(هه‌ولێر): هیومان ڕایتس ۆوچ له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ووتی، به‌رپرسانی كورد له دوایین هه‌ڵمه‌تیان و له پاش هێرشه‌كه‌ی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦ی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوسراو به (داعش) بۆ سه‌ر شاری کەرکوک ، هه‌ستاون به ده‌ركردنی دانیشتوانی عه‌ره‌بی شاری کەرکوک و ئهوعهرهبانهی ئاواره‌ی شاره‌كه بوون.
هیومان ڕایتس ۆوچ ئاگادار نیه له‌وه‌ی كه كورده‌كانی ئه‌و شاره به‌ر هه‌مان هه‌ڵمه‌ت كه‌وتبن. له‌به‌رئه‌وه‌ی وا ده‌رده‌كه‌وێ ته‌نها عه‌ره‌به‌كان كرابنه ئامانجی ده‌ركردنی زۆره‌ملێ و وێرانكاریهكان و به‌رپرسان هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ركردنی ئهوعهرهبانه نه‌داوه، ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تی جیاكاریكردن بێت له دژی عه‌ره‌به‌كان.
لاما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، ''له‌كاتێكدا هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن له‌پێناو به‌رگریكردن له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له داعش، ده‌بێت دڵنیابن له‌وه‌ی كه ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كانی خۆیان نه‌بێته مایه‌ی دروستكردنی مه‌ترسی بۆسه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و پێشێلكردنی مافه‌كانیان. ده‌ركردنی زۆره‌ملێی خێزانه‌كان له ماڵه‌كانیان و ناردنیان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ووڵات كه له‌ژێر مه‌ترسیدان پێشێلكاری تووندی مافهكانیانهو هیچ خزمه‌تێك به به‌هێزكردنی یه‌كێتی سیاسی له عێراق ناكات.''
له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵیان ڕاگه‌یاند كه دووه‌م گه‌وره شاری عێراقه‌و له حوزه‌یرانی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و هێزانه گه‌مارۆی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌یان داوه كه به‌دووری ١٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ و داعش له حوزه‌یرانی ٢٠١٤ ئه‌و شاره‌شی كۆنترۆڵكرد. له کاردانەوەی ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه، داعش له ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ستا به ئه‌نجامدانی هێرشێك بۆسه‌ر چه‌ند بیناو بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاری کەرکوک كه به‌دووری ١٥٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ و له ئه‌نجامدا ١٠٠ كه‌س له هێزه ئه‌منیه‌كان و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره بوونه قوربانی. نزیكه‌ی ٢٤ كاتژمێری خایاند بۆ كۆنترۆڵكردنی بارودۆخه‌كه له‌لایه‌ن هێزه كوردیه‌كانه‌وه.
له به‌یانی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆمسیۆنی ئه‌منی پارێزگای کەرکوک هه‌ستا به ده‌ركردنی فه‌رمانێك بۆ هه‌موو ئاواره‌كانی ناو شاری کەرکوک و ئاواره‌ی نیشته‌جێی ناو كامپه‌كان به چۆڵكردنی شوێنه‌كانیان تا كاتژمێر ٨ی به‌یانی ڕۆژی داهاتوو. له‌و فه‌رمانه‌دا كه له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوكرابویه‌وه هاتبوو ده‌بێت هه‌موو ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌ناو کەرکوکدا ماونه‌ته‌وه بڕۆنه ناو یه‌كێك له كامپی ئاواره‌كان. له به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتبوو، هه‌ركه‌سێك پاپه‌ندی ئه‌و بڕیاره نه‌بێت به زۆره‌ملێ له شوێنه‌كه‌ی ده‌رده‌كرێ وماڵه‌كانیان كه زۆرێكیان به قورڕو خشت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی دروستكراون ده‌ڕوخێنرێت. هه‌رچه‌نده، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ئه‌و فه‌رمانه له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت لابرا، به‌ڵام ده‌رده‌كه‌وێ به‌رپرسان به‌رده‌وام بوون له جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌یان.
چالاكه‌وانانی مافی مرۆڤ له کەرکوک بههیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، له ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌م به‌زۆره‌ملێ نزیكه‌ی ٢٥ خێزان ده‌ركران و لانی كه‌م ٧٥ خێزانی تریش له ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م كه زۆرێكیان له گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یرانی باشوری کەرکوک نیشته‌جێ بووبون. ئه‌و چالاكهوانانه ووتیشیان، ههرلهماوهی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا لانی كه‌م له ١٠٠ ماڵیان ڕوخاند. دوو كه‌س كه شایه‌تحاڵی وێرانكاریهكان بوون هه‌مان شتیان به هیومان ڕایتس ۆوچ ووت.
