(بەیروت) – هیومان ڕایتس وۆچ، ڕێکخراوى لێبوردنی نێودەوڵەتى و کۆمسیۆنى مافى مرۆڤى هاوجنسەکان لە ڕاپۆرتەکەى ئەمڕۆیاندا ڕایانگەیاند، پێویستە حکومەتى عێراق بەزووترین کات لێکۆڵینەوەى لەسەر ڕووداو توندوو تیژیەکانى ئەم دواییە بەرامبەر بەو گەنجانەى ناو دەبرێن بە "ئیمۆ" ئەنجام بدات هەروەها دەبێت حکومەت هەموو ئەو کەسانەى لە پشت ئەم تووندوو تیژیانەوەن ڕاپێچى دادگا بکات. هێرشەکان ترس و دڵە ڕوکێیەکى زۆرى لە نێو ئەوانەدا دروست کردووە کە پێدەچێت بکرێنە ئامانج لەلایەن ئەو تاقم و گرووپانەوە.
لە بەروارى 8ى مارسى ئەم ساڵدا، وەزارەتى ناوخۆیى عێراق بەیاننامەیەکى ڕەسمی بڵاوکردەوەوو تێیدا ڕاپۆرتى میدیاکان و چالاکەوانانى ڕەتکردەوە کە ئاماژەیان بەوە کردبوو ئەو هەڵمەتانە دژى "ئیمۆکانن". وەزارەتى ناوخۆیى عیراق ووتى، ڕاپۆرتەکان "دروست کراو و بێ بنەمان". هەر لە ڕاپۆرتەکەى وەزارەتدا ئاماژە بەوەکراوە کە وەزارەتەکەیان هەڵوێست وەردەگرێ دژى ئەو کەسانەى کە هەوڵدەدەن ئەم بابەتانە بوروژێنن. بەپێى ووتەى ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ، لە بەیاننامەیەکى ترى وەزارەتى ناوخۆى عێراقدا کە لە13 شوباتدا بڵاوکرایەوە "ئیمۆکان" بە "شەیتانیەکان" وەسف دەکات، ئەم جۆرە زمانە گومانى ئەوەى دروست کرد کە حکومەتى عێراق رەنگە نەیەوێت بە جدى پارێزگارى لە سەلامەتى ئەو گەنجانە بکات.
جۆو ستۆرک، جێگرى بەڕێوەبەرى هیومان ڕایتس وۆچ لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست، ووتى،" بێدەنگى حکومەتى عێراقى لە ئاست ئەو توند و تیژیانەى کە دژ بە "ئیمۆکان" دەکرێت ڕێخۆشکەرە لە دروست بوونى کەش و هەوای ترس و دڵە ڕاوکێ." ستۆرک ئاماژەى بەوەکرد، "لەبرى ئەوەى حکومەتى عێراقى راپۆرتەکان بە دروست کراو بێ بنەما لەقەڵەم بدات، پێویستە بەرپرسانى عێراق لێکۆڵینەوەیەکى جدى و سەربەخۆ دەست پێبکەن بۆ ڕووبەڕووبونەوەى قەیرانەکە."
هەڵمەتى تووندوتیژیەکان ئەو گرووپ و گەنجانە دەکاتە قوربانى کە وەک لادەر لە نەریتە باوەکانى کۆمەڵگا تەماشا دەکرێن، نەک بە تەنها ئەوانەى کە گومانى هاوجنسیان لێدەکرێت بەڵکو هەموو ئەوانەشى بە شێوازێکى مۆدێرن قژیان دەبڕن و جلوبەرگ دەپۆشن یان حەزیان بە جۆرێکى تایبەت لە موزیکى ڕۆژئاواییە. لە زمانى ئینگلیزیدا ووشەى "ئیمۆ" واتە "هەستیار" بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو گەنجانەى کە گوێبیستى میوزیکى ڕۆژئاوایى "ڕۆک" دەبن و جلى ڕەش و تەسک لەبەردەکەن و بەشێوازێکى تایبەت قژیان دەبڕن. هەموو ئەو کەسانەى وەک هاوڕەگەزباز دەبینرێن دەکرێنە ئامانجى سەرەکى هێرشەکان.
