌وه ریزبه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له ناوچه‌كه هه‌ژانده‌وه، لیستی حه‌دبای ناسیونالیسته سوننه‌كان دوای به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تێكی دژه‌كورد له هه‌ڵبژاردندا، هاوپه‌یمانێتی كوردستان (لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا)ی به‌زاند. له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، حه‌دبا هاوپه‌یمانێتی كوردستانی له هه‌موو پۆسته باڵاكانی ئیداره‌ی نوێ دوورخسته‌وه‌و لیستی برایه‌تیش بایكۆتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای كرد.
كه‌مینه گه‌مارۆدراوه‌كانی نه‌ینه‌وا
هیچكام له‌و په‌ره‌سه‌ندنانه نیشانه‌ی خێریان بۆ كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كان پێنه‌بوو، كه خۆیان بینییه‌وه كه‌وتونه‌ته نێوان به‌رداشی دوو نه‌یاری نه‌ژادییه‌وه كه دوژمنایه‌تییه‌كه‌ی چه‌ند ده‌هه‌یی له نێوانیاندا هه‌یه. زۆرێك له‌و كه‌مینانه – دوای چه‌ندین نه‌وه له چه‌وساندنه‌وه به ده‌ستی عه‌ره‌به‌كان – ئێستا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كورده‌كان بیانچه‌وسێننه‌وه، ئه‌وانیش مێژوویه‌كی هاوشێوه‌یان له سه‌ركوتكران به ده‌ستی حكومه‌ته پێشووترهكانی عیراق هه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد بۆ قایمكردنی پێگه‌ی خۆیان له نهینهواو ئاسانكردنی لكاندنی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ستراتیجێكی دووسه‌ره‌یان پیاده‌كرد: له یه‌ك كاتدا ته‌ماعیان ده‌نایه به‌ر كهمینهكانو ئاماژه‌ی سهركوتكردنیشیان پیشانده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌روا بهكێشیانبكهن. ئامانجی ئه‌و تاكتیكانه ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵه‌ی یهزیدیو شه‌به‌كه‌كان والێبكه‌ن وه‌ك كورد نه‌ژاد بناسرێن، هه‌روه‌ها مه‌سیحییه‌كانیش وابه‌سته‌ی پلانی حكومه‌تی كوردی ببن بۆ زامنكردنی سه‌ركه‌وتووبوونی كورد له هه‌ر ریفراندیۆمێكدا ده‌رباره‌ی ئایندهی ناوچه جێناكۆكییه‌كان ئه‌نجامبدرێت. ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به سه‌رفكردنی ملیۆنه‌ها دیناری عیراقی بۆ بیناكردنی سیستمێكی كوردیی پارێزگاریكردن له كه‌مینه‌كان، پیتاككردنی رێكخراوه به‌دیله‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ كێبڕكێَكردنو كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپانه‌ی پێشتر دامه‌زراون زۆربه‌شیان دژایه‌تی فه‌رمانڕه‌وایی كورد ده‌كه‌ن، هه‌وڵیاندا ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌مینانه كه‌مه‌ندكێشی خۆیان بكه‌ن. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌ندی ئه‌و میلیشیا تایبه‌تانه ده‌كات كه به رووكه‌ش بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كان له توندوتیژی ده‌ره‌كی دامه‌زراون، به‌ڵام له راستیدا له خزمه‌تی چه‌سپاندنی ده‌سرۆیشتوویی كورددان. سه‌ركردایه‌تی كورد قاسه‌ی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی گروپه ئاینییه‌كانی پڕكردو، پاره‌ی دروستكردنی شوێنی نوێی په‌رستشی دا بۆ راكێشانی گروپه ئاینییه‌كان به‌لای خۆیدا.
ئه‌م سیاسه‌ته درزه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵه‌كانی بهرینتركردهوه. زۆرێكیان پێشوازییان له رژانی پاره كرد – ناوچه جێناكۆكییهكانی نه‌ینه‌وا یه‌كێكه له ههژارترینو نهخوێندهوارترینو پێشنهخراوترین ناوچه‌كانی عیراق، زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان نیه‌و ده‌رفه‌تی كاریش زۆر كزه، بۆیه لای زۆرێك له خێزانه هه‌ژاره‌كانی باكوری عیراق، یارمه‌تی كورد تاكه پشتیوانیی به‌رده‌سته بۆ خێزانه‌كان.
له‌هه‌مانكاتدا، ده‌سه‌ڵاتی كوردی، تاكتیكی دڵڕهقانهشی به‌كارهێنا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و كهمینانهوه ته‌حه‌دای كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. هێزه‌كانی كورد به‌زۆری پشتیان به ترساندن‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن‌و ده‌ستگیركردنی ههڕهمهییو زیندانیكردن به‌ستووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرملێی پشتیوانی كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كان بۆ پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ ناوچه جێناكۆكییه‌كان. هیومان رایتس ۆچ بینیویه‌تی كه له چه‌ند حاڵه‌تێكی په‌ڕگیردا، هانایان بردۆته به‌ر توندوتیژیو ئه‌شكه‌نجه‌دان. به‌پێی چه‌ند ئه‌ندامێكی كه‌مینه‌كان كه قسه‌یان بۆ هیومان رایتس ۆچ كردووه، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه، له‌پاڵ پشتیوانی داراییدا، زۆرێك له كه‌مینه‌كانی به ملكه‌چی هێشتۆته‌وه، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش لای خۆیانه‌وه، به توندی نكولییانكرد له‌و به‌هانانه‌ی ده‌درێنه پاڵیانو ئه‌وان به به‌رپرس له كرده‌وه‌كانی تۆقاندن‌و توندوتیژی ده‌ده‌نێن، گرفته‌كه به ته‌واویی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی گروپه عه‌ره‌به سوننه توندڕه‌وه‌كان.
چه‌ند نوێنه‌رێكی كهمینهكانو به‌رپرسه عه‌ره‌به‌كانیش وتیان ده‌سه‌ڵاتی كوردی راسته‌وخۆ تێوه‌گلاوه یان به‌شدارییكردووه له هێرشه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی 2008 ی نه‌ینه‌وادا دژی كهمینهكانو كه له سێ هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی 40 مه‌سیحی كوژران. هیومان رایتس ۆچ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ستنه‌كه‌وت كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد ببه‌ستێته‌وه به‌و هێرشه دڕنده‌و دڵته‌زێنانه‌وه. بگره ره‌نگه جه‌لادانی ئه‌و هێرشانه گروپه عه‌ره‌به سوننه تودندڕهوهكان بن، كه له ئابی 2009 دا هێرشه‌كانیان زیاتركردو سه‌رله‌نوێ هێرشی بۆمبیی كرایه‌وه سه‌ر شه‌به‌ك‌و یه‌زیدییه‌كان.
ره‌وشی نهینهواو ناوچه جێناكۆكییهكانی تریش له‌سه‌ر كۆنترۆڵی كردنی خاك له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌ی ململانێیه‌كی كراوه‌یه. به‌رپرسانی كورد داوا ده‌كه‌ن له رێگای ریفراندیۆمهوه ئه‌و ناوچانه بخرێنه سه‌ر هه‌رێمه نیمچه ئۆتۆنۆمهكهی كورد، به‌ڵام عه‌ره‌به سوننه‌كان‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق پێداده‌گرن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كورد له‌و ناوچانه‌ی ئه‌وان به خاكی عیراقی داده‌نێن. زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره كورد‌و عه‌ره‌به‌كان ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له چه‌مكی به‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا ره‌تده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌شتی جێناكۆكی نه‌ینه‌وا نه به‌ته‌واویی كوردی‌و نه به‌ته‌واویی عه‌ره‌بییه: ناوچه‌یه‌كی فرهكهلتورو فره نهژادو فره ئاینیشه، پێویسته هه‌ر چاره‌سه‌رێك كه بۆ ئایندهی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌دۆزرێته‌وه، دان به‌م ههمهچهشنییهو مافی تاكه‌كاندا بنێت بۆ ژیانێكی ئاسایش‌و شكۆدار، تا خۆیان ئه‌و شوناس‌و زمان‌و ئاین‌و كه‌لتوره هه‌ڵببژێرن كه ده‌یانه‌وێت موماره‌سه‌ی بكه‌ن.
هیومان رایتس ۆچ داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ده‌ستبكات به لێكۆڵینه‌وه‌ی سهربهخۆو نه‌زیهانه له‌گه‌ڵ تاكه‌كاندا، به هێزه‌كانی ئاسایشی كوردیشه‌وه، كه ده‌وترێت به‌رپرسیارن له كوشتن‌و لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌مینه‌كان. هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی كه‌مینه‌كان رابوهستێنێتو ده‌سبه‌رداری سه‌ركوتكردنی ئه‌و رێكخراوه سیاسییانه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش ببێت كه دژی سیاسه‌تی كوردن له ناوچه جێناكۆكییهكاندا. حكومه‌تی عیراقیش له هه‌موو ئاسته‌كاندا به ئیداره‌ی ههرێمیو ناوخۆشه‌وه، پارێزگاری له كه‌مینه‌كان بكات، پێوسته حكومه‌تی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بخاته گه‌ڕ بۆ زانینی به‌رپرسیارانی هه‌ڵمه‌ته دڵته‌زێنه‌كانی كوشتن كه 40 كوژراوی مه‌سیحی كلدۆ – ئاسوری و 12.000 ئاواره‌ی له‌دوای خۆیه‌وه جێهێشت. پێوسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤی كه‌مینه‌كان كه ده‌درێنه پاڵ به‌رپرسه كورد‌و عه‌ره‌به‌كان.
به‌رنامه‌ی كار
راپۆرته‌كه له‌سه‌ر بناغه‌ی مه‌ئموریه‌تێكی سێ هه‌فته‌یی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كاندا له شاره‌كانی باكوری عیراق، هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌روه‌ها شارۆچكه یان گونده‌كانی قه‌ره‌ته‌په، ته‌ل ئه‌سقه‌ف، ئه‌لقۆش، به‌عشیقه، هه‌روه‌ها به‌رته‌ڵه، له شوباتی 2009 دا ئه‌نجامدراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كان دژی گروپه كه‌مینه‌كان له ناوچه جێناكۆكیه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا. هیومان رایتس ۆچ له‌به‌ر هۆی ئه‌منی نه‌چووه شاره‌كانی موسڵ یان شه‌نگار.
هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی 57 ژن‌و پیاوی كۆمه‌ڵه‌كانی كلدۆ – ئاسوری، یه‌زیدی، شه‌به‌كی كرد، هه‌م به ته‌نهاو هه‌م به گروپیش. دیمانه‌كان به زۆری به زمانی عه‌ره‌بی بوون، له‌گه‌ڵ وهرگێڕێكدا، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ دیمانه ده‌ستنیشانكران به زۆری به یارمه‌تی رێكخراوه ناحكومییه عیراقی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی گروپه كه‌مینه‌كان ده‌كه‌ن. زیاد له‌وه‌ش، هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی ته‌له‌فونیشی كردووه‌و راوێژی ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییانه كردووه كه نوێنه‌رانی كه‌مینه‌كان خستویانه‌ته روو. هه‌موو دیمانهكراوهكان له مه‌به‌ستی دیمانه‌كه، مۆركی خۆبه‌خشانه‌ی، ئه‌و رێگایانه‌ی كه لێیانه‌وه داتاكان كۆده‌كرێنه‌وه‌و به‌كارده‌هێنرێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌و ره‌زامه‌ندی زارهكیشیان لێوه‌رگیراوه. هه‌ندێك له ناوه‌كان‌و ئه‌و زانیارییانه‌ش كه ده‌بنه هۆی ناسینه‌وه‌ی زۆرێكیان له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی شه‌خسییان ئاشكرا نه‌كراون.
راپۆرته‌كه پشتی به چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیش به‌ستووه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی كورد، وه‌ك خه‌سره‌و گۆران، جێگری پێشووی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، كه‌ریم شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، یوسف محه‌مه‌د عه‌زیز، وه‌زیری مافی مرۆڤی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له كۆمیته‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، هه‌روه‌ها سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان. ئه‌و كۆبونه‌وانه ده‌رفه‌تیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌خساند وه‌ڵامی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی هیومان رایتس ۆچ بداته‌وه‌و تێڕوانینه‌كانیان له راپۆرته‌كه‌دا تۆماركراون. هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵبژێردراوی نه‌ینه‌وا، قوسه‌ی عهباسو خودێده خه‌لیفه عیدوشی كرد كه له هه‌ڵبژاردنی 2009 ی پارێزگادا كورسییه‌كانی كۆتای كه‌مینه‌ی شه‌به‌ك‌و یهزیدییهكانیان بردۆته‌وه.
I. پێوه‌ره یاساییه په‌یوه‌ندیداره‌كان
ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پاراستنی مافه‌كانی كه‌مینه‌كان
له ساڵی 1932 دا عیراق له میانی سه‌ربه‌خۆبوون‌و په‌یوه‌ندیكردنی به كۆمه‌ڵی گه‌لانه‌وه، رایگه‌یاند كه مافی كه‌مینه‌كان ده‌پارێزێت – كه یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی نائهوروپییه ئه‌وه رابگه‌یه‌نێت. له‌گه‌ڵ پێكهێنانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دوابه‌دوای یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهان، كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی دانی نا به لاوازیی كه‌مینه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهانداو پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤدا. له كانونی یه‌كه‌می 1948 دا ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌یماننامه‌ی رێگهگرتنو سزادانی تاوانی جینۆسایدی په‌سه‌ند كرد[1]. په‌یمانه‌كه هی تریشی به‌دوادا هات بۆ چهسسپاندنی تۆكمه‌ی مافه‌كانی كه‌مینه‌كان له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا. له ساڵی 1971 دا، عیراق له یه‌كه‌مینی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بوو كه په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مافه مهدهنیو سیاسییه‌كانی په‌سه‌ندكرد[2]. ماده‌ی 26 ی په‌یمانه‌كه جیاكاریی به‌رمه‌بنای ره‌چه‌ڵه‌ك، ئایین، زمان، قه‌ده‌غه ده‌كات، هه‌روه‌ها ماده‌ی ژماره 27 به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌رخانه بۆ مافه‌كانی كه‌مینه‌كان: "له‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا كه كه‌مینه‌ی نه‌ژادی، ئاینی، یان زمانه‌وانی هه‌ن، نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ر به‌و كهمینانهن له مافی ئه‌وه بێبه‌ریی بكرێن، كه له كۆمه‌ڵ‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی گروپهكانیاندا، كه‌لتوری خۆیان به‌كاربهێنن، موماره‌سه‌ی ئایینی تایبه‌تی خۆیان بكه‌ن، یان زمانی خۆیان به‌كاربهێنن."
عیراق ئه‌ركی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه كاربكات بۆ پاراستنی مافه‌كانی كه‌مینه‌كان له‌توێی په‌یمانه به‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی یوئێنه‌وه، وه‌ك په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی نه‌هێشتنی هه‌موو فۆرمه‌كانی جیاكاری ره‌چه‌ڵه‌ك[3] و په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ[4]. ئه‌مه‌ی دواییان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی پێویستی به فێركردنی منداڵه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی ...شوناسی كه‌لتوریی، زمان‌و به‌هاكانی خۆی ئاڕاستهبكرێت" منداڵی كه‌مینه‌ی ئاینی مافی ئه‌وه‌ی پێبدرێت "سود له كه‌لتوره‌كه‌ی خۆی وهربگرێتو [هه‌روه‌ها] ئاینی خۆی ئاشكرابكات‌و موماره‌سه‌ی بكات"[5].
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند راگه‌یاندنێكی به‌ڕێخستووه كه به باشترین شێوه پیادهكارییهكانی ستاندارده‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ پاراستنی كه‌مینه‌كان روونده‌كه‌نه‌وه. له راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رباره‌ی بنه‌بڕكردنی هه‌موو شێوه‌كانی ههڵنهكردنو جیاكاریی به‌رمه‌بنای ئایین یان باوه‌ڕ (1981)، "ئازادی ئاینداربوون... هه‌روه‌ها ئازادی ... ئاشكراكردنی ئایین یان باوه‌ڕه‌كه‌ی له په‌رستش، داب‌و ده‌ستوره‌كان، پیادهكردنو فێركردندا" پارێزراوه هه‌روه‌ها "ناچاركردنێك كه ببێته هۆی نه‌هێشتنی ئازادییه‌كه‌ی" قه‌ده‌غه‌كراوه[6]. به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیتریش، كۆبونه‌وه بۆ په‌رستش، داب‌و ده‌ستوره‌كان، پشووه ئاینییه‌كان، دروستكردن‌و پاراستنی بیناكانی په‌رستش، به‌ده‌ستهێنانی كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنراو له سروته ئاینییه‌كاندا، فێركردنه ئاینییه‌كان‌و دیاریكردنی سه‌ركرده ئاینییه‌كان‌و پیتاك كۆكردنه‌وه بۆ ئایین، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ هاوئاینهكاندا، هه‌موویان چه‌ند چالاكیگهلێكن ده‌چنه چوارچێوه‌ی پاراستنی ئازادیی ئایینه‌وه[7]. به‌پێی راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی مافه‌كانی ئه‌و تاكانه‌ی سه‌ر به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی یان نه‌ژادی، ئاینی یاخود زمانه‌وانیین (1993)، ده‌وڵه‌ته‌كان ناچارن كه‌مینه‌كان بپارێزن به "گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی خوڵقاندنی ره‌وشی په‌سه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كانی سه‌ر به كه‌مینه‌كان بتوانن گوزارشت له خاسیهتهكانیان بكهنو په‌ره‌بده‌ن به كه‌لتوریان، زمانیان، ئاینیان، دابونه‌ریته‌كانیان."[8] راگه‌یاندنه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه پێویسته ده‌وڵه‌ته‌كان شوناسی كه‌مینه‌كان له‌ناو هه‌رێمه‌كانی خۆیاندا بپارێزن به‌وه‌ی هانی "رهوشهكانی پێشحستنی ئه‌و شوناسه" بده‌ن، هه‌روه‌ها رێ‌و شوێنه‌كانی ره‌خساندنی بوار بۆ ئه‌ندامانی كه‌مینه‌كان تا "به‌ته‌واوه‌تی به‌شداریی له گه‌شانه‌وه‌ی ئابوری‌و پێشخستنی وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن."[9] ده‌ڵێت كه‌مینه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه دامه‌زراوه‌ی خۆیان دابمهزرێننو ئاگاداری‌یان بكه‌ن. هه‌روه‌ها كه‌مینه‌كان "مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه چالاكانه له بڕیارداندا له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی، ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی ده‌رباره‌ی كه‌مینه، به‌شداریی بكه‌ن."[10].
پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان له‌وه‌ش زیاتر له یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا ئاوێتهكراوه، ئه‌ویش له توێی ئامڕازه هه‌رێمییه‌كانه‌وه، وه‌ك چوارچێوه‌ی په‌یمانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپایی بۆ پاراستنی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و بڕیارنامه‌ی ئه‌وروپایی بۆ زمانی كه‌مینه‌كان، هه‌روه‌ها بڕیارنامه‌ی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ[11]. بڕیارنامه‌ی عه‌ره‌ب له لایه‌نی ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه له 2004 دا په‌سه‌ندكراوه، ده‌ڵێت كه "نابێت كه‌مینه‌كان بێبهرییبكرێن له مافه‌كانیان بۆ خه‌ریكبوونی كهلتورهكانیان یان شوێنكه‌وتنی دابودهستورهكانی ئایینه‌كانیان."[12] زیاد له‌وه‌ش بڕیارنامه‌كه نكولیكردن له مافه‌كانی تاكه‌كان به‌هۆی ره‌چه‌ڵه‌ك، ره‌نگ، ره‌گه‌ز، ئایین، بۆچوونی سیاسی، ره‌گوریشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی، موڵكایه‌تی، له دایكبوون یان هه‌ر ره‌وشێكی تر و هه‌ر جیاكارییه‌ك له نێوان پیاوان‌و ژناندا قه‌ده‌غه ده‌كات."[13] عیراقیش یه‌كێكه له ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی كۆمكاری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان.
ستاندارده نیشتمانییه‌كانی پاراستنی مافی كه‌مینه‌كان
ده‌ستوری عیراق كه له تشرینی یه‌كه‌می 2005 دا په‌سه‌ندكرا، چه‌ندین كۆت‌و پێوه‌ندی جیاجیای داناوه كه گه‌ره‌نتی مافی كه‌مینه‌كان ده‌كه‌ن. ده‌ستوره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی "گه‌ره‌نتی ته‌واوی مافه ئاینییه‌كانی وه‌ك باوه‌ڕو وه‌ك مومارهسهكردنیش بۆ هه‌موو تاكه‌كانی مه‌سیحییه‌كان، یهزیدییهكانو سابیئه مهندائیهكان."[14] كردووه. ماده‌ی 3 به راشكاوی دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه عیراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه، فره ئایین‌و فره تایفه‌یه[15]. ماده‌ی 4 گه‌ره‌نتی مافی خوێندنی منداڵان به زمانی دایكی خۆیان ده‌كات (وه‌ك توركمان، سریان، ئه‌رمه‌نه‌كان)[16]. به‌پێی ماده‌ی 14 هه‌موو عیراقییه‌كان "له‌به‌رده‌می یاسادا یه‌كسانن بێ جیاكاری به‌رمه‌بنای ره‌گه‌ز، ره‌چه‌ڵه‌ك، نه‌ژاد، نه‌ته‌وه، بنه‌چه، ره‌نگ، ئایین، تایفه، باوه‌ڕ یان راوبۆچوون، یاخود ره‌وشی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی."[17]
ده‌ستوری عیراق‌و ناوچه جێناكۆكییه‌كان
ده‌ستور باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته یاسای نیشتمانی "گه‌ره‌نتی هه‌موو مافه ئیداری، سیاسی، كهلتورهو په‌روه‌رده‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه جیاجیاكانی وه‌ك توركمان، كلدان، ئاسورییهكانو پێكهاته‌كانی تریش بكات."[18]
ده‌ستور زمانی ماده‌ی 58 ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی كاتی وه‌رده‌گرێت، كه ئه‌و هه‌نگاوانه دیاریده‌كات كه پێویسته حكومه‌ت بیانگرێته به‌ر بۆ "راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی به‌هۆی كرده‌وه‌كانی رژێمی پێشووه‌وه روویانداوه بۆ گۆڕینی خاسیه‌تی دیمۆگرافی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، به كه‌ركوكیشه‌وه، ئه‌ویش به راگوێزانو ده‌ركردنی تاكه‌كان له شوێنی نیشتهحێی خۆیان، ناچاركردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وبكه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه، نیشته‌جێكردنی تاكه‌كان له شوێنی نامۆ به‌خۆیان، بێبه‌ریكردنی دانیشتوان له كاركردن، هه‌روه‌ها راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانیان." ئێستا ئه‌م هه‌نگاوانه له ماده‌ی 140 ی ده‌ستوردا تۆماركراون‌و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت:[19]
• دانیشتوانی دوورخراوهو راگوێزراو بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان‌و موڵكاكانیان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه، له هه‌رشوێنێك ئه‌مه قابیلی جێبه‌جێكردن نه‌بوو، به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه،[20]
• زیادكردنی ده‌رفه‌تی كاربۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له دامه‌زراندن یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه‌ی پشتیوانیكردن بێبهریكرابوون بۆ ئه‌وه‌ی ناچاربكرێن به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ره‌وبكه‌ن،[21]
• پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به "راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه"وه هه‌یه‌و ره‌خساندنی بوار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیانیان لێكه‌وتووه تا مافی پێوه‌ستیی نه‌ژادیی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌و بێ ناچاركردن‌و زۆرلێكردن دیاری بكه‌ن[22]
• دامه‌زراندنی داوه‌ری بێلایه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند راسپارده‌یه‌ك ده‌رباره‌ی سنوره ئیدارییه‌كان پێشكه‌شبكات كه له لایه‌نی رژێمی رابردووه‌وه ده‌سكارییان كراوه،[23] هه‌روه‌ها
• ئه‌نجامدانی سه‌رژمێرییه‌كی شهفافو نهزیهانهو به‌دواشیدا ریفراندیۆمێك له كه‌ركوك‌و ناوچه جێناكۆكییهكانی تریش بكات "بۆ زانینی ئیراده‌ی دانیشتوانه‌كانیان" له به‌روارێكدا كه له 31ی كانونی یه‌كه‌می 2007 دوانه‌كه‌وێت[24] (وه‌ك له به‌شی 2 دا باسكراوه، ئه‌و ریفراندیۆمهی ئاماژه‌ی بۆ كراوه تا ئێستا ئه‌نجامنه‌دراوه.)
