(واشنتن DC)__هیوما ڕایتس وۆچ له ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ووتی، له مانگی مارس و نیسانی ٢٠١٥ دا، میلیشیاكانی سه‌ربه حكومه‌تی عێراق هه‌ستاوون به وێرانكاریه‌كی به‌رفراوانی ماڵ و دووكانه‌كانی ده‌ووروبه‌ری شاری تكریت، ئه‌وه‌ش پێشێلكاری یاساكانی جه‌نگه. پاش كشانه‌وه‌ی گرووپی تووندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به (داعش)، ئه‌ندامی میلیشیاكان به ئه‌نقه‌ست و به‌بێ هیچ هۆكارێكی ڕوونی سه‌ربازی سه‌دان خانووی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیان له ناوچه‌كه وێرانكردووه.
له ڕاپۆرته ٦٠ لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌دا له ژێر ناونیشانی ''پاشماوه‌ی وێرانكاری: پێشێلكاری میلیشیاكان له پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری تكریت،'' وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان ووته‌ی شایه‌تحاڵان پشتڕاست ده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به وێرانكردنی ماڵ و دوكانه‌كانی ناو تكریت و شارۆچكه‌كانی ابوعجیل و الدور. پاش هه‌ڵهاتنی داعش، به‌تالیۆنه‌كانی حزب الله و عصائب اهل الحق كه دوو میلیشیای گه‌وره‌ی سه‌ر به حكومه‌تن هه‌ستاوون به فڕاندنی زیاتر له ٢٠٠ هاووڵاتی سوونه كه له نێویاندا منداڵیش هه‌بووه له نزیك شارۆچكه‌ی الدوری باشووری تكریت. لانی كه‌م، ١٦٠ كه‌س له‌و فڕێندراوانه هێشتا بێسه‌روشوێنن.
جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس وۆچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، ''پێویسته حكومه‌تی عێراق هه‌ستێت به دیسپلین كردن و لێپرسینه‌وه له‌و میلیشیانه‌ی كه له كۆنترۆڵ ده‌رچوون و له پاش وه‌ده‌رنانی داعش له ناوچه‌كه ماڵ و دووكانی سوونه‌كانیان وێرانكردووه. پێشێلكاری میلیشیاكان و ده‌ستكراوه‌یی فه‌رمانده‌كانیان ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرنگی هه‌ڵمه‌تی شه‌ڕی دژ به داعش و ژیانی هاووڵاتیان ده‌خاته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌تره‌وه.''
به‌رله ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه، فه‌رمانده‌ی میلیشیا شیعه‌كان به‌ڵێنیاندا تۆڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ له داعش بكه‌نه‌وه كه تێیدا لانی كه‌م ٧٧٠ كادیری سه‌ربازی شیعه له كامپی سپایكه‌ر له نزیك تكریت گوله‌باران كران. له گرته ڤیدیۆییه‌كاندا كه له كاتی ڕووخانی ماڵه‌كاندا گیراوه ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌ندامانی میلیشیا شیعه‌كان دروشمه‌كانیان ده‌ڵێنه‌وه‌و جنێو به هاووڵاتیانی سوونه ده‌ده‌ن.
ئه‌م میلیشیانه به‌شێكن له هێزه‌كانی (حشد الشعبی) كه ده‌یان میلیشیای شیعه له‌خۆده‌گرێ و حكومه‌تی عێراق وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ پێشڕه‌ویه خێراكانی داعش له مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ له پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین دروستیكردن.
ئه‌م میلیشیانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه چه‌ك و مووچه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كی ڕێكخراوه‌ییان له‌گه‌ڵ یه‌كترو سووپاو هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقدا نیه. له ٧ی نیسان، كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق حشدی شعبی وه‌ك هێزێكی جیاواز‌و له‌ژێر فه‌رمانده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر العبادی ناساند.
وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان، ووته‌ی شایه‌تحاڵان پشتڕاست ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی وێرانكاریان له‌دوای وه‌ده‌رنانی داعش له‌لایه‌ن هێزه حكومیه‌كانه‌وه‌و جێهێشتنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سووپای عێراقه‌وه بۆ میلیشیاكان. ئه‌و وێرانكاریانه‌ی له ئه‌نجامی نۆ مانگی حكومی داعش له‌شاره‌كه‌و هێرشه ئاسمانیه‌كانی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراق ڕوویانداوه زۆر سنووردار بوون.
بۆ نموونه، دانیشتوانی الدور به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، له مانگی مارسدا سووپای عێراق و میلیشیا شیعه‌كان به‌بێ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ شارۆچكه‌ی الدوریان كۆنترۆڵكرد كه دانیشتوانه‌كه‌ی ١٢٠ هه‌زار كه‌سه و به‌دووری ٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری تكریت. به‌ڵام، پاش یه‌ك ڕۆژ سووپای عێراق ده‌كشێته‌وه‌و شارۆچكه‌كه ده‌داته ده‌ست میلیشیاكان. زۆرینه‌ی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی شارۆچكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن داعش یان ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رله هێرشی هێزه‌كانی حكومه‌ت بۆ گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ناڵی (اتجاء) له ٨ی مارس ده‌رده‌كه‌وێ له‌كاتی چوونه ناوه‌وه‌ی به‌تالیۆنه‌كانی حزب الله بۆ ناو الدورو پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی شارۆچكه‌كه‌و فولكه و شوێنه‌كانی تری ئاسه‌واری وێرانكاریان پێوه‌دیار نیه.
به‌ڵام، پۆلیسی ئه‌و شارۆچكه‌یه له دوای گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ر كاره‌كانیان له مانگی نیسان لیستی ناوی زیاتر له ٦٠٠ ماڵ و دووكانی سووتێنرایان كۆكرده‌وه. وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی مانگی مایز نیشانی ده‌ده‌ن كه به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی الدور وێرانكراوون. شێخ مه‌لیك شه‌باب كه بازرگانێكی دیار‌و برای قایمقامی الدوره به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، ئه‌ندامێكی حشدی الشعبی به شانازیه‌وه ووتی، ''الدورمان سووتاند‌و وێران‌كرد له‌به‌ره‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌عسی و داعشن.''
له ٨ی مارس، میلیشیا شیعه‌كان و چه‌كدارانی خۆبه‌خش شارۆچكه‌ی (العلم)یان كۆنترۆڵكرده‌وه. ئه‌و شارۆچكه‌یه ١٢ كیلۆمه‌تر له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی تكریته‌وه دووره‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار كه‌سه. له پاش گرتنه‌وه‌ی العلم، هیومان ڕایتس وۆچ وێنه‌و ووته‌ی شایه‌تحاڵانی له‌سه‌ر ٢٨ بینای ته‌قێنراو سووتێنراو كۆكردۆته‌وه. وێرانكردنی ٤٠ بینا له مانگی مارس و نیسان له پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی العلم له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه له وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان ده‌رده‌كه‌وێ. چه‌كداره خۆبه‌خشه سوونه‌كان كه له‌ژێر فه‌رمانده‌ی میلیشیا شیعه‌كان له‌دژی داعش جه‌نگاوون به‌رپرسیار بوون له وێرانكردنی العلم.
تكریت به دووری ١٨٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌غداو ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌رله شه‌ڕه‌كان١٥٠ هه‌زار كه‌س بووه. شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له سه‌ره‌تای مانگی مارس ده‌ستیپێكردوو نزیكه‌ی مانگێكی خایاند. هه‌رچه‌نده ناوبه‌ناو شه‌ڕ له شاره‌كه‌دا مابوو به‌ڵام له ١ی نیسان حه‌یده‌ر العبادی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتنی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند. دانیشتوانی ناوچه‌كه به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، به‌گشتی باكووری قادسیه شه‌ڕێكی قورسی به‌خۆوه نه‌دی، به‌ڵام له دوای وه‌ده‌رنانی داعش له‌و شاره له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیاكان سه‌دان ماڵ وێرانكران.