لەسەرەتایى مانگى شوباتى ئەم ساڵدا، چالاکەوانانى مافى مرۆڤ لە عێراق بە سێ ڕێکخراوەکەى مافى مرۆژیان ڕاگەیاند، لە گەڕەکى سەدر، حەبابیە و حى العمل"ى بەغدا لەسەر چەندین پۆستەرو نووسراوى سەر دیوارەکان بە ناو هەڕەشە لە گەنجان دەکرێت بەوەى بەر "نەفرەتى خودا" دەکەون ئەگەر قژیان کورت نەکەنەوەو و جلە شەیتانیەکانیان نەگۆڕن- لە چەند گەڕەکێکى ترى بەغداى پایتەخت لەسەر پۆستەرەکان چەندین ناو دەردەکەون کە هەرەشەى توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت ئەگەر دوورنەکەونەوە لە هەموو ئەو شێوازانەى کە پەیوەندیان هەیە بە "ئیمۆکان"وەک گوێگرتن لە موزیکى ڕاپ (شێوازێکى تایبەت لە موزیکى ڕۆژئاوایى)، شاردنەوەى تاتووەکانیان لەبرى ئەمانە دەبێت ڕوخسارێکى پیاوانە وەرگرن.
ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤ لە گەڕەکى سەدر یەکێک لە پۆستەرەکانیان لەسەر دیوارێک بەدیکرد کە لەسەرى نووسرابوو، "بەناوى خواى گەورەو میهرەبان، ئاگاداریەکى توند بۆ هەموو ئەو کوڕ و کچانەى پەیڕەوى ئەم شێوازە دەکەن ئەگەر لە ماوەى چوار ڕۆژدا لە کارە نەشیاوەکانیان دوورنەکەونەوە ئەوا بەر توڕەیى خودا دەکەون لەسەر دەستى موجاهیدەکان." پۆستەرەکە 33 ناوى دیاریکراوى لەسەر بوو لەگەڵ ڕەسمى دوو دەمانچە.
لەسەرەتایى مانگى شوباتەوە، سێ ڕێکخراوەکەى مافى مرۆڤ چەندین زانیارى لەسەر هەرەشەى کوشتنى گەنجانیان پێگەیشتووە لەڕێگەى ڕێکخراوە ناوخۆییەکانى مافى مرۆڤ، چالاکەوانان و میدیاکانى ناوخۆى عێراقەوە. هەندێک لە میدیا نێوخۆییەکان ژمارەى کوژراوان بە نزیکەى 100 لە قەڵەم دەدەن. بەڵام سێ ڕێکخراوەکەى مافى مرۆڤ نەیانتوانى ئەو ژمارەیە پشت ڕاست بکەنەوە.
کوڕێکى تەمەن 26 ساڵ لە موسڵ بە ڕێکخراوەکانى مافى مرۆڤى ووت، لە 8ى مارسى ئەم ساڵدا، کەسێکى نەناسراو دووان لە ئەندامانى گروپە میوزیکیەکەیانى کوشتووە تەنها لەبەر ڕوخسارو ستایلى جلوبەرگى." هەمان گەنج ووتى، "نازانین کێ لەپشت ئەم کارانەوەیە، بەڵام بۆ ماوەیەکى دوورودرێژە خەڵکى بە "شەیتانیەکان" تاوانبارمان دەکەن ". بۆیە ئەمە شتێکى تازە نیە بەڵام ئێستا لە ووشەوە بووە بە کوشتن."
