(هه‌ولێر): هیومان ڕایتس ۆوچ له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕایگەیاند، حه‌ڤده منداڵ كه به گوومانی تێوه‌گلانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (ناسراو به داعش) له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له مانگی ته‌مووزی ٢٠١٦وه ده‌ستگیركراون، ده‌ڵێن له ماوه‌ی بهندكردنیاندا هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌ت ئهشكهنجهیانداون یان مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كردوون. ئه‌م منداڵانه به‌شێكن له لایەنی كه‌م لە١٨٣ كوڕی مێرمنداڵ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به داعش بهندیكردوون، زۆرێكیان ئه‌گه‌ر نا هه‌موویان بێ پارێزه‌رن و تاوانبار نه‌كراون.
به گووته‌ی منداڵه‌كان كه ته‌مه‌نیان له نێوان یازده بۆ حه‌ڤده ساڵیدایه، ئاسایش كه هێزی ئه‌منی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه هه‌ستاوه به سووتاندیان به جگه‌ره یان وه‌ستانیان له‌سه‌ر یه‌ك قاچ و لێدانیان به بۆكزو شه‌ق و سۆنده‌و كێبڵ ولێدانی ته‌زوی كاره‌با. هیچ كام له منداڵه‌كان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌كراوه‌و زۆرێكیان له دوای ده‌ستگیركردنیان ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنیان به ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه پێنه‌دراوه كه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك بووه. بنه‌مای یاسای به‌ندكردنی ئه‌م منداڵانه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه لهخۆهو به هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ندكراون.
لهما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، ''نیگه‌رانیه شەرعیە ئەمنیەکان مۆڵه‌ت ناده‌نه هێزه ئه‌منیه‌كان له منداڵان بده‌ن و ته‌زوی كاره‌بایان له‌سه‌ر به‌كاربهێنن. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و منداڵانه‌ی له ده‌ست داعش هه‌ڵدێن قوربانین و پێویستان به یارمه‌تیه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕایی ئه‌مه ڕوبه‌ڕوی مامه‌ڵه‌ی خراپی زیاتر ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه.''
ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستێ به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ڵ له‌و تۆمهتانەی پەیوەستە بە ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵان و سزای هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منیانه بدات له‌پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن.
له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌م توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانیان له هه‌ولێر كرد‌و چاوپێكه‌وتنی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ ١٩ گومانلێكراوبە تێرۆریزم كرد، كه هه‌موویان كوڕ بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان یازده بۆ حه‌ڤده ساڵ بوو.هیومان ڕایتس ۆوچ داوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌م منداڵانه كردبوو لەسەربنەمای چاوپێكهوتنەکانی پێشووی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان وهەروەها هەندیك لەوچاوپێکەووتنانەش ئه‌و كه‌سانه بوون کە به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌لایه‌ن توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هێنرابوون بۆ چاوپێكهتن.هەروەها توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و حه‌ڤده منداڵه به‌ندكراوه‌و خزم و كاس و كاری شه‌ش له منداڵه‌كان و ستافی سه‌نته‌ره‌كه‌و شاره‌زایانی بێلایه‌ن له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادوه‌ری و یاسایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا. هیومان ڕایتس ۆوچ ناوی منداڵه‌كانی گۆڕیوه‌و چه‌ند ورده‌كاریه‌كی چاوپێكه‌وتنه‌كانی سڕیوه‌ته‌وه له‌پێناو پارێزگاریكردنی منداڵه‌كان له ئه‌گه‌ری هه‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك.
جگه له یه‌ك منداڵی كورد،هەموو ئەو منداڵانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرابووعهرهبی سوونه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی پارێزگای نهینهواو سه‌ڵاحه‌دین و كەركوك بوون كه تا كۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٦ له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا مابوونه‌وه یان له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا بوون. هه‌موو منداڵه‌كان ووتیان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش یان پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له نێوان مانگی ته‌مووزو تشرینی دووه‌م ده‌ستگیركراون، زۆرێكیان له كامپی ئاواره‌كانی دێبه‌گه دەستگیر کرابوون کە دەکەوێتە ٤٠ كیلۆمهترلە باشووری شاری هه‌ولێر. هه‌موویان بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ یان هه‌فته له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌و له‌چه‌ندین شوێنی جیاواز ده‌ستبه‌سه‌ربوون به‌رله گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌نته‌ری چاكسازی هه‌ولێر كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌برێ.
ئه‌و حه‌ڤده كوڕه‌ی كه باسیان له مامه‌ڵه‌ی خراپ كرد، ووتیان زۆرکات مامه‌ڵه خراپه‌كان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئاسایش له‌گه‌ڵیان ڕوویداوه، به‌رله گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌نته‌ری چاكسازی له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، یان كاتێك ئه‌ندامانی ئاسایش دووباره لهسهنتهرهكهوه بانگهێشتیان كردونه‌ته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر. نۆ له منداڵه‌كان ووتیان ته‌زووی كاره‌بایان لێدراوه. یه‌كێك له منداڵه‌كان كه ته‌مه‌نی زۆر كه‌م بوو ووتی، ''ههستیكردوه چاوه‌كانی دێنه ده‌ره‌وه'' كاتێك لێكۆڵه‌رێك به ''ئامێرێكی كاره‌بایی'' ئهشكهنجهیداوه.