له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م، چوارعهرهبی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یران له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی كورد به بلدۆزه‌رێك و سێ حه‌فاره‌وه له كاتژمێر ٩ی سه‌رله‌به‌یانی گه‌یشتنه گهڕهكهكهو هه‌رئه‌و به‌یانیه سێ له‌و ماڵانه‌یان ڕوخاند. یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه ته‌مه‌نی ٥٦ ساڵ بوو ووتی له به‌غدا له‌دایك بووه‌و نزیكه‌ی ٤٠ ساڵه له کەرکوک ده‌ژی. یه‌كێكی تریان كه ته‌مه‌نی ٥٣ ساڵ بوو ووتی نزیكه‌ی ٢٠ ساڵه له کەرکوک ده‌ژی وخه‌ڵكی قه‌ره‌ته‌په‌یه كه به‌دووری ١٤ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری کەرکوک. هه‌ردووكیان ووتیشیان، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێشتر بینیان چۆن ئه‌و ماڵانه ڕوخێنران ئه‌وانیش چاوه‌ڕوانی هه‌مان چاره‌نوس بوون، به‌ڵام هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه پێندراوه.
دانیشتویهكی تری عه‌ره‌بی ئه‌و شاره ووتی، گوێی لێبووه كه هێزه ئه‌منیه‌كان فه‌رمانیان به پێنج خێزانی ئاواره‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كردوه کەرکوک جێبهێڵن، به‌ڵام نه‌یزانی به‌ره‌وكوێ ڕۆیشتون له‌پاش ڕوخانی ماڵه‌كانیان.
هیومان ڕایتس ۆوچ پێداچونه‌وه‌ی به سێ گرته‌ی ڤیدیۆیدا كرد كه دانیشتویهكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه له ٢٥ تشرینی یه‌كه‌م گرتبوونی، له‌م گرته ڤیدیۆییانه‌دا ده‌یان ماڵی تهختكراو ده‌بینرێت. هیومان ڕایتس ۆوچ له هیچ ڕوداوێكی بریندار بوون مردن ئاگادار نیه له ئه‌نجامی ئه‌م وێرانكاریانه. ئه‌و گه‌ڕه‌كه نزیكه‌ی ٢٥ كیلۆمه‌تر له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئێستای گرتنه‌وه‌ی موسڵ و حه‌ویجه دووره. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می داعش بۆسه‌ر کەرکوک ئه‌و گه‌ڕه‌كه هیچ زیانێكی لێناكه‌وێت. دانیشتوانی کەرکوک و توێژه‌رانی هیومان رایتس ۆوچ كه پێشتر‌و ئه‌م ساڵ سه‌ردانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان كردبوو ووتیان، هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا نه‌بووه‌و زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاوولاتیانی مه‌ده‌نیه.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی وئاشكرا باسیان له هیچ هۆكارو بیانویه‌كی سه‌ربازی نه‌كردووه له پشت وێرانكاریه‌كانی گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یران. هه‌رچه‌نده، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن وێرانكردنی ئه‌و ماڵانه بۆ لابردنی خانووی نایاسایی و بێ مۆڵه‌ت بووه، ئه‌وه‌نده‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ ئاگاداره زیان لێكه‌وتوان ته‌نها عه‌ره‌ب بوون وهیچ هه‌نگاوێكی له‌وجۆره له ناوچه كوردنشینه‌كانی کەرکوک نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر سه‌ره‌ڕایی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له خانوو بینای بێ مۆڵه‌ت له‌م ناوچانه‌ش. شێخێكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، نزیكه‌ی سێ یه‌كی خانووه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه بێ مۆڵه‌ت و به نایاسایین.
له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م، كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنه تووندانه‌ی به‌رپرسانی کەرکوک له‌دژی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و شاره گرتویانه‌ته‌به‌ر.