.IIپێشینه
ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا كه چه‌ندین سه‌ده‌یه عه‌ره‌ب، كورد، ئاسوری، یهزیدیو شه‌به‌كی لێده‌ژی، مۆزایكێكی ده‌سته‌جه‌می پێكهێناوه. ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رستگا دێرینه‌كان، كه‌نیسه‌كان، مزگه‌وته‌كان له نزیكی یه‌كترییه‌وه له گونده دراوسێكانی ده‌شته‌كانی باكورو خۆره‌ڵاتی موسڵ گه‌واهی فره‌یی و ده‌وڵه‌مه‌ندی نهژادیو ئاینیی ویلایه‌ته‌كه‌یه.
تێبینییه‌ك ده‌رباره‌ی شوناسه‌كان[25] نزیكه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی مه‌سیحییه‌كانی عیراق كلدانیین (پێڕوه‌ی خۆره‌ڵاتی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیك) هه‌روه‌ها نزیكه‌ی سێیهكێشیان ئاسورین (كه‌نیسه‌ی خۆره‌ڵات)[26] كلدانییه‌كان له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌كی دوور‌و درێژی ململانێ له كه‌نیسه‌ی ئاسوری جیابوونه‌وه[27]. كلدۆ- ئاسورییهكانیش له نه‌وه‌ی دانیشتوانی میزۆپۆتامیان، خه‌ڵكانی پیشهسازو وه‌رزێری سه‌ربه‌خۆن. یه‌زیدییه‌كان خاوه‌نی ئاینێكی ته‌مه‌ن 4000 ساڵه‌ن كه له ده‌وری مه‌له‌ك تاوس كۆبونه‌ته‌وه. به‌شی زۆری یه‌زیدییه‌كان پاڵه‌و جوتیاری نه‌دارو شوانن كه كۆمه‌ڵێكی مهیلهوداخراویان هه‌یه. له مێژوودا به‌هۆی بیروباوهڕهكهیانهوه دووچاری چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی زۆر بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی به هه‌ڵه به شه‌یتانپه‌رست له‌قه‌ڵه‌مدراون. شه‌به‌كه‌كان كه‌مینه‌یه‌كی نهژادیو كهلتوریین له موسڵ‌و چه‌ند گوندێكی خۆره‌ڵاتی شاره‌كه له نه‌ینه‌وا ده‌ژین. زمانه‌كه‌یان تێكه‌ڵه‌یه‌كه له زمانی توركی، فارسی، كوردی‌و عه‌ره‌بی. نزیكه‌ی 75% ی گروپه‌كه شیعه‌ن‌و باقییهكهشیان سوننه‌ن. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازدههمهوه شه‌به‌كه‌كان له عیراق نیشته‌جێن، ئیمڕۆ به‌شی زۆریان جوتیارن. له ساڵی 1952 ه‌وه وه‌ك گروپێكی نه‌ژادی عیراق ناسراون. |
به‌عه‌ره‌بكردن
له 1930 یه‌كان به‌دواوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له حه‌فتاكان‌و هه‌شتاكان‌و نه‌وه‌ده‌كاندا، حكومه‌ته ناوه‌ندییه‌كانی به‌غدا هه‌وڵیانداوه پێكهاته‌ی نه‌ژادی باكوری عیراق بگۆڕن به وه‌ده‌رنانی سه‌دان هه‌زار كورد‌و كه‌مینه نه‌ژادییه‌كانی تر له ماڵهكانیانو و ناوچه‌كانیان به‌و عه‌ره‌بانه پڕكرده‌وه كه له ناوهڕاستو باشوری عیراقه‌وه ده‌هێنران.[28] سیاسه‌تی حكومه‌ت به به عه‌ره‌بكردن ناسراوه (ته‌عریب) له نیوه‌ی دووهه‌می 1970 كانه‌وه توندتر كراوه به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی كه‌مینه‌كان كه ده‌سه‌ڵات گومانی له دڵسۆزییان هه‌بوو له‌و ناوچه ستراتیجییه‌دا. حكومه‌ت وه‌ڵامی یاخیبوونی كوردی به ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی چڕ بۆ گۆڕینی پێكهاته‌ی دیموگرافی باكوری عیراق، دایه‌وه، به تایبه‌تی ناوچه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا‌و ئێران (بڕوانه نه‌خشه‌كه). حكومه‌ت هێزی سه‌ربازی و تۆقاندنی وه‌ك میتۆدی بنچینه‌یی به‌كارهێنا: ئه‌و سیاسه‌تانه هه‌موو ئه‌و گونده غه‌یره عه‌ره‌بانه‌ی چۆڵ كرد‌و به شۆفڵ هه‌موویان ته‌ختكران. له كۆتایی 1970كاندا حكومه‌تی عیراق به زۆرملـێ لانیكه‌م چاره‌كه ملیۆنێك كورد‌و غه‌یره عه‌ره‌به‌كانی راگوێزابوو.
حكومه‌ت به‌رده‌وامییدا به كرده‌وه‌ی ده‌ركردنی بێبهزهییانهو سیمایه‌كی یاساییشی پێدان بۆ ئه‌وه‌ی ئاوارهكردنهكه بچه‌سپێنێت. سه‌ره‌تا حكومه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌كانی موڵكایه‌تی ئه‌و ئاواره غه‌یره عه‌ره‌بانه‌ی پووچه‌ڵكرده‌وه، به زۆرییش به‌شێوه‌یه‌كی رووكهشییانهو بێ قه‌ره‌بووكردنه‌وه ئه‌وكاره‌ی كرد. حكومه‌ت زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی خۆماڵی كرده‌وه‌و كردنی به موڵكی ده‌وڵه‌تی عیراق. پاشان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی به‌رپاكرد بۆ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی غه‌یره عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ جوتیاره عه‌ره‌به‌كاندا له شوێنه‌كانی دیكه‌ی عیراق، به‌وه‌ش پرۆسه‌ی بهعهرهبكردنهكهی ته‌واوكرد. دۆزینه‌وه‌ی خه‌ڵكیش بۆ نیشته‌جێكردنیان له جێگاكانی ئه‌وان كارێكی زه‌حمه‌ت نه‌بوو: باشوری خۆراوای موسڵ بیابانی فراوانی جزیرهیهو زێدی سه‌دان هه‌زار كۆچه‌ریی عه‌ره‌بی سوننه‌ی خێڵه‌كییه، كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان پشتیوانی‌یان له حكومه‌ت كردووه. خه‌ڵكه خێڵه‌كییه‌كه‌ی جزیره ده‌میان چهوركرا به زه‌وی ئاودێریی ئازاد‌و له لایه‌نی شێخهكانیانهوه هاندرانو ئه‌وانیش شوێنه سه‌خته‌كانی ژیانی خۆیان له بیابان جێهێشتو به كۆمه‌ڵ گوێزایانه‌وه بۆ باكور. گه‌رچی ئه‌و خاكه به موڵكی حكومه‌ت راگه‌یه‌ندرابوو، به‌ڵام به گرێبه‌ستی ساڵانه راده‌ستی عه‌ره‌به جوتیاره نوێیه‌كان كران‌و به ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌وان ئه‌م كاره كرا.
هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال
له‌كۆتایی ساڵانی 1980، له ده‌وروبه‌ری كۆتایی شه‌ڕی ههشتساڵه له‌گه‌ڵ ئێران، هێزه‌كانی عیراق هه‌ڵمه‌ته به‌دناوه‌كه‌ی ئه‌نفالیان دژی یاخییه كورده‌كان به‌رپاكرد – ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێك بوو كه گه‌یشته ئاستی جینۆساید‌كردن[29]. له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بۆردومانكردنی ئاسمانی، هێرشی زه‌مینی، وێرانكردنی گونده‌كان، راگوێزانی به‌كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها چه‌كی كیمیاوی به‌كارهێنران. ئه‌نجامی ئه‌نفال بریتی‌بوو له بێسه‌روشوێنبوونی نزیكه‌ی 100,000 كورد. له دوای رمانی حكومه‌تی پێشووه‌وه، له ناوچه‌ی جیاجیای عیراقدا، ته‌رمی زۆرێك له‌وانه له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا دۆزرانه‌وه. كرده‌وه‌ی ئه‌نفال كه له ئه‌یلولی 1988 دا راگه‌یه‌ندرا، كوردستانی عیراقی وێران كرد. رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌كران، ئه‌مانه‌و ئه‌وانه‌ش كه رزگاریان ببوو بواریان پێنه‌درا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده وێرانكراوه‌كانیان.
دوای راگه‌یاندنی لێبوردن، هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كه‌مینه‌كان كه له‌گه‌ڵ كورددا هه‌ڵاتبوون، خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌كانی عیراق كرد‌و بێسه‌روشوێن كران –ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌مان چاره‌نوس بووبنه‌وه كه ئه‌وانه‌ی له ئه‌نفالدا ده‌ستگیركران به‌سه‌ریان هاتو ره‌وانه‌ی ناوچه دووردهدهستهكانی بیابان كران، كۆمه‌ڵكوژ كران‌و خرانه گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه‌وه[30]. به‌رپرسانی عیراق ئه‌وانه‌یان به خائین دانا‌و به "خراپتر له كورد" لهقهڵهمیاندان – نه‌ك ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ك كورد ره‌فتاریان كرد، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ش كه به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ تۆماركردنی نه‌ژادی ئه‌وان وه‌ك "عه‌ره‌ب، رازی نه‌بوون"[31].
به‌رده‌وامبوونی به‌عه‌ره‌بكردن دوای 1991 یش به "راستكردنه‌وه‌ی" نه‌ته‌وه‌شه‌وه
ئهوكاتو له كۆتایی یه‌كه‌مین جه‌نگی كه‌نداوه‌وه له 1991 دا زۆرینه‌ی ناوچه كوردییه‌كانی باكوری عیراق له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی به‌غدادا بوون. به عه‌ره‌بكردن له باشوری ئه‌و هێڵه نافه‌رمییه‌وه به‌رده‌وامبوو كه به هێڵی سه‌وز ناسرابوو: له ماوه‌ی 1990 ه‌كاندا، حكومه‌تی عیراق نزیكه‌ی 12,000 كه‌سی له كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی تری ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌ده‌رنا. ئه‌م سیاسه‌ته هات رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن له نیسانی 2003 دا بره‌وی هه‌بوو.
یه‌كێكی تر له پایه‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن سیاسه‌ته‌كه‌ی حيزبى به‌عس بوو، كه به‌فه‌رمی له 1997 دا راگه‌یه‌ندرا. له‌و سیاسه‌ته‌دا حكومه‌ت فشاری خسته سه‌ر كورد‌و غه‌یره عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌ت وه‌ك كه‌ركوك، خانه‌قین، مه‌خمور، شه‌نگار، دوزخورماتو، هه‌روه‌ها چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش بۆ "راستكردنه‌وه"ی نهتهوهكانیانو تۆماركردنیان به "عه‌ره‌ب" له‌و فۆرمانه‌دا كه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراو به فۆرمی راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه ناسرابوون. حكومه‌تی عیراق ئه‌وه‌شی ره‌تكرده‌وه كه له‌دایكبوانی نوێی كورد یان غه‌یره عه‌ره‌به‌كان ناوی نه‌ژادییانه‌ی خۆیانیان لێبنرێت[32]. ئه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان "راستكرده‌وه" ناچاركران ده‌ستبده‌نه چالاكی دڵسۆزانه بۆ رژێم وه‌ك خۆبه‌خشین به هێزه نیمچه سه‌ربازییه‌كان. حكومه‌ت به ئاسانی فه‌رمانی راگوێزرانی بۆ ئه‌و خێزانانه ده‌ركرد كه ملیان نه‌ده‌دا بۆ داواكانی، دوای لێ‌كردن ماڵه‌كانیان چۆڵ بكهنو رووبكه‌نه ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی كورددا بوون.
میراتی به‌رده‌وامی ئاواره‌بوون
خێزانه ده‌ركراوه‌كانی سیاسه‌تی به عهرهبكردنو هه‌ڵمه‌تی ئهنفالو كرده‌وه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی كه به‌زۆریی له‌ناو كه‌مپه زۆر قهرهباڵهغهكاندا له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستانی ئێستاوه، سه‌ره‌نجامیان به ههژارییو نهدارییهكی سه‌خت ده‌گه‌یشت. نه‌هامه‌تی خێزانه كوردییه راگوێزراوه‌كان، كه زۆربه‌یان به‌هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ گونده‌كانی باوباپیرانیان، تا ئێستا نیشانه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌یه كه كورد له سایه‌ی رژێمه‌كانی پێشووی عیراقدا چه‌شتویه‌تی، هه‌روه‌ها خاڵێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌ته‌وه‌ییشه بۆ داواكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستیانداوه[33]. سه‌رنه‌كه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق، كورد، نێوده‌وڵه‌تی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی ئه‌م هه‌زاران كورده راگوزێزراوانه رێژه‌یه‌كی زۆر بۆ گرژییه‌كانی باكوری عیراقی زیادكردووه.
داگیركردن‌و شه‌ڕی ناوخۆ
دوای داگیركردنی عیراق به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 دا، جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان (پێشمه‌رگه) پێ به‌پێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، به‌ره‌و ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا به‌ڕێكه‌وتن، كه ده‌كه‌وێته باشوری هێڵی سه‌وزه‌وه[34]. زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن هاتبوونه ناوچه‌كه، به‌خێرایی ماڵه‌كانیان چۆڵكرد‌و هه‌ڵاتن، به هه‌زارانیان ئاواره بوون. له‌و گوندانه‌ی عه‌ره‌به سوننه‌كانی لێبوون (به‌و گوندانهشهوه كه خۆیان هه‌ر له‌وێ ژیاون) گرژیى نه‌ژادیی گڕیگرت.
زۆری پێنه‌چوو له ناوهڕاستو باشوری عیراق شه‌ڕێكی ناوخۆی خوێناوی تایفهگهرا له نێوان سوننه‌و شیعه‌دا هه‌ڵگیرسا. له هه‌مانكاتیشدا، سه‌ركردایه‌تی كورد به خێرایی هێزی سهربازیو سیاسی‌و كه‌لتوری خۆی به‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكییهكاندا له باكوری عیراق قاییم كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌كارهێنا بۆ دابینكردنی ئاسایش‌و بیناكردنی بونیادێكی ئیداریی‌و سیاسی كوردی له‌و ناوچه‌یه‌دا (حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته راكێشانی دڵی كه‌مینه‌كان به‌لای خۆیدا به دابینكردنی پاسه‌وانی وه‌ك له خواره‌وه باسكراوه).
دوای ساڵی 2007 و له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی توندوتیژی تایفی له عیراقدا، سه‌ركرده‌كانی سوننه‌و شیعه بۆیانده‌ركه‌وت كه له‌كاتێكدا ئه‌وان شه‌ڕی یه‌كترییان ده‌كرد، سه‌ركردایه‌تی كورد كۆنترۆڵی خۆی به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ناوچه جێناكۆكییهكاندا سه‌پاندووه، به ویلایه‌تی نه‌ینه‌واشه‌وه. سه‌ركردایه‌تی بوێری كورد هه‌وڵده‌ده‌ت له ریفراندیۆمێكدا كه ماده‌ی 140 ی ده‌ستور ده‌ستنیشانیكردووه، به‌شی زۆری نه‌ینه‌وا بخاته سه‌ر هه‌رێمی نیمچه ئۆتۆنۆمی كوردستان (بڕوانه به‌شی 1)[35] له كانونی یه‌كه‌می 2007 دا، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر دواواده‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 دا تێپه‌ڕی. سه‌ركردایه‌تی كورد به ئاماده‌یی سه‌نگینی سیاسی‌و ئاسایشیه‌وه له ناوچه‌كه، باوه‌ڕی وایه هاوسه‌نگی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ریفراندیۆم بباته‌وه، تا بێت زیاتریش ئارامی له‌به‌رده‌بڕێت له‌وه‌ی كه له ئاسۆدا پلانی ئه‌وه نیه كه سازبكرێت[36]. به‌لای عه‌ره‌به سوننه‌كانه‌وه بانگه‌شه‌و ده‌سپێشخه‌ریی كورد وه‌ك فراوانخوازیو نایاسایی ده‌بینن، هه‌روه‌ها به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر یه‌كێتی ده‌وڵه‌تی عیراق دایده‌نێن[37]. ململانێكه نه‌وتی كردووه به ئاگری یاخیبووندا له باكور، كه له‌ولا چه‌ند گروپێكی وه‌ك قاعیده‌ی میزۆپۆتامیاو یاخییه عیراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت تووڕه‌یی عه‌ره‌بی سوننه جۆش بدهنو له‌ناو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌دا كه له ئه‌نجامی پێچهوانهكرادنهوهی به عهرهبكردندا ئاواره‌بوون، ئه‌ندام بۆ خۆیان په‌یدابكه‌ن.
په‌ره‌سه‌ندنی سیاسی‌و ره‌وشی نه‌ینه‌وا
له ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای دوای روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێندا، زۆرێك له عه‌ره‌به سوننه باڵاده‌سته‌كانی پێشوو خۆیان له سیستمی سیاسی نوێ دووره‌په‌رێز گرت، له‌بری ئه‌وه‌ش چه‌ند ئیختیارێكی تریان له‌به‌رده‌ستدابوو وه‌ك ئه‌وه‌ی لایه‌نی پشتیوانی له یاخییه‌كان بكه‌ن یان بێده‌نگی هه‌ڵببژێرن، به‌وه‌ش كورد هه‌ژمونی سیاسی‌و ئاسایشیان به‌سه‌ر نه‌ینه‌وادا به‌ده‌ستهێنا، كه خۆیان له‌وێ كه‌مینه‌ن: عه‌ره‌به سوننه‌كان‌و كه‌مینه‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی 2005 ی پارێزگای نه‌ینه‌وایان كرد‌و به‌وه‌ش بواریان دا كه لیستی كوردی بیباته‌وه. ئه‌وساش ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هێزی خۆیان به‌كارهێنا بۆ قایمكردنی كۆنترۆڵی كوردی له‌وێ.
له هه‌ڵبژاردنی 2009 ی پارێزگای نه‌ینه‌وادا هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمی به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكییانه گۆڕاو شه‌پۆلێكی رق‌و كینه‌ی به‌ره‌و كرد به‌رپاكرد، پارتی ناسونالیستی عه‌ره‌بی سوننه، حه‌دبا (به‌ناوی یه‌كێك له نیشانه دیاره‌كانی موسڵه‌وه ناونراوه) له كۆی 37 كورسی ئه‌نجومه‌ن 17 كورسییانی برده‌وه. هاوپه‌یمانێتی كوردیش (مه‌یله‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) لیستی بریایه‌تی نه‌ینه‌وا، 12 كورسی هێنا، پارتی ئیسلامی عه‌ره‌بی سوننه‌ش سێ كورسی پێ‌بڕا. به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن كه چه‌ند كورسییه‌كی كۆتای بۆ كه‌مینه‌كان د‌یاریكردبوو، هه‌ریه‌كه له مه‌سیحییه‌كان‌و شه‌به‌ك‌و یه‌زیدییه‌كان یه‌كی كورسییه‌كیان به‌ركه‌وت.
سه‌ركه‌وتنی حه‌دبا له ده‌نگداندا بووه هۆی بنبه‌ستێكی مه‌ترسیدار له موسڵ. دوای ئه‌وه‌ی حه‌دبا لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وای بێبه‌ریكرد له هه‌موو پۆسته باڵاكانی ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا، لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا بایكۆتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كرد. به‌رپرسانی كورد هه‌وڵیاندا حه‌دبا وا پیشان بده‌ن كه به‌ره‌ی تیرۆریست‌و به‌عسییه‌كانه، ههڕهشهیانكرد هانا ببه‌نه به‌ر هێزی سه‌ربازی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ناوچه زۆرینه كورده‌كانی نه‌ینه‌وا تا ئه‌وكاته‌ی له پۆسته باڵاكان به‌شیان ده‌درێت[38]. سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی سوننه‌ش وتیان دانوسان ناكه‌ن هه‌تا كورد دان به سنوری ئیداری نه‌ینه‌وادا نهنێتو هێزه‌كانی ئاسایشی خۆی نه‌باته‌وه بۆ ناو هێڵی سه‌وز[39]. ده‌سه‌ڵاتی كوردی رێگای له‌به‌رده‌می به‌رپرسانی عه‌ره‌بدا داخست تا نه‌توانن ئه‌ركه‌كانی خۆیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی كورد له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌جێبگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها فشاریان خسته سه‌ر قه‌زاكانی ژێر كۆنترۆڵی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆتی پارێزگاره عه‌ره‌به نوێیه‌كه بكه‌ن[40]. شازده شارۆچكه‌و قه‌زای جێناكۆكی ژێر كۆنترۆڵی كورد په‌یوه‌ندییان به ئیداره‌ی پارێزگاوه بڕی‌و چه‌ند پلانێكیان خسته روو پێكهێنانی ئیداره‌ی خۆیان‌و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوخۆیان[41].
له 24 ی حوزه‌یرانی 2009 دا، په‌رله‌مانی كوردستان گره‌وه‌كه‌ی خه‌ستر كرده‌وه‌و ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی په‌سه‌ندكرد كه تێیدا باس له خاوه‌ندارێتی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نهینهواو ناوچه جێناكۆكییهكانی دیكه كراوه، جه‌ختیكردووه له‌سه‌ر مافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێگیركردنی پێشمه‌رگه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم (ده‌ستوره‌كه ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندیۆمێكی جه‌ماوه‌ری – بڕوانه دواتر)[42]. ئه‌و هه‌نگاوه گروپه كهمینهكانو[43] حكومه‌تی ناوه‌ندی تووڕهكردو بووه هۆی ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌داره سوننه‌و شیعه‌كان زیاتر یه‌كبگرن. له رۆژانی دواتردا، 50 په‌رله‌مانتاری عیراق له پارته سیاسییه جیاجیاكانه‌وه یاداشتێكیان ئیمزاكردو ره‌خنه‌یان له ده‌ستوری نوێی هه‌رێم گرت.