لەکاتیًکدا ئاشکرا نیە کێ لە پشت ئەو هێرش و توندوتیژیانەوەیە دژى "ئیمۆکان"، بەڵا میدیایى عێراقى بە بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتەکانیان ڕەوشى توندووتیژیەکان گەرمتر دەکەن ئەوەش بە ناوهێنانى "دەرکەوتنى ئیمۆکان وەک "شەیتانى"، "خوێن خۆرەکان"، "بێ ڕەوشتەکان" و دوور لە ئیسلام." ڕێکخراوەکان ووتیان، هەندێک لە پیاوە ئاینى و سیاسیەکان هاندەرن لە نیشاندانى وێنەیەکى خراپ بۆ "ئیمۆکان". لە 10ى مارسى ئەم ساڵدا، موقتەدا سەدر لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت بڵاوکرابوویەوە "ئیمۆکان"ى وەک "شێت و بێ عەقڵ" و "لەکە لەسەر کۆمەڵگەى موسوڵمانان" ناوزەند کرد، بەڵام بەیاننامەکە جەختى لەوە کردەوە کە پێویستە لە چوارچێوەى یاسادا مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
هیومان ڕایتس وۆچ چەندین بەڵگەى دۆکیومێنتى پێگەیشتووە کە ئاماژە بەوەدەکەن لە مانگى ئابى ساڵى ڕابردوودا، وەزارەتى پەروەردە عێراق نووسراوى ناردوە بۆ هەموو قوتابخانەکان و تێیدا داوا لە قوتابخانەکان دەکرێت ڕۆڵیان هەبیت لە لەناوبردنى ئەم دیاردەیە کە ناویان بردووە " بە دیاردەیەکى نامۆ و هێنراو بۆ ناو کۆمەڵگاکە."
بەیاننامەکەى مانگى شوباتى وەزارەتى ناوخۆى عێراق کەلەسەر ماڵپەرى وەزارەت بڵاو کرابوویەوە تێیدا "ئیمۆکان" ناوزەند دەکات بە "شەیتانیەکان" و مەترسیدار بۆ سەر کۆمەڵگەى عێراقى. بەیاننامەکەى وەزارەتى ناوخۆ ئاماژە بەوەدەکات کە وەزارەتەکەیان پلانى هەبووە مۆڵەت لە وەزارەتى پەروەردەى عێراق وەربگرێ تا ڕێگە بدات بە پۆلیسەکانى وەزارەت بچنە ناو هەموو قوتابخانەکانى پایتەخت بۆ لێکۆڵینەوە کردن لە ئیمۆکان." لە 29ى شوبات، وەزارەتى ناوخۆى عێراق بەیاننامەیەکى ترى بڵاوکردەوە تێیدا ئەو هەڵمەتەى ئاشکرا کرد کە هەندێ لە تاقمەکان لە دژى ئیمۆکان دەستیان پێکردبوو، بە تایبەت لە ناوچەى خادیمیەى بەغداد لەو شوێنەى کە دوکانێکی جلوبەرگ و پێداویستى "ئیمۆ" فرۆشتنى لێبوو."
پاش بڵاووبوونەوەى هەواڵى توندو تیژى لە دژى "ئیمۆکان" لە لایەن میدیاکانەوە، وەزارەتى ناوخۆى عێراق زمانێکى نەرمترى بەکارهێنا، لە بەیاننامەکەى 8ى مارسیدا، وەزارەتى ناوخۆى عێراق ئاگادارى "گرووپە ئیسلامیە توندرەوەکانى کردەوە کە خۆیان بە پارێزەرى ڕەوشت و تەقالیدە دینیەکانى کۆمەڵگە نەزانن و ئازارى خەڵکى نەدەن لەسەربنەمایى شێوازى جل و بەرگ و قژیان."
وەزارەتى ناوخۆ نکۆڵى کرد لەوەى کە هیچ "ئیمۆ"یەک کوژرا بێت یان هەڕەشەى لێکرابێتو ووتى "هەنگاوى پێویست دژى ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە هەوڵدەدەن ئەم بابەتانە بوروژێنن"
لە 14ى مارسدا، هێزە ئەمنیەکانى بەغدا تیمێکى تەلەفزیۆنى ڕووسی لە "کەناڵى ڕووسیایى ئەمڕۆ" یان بۆ ماوەى سێ کاتژمێر دەستبەسەر کرد. تیمەکە هەوڵیاندابوو وێنەى فیڵمێک بگرن لەسەر هێرشى دژى ئیمۆکان. هێزە ئەمنیەکان دەستیان گرتبوو بەسەر وێنەکانى فیلمەکەدا، ئەمە لەکاتێکدابوو کە کەناڵەکە مۆڵەتى گرتنى ئەو فیلمەیان هەبووە.