لیوا شێرزاد معروف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئه‌منی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاری کەرکوک ڕه‌تیان كرده‌وه هیچ ده‌ركردنێكی زۆره‌ملێ ڕویدابێت. به‌ڵام ڕاكان سه‌عید الجبوری، جێگری پارێزگاری کەرکوک به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، سه‌ردانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كردوه‌و به‌سه‌دان خانووی ڕوخاوی بینیوه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
پێویستە به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌جێ كۆتای به ده‌ركردنی زۆره‌ملێ و وێرانكردنی خانوبه‌ره بهێنن كه پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، ڕێگه به خێزانه‌كان بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێنه‌كانیان و قه‌ره‌بویان بكه‌نه‌وه و هه‌ستن به دابینكردنی به‌دیل و شوێنی نیشته‌جێ بوون بۆ قوربانیانی ئه‌و ده‌ركردنه زۆره‌ملێیانه. ده‌بێت بنه‌مایه‌كی یاسایی ڕونیان هه‌بێت بۆ وێرانكردنی ماڵ و موڵكی هاوڵاتیان و دڵنیایی بده‌ن له‌وه‌ی ئه‌و وێرانكاریانه هۆكاری شه‌رعیان له‌پشته‌وه‌یه و كاتێك ئه‌نجام بدرێن كه هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تر نه‌بێت، فه‌رق و جیاكاری تێدا نه‌بێت و یاساییانه بێت. ئه‌وانه‌ی زیانیان لێكه‌وتوه هه‌لی به‌رگریان له‌دژی ئه‌و بڕیارانه پێ بدرێ.
لاما فه‌قیه ووتی، ''پێدانی ته‌نها یه‌ك ڕۆژ مۆڵه‌ت به‌رله ده‌ركردنی خێزانه عه‌ره‌به‌كان و ته‌ختكردنی ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا شێوازێكی زۆر هه‌ڵه‌یه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه ئه‌منیه‌ی داعش بۆ سه‌ر شاره‌كه دروستیكردووه.''
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ده‌ركردنی زۆره‌ملێ له ڕابردوودا، تكایه ته‌ماشای خوره‌وه بكه.
ده‌ركردنی نوێ له کەرکوک
له‌نێو ئه‌و سه‌دان خێزانه‌ی كه ماڵه‌كانیان له‌ده‌ستداوه ئه‌و عه‌ره‌به ئاوارانه‌ن كه له‌ناوچه‌كانی تری عێراقه‌وه له ترسی شه‌ڕه‌كانی داعش هاتونه‌ته کەرکوک و هه‌روه‌ها ئهوعهرهبانهن كه ماوه‌یه‌كی دورودرێژه نیشته‌جێی کەرکوکن. به‌پێی ووته‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه بۆهیومان ڕایتس ۆوچ، ته‌واوی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بن و هیچ دانیشتویهكی كوردی تێدا نیه. هیومان ڕایتس ۆوچ ئاگادار نیه له هه‌مان ڕوداوی وێرانكردنی ماڵی هیچ كوردێكی نیشته‌جێی کەرکوک له‌پاش هێرشه‌كه‌ی داعش.
سێ عه‌ره‌بی دانیشتوی کەرکوک به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، له ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م گوێیان لێبووه پیكابێكی ئاسایش له‌ڕێگه‌ی مكهبهرهوه ڕایگه‌یاندوه له ڕۆژی داهاتودا ئه‌و ماڵانه ده‌ڕوخێنرێن. ''سامر'' ووتی كه ڕۆژێك پێشتر وێرانكردنی چه‌ند ماڵێكی بینیووه:
"زانیم به‌زوویی سه‌ره‌ی ئێمه‌ش دێت بۆیه كه‌لوپه‌له‌كانمان پێچایه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه داماننان. ڕۆژی داهاتوو له كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی هاتنه ماڵه‌كه‌مان كاتێك له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕوانیمان ده‌كرد. ئه‌وانه‌ی هاتن ئاڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئۆتۆمبێل و بلدۆزه‌رو حهفارهكانیانهوه بوو."
ئه‌و ووتی، كاتێك هێزه ئه‌منیه‌كان بینیان شوێنی له‌دایك بوونه‌كه‌ی کەرکوکه ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌یدا نه‌گرت، به‌ڵام پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه ده‌بێت شوێنه‌كه جۆڵبكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڕونبكهنهوهو پێی بڵێن بۆ كوێ بڕوات. حاڵی حازر له کەرکوکه و ده‌یه‌وێت له گه‌ڕه‌كێكی تر خانووی كرێ بدۆزێته‌وه.