ئه‌م جوڵه‌یه ده‌لاقه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌ره‌كوه‌زیران نوری مالیكی فراوانتركردوه، ئه‌و داوایده‌كرد جه‌نگاوه‌ره كورده‌كان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشێنه‌وه[44]. مالیكی داوای هه‌مواركردنی ده‌ستوری عیراقی كرد بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر لای حكومه‌تی ناوه‌ندی[45]. هه‌وڵه‌كانی پێشووتری بۆ به‌هێزكردنی بازووی به‌غدا له‌سه‌ر حیسابی هه‌ژده پارێزگاكه‌ی وڵاته‌كه زه‌نگی خه‌ته‌ر بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه سوودیان وه‌رگرتبوو له‌و ناسهنتهریبوونی خۆیان لایه‌نگیری بوون له دانوسانكردندا له‌سه‌ر دهستوی 2005 ی عیراق[46]. دوای ئه‌وه‌ی مالیكی له مانگی ئابدا سه‌ردانێكی ناوازه‌ی هه‌رێمی كوردستانی كرد، گرژییه‌كانی نێوانیان هێوربۆوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌وشه‌كه هه‌ر گوماناوییه، چونكه له‌وه ناچێت هیچ لایه‌كیان ئاره‌زووی سازشكردنی هه‌بێت.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه له‌بنچینه‌دا بایه‌خێكی ئه‌وتۆیان به گرژییه‌كانی باكوری عیراق نه‌دابوو، ئێستا نیگه‌رانن له‌وه‌ی بگلێنه ناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی نوێیوه له عیراق، ئه‌مجاره‌یان له‌نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا. ناله‌باربوونی ره‌وشی ئاسایش له نه‌ینه‌وا له ئابی 2009 دا واشینتۆنی ناچاركرد ده‌ست ببات بۆ مه‌سه‌له‌ی ناوچه جێناكۆكیهكان. دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره زیاتر له 90 كه‌سیان كوشت (بڕوانه به‌شی سێهه‌م) فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ژه‌نراڵ ره‌ی ئۆدیرنۆ، به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی‌و سه‌ره‌كوه‌زیرانی عیراق مالیكی كۆبۆوه تا پێشنیاریان بۆ بكات هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رله‌نوی بچنه‌وه ناوچه جێناكۆكییه‌كان[47]. پێشنیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو پێكهاته‌ی نوێی له هێزه‌كانی عیراق‌و پێشمه‌رگه دروستكراودا دابنرێن. دوای ئه‌وه‌ی له حوزه‌یراندا، په‌رله‌مانی كوردستان ره‌شنوسی ده‌ستوری په‌سه‌ندكرد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن به‌په‌له خۆی گه‌یانده به‌غداو یاریده‌ی قایلكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دا ریفراندیۆم له‌سه‌ر ده‌ستوره نوێیه‌كه دوابخات، كه بڕیاروابوو له ته‌موزدا له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ئه‌ویش رێكبخرێت[48].
دوا ئه‌وه‌ی عیراق نه‌یتوانی له واده‌ی خۆیدا له كانونی یه‌كه‌می 2007 دا كه ده‌ستور د‌یاریكردبوو ماده‌ی 140 جێبه‌جێبكات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌وڵیدا یارمه‌تی لایه‌نه‌كان بدات رێچكه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ده‌ربازبوون له كێشه‌كه[49]. بڕیاری 1770 ی ئه‌مینداری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (ئابی 2007) نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یاریده‌دانی عیراق (یۆنامی) راسپارد بۆ "راوێژ، پشتیوانی، یارمه‌تی" حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی سنوره ناوخۆییه‌كان[50]. له نیسانی 2008 دا راپۆررتهكانی یوئێن كه ئاشكرا نه‌كران، خرانه به‌رده‌ستی مالیكی سهرهكوهزیرانو ئه‌نجومه‌نی سهرۆكایهتیو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه به‌رهه‌می كاركردنی زیاتر له ساڵێكی تیمێكی 15 ئه‌ندامیی له دیپلۆمات‌و ئه‌كادیمی‌و دانوسانكهرو پسپۆڕانی ده‌ستور بوون، راپۆرته‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ی جیاجیایان له‌سه‌ر پازده قه‌زای جێناكۆكی تێدا بوو، یۆنامی رایسپارد پێوه‌ره‌كانی دروستكردنی متمانه ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌گه‌لێكی وه‌ك ئاسایش‌و گه‌شه‌پێدان به‌كاربهێنرێن.
كورد‌و پارێزگاری‌و كۆنترۆڵ
دۆڕاندنی هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان 2009 له نهنینهوا نیشانه‌یه‌كی به‌رچاو بوو بۆ پاشه‌كشه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر بۆ بردنه‌وه‌ی پشتیوانی كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا – كه ماوه‌یه‌كی زۆر له لایه‌نی حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه پشتگوێخرابوون – پاره‌ی به‌سه‌ردا ههڵڕشتبوون. وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ركیس ئاغاجان كه خۆی كاسۆلیكێكی كلدانییه، ملیۆنه‌ها دۆلاری له ناوچه حێناكۆكییهكان سه‌رفكردووه[51]. رشتنی پاره شوێنه‌واری خۆی له‌سه‌ر له شێوه‌ی بیناكردنی خانووی نوێ، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كهنیستهكان، دابه‌شكردنی یارمه‌تی، یانه تازه دامه‌زراوه‌كانی لاوان‌و دامه‌زراوه كهلتورییهكاندا گونده‌كانی ده‌شته‌كه جێهێشت. یارمه‌تییه‌كان له رێگای "كۆمیته‌ی كاروباری مه‌سیحییه‌كان"ه‌وه دابهشكدهكرا كه ئه‌ویش له لایه‌ن ئاغاجان خۆیه‌وه دامه‌زرێنراوه[52].
ئاینزایه‌كی شارۆچكه‌ی قه‌ره‌قوش به هیومان رایتس ۆچی وت "پێش 2005، كه‌س گوێی نه‌ده‌دایه كۆمه‌ڵه‌كانی ئێمه یان كهنیسهكانمان، به‌ڵام دواتر له ماوه‌ی شه‌وورۆژێكدا فهندمان بۆ هات. كورد ئه‌جێندایه‌كی شاراوه‌ی هه‌یه‌و ، پاره به‌كارده‌هێنن بۆ راكێشانی مه‌سیحییه‌كان – له‌به‌رئه‌وه نیه كه ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی خه‌ڵكی ئێمه بده‌ن...له‌وباوه‌ڕه‌دام هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ ئهجێنداكهیاندا نه‌بێت، ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه"[53]. نوێنه‌رێكی دیكه‌ی مه‌سیحییه‌كان له هه‌ولێرو ته‌ل عهسقێف به هیومان رایتس ۆچی وت كه ئه‌وان له دڵه‌ڕاوكه‌یه‌كی زۆردان چونكه ده‌زانن ئه‌و پاره‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌رجێكدا دێت. ئه‌وان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت له توێی سیستمێكی پارێزگارییه‌وه لایه‌نگیریی سه‌ركرده خێڵه‌كییه‌كان بكڕن كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی چه‌سپاندنی زیاتری دووبه‌ره‌كی نێوان كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كان. ئه‌ویش به خوڵقاندن‌و پاره‌داركردنی رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ها كه فه‌رمانڕه‌وایی كوردیان به‌دڵه، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وانه‌ش كه وه‌ها نین. سكاڵاشی كرد له ده‌ستی پاره‌داركردنی پیاوانی ئایین‌و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان به مه‌به‌ستی كڕینی پشتیوانی دامه‌زراوه ئاینییه‌كانی كه‌مینه‌كان[54].
كه‌نیسه‌و رێكخراوه مه‌سیحییه‌كانی یارمه‌تیدان سكاڵایان كرد له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فه‌ندیان ناكات بۆ پرۆگرامه‌كانی یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی ناوخۆ، چونكه په‌یمانیان نه‌داوه پشتیوانی له پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن. رێكخراوێكی داكۆكیكردنیش وتی پارتی دیموكراتی كوردستان فشاری خستۆته سه‌ر مه‌سیحییه‌كان بۆ ئیمزاكردنی چه‌ند فۆرمێكی پشتیوانیكردن له‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا بخرێنه سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان‌و له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بن[55].
محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری ناوچه ده‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، لای هیومان رایتس ۆچ دانی پێدا نا كه سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتیه له به‌كارهێنانی ستراتیجی دارایی بۆ بردنه‌وه‌ی لایه‌نگیریی له‌ناو گروپه كه‌مینه‌كانی ناوچه جێناكۆكییه‌كان. وتی "ئێمه فریشته نین، ئێمه سیاسه‌تمه‌دارین، ئه‌مه‌ش سیاسه‌ته، په‌یوه‌ندی بكه به منه‌وه‌و منیش ئه‌مه‌و ئه‌وه‌ت ده‌ده‌مێ" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نكولی كرد له‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكتیكی فشار یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنابێت[56]. كاتێك هیومان رایتس ۆچ ده‌رباره‌ی ئه‌و پشتیوانه داراییه‌ی ئاغاجان بۆ كۆمه‌ڵه مه‌سیحییه‌كان پرسیاری له وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ریم شه‌نگاری كرد، وه‌ڵامی دایه‌وه "ئه‌وه پاره‌ی ئاغاجان نیه، به‌ڵكو پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه...(ئه‌و) خۆی هیچی دروستنه‌كردووه، له توێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردوویه‌تی. سه‌ره‌كوه‌زیران (هی كورد) فه‌رمانی پێكردووه وابكات."[57]
شێخ جۆرج كاكۆ، سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌سیحی لایه‌نگیری كورده، به هیومان رایتس ۆچی وت كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌دات بۆ "زاڵكردن"ی كلدۆئاسورییهكان به‌پاره بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك لایه‌نگیری خۆی بیانهێڵێته‌وه. وتیشی "هیوادارم بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ ناوچه‌كه له‌كێشه‌دا بێت، چونكه به‌رده‌وام هه‌ردوولا پشتیوانیمان لێده‌كه‌ن. لێگه‌ڕێ با هه‌ردوكیان خزمه‌تمان بكه‌ن."[58]
كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش له بواری چالاكییه كه‌لتوری‌و ئاینییه‌كانی یهزیدییهكانیشدا وه‌به‌رهێنانی كردووه، مووچه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانی سه‌نته‌ری كه‌لتوریی لالش دابینكردووه، كه چه‌ند لقێكی له‌ناو زۆربه‌ی شاره یه‌زیدییه‌كاندا هه‌یه[59].
گروپه‌كانی كه‌مینه‌كان رایانگه‌یاند كه له سیاسه‌تی "راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه"ی رژێمی به‌عسی پێشوودا، هه‌نگاوێكی نیگهرانكهرانه نرا، ئه‌ندامانی گروپه كه‌مینه‌كان ناچاركران خۆیان به ئه‌ندامی گروپی كه‌مینه نه‌ناسێنن، به‌ڵكو (دوو ئیختیار له‌به‌رده‌میاندا هه‌بوو بۆ تۆماركردنی خۆیان وه‌ك كورد یان عه‌ره‌ب) له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی خوێندن‌و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدا[60]. "له سهرژمێرییهكاندا ته‌نها دوو كاتیگۆری هه‌بوو: عهرهبو كورد. شه‌به‌كه‌كان به گروپێكی نه‌ژادی جیا دانه‌نران. ئێمه قوربانیی به‌عه‌ره‌بكردن بووین" قوسه‌ی عه‌باس ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی شه‌به‌ك بۆ كورسی كۆتا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به هیومان رایتس ۆچی وت[61] "دوای 2003 دوچاری ناڕه‌واییه‌كی تر بووینه‌وه، ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ده‌ستی كورد‌و له‌توێی سیاسهتهتی به كوردیكردنییانهوه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی هه‌یه ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ پێكبهێنێت به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی كۆمه‌ڵی ئێمه." به نیسبه‌تی یهزیدییهكانهوه له‌بری هاندانی هه‌ستكردنی زیاتر به شوناسی كوردی، سیستمی مه‌حسوبییه‌ت بووه هۆی پچڕانی زیاتر له فه‌رمانڕه‌وایی كوردی: زۆركه‌س وتیان وا هه‌ستده‌كه‌ن پاره له‌سه‌ر حیسابی سه‌ربه‌خۆیی گروپه سیاسییه‌كانی یه‌زیدییه‌كان ده‌گاته لایان.
نوێنه‌رێكی مه‌سیحییه‌كان وتی پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی دامه‌زراندنی میلیشیای تایبه‌تی گونده‌كانی دا به به‌هانه‌ی پارێزگاریكردنهوه، به‌ڵام له راستیدا كاریگه‌ریی كوردی زیاتر كرد، ئه‌ویش به دروستكردنی گروپی چه‌كداری ناوخۆی وه‌ها كه به‌ته‌واوه‌تی سه‌ر به پێشمه‌رگه‌ن[62]. ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن میلیشیاكان ئامڕازێكی ترن بۆ كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا. له ده‌روازه‌ی هه‌ر گوندێكی مه‌سیحیدا له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كه هیومان رایتس ۆچ به‌لایدا تێپه‌ڕی، چه‌كدارانی میلیشیای مه‌سیحی كه به "پاسه‌وانانی كه‌نیسه" ناسراون پاسه‌وانی خاڵه‌كانی پشكنینیان ده‌كرد. ئه‌م ملیشیایه له لایه‌نی ئاغاجانه‌وه پاره‌ی پێدهدرێتو 1200 ئه‌ندامی هه‌یه‌و له قهرهقوشو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بڵاوبوونه‌ته‌وه[63]. ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد پێداده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر میلیشیای مهسیحیو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورد نه‌بوونایه بۆ زامنكردنی ئاسایشی ناوچه جێناكۆكییهكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌وه گروپه چه‌كداره عه‌ره‌به سوننه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر ده‌یانتوانی هێرشی وێرانكه‌رانه دژی كه‌مینه‌كان ئه‌نجامبده‌ن. شه‌نگاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێبینی ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی كه له‌سه‌ره‌تادا پێشمه‌رگه له‌سه‌ر داوای سوپای ئهمریكاو حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا چوونه‌ته نه‌ینه‌وا، كه له ساڵی 2004 دا پێویستییان به یارمه‌تی بوو بۆ راگرتنی ئاسایشی ناوچه‌كه[64]. وتی میلیشیا فهندكراوهكان له لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌پاڵ پاسه‌وانیكردنی كۆمه‌ڵه‌كاندا رۆڵی پۆلیس ناگێڕن، هه‌روه‌ها وتیشی "واقیعه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له ناوچه جێناكۆكییه‌كان ده‌ژین ویستیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بن‌و داوای پارێزرانیان كرد. ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، ده‌توانن له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا، ئۆتۆنۆمی خۆیانیان هه‌بێت."[65]
باسم بێلۆی مه‌سیحی، قایمقامی ته‌لكێفی تێكه‌ڵه له عه‌ره‌بی سوننه‌و مهسیحیو نزیكی موسڵه، ئه‌ویش و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری كۆمه‌ڵه‌كه پێیانوایه فه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ میلیشیاكان شتێكی نایاساییه چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌ی هێزه فه‌رمییه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی عیراقه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م گروپانه زیاتر پشتیوانی له چه‌ند پارتێكی سیاسی دیاریكراو ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كه پاره‌یان پێده‌دات نه‌ك سه‌روه‌ری یاسا بسه‌پێنن[66]. بێلۆو چه‌ند نوێنه‌رێكی دیكه‌ی كه‌مینه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه نابێت رێگه‌بدرێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش (بریكارانی ده‌زگای هه‌واڵگریی كارا له هه‌رێمی كوردستان) له ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌ڵبسوڕێن چونكه رۆڵی ئه‌وان بریتیه له ترساندنی نه‌یاره سیاسییه‌كان، سنورداركردنی ده‌سگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كان، زیندانیكردنی خه‌ڵك بێ دادگاییكردن[67]. بیلۆ وتی "ئه‌وان بێ هیچ فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردن یان رێ‌و شوێنێكی یاسایی، خه‌ڵك زیندانی ده‌كه‌ن، ئاسایش‌و پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه عیراقییه چی ده‌كه‌ن؟ هیچ هۆیه‌ك بۆ ئه‌مه نیه. ده‌یانه‌وێت پیشانیبده‌ن كه هێزو كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ئێمه‌دا هه‌یه...ئه‌و هێزانه‌ی ئاسایش كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هێناویانه، فه‌رمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن نه‌ك حكومه‌تی ناوه‌ندی."[68] (روداوه‌كانی پێشێلكاری كه پێشمه‌رگه تێیانه‌وه گلاوه، له به‌شه‌كانی سێههمو چواره‌مدا باسكراون.)
.IIIكوشتنی كه‌مینه‌كانی نه‌ینه‌وا
ره‌چه‌ته‌ی توندوتیژی
ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كردن له 2003 دا عیراقیان داگیركرد، ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان، به ئاوارتهكردنی پێشمه‌رگه‌ی كوردی، ته‌واوی سوپا‌و ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. سوننه‌و شیعه‌كان به سوردوهرگرتن له‌م بۆشاییه‌ی ئاسایش، بوونی هه‌زاران توانای جه‌نگیی ئاست به‌رزی بێكارو تووڕه‌دا له كه‌سانی ده‌زگاكانی ئاسایش‌و عه‌ره‌به ئاواره‌كانی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی "به‌عه‌ره‌بكردن" بۆ گرتنی ئه‌ندام، خزانه ناو شه‌ڕه‌كه‌وه[69]. له‌كاتێكدا عیراقییه‌كانی هه‌موو چین‌و توێژه نهژادییو ئاینییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستی باڵكێشانی توندوتیژییه‌وه له ساڵانی دوای داگیركردنه‌وه تاڵاویان چه‌شت، كۆمه‌ڵه كه‌مینه بچووكتره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی دووچاری مه‌ترسی بوون.
توندوتیژی تایفییانه كه له ناوه‌ڕاستی 2006 دا ته‌قییه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی بێوێنه كوشت‌و كوشتار، راگوێزانی زۆره‌ملـێ، رفاندن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر شوێنه ئاینییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا، به مزگه‌وتی شیعه‌و سوننه‌كان‌و كهنیسهكانیشهوه[70]. له ئابی 2006 دا، به‌هۆی چه‌ند شێوازێكی خوێنڕێژانهو ئایدیۆلۆجیای توندڕه‌وی قاعیده‌وه سه‌ركرده‌ی خێڵه سوننه‌كان له پارێزگای ئه‌نبار په‌یوه‌ندییان به قاعیده‌ی میزۆپۆتامیاوه پچڕاند. سوپای ئه‌مریكی باوه‌شی بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامه كرده‌وه‌و سه‌ره‌نجام جوڵانه‌وه‌ی سه‌حوه پێكهاتو ئه‌ندامانی عه‌شره‌ته سوننه‌كان كه ناوی "كوڕانی عیراقیان لێ‌نرا" هه‌ریه‌كه‌ی مانگانه 300 دۆلاریان پێدرا بۆ كۆتاییهێنان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئهمریكاو هێزه عیراقییهكانو كاروانهكانو هێزه‌كان، هه‌روه‌ها پاراستنی خاڵه‌كانی پشكنین‌و بیناكانیش[71].
وێڕای ده‌سكه‌وته‌كان له بواری ئاسایش‌دا له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق له سه‌ره‌تای 2008 دا، نه‌ینه‌وا وه‌ك یه‌كێك له مهترسیدارترینو ناجێگیرترین به‌شی وڵاته‌كه مایه‌وه. ته‌نانه‌ت كرده‌وه سه‌ربازییه گه‌وره‌كه‌ی به‌هاری 2009 ش كه تێیدا 4,000 سه‌ربازی ئهمریكیو زیاتر له 25,000 له پیاوانی ئاسایشی عیراق موسڵ‌و ده‌وروبه‌ریان رووماڵكرد، شتێكی ئه‌وتۆی لـێ شین نه‌بوو بۆ راوه‌ستاندنی هێرشه خوێناوییه‌كانی ناو پارێزگای نه‌ینه‌وا[72].
له 30 ی حوزه‌یرانی 2009 دا وه‌ك به‌شێك له رێكه‌وتننامه‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقدا، به‌شی زۆری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له شاره‌كان كشانه‌وه بۆ بنكه‌كانیان، هێرشه‌كانی نه‌ینه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی دژی گروپه كه‌مینه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكییانه زیادیان كرد‌و تا كاتی نوسینی ئه‌م دێڕانه هیچ نیشانه‌یه‌ك بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی نیه. له شه‌ش هه‌فته‌ی دوای كشانه‌وه‌دا، هێرشه‌كانی دژ به گروپه كه‌مینه‌كان له چوار ناوچه‌ی جیاوازدا زیاتر له 137 كه‌سیان كوشت‌و نزیكه‌ی 500 كه‌سیشیان برینداركرد، له كۆمه‌ڵه‌كانی یهزیدیو شه‌به‌ك‌و توركمانه‌كان. له 9 ی ته‌موزی 2009 دا هێرشه خۆكوژییه‌كان لانیكه‌م 45 كه‌سیان كوشت‌و زیاتر له 65 كه‌سیشیان له شاری ته‌له‌عفه‌ری زۆرینه توركمانی خۆراوای موسڵ برینداركرد[73].
له 7ی ئابدا بارهه‌ڵگرێك كه ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تێدانرابۆوه له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێكی توركمانی شیعه‌ی پڕ له خه‌ڵك كه ئاماده‌ی پرسه‌یه‌ك بوون له دامێنی موسڵ له شیریخان، ته‌قیه‌وه. ته‌قینه‌وه‌كه لانیكه‌م 37 كه‌سی كوشت‌و 276 یشی بریندار كرد[74]. 11ی ئابیش یه‌كێك له كوشنده‌ترین هێرشه‌كانی دژ به شه‌به‌كی له 2003 وه تا ئێستا به‌خۆیه‌وه بینی: دوو بارهه‌ڵگری گه‌وره ته‌قێنرانه‌وه‌و لانیكه‌م 35 كه‌سیان كوشت‌و زیاتر له 110 شیان برینداركردو 30 خانوشیان له گوندی خه‌زنه‌ی شهبهكنشین له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ته‌خت كرد[75]. دوو رۆژ دواتر، له 13 ی ئابدا، دوو كرده‌وه‌ی خۆكوژیی ئاپۆرایه‌كی یهزیدییهكانیان له چایخانه‌یه‌كی شاری شه‌نگار كرده ئامانج‌و لانیكه‌م 21 یان كوشت‌و زیاتر له 30 شیان برینداركرد (ئه‌م دوو روداوه‌ی دواتر له خواروه به ورده‌كارییه‌وه باسكراون).
له‌كاتێكدا كه به له‌ناوبردنی هه‌ڵسوڕاوه چه‌كداره‌كانی گروپه ئیسلامییه‌كان، شاره‌كانی تری عیراق له بواری ئاسایش‌دا ده‌سكه‌وتیان بووه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه بۆ موسڵ راسته، كه تا ئاستی دووباره‌بوونه‌وه‌ی رۆژانه ته‌قه‌كردن‌و ته‌قینه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه[76]. شاره‌كه بووه به مۆڵگه‌یه‌كی ستراتیجی بۆ پاشماوه‌ی یاخییه سوننه‌كان له به‌شێكیدا چونكه سوننه‌كان ده‌ترسان له زیادبوونی هه‌ژمونی كورد له ناوچهكهداو ئاواره‌بوونی به‌ربڵاوی عه‌ره‌به‌كان له ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی به عهرهبكردندا. به‌رده‌وامیی نائومێدی عه‌ره‌به سوننه‌كان بواری ره‌خساند بۆ خوڵقاندنی په‌ناگه‌ی ئارام بۆ توندڕه‌وه‌كان تا له‌و ده‌وروبه‌رانه كاربكهنو ده‌ستیان كراوه‌بێت بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه‌كان.