ته‌مه‌ن چوارده ساڵێك ووتی، ئه‌فسه‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی (كه ناسراوه به ئاسایشی گشتی) هه‌ستاوه به هێنانه خواره‌وه‌ی پانتۆڵهكهیی و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست درێژی سێكسی كردۆته‌سه‌ر ئه‌گه‌ر دان به بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش نه‌نێ. پێنج له منداڵه‌كان كه هێشتا نیشانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان پێوه‌دیاربوو كاتێك توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردن گووتیان، به هۆی جگه‌ره‌و لێدانی ته‌زووی كاره‌باوه بووه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا.
دوو منداڵ به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، بیریان له خۆكوشتن كردۆته‌وه‌و بیستویانه کە منداڵی به‌ندكراوی تر باسیان له هه‌مان شت كردووه. هه‌ندێكیان ترس و نیگه‌رانیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی ئاسایش بگه‌ڕێنه‌وه سه‌نته‌ره‌كه‌و بیانبه‌ن.
نزیكه‌ی هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی كه باسیان له تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئاسایشه‌وه كرد ووتیان، له كۆتایدا په‌نجه مۆری نووسراوی دانپێنانیان كردووه له پێناو كۆتای هێنان به ئه‌شكه‌نجه‌دانیان. هه‌ندێكیان ووتیان كه به ئازادی خۆیان دانیان به‌وه ناوه كه كاریان له‌گه‌ڵ داعش كردووه یان ڕاهێنانی ئاینی و مه‌شقی چه‌كیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێكراوه، به‌ڵام ووتیان كه لێكۆڵه‌ره‌كان به‌رده‌وام بوون له فشارخستنه‌سه‌ریان بۆ دانپێنانی هه‌ڵه له‌سه‌ر تێوه‌گلانی گه‌وره‌تر، وه‌ك به‌شداریكردن له شه‌ڕو كوشتنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. هیچ كام له منداڵه‌كان ناوه‌ڕۆكی نووسراوی دانپێنانهكانیان نه‌زانیوه كه په‌نجه مۆریان كردووه، له‌به‌ره‌وه‌ی هه‌ندێكیان نه‌خوێنده‌وار بوون یان چاویان به‌ستراوه‌و هه‌ندێكی تریان ووتیان كه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بیخوێننه‌وه یان نه‌یانتوانیوه بیخوێننه‌وه له‌به‌ره‌وه‌ی نوسراوه‌كه به زمانی كوردی بووه.
هیچ كام له‌و منداڵانه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن نه‌یانگووت پارێزه‌ریان بۆ دابینكراوه، یان ڕێگه به دایك و باوك یان چاودێرێكیان دراوه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان یان ده‌ركه‌وتنیان له‌به‌رده‌م به‌رپرسان كه به هزری ئه‌وان دادوه‌ر بوون ئاماده‌بن. نزیكه‌ی ته‌واوی منداڵه‌كان ووتیان، له ٢٤ كاتژمێری یه‌كه‌می ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه هیچ كه‌سێكیان نه‌دیوه كه به بۆچوونی ئه‌وان دادوه‌ر بووبێت، وه‌ك له یاسای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، به‌ڵام زۆرێكیان ووتیان له ڕۆژان یان هه‌فته‌كانی دواتر چوونه‌ته به‌رده‌م كه‌سێك كه به بڕوای ئه‌وان ڕه‌نگه دادوه‌ر بووبێ. هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا ووتیان، هیچ پشكنین و چاره‌سه‌رێكی پزیشكیان له به‌ندیخانه‌ی ئاسایش بۆ نه‌كراوه، ته‌نانه‌ت له‌دوای ئه‌و كاتانه‌ش كه به‌گووته‌ی ئه‌وان ئه‌شكه‌نجه‌دراون یان مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كراوه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا.
هیومان ڕایتس ۆوچ له ڕێكه‌وتی ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌م نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی كرد‌و تێیدا داوای كۆمێنتی له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تانه كرد. له وه‌ڵامێكدا له ڕێكه‌وتی ١٠ی كانوونی دووه‌م، دكتۆر دیندار زێباری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵسه‌نگاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هیومان ڕایتس ۆوچی نووسی و تێیدا ئاماژه‌ی به یاسا‌و پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه كرد كه حكومه‌ت ڕه‌چاویان ده‌كات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به هیچ تۆمه‌تێكی دیاریكراو نه‌كرد.
زێباری ووتی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان '' پاباندە بە به‌دواداچوونی ئەم واوتنانە'' به‌ڵام ووتیشی، ''هیچ كه‌یسێك وەکوداوای یاسایی پێشكه‌ش نهكراووە له دژی پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردن و مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌كاتی ده‌ستگیركردندا له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه له‌دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی.'' هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، به‌ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و ئاسته‌نگی زمان و نه‌بوونی هاریكاری یاسایی و ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، پێناچێ هیچ منداڵێكی سه‌نته‌ری چاكسازیه‌كه داوای فه‌رمی یاسایی له دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان پێشكه‌ش بكات.
هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ده‌بوایە به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی بدایە له‌وه‌ی هه‌موو منداڵێكی به‌ندكراو ڕاوێژكاری یاسایی بۆ دابین ده‌كرێ و ده‌رگای به‌ندیخانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌بێ دروستكردنی ئاسته‌نگ به ڕووی پشكنینەرانی حكومی و چاودێرانی بێلایه‌ن و پارێزه‌ران و كه‌س و كاری به‌ندكراوان ئاوه‌ڵا بكرابایە. ئه‌و منداڵانه‌ی له ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ژێر ده‌ستی ئاسایش به مه‌به‌ستی پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌بوایە له‌لایه‌ن پارێزه‌ر یان چاودێرێك یان چاودێرێكی بێلایه‌ن یاوه‌ری بکرابان.
هه‌روه‌ها دەبوایە به‌رپرسان دڵنیایی بده‌ن له‌وه‌ی كه ده‌بێت بنه‌مایی یاسایی ڕوون هه‌بێت بۆ به‌ندكردنی هه‌ر منداڵێك. ده‌بێت منداڵه‌كان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و نوێنه‌ره یاساییه‌كانیان له به‌رواری به‌سه‌رچوونی به‌ندكردنیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ببرێنه به‌رده‌م دادوه‌ر بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر به‌یاسایی بوونی به‌ندكردنیان.
په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی منداڵ كه له‌ساڵی ١٩٩٤ عێراق بووه لایه‌ن تێیدا ئاماژه به ژماره‌یه‌كی گرنگ له مافی ئه‌و منداڵانه ده‌كات كه تۆمه‌تبار كراون به ئه‌نجامدانی تاوان. له‌وانه ئه‌شكه‌نجه‌و مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌دژی منداڵان قه‌ده‌غه ده‌كات (مادده‌ی ٣٧(a))، به‌ندكردنی منداڵان ده‌بێت دوا ڕێگه‌چاره‌و بۆكورترین ماوه بێت (مادده‌ی ٣٧ (b))، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنیان به خێزانه‌كانیانه‌وه پێبدرێ له ڕێگه‌ی سه‌ردان و هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن (مادده‌ی ٣٧ (c)).
منداڵان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان بۆ به‌رگرییه‌كی گونجاو ئاماده بكه‌ن له ڕێگه‌ی دابینكردنی ''هاریكاری یاسایی یان شێوازی گونجاوی تر'' بۆیان (ماددی ٤٠ (٢)(b)(ii)، مافی '' یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان به‌بێ دواكه‌وتن له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی به‌تواناو بێلایه‌ن یان لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری له پرۆسه‌یه‌كی دادگایی عادیلانه‌دا به‌پێی یاسا‌و دابینكردنی هاریكاری یاسایی و شێوازی گونجاوی تر'' بۆیان، وه‌ك ئاماده‌بوونی دایك و باوكی منداڵه‌كه یان چاودێرێكی شه‌رعی (مادده‌ی ٤٠ (٢)(b)(iii))، هه‌روه‌ها مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ''ناچارنه‌كرێن بۆ شاهێدی دان یان دانپێنان به تاواندا'' (مادده‌ی ٤٠(٢)(b)(iv)). ده‌رده‌كه‌وێ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشلكاری هه‌موو ئه‌م بڕگانه‌یان كردبێ له زۆرێك له كه‌یسی منداڵانی گومان‌لێكراو به تێرۆریزم كه قسه‌یان بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ كردووه. په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دژی ئه‌شكه‌نجه كه له ساڵی ٢٠١١ عێراق بووه ئه‌ندام تێیدا، ووڵاتانی ئه‌ندام ناچار ده‌كات لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و سزای به‌رپرسیارانی ئه‌شكه‌نجه‌دان بده‌ن (مادده‌ی ٧) له‌گه‌ڵ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان (مادده‌ی ١٤).
فه‌قیه ووتی، ''ده‌بێت به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی بده‌ن له له‌ش ساغی و باشی ڕه‌وشی ئه‌و منداڵانه‌ی له دوای ژیان له‌ژێر ده‌ستی داعش ده‌ستگیركراون و مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌ن. مامه‌ڵه‌ی دڕندانه له‌گه‌ڵ منداڵان له‌پێناو به‌رهه‌مهێنانی دانپێنانی هه‌ڵه ڕه‌نگه ببێته هۆی ئازاری درێژخایه‌ن له ژیانیانداو كاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه ئه‌خلاقیه‌ی داعش له دوژمنه‌كانی جیاده‌كاته‌وه.''
ده‌ستگیركردن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
تا ٢٧ی كانوونی یه‌كه‌م، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ١٨٣ مێردمنداڵی به‌ندكراوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به داعش له دوو زیندانی مێردمنداڵان لابووه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ردوو به‌ندیخانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت. له‌و ژماره‌یه ١٥٨ منداڵیان له سه‌نته‌ری چاكسازی هه‌ولێر بوون كه هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی كردوون و منداڵه‌كانی تر له دهۆكن. ئه‌و به‌رپرسه ووتیشی، ١٠ منداڵی تر كه له دوو سه‌نته‌ره‌كه بوون له‌لایه‌ن دادگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تۆمه‌تی كه‌یسی په‌یوه‌ندیدار به داعش له ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ تاوانبارا كران. هه‌موو منداڵه ده‌ستگیركراوه‌كان و تاوانباركراوه‌كان به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به داعش كوڕ بوون.
