نادیای ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ كه پانتۆڵێكی ڕێك و چاكه‌تێكی چه‌رمی له‌به‌ردا بوو له‌گه‌ڵ ملپێچێكی خوری به ده‌ووری ملی و سه‌رپۆشێكی ڕه‌ش كه چوارچێوه‌ی ده‌موچاوی كردبوو به ده‌نگێكی به‌رده‌وام و نزمه‌وه باسی له گه‌شته‌كه‌ی كرد له ژیانی ژێر ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (ناسراو به داعش) بۆ ژیان له ناو زیندانی كورد. ئه‌و ووتی، له‌وكاته‌وه‌ی له ده‌ست مێرده خراپه‌كه‌ی هه‌ڵهاتووه كه ئه‌ندامێكی ڕاكردوی داعش بووه كچه ته‌مه‌ن سێ ساڵهكهیی نه‌بینیووه.
نادیا كه عه‌ره‌بێكی سوونه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ناوه‌ڕاستی عێراقه و بۆ پارێزگاریكردن له ناسنامه‌ی ناوه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی گۆڕاوه له ساڵی ٢٠١٢ ده‌درێته شوو به جووتیارێكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی. له ژووری پێشوازی به‌ندیخانه‌یه‌كی هه‌ولێره‌وه پێی گووتم، هه‌رچه‌نده، هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان ڕێكخراو بووه، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه پێكه‌وه ده‌گونجان. به‌ڵام، هه‌موو شتێك به‌ره‌و خراپی ده‌چێ كاتێك داعش له ساڵی ٢٠١٤ بۆماوه‌ی دوو مانگ گووندهكهیان كۆنترۆڵ ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌دوای ئه‌مه ڕوویدا جدیه‌تی ئه‌و ئاسته‌نگانه نیشان ده‌دات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا هه‌وڵده‌دا هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌كان ده‌ست نیشان بكات له‌نێو ئه‌و سه‌دان هه‌زار عێراقیه‌ی كه ڕووده‌كه‌نه سنووره‌كانی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردن و دادگایكردنی ئه‌وانه‌ی به‌شێك بوون له گرووپه تووندڕهوهكه. له‌میانی ئه‌م پرۆسه قورسه‌دا، ئه‌گه‌رو مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و ته‌نانه‌ت منداڵانیش كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ژیاون وه‌ك تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م بدات به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندی خێزانی و خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی داعش، ته‌نانه‌ت بهوانهوهشهوه كه پێشوازیان له هاتنی گرووپه‌كه بۆ ناوچه‌كه‌یان نه‌كردووه یان مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كراوه له‌كاتی حوكمڕانی دڕندانه‌ی گرووپه‌كه.
زۆرێك له دانیشتوانی گووندهكهی نادیا هه‌ڵدێن كاتێك داعش گووندهكهیان داگیر ده‌كات. به‌ڵام، نادیا ووتی مێرده‌كه‌ی سوور ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له گووندهكهیان بمێننه‌وه بۆ چاودێری كردنی ئاژه‌ڵ و ماڵاته‌كانیان. پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق له‌دوای چه‌ند مانگێك داعش له گوونده‌كه وه‌ده‌رده‌نێن، ڕیش سپیه‌كانی گوونده‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه گووندهكهو ئه‌وان و ئه‌و كه‌سانه‌ی تر له گوونده‌كه ده‌رده‌كه‌ن كه له داعش هه‌ڵنه‌هاتبوون و به پشتیوان و هاوسۆزی داعش تۆمه‌تباریان ده‌كه‌ن.
ئه‌و ژنه‌و مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچه ساواكه‌یان ده‌ڕۆنه موسڵ و له‌وێ مێرده‌كه‌ی ناتوانێ هیچ ئیشێك بدۆزێته‌وه بۆیه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كات وه‌ك پاسه‌وانی بازگه. نادیا ووتی، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه بۆ په‌یداكردنی بژێوی بۆ خێزانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به گرووپه‌كه‌وه كرد، به‌ڵام وورده وورده "مێشکیان شۆردەووە" و به‌خێرای بووه كه‌سێكی ''تووندوتیژو توڕه''و به‌رده‌وام لێی ده‌دا. نادیا ووتی، پێشتر لێی نه‌ده‌دام هه‌تا ئه‌وكاته‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كرد. ''گۆڕیان و مێشكیان تێكدا،'' كاتێك پێی ده‌ڵێ كه ده‌ڕوات و جێی ده‌هێڵێ، مێرده‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و بردنی كچه‌كه‌یان ده‌كات.