هێرشه‌كان راسته‌وخۆ زه‌بریان له ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كان وه‌شاند، چه‌ندین قوربانییان جێهێشتو ئه‌وانه‌شی مابوونه‌وه ده‌ترسان له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان. گه‌رچی دووبه‌ره‌كی سیاسی له‌ناو هه‌ر كه‌مینه‌یه‌كدا هه‌یه، له نێوان ئه‌وانه‌دا كه ده‌یانه‌وێت زیاتر له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نزیك ببنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی تر كه به‌لایانه‌وه باشتره له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بمێننه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامانی هه‌ر گروپێكی كه‌مینه كه هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی كردوون، كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی كه‌مینه‌كان زۆر مه‌ترسیدار بووه.
پیرمێردێكی 70 ساڵه‌ی ئاسوری كه به ته‌مه‌نترینی شارۆچكه‌ی ته‌ل عهسقێف بوو، وتی "جاران له‌وه تێده‌گه‌یشتین كه حكومه‌تێكی تۆتاڵیتارمان هه‌یه‌و بۆیه پێشێلكاری روویدا. به‌ڵام ئێستا ده‌بوو ئازاد‌و دیموكرات بووینایه. ئه‌م دیموكراتییه ده‌مانكوژێت. ئێمه كه‌مینه نین، ئێمه كۆنترین گه‌لی عیراقین – ئێمه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ین، وه‌ك هیندییه ئه‌مریكییه‌كان واین."[77]
كوشتنی كلدۆ – ئاسورییه‌كان
له 2003 وه، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی دژی ئه‌و كۆمهڵانهن كه ئاینی جیاوازیان هه‌یه‌و له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی ئه‌وان ده‌ژین، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی گومانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ خۆراوای مه‌سیحیدا لێده‌كرێت (به‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی فره‌نه‌ته‌وه له عیراق – كه وه‌ها سه‌یریان ده‌كرا كه ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌رگێڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكادا كارده‌كه‌ن، بۆ نمونه) چه‌ندباره هێرشیانكرده سه‌ر كۆمه‌ڵی كلدۆ – ئاسورییه‌كان.. پشتیوانی گریمانه‌كراوی مه‌سیحییه‌كان بۆ داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه جێناكۆكییهكاندا، هه‌روه‌ها سامانی هه‌ندێك له مه‌سیحییه‌كانیش دیسان فاكته‌ری دی بوون بۆ هێرشه‌كان.
له سایه‌ی حكومه‌تی به‌عسیی پێشوودا، ته‌نها مهسیحیو یه‌زیدییه‌كان، كه ئاینه‌كانیان به‌كارهێنانی مه‌ی قه‌ده‌غه ناكات، مۆڵه‌تی فرۆشتنی مه‌ییان پێ‌درابوو، ئه‌مه‌ش وایكردبوو به ئاسانی وه‌ك ئه‌ندامانی گروپه كه‌مینه‌كان بناسرێنه‌وه، واته به‌هۆی بازرگانێتییهكهیانهوه، كه لای ئاینی موسڵومان ناپه‌سه‌نده. توندڕه‌وه‌كان له موسڵ‌و شوێنانی تر كۆگاكانی مهیفرۆشتنیان ته‌قانده‌وه، تاڵانیان كردن‌و مهیفرۆشانیان له‌پێشچاوی خه‌ڵكی ناشرین كرد[78]. تاوانكاره رێكخراوه‌كان كه هه‌ندێجار شوناسێكی ساخته‌ی جیهادییان ده‌دا به خۆیان بۆ شاردنه‌وه‌ی پاڵنه‌ره راسته‌قینه‌كانیان كه دزی‌و راوڕووتو زه‌وتكردن بوو. مه‌سیحییه‌كانیان به خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ پشتیوان داده‌نا، چونكه وه‌كو نه‌ریتی خۆیان هیچ پێوهستێكی خێڵه‌كی یان میلیشیاییان نه‌بوو[79]. ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی زهڕهنگهربوونو بازرگانی ئاڵتونیان ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بوونه ئامانجی رفاندن به مه‌به‌ستی سه‌ندنی فیدیه‌و كوشتن.
یه‌كێك له هه‌ره به‌رچاوترین روداوه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر كۆمه‌ڵی كلدۆ – ئاسورییه‌كان له 29 ی شوباتی 2009 دا بوو، كاتێك چه‌ند چه‌كدارێك مه‌ترانی كلدانهكان پاوڵۆس فه‌ره‌ج راهۆیان له موسڵ له كاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌یدا له كه‌نیسه‌ی رۆحی پیرۆز رفاند‌و ته‌قه‌یان له شۆفێرهكهیو پاسه‌وانه‌كه‌شی كرد. ده رۆژ دواتر ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه[80]. سه‌ركرده‌ی تۆمتباركراوی رفێنه‌ره‌كان، ئه‌حمه‌د عه‌لی (ناسراو به ئه‌بو عومه‌ر) له لایه‌نی به‌رپرسانی عیراقه‌وه ده‌ستگیركراو به سه‌ركرده‌یه‌كی قاعیده له‌قه‌ڵه‌میاندا. له دادگاییكردنێكی ناوازه‌دا له مایسی 2008 ئه‌حمه‌د به كوشتن تۆمه‌تباركراو سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا[81]. ئه‌و مه‌ترانه سێهه‌مین هێمای ئاینی مه‌سیحی بوو كه له دوای 2006 وه كوژرابوو. له 30 ی تشرینی دووهه‌می 2008 دا، چه‌ند چه‌كدارێك موزهیر دێری راهیبیان له كه‌نیسه‌ی پرۆتستانت رفاند‌و فیشه‌كێكیان نا به‌سه‌ریه‌وه‌و كوشتیان. له 3 ی حوزه‌یرانی 2007 دا راهیب رهغید غه‌نیو سێ شه‌مماس له ئوتومبیلهكهیاندا كوژران[82]. وه‌ك زۆربه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كه‌مینه‌كان، ئه‌و كوشتنانه بێ چاره‌سه‌ر مانه‌وه‌و ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و ته‌رزی توندوتیژییه به‌سوود بوو كه زۆرجار له لایه‌ن گروپه سوننه عه‌ره‌به ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرا.
له ئه‌یلولی 2008 وه زنجیره‌یه‌ك كوشتن له لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه كۆمه‌ڵی مه‌سیحیی موسڵیان راچڵهكاندو بوونه هۆی رهوكردنێكی به‌كۆمه‌ڵی هه‌زاران مه‌سیحی له شاره‌كه. (ته‌نانه‌ت پێش هێرشه‌كانیش، مه‌سیحییه‌كان ده‌ستیانكردبوو به هه‌ڵاتن له عیراق به رێژه‌یه‌كی به‌رزتر له گروپه‌كانی تر، به‌جۆرێك كه ژماره‌یان له عیراق كه له 2003 دا ملیۆنێك ده‌بوو، دابه‌زی بۆ نزیكه‌ی 675,000 كه له 2008 دا[83]، هه‌روه‌ها وا مه‌زه‌نده ده‌كرێت مه نزیكه‌ی 20% ی په‌نابه‌ره عیراقییه‌كان له وڵاتانی دراوسێ مه‌سیحی بن.)[84] چه‌كداره‌كان كه به‌زۆری سه‌ر به گروپه عه‌ره‌بی سوننه توندڕه‌وه‌كان بوون، هێرشیان ده‌كرده سه‌ر مه‌سیحییه‌كان، له ماڵه‌كانیان، له‌سه‌ر كار، هه‌روه‌ها له شوێنه‌كانی خواپه‌رستی.
ئه‌م شه‌پۆله‌ی كوشتنی مه‌سیحییه‌كان ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای فشاری كۆمه‌ڵه‌كه بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك بۆ ته‌رخانكردنی ژماره‌یه‌كی زیاتری كورسییه‌كان بۆ كه‌مینه‌كان، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كانونی دووهه‌می 2009 دا، ده‌ستیپێكرد[85]. دوای 28 ی ئه‌یلول كوشتنه‌كان زیاتر بوون، واته ماوه‌یه‌كی كورت دوای خۆپیشاندانی مه‌سیحییه‌كان له نهینهواو به‌غدا له وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌ماندا (دواتر هه‌مواركرا) بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و تهرخانكردنهی له له یاسای پێشووتری هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا زامنی نوێنه‌رایه‌تیكردنی كه‌مینه‌كانی ده‌كرد (خۆپشانده‌ران چه‌ند دروشمێكیان به‌رزكرده‌وه‌و داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی مه‌سیحییه‌كانیان ده‌كرد)[86].
ئه‌و هێرشانه‌ی به‌دوای ئه‌مه‌دا هاتن 40 مه‌سیحیان تێدا كوژراو له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیشدا زیاتر له 12,000 كه‌سیش له ماڵه‌كانیان هه‌ڵاتن[87]، هاوكات له‌گه‌ڵ كوشتدا هه‌ڵدانی بۆمب بۆ ماڵه‌كانی مه‌سیحییه‌كانی موسڵیش هه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌سته‌واژه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌كردن له گه‌ڕه‌كه مه‌سیحیه‌كاندا بڵاوكرانه‌وه، نامه‌ی له نمونه "بڕۆ ده‌ره‌وه یان بمره" له‌پاڵ نامه‌ی دژه مه‌سیحی كه له بڵندگۆی سه‌ر ئوتومبیله‌وه دهبیسترانو هه‌ڕه‌شه‌یان له مه‌سیحییه‌كان ده‌كرد ئه‌گه‌ر رهو نه‌كه‌ن[88].
نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه كه‌مینه جیاجیاكان كه‌وتنه گۆڕینه‌وه‌ی تۆمه‌ت ده‌رباره‌ی بهرپرسیارێتیو پاڵنه‌ره‌كان. هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كان‌و نوێنه‌رانی مه‌سیحییه‌كان په‌نجه‌ی به‌رپرسیارێتی یان لانیكه‌م تێوه‌گلانیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راكێشا، ئاماژه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه هێزه باڵاده‌سته‌كانی ئاسایشی كوردی كه به‌رپرسی ئاسایش بوون له ناوچه‌ی هێرشه‌كاندا، ئاماژه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوشتن به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی متمانهبووه به حكومه‌تی ناوهندیو هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و[89]. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه، هێرشه‌كان ده‌رفه‌تێكیان بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌خساند تا دڵسۆزی خۆی بؤ كۆمه‌ڵی مهسیحیو جیهان نمایشبكات به‌وه‌ی په‌ناگه‌و ئاسایش، هه‌روه‌ها یارمه‌تی دارایی بۆ ئه‌وانه دابینبكات كه له تاو هێرش به‌ره‌و كوردستان هه‌ڵاتوون، ئه‌وه‌ش ده‌ستی كورد له هه‌ر ریفراندیۆمێك یان هه‌ڵبژاردنێكی داهاتوودا زاڵده‌كات: دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراقی په‌یمانیدا به سه‌رفكردنی بڕه پاره‌یه‌كی یه‌كسان به 127 دۆلار بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 212 دۆلاری بۆ هه‌ر خێزانێك خسته روو[90]. ئاغاجان به‌رنامه‌یه‌كی به‌رفراوانی نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ره‌كانی له سه‌راپای ناوچه‌كانی مه‌سیحییه‌كاندا به‌رپاكرد. له كاراملێش، زه‌وی له كه‌نیسه‌ی كلدانی كڕی‌و چه‌ندین یه‌كه‌ی ئاماده‌ی نیشته‌جێی له‌سه‌ر دامه‌زراند.
وه‌كو به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی كورد، هه‌ڵگرانی ئه‌م بۆچوونه ئاماژه‌یان كرد بۆ راستی ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كان له‌و به‌شه‌ی موسڵدا روویاندا كه تا راده‌یه‌ك به‌دووره له چالاكییه‌كانی یاخییهكانو له ژێر كۆنترۆڵی سوپای عیراقدایه، رێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌فسه‌رانی كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ن. هه‌ندێك له رووداوی كوشتنه‌كان له‌و ناوچانه‌دا روویاندا كه خاڵه‌كانی پشكنینی سوپای عیراق زامنیان كردوون، له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا زۆر نزیك بوون لێیانه‌وه، كه وا له هه‌ندێك ده‌كات باوه‌ڕبێنن به‌وه‌ی كه ئه‌فسه‌ره كورده‌كان یان بریكاره‌كانیان ده‌ستیان هه‌بووه له هێرشه‌كاندا[91]. به‌رپرسانی كورد ئه‌م جهختكارییانهیان ره‌تكرده‌وه‌و گروپه عه‌ره‌به سوننه‌كانیان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یان ئه‌نجامداوه بۆ ئه‌وه‌ی كرژیی له‌نێوان كۆمه‌ڵه‌كاندا توندبكهنهوه[92]. له ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق، نكولیكرد له به‌رپرسیارێتی ئه‌و له‌و كوشتنانه[93]. به‌م نزیكانه‌ش په‌رله‌مانتاری كورد مه‌حمود عوسمان میلیشیاكانی مالیكی سه‌ره‌كوه‌زیرانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له پشتی توندوتیژیهوهن[94]. هیچكام له‌م به‌هانانه به‌ڵگه‌ی قایلكه‌ریان له‌پشته‌وه نه‌بوو.
هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌وه‌ی روونه، ئه‌وه‌یه كه هێرشه‌كان سیستماتیكیو به‌ربڵاوبوون. هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانی حه‌وت كه‌س له‌و قوربانییانه‌ی كرد كه له نێوان كۆتاییه‌كانی ئاب‌و سه‌ره‌تاكانی تشرینی یه‌كه‌می 2008 دا كوژران. له‌كاتێكدا كه له‌و كاته‌وه ژماره‌یه‌ك له مه‌سیحییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ موسڵ، به‌ڵام ئه‌و خێزانانه له گونده مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ماونه‌ته‌وه، ترسی زۆریان هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان له شاره‌كه. هه‌ندێكیان خۆیان كوشتارهكانیان بینیوه، هه‌ندێكی تریشیان قسه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كردووه كه به‌چاوی خۆیان جه‌لاده‌كانیان بینیوه خۆشه‌ویستانیان ده‌كوژن. گه‌واهییه‌كانی ئه‌وان نیشانه‌ن بۆ هه‌ڵمه‌تێكی رێكخراوی ئامانج دیاریكراو بۆ توندوتیژیو مه‌به‌ستیشی ئه‌وپه‌ڕی كاریگه‌ریی‌و وێرانكردنی كۆمه‌ڵه‌كه بووه.
هیومان رایتس ۆچ به‌رمه‌بنای ئه‌و دیمانانه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی وای نه‌دۆزییه‌وه كه بیسه‌لمێنێت كورد راسته‌وخۆ گلاوه‌ته ئه‌و هه‌ڵمه‌تی توندوتیژییه‌وه دژی مه‌سیحییه‌كان. به‌پێی شایه‌ته‌كان، چه‌كداره‌كان به عیراقییهكی پاراو قسه‌یان كردووه، كه وادیاربووه زمانی دایكیان بووه (به‌پێچه‌وانه‌ی كورده‌كانه‌وه كه زمانی خۆیان كوردییه‌و زمانی عه‌ره‌بی زمانی دووهه‌میانه). هێرشكه‌ران سه‌روسیمای عه‌ره‌بییان هه‌بووه‌و پۆشاكی عه‌ره‌بییان پۆشیوه‌و روونیشیان كردۆته‌وه كه له‌به‌ر هۆی ئاینی هێرشده‌كه‌نه سه‌ر مه‌سیحییه‌كان. بۆ نمونه، یه‌كێك له قوربانییه‌كان پیاوێكی میكانیكی بووه‌و ناوی ئه‌فنان داوود سائیب حه‌داد بوو، رۆژی 28 ی ئه‌یلولی 2008 له سه‌عات 10:30 ی به‌یانیدا، له ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی ده‌درێت، كه ده‌یكاته‌وه ده‌بینێت پیاوێكی دهمامككردوو داوای لێده‌كات پێناسه‌كه‌ی پیشان بدات. حه‌داد ده‌پرسێت تۆ كێیت، ئه‌ویش به عه‌ره‌بییه‌كی دیالێكتی موسڵاوی وه‌ڵامده‌داته‌وه "مه‌ترسه مامه، من له‌گه‌ڵ پۆلیسی نهێنیدام." دوای ئه‌وه‌ی سه‌یری پێناسه‌كه‌ی ده‌كات، ئینجا لێی ده‌پرسێت ئایا تۆ مهسیحیتو حه‌دادیش وتی به‌ڵێ. ئینجا جه‌لاده‌كه وتی "كه‌واته ده‌بێت بتكوژم، چونكه تۆ مه‌سیحیت." دوای ئه‌وه به ده‌مانچه‌یه‌كی تاریقی عیراقی حه‌وت فیشه‌ك ده‌نێت به به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌وه‌و ده‌یكوژێت. خێزانه‌كه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له موسڵ مانه‌وه بۆ ته‌واوكردنی پرسهكهیو پاشان به‌ره‌و قه‌ره‌قوش هه‌ڵهاتن[95].
له حاڵه‌تێكی تردا، له رۆژی 7 ی تشرینی یه‌كه‌مدا، چه‌ند چه‌كدارێك كه تفه‌نگی كلآشنكؤف یان پێ‌بوو، له ئه‌مجه‌د هادی په‌ترۆسی كرێكاری خانوبه‌ره نزیكبوونه‌وه، له شوێنی كاره‌كه‌ی له موسڵ. پرسیاریان لێ‌كرد "ئایا تۆ مه‌سیحیت؟" ئه‌ویش وه‌ڵامیدایه‌وه "به‌ڵـێ، چیتان ده‌وێت؟" یه‌كسه‌ر ته‌قه‌یان لێكرد‌و هه‌رله‌وێدا كوشتیان. ئینجا كوڕه 20 ساڵانهكهشیان كوشت كه ناوی ویسام بوو، ئه‌ویش له‌وێ كاری ده‌كرد، دوو فیشه‌كیان نا به ملی‌و سنگی ئه‌ویشه‌وه. پێش رووداوه‌كه ئه‌م خێزانه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك یان ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی راسته‌وخۆیان پێنه‌گه‌یشتبوو، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه چه‌ند رۆژێك پێشتر دوو پیاو له ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بینرابوون كه به‌شێوه‌یه‌كی گوماناوی ره‌فتاریان ده‌كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له دراوسێكان ته‌قه‌ی بهسهرداكردبوون، هه‌ڵاتبوون[96].
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك لهوهبهرو له 28 ی ئابدا، نایف به‌شیر میخا، 63 ساڵ، هاوسه‌ری سیهام ئهلخاد، له‌ماڵ هاته ده‌ره‌وه به‌ره‌و دووكانه‌كه‌ی، ئه‌وه دواجار بوو كه سیهام به زیندوویی بیبینێت. سێ شه‌و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی له‌ناو تۆپه‌ڵێك خۆڵ‌و خاشاكدا دۆزرایه‌وه‌و چوار فیشه‌ك به‌سه‌رو ملییه‌وه بوون. هاوشێوه‌ی خێزانه‌كانی تر كه هیومان رایتس ۆچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردبوون، پێش كوشتنه‌كه راسته‌وخۆ هیچ ههڕهشهیكیان پێنه‌گه‌یشتبوو، به‌ڵام خێزانه‌كه وتی كه مه‌سیحییه‌كانی دراوسێیان به نامه‌ی مۆبایل هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرابوو، فیشه‌كیان بۆ خرابووه زه‌رفی نامهوهو له به‌ر ده‌رگاكانیان جێهێڵدرابوو. میخا قه‌رزاری كه‌س نهبووو پیاوێكی به‌ڕێزی ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بوو. خێزانه‌كه باوه‌ڕیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحییه كوشتوویانه. كه‌متر له دوو هه‌فته دوای ئه‌وه، رۆژی 10 ی ئه‌یلول، له ده‌وروبه‌ری سه‌عات 8 ی به‌یانیدا چه‌كداران دوو كوڕی رهییانیان كوشت كه له دووكانی پاسكیلخانهكهیدا له موسڵ كاریانده‌كرد. شوێنی دووكانه‌كه - له نێوان دوو خاڵی پشكنینی ئاسایشدایه – به جۆرێك كه زه‌حمه‌ته جه‌لاده‌كان بێ ئه‌وه‌ی به خاڵی پشكنیندا تێبپه‌ڕن بگه‌نه دووكانه‌كه. گه‌رچی خێزانه‌كه وتی شایه‌ت هه‌یه، به‌ڵام كه‌س نه‌یوێرا قسه بكات. باقی خێزانه‌كه به‌ره‌و قه‌ره‌قوش ههڵاتنو بهنیازش نین بگه‌ڕێنه‌وه بۆ موسڵ. سیهام ئهلخاد وتی، "دۆستانمان ئامۆژگارییان ده‌كرین، بۆچی ناڕۆن، شته‌كان به‌ره‌و ناسهلامهتبوون ده‌ڕۆن – بۆچی ناچن بۆ شوێنێكی تر؟ ئێمه‌ش وه‌ڵاممان ده‌دانه‌وه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌س نیه، ئیتر بۆچی باربكه‌ین؟"[97]
له روداوێكی تردا له موسڵ، رۆژی چواری تشرینی یه‌كه‌مدا، سه‌عات 1:45 ی پاشنیوه‌ڕۆ، چه‌كدارێك پیاوێكی مه‌سیحی 46 ساڵه‌ی له كۆگای پۆشاك فرۆشییه‌كه‌ی كوشت له بازاڕی سه‌رای (خێزانه‌كه‌ی داوایكرد ناوی نه‌هێنرێت). پیاوێكی ده‌مامك نه‌كردووی ردێن هاتوو له‌به‌ر ده‌رگای كۆگاكهیدا وه‌ستا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڵێت ته‌قه‌ی له دوكانداره‌كه كرد كه له پشتی مێزه‌كه‌یه‌وه دانیشتبوو. دوای ئه‌وه‌شی شه‌ش فیشه‌كی پێوه نا، به هێمنی ملی رێگای گرت‌و رۆیشت. چوار رۆژ دوای ته‌واوبوونی پرسه‌كه‌ی، ژنهكهیو چوار منداڵه‌كه‌ی موسڵیان جێهێشت به‌ره‌و قه‌ره‌قوش[98].
له سه‌ره‌تای ئه‌یلولدا چه‌ند كه‌سێك كه وادیاربوو عه‌ره‌ب بن، تاریق قه‌تامی 66 ساڵانیان له دوكانی میكانیكییهكهیهوه رفاند. دوای دووسێ رۆژ، رفێنه‌ران په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردن، به زمانێكی غه‌یره موسڵاوی، به‌ڵام عه‌ره‌بی قسه‌یان ده‌كرد، دوای 200.000 دۆلاریان له خێزانه‌كه كرد بۆ ئازادكردنی قهتام به سه‌لامه‌تی. دوای دانوسانكردن له‌گه‌ڵیان، هه‌فته‌ی دواتر بڕه پاره‌كه دابه‌زێنرا بۆ 20,000 دۆلار. خێزانه‌كه پاره‌كه‌یان دا به رفێنهرانو ئه‌وانیش به‌ڵێنیان دا یه‌ك دوو سه‌عاتێكی تر به‌ره‌ڵای بكه‌ن[99]. به‌ڵام رۆژی دواتر ته‌رمه‌كه‌یان دۆزیه‌وه.