هه‌موو ئه‌و نۆزده منداڵه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن ووتیان له ناوچه‌كانی پارێزگای نهینهواو سه‌ڵاحه‌دین و كركوك هه‌ڵهاتوون كه هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا ماونه‌ته‌وه یان له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا بوون هه‌تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٦. پاشان پێشمه‌رگه منداڵه‌كانی گواستۆته‌وه بۆ كامپی ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ندێك له منداڵه‌كان گه‌شته‌كه‌یان به ''مه‌ترسیدار'' ناوزه‌ندكرد. كه‌ریمی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ووتی: ''من و براكه‌م له‌گه‌ڵ نۆ خێزانی تر پەڕینهوه بۆ [ناوچه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان] له [شوێنێك نزیك له گەیاره]. شاره‌زای ڕێگاكه نه‌بووین و پێم ده‌گووتن هێواش بڕۆن. پیاوێك كه خه‌ڵكی حه‌ویجه بوو پێی به ئهڵغامێكدا ناو پارچه پارچه بوو. ئه‌و پیاوه‌و منداڵه‌كه‌ی مردن و ژنه‌كه‌ی وكه‌س و كاره‌كه‌ی بریندار بوون. شه‌ش حه‌وت بریندار هه‌بوون.
پاش گه‌یشتنیان ئاسایش زۆرینه‌ی منداڵه‌كان ده‌ستگیر ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانهكهنیان ده‌بن له كامپه‌كانی دێبه‌گه یان حه‌سه‌ن شام له باشوور و ڕۆژئاوای هه‌ولێر.
هه‌رچه‌نده، زۆرێك له‌م منداڵانه بوونی هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كیان به داعشه‌وه ڕه‌ت كرده‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌میان دانیان به‌وه‌دانا كه په‌یوه‌ندیان به گرووپه‌كه‌وه كردووه و وەک هەمیشە وه‌ك چێشت لێنه‌ر یان پاسه‌وان له بازگه‌كان کاریانکردوە. هه‌ندێكیان ووتیان، بۆ په‌یداكردنی پاره‌و بژێوی خێزانه‌كانیان چوونه‌ته ناو گرووپه‌كه. هه‌ندێكی تریان ووتیان، داعش فشاری کردونەتەسەر بۆ به‌شداریكردن له خوێندنی وانه‌ی قورئان و مه‌شقی چه‌ك.
مه‌حمودی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ووتی، له ساڵی ٢٠١٤ باوكی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كات و دواتر له هێرشی ئاسمانی‌دا ده‌كوژرێ. ئه‌و ووتی، پاش پانزه ڕۆژ له مه‌رگی باوكی و له مانگی ئابی ٢٠١٥، ئه‌ندامانی داعش دێنه ماڵه‌كه‌ی له باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و زۆری لێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان بڕوات بۆ ''تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی'' مه‌رگی باوكی. ووتی، بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك له بازگه‌كانی داعش كاری كردووه‌و پاشان هه‌ڵهاتووه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناو خێزانه‌كه‌ی. مه‌حمود ووتیشی، كاتێك گه‌یشتۆته سه‌نته‌ری پێشوازیكردنی كامپی ئاواره‌كان دانی ناوه به‌وه‌ی كه كاری له‌گه‌ڵ داعش كردووه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیریان كردووه.
ماهیری ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ووتی، له مانگی شوباتی ٢٠١٦ دوو ئه‌ندامی داعش به زه‌بری چه‌ك بردویانه و زۆریان لێكردووه به‌شداری لە مه‌شقێكی ٤٠ ڕۆژه‌ی داعش له موسڵ بكات. ''هه‌ندێك وانه‌ی قورئانمان هه‌بوو،'' ئه‌و ووتی، ''پاشان بردینیان بۆ موسڵ بۆ مه‌شقی سه‌ربازی. فێری ته‌قه‌كردن و نیشانه گرتن و كردنه‌وه‌ی پارچه‌ی چه‌ك بووین.'' ماهیر ووتی پاش ٤٠ ڕۆژه‌كه هه‌ڵدێ و ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه‌و له مانگی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵدێ بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه بردویانن بۆ كامپێكی ئاواره‌كان و له‌وێ ئاسایش ده‌ستگیریان كردووه.
هه‌ندێك منداڵی تر ووتیان كه له‌و بڕوایه‌دان خه‌ڵكی گووندهكانیان تۆمه‌تی هه‌ڵه‌یان داونه‌ته پاڵ له بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه به‌هۆی ناوكۆكی خێزانیه‌وه. دایكێك له كامپی ئاواره‌كان ووتی، له‌و بڕوایه‌دایه كه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هاوینی ٢٠١٦ كوڕه شانزه ساڵه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه پاش ئه‌وه‌ی دراوسێیه‌كی پێشوویان كه ئه‌وانیش بۆ هه‌مان كامپ هه‌ڵهاتوون به هه‌ڵه تۆمه‌تباریان كردووه له ئه‌ندام بوون له داعشدا. ئه‌و ژنه ووتی، خێزانه‌كه‌یی و دراوسێكه‌ی ناوكۆكیهكی درێژخایه‌نیان هه‌بووه چه‌ند ساڵێك به‌رله داگیركردنی ناوچه‌كه‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵی ٢٠١٤و له‌وبڕوایه‌دایه وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه زانیاریان له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی داوه. دواتر هیومان ڕایتس ۆوچ له سه‌نته‌ری چاكسازی هه‌ولێر چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كوڕی ئه‌و ژنه كرد‌و ئه‌ویش هه‌مان شتی باس كرد.