كاتێك داعش فشار ده‌خاته سه‌ر مێرده‌كه‌ی نادیا تا ببێته چه‌كدار له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، مێرده‌كه‌ی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه بۆیه گرووپه‌كه لێی ده‌ده‌ن و بۆماوه‌ی دوو مانگ زیندانی ده‌كه‌ن. یه‌ك ڕۆژ پاش ئازادكردنی له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥، مێرده‌كه‌ی به‌ره‌و توركیا هه‌ڵدێ. كاتێك داعش بۆی ده‌رده‌كه‌وێ هه‌ڵهاتووه، یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی گروپه‌كه فشار ده‌خاته سه‌ر نادیا بۆ ئاشكراكردنی شوێنی مێرده‌كه‌ی. ئه‌و ووتی، كاتێك ئه‌و ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سه به چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ری ده‌داو هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كات. خه‌سوو خه‌زووری ده‌ترسن ژیانی له مترسیدا بێت بۆیه قه‌ناعه‌تی پێده‌كه‌ن كه به قاچاخی خۆیی و كچه‌كه‌ی به‌رنه توركیا بۆ په‌یوه‌ندیكردن به مێرده‌كه‌یه‌وه.
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گه‌شت له ڕێگه‌ی دوو گرووپ له قاچاخچیه‌وه خۆیی و كچه‌كه‌ی ده‌گه‌نه توركیا، یه‌كه‌مجار ده‌په‌ڕنه‌وه ناو سنووری سووریا له‌ناو قه‌فه‌زێكی شاراوه له ژێر فه‌رده خۆڵ و لمدا له پشتی بارهه‌ڵگرێك. نادیا ووتی، پاسه‌وانه‌كان داریان ده‌چه‌قاند به فهردهكاندا تابزانن هیچ شتێك له‌ژێر فهردهكانهوه نیه،'' ووتی، كچه‌كه‌ی له ترس‌دا ده‌ست به گریان ده‌كات بۆیه به دوودڵیه‌وه به ده‌رمانی كۆكه‌و ئاڵامهت سڕی بكات. له‌و گه‌شته‌ی به زیندوویی ڕزگاری ده‌بێت تا بچێته قۆناغێكی نوێی لێدان و ئیهانه كردن له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه. نادیا پێی گووتم، ''دووباره‌و دووباره‌و دووباره لێی ده‌دام''. كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت هه‌وڵده‌ده‌م به‌نهێنی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ عێراق، له شوقه‌كه كردمیه ده‌ره‌وه‌و ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌رم داخست و ڕه‌تیكرده‌وه ڕێگه‌م پێبدات كچه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆم ببه‌م.''
ته‌نهاو تۆقیو، ئه‌و ووتی، له سنووری باشووری توركیا ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ناو كوردستانی عێراق كه وایزانیبوو سه‌لامه‌ته له‌وێ: سووپاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە هێزی سه‌ره‌كیه له هاوپه‌یمانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی دژبه داعش. له‌كاتی پشكنینی ئه‌و پاسه‌ی كه نادیای تێدا ده‌بێ، ئاسایش كه هێزی ئه‌منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ده‌ستگیری ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ناو مۆبایله‌كه‌ی ده‌دۆزنه‌وه‌و وه‌ك به‌ڵگه له‌دژی به‌كاری ده‌هێنن. له یه‌كێك له وێنه‌كاندا به كڵاوی ڕه‌ش و لۆگۆی داعشه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ.