له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی توندوتیژیدا دژی مه‌سیحییه‌كانی موسڵ، وادیاربوو كه هێزه‌كانی ئاسایشی كورد كه باڵیان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشابوو، ناتوانن كه رێگه له هێرشه‌كان بگرن[100]. دوای شه‌پۆلێك له كوشتن، مالیكی سه‌ره‌كوه‌زیران جێگای یه‌كه سه‌ربازییه كوردییه‌كانی له موسڵ به یه‌كه‌ی عه‌ره‌بی گرته‌وه‌و پۆلیسی غه‌یره كوردی له به‌غداوه ره‌وانه كرد[101].
له مانگی ئه‌یلولدا، وه‌زیری مافی مرۆڤی عیراق كۆمیته‌یه‌كی دروستكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كان دژی مه‌سیحییه‌كانی موسڵ‌و ئاواره‌كردنی دواتریان[102]. كۆمیته‌كه سه‌ردانی ناوچه لێَقهوماوهكانی كرد‌و له‌گه‌ڵ قوتاربووهكان دوا. راپۆرته بڵاونهكراوهكهی هیچ ده‌ره‌نجامێكی نه‌دا به‌ده‌سته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ له‌پشتی هێرشهكانهوهیه، یان ئایا هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق ده‌یانتوانی رێگه‌یان لێ‌بگرن یان نا، ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وت كه ئاماژه‌ی ئاشكرا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته "ئامانجدار"و "سیستماتیك" بووه و "پێشوه‌خت خۆی بۆ ئاماده‌كراوه." راپۆرته‌كه رایگه‌یاند كه "كوشتنه‌كان"و ههڕهشهكردنهكان له به‌ری خۆره‌ڵات (چه‌پ) ی شاره‌كه پیاده‌كراون، كه پێشتر به‌شی ئارامی شاره‌كه بووه‌و هێزه‌كانی ئاسایش توانیویانه به ئازادی‌و سانایی بجوڵێنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی به‌شی خۆراواوه (راست) كه له لایه‌ن خه‌ڵكی موسڵه‌وه به ناوچه‌ی باڵاده‌ستیی گروپه چه‌كداره‌كان دایان‌نابوو."[103]
به‌پێی راپۆرته‌كان، له ناوه‌ڕاستی تشرینی دووهه‌مدا نزیكه‌ی 80% ی ئاواره مه‌سیحییه‌كان گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان له موسڵ‌و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مه‌ش به‌شێكی له‌به‌ر به‌ره‌وپێشچوونی ره‌وشی ئاسایش (گه‌رچی له 11 ی تشرینی دووهه‌مدا، چه‌كدارێكی نه‌ناسراو دوو خوشكی مه‌سیحی له موسڵ كوشت) به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ پاراستنی كاروباره‌كانیان، یان له‌به‌ر خوێندنی منداڵه‌كانیان بوو[104].
كوشتنی شه‌به‌كه‌كان
كوشتنی شه‌به‌ك هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی داگیركارییه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه ده‌ستیپێكردووه. له 2004 ه‌وه، به یوئێن راگه‌یه‌ندراوه كه زیاتر له 750 ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی شه‌به‌كه‌كان له هێرشی چه‌كدارانه‌دا له‌ناوچوون[105]. به‌پێچه‌وانه‌ی هێرشی سه‌ر مه‌سیحییه‌كانه‌وه، میدیای ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه تێبینی ئه‌م هێرشانه‌ی نه‌كردووه، هۆیه‌كه‌شی گومناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌و نه‌بوونی گروپی ئاواره‌بووی كاریگه‌ر . ژماره‌ی شه‌به‌كه‌كان له‌نێوان 200,000 بۆ 500,000 كه‌س دهبێتو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌ژین[106]. گروپه چه‌كداره‌كان كردویانن به ئامانج چونكه رێژه‌ی 70% یان خۆیان به شیعه ده‌زانن، كه زۆرێك له سوننه توندڕه‌وه‌كان به لاده‌ر دایانده‌نێن چه‌كداره سوننه‌كان له سه‌رانسه‌ری عیراقدا شیعه‌كانیان كردووه به ئامانج، نه‌ك ته‌نها ئه‌و شیعانه‌ی كه ئه‌ندامی گروپه كه‌مینه‌كانن): بۆ نمونه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق، گروپێكی چه‌كداره‌و هاوپه‌یمانی قاعیده‌ی میزۆپۆتامیایه، بلاوكراویهكی له موسڵ بڵاوكردهوهو به‌رواری 16 ی تشرینی یه‌كه‌می 2007 ی به‌سه‌ره‌وه بوو، شه‌به‌كه‌كانی به "ره‌تكه‌ره‌وه – رافیزه" ی ئیسلام له‌قه‌ڵه‌مداو جه‌ختیكرد كه "ئه‌ركی سه‌رشانیانه بێبه‌زه‌ییانه بیانكوژنو ئاواره‌یان بكه‌ن."[107] گروپه سوننه‌كانیش دیسان شهبهكهكانیان كرده ئامانج چونكه هه‌ندێك له شه‌به‌كه‌كان خۆیان به كورد داده‌نێن، هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی یاخییه‌كان ئه‌وان به لایه‌نگیری كورد داده‌نێن. هه‌رچۆنێك بێت پێده‌چێت هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی شه‌به‌ك، له سه‌رچاوه‌ی جیاوازتره‌وه هاتبن.
یه‌كێك له هه‌ره خراپترینی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ده‌شتی نه‌ینه‌وا له 2003 به دواوه، له 11ی ئابی 2009 دا روویدا، دوو بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی بۆمبڕێژكراو پێكه‌وه له ده‌وروبه‌ری سه‌عات 5 ی به‌یانیدا له گوندی خه‌زنه‌ی شه‌به‌ك ته‌قینه‌وه، كه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كورده‌وه. زه‌بری ته‌قینه‌وه‌كان گونده‌كه‌ی وێران‌كرد، 65 خانووی خاپووركرد. ته‌ختی نوستن‌و دۆشهكو سه‌رینی خوێناوی‌و كه‌لوپه‌لی به‌سه‌ریه‌كدا شكاوی له‌دوای خۆی جێهێشت. له‌وكاته‌دا زۆربه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه نوستبوون، زۆربه‌یان له‌تاو گه‌رمای هاوین له سه‌ربان خه‌وتبوون. دوا ئاماری قوربانیه‌كان گه‌یشته 35 كوژراو و 200 بریندار[108].
گه‌رچی هیچ گروپێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاند، به‌ڵام هێرشه‌كه له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی پێشووتری چهكدارهكانو قاعیده‌ی میزۆپۆتامیادا، لێكدهچوون. ئاڤاس مه‌حمود جه‌بار، 55 ساڵ، جوتیارێكی خه‌زنه‌یه، وتی ئه‌و پێیوایه به‌رپرسانی عیراق‌و كوردیش ئه‌م روداوه به‌كارده‌هێنن بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئامانجه سیاسییهكانیانو لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن كه ئه‌وان كه‌مینه‌كان ده‌پارێزن: "هه‌مووان ده‌ستده‌كه‌ن به نمایشكردنی ماسولكهكانیانو ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت بمانپارێزن. به‌ڵام هه‌مووان ده‌یانه‌وێت له پێناو ئامانجه‌كانیاندا ئێمه بكه‌ن به قوربانی. ئێمه گازانده له حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی‌و حكومه‌تی كوردی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌موو كۆمه‌ڵكوژییه‌ی ئاوا بێبه‌زه‌ییانه به‌ره‌و روویان ده‌بینه‌وه."[109]
پێشبینییه‌كانی له‌جێی خۆیاندا بوون: له رۆژانی دواتردا، كورد، عه‌ره‌ب، كه‌مینه‌كانی تر، كه‌وتنه یه‌كتریی تۆمه‌تباركردن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ له‌پشتی هێرشه‌كه‌وه‌یه، هه‌ریه‌كه له كورد‌و عه‌ره‌به‌كانیش لافی ئه‌وه‌یان لێدا كه ئه‌وان پارێزه‌ری راسته‌قینه‌ی كه‌مینه‌كانن. عوبدولوهحید عه‌بدوڵا، به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانه، هاوپه‌یمانێتی حه‌دبای تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی ئه‌قڵی داڕێژه‌ری هێرشه‌كه‌ی خه‌زنه‌یه. له زاری ئه‌وه‌وه گوازرایه‌وه "ئه‌وان ویستیان به به‌ردێك دوو چۆله‌كه بكوژن، شیعه‌كان بكوژن‌و ئۆباڵه‌كه‌شی بخه‌نه ئه‌ستۆی كورد."[110] له هه‌مانكاتدا له زاری یاساناسی عه‌ره‌بی سوننه عێزه‌دین ده‌وله‌وه گوَزرایهوه كه وتویه‌تی حكومه‌تی كوردی به نهێنی ئه‌م هێرشه‌و هیتریشی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه بۆ ئه‌وه‌ی گروپه كه‌مینه‌كانی ناوچه جێناكۆكییه‌كان قایلبكات به‌وه‌ی كه بۆ خۆیان باشتره كه له‌ژێر عه‌بای كوردیدا بن: "ئه‌گه‌ر كورد نه‌بێت، ئه‌ی كێیه؟ كێی تر ده‌سه‌ڵات، چهكو ویستیشی هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه؟"[111] ئه‌م تۆمهتباركردنانه به‌شێوه‌یه‌كی رۆتینی به‌رزكرانه‌وه بێ به‌ڵگه‌ی پشتیوانیكهر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خراپتركردنی ئه‌و ره‌وشه كرژهی له ئارادایه.
ماوه‌یه‌كی كورت دوای هێرشه‌كه‌ن ئیداره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا داوای له مالیكی كرد هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات‌و پێشمه‌رگه له پارێزگاكه بكاته ده‌ره‌وه. له لێدوانه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌و هێرشه روویدا چونكه ئیداره‌ی پارێزگا‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی كۆنترۆڵی ته‌واویان به‌سه‌ر پارێزگاكه‌دا نیه[112]. شه‌به‌كه‌كان پێشنیاریان كرد هێزێكی پۆلیسی 500 كه‌سی له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان دروستبكرێت بۆ پاراستنی گونده‌كانیان، به‌ڵام به‌رپرسێكی ناوخۆیی كورد، داوایه‌كی نوسراوی له‌مجۆره‌ی ره‌تكرده‌وه كه شه‌به‌كه‌كان ره‌زامه‌ندی مالیكی سهرهكوهزیرانیان بۆ وه‌رگرتبوو[113]. (گه‌رچی به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كه‌مینه‌كان مافی ئه‌وه‌یان نیه هێزی ئاسایشی خۆیان هه‌بێت ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتدارانه كه پاراستنێكی ماقووڵی بی جیاكارییان بۆ دابینبكه‌ن.)
حونه‌ین قه‌دو په‌رله‌مانتاری عیراق‌و نوێنه‌ری شه‌به‌كه‌كان، به هیومان رایتس ۆچی وت كه له دیدی ئه‌ودا، پێشمه‌رگه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له پاراستنی كۆمه‌ڵی ئه‌ودا نیه. وتی پێیوایه هێزه‌كانی ئاسایشی كورد زیاتر ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی شه‌به‌ك‌و سه‌ركرده‌كانیان بكه‌ن نه‌ك پاراستنیان. وتی "ئێمه به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ناڵێنین، گه‌رچی زۆر رێی تێده‌چێت هێرشه‌كه [ئه‌وه‌ی خه‌زنه]" له لایه‌ن رێكخراوی قاعیده‌وه ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ر حكومه‌تی كوردی به‌رپرسیاره، چونكه رێگه ناده‌ن هێزه‌كانی سوپای عیراق بمانپارێزنو بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌شی كه هێزی پۆلیسی شه‌به‌كی خۆمان بۆ پاراستنی گه‌لی خۆمان دابمه‌زرێنین، ره‌تكرده‌وه."[114]
لای خۆیانه‌وه، به‌رپرسانی كورد رازی نه‌بوون شه‌به‌ك وه‌ك كه‌مینه بناسن، به‌ڵكو به كۆمه‌ڵێكی كورد نه‌ژاد دایاننان[115]. ئه‌و شه‌به‌كانه‌ی شوناسی كوردی‌یان ره‌تكرده‌وه له‌به‌رامبه‌ری هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆدان، چونكه به‌رپرسانی كورد ناوچه‌كانی شه‌به‌ك سه‌ر به كوردستان داده‌نێن.
له 2008 ه‌وه سه‌ركرده‌كانی شه‌به‌ك زیاتر‌و زیاتر بوونه‌ته ئامانجی هێرش، هێزه‌كانی كوردیش گلێنرانه هه‌ندێك له روداوهكانهوه. له 12 ی ته‌موزی 2008 دا، چه‌كدارێك مه‌لا خادیم عه‌باسی سه‌ركرده‌ی ته‌جه‌موعی دیموكراتی شه‌به‌كی كوشت، ئه‌م گروپه دژی لكاندنی گونده‌كانی شه‌به‌كه به هه‌رێمی كوردستانه‌وه. وه‌ك له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندرا، ئه‌و پاش نیوه‌ڕۆیه مه‌لا خادیم به‌ڕێوه‌بوو به‌ره‌و ماڵه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی باریما، دوای ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی گوندی به‌عشیقه‌دا كردبوو. له سه‌ر رێگای ده‌ره‌كی چۆڵه‌وانی كه ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵی ده‌وری داوه. ئوتومبیلێك له ئوتومبیله‌كه‌ی مه‌لا خادیم نزیك بۆوه‌و له جامی لای خادیمهوه ته‌قه‌یان لێ‌كرد. ته‌نها 150 مه‌تر دوور له‌و جێگایه پاسگایه‌كی پێشمه‌رگه هه‌بوو كه پاسه‌وانیی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد. سێ دانه له‌و حه‌وت فیشه‌كه‌ی ته‌قێنران به‌ر عه‌باس كهوتنو كوشتیان. چه‌كداره‌كانیش هه‌ڵاتن بێ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه دوایان بكه‌ون. به‌پێی ئه‌ندامانی ته‌جه‌موعی دیموكراتی شه‌به‌ك، پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و پاسگایه وتیان هیچیان نه‌بینیوه، گه‌رچی نزیكیش بوون له شوێنی كوشتنه‌كه‌وه[116]. وێڕای داواكارییه چهندبارهكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بكوژه‌كان ته‌سلیمی عه‌داله‌ت بكرێن، به‌ڵام كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كوشتنه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرا[117]. به‌پێی خێزانه‌كه‌ی مه‌لا خادیم، له رۆژانی پێش كوشتنه‌كه‌دا، رێكخراوێكی شه‌به‌كی پشتیوانی كورد‌و نه‌یاری تهجهموعهكهی مه‌لا خادیم چه‌ند جارێك به ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردووه. مه‌لا خادیم پۆلیسی كوردی له هه‌ڕه‌شه‌كان ئاگاداركردهوهن ئه‌ویش هیچی پێنه‌كرا. هه‌روه‌ها به‌پێی خێزانه‌كه‌ی مه‌لا خادیمو ئه‌ندامانی ته‌جه‌موعی دیموكراتی شه‌به‌ك، ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی تووڕه كردووه چونكه به ئاشكرا ره‌خنه‌ی له‌و شهبهكانه گرتووه كه به‌پێی ئه‌جێندای كوردی كاردهكهنو ئیدانه‌ی سیاسه‌تی كوردی كردووه‌و وتویه‌تی ئه‌وه هه‌وڵی زه‌وتكردنی شوناسی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه[118].
له 7 ی كانونی دووهه‌می 2009 دا، یاساناسی شه‌به‌ك، قه‌دۆ وتی كه له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووه كه ئه‌و رۆژه له شارۆچكه‌ی عه‌لی ریش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا رووبه‌ڕووی بۆته‌وه[119]. ئه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند شهبهكێكی تردا به‌ڕێگاوه بووه بۆ به‌شداریكردنی مه‌راسیمی عاشورای شیعه‌كان، كاتێك ته‌قه له كاروانه‌كه‌ی كراوه‌و چوار فیشه‌ك به‌ر ئوتومبیله‌كه‌ی كه‌وتووه‌و خۆشی برینداربووه‌و ئه‌وانیتر یاریده‌یان داوه له ئوتومبیله‌كه‌ی بێته ده‌ره‌وه. به هیومان رایتس ۆچی وت "ئێمه پیاوانێكمان بینی، هه‌ندێكیان پۆشاكی سه‌ربازیی ئاسایشی كوردی‌یان له‌به‌ردا بوو، ته‌قه‌یان لێكردین. حكومه‌تی كورد من وه‌ك قۆرتێك له‌به‌رده‌می بهرژهوهندیهكانیدا ده‌بینێت، ئه‌گه‌ر بتوان خۆیان له من رزگاربكه‌ن، ئه‌وا شه‌به‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ده‌ست دهچێتو حكومه‌تی كورد ئاسانتر ده‌توانێت ئیراده‌ی خۆری به‌سه‌ر شهبهكدا بسهپێنێتو خاكه‌كه‌یان ببات بۆ خۆی، ئه‌مه ئامانجی ئه‌وانه."[120]
قوسه‌ی عه‌باس، پاڵێوراوی شه‌به‌كی دیموكرات كه سه‌ره‌نجام له هه‌ڵبژاردنی كانونی دووهه‌می 2009 دا پارێزگادا كورسییه‌كه‌ی كۆتای شه‌به‌كی له پارێزگای نه‌ینه‌وا برده‌وه، به هیومان رایتس ۆچی وت ئاسایش پێیانوتووه كه به‌دوای هه‌موو ههنگاوێكییهوه بوون‌و له هه‌موو هه‌نگاوێكیدا ئاگاداری بوون‌و ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ئاسانی ده‌توانن ئازاری بده‌ن.[121] چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش هه‌ڵبژاردن، هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی قوسه‌ی عه‌باسی كرد له به‌رته‌له، باسی له نیگه‌رانیی خۆی كرد ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی خۆی‌و خێزانه‌كه‌ی. وتی وه‌زیری ناوخۆی عیراق ئاگاداری كردۆته‌وه كه ژیانی له مه‌ترسیدایه. بیناكانی پڕبوون له چهكدارانێكی زۆری پاسهوانو لایهنگیرهكانی. پێی وتین "كورد له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نا‌ئومێد بووه. به‌دڵنیایی من ئامانجێكم كه هه‌وڵده‌ده‌ن نهمهێڵن."
چه‌ند مانگێك دواتر، له 16 ی ئابی 2009 دا كاتێك قوسه‌ی به‌ڕێوه‌بوو به‌ره‌و موسڵ، بۆمبێك به كاروانهكهیدا ته‌قییه‌وه‌و خۆی‌و دوو پاسه‌وانی به سووكی برینداربوون. قوسه‌ی به هیومان رایتس ۆچی وت كه نازانێت كێ له پشتی تهقینهوهكهوهیهو ناشیه‌وێت بێ به‌ڵگه كه‌س تۆمه‌تباربكات[122].
له 17ی كانونی دووهه‌می 2008 دا، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سه‌ركرده‌ی شه‌به‌ك حاجی ئه‌سعه‌د عیسا عه‌باسیان له موسڵ رفاند‌و كوشتیان[123].
سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی شه‌به‌ك سكاڵایان كرد له ده‌ستی ئه‌وه‌ی كوشتنه‌كان بێ سزا تێده‌په‌ڕن[124]. له روداوێكدا، شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان جوتیارێكی شه‌به‌ك‌و شوانێكی كورددا روویدا، روداوه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد‌و هێرشێكی چه‌كدارانه له لایه‌ن پَشمهرگهو كوردانی تره‌وه روویداو له كێڵگه‌ی خێزانێكدا نزیكی خه‌زنه هه‌ردوو برای شه‌به‌ك، وازیر غازی خهلیلو سه‌میر غازی خه‌لیلیان كوشت[125]. به‌پێی خێزانه‌كه، له 11 ی مایسی 2007 دا مشت‌ومڕێك له نێوان دوو براكهو مامیان له لایه‌ك‌و شوانێكی كورددا كه رازی نه‌بوو موڵكی جوتیاره‌كان جێبهێڵێت، روویدا. مشتومڕه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد‌و بوو به‌شه‌ڕو بوو به كێشه له‌نێوان شهبهكهكانو كورده ئاواره‌كاندا كه دوو كیلۆمه‌تر له‌ولاتر له كه‌مپێكی سه‌ربازی چۆڵ ده‌ژیان. كوردانی كه‌مپه‌كه دوای ئه‌وه‌ی به ته‌له‌فون روداوه‌كه‌یان پێ راگه‌یه‌ندرا، چه‌كه‌كانیان ههڵگرتو به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه رۆیشتن. به‌پێی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان، بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی پێشمه‌رگه كه 200 مه‌تر له كێڵگه‌كه‌وه دوور بوو، یارههمتی هێرشه‌كه‌یان دا‌و له چه‌ند جێگایه‌كی جیاجیا‌و ده‌سڕێژیان له خێزانه شه‌به‌كه‌كه كرد. دوو براكه به‌ر فیشه‌كه‌كان كهوتنو دایكیشیان برینداربوو. خێزانه شه‌به‌كه‌كه نه‌یتوانی بكوژه‌كان بناسێته‌وه، به‌ڵام سكاڵایه‌كی فه‌رمی لای پۆلیس تۆماركرد. به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هێرشه‌كه به خێزانه‌كه‌یان وت كه كۆمیته‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه پێكده‌هێنن، به‌ڵام له‌وكاته‌وه خێزانه‌كه هیچی به‌رگوێ نه‌كه‌وتووه[126].
كوشتنی یه‌زیدییه‌كان
نه‌هامه‌تی یه‌زیدییه‌كان هاوشێوه‌ی هی شهبهكهكانه، ئه‌میش وێڕای هێرشه ماڵوێرانكهرهكان هێشتا هه‌ر سه‌رنجی نه‌دراوه. ژماره‌یان له‌نێوان 55,000 و 800,000 كه‌سدا دهبێتو ره‌گوریشه‌یان له ده‌شتی نه‌ینه‌وادا زۆر قووڵه، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له شه‌نگار دهژینو كۆمه‌ڵی بچوكتریشیان له شێخان‌و له شاره كوردییه‌كانی هه‌ولێرو دهۆكو سلێمانیش هه‌یه[127]. موسوڵمانه رادیكاڵهكانو ته‌نانه‌ت میانڕۆكانیش یه‌زیدییه‌كان وه‌ك "شه‌یتان په‌رست" ده‌بینن، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه مه‌له‌ك تاوسی كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی ئایینه‌كه‌یان له لایه‌ن لێكده‌ره‌وه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه هاوتا كراوه به شه‌یتانی لای ناو تیۆلۆجیای موسوڵمانان‌و جوله‌كه‌و مه‌سیحییه‌كان[128].