''سه‌میر'' ووتی كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ١٠ خێزانی دراوسێی كردووه كه له حه‌ویجه‌وه هاڵهاتون پاش ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان له‌لایه‌ن داعش له‌ساڵی ٢٠١٤ كۆنترۆڵكراوه. هێزه‌كانی ئاسایش ماڵه‌كانی ئه‌وانیشیان ڕوخاندو پێیان ووتون بچنه ناو كامپه نوێیه‌كانی داقوق كه به‌دووری ٣٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری کەرکوک. ئه‌و خێزانانه له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به سهمیریان ووت كه چونه‌ته ناو ئه‌و كامپانهوئێستا له‌وێ نیشته‌جێن.
دانیشتویهكی تری کەرکوک ووتی كه گوێیلێبووه هێزه ئه‌منیه‌كان فه‌رمانیان به خێزانه‌كانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه كه له‌ناو پێنج ماڵدا ژیاوون كردووه شوێنه‌كه جێبهڵن، به‌ڵام نه‌یانزانی به‌ره‌و كوێ ڕۆیشتون له‌پاش ڕوخانی ماڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منیه‌كان فه‌رمانیان به ئه‌ویش و خێزانه‌كه‌ی كردووه شوێنه‌كه جێبهێڵن و ماڵه‌كه‌یان ڕوخاندووه.
ئه‌و چوار پیاوه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرا ووتیان هیچ به‌دیلێكیان له شوێنی نیشته‌جێ بوون و قه‌ره‌بوكردنه‌وه بۆ دابین نه‌كراوه. سیان له‌و كه‌سانه ووتیان، ئێستا به‌دوای شوێنی نیشته‌جێ بوون ده‌گه‌ڕێن له‌ناو كركوك. كه‌سی چواره‌م كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه دانیشتبوو له‌كاتی قسه كردن بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی نازانێ ڕوو له‌كوێ بكات.
ئاواره‌بوونی عه‌ره‌به‌كانی کەرکوک بۆماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن
هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ده‌ركردنی زۆره‌ملێ له‌ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری کەرکوکی ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شتێكی نوێ نیه و هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی ده‌ركردنی له‌و جۆره له‌ناوچه كوردیه‌كان به‌دی نه‌كردووه.
له‌دوای ساڵی ٢٠١٥وه، هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری كردووه له‌سه‌ر وێرانكردن و ده‌ركردنی زۆره‌ملێی عه‌ره‌به‌كانی دانیشتووی کەرکوک و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری و خێزانه ئاواره‌كانی ناو كامپی له‌یلان كه به‌دوری ٢٥ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کەرکوک. به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین هۆكارو بیانویان هێناوه‌ته‌وه بۆ ده‌ركردنی زۆره‌ملێی و ئه‌و وێرانكاریانه، له‌وانه گوایه خاوه‌نی ئه‌و خانوانه داعش بوون یان له‌لایه‌ن داعش بۆمبڕێژكراون یان بێ مۆڵه‌ت بوون. له كه‌یسی كامپی له‌یلاندا، به‌رپرسان ووتیان كه ده‌بێت ئاواره‌كانی ناو كامپه‌كه بڕۆن تا شوێن بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی له ناوچه‌كانی تری ووڵاته‌وه دێن دابین بكرێت.
به‌ڵام، شێواز‌و حاڵه‌تی ئه‌و وێرانكاریانهو ده‌ركردنی دانیشتوانی ناوچه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامدانی ئه‌و وێرانكاریانهو ده‌ركردنی زۆره‌ملێی عه‌ره‌به‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌ستانه ئه‌نجام نه‌دراون كه حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌یان پێده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه، بۆ ده‌ركردنی نایاسایی عه‌ره‌به‌كانه له ناوچه جێناكۆكه‌كان و له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا سزادانی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی به‌هۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان به داعش یان گومانی هه‌بونی په‌یوه‌ندی به داعش .
له زۆرێك له حاڵه‌ته‌كاندا، خه‌ڵكه‌كه به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كه پێشتر ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه یان قه‌ره‌بوو نكراونهتهوه. له ژماره‌یه‌ك له كه‌یسی تردا، ئه‌و خه‌ڵكانه هیچ به‌دیلێكیان له شوێنی نیشته‌جێ بوون بۆ دابین نه‌كراوه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ووتیان زۆریان لێكراوه له‌شوێنی مه‌ترسیداردا نیشته‌جێ بن و ژیان گوزه‌ر بكه‌ن.