نادیا له‌باره‌ی وێنه‌كه‌وه ووتی، ''ئه‌وه نووكته بوو، نووكتهیهكی خراپ،'' و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ئەو ئه‌ندام یان هاوسۆزی داعش نه‌بووه. له وێنه‌كه‌دا به قژی درێژ‌و میكیاژهوه ده‌رده‌كه‌وێ. نادیا ووتی، ''ئه‌وه ئیهانه بوو بۆ داعش، چونكه ده‌بوو ژن ده‌موچاوی داپۆشێ ومیكیاژ نه‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی داعش ئه‌م وێنه‌یان ببینیایه سه‌ریان ده‌بڕیم.'' له وێنه‌یه‌كی تردا مێرده‌كه‌ی نادیا به ڕیشی درێژ‌و كڵاشینكۆفه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ. نادیا ووتی ده‌ستبه‌جێ به ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی ووتوه كه وێنه‌كه مێرده‌كه‌یه‌تی و ئه‌ندامی داعش بووه‌و لێی هه‌ڵهاتووه. نادیا ووتیشی کە به ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی ووتووه، ''بۆچی ئه‌و وێنه‌یه‌ی مێرده‌كه‌ی له مۆبایله‌كه‌یدا ههڵگدەگرێ، ئه‌گه‌ر بیەوێ پارێزگاری لە مێردەکەی بکا؟'' به‌ڵام ئەفسەرانی ئاسیش باوه‌ڕیان پێنه‌كردووه.
ئێستا كه دوانزه‌مین مانگی بهندكردنیهتی له سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵان له هه‌ولێر، نادیا به به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی تۆمه‌تباركراوه كه ده‌كرێت سزایی زیندانیه‌كه‌ی بگاته پانزه ساڵ. له حه‌ڤده ڕۆژی یه‌كه‌می به‌ندكردنی، ئه‌و ووتی، ئه‌فسه‌رانی ئه‌منی له زیندانێكی تاریكی شێداری تاكه كه‌سیدا به‌ندی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو بۆ ناچاركردنی له ئیعترافكردن له ''وه‌لا بۆ داعش''. به‌پێی ستانده‌رده‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ندكردن له زیندانی تاكه كه‌سیدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له ١٥ ڕۆژ ده‌چێته خانه‌ی مامه‌ڵه‌ی نامرۆییانه‌و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌شكه‌نجه. زیندانه‌كه‌ی نادیا گه‌رمی تێدا نه‌بووه. ته‌والێته‌كه‌ی كاری نه‌كردووه‌و دوو په‌نجه‌ره بچووكه‌كه‌ی له نزیك سهقفهكهیهوه بووه.'' نادیا ووتی، ده‌یانوویست له‌ڕێگه‌ی فشاره‌وه ناچارم بكه‌ن به ئیعترافكردن.'' ده‌مویست خۆم بكوژم. ده‌گریام و لێیان ده‌پاڕامه‌وه، تكایه لێره بمهێننه ده‌ره‌وه''. ووتیشی، بۆماوه‌ی چوار مانگ نه‌یتوانیوه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئهنجامبداو سه‌ردانی خێزانی بكرێت.'' كاتێك له مانگی كانوونی یه‌كه‌م قسه‌مان كرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا پارێزه‌ری بۆ دابین نه‌كردبوو، نادیا ووتی، ته‌نها یه‌ك جار دادوه‌ری بینیووه.
له سه‌نته‌ری چاكسازیەکەدا
نادیا یه‌كێكه لەو ١٠ ژنە دهستگیركراوەی کە بە تۆمه‌تی تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆر چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵ كردن له سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵان. دوو له ژنه‌كان به فه‌رمی تۆمه‌تباربوون به هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانی كاری خۆته‌قاندنه‌وه. یه‌كێكیان له ساڵی ٢٠٠٨ حكومدراوهو دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه. به‌ڵام، هه‌شت ژنه‌كه‌ی تر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نها تاوانیان ئه‌وه‌یه كه خزمایه‌تیان هه‌یه یان هاوسه‌رگیریان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی داعش یان گرووپی ئه‌لقاعیده له عێراق كه داعشی لێ دروست بوو.
زۆرێك له هه‌شت ژنه‌كه ووتیان، پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای عێراقیدا هاتووه. هه‌ریه‌ك له‌م ژنانه له مانگێكه‌وه تا نۆ مانگیان له زینداندا به‌سه‌ر بردووه به‌بێ دادگایكردن و ڕوبهڕوكردنهوهی تۆمه‌تی فه‌رمی له دژیان. به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ده‌بێت ده‌ستگیركراو له ماوه‌یه‌كی ''كورتدا'' به فه‌رمی تۆمه‌ته‌كه‌ی دژی یه‌كلای بكرێته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌ش نابێت له چه‌ند ڕۆژێك یان زۆرترین ماوە لە چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی كه‌م تێپه‌ڕ بكات. شه‌ش له منداڵانی ژنه‌كان كه ته‌مه‌نیان له نێوان ده مانگ بۆ هه‌شت ساڵیدایه له‌گه‌ڵ دایكیان له به‌ندیخانه‌كه‌دا ده‌ژین.