له 14 ی ئابی 2007 له خراپترین هێرشدا كه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عیراقدا كرابێت، چوار ته‌قینه‌وه‌ی هاوكات له قه‌زای شهنگارو ناوچه یهزیدینشینهكانی قهحتانیهو جزیره‌و ئازیر، زیاتر له 300 یه‌زیدییان كوشت‌و زیاتر له 700 یشیان برینداركردو نزیكه‌ی 400 ماڵیان رووخاند. ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوون كه دهیانكهسی ئه‌و نزیكانه كه له هێرشی پارچه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كوژراون، هیچ نیشانه‌یه‌كیان لـی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. دوای هێرشه‌كه، هێزه‌كانی كورد روویانكرده ناوچه‌كه‌و كۆنترۆڵی ده‌روازه‌كانی قهحتانیهو گونده یهزیدینشینهكانی تریان كرد. ده‌وری گونده‌كانیان به به‌ربه‌ستی خۆڵین گرت، هێزه‌كانی ئاسایشی كورد خاڵی پشكنینیان دانا‌و به‌ربه‌ستی كارایان له‌نێوان ناوچه‌ی یهزیدییهكانو گونده عه‌ره‌بییه‌كانی باشوریاندا دروستكرد[129].
گه‌رچی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی حكومی له ته‌قینه‌وه‌كان ئه‌نجامنه‌درا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه كه زۆر له هێرشه بۆمبییهكانی دیكه‌ی ناو وڵاته‌كه ده‌چێت، كاری عه‌ره‌به سوننه توندڕه‌وه‌كان بووه. له چه‌ند مانگی پێش تهقینهوهكاندان په‌یوه‌ندی نێوان سوننه‌كان‌و یه‌زیدییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ هه‌ره‌سیهێنا، به‌شێكی له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو كه له 7 ی نیسانی 2007 دا، له شارۆچكه‌ی به‌عشیقه ژماره‌یه‌ك پیاوی یه‌زیدی كچێكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان به‌ردباران كرد كه ناوی دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د بوو، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا به‌وه‌ی ژوانی له‌گه‌ڵ پیاوێكی سوننه‌دا هه‌بووه‌و چۆته سه‌ر دینی ئیسلام. ئه‌و كوشتنه دڕندانه‌یه به‌هۆی كامێرای مۆبایله‌وه تۆماركراو به‌خێرایی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه بڵاوكرایه‌وه[130]. وادیاره وه‌كو تۆڵه سه‌ندنه‌وه بۆ ئه‌و كوشتنه، گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق داوای له ئه‌ندامه‌كانی كرد له هه‌ر كوێیه‌ك یهزیدییهكانیان بینی، بیانكوژن[131]. دوو هه‌فته دوای بهردبارانكردنهكه، له 22 ی نیساندا، چه‌ند پیاوێكی چه‌كدار پاسێكیان راگرت كه له موسڵه‌وه به‌ره‌و كارگه‌ی چنینی به‌عشیقه ده‌ڕۆیشت. ناسنامه‌ی نه‌فه‌ره‌كانیان پشكنی‌و داوایان كرد ئه‌وانه‌ی یه‌زیدی نین بێنه خواره‌وه‌و پاشان پاسه‌كه‌یان به 23 نه‌فه‌ری یه‌زیدییه‌وه رفاند‌و به‌ره‌و موسڵ گه‌ڕانه‌وه‌و له‌وێ لای دیوارێكه‌وه ریزیان كردن‌و گوله‌بارانیان كردن[132].
ئیتر یه‌زیدییه‌كان به‌رده‌وام ئامانجی كوشتن بوون له نه‌ینه‌وا. له 7 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 دا، چه‌كداران دوو پیاوی یه‌زیدیان له‌ناو دوكانی مهیفرۆشییهكهی خۆیاندا له باكوری موسڵ كوشت[133]. له شه‌وی 14 ی كانونی یه‌كه‌مدا گروپێك پیاوی چه‌كدار خۆیانكرد به‌ناو ماڵێكدا له شهنگارو ده‌ستیانكرد به ته‌قه‌كردن‌و حه‌وت ئه‌ندامی خێزانێكی یه‌زیدییان كوشت[134].
له 13 ی ئابی 2009 دا، دوو خۆكوژ دوو پشتێنی ته‌قینه‌وه‌یان له چایخانه‌یه‌كی میللی گه‌ڕه‌كی قه‌ڵای شه‌نگار ته‌قانده‌وه كه پڕ بوو له‌و لاوانه‌ی چایان ده‌خوارده‌وه‌و دۆمینه‌یان ده‌كرد. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه كه دوای زنجیره‌یه‌ك هێرش هات كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌نجامدران (بڕوانه سه‌ره‌وه)، لانیكه‌م 21 كه‌س كوژران‌و 32 ش برینداربوون[135]. هێرشی سه‌ر شه‌نگار كۆمه‌ڵی یه‌زیدی زیاتر ترساند. له هه‌وڵێكی بێهیوایانه‌دا بۆ پاراستنی خۆیان، پاشا دوایین هێرش، یه‌زیدییه‌كانی پێنج گوندی ده‌وروبه‌ری شه‌نگار له نه‌ینه‌وا، به‌ربه‌ستی خۆڵینیان به‌ده‌وری گونده‌كانیاندا دروستكرد[136].
.IV تۆقاندن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده‌وه
له ماوه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵمه‌تی بهعهرهبكردنو ئه‌نفالدا، گروپه كه‌مینه‌كان له‌پاڵ كورددا ئازاریان كێشا‌و ناچاركردان "نه‌ته‌وه"ی خۆیان راستبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به عه‌ره‌ب یان رووبه‌رووی راگوێزران له ماڵ‌و زێدی خۆیان بنه‌وه. ئیمڕۆ ئه‌ندامانی كه‌مینه‌كان باس له ترسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناچاربكرێنهوه، ئه‌مجاره‌یان له لایه‌ن كورده‌وه. زۆرێك له یه‌زیدییه‌كان ترسی به‌رده‌وامبوونی هێرشی عه‌ره‌به سوننه توندڕه‌وه‌كان رازی بوون پشتیوانی له پێوه‌ستبوون به هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكه‌ن، به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی باشتر پارێزگاری‌یان لێدهكرێتن له‌كاتێكدا كه ئه‌وانه‌ی به‌سه‌رسه‌ختی ماونه‌ته‌وه، به درشتی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
ئه‌سڵی گرفته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێڕوانینی نیمچه گشتی سه‌ركرده‌كانی كورد به‌وه‌ی گروپه كه‌مینه‌كان له راستیدا كوردن. هیچكام له‌و گه‌وره به‌رپرسانه‌ی كورد كه هیومان رایتس ۆچ دیمانه‌ی كردن دانیان به‌وه‌دا نه‌نا كه یه‌زیدییه‌كان یان شه‌به‌كه‌كان گروپێكی نه‌ژادیی جیا بن‌و یان شایسته‌ی ئه‌وه‌بن كه وا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌وان پێیانوایه یه‌زیدییه‌كان "له ئه‌سڵا كوردن"و به ساده‌ییش به شه‌به‌كه‌كان ده‌ڵێن "كوردی شه‌به‌ك."
خه‌سره‌و گۆران، جێگری پێشووی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، به هیومان رایتس ۆچی وت "یه‌زیدییه‌كان كوردن، 90% یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دان."[137] وتیشی "یه‌زیدییه‌كان كوردی راسته‌قینه‌ن چونكه ئه‌وان هه‌رگیز نه‌بوون به موسوڵمان، به‌ڵام ئێمه بووین. ئه‌وانه كورد‌و رهسهنهكانن. تاكه پرسی گرنگ بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه – تاكه زمانێك كه ئه‌وان قسه‌ی پێده‌كه‌ن، كوردییه."
خه‌سره‌و گۆران سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زمانی شهبهكهكانیش كوردییه "من ده‌زانم بۆچی ئه‌وان [شه‌به‌كه‌كان] به‌تۆ ده‌ڵێن ئه‌وان كورد نین – چونكه ئه‌وان له نزیكی موسڵه‌وه ده‌ژین. ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌وان كوردن، ئه‌وا دووچاری هێرش ده‌بنه‌وه."
ده‌ستوری كوردی كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له 24 ی حوزه‌یرانی 2009 دا په‌سه‌ندكرا، به راشكاوی كورد، توركمان، عه‌ره‌ب، كلدانی، ئاسوری، هه‌روه‌ها ئه‌رمه‌نییه‌كانیش به دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ناسێت. ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له لیسته‌كه بزره، گروپه نه‌ژادییه‌كانی یهزیدیو شهبهكهكانن[138].
تۆقاندن له‌توێی توندوتیژییه‌وه
هه‌ندێجار ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به زبری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یهزیدیو شه‌به‌كان كردووه كه به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌كانی سه‌پاندنی شوناسی كوردی به‌سه‌ریاندا ده‌بنه‌وه. له یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگریی كورد له مایسی 2007 دا دوو هه‌ڵسوڕاوی یه‌زیدی خه‌لیل ره‌شۆ ئهلیاسو مه‌جید مێندۆ حه‌مۆیان ده‌ستگیركرد. هه‌ردوكیان به هیومان رایتس ۆچیان وت ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد نزیكه‌ی شه‌ش مانگ زیندانییان كردون‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون چونكه رازی نه‌بوون به‌وه‌ی ناویان لێنا كۆڵونیالیزمی كورد به‌سه‌ر ناوچه‌ی شه‌نگاردا[139].
به‌پێی حه‌مۆ، له 1 ی مایسی 2007 دا، له سه‌عات 4:30 ی به‌یانیدا، ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگریی كورد ده‌رگای ماڵه‌كه‌یان له شه‌نگار شكاند‌و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ریان. پێیان ووت كه یه‌كه‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری بده‌نێ. ئه‌فسه‌ره‌كان حه‌مۆیان ده‌ستگیركرد، كه ئه‌ندامێكی هه‌ڵسوڕاوی جوڵانه‌وه‌ی یه‌زیدییه بۆ پێشكه‌وتن‌و ریفۆرم، پێش ئه‌وه‌ش دوو جاری تر له‌سه‌ر چالاكی سیاسی ده‌ستگیركراوه، ژن‌و منداڵه‌كانیشیان له سوچێكی ژووره‌كی ماڵه‌كه‌دا دانا‌و كه‌وتنه پشكنینی ماڵه‌كه‌ی[140]. پاشان ئه‌فسه‌ره‌كان روویانكرده ماڵی ئه‌لیاس، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی جوڵانه‌وه‌ی یه‌زیدی بۆ پێشكه‌وتن‌و ریفۆرم‌و ئه‌ویشیان ده‌ستگیركرد.
له كه‌مپێكی سه‌ربازیی شه‌نگار، ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری لێكۆڵینه‌وه‌یان له هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا كرد. له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا، دهستگیركهران دوو ئیختیاریان خسته به‌رده‌می ئهلیاسو حه‌مۆ: بڵێن ئێمه كوردین‌و نكولی بكه‌ن له جوڵانه‌وه‌ی یه‌زیدی بۆ پێشكه‌وتن‌و ریفۆرم بكه‌ن، دان به‌وه‌دا بنێن كه "تیرۆریست"ن. هه‌ردوكیان باسی ئه‌وه‌یان كرد كه چۆن پاسه‌وانه‌كان دهستو قاچیان كه‌له‌پچه كردوون‌و رووپۆشیان كردووه به‌سه‌ریاندا. پاشان به‌جیا هه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون‌و هه‌م تێیانههڵداون به بۆكس، به پێڵاو، به خاكه‌ناز، هه‌روه‌ها به كێبڵ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج سه‌عات. له ئه‌نجامی ئه‌م نه‌هامه‌تییه‌دا، ئه‌لیاس بۆ مانگێگ زیاتر نه‌ده‌توانی بێ یارمه‌تی هه‌ستێته سه‌رپێ. وتی ده‌سته‌كانی به‌هۆی زام‌و برینه‌وه ره‌شهه‌ڵگه‌ڕان وتیشی له سه‌ره‌تادا دهستگیركهرانی رازی نه‌بوون هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌خۆشی شهكرهكهكهی پێبدرێت.
چوار رۆژ دوای ده‌ستگیركردنیان، به‌رپرسانی كورد ههردوكیانیان گوێزایه‌وه بۆ كه‌مپی سه‌ربازی كێسیكن له‌نێوان موسڵ‌و شه‌نگاردا. دوای 17 رۆژ، به‌رپرسانی كورد جارێكی تریش به‌جیا بهدهستو قاچی شهتهكدراو و سه‌ری داپۆشراوه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێكیان كرده‌وه. لێكۆڵه‌ره كورده‌كه له حه‌مۆی پرسی "زمانی تۆ چیه؟" كاتێك حه‌مۆ وه‌ڵامیدایه‌وه "یه‌زیدی" لێكۆڵه‌ره‌كه پێی‌ووت "نا، یه‌زیدییه‌كان زمانیان نیه! یه‌زیدییه‌كان به كوردی ده‌دوێن" حه‌مۆ وتی كه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌د جاریش بمكوژیت، ناڵێم من كوردم." ئه‌فسه‌ره كورده‌كه به پاسه‌وانه‌كانی وت بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌و "كه‌مێك فێری ره‌وشتی بكه‌ن." له ده‌ره‌وه پاسه‌وانه‌كان شتێكیان خسته سه‌ر پشته ملی كه وا هه‌ستی كرد كانزا بێت، ره‌نگه چه‌قۆ بووبێت. فه‌رمانیان پێكرد ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بڵێت كه له لایه‌ن ئایینی یه‌زیدییه‌وه قه‌ده‌غه‌كراوه. پێشی وترا ئه‌گه‌ر نه‌یڵێیت ئه‌وه "سه‌رت ده‌بڕین رێك وه‌ك چۆن تیرۆریسته‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئێوه‌دا ده‌یكه‌ن." كاتێك ملی نه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له پاسه‌وانه‌كان به سه‌ختی لێیاندا. وتی كه بردویانه‌ته‌وه بۆ زیندانهكهیو پێیانوتووه "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بژیت، ئه‌وه ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێیت كه كوردیت یان تیرۆریستیت." كه هه‌ردوكیانی ره‌تكرده‌وه، تێهه‌ڵدان ده‌ستیپێكرده‌وه. حه‌مۆ وتی نه‌یتوانی بیبژێرێت كه چه‌ند بوون ئه‌وانه‌ی لێیاندهداو شه‌قیان تێهه‌ڵده‌دا، پهراسوویهكیان شكاند. سه‌عات چواری سه‌رله‌به‌یانی لێدان ته‌واو بوو، فڕێدرایهوه ناو زیندانه‌كه‌ی.
ئه‌لیاس به هیومان رایتس ۆچی وت كه له زیندانێكی تردا چوار كامه‌ند لێیانداو لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرد، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و "تیرۆریست" بوون مانای به‌رپرسیارێتییه به‌رامبه‌ری هێرشكردنه سه‌ر پۆلیس‌و هێزه‌كانی عیراق‌و ئه‌مریكا. ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه پێیوتووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سبه‌رداری جوڵانه‌وه‌ی ریفۆرمی یه‌زیدی ببێت‌و نكولیبكات له پرهنسیپو ئهجێنداكهی، به‌ره‌ڵای ده‌كه‌ن. كه ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه، وتی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه رایانكێشاوهو بێبه‌زه‌ییانه كه‌وتنه لێدانی بنی پێی‌و سكیو شانهكانیو سنگی.
له 18 ی مایسدا به‌رپرسانی كورد ههردوكیانیان گێڕایه‌وه بۆ كه‌مپه سه‌ربازییه‌كه‌ی شه‌نگار، له‌وێشه‌وه رۆژی دواتر بر‌دیانن بۆ زیندانی (Lefoog al-Bogag). دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌رێكی عیراقی به كه‌یسه‌كه‌دا چووه‌وه، فه‌رمانیدا ئازادبكرێن، به‌ڵام هه‌ردوكیان هه‌تا 28 ی تشرینی یه‌كه‌می 2007 له چه‌ند زیندانێكدا مانه‌وه. هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له مه‌سه‌له‌ی ئهشكهنجهدرانیان نه‌كراوه.
ورده‌كارییه‌كانی كه‌یسه‌كان هاوشێوه‌ی زیندانیكردن‌و لێدانی موراد كهشتو ئاسی وه‌هان، كه هێزه‌كانی كورد سێ جار ده‌ستگیریان كرد‌و تۆمه‌تباریان كرد به‌وه‌ی تیرۆریسته‌و ئه‌ندامی پارتێكی سیاسی عه‌ره‌بی سوننه‌یه، وه‌ك له میدیادا بڵاوكرایه‌وه. له ماوه‌ی دواهه‌مین دهستگیركرانیدا له تشرینی دووهه‌می 2008 دا، هێزه‌كانی كورد به قۆنداخه تفه‌نگ كێشاویانه به دهموچاویداو پێیانوتووه "ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌یان به زیندوویی بمێنیته‌وه، ئه‌وا یان كارمان له‌گه‌ڵ بكه یاخود ده‌تكوژین."[141]
یوئێن راپۆرتی داوه كه چۆن له 13 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 دا، گروپێك له چه‌كداران كه پۆشاكی پۆلیسیان له‌به‌ردا بوو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی حسێن مه‌جید، كه شهبهكێكهو له به‌رته‌له دهژیو بردیان بۆ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك له كوردستان‌و له‌وێ ئه‌شكه‌نجه‌یاندا. دوای ئه‌وه‌ی توانی رابكات، هه‌ڕه‌شه‌ی لێكرا ئه‌گه‌ر باس له رووداوه‌كه بكات، ده‌كوژرێت[142].
تۆقاندن له رێگای هه‌ڕه‌شه‌و زیندانیكردنه‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ زامنكردنی پشتیوانی كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كان بۆ ئه‌جێنداكانیان له‌مه‌ڕ ناوچه جێناكۆكییه‌كان، پشتیان به تۆقاندن، هه‌ڕه‌شه‌كردن، هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی ههڕهمهكیو زیندانیكردن به‌ستووه، زیاتر له‌وه‌ی پشت به توندوتیژی كرده‌یی ببه‌ستن. ئاگادارنامهیهك له شه‌نگار به پارچه كاغه‌زی بچووك بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و ناچاركردنهی ده‌رده‌خست كه كه‌مینه‌كانی ناوچه جێناكۆكییهكانی نه‌ینه‌وا رووبه‌ڕووی بونه‌ته‌وه: "شه‌نگاڵ [شه‌نگار] گۆڕستانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له كوردستانی داببڕن."[143]
له كانونی یه‌كه‌می 2008 دا، راگه‌یه‌ندرا گه پێشمه‌رگه زیاتر له 50 یه‌زیدی ده‌ستگیركردووه‌و رێگه‌ی نه‌داوه به‌شداریی بكه‌ن له چالاكی سیاسی ئاشتییانه‌دا، به‌پێی ئۆفیسی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا.[144] له 2008 دیسان یوئێن چه‌ند راپۆرتێكی پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی پێشێلكاری زارهكیو هه‌راسانكردنی شه‌به‌كه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له‌به‌ر دڵسۆزنهبوونیان بۆ كوردستان‌و سوكایه‌تیكردن به سه‌ركردایه‌تی كورد. نوێنه‌رێكی كوۆمهڵی كلدۆ- ئاسورییه‌كان وه‌سفی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی كوردی بۆ هیومان رایتس ۆچ كرد وه‌ك "گشتگیره‌و ده‌گاته ئاستی سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتخوازی كارا كه له توێی ترسه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتوان له سایه‌ی خۆیدا كۆكردۆته‌وه."[145]
تۆقاندن پێش هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له 2009 دا
به‌پێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ره‌و كۆتاییه‌كانی 2008 و نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا، سكاڵاكانی تۆقاندنی كه‌مینه‌كان له لایه‌ن كورده‌وه له ده‌شتی نه‌ینه‌وا، زیاتربون. بهنسیبهتی هیواكانی كورده‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگا‌و به‌وه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌مه‌ڕ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نه‌ینه‌وا، پشتیوانی كه‌مینه‌كان له هه‌ڵبژاردندا بۆ ئه‌وان زۆر گرنگ بوو. یوئێن رایگه‌یاند كه راپۆرتی پێگه‌یشتووه ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ كه به‌كارهاتووه بۆ ئاگارداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌ن به قوسه‌ی عه‌باس، پاڵێوراوی پارتی دیموكراتی شه‌به‌ك كه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندایه به‌رامبه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان[146] (بۆ هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ری قوسه‌ی بڕوانه به‌شی سێهه‌م). كرێكارێكی بیناسازی شه‌به‌ك به هیومان رایتس ۆچی وت كه له 23 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 دا‌و له كاتی یارییه‌كی فتبۆڵێندا له قه‌ره‌ته‌په، قه‌زای به‌عشیقه، به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و دوو پیاوی چه‌كدار كه جلی پێشمه‌رگه‌یان له‌به‌ردابووه به گومانی داگرتنی ئاڵای كوردستان‌و پۆسته‌رێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بارزانی گرتوویانه.[147] وتی به‌رپرسه‌كه پێی وتووه، "ئێوه‌ی شه‌به‌ك كوردن، ئه‌گه‌ر لیستی ئێمه هه‌ڵنه‌بژێریت، ئه‌وه له‌ناو گونده‌كه‌ی خۆتدا ده‌تكوژین." پاشان به رێگایه‌كی لاوه‌كی خۆڵیندا بردوویانه‌و روویانكردۆته چۆڵهوانییهكو به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وتویه‌تی "ده‌توانین هه‌ر ئێستا بتكوژینو كه‌سیش هه‌رگیز پێنازانێت."
له قه‌ره‌قوش، هیومان رایتس ۆچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی میلیشیای ئاسوری كرد كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه فه‌ندی ده‌كرێت. وتیان نوێنه‌رانی لیستی كوردی پێیان وتوون ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن به هاوپه‌یمانێتی كوردی، ئه‌وه كاره‌كانیان لهدهستدهدهنو رووبه‌ڕووی ده‌ركردن له ماڵه‌كانیان له كۆمه‌ڵگاكه كه ئه‌وان بۆیان دابینكردوون، ده‌بنه‌وه[148]. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی كورد رێنماییان كردوون كه به مه‌سیحییه ئاواره‌كانی تر كه له كۆمه‌ڵگاكه‌دا ده‌ژین، بڵێن كه ئه‌وانیش رووبه‌ڕووی ده‌ركران ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن به لیستی كوردی.