سه‌ره‌ڕایی ئه‌مانه‌ش، میلیشیاكان تاڵانیه‌كی زۆریان له تكریت ئه‌نجامداوه. محه‌مه‌د جاسم كه بازرگانێكی ئه‌و شاره‌یه‌و دوكانێكی گه‌وره‌ی ئامێره‌كانی ناوماڵی هه‌یه چه‌ند وێنه‌یه‌كی میلیشیاكانی له‌كاتی تاڵانكردن و سووتانی دوكانه‌كه‌یدا نیشانی هیومان ڕایتس وۆچ دا. له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ٣١ی مارس، بارهه‌ڵگرێكی سپی له‌به‌رده‌م دووكانه‌كه‌ی جاسم ده‌رده‌كه‌وێ و تێیدا چه‌ند پیاوێكی ماندوو ده‌رده‌كه‌ون له‌كاتی باركردنی ئامێره‌كانی ناو دووكانه‌كه‌ی جاسم.
شایه‌تحاڵان ووتیان، میلیشیا شیعه‌كان هه‌ستاون به كووشتنی هاووڵاتیانیش له تكریت. پۆلیسێكی ناوخۆ ووتی، له سه‌ره‌تای مانگی نیسان و له‌كاتی ده‌ووریه به‌ناو گه‌ڕه‌كی قادسیه‌دا، بینیوویه‌تی كه ٢٤ چه‌كداری داعش پاش ئه‌وه‌ی خواردن و فیشه‌كیان لێبڕاوه خۆیان ته‌سلیمی میلیشیای به‌درو عسائب اهل الحق كردووه. ئه‌و پۆلیسه ووتی، بینیوویه‌تی كه ئه‌ندامی ئه‌و میلیشیانه هه‌ندێك له چه‌كداره‌كانیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه گوله‌باران كردووه. له ٣ی نیسان، په‌یامنێرانی ڕۆیته‌رز له تكریته‌وه ڕایانگه‌یاند كه بینیوویانه پۆلیسی حكومی به چه‌قۆ گومانلێكراوێكی سه‌ربه داعشیان كوشتووه.
هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، ده‌بێت ئه‌مریكاو ئێران كه گه‌وره‌ترین یارمه‌تیده‌ری سووپاو هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقن ده‌نگی ناڕه‌زایی له دژی پێشێلكاری میلیشیاكان هه‌ڵبڕن و به‌ئاشكرا ڕایگه‌یه‌نن كه حكومه‌تی عێراق به‌رپرسیاره له كۆتایهێنان به‌م پێشێلكاریانه‌و ده‌بێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارانی ئه‌م ڕووداوانه بكات به‌بێ ڕه‌چاوكردنی پله‌ی سه‌ربازیان. ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌ی هاوكاری سه‌ربازی بۆ عێراق دابین ده‌كه‌ن به ووردی چاودێری پاپه‌ندبوون به مافه‌كانی مرۆڤ و به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه بكه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌ی هاوكاریه‌كانیان پێده‌گات به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌و هه‌نگاونان له‌وباره‌یه‌وه. ده‌بێت ئه‌م ووڵاتانه پشتگیری له دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یه‌كی ناوه‌ندی بكه‌ن كه تێیدا كۆنترۆڵی مه‌ده‌نی چاودێری چالاكی میلیشیاكان بكات و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه بكات كه پێشێلكاری یاساكانی جه‌نگ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا عێراق شكستی هێنا له هه‌نگاونان له‌وباره‌یه‌وه، ده‌بێت هاوكاریه‌كان هه‌ڵپه‌سێردرێت هه‌تا ئه‌وكاته‌ی عێراق پاپه‌ندی نیشان ده‌دات.
ستۆرك ووتی، ''نابێت تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و سزادانی گشتی وه‌ك به‌شێك له ستراتیژی شكستهێنان به داعش ڕه‌چاوبكرێت. پێویسته عێراق لێپرسینه‌وه له هه‌ر تاكێك بكات كه تاوان ئه‌نجام ده‌دات چ له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه سوونه‌كان بێت یان میلیشیا شیعه‌كان.''