به‌پێی ووته‌ی كارمه‌ندانی مرۆیی، ته‌نها له مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٦ هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ستاوون به ده‌ركردنی زیاتر له ١٢ هه‌زار ئاواره‌ی ناو پارێزگای کەرکوک.
به‌پێی ووته‌ی یه‌ك كارمه‌ندی مرۆیی کەرکوک، پارێزگاری کەرکوکله ساڵی ٢٠٠٥ ڕایگه‌یاند ته‌نها دانیشتوانی کەرکوک مافی خاوه‌ندارێتی و كڕینی زه‌وی و زاریان هه‌یه‌و دانیشتوانی کەرکوکی به‌و كه‌سانه ناوزه‌ند كرد كه له ساڵی ١٩٧٥ ناونوس كراون. ئه‌و كارمه‌نده مرۆییه به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، له‌پاش ئه‌وه پارێزگار ئه‌و بڕیاره‌ی كرده بیانوو بۆ ڕوخانی ماڵه عه‌ره‌به‌كان و ووتی كه ئه‌و خانوانه نایاسایین و بێ مۆڵه‌ت دروستكراون له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك كه دانیشتووی كركوك نین.
یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر ده‌ركردنی زۆره‌ملێ و ڕوخانی خانوبه‌ره
یاساكانی جه‌نگ ده‌ركردنی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن، ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت هۆكاری سه‌ربازی له پشته‌وه بێت و به‌مه‌به‌ستی ئاسایشی ئه‌و كه‌سانه خۆیان بێت. لایه‌نی جه‌نگ ده‌توانێ فه‌رمان به هاووڵاتیان بكات له جێهێشتنی ناوچه‌كانیان ئه‌گه‌ر ژیانیان له مترسیدا بێت و هۆكارو زه‌روریه‌تی سه‌ربازی له پشته‌وه بێت هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه هه‌بێت یان هۆكاری سه‌ربازی هه‌بێت، ئه‌و لایه‌نه ده‌توانێ ڕێگری له هاووڵاتیان بكات له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵ و حاڵیان.
هیومان ڕایتس ۆوچ هیچ هۆكارێكی سه‌ربازی له‌پشت ده‌ركردنی زۆره‌ملێی هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یران به‌دینه‌كرد. هه‌روه‌ها به‌رپرسان هیچ بیانویه‌كیان نه‌هێنایه‌وه بۆ ڕوخانی ماڵه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌و ده‌ركردنی زۆره‌ملێی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه په‌یوه‌ندی به جه‌نگه‌وه هه‌بێت و ته‌نها ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد ئه‌و خانوانه نایاسایین و بێ مۆڵه‌ت بنیاتنراون.
زیاد له‌وه‌ش، له‌كاتێكدا به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نن كه وێرانكردنی ئه‌و خانوانه بۆ لابردنی بینای بێ مۆڵه‌ته، ئه‌و وێرانكاریانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان بانگه‌وازی بۆ كراوه‌و سه‌رپه‌رشتی كراون. ئه‌وه‌نده‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ ده‌زانێ هیچ وێرانكاریه‌كی هاوشێوه‌ی له‌و ناوچانه ئه‌نجام نه‌دراون كه كوردیان لێده‌ژی. دانیشتوویهكی كركوك كه چه‌ند كوردێك ده‌ناسێ خانووی بێ مۆڵه‌تیان دروستكردوه به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، ژماره‌یه‌ك خانووی ئه‌و ناوچانه‌ش بێ مۆڵه‌ت دروستكراون.
به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان یان یاساكانی (وانتن) وێرانكردنی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان هاووڵاتیان نایاسایی و قه‌ده‌غه‌یه ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه ئه‌و خانووه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كارهێنرابێت، وه‌ك جێگیر كردنی هێزی دوژمن تێیدا. به‌ڵام، ڕێگه‌دان به ڕوخانی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان ئه‌گه‌ر له داهاتوودا له‌لایه‌ن هێزی به‌رامبه‌ره‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كاربهێنرێت بۆ نموونه به‌كارهێنانی بۆ هێرش كردن ده‌بێت حه‌تمی بێت و هیچ ڕێگه‌چاره‌یه‌كی تر نه‌بێت و له‌كاتێكدا بێت كه ئه‌و زه‌ره‌روزیانه‌ی به هاووڵاتیان و ماڵ و موڵكیان ده‌كه‌وێت گوونجاو هاوتا بێت له‌گه‌ڵ ئامانجه سهربازیهكه. وێرانكردنی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان ته‌نها له‌پێناو سزادانی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌كراوه.
به‌پێی یاساكانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌بێت له حاڵه‌تی وێرانكاری له‌و جۆره هاووڵاتیان پێشتر‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رله ئه‌نجامدانی وێرانكاریهكان ئاگادار بكرێنه‌وه‌و ڕاوێژیان پێبكرێت و پاشان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
پێویستە ده‌ركردنی زۆره‌ملێ به‌پێی یاسا ئه‌نجام بدرێت و هۆكاری شه‌رعی له‌پشته‌وه بێت و به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو ئه‌نجام بدرێت و جیاكاری تێدا نه‌كرێت. ده‌بێت ده‌ركردنی زۆره‌ملێ خه‌ڵكانی هه‌ژارو لێقه‌وما نه‌كاته ئامانج و نه‌بێته هۆی پێشێلكاری مافه‌كانی تریان وه‌ك مافی نیشته‌جێ بوون.
پێویستە به‌رپرسان هه‌لی به‌رگریكردن و پێداچوونه‌وه به بڕیاره‌كه‌دا بده‌نه هاووڵاتیان به‌رله جێبه‌جێ كردنی و ئه‌وانه‌ی زیانیان لێكهتووه قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه به‌ر له‌كه‌وتنی هه‌ر زیانێك به ماڵ و موڵكیان ئه‌گه‌ر ده‌ركردنه‌كان به نایاسایی ئه‌نجام درابن. ده‌ركردنی زۆره‌ملێ و ڕوخانی ماڵ و خانووبه‌ره وه‌ك هه‌نگاوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا قه‌ده‌غه كراوه.
ده‌ركردنی زۆره‌ملێ له ڕابردوودا
گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یرانی کەرکوک له ٢٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٦
له ٢٢ی ئه‌یلول، كارمه‌ندانی مرۆیی ڕایانگه‌یاند كه به‌رپرسانی کەرکوک هه‌ستاوون به ده‌ركردنی زۆره‌ملێی ٦٤ خێزانی عه‌ره‌ب له گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یران و زۆریان لێكردوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانیان له البوهانههن له دیاله. هێزه ئه‌منیه‌كان به خێزانه‌كانیان وتوه كه ده‌ركردنیان و ڕوخانی ماڵه‌كانیان له‌به‌ره‌وه بووه ئه‌و خانوانه به‌بێ مۆڵه‌ت دروستكراون. به‌ڵام سێ له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ركرابون به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، له‌وباوه‌ڕدان ده‌ركردنیان به‌شێك بووه له هه‌ڵمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان له‌و ناوچانه. ووتیشیان، ڕوخانی ئه‌و ماڵانه ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌ره‌به‌كان هه‌بووه‌و بیستوویانه هێزه چه‌كداره‌كان له‌كاتی ڕوخانی ئه‌و ماڵانه قسه‌ی دوژمنكارانه‌یان كردووه.
ئه‌وان ووتیان كه ئه‌وان و خێزانه‌كانی تریش له گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یران نیشته‌جێ بوون پاش ئه‌وه‌ی له دیاله‌و له ده‌ست داعش هه‌ڵهاتوون.
کەریم ووتی كه كاتێك داعش هاته البوهانههین خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و کەرکوک هه‌ڵهاتن. له گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یران نیشته‌جێ بوون وه‌ك خێزانه ئاواره‌كانی تری دیاله‌و کەرکوک له‌سه‌ر زه‌وی حكومه‌ت خانوویه‌كی كاتی بچوكیان به خشت و قوڕ دروستكرد. کەریم ووتی له پاش گه‌یشتنیان و دروستكردنی ئه‌و شوێنه بۆ نیشته‌جێ بوونیان له گه‌ڕه‌كه‌كه، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی کەرکوک به‌رده‌وام ده‌هاتنه ناوچه‌كه‌و ماڵیان به حه‌فاره ده‌ڕوخاند. كاتێك پرسیار ده‌كات بۆچی ئه‌و خانوانه ده‌ڕوخێنرێن، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس پێی ده‌ڵێ له‌به‌ره‌وه‌ی بێ مۆڵه‌ت دروستكراون. له ٢٢ی ئه‌یلول و كاتژمێر ٤ی پاش نیوه‌ڕۆ ژماره‌یه‌كی زیاتر له هێزه‌كانی ئاسایش ده‌گه‌نه شوێنه‌كه‌و بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێش وه‌خت داوای ناسنامه‌كانیان لێده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕوخانی ماڵه‌كانیان لێ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه جێنه‌هێڵن. هێزه ئه‌منیه‌كان بهخێزانهكانیان ڕانه‌گه‌یاندووه بچنه كوێ و ته‌نها پێیان وتون کەرکوک جێبهێڵن.