كوڕێكی تر به‌ناوی حوسین كه ته‌مه‌نی ١٧ ساڵه، ووتی، گومانی هه‌یه له‌وه‌ی خزمێكی دووری كه كار بۆ میلیشیای حشد الشعبی نزیک لە حكومه‌تی عێراقی ده‌كات زانیاری له‌سه‌ر دابێت. ''تۆمه‌تباریان كردووم به داعش بوون، ده‌بێت كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر دابم و ناوی دابم،'' ئه‌و ووتی. ''له‌و بڕوایه‌دام كه خزمه‌كه‌م بووه.......كێشه‌یه‌كی شه‌خسیه‌و نامه‌وێ باسی بكه‌م.''
یاسری ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ ووتی، له پایزی ٢٠١٦ باوكی له شارۆچكهكهیانهوه ده‌ینێرێ بۆ ناوچه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاركردن، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ده‌گاته كامپێكی ئاواره‌كان هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. ئه‌و ووتی، له‌وبڕوایه‌دایه كه‌سێكی خه‌ڵكی گووندهكهیان كه ئه‌ویش بۆ هه‌مان كامپ هه‌ڵهاتووه به ئاسایشی ووتووه خزمێكی یاسر ئه‌ندامی داعش بووه. یاسر ووتیشی، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵی له كامپه‌كه ئه‌و كه‌سه ئاماده بووه‌و ئیهانه‌ی خێزانه‌كه‌ی كردووه. یاسر ووتی، ''خزمه‌كه‌م داعشه، به‌ڵام هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نیه...سوێند ده‌خۆم كه هاتوومه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها بۆ په‌یداكردنی پاره.''
ئه‌شكه‌نجه‌و مامه‌ڵه‌ی خراپ
ئه‌و منداڵانه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردن ووتیان، زۆرینه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌و مامه‌ڵه خراپه‌كان له دژیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام هه‌ندێكی تریش ووتیان كه ئه‌ندامانی ئاسایش له سه‌نته‌ره‌كانی پێشوازیكردنی ده‌روازه‌ی كامپی دێبهگهو كامپی حه‌سه‌ن شام و بنكه‌كانی ئاسایشی شارۆچکەی دێبهگهو مه‌خموورو كەركوك لێیانداون و مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ كردوون.
موسته‌فای ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ ووتی:
یه‌ك مانگم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌ولێر به‌سه‌ربرد. سێ جار لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ كرا‌و هه‌ر سێ جاره‌كه لێم درا، به‌شه‌ق له‌سه‌رو پشتیان ده‌دام...شه‌ش ڕۆژ به‌رله‌وه‌ی بمگوازنه‌وه بۆ (سه‌نته‌ری چاكسازی) پێیان گووتم نوسراوێكی دانپێنان واژو بكه‌م. پێیان گووتم، ''ده‌بێت واژوو بكه‌ی كه له‌گه‌ڵ داعش بووی''......نه‌مبینی چیان نووسیوه. چاوم به‌سترابوو كه‌سێك ده‌ستی گرتبووم بۆ واژوكردنهكه. پێی نه‌گووتم له نوسراوه‌كه‌دا چی هاتووه.
یه‌حیای ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ ووتی دانی ناوه به تێوه‌گلانی له‌گه‌ڵ داعش له‌پێناو كۆتایهێنان به ئه‌شكه‌نجه‌دانی:
پێم گووتن به‌شداریم له مه‌شقێكی ١٥ ڕۆژه‌ی (شه‌ریعه) كردووه وە بۆماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ له چێشتخانه‌ی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كارم كردووه....هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته پاسه‌وانیم له بازگه‌یه‌ك كردووه‌و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی تر له بازگه‌یه‌كی تر. له‌به‌ر لێدانه‌كان پێم گووتن ئه‌وه‌م كردووه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی گووتم شاهێتیدانی هه‌ڵه‌بوون.