کەناڵى الشرقیە لە ڕاپۆرتەکەى 7ى مارسیدا، ووتى " چەند پیاوێک بە جل و بەرگى مەدەنیەوە و لە شوێنێکى گشتى گەڕەکى مەنسوردا بەشێوەیەکى وەحشیگەرانە کەوتوونەتە لێدان و ئازاردانى دوو کچ تەنها لەبەر "ڕوخسارو شێوازى جل و بەرگیان."
ئەو گەنجانەى وەک هاوجنس یان گۆڕینى جێندەریان تەماشا دەکرێن بە رێکخراوەکانى مافى مرۆڤیان ووت، بە شێوەیەکى سەرەکى ئەوان دەکرێنە ئامانج. لە ساڵى 2009 دا، هیومان ڕایتس وۆچ و ڕێکخراوى ئەمنیستى ڕاپۆرتێکى دۆکیومێنتیان لەسەر کوشتن و ئازاردانى پیاوێک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى عێراق وە بڵاوکردەوە کە گومانى ئەوەى لێکرابوو هاوجنس بووبێت. دەستەڵاتدارانى عێراقى هیچ هەنگاوێکى پێویستیان نەگرتە بەر لە پێناو وەستانى ئەو تاوانەدا. ئەو کەسانەى لە عێراق گومانى هاوجنسیان لێدەکرێت لە ترس و دڵە ڕاوکێیەکى زۆردا دەژین ئەوەش لە ئەنجامى ئەو تاوانەى کرا بەرامبەریان لە ساڵى 2009دا. زۆرێک لەم گەنجانە هەوڵى خۆشاردنەوە دەدەن.
کوڕێکى هاوجنسى تەمەن 22 ساڵ لە بەغدا بە هیومان ڕایتس وۆچى ووت، لە 11ى مارسى ئەم ساڵدا و لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە چەند کەسێکى نەناسراو هەڕەشەى کوشتنیان لێکردووە. ئەو کەسانەى کە پەیوەندیان پێوەکردووە پێیان ووتوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هاوڕێیەکیان فڕاندووە و زۆر بە خراپى لێیانداوە هەروەها پێیان ووتوە لە ڕێگەى ئەم کەسەوە ژمارەى تەلەفۆنەکەیان وەرگرتووە. پاشان پێیان ووتووە کە سەرەى ئەویش دێت. لەوکاتەوە قژى بڕیوەو ناچێتە دەرەوە لە ترسى ئەوەى نەکرێتە ئامانج.
"لە کاتەوەى هەواڵى تووندوتیژى لە دژى "ئیمۆکان" بڵاووبووەتەوە، توندووتیژى و هەڕەشە بە شێوەیەکى بەرچاو لە دژى کەسانى هاوجنس زیادى کردووە." هەروەها گەنجەکە ووتى، "کۆمەڵمان دەکەن لەگەڵ خەڵکانى تر، هەرکەسێک جیاواز بێت لەوانى تر، زۆر بە ئاسانى دەیدۆزنەوەو دەیکەنە ئامانج."
ڕێکخراوى پڕۆژەى یارمەتى پەنابەرانى عێراقى، کە ڕێکخراوێکى ناحوکومیە و لە ڕووى یاساییەوە کارئاسانى دەربازبوون بۆ ئەو کەسانە دەکات کە ڕووبەڕووى مەترسى دەبنەوە لە عێراقدا، بە هیومان ڕایتس وۆچى ووت، تەنها لەماوەى هەفتەى ڕابردوودا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ 23 گەنجى عێراقیدا کردووە کە زۆربەیان قژیان بە تەواوى کورت کردبووەوەو خۆیان حەشار دابوو پاش ئەوەى هەرەشەى کوشتن و ئازاردانیان لێکرابوو بەهۆى ئەوەى کە گومانى ئەوەیان لێکراوە سەر بە گروپى "ئیمۆ" و "هاوجنسەکان"بوون. ئەو کەسانەى چاوپێکەوتنەکانیان ئەنجامدا بوو ووتیان لە ناوەڕاستى مانگى شوباتەوە 10 گەنجى تر لەوانەى کە گومانی هەمان شتیان لێکرابوو کوژراوون.