ئه‌حمه‌د كه خه‌ڵكی گوندی البۆهانێنی دیاله‌یه ووتی، خێزانه‌كه‌ی له ئاسایش پاڕاونه‌ته‌وه كه مۆڵه‌تی چه‌ند ڕۆژێكیان پێ بده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان، به‌ڵام ئاسایش ئه‌و داوایه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه. ئه‌حمه‌د ووتی له‌كاتێكدا شوێنه‌كه‌یان جێده‌هێشت بینیان كه هێزه ئه‌منیه‌كان لانی كه‌م له ٣٠ ماڵی خێزانه‌كانی خه‌ڵكی البۆهانینیان ڕوخاند. هیچ كام له‌م خێزانانه قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه یان به‌دیلیان له شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ دیاری نه‌كراوه.
ئه‌و سێ پیاوه‌ی خه‌ڵكی البۆهانین ووتیان كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گونده‌كانیان له‌به‌ره‌وه‌ی هیچ شوێنێكی تریان نه‌بووه ڕوی لێبكه‌ن و هه‌روه‌ها داعش له مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ له‌ناوچه‌كه‌یان پاكراوه‌ته‌وه. ئه‌و سێ پیاوه ووتیشیان ئه‌و خێزانانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ البوهانین هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی سه‌ره‌تاییان نه‌بووه له خۆراك و داوده‌رمان و ئاوی خواردنه‌وه‌و شوێنی نیشته‌جێ بوون. ئه‌و كارمه‌نده مرۆییانه‌ی سه‌ردانی گونده‌كه‌یان كردووه ئه‌و قسانه‌یان پشت ڕاستكرده‌وه. كارمه‌نده مرۆییه‌كان ووتیان، زۆرێك له خێزانه‌كان له بینای بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌و خانوی ڕوخاودا نیشته‌جێ بوون له‌به‌ره‌وه‌ی له ئه‌نجامی شه‌ڕوپێكدادانه‌كان ژێرخانی ئابووری و بیناو خانوه‌كانی گونده‌كه وێران بوون و ژیانیان تێدا نه‌ماوه. هه‌ندێك له خێزانه‌كان به كارمه‌نده مرۆییه‌كانیان ووتوه هه‌ست ده‌كه‌ن ژیانیان له مه‌ترسیدا بێت به‌هۆی نه‌بوونی شوێنی نیشته‌جێ بوون.
كامپی له‌یلانی شاری کەرکوک له ٢٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٦
كارمه‌ندانی مرۆیی له ٢٢ی ئه‌یلول ووتیان هێزه‌كانی ئاسایش به زۆره‌ملێ ١٢٢ خێزانی عه‌ره‌بیان له كامپی له‌یلانی کەرکوک ده‌ركردووه به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و دابینكردنی به‌دیلێك بۆ شوێنی نیشته‌جێ بوونیان. ئه‌و خێزانانه له نێوان ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٦ هاتوونه‌ته ناو كامپه‌كه له‌پاش جێهێشتنی ماڵ و حاڵیان له بێجی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كاتێك داعش هاتوه‌ته ناوچه‌كه.
شێخێكی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه ووتی: بڕیاره‌كه له حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه بووه له‌به‌ره‌وه‌ی شاره‌كانیان ئازادكراوهو هه‌روه‌ها حكومه‌ت توانای دابینكردنی شوێنی بۆ ئه‌و هه‌موو ئاواره‌یه نیه له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زیاتری ئاواره‌ی ناوچه‌ی حه‌ویجه ده‌گه‌نه ناوچه‌كه. حكومه‌ت ئه‌و كامپانه‌ی بۆ ئاواره‌كانی موسڵ و حه‌ویجه ئاماده‌كردووه.