سامی باسی له یه‌كێك له لێكۆڵینه‌وه‌كانی كرد:
[لێكۆڵه‌ره‌كه] ئامێرێكی كاره‌بایی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا. ده‌ره‌جه‌ی ئامێره‌كه ١٠، ١٤ و تا ٢٠ بوو. ئامێره‌كه‌ی خسته سه‌ر ده‌ره‌جه ١٤و وایه‌رێكی خسته‌سه‌ر په‌نجه گه‌وره‌ی قاچی ڕاستم و وایه‌رێك بۆ سه‌ر په‌نجه گه‌وره‌ی قاچی چه‌پم و پاشان ئامێره‌كه‌ی داگیرساند. هه‌ستم به ته‌زووی كاره‌با له قاچه‌كانمدا دهكردو داوای لێكردم دان به [تێوه‌گلانم له‌گه‌ڵ داعش] بنێم، به‌ڵام ووتم نه‌خێر. بۆماوه‌ی ٣٠ خولهك جێی هێشتم و پاشان گه‌ڕایه‌وه‌و دووباره داوای لێكردم دانپێنان بكه‌م، پاشان ئاوی به جه‌سته‌مدا كرد تا هه‌موو له‌شم ته‌ڕبوو. ده‌ره‌جه‌ی كاره‌باكه‌ی زیادكرد بۆ ١٦، نه‌متوانی خۆم ڕاگرم. هه‌ستم ده‌كرد چاوه‌كانم دێنه ده‌ره‌وه. داوای لێكردم دانپێنان بكه‌م و منیش ووتم به‌ڵێ. ووتی، ده‌بێت دانبنێم به‌وه‌ی یه‌ك مانگ له‌گه‌ڵ داعش كارم كردووه. ووتم نه‌خێر دووباره ئامێره‌كه‌ی داگیرسانده‌وه. دوای ئه‌وه ووتم بیكوژێنه‌وه دان ده‌نێم به [كاركردن له‌گه‌ڵ داعش] بۆماوه‌ی ١١ ڕۆژ، پاشان نووسراوێكم په‌نجه‌مۆرو واژوو كرد.
واسمی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ووتی، ئه‌ندامانی ئاسایش به جێگه‌یه‌كی نووستنه‌وه بهستویانهتهوهو لێیانداوه‌و ته‌زووی كاره‌بایان لێداوه:
زۆر زۆر قورس بوو بۆ من. هه‌رشتێكیان بوویستایه پێم ده‌گووتن. پێم گووتن، ''من داعش نیم.'' ووتم، ''سوێند ده‌خۆم به خوا كه من داعش نیم.'' به نۆره لێیان ده‌دام كاتێك یه‌كێكیان هیلاك ده‌بوو جێی ده‌هێشتم بۆ كه‌سێكی تر پاشان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ لێدانم دووباره. هه‌موو ڕۆژێك بۆماوه‌ی پێنج ڕۆژی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌یان بردمه ده‌ره‌وه بۆ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و پاشان ده‌یان ناردمه‌وه ژوره‌وه. پێم گووتن، ''نه‌جاتم بده‌ن و له‌سێداره‌م بده‌ن.''
یاسر ووتی ئه‌فسه‌رێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر ئه‌گه‌ر دان به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش نه‌نێ:
ئه‌وه‌نده به تووندی كه‌له‌پچه كرابووم هه‌ستم به ده‌سته‌كانم نه‌ده‌كرد. چوومه نهۆمی دووه‌می ئاسایشی گشتی، له‌وێ ده‌موچاویان به خاولیه‌ك داپۆشیم و به تی‌ب بهسیتانهوه. نه‌مده‌توانی هه‌ناسه بده‌م و داوام لێ‌كردن كه‌مێك بیكه‌نه‌وه. پاشان سۆندهیهكی هێناو ده‌ستی كرد به لێدانم له ٩ی به‌یانیه‌وه تا ٥ی ئێواره. ناوه ناوه لێی ده‌دام و داوای لێده‌كردم ئیعتراف بكه‌م. ووتی هه‌تا پێنج ڕۆژ له ژووره‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر دانپێنان نه‌كه‌م. ئینجا هه‌ستا به داكه‌ندنی پانتۆڵه‌كه‌م و ووتی، ''سوارت ده‌بم ئه‌گه‌ر نه‌ڵێی داعشیت.'' كاتێك ئه‌وه‌ی ووت پێم گووت ته‌نها بۆماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ له‌گه‌ڵیان ڕۆیشتووم.
هه‌ندێك له منداڵه‌كان ووتیان نێردراون بۆ سه‌نته‌ری چاكسازی هه‌ولێر تا له‌وێوه دووباره بانگ بكرێنه‌وه بۆ ئاسایشی گشتی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی خراپی زیاتر له‌گه‌ڵیان. ووتیان كه تۆقی بوون له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئاسایشی گشتی. ''ته‌نها له یه‌ك شت ده‌ترسم،'' یاسر ووتی، ''ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه. [دواجار] پێم گووتن بمكوژن، به‌ڵام دووباره لێم مه‌ده‌نه‌وه.''
واسم ووتی: ''هه‌ندێك جار.........له پارچه كاغه‌زێكدا لیستێك ناو دێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ [به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی]. هه‌رجارێك ده‌ست ده‌كه‌ن به خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌كان لێدانی دڵمان به‌رز ده‌بێته‌وه‌و هه‌ست به ترسێكی زۆر ده‌كه‌ین و ده‌ڵێن ''هیوادارم ناوی منی تێدا نه‌بێت، هیوادارم ناوی منی تێدا نه‌بێت.''
ڕێگه‌دان به سه‌ردانی خێزانی
له‌و ١٩ منداڵه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا، ته‌نها حه‌وت منداڵیان ووتی له‌دوای ده‌ستگیركردنیانه‌وه ئاسایش ڕێگه‌ی پێداون په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه بكه‌ن سه‌ره‌ڕایی داواكاری به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هه‌موو منداڵه‌كانه‌وه.