چه‌ند ئه‌ندامێكی دیكه‌ی كه‌مینه‌كان سكاڵایان كرد له سنورداركردنی ئازادی هاتوچۆ له ماوه‌ی نیزكبوونهوهی هه‌ڵبژاردنی پارێزگا له 2009 دا: پاڵێوراوه غه‌یره كورده‌كان بۆیان نه‌بوو به ئازادی بگه‌ڕێن، كۆمه‌ڵی كه‌مینه‌كان بۆیان نه‌بوو به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن[149]. بۆ نمونه، خودێده خه‌لیفه عیدۆ، كاندیكێكی جوڵانه‌وه‌ی پێشكه‌وتن‌و ریفۆرمی یه‌زیدی بۆ هه‌ڵبژاردنه پارێزگاییهكانی 2009 له شه‌نگاره‌وه، كورسییه‌كه‌ی كۆتای له ئه‌نجومه‌ن برده‌وه، گه‌رچی رووبه‌ڕووی نه‌یاری زۆر باشتر پاره‌داركراو له لایه‌ن لیستی كوردییه‌وه ببۆوه. ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردن رێگه‌یان نه‌دا له گه‌لێك له ناوچه‌كاندا هه‌ڵمه‌تی خۆی بكات، له‌وانه شێخان‌و به‌عشیقه. وتی ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڕه‌شه‌یان له ستافهكهشی كرد.[150]
له‌كاتێكدا كه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش سكاڵای ده‌رباره‌ی سه‌رپێچیكردنی هه‌ڵبژاردن پێگه‌یشت – له‌وانه په‌رله‌مانتارانی یهزیدیو مه‌سیحی وتیان كه پارته كوردییه‌كان هه‌وڵیاندا كه‌مینه‌كانی نه‌ینه‌وا بترسێنن له به شداریكردنی كۆبونه‌وه ههڵبژاردنییهكان یان ده‌نگدان بۆ پالێوراوانێكی غه‌یری لیستی كوردی – به‌ڵام ئه‌و سكاڵاوانهی به به‌س نه‌زانی بۆ گومان خستنه به‌ر ئه‌نجامه‌كانی لیستی كوردی.[151]
راسپارده‌كان
بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
· هه‌مواركردنی ده‌ستوری كوردستان تا به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی دان به شه‌به‌ك‌و یه‌زیدییه‌كاندا بنێت وه‌ك گروپی نه‌ژادی جیا.
· وازهێنان له سه‌ركوتكردنی رێكخراوه سیاسییهكانو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه دژی سیاسه‌ته‌كانی كوردن له ناوچه جێناكۆكییه‌كان. رێگه بده‌ن ئه‌و رێكخراوانه ئۆفیسه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و به ئازادی هه‌ڵبسوڕێن.
· زامنكردنی ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌كان بتوان به ته‌واوه‌تی به‌شداری كاروباری گشتی بكه‌ن بێ ترس‌و سزادران له‌سه‌ر تێڕوانینه سیاسییه‌كانیان. وازهێنان له ده‌سبه‌سه‌ركردنی زۆرهملـێی هه‌ڵسوڕاوانی كه‌مینه‌كان.
· ده‌سپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی سهربهخۆو بێلایه‌ن له‌و تاكو ئه‌ندامانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی كه به‌رپرسیارن له كوشتن‌و لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كه‌مینه‌كان. ئه‌نجامه‌كانیش ئاشكرابكهنو لێپرسینه‌وه له‌و به‌رپرسانه بكه‌ن كه رێگه‌یانداوه یان خۆیان هێزی زێده‌ڕۆیان به‌كارهێناوه‌و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد دادگاییان بكه‌ن.
· وازهێنان له فهندكردنی میلیشیا تایبهتهكانو راسپاردنیان به به‌رپرسیارێتی ئاساشی گشتی له گوندی كه‌مینه‌كان.
· راوێژكردن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كه‌مینه‌كان بۆ دانانی سیاسه‌ته‌كانی پاراستنی كه‌مینه‌كانیان، هه‌روه‌ها بواربدات به‌پێی ئه‌و رێ‌و شوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق دایناون، شاره‌وانییه‌كان ئه‌فسه‌رانی پۆلیس له كۆمه‌ڵه‌كانی خۆیانه‌وه دابمه‌زرێنن.
· بواربده‌ن رێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی مافی مرۆڤی عیراق بێ كۆت‌و پێوه‌ند له ده‌شتی نه‌ینه‌وا كاربكه‌ن.
· بانگهێشتكردنی پسپۆڕانی یوئێن ده‌رباره‌ی پرسی كه‌مینه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بێلایه‌نانه‌ی ره‌وشی كۆمه‌ڵه كه‌مینه‌كانی نه‌ینه‌وا.
بۆ حكومه‌تی عیراق
· پاراستنی كه‌مینه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كانی حكومه‌تدا، به ئیداره ههرێمیو ناوخۆییه‌كانیشه‌وه.
· پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ دیاریكردنی به‌رپرسیارانی كوشتنی 40 كلدۆ-ئاسوری له 2008 و ئاواره‌بوونی 12,000 كلدۆ – ئاسوری له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا. لیژنه‌كه نه‌ك به ته‌نها هه‌ر بكوژه‌كان دیاریبكات، به‌ڵكو له مه‌سه‌له‌ی نوشوستیهێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاسایشیش بۆ رێگه‌گرتن له هێرشه‌كان بكۆڵێته‌وه.
· دهسكردن به لێكۆڵینه‌وه‌ی سهربهخۆو بێلایه‌ن هه‌موو كوشتن، لێدان، ئه‌شكه‌نجه‌كان دژی كه‌مینه‌كان.
بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
· هاندانی حكومه‌تی عیراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكانی پێَشێلكردنی مافی مرۆڤی كه‌مینه‌كان له لایه‌ن به‌رپرسانی كورد‌و عه‌ره‌به‌وه.
· جه‌ختكردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته حكومه‌تی عیراق لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سهربهخۆو گشتگیر له كۆشتنی 40 مه‌سیحی له موسڵ له كۆتاییه‌كانی 2008 ئه‌نجامبدات.
پێ‌زانین
سامیر موسكاتی، توێژه‌ر له به‌شی خۆره‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقیای هیومان رایتس ۆچ، له‌گه‌ڵ پیته‌ر بوكيرت، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه ناكاوه‌كان، ئه‌م راپۆرته‌یان نوسیوه. به‌رمه‌بنای ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له شوبات‌و ئاداری 2009 دا له باكوری عیراق ئه‌نجامیانداوه. جۆ سترۆك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی خۆره‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقیا، ئا‌یان گۆرڤین، گه‌وره به‌رپرسی پرۆگرام له ئۆفیسی پرۆگرام، راپۆرته‌كه‌یان ئیدیت كردووه. كلیف باڵدوین، گه‌وره راوێژكاری یاسایی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی یاسایی بۆ كردووه. عه‌مر خه‌یری، رێكخه‌ری زمانی عه‌ره‌بی ماڵپهڕهكهو وه‌رگێڕیش یاریده‌ی وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی داوه. ره‌نا رهزقو باسیر عه‌لی، یارمه‌تی تۆژینه‌وه‌كه‌یان داوه. برێنت گیانۆتا، له به‌شی خۆره‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقیا راپۆرته‌كه‌ی بۆ بڵاوكردنه‌وه ئاماده‌كردووه. به‌ڕێوه‌به‌ری چاپه‌مه‌نییه‌كان گره‌یس چۆی هه‌روه‌ها فیزۆری هێپكینزی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته، هاوكاری زیاتری به‌رهه‌مه‌كه‌یان كردووه.
[1] په‌یمانی جینۆساید به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 9 كانونی یه‌كه‌مدا په‌سه‌ندكراو له 12 ی كانونی دووهه‌می 1951 دا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
[2] په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به مافه مهدهنیو سیاسییه‌كان له 16 ی كانونی یه‌كه‌می 1966 دا په‌سه‌ندكرا.
GA. Res. 2200A (XXI), 21 U.N. GAOR Supp. (No. 16) at 52, U.N. Doc. A/6316 (1966), 999 U.N.T.S. 171له 23 ی ئاداری 1976 دا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه عیراقیش له 25 ی كانونی دووهه‌می 1971 په‌سه‌ندی كردووه.
[3] په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاكاری نه‌ژادی، له 21 ی كانونی یه‌كه‌می 1965 دا په‌سه‌ندكرا.
G.A. Res. 2106 (xx), annex, 20, U.N. GAOR Supp. (No. 14) at 47, U.N. Doc. A/6014 (1966), 660 U.N.T.S. 195, له 4 ی كانونی دووهه‌می 1969 دا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، عیراقیش له 14 ی كانونی دووهه‌می 1970 دا په‌سه‌ندی كردووه.
[4] په‌یمانی مافه‌كانی منداڵ له 20 ی تشرینی دووهه‌می 1989 په‌سه‌ندكرا.
G.A. Res. 44/25, annex, 44 U.N. GAOR Supp. (No. 49) at 167 U.N. Doc. A/44/49 (1989) له 2 ی ئه‌یلولی 1980 دا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و عیراقیش له 15 ی حوزه‌یرانی 1994 دا په‌سه‌ندی كردووه.
[5] سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ماده‌ی 29 و 30.
[6] جارِنامةى نةهيَشتنى هةموو شيَوةكانى ناليَبوردةييء جياجاري بةرمةبناى ئايين يان باوةرِة،
G.A. res. 36/55, 36 U.N. GAOR Supp. (N0. 51) at 171, U.N. Doc. A/36/684 (1981), ، مادةى 1.
[7] سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ماده‌ی 6.
[8] جاڕنامه‌ی مافه‌كانی تاكه‌كانی سه‌ر به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی یان نه‌ژادا، ئاینی یان زمانی،
G.A. res. 47/135, annex, 47 U.N. GAOR Supp. (No. 49) at 210, U.N. Doc. A/47/49 (1993), art. 4. ماده‌ی 4.
[9] سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ماده‌ی 1 و 5.
[10] سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ماده‌ی 2.
[11] په‌یماننامه‌ی چوارچێوه‌ی كار بۆ پاراستنی كه‌مینه نیشتمانییه‌كان، له 1 ی شوباتی 1995 دا په‌سه‌ندكرا له 1 ی شوباتی 1998 دا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، په‌یمانی ئه‌وروپی بۆ زمانه هه‌رێمییه‌كان یان كه‌مینه‌كان، له 11 ی مایسی 1992 دا په‌سه‌ندكرا و له 3 ی كانونی دووهه‌می 1998 دا خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، په‌یمانی عه‌ره‌بی هه‌مواركراو ده‌رباره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، 22 ی مایسی 2004، له (Int'l Hum. Rts. Rep. 893 (2005 12 چاپكرایه‌وه.
[12] په‌یمانی عه‌ره‌بی، ماده‌ی 25.
[13] سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ماده‌ی 2,
[14] ده‌ستوری كۆماری عیراق، 2005، ماده‌ی 2(2). شوناسی مه‌سیحییه كلدۆ – ئاسورییهكانو یهزیدییهكانو هه‌روه‌ها شهبهكهكانیش، له به‌شی دووهه‌مدا روونكراوه‌ته‌وه. سابیئه مه‌ندائییه‌كان، یۆحه‌ننای ئاوهشۆركهر به په‌یامبه‌ری سه‌ره‌كی خۆیان دادهنێنو سه‌ر به یه‌كێك له دێرینترین ئایینه گنوسییهكانی جیهان داده‌نرێت، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شارستانێتی میزۆپۆتامیا.
[15] سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[16] سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[17] سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[18] سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ماده‌ی 125.
[19] سه‌رچاوه‌ی پێشوو. ماده‌ی 140، یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا، ئاداری 2004، ماده‌ی 58.
[20] یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا، ماده‌ی 58(أ)(1).
[21] یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا، ماده‌ی 58(أ)(3).
[22] یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا، ماده‌ی 58(أ)(4). سیاسه‌تی به عه‌ره‌بكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام حسێن، كه هه‌تا نیسانی 2003 به‌رده‌وامیی هه‌بوو، گه‌لێك كورد‌و غه‌یره عه‌ره‌به‌كانی تری له چه‌ند به‌شێكی باكوری عیراق ناچاركرد شوناسی نه‌ژادیی راگه‌یه‌ندراوی خۆیان بگۆڕن (به‌شێوه‌یه‌كی باو پێیوتراوه "راستكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه") بۆ عه‌ره‌ب به‌پێچه‌وانه‌وه دووچاری راگوێزران له‌ماڵه‌كانیان ده‌بوون. بڕوانه به‌شی دووهه‌م.
[23] یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له ماوه‌ی گوێزانه‌وه‌دا، ماده‌ی 58(ب)
[24] "ئاساییكردنه‌وه" به لابردنی نیشته‌جێ عه‌ره‌به‌كان‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردن ده‌ركرابوون. ده‌ستور، ماده‌ی 140(2).
[25] كریس چاپمانو پێرتی تانیجا، تمیمی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی كه‌مینه‌كان "په‌نابه‌رێتی نادڵنیا، گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ترسیدار: كه‌مینه ریشهكێشكراوهكانی عیراق" 24 ی ئه‌یلولی 2009،
http://www.minorityrights.org/8132/reports/uncertain-refuge-dangerous-return-iraqs-uprooted-minorities.html (به‌رواری سه‌ردان، 25 ی ئه‌یلولی 2009)، تیمی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی كه‌مینه‌كان "رێنمای جیهانیی كهمینهكانو گه‌له ره‌سه‌نه‌كان – تێڕوانینێك له عیراق،" نیسانی 2008 http://www.minorityrights.org/5726/iraq/iraq-overview.html (به‌رواری سه‌ردان 22 ی ئه‌یلولی 2009.) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی ئایینی، 2008،" http://www.state.gov/g/drl/rls/irf/2008/108483.htm (به‌رواری سه‌ردان 22 ی ئه‌یلولی 2009).
[26] به‌شی زۆری باقی مه‌سیحییه‌كانی عیراق سریانین (ئارسۆدۆكسی خۆره‌ڵات)، كه‌نیسه‌ی رهوسلیی ئه‌رمه‌نی یان ئه‌رمه‌نی كاسۆلیك، ئهنگلیكانی، یان باوه‌ڕه پرۆتستانتییه‌كان.
[27] وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی ئایینی، 2008،" http://www.state.gov/g/drl/rls/irf/2008/108483.htm. شوناسی مه‌سیحییه‌كان له عیراق تا راده‌یه‌ك ناروونه، نه‌نانه‌ت ئه‌ندامانی یه‌ك خێزانیش خۆیان برده‌وه سه‌ر لقه جیاجیاكان.
[28]زانیارییه‌كانی ئه‌م به‌شه تا راده‌یه‌كی زۆر له زنجیره‌یه‌ك راپۆرته‌وه كورتكراونه‌ته‌وه كه هیومان رایتس ۆچ به‌رهه‌می هێناون ده‌رباره‌ی نه‌هامه‌تی كه‌مینه‌كان له باكوری عیراق, بڕوانه: هيومان رايتس ؤض، داواكارييةكان لة ململانيَدا: راستكردنةوةى شويَنةوارةكانى ثاكتاوى نةذادى لة باكورى عيراق، بةرطى 16، ذمارة 4(E) ئابي 2004 http://www.hrw.org/sites/default/files/reports/iraq0804.pdf; . هيومان رايتس ؤض عيراق - راطويَزانى زؤرةمليَي كةمينة نةذادييةكان، بةرطى 15، ذمارةى 3 (E) ئادارى 2003، http://www.hrw.org/sites/default/files/reports/Kirkuk0303. هةروةها جينؤسايد لة عيراق: هةلَمةتى ئةنفال دذى كورد (نيؤرك: هيومان رايتس ؤض، 1993) http://www.hrw.org/legacy/reports/1993/iraqanfal/.
[29] ئه‌نفال (ده‌سكه‌وتی شه‌ڕ) له سوره‌تی هه‌شته‌می قورئانه‌وه خواستراوه‌ته‌وه، كه به ره‌سمی ناوێك بوو له لایه‌نی حكومه‌ته‌وه به‌كارهات بۆ زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له 23 ی شوباته‌وه تا 6 ی ئه‌یلولی 1988 یان خایاند.
[30] بڕوانه: جینۆساید له عیراق: هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال دژی كورد ل ل 315 – 317
[31] سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[32] له نیسانی 2002 دا له نامه‌یه‌كدا بۆ بڕیارده‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی عیراق، حكومه‌تی عیراق پاساوی رێگه‌نه‌دان به‌وه‌ی تازه‌له‌دایكبووان به "ناوی بیانی"یه‌وه ناوبنرێت، ده‌ڵێت: "هه‌ندێك له دایك‌و باوكان ناوی بیانی له منداڵه‌كانیان ده‌نێن كه به میراتی كهلتورییانهی كۆمه‌ڵگای عیراقی نامۆن، به‌وه‌ش هه‌ڵگری ناوه‌كان رووبه‌ڕووی سه‌رسوڕمان‌و پرسیاری ئیحراجكه‌ر ده‌بنه‌وه ده‌رباره‌ی مانای ناوه‌كانیان، كه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاسایی نین. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، بڕیاردرا كه پێویسته ناوه‌كان یان عیراقی بن یاخود عه‌ره‌بی یان ئیسلامی"، بڕوانه هيومان رايتس ؤض عيراق - راطويَزانى زؤرةمليَي كةمينة نةذادييةكان. ل ل 16 – 17.
[33] بڕوانه:Sam Dagher, “Uprooted for Decades, Iraqi Kurds Long for Home,” New York Times, September 3, 2009, http://www.nytimes.com/2009/05/18/world/middleeast/18nineveh.html?ref=middleeast (به‌رواری سه‌ردان 22 ی ئه‌یلولی 2009).
[34] پێشمه‌رگه به ره‌زامه‌ندی ئهمریكاو له كاتی په‌ڕینه‌وه‌یاندا بۆ ناو خاكی عیراق له نیسانی 2003 دا كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه‌و یاریده‌ی ئه‌مریكایان داوه شه‌ڕی گروپه یاخییه‌كان بكه‌ن. به وته‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، "ئێمه له 2003 دا چه‌ند خاكێمان ئازاد كرد‌و لێیان ماینه‌وه، هه‌روه‌ها یاریده‌ی هێزه‌كانی ئهمریكاو عیراقمان داله دهستیركردنی تیرۆریستان‌دا." بڕوانه:
International Crisis Group (ICG), “Iraq and the Kurds: Trouble Along the Trigger Line,” Middle East Report No. 88, July 8, 2009, http://www.tepav.org.tr/eng/admin/dosyabul/upload/iraq_and_the_kurds_trouble_along_the_trigger_line.pdf (به‌رواری سه‌ردان 22 ی ئه‌یلولی 2009) ل 10.
[35] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران، جێگری پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا، هه‌ولێر، 23 ی شوباتی 2009، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌ولێر، 27 ی شوباتی 2009.
[36]دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئیحسان، وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، هه‌ولێر، 27 ی شوباتی 2009. بڕوانه: Sam Dagher, “New Kurdish Leader Asserts Agenda,” July 28, 2009, New York Times http://www.nytimes.com/2009/07/29/world/middleeast/29kurds.html (به‌رواری سه‌ردان، 17 ی ئابی 2009).
[37] بڕوانه: Corey Flintoff, “Shift in Power Heightens Tensions in Iraqi City,” NPR, February 27, 2009, http://www.npr.org/templates/story/story.php?storyId=101248555 (به‌رواری سه‌ردان، 22 ی ئه‌یلولی 2009).
[38] بڕوانه: Sam Dagher, “Tensions Stoked Between Iraqi Kurds and Sunnis,” New York Times, May 17, 2009, http://www.nytimes.com/2009/05/18/world/middleeast/18nineveh.html?ref=middleeast(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009); “Mosul teeters on brink of conflict,” UPI, August 17, 2009, http://www.upi.com/Emerging_Threats/2009/08/17/Mosul-teeters-on-brink-of-conflict/UPI-49091250544442/ (accessed August 17, 2009); Ned Parker and Usama Redha, “Arabs, Kurds take their fight to the polls,” Los Angeles Times, January 25, 2009, http://articles.latimes.com/2009/jan/25/world/fg-iraq-mosul25(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[39]بڕوانه: Dagher, “Tensions Stoked Between Iraqi Kurds and Sunnis,” New York Times.
[40] له 8 ی مایسدا، هێزه كوردییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی حكومه‌تی كوردستاندان، رێگه‌یان نه‌دا ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاره عه‌ره‌به سوننه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا بچێته ناو به‌عشیقه‌وه، كه شارێكی ژێر كۆنترۆڵیی كورده له باكوری خۆره‌ڵاتی موسڵ. چه‌ند رۆژێك دواتر سه‌دان كوردی چه‌كدار سه‌رۆكی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، كه عه‌ره‌بێكی سوننه‌یه، له‌گه‌ڵ كاروانهكهیدا كه سه‌ربازو پۆلیسی عیراقی بوون، راوه‌ستاند له په‌ڕینه‌وه له پردێك به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكی ژێر كۆنترۆڵی كورد، ناوچه‌ی داغه‌ر.
“Tensions Stoked Between Iraqi Kurds and Sunnis,” New York Times; Nada Bakri, “Dispute Over Land Simmering in Northern Iraq,” Washington Post, May 18, 2009, http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2009/05/17/AR2009051702210.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009); T. Christian Miller ,“In Nineveh, tensions between Iraqi Kurds and Arabs simmer,” Los Angeles Times, June 23, 2009, http://www.latimes.com/news/nationworld/world/la-fg-iraq-kurds23-2009jun23,0,3375847.story (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009)
[41]بڕوانه: “Looming U.S troop withdrawal creates alarm in Mosul”, Kurdish Globe (Erbil), June 14, 2009, http://www.kurdishglobe.net/displayPrintableArticle.jsp?id=4AFCC243889260A2CBF073509560064C(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[42]ماده‌ی (2)(1) ده‌ڵێت، "كوردستانی عیراق یه‌كه‌یه‌كی مێژوویی‌و جوگرافییه... قه‌زاكانی ئاكرێ، شێخان، شه‌نگار، ته‌لكێف، قه‌ره‌قوش، هه‌روه‌ها ناحیه‌كانی زه‌ممار، به‌عشیقه، ئاسكی كه‌ڵه‌ك له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گرێته‌وه..."
[43] له لێدوانێكی هاوبه‌شدا كه له 10 ی ته‌موزی 2009دا بڵاوكرایه‌وه، نوێنه‌ری چوار گروپی شه‌به‌ك‌و یهزیدییو كلدۆ- ئاسوریو توركمان، وتیان كه ده‌ستوری كوردی ده‌رگا ئاوه‌ڵا ده‌كات بۆ ململانێی زیاتر‌و "ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیركردنی خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ماوه‌ی چه‌ند سهدهیهكو ئاكامی كارهساتاویی لێده‌كه‌وێته‌وه."
[44] مالیكی وتی "به‌ڵـێ ئه‌وانه له هێڵی سه‌وز په‌ڕینه‌وه‌و ئه‌و شتانه‌ی تریش كه ده‌یكه‌ن ده‌ستوری نین. ناكۆكی زۆر هه‌ن، له‌وانه فریودانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی." وتیشی "بێشك ئه‌وانه بۆژۆكردننو ده‌بنه هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كان... ئێمه په‌ستین له‌وه‌ی كه له هێڵی سه‌وز ده‌په‌ڕنه‌وه به‌ڵام نیگه‌ران نین چونكه ده‌ستور هه‌یه‌و ئێمه‌ش ده‌توانین پێیان بڵێین كه ئه‌وان پێشێلی ده‌كه‌ن". بڕوانه:
Transcript: Iraqs Maliki on the Kurds,” Wall Street Journal, July 9, 2009, http://online.wsj.com/article/SB124715056156618319.html?mod=googlenews_wsj (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009). See also Ali Al Windawi and Ned Parker,“Iraq bombing kills 70, injures 182,” Los Angeles Times, June 21, 2009, http://www.latimes.com/news/nationworld/world/la-fg-iraq-bombing21-2009jun21,0,1042986.story (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[45]بڕوانه: “Iraq PM wants stronger central govt powers,” Agence France-Presse, July 11, 2009,http://www.google.com/hostednews/afp/article/ALeqM5hhgdYIp44Y1rZJ-o4-EfnEWwJsIA (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[46]بڕوانه: Rania Abouzeid, “Arab-Kurd Tensions Could Threaten Iraq’s Peace,” TIME, March 24, 2009, http://www.time.com/time/world/article/0,8599,1887189,00.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[47] بڕوانه:Rod Nordland, “More Troops Are Sought for Iraq’s Restive North,” New York Times, August 17, 2009, http://www.nytimes.com/2009/08/18/world/middleeast/18iraq.html?hp (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[48] بڕوانه:Jonathan Steele, “Conflict looms in Kurdistan,” Guardian (London), July 15, 2009, http://www.guardian.co.uk/commentisfree/2009/jul/15/kurdistan-conflict-kurds-iraq-obama (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
ICG, “Iraq and the Kurds: Trouble Along the Trigger Line,” [49] http://www.tepav.org.tr/eng/admin/dosyabul/upload/iraq_and_the_kurds_trouble_along_the_trigger_line.pdf, pp. 7-10.