دیندار زێباری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان، نكۆڵی كرد له هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌دژی ده‌ستگیركراوه‌كان و ووتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌ڕی هه‌وڵیداوه بۆ ڕێزگرتن له مافی تاوانباران. زێباری ووتیشی، پرۆسه‌ی یاسای بۆ كه‌یسه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆره‌وه عاده‌ته‌ن ئاڵۆزه‌و ماوه‌یه‌كی زیاتری ده‌وێ له كه‌یسی تاوانه‌كانی تر. زێباری جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی كه وێنه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ی نادیا ئاماژه‌ن بۆ هاوسۆزی و پشتگیری نادیا بۆ داعش. زێباری ڕایگه‌یاند، دادگا پارێزه‌ر بۆ نادیاو تاوانباره‌كانی تر دابین ده‌كات، ئه‌گه‌ر له توانایاندا نه‌بوو پارێزه‌ر بۆخۆیان دابین بكه‌ن.
له ٢٢ی شوبات و له هه‌نگاوێكی ئەرێنیدا، دادگایه‌كی هه‌ولێر كه‌یسی دژبه به‌سیمه ده‌روێشی یه‌زیدی دایكی سێ منداڵ كه له‌لایه‌ن ئه‌میرێكی داعش بۆ كاری سێكسی به كۆیله ده‌كرێ پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سیمه ده‌روێشی تاوانباركردبوو به تێوه‌گلان له كوشتنی سێ پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤. ده‌روێش به دادگای ڕاگه‌یاند كه ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه له ئاسایش لێیداوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته‌سه‌ر ئه‌گه‌ر داننهنێ به ڕۆڵی له كوشتنی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌دا. سه‌ره‌ڕایی ئه‌م هه‌نگاوه هێشتا پرۆسه یاساییه‌كه خاوبوو: ده‌روێش ماوه‌ی ٢٨ مانگ له زینداندا چاوه‌ڕوانی دادگایی كردن بوو. كه‌یسه‌كه‌ی هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه: بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ به‌ده‌ستبه‌سه‌ری ده‌مێنێته‌وه چونكه له‌م ماوه‌یه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی ئایا دووباره داوا بۆ دادگایكردنی كه‌یسه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات. ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داوایه پێشكه‌ش بكات، ئه‌وا ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ندبكرێت هه‌تا كه‌یسه‌كه‌ی به ته‌واوی یه‌كلای ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و ژن و منداڵانه‌ی له سه‌نته‌ری چاكسازی هه‌ولێر چاوم پێكه‌وتن حه‌وشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بوو. به‌ڵام، زۆرینه‌ی كات ئه‌و دایك و منداڵانه له زیندانێكی قهرهباڵغداو له‌گه‌ڵ ژنانی ده‌ستگیركراوی تر كات به‌سه‌رده‌به‌ن كه ئاڵوگۆڕی هه‌وای ناو زیندانه‌كه زۆر خراپه. ستافی به‌ندیخانه‌كه ووتیان، ئه‌و زیندانه كه ٢٤ كه‌سی تێدایه بۆ نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه دروستكراوه.
یه‌كێك له زیندانیه‌كان به‌ناوی یاسه‌مین ته‌مه‌نی ١٦ ساڵ ده‌بێت كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو هه‌ولێر به پشتێنەی خۆکوژیەوە له‌ساڵی ٢٠٠٨ ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. یاسه‌مین كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، پێی گووتم، گرووپی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رده‌وام به ته‌له‌فۆن و په‌یامی ئاگراوی په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه‌و پێیان گووتوه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا مێرده‌كه‌یان كوشتووه‌و بۆیه پێویسته تۆڵه‌ی مه‌رگی مێرده‌كه‌ی بكاته‌وه. بیست مانگ به‌سه‌ر ته‌واوكردنی حه‌وت ساڵی سزای زیندانیهكهیدا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هێشتا له زینداندایه. ئه‌و ژنه‌و ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی ووتیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تباری كردووه به دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش له‌ماوه‌ی ساڵانی زیندانیداو ڕێگه‌ی پێناده‌ن زیندان جێبهێڵێ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوه‌رێك فه‌رمانی ئازادكردنی داوه به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌دژی.
له‌نێو ئه‌و ژنانه‌ی چاوه‌ڕوانی دادگایكردنن، یه‌كێكیان ووتی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كوڕێكی په‌یوه‌ندی به گرووپی ئهلقاعیدهوە کردووە لە عیراق، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ پچڕاندووه له‌به‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌و گرووپه تووندڕه‌وه كردووه. ژنێكی تر ووتی خزمایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی دیاری ناو داعش، به‌ڵام هه‌رگیز قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردووه‌و له ژیانیدا ته‌نها یه‌ك جار بینیوویه‌تی ئه‌ویش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێزانی‌دا بووه له ساڵی ٢٠٠٢. ژنی سێیه‌م ووتی، خۆیی و مێرده‌كه‌ی كه پێشتر ئه‌فسه‌ری پۆلیسی عێراق بووه وه‌ك گوومانلێكراوی داعش ده‌ستگیركراون له‌به‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه‌یان له گووندهكهدا ته‌نها خانوو بووه كه داعش وێرانی نه‌كردبێ؛ ئه‌و ووتی له‌به‌ره‌وه بووه كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ر خانووه‌كه‌دا گرتووه‌و كردونیهته ده‌ره‌وه.
دوو ژن ووتیان، داعش یه‌ك ئه‌ندام یان زیاتر له یه‌ك ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یانی كووشتووه. سێ ژن به نادیاشهوه ووتیان كه مێرده‌كانیان جێهێشتووه له‌به‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه كردووه‌و مێرده‌كانیان لێیانداون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردوون و وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه منداڵه‌كانیان بردوون.
بڕیاره نادیا له ١٨ی نیسان دادگایی بكرێت. به‌ڵام نادیاو ئه‌و ١٥٠٠ عێراقیه‌ی تر كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ به گوومانی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون به‌پێی یاسای دژه تیرۆری ساڵی ٢٠٠٦ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تباركراون، به‌ڵام ئه‌م یاسایه له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو به‌سه‌رچووه، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه پرۆسه یاساییه‌كانیان به نادیاری بهێڵێته‌وه.
له‌كاتێكدا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ن بگه‌نه بنه‌وانی كه‌یسه‌كانی وه‌ك نادیا، زۆر گرنگه بۆ حكومه‌ت تۆمه‌ته‌كانی له‌دژی ئه‌م ژنانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی ڕاست و دروست بێت و خۆیان به‌دووربگرن له تاوانباركردن له‌سه‌ر بنه‌مای بوونی په‌یوه‌ندی و خزمایه‌تی. ئاسته‌نگه‌كان له‌به‌رده‌م پاراستنی هه‌رێمه‌كه له گرووپه‌كانی وه‌ك داعش زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌وه به‌رپرسان بێبه‌ری ناكات له به‌رپرسیارێتیه‌كانیان له دابینكردنی پرۆسه‌ی یاسایی بۆ گوومانلێكراوان كه به‌پێی یاسا نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مافی خۆیانه.
وه‌ك ده‌ستپێكێك، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وله‌ویات بدات به كۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن له ڕاست و دروستی تۆمه‌ته‌كان له دژی ئه‌م ژنانه و دڵنیایی بدات له دادگایكردنێكی ته‌واو عادیلانه بۆیان، به دابینكردنی ڕاوێژی یاسایشه‌وه. ده‌بێت به‌رپرسانی حكومه‌ت سیاسه‌تی ''به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌نه‌دان'' له‌به‌رامبه‌ر ئیعترافكردنی زۆره‌ملێ و مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوان پیاده بكه‌ن. ده‌بێت ئه‌ندامانی تری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره، به‌پێچه‌وانەی ئەمەوه ده‌ستی ئه‌وانیش پیس ده‌بێت. ڕازیبوون به‌هه‌رشتێك له‌مه كه‌متر، ده‌بێته هۆی به قوربانی بوونی ئه‌و ژنانه‌ی كه حاڵی حازر زۆریان به ده‌ست داعشه‌وه چه‌شتووه وهه‌روه‌ها سووته‌مه‌نی كردنه به ئاگری ئه‌و ئه‌دایه‌ی داعش كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانه‌كانی دوژمنی عه‌ره‌بی عێراقین نه‌ك هاوڕێان.