حوسین ووتی"ئه‌گه‌ر نامه‌ی ئاسایشت هه‌بێ ئه‌وا مافی ته‌له‌فۆن كردنت هه‌یه بۆ ماوه‌ی ١٠ خولهك هه‌موو ڕۆژی سێ شه‌ممه‌یه‌ك." هەروەها ووتی "هاوڕێكه‌م مافی ته‌له‌فۆن كردنی هه‌یه‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مامم پێداوه بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك بۆ خێزانه‌كه‌م.'' حوسین ووتی نازانێ چۆن مۆڵه‌تی ئاسایش وه‌ربگرێ بۆ ته‌له‌فۆن كردن.
یه‌حیا ووتی، له مانگی ئاب له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه ته‌له‌فۆنێك بكات:
له‌وكاته‌وه‌ی هاتومه‌ته ئێره نه قسه‌م كردووه له‌گه‌ڵ هیچ ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌م و نه كه‌سیانم بینیووه. بۆماوه‌ی سێ مانگ و بیست ڕۆژه ده‌ستگیركراوم و ده‌نگی كه‌سیانم نه‌بیستووه. نازانم له‌كوێن. ئاسایش فرسه‌تی ته‌له‌فۆنكردنی به هه‌ندێك له ده‌ستگیركراوه‌كان داوه، به‌ڵام هه‌ندێكمان ئه‌و فرسه‌ته‌مان پێنه‌دراوه. نازانم بۆچی ڕێگه به من ناده‌ن.
كارمه‌ندێكی سه‌نته‌ره‌كه ووتی، هه‌موو ڕۆژێك ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش به لیستێك ناوه‌وه دێته سه‌نته‌ره‌كه كه تێیدا هاتووه چ به‌ندكراوێك مۆڵه‌تی بینینی خێزانه‌كه‌ی یان ته‌له‌فۆن كردنی هه‌یه، به‌ڵام هیچ كام له منداڵه‌كان و ستافی سه‌نته‌ره‌كه كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا نه‌یانزانی ئاسایش چۆن ئه‌و بڕیارانه ده‌دات. هه‌ندێك له به‌ندكراوه‌كان ووتیان، ده‌بوو بۆماوه‌ی دوو مانگ یان زیاتر چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی كه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه چاودێری ده‌كرێ و ته‌نها بۆماوه‌ی دوو تا سێ خوله‌كه.
هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ی كه مۆڵه‌تی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان به خێزانه‌كانیانه‌وه پێنه‌دراوه، ووتیان ده‌ترسن له‌وه‌ی كه خێزانه‌كانیان نه‌زانن له‌كوێن و چیان به‌سه‌رهاتووه. یه‌كێك له كوڕه‌كان به‌ناوی ئه‌حمه‌د کە چاوپێکەووتنی لەگەڵ ئەنجام دراووە ووتی ''ته‌نها ده‌مه‌وێ خێزانه‌كه‌م ببینم. كوڕێكی تر به‌ناوی یه‌حیا ووتی، "هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم له‌گه‌ڵیان نه‌بووه‌و نازانن له‌كوێم. به‌هۆی ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه‌وه نازانم ئایا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م ماون یان مردوون.''
دوو منداڵ ووتیان، بۆ ماوه‌ی پێنج مانگه له سهنتهرهكهن به‌بێ بوونی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دوور‌و نزیك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان. سیانزه له منداڵه‌كان ووتیان، ڕێگه به ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان نه‌دراوه سه‌ردانیان بكه‌ن له سه‌نته‌ره‌كه. چه‌ند منداڵێك و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئاسایش پێیان ڕاگه‌یاندون كه مۆڵه‌تی سه‌ردانیان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه هه‌یه، كه‌س و كاره‌كه‌ی نه‌یانتوانیوه به بازگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕن بۆ ناو هه‌ولێرو گه‌یشتنه سه‌نته‌ره‌كه.
دوو منداڵ ووتیان، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیانه‌وه كه له كامپێكی ئاواره‌كان ده‌ژین سه‌ردان كراون پاش ئه‌وه‌ی ڕێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ ڕێكخستوون.
ناڕوونی پرۆسه‌ی یاسایی
هیچ كام له منداڵه‌كان و شاره‌زایانی یاسایی و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا دڵنیا نه‌بوون له‌وه‌ی له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كی یاسایی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م منداڵانه‌یان به‌ندكردووه. شاره‌زایانی یاسایی ووتیان، یاسای ژماره ١٥ی دژه تیرۆری ساڵی ٢٠٠٦ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی تهمووز به‌سه‌رچووه، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه ڕوون نه‌بێت به‌پێی چ یاسایه‌ك به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م منداڵانه‌یان ده‌ستگیركردووه یان سزایان ده‌ده‌ن.