United Nations Security Council, Resolution 1770 (2007) S/RES/1770 (2007), [50]http://www.unhcr.org/refworld/docid/46c3faf92.html (accessed 2 October 2009).
[51] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌سیحی (ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا)، هه‌ولێر، ئه‌ڵقۆش، 20، 22، 27 شوباتی 2009.
, respectively; Sam Dagher, “Iraqi Christians cling to last, waning refuges,” Christian Science Monitor, March 6, 2008, http://www.csmonitor.com/2008/0306/p01s05-wogn.html?page=1 (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009); Leila Fadel, “Kurdish expansion squeezes northern Iraq's minorities,” McClatchy, November 11, 2008, http://www.mcclatchydc.com/iraq/story/55711.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009)
[52]بڕوانه: “Christians Face Extinction in Northern Iraq,” Newsmax.com, April 24, 2008, http://www.newsmax.com/timmerman/christians_mosul_iraq/2008/04/24/90555.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[53] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ گهشیشێك (ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا)، قه‌ره‌قوش، 22 ی شوباتی 2009.
[54] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌سیحی (ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا)، هه‌ولێرو ته‌ل عهسقێق 20، 24 ی شوباتی 2009.
[55]بڕوانه: US Commission on International Religious Freedom, “Iraq Report 2008,” http://www.uscirf.gov/index.php?option=com_content&task=view&id=2331 (به‌رواری سه‌ردان 25 ی ئه‌یلولی 2009).
[56] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئیحسان، 27 ی شوباتی 2009.
[57] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ كه‌ریم شه‌نگاری، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر، 25 ی شوباتی 2009.
[58] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ جۆرج كاكۆ، هه‌ولێر، 26 ی شوباتی 2009.
[59]بڕوانه: Middle East Institute, “Social Change Amidst Terror and Discrimination: Yezidis in the New Iraq,” no. 18, August 2008, http://www.mei.edu/Portals/0/Publications/Yezidis-in-the-New-Iraq.pdf(به‌رواری سه‌ردان 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2009).
[60]بڕوانه: UN Assistance Mission for Iraq, “Human Rights Report: 1 January – 30 June 2008,” ل ل 19 - 21.
[61] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نه‌ینه‌وا، قوسه‌ی عه‌باس، به‌رته‌له، 1 ی ئاداری 2009.
[62] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌سیحی (ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا)، هه‌ولێرو ته‌ل عهسقێق 20، 24 ی شوباتی 2009.
[63]بڕوانه: Ernesto Londoño, “In Iraq's North, Ethnic Strife Flares as Vote Draws Closer,” Washington Post, January 28, 2009, http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2009/01/27/AR2009012703436_pf.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[64] دیمانه‌ی هیومان رایتس وچ له‌گه‌ڵ كه‌ریم شه‌نگاری، 25 ی شوباتی 2009. له گه‌رمه‌ی ململانێی تایفیدا له عیراق، له كاتێكدا كه سوپا‌و پۆلیسی عیراق هه‌ڵوه‌شابوونه‌وه، هه‌وڵه‌كانی دابینكردنه‌وه‌ی ئاسایش پشێوییان تێكه‌وتبوو، سه‌ركرده ناوه‌ندییه‌كانی عیراق‌و ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری ئه‌مریكا، داوایان له سه‌ركردایه‌تی كورد كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بنێرن – كه له‌و ماوه‌یه‌دا تاكه هێزی ئاسایشی عیراق بوون كه به رێكخراوی مابوونه‌وه – بۆ دابینكردنی ئاسایش له باشوری هێڵی سه‌وز. یاداشته‌كه‌ی مایسی 2003 كه له لایه‌ن دوو ژهنراڵو نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه ئیمزاكرا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی برده ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سه‌وز.
US Department of Defense, “Repositioning of Peshmerga Forces (101200May 03) Change 3”, memorandum for KDP/PUK leadership, AFVB-CG, May 17, 2003, referenced in ICG, “Iraq and the Kurds: Trouble Along the Trigger Line,” http://www.tepav.org.tr/eng/admin/dosyabul/upload/iraq_and_the_kurds_trouble_along_the_trigger_line.pdf, p. 11.
[65] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ كه‌ریم شه‌نگاری، هه‌ولێر، 25 ی شوباتی 2009.
[66] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ باسم بێلۆ، ته‌ل عهسقێف، 24، هه‌روه‌ها ئه‌لقۆش، 27 ی شوباتی 2009.
[67] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌سیحی (ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كران)، هه‌ولێرو ته‌ل عهسقێق 20، 24 ی شوباتی 2009. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ حونه‌ین قه‌دو، په‌رله‌مانتاری عیراق، 19 ی ئابی 2009.
[68] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ باسم بێلۆ، ته‌ل عهسقێف، 24 ، هه‌روه‌ها ئه‌لقۆش 27 ی شوباتی 2009.
[69] بڕوانه:Thomas Wagner, “Wall to Divide Shi`a and Sunnis in Baghdad,” Associated Press, April 20, 2007.
“Gunmen Blow Up Mosques,” Reuters, June 20, 2007.[70]
[71] بڕوانه: “Awakening Movement in Iraq,” New York Times, September 22, 2008, http://topics.nytimes.com/top/news/international/countriesandterritories/iraq/awakening_movement/index.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009)
[72] بڕوانه:Steven Lee Myers and Campbell Robertson, “Insurgency Remains Tenacious in North Iraq,” New York Times, July 9, 2009, http://www.nytimes.com/2009/07/10/world/middleeast/10iraq.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[73]بڕوانه: United Nations Office for the Coordination of Humanitarian Affairs, “Situational Report no. 5 on Sinjar City,” August 14, 2009.
[74] بڕوانه:Sam Dagher, “Attacks on Shiites Kill Scores in Iraq,” New York Times, August 7, 2009, http://www.nytimes.com/2009/08/08/world/middleeast/08iraq.html?_r=1&hp (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[75] پاڵنه‌ره‌كانی پشته‌وه‌ی هێرشه كوشتندهكان بۆ سه‌ر گونده‌كانی توركمان‌و شه‌به‌ك هه‌روا به ناڕونی ماونه‌ته‌وه، كه نزیكه‌ی له هه‌مان ئه‌و كاته‌دا بوون كه له میانی رێپێوانی سه‌ردانكه‌راندا له شه‌وی پازده‌هه‌می شه‌عباندا، زنجیره‌یه‌ك هێرش كرانه سه‌ر شاره‌كانی شیعه‌كانیش، ، ره‌نگه له‌مه‌وه هێرشی سه‌ر توركمان‌و شه‌به‌كه‌كان، به‌شێك بێت له هێرشه گشتگیره‌كان بۆ سه‌ر شیعه‌ی ناو وڵاته‌كه، نه‌ك هێرشگه‌لێك بن كه ئامانجیان كه‌مینه‌كان بێت.
[76]بڕوانه: “Al Qaeda shows resilience in N.Iraq-US commander,” Reuters, August 11, 2009,
http://www.reuters.com/article/featuredCrisis/idUSN11532842 (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009)
[77]دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نێكی كۆمه‌ڵی مه‌سیحی (ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا)، ته‌ل عهسقێق 24 ی شوباتی 2009.
[78] به‌پێی تۆماره‌كانی مه‌سیحییه‌كان‌و ئایینه‌كانی تر له عیراق، دوابه‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان، نزیكه‌ی 95% ی كۆگاكانی مه‌یفرۆشی له عیراق داخراون. بڕوانه: Preti Taneja, Minority Rights Group International, “Assimilation, Exodus, Eradication: Iraqs minority communities since 2003,” February 11, 2007, http://www.minorityrights.org/2802/reports/assimilation-exodus-eradication-iraqs-minority-communities-since-2003-arabic-edition.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[79] سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[80] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی كانونی دووهه‌می 30 ی حوزه‌یرانی 2008 ل ل 19-21.
[81] بڕوانه: “Death penalty over Iraq killing,” BBC News Online, May 18, 2008,http://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/7407489.stm (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[82] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی كانونی دووهه‌می 30 ی حوزه‌یرانی 2008
[83]بڕوانه: US Department of State, “International Religious Freedom Report 2008,”http://www.state.gov/g/drl/rls/irf/2008/108483.htm. Other reports place the number of Christians remaining in Iraq even lower, at about 250,000 people. See “Iraq: Is it really coming right?” Economist (London), November 27, 2008, http://www.economist.com/displayStory.cfm?story_id=12678343(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[84] بڕوانه:Frances Harrison, “Christians besieged in Iraq,” BBC News Online, March 13, 2008, http://news.bbc.co.uk/2/hi/middle_east/7295145.stm(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009); and Andrew Harper,
“Iraq’s Refugees, Ignored and Unwanted,” International Review of the Red Cross, March 2008, http://www.icrc.org/Web/eng/siteeng0.nsf/htmlall/review-869-p169/$File/irrc-869_Harper.pdf (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[85]بڕوانه: “Terrified Christian Families Flee Iraq's Mosul,” FoxNews.com, October 11, 2008, http://www.foxnews.com/story/0,2933,436481,00.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[86]بڕوانه: Erica Goode, “Violence in Mosul Forces Iraqi Christians to Flee,” New York Times, October 10, 2008, http://www.nytimes.com/2008/10/11/world/middleeast/11iraq.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[87] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008
[88]بڕوانه: UN Security Council, Report of the Secretary-General pursuant to paragraph 6 of resolution 1830 (2008), November 6, 2008, http://www.uniraq.org/FileLib/misc/SG_Report_S_2008_688_EN.pdf(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009), p. 11; Corey Flintoff, “Some Displaced Iraqi Christians Ponder Kurds’ Role,” NPR, October 28, 2008, http://www.npr.org/templates/story/story.php?storyId=96103301 (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[89] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌سیحی (ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كران)، هه‌ولێرو ته‌ل عهسقێق 20، 24 ی شوباتی 2009.
[90]بڕوانه: Fadel, “Kurdish expansion squeezes northern Iraq's minorities,” McClatchy, http://www.mcclatchydc.com/iraq/story/55711.html.
[91]دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی مه‌سیحی (ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كران)، هه‌ولێرو ته‌ل عهسقێق 20، 24 ی شوباتی 2009.
[92] بڕوانه:ICG, “Iraq’s Provincial Elections: The Stakes,” Middle East Report No. 82, January 27, 2009, http://www.crisisgroup.org/home/index.cfm?id=5883 (به‌رواری سه‌ردان 25 ی ئه‌یلولی 2009).
[93] بڕوانه: “Iraq: Al-Qaeda denies Christian murders in north,” Adnkronos International, October 13, 2008, http://www.adnkronos.com/AKI/English/Security/?id=3.0.2579084505 (به‌رواری سه‌ردان 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2009).
[94] بڕوانه: “Iraq: Al-Qaeda denies Christian murders in north,” Adnkronos International, October 13, 2008, http://www.adnkronos.com/AKI/English/Security/?id=3.0.2579084505 (به‌رواری سه‌ردان 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2009).
“MP blames Pro-Maliki Militia in Mosul attacks,” IRAQSlogger.com, June 23, 2009, http://www.iraqslogger.com/index.php/post/7811/MP_Blames_Pro-Maliki_Militia_in_Mosul_Attacks (accessed August 17, 2009); “Kurds demand deputy of Ninewa governor,” Kurdish Globe, June 27, 2009, http://www.kurdishglobe.net/displayArticle.jsp?id=30B04A644C8C4FE27F23662A22DB095A (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[95] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی حه‌داد (ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كران) قه‌ره‌قوش، 23 ی شوباتی 2009.
[96] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی په‌ترۆس، قه‌ره‌قوش، 23 ی شوباتی 2009.
[97] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ سیهام ئهلحادو بووكه‌كه‌ی، قه‌ره‌قوش، 22 ی شوباتی 2009.
[98] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانی پیاوێكی مه‌سیحی كوژراو (ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كران) قه‌ره‌قوش،، 23 ی شوباتی 2009.
[99] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ مه‌سیحییه‌ك (ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرا)، ته‌ل عهسقێف، 24 ی شوباتی 2009.
[100] نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی كرد ، بڕوانه: نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ل ل 15 -16.
ICG, “Iraq’s Provincial Elections: The Stakes,” http://www.crisisgroup.org/home/index.cfm?id=5883, p. 4. [101]
[102]بڕیاری ئیداری ژماره أ/ 15178 به‌رواری 14 ی تشرینی یه‌كه‌می 2008.
[103] بڕوانه:Iraq Ministry of Human Rights Fact-Finding Committee, “Report on Displacement of Christian Families in Nineveh Governorate,” undated, copy obtained and on file with Human Rights Watch.
[104] بڕوانه:UNHCR, “Iraq: Displaced Christians return to Mosul,” November 11, 2008, http://www.reliefweb.int/rw/rwb.nsf/db900sid/SHIG-7LAGWG?OpenDocument&rc=3&cc=irq (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[105] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ل ل 15-16.
[106]وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا "راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی ئایینی 2008" http://www.state.gov/g/drl/rls/irf/2008/108483.htm.
[107] به‌پێی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بڵاوكراوه‌كه‌یان بینیوه، سه‌رنجی هیومان رایتس ۆچیشی راكێشاوه.
[108] بڕوانه: (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009)Sam Dagher, “Minorities Trapped in Northern Iraq’s Maelstrom,” New York Times, August 15, 2009, http://www.nytimes.com/2009/08/16/world/middleeast/16khazna.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009). Ernesto Londoño and Dlovan Brwari, “Blasts Kill at Least 53 in Iraq,” Washington Post, August 11, 2009, http://www.washingtonpost.com/wp-dyn/content/article/2009/08/10/AR2009081000333.html?hpid=topnews(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[109] بڕوانه:Londoño and Brwari, “Blasts Kill at Least 53 in Iraq,” Washington Post.
[110] بڕوانه:Dagher, “Minorities Trapped in Northern Iraq’s Maelstrom,” New York Times.
[111]بڕوانه: Londoño and Brwari “Blasts Kill at Least 53 in Iraq,” Washington Post.
[112] بڕوانه:Sam Dagher, “Sectarian Bombings Pulverize a Village in Iraq,” New York Times, August 10, 2009, http://www.nytimes.com/2009/08/11/world/middleeast/11iraq.html?hp (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[113] بڕوانه: Dagher, “Minorities Trapped in Northern Iraq’s Maelstrom,” New York Times.
[114] دیمانه‌ی ته‌له‌فونیی هیومان رایتس ۆچ لهگهڵحونهین قه‌دو، په‌رله‌مانتاری عیراق، 19 ی ئابی 2009.
[115] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران، 23ی شوبات، له‌گه‌ڵ كه‌ریم شه‌نگاری، 25 ی شوبات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئیحسان، 27 ی شوباتی 2009.
[116] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خێزانی عهباسو سه‌ركرده‌كانی ته‌جه‌موعی دیموكراتی شه‌به‌ك (ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كران)، به‌رته‌له، 1 ی ئاداری 2009.
[117] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ل ل 15-16.
[118] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خێزانی عهباسو سه‌ركرده‌كانی ته‌جه‌موعی دیموكراتی شه‌به‌ك (ناوه‌كان ئاشكرا نه‌كران)، به‌رته‌له، 1 ی ئاداری 2009.
[119] دیمانه‌ی ته‌له‌فونیی هیومان رایتس ۆچ لهگهڵحونهین قه‌دو، په‌رله‌مانتاری عیراق، 19 ی ئابی 2009.
بڕوانه: Daniel W. Smith, “Security Forces Fire at MP’s Vehicle in Ninewa,” IRAQSlogger.com, January 8, 2009, http://www.iraqslogger.com/index.php/post/6962/Security_Forces_Fire_at_MPs_Vehicle_in_Ninewa (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[120]سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[121] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، قوسه‌ی عه‌باس، به‌رته‌له، 1 ی ئاداری 2009.
[122] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ قوسه‌ی عه‌باس، 20 ی ئابی 2009.
[123] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ل ل 15-16.
[124] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ته‌جه‌موعی دیموكراتی شه‌به‌ك (ناوه‌كان ئاشكرانهكران)، قهرهقوشو به‌رته‌له، 23 ی شباتو 1 ی ئاداری 2009.
[125] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵان ئه‌میر غازی خهلیلو ئیحسان شهنار جه‌عفه‌ر، كه خزمی قوربانییه‌كانن، به‌رته‌له، 1 ی ئاداری 2009.
[126] سه‌رچاوه‌ی پێشوو.
[127] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ل ل 15-16.
[128] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ پێنج یه‌زیدی (ناوه‌كان ئاشكرانهكران)، تۆرینتۆ، كه‌نه‌دا، 13 ی شوباتی 2007.
[129] بڕوانه: Campbell Robertson, “Followers of Ancient Faith Caught in Iraq’s Fault Lines,” New York Times, October 13, 2008, http://www.nytimes.com/2008/10/14/world/middleeast/14yazidi.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[130] بڕوانه:Tim Butcher, “Iraq blast: desperate hunt for survivors in bomb rubble,” Daily Telegraph (London), August 15, 2007, http://www.telegraph.co.uk/news/worldnews/1560390/Iraq-blast-desperate-hunt-for-survivors-in-bomb-rubble.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).; Leila Fadel and Yasseen Taha, “Death toll from Iraq bombings likely to be worst of war,” McClatchy, August 15, 2007, http://www.mcclatchydc.com/homepage/story/18959.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[131]بڕوانه: Minority Rights Group International, “World Directory of Minorities and Indigenous Peoples – Iraq Overview,” April 2008, http://www.minorityrights.org/5726/iraq/iraq-overview.html; Alissa J. Rubin, “Persecuted Sect in Iraq Avoids Its Shrine,” New York Times, October 14, 2007, http://www.nytimes.com/2007/10/14/world/middleeast/14iraq.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009); and Borzou Daragahi, “Yazidi sect has long been a target of persecution,” Los Angeles Times, August 16, 2007, http://articles.latimes.com/2007/aug/16/world/fg-yazidi16 (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[132]بڕوانه: “Gunmen kill 23 members of Yazidi minority in Iraq,” New York Times, April 22, 2007, http://www.nytimes.com/2007/04/22/world/africa/22iht-web-iraq22.5391913.html(به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[133]دوو یه‌زیدی كه دووكانی مهیفرۆشییان هه‌بوو، له موسڵ، كوژران VOI, December 8, 2008, http://www.iraqupdates.com/p_articles.php/article/41294 (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[134] بڕوانه: حه‌وت یه‌زیدی له هێرشێكدا له عیراق، كوژران Agence France-Presse, December 15, 2008, http://www.google.com/hostednews/afp/article/ALeqM5jeUgA1KalLO9lXBsarQzUcqhhDAw (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[135] بڕوانه:Sameer N. Yacoub, “Double suicide bombing kills more than 20 in Iraq,” Associated Press, August 13, 2009, http://www.google.com/hostednews/ap/article/ALeqM5hwK_CSpBxsNuVUEaDuOwmSSCiqGwD9A24LU00 (accessed August 17, 2009). Mujahid Mohammed, “Twenty-one killed in Iraq suicide bombing,” Agence France-Presse, August 13, 2009, http://www.google.com/hostednews/afp/article/ALeqM5heyhKhE3cqsbEzYfqb0lyAArnGrQ (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).
[136] گونده یه‌زیدییه‌كان به‌ربه‌ستی خۆڵین به ده‌وری گونده‌كانیاندا دروستده‌كه‌ن بۆ خۆپاراستن له هێرش، ئه‌سوات ئه‌لعیراق - 17 ی ئابی 2009http://en.aswataliraq.info/?p=117617 (به‌رواری سه‌ردان 2 ی تشرینی یه‌كه‌می 2009).
[137] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خه‌سره‌و گۆران، 23 ی شوباتی 2009.
[138] ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان دان نانێت به نه‌ژادێكی سه‌ربه‌خۆی یه‌زیدیدا.
[139] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ خه‌لیل رهشو ئه‌لیاس، هه‌روه‌ها وه‌جید مێندۆ حه‌مۆ، به‌عشیقه، 28 ی شوباتی 2009.
[140] ئه‌مه سێهه‌مینجار بوو ئه‌لیاس له‌سه‌ر چالاكی سیاسی ده‌ستگیربكرێت. له 2005 یشدا جارَكیان له بنكه‌یه‌كی پشكنینی ئاسایشی شێخان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ندكراوه. پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكراوه بۆچی بووه به ئه‌ندامی جوڵانه‌وه‌ی ریفۆرم، هه‌روه‌ها بۆچی له شه‌نگاره‌وه هاتووه بۆ سه‌ردانی ئه‌م قه‌زایه. پێیوتراوه كه پارته سیاسییه‌كان بۆیان نیه له‌م ناوچه‌یه چالاك بن. رۆژی پێنجه‌میش دیسان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه‌و پێیوتراوه "مهڵـێ من یه‌زیدیم، بڵـێ من كوردم."
[141] بڕوانه:Fadel, “Kurdish expansion squeezes northern Iraq's minorities,” McClatchy, http://www.mcclatchydc.com/homepage/story/55711.html.
[142] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ل ل 15-16.
[143] دیكۆمێنتێكی ناوخۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هیومان رایتس ۆچ سه‌یری كردووه، به‌رواری پێوه نیه.
[144] نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عیراق "راپۆرتی مافه‌كانی مرۆڤ" 1 ی ته‌موز - 31 ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ل ل 15-16.
[145] په‌یوه‌ندی ئیمه‌یڵ به نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵی كلدۆ – ئاسورییهكانهوه به هیومان رایتس ۆچه‌وه، 27 ی شوباتی 2009.
[146] هه‌مان سه‌رچاوه.
[147] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ پیاوێكی شه‌به‌ك كه داوای كرد ناوی نه‌هێنرێت، به‌رته‌له، ا ی ئاداری 2009.
[148] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ چوار ئه‌ندامی میلیشیایه‌كی مه‌سیحی (ناوه‌كان ئاشكرانهكران)، قه‌ره‌قوش، 22 ی شوباتی 2009.
[149] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا خودێده خه‌ڵه‌ف عیدۆ، به‌عشیقه، 28 ی شوباتی 2009، هه‌روه‌ها قوسه‌ی عه‌باس، به‌رته‌له، 1 ی ئاداری 2009.
[150] دیمانه‌ی هیومان رایتس ۆچ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا خودێده خه‌ڵه‌ف عیدۆ، به‌عشیقه، 28 ی شوباتی 2009.
[151] كۆمیسیۆنی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی ئازادی نێوده‌ڵه‌تیی ئایین، راپۆرتی ساڵانه 2009 – ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی شوێنی نیگه‌رانین: عیراق،" 1 ی مایسی 2009 http://www.unhcr.org/refworld/docid/4a4f2735c.html (به‌رواری سه‌ردان 17 ی ئابی 2009).