جێسیکا ستێرن، بەڕێوەبەرى کومیسیۆنى مافى مرۆڤى هاوجنسەکان، ووتى"بێدەنگى و نکۆڵى وەزارەتى ناوخۆیى عێراق لە ئاست هەموو ئەو توند و تیژى و هەڵمەتانەى دژى ئەو کەسانە دەکرێن کە وەک لادەر لە نەریتەکانى کۆمەڵگە ئەژمار دەکرێن، هەڕەشەیە لەسەر هەموو ئەوانەى کە جیاوازن لە ناو کۆمەڵگەدا بە وانەشەوە کە دژى نەریتەکانى کۆمەڵگەن سەبارەت بە ڕەگەز و جنس." ستێرن ووتى، "پێویستە لەسەرحکومەتى عێراقى سەلامەتى هاوڵاتیانى دەستەبەر بکات، نەک بێتە مایەى زیادکردنى هەڕەشەکان لەسەر ئەوانەى حاڵى حازر خۆیان کراونەتە ئامانج."
هەڵمەتەکانى ئەم دواییەى دژى ئیمۆکان کاردانەوەیەکى تووندى لێکەوتەوە لە نێو عێراقیەکاندا، بە پێچەوانەى تاوان و تووندووتیژیەکانى ساڵى 2009. ڕێکخراوەکان ووتیان، بەیاننامەکەى عەلى زیستانى، ڕابەرى ڕۆحى شیعەکان، کە کوشتنى ئیمۆکان بە هەڕەشە دادەنى لەسەر تێک چوونى بارى ئارامى عێراق، هەنگاوێگى ئیجابیە. بەپێى ووتەکانى شێخ عەبدلڕەحیم ئەلریکابى، نوێنەرى عەلى زیستانى لە بەغداد، "ئەو تووندو تیژى و کوشتارانە دەچنە چوارچێوەى کردەوەى تیرۆرستیەوە."
لە 8ى مارسدا، چەند پەرلەمانتارێکى عێراقى بە تووندى ئیدانەى توندووتیژیەکانیان کرد و داوای لێکۆلینەوەى جدییان لەسەر کوشتنەکان کرد. ئوسامە نەجەیفى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، لە بەیاننامەکەى 13ى مارسیدا ووتى، "دیاردەى کوشتنى چەند گەنجێکى عێراقى-ئەوانەى کە ناودەبرێن بە ئیمۆ-لەلایەن هەندێ گرووپەوە لە ژێر ناوى ڕیفورمى کۆمەڵایەتى، دەبێتە مایەى دروستکردنى کلتورى ترس و توندوتیژى، پێشێل کردنى یاسا و ئەنجامدانى تاوان لە ناو کۆمەڵگەدا."
حەسیبە حاجى شەهراوى، جێگرى بەڕێوەبەرى ڕێکخراوى ئێمنستى ئینتەرناشناڵ لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقا، ووتى، "لاوازى لە ئەداى وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە ئاست هەڵمەتى تووندوتیژیەکاندا ڕێگەخۆشکەر دەبێت لە توند و تیژى زیاتر دژى ئیمۆکان." ناوبراو ووتیشى، "پێویستە دەسەڵاتدارانى عێراق بە یەک دەنگ هێرش و توندوتیژیەکان ئیدانە بکەن و لێکۆڵینەوەى جدى لە کوشتنەکان بکەن و پارێزگارى هەموو ئەوانە بکەن کە ژیانیان لە مەترسیدایە."