له وهڵامێكیدا بۆ نامه‌كه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچی مانگی كانوونی یه‌كه‌م، دكتۆر دیندار زێباری وه‌ڵامی داواكانی نه‌داینه‌وه بۆ ڕوونكردنهوهدان له‌سه‌ر ڕه‌وش و پرۆسه‌ی یاسای منداڵانی گومان لێكراو به تێرۆریزم، ئایا هیچ كام له‌م مێردمنداڵانه ڕوبه‌ڕوی سزای تاوان بوونه‌ته‌وه‌و وە یان چه‌ند منداڵی تری گۆمانلێكراو به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون له شوێنه‌كانی تر جگه له سه‌نته‌ره‌كانی مێرمنداڵان، وه‌ك بنكه‌كانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی.
زۆرێك له منداڵه‌كان ووتیان، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن پیاوێكه‌وه پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه كه به‌هزری ئه‌وان دادوه‌ر بووه، به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌میشه چه‌ند ڕۆژێك له دوای بهندكردنیانهوه بووه نه‌ك له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری یه‌كه‌می ده‌ستگیركردنیان، وه‌ك له یاساكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه. هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا ووتیان، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان پارێزه‌ریان بۆ دابین نه‌كراوه، كه به‌پێی یاسای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافێكی مسۆگه‌ر كراوه. به‌هه‌مان شێوه، دوو داكۆكیكار له مافه‌كانی منداڵ كه خوازیار بوون ناویان ئاشكرا نه‌كرێ و نیشته‌جێی هه‌ولێرن و زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسانه هه‌یه ووتیان، له‌و بڕوایه‌دان كه زۆرێكیان یان هیچ كام له منداڵه‌كان هێشتا تاوانبار نه‌كراون.
زۆرێك له منداڵه‌كان ووتیان كه توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌نته‌ره‌كه پێیان ووتون ڕه‌نگه بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌وێ بمێننه‌وه به‌رله‌وه‌ی ببرێنه به‌رده‌م دادگا بۆ پرۆسه‌ی دادگایی كردن.
ڕه‌وشی ناو سه‌نته‌ره‌كان
زۆرێك له منداڵه‌كان ووتیان كه به‌رپرسانی سه‌نته‌ری چاكسازی منداڵان و ژنان له هه‌ولێر به باشی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون. به‌ڵام، چه‌ند منداڵێك و ستافی سه‌نته‌ره‌كه باسیان له كهموكورتیهكی زۆری چاره‌سه‌ری ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی كرد، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی ته‌واوی منداڵه به‌ندكراوه‌كان ئه‌زموونی ترامای ده‌روونی تووندیان كردووه‌و دوان له منداڵه‌كان به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، وویستویانه خۆیان بكوژن.
یەکێك لە کارمەدەکانی سه‌نته‌ره‌كه به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، هه‌فته‌ی یه‌ك ڕۆژ پزیشكێكی ده‌روونی سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كات بۆ پێشكه‌ش كردنی ڕاوێژ‌و چاره‌سه‌ری ده‌روونی به ١٥٨ كوڕی ده‌ستگیركراو به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به داعش. هه‌ندێك له منداڵه‌كان ووتیان، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كه ده‌یكات دابینكردنی داوده‌رمانه. منداڵێك ووتی كه داوده‌رمانی پێدراوه، به‌ڵام نه‌یزانیوه چیه. هه‌روه‌ها تیمی تویژەرەوەی دەروونی لە سه‌نته‌ره‌كه کەمی هەیە لە کارمەند و هه‌ندێك له منداڵه‌كان ووتیان كه ئاسووده نین قسه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی دەروونی سه‌نته‌ره‌كه بكه‌ن. له‌به‌ره‌وه‌ی كوردن.
به‌پێی ووته‌ی کارمەندێکی سه‌نته‌ره‌كه، به‌هۆی زۆری ژماره‌ی منداڵانی ده‌ستگیركراو سه‌نته‌ره‌كه زیاد له شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی توانای خۆی منداڵی تێدایه، نزیكه‌ی ٢٢ منداڵ له ژورێكدا. توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ تێبینیان كرد كهکارمەندانی سه‌نته‌ره‌كه ناچاربوون منداڵه‌كان بخه‌نه هه‌موو ژورێك جگه له كتێبخانه‌كه، كه ئه‌ویش له پاش نیوه‌ڕوان و ئێواراندا كراوه نیه. له ئێستادا یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی منداڵی تێدا ده‌خه‌وێ ژووری مۆسیقایه كه په‌نجه‌ره‌ی تێدا نیه. قه‌ره‌باڵغی و كه‌می ژوور بووه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكیهكان بۆ منداڵان.
هەروەها توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ تێبینی ئەوەیان كرد کە سه‌ره‌ڕایی سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان هیچ كام له منداڵه‌كان گۆره‌ویان له پێدا نه‌بوو، ژماره‌یه‌كیان ناچاربوون کە بە هاوبەشی به‌تانی به‌كاربهێنن و جل له ده‌ستگیركراوه‌كانی تر قه‌رز بكه‌ن. ووتیان كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له‌كاتی سه‌ردانه‌كاندا ڕیگەیان پێدراووە کە جل و به‌رگ و پاره‌یان بۆبهێنن بۆ كڕینی خۆراك و جل و به‌رگ، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی ڕێگه به سه‌ردانكردنیان نه‌دراوه ناچار بوون پشت به خێر‌و چاكه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان و هاوه‌ڵه ده‌ستگیركراوه‌كانیان ببه‌ستن.