محمه‌د له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بێجی جێ ده‌هێڵن به‌هۆی چڕی هێرشه ئاسمانیه‌كان بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش له‌و ناوچه‌یه. ئه‌و خێزانه له‌گه‌ڵ هاوڕێ و خزم و كه‌سوكاریان له الشرقات نیشته‌جێ ده‌بن كه به‌دووری ١٤٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری کەرکوک و له‌و كاته‌دا ئه‌م شوێنه‌ش له ژێر كۆنترۆڵی داعش ده‌بێت. له مانگی حوزه‌یران بڕیارده‌دات له‌گه‌ڵ كچه ته‌مه‌ن ٢ ساڵهكهیی و كوڕه ١٠ ساڵهكهیی و ژنه‌كه‌ی ناوچه‌كه جێبهێڵن. له‌و گه‌شته‌دا ژنه‌كه‌یی و هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و محمه‌د به‌ته‌نها ده‌گاته كامپی له‌یلان. له ٢٢ی ئه‌یلول له كاتژمێر ٩.٣٠ ده‌قیقه‌ی سه‌رله‌به‌یانی، ئاسایشی كامپه‌كه دێن بۆ ئه‌و خێمه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ براكه‌ی تێیدا نیشته‌جێ بووه‌و پیان ده‌ڵێن كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه‌و كامپه‌كه جێبهێڵن. فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و كامپه‌كه جێده‌هێڵن:
"ئه‌و ڕۆژه ژماره‌یه‌ك خێزانی تریان له كامپه‌كه ده‌ركرد، نازانم ژماره‌یان چه‌ند بوو، به‌ڵام هه‌موومانیان خسته ناو ١٠ پاسه‌وه. ڕێگه‌یان نه‌دا به سێ ژنی دراوسێم كه ده‌موچاویان بشۆن و كه‌لوپه‌له‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه. بردیانینه خاڵی پشكنینی داقوق و له‌وێوه خۆمان تهكسیمان گرت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانمان."
محمه‌دو براكه‌یی و خێزانه‌كه‌ی ده‌ڕۆنه شاری تكریتی نزیك بێجی، به‌شێكی زۆری ئه‌م شاره‌ش به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ داعش وێران بووه. ئه‌و كارمه‌نده مرۆییانه‌ی كه شایه‌تحاڵی ده‌ركردنه‌كان بوون ووتیان، هێزه‌كانی ئاسایش تووندوتیژی جه‌سته‌ییان له دژی ژنان و منداڵان و پیاوان ئه‌نجامداوه له‌كاتی چوونه ناو پاسه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای کەرکوک. به پێی ووته‌ی ئه‌و كارمه‌نده مرۆییانه‌ی كه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، ئه‌و خێزانانه له ناو بیناو دووكانی وێرانه‌ی گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی تكریت نیشته‌جێ بوون و ناسنامه‌كانیان دیار نیه‌و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی سه‌ره‌تاییان نیه. محمه‌د ووتی:
له كامپه‌كه له‌لایه‌ن چه‌ند ڕێكخراوه‌كه‌وه هاوكاری ده‌كراین. ئێستا له‌ناو بینایه‌كدا ده‌ژیم ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی تێدا نیه. له ئێستادا ناترسم، به‌ڵام بۆ هه‌رشوێنێك بچیت له‌م ووڵاته هه‌ست به‌سه‌لامه‌تی ناكه‌یت. چۆن هه‌ست به‌سه‌لامه‌تی بكه‌م، له خانویه‌كدا ده‌خه‌وم كه ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی تێدا نیه. هه‌موو شه‌وێك چاو‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌م شتێكم به‌سه‌ربێت.
به‌پێی پره‌نسیپ و ڕێنمایی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خه‌ڵكانی ئاواره، حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پرسیارێتی سه‌ر شانیانه ژینگه‌یه‌ك بڕه‌خسێنن له ڕێگه‌دان به ئاواره‌كان له گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رماڵ و حاڵیان به وویستی خۆیان یان نیشته‌جێ بوون له به‌شێكی تری ووڵات به وویست و ئاره‌زوی خۆیان. ده‌بێت ئه‌و به‌رپرسانه هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بكه‌ن له یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون بۆیان. ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن له دڵنیابوون له به‌شداری پێكردنی ئه‌و ئاوارانه له پلان و ئاماده‌كاری گه‌ڕانه‌وه‌و نیشته‌جێ بون و شادبونهوهیان به‌یه‌كتر.