هیومان ڕایتس ۆوچ له سه‌ره‌تای مانگی شوبات ڕاپۆرتێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتبوو هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستابوون به ئه‌نجامدانی گوله‌بارانی به كۆمه‌ڵی سه‌دان گومانلێكراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (ناسراو به داعش) كه له مانگی ئابی ٢٠١٧خۆیان ڕاده‌ستی هێزه سه‌ربازییه‌كان كردبوو. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامێكی ٢٤ لاپه‌ڕه‌ییدا نكۆڵی له ده‌ره‌نجامه‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌مان كرد.
وه‌ڵامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێده‌كرێ و ناوازە ده‌رده‌كه‌وێ له ناوچه‌یه‌كدا كه زۆرێك له حكومه‌ته‌كانی ڕێگری له لێكۆڵه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ ده‌كه‌ن له چوونه ووڵاته‌كانیان و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی مافی مرۆڤ بكه‌ن. به‌ڵام، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانی ڕاپۆرتهكهمانی پشتگوێ خستووه‌و تا ئێستا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی مانادار له‌گه‌ڵ دهرهنجامهكانمان بكات.
بۆ نموونه، ده‌یان خێزانی عێراقی و ٢٧ ژنی بێگانه پێیان گووتین، له نێوان ٢٢ بۆ ٢٩ی ئاب، هه‌زاران كه‌س له نزیك ساحل الملح خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له ٣٠ی ئاب له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی میدیایی بڵاوكرابوویه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پیاوان ڕیز ده‌كه‌ن و ژنان و منداڵان كۆده‌كه‌نه‌وه له‌ناوچه‌یه‌كی بیابانیدا. ڕاپۆرته‌كه‌مان كه به‌ڵگه‌ی دۆكیومێنتاری تێدایه--له ووته‌ی شاهێدحاڵان و دیمه‌نی مانگه ده‌ستكرده‌كان و گرته‌ی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی فۆتۆگرافی--نیشانی ده‌ده‌ن لانی كه‌م هه‌ندێك له‌و پیاوانه‌ی خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه دواتر گوله‌باران كراون.
به‌ڵام، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێباكانه نكۆڵی ده‌كات له‌وه‌ی هیچ چه‌كدارێكی داعش له‌و ناوچه‌یه‌و له كۆتایی مانگی ئاب خۆی ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كردبێ و ده‌ڵێ، ''ئه‌و گۆڕانه‌ی گووندی باردیه كه هیومان ڕایتس ۆوچ باسیان ده‌كات ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه لاشه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش بن كه له‌كاتی ئۆپراسیۆن و شه‌ڕه‌كاندا له‌وێ كوژراون.''
به‌ڵام، گووندی باردیه ٣٣ كیلۆمه‌تر دوور بووه له نزیكترین ناوچه‌ی شه‌ڕ له‌وكاته‌دا. هه‌روه‌ها وه‌ڵامه‌كه ئه‌و وێنه فۆتۆگرافیانه پشتگوێ ده‌خات كه دیمه‌نی لانی كه‌م له لاشه‌ی ٢٠ پیاو نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌موویان گوله به‌سه‌ریانه‌وه‌یه، به‌پێی فۆتۆگرافهرهكه. به‌پشت به‌ستن به مێتا ده‌یتاكان، توانیمان ئه‌و وێنانه پشت ڕاست بكه‌ینه‌وه كه له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ئاب گیرابوون له دووری ٤٦٠ مه‌تر له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی كه له نزیك گووندی باردیه دۆزیمانه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی ئەرێنی ناوه له دروستكردنی كۆمیته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له ده‌ره‌نجامه‌كانی ڕاپۆرته‌كه‌مان، به‌ڵام وه‌ڵامی داوایه‌كیان نه‌داوینه‌ته‌وه له چاوپێكه‌وتن به كۆمیته‌كه. هه‌روه‌ها هیچ هه‌نگاوێكی ئاشكرا نه‌نراوه له پاراستنی به‌ڵگه‌كانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی نزیك باردیه له هه‌ڕه‌شه‌ی لافاوی وه‌رزی.
ئه‌گه‌ر خواستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كانمان خواستێكی ڕاسته‌قینه بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاریه‌كان، ئه‌وا ئه‌م كۆمیته‌یه ده‌بێ لاری نه‌بێت له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێمه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی تریش كه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م كوشتارانه له‌به‌رده‌سته و هه‌ستن به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانیان بۆ ڕای گشتی وه‌ك ئه‌وه‌ی چ ڕێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر له‌دژی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره. جگه‌له‌وه‌ش، ده‌بێت كۆمیته‌كه كاربكات بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان له‌لایه‌ن پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی پیاوه نێژراوهكان.