Skip to main content

عێراق: هەنگاوی دەستبەجێ پێویستە بۆ پارێزگاریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین

پێداچوونەوە بکرێ بۆ یاسای سزادانی عێراقی و یاساکانی تر

لافیتەی دەستی ژنێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی دژبە حکومەت لە بەغداد لە شوباتی ٢٠٢٠ دەڵێ ''قەڵەم چەکمانە، کتێب قەڵغانمانە، بیرکردنەوە هێزمانە (c)  REUTERS/Thaier al-Sudani

هیومان ڕایتس ۆوچ لە ڕاپۆرتەکی ئەمڕۆیدا ڕایگەیاند، زیادبوونی پێشێلکاری مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین لەکاتی خۆپیشاندانەکان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا ئەوە نیشان دەدات کە لەسەر حکومەتی نوێی عێراق پێویستە چاکسازی لە یاساکانیدا بکات. دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە بەکارهێنانی یاسای ناڕوون لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەدژی ئەو کەسانەی بۆچونەکانیان بەدڵی ئەوان نین.  

لە ڕاپۆرتەکەیدا ٣١ لەژێر ناونیشانی، ''ڕەنگە لەهەر ساتێکدا بانگت بکەینەوە: ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق لەژێر هەڕەشەدایە،'' هیومان ڕایتس ۆوچ لێکۆڵینەوە لە زنجیرەیەک بڕگەی یاسای ناوزڕاندن و هاندان دەکات کە دەسەڵاتداران لە دژی ڕەخنەگرانی وەک ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و دەنگە ناڕازیەکان بەکاری دەهێنن. پێویستە لەسەر هەردوو پەرلەمانی عێراقی و هەرێمی کوردستان هەستن بە گۆڕینی ماددەکانی تایبەت بە ناوزڕاندن لە یاسای سزادانی عێراقی لە سزای تاوانەوە بۆ سزای مەدەنی و گۆڕانکاری لەو یاسایانەدا بکەن کە ئازادی ڕادەربڕین بەشێوەیەک تەسک دەکەنەوە هاوتا نیە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکان. بە ڕەچاوکردنی ڕۆڵی نوێی مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق بەڵێنەکانی لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە بەربەست و پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق، حکومەت هەلێکی گرنگی لەبەردەمە لە چارەسەرکردنی کێشەی سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین کە بۆماوەی دەیان ساڵە لە عێراق بوونی هەیە.

بەڵقیس وویڵی، توێژەری باڵای جەنگ و ناكۆكی لە هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ''بڵاوبونەوەی پەتای کرۆنا دەری خست هەبوونی میدیاو تۆڕی کۆمەڵایەتی به‌هێزوزانخواز چەندە ڕۆڵی گرنگ دەبینن لە ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک. دەبێت سەرکردە عێراقیەکان پاپەندبن بە دروستکردنی ڕۆحی ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتیەکان وەک شێوازێک لە پێناو باشتر تێگەیاندن و پارێزگاریکردن لە خەڵکەکەیان.''

هیومان ڕایتس ۆوچ لە ڕاپۆرتەکەیدا لێکۆڵینەوەی لە ٣٣ کەیس کردووە  کە تێیاندا ٢١ چالاکوان داوای یاساییان لە دژ پێشکەش کراوەو ١٤ ڕۆژنامەنووس هێرشیان کراوەتە سەرو سیانزەیان بەهۆی پشتگیریان بووە بۆ خۆپیشاندانەکان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و حەوتیان بەهۆی ڕوماڵکردنی گەندەڵی حکومەتەوە بووە لە میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا.  هیچ لە کەیسەکانی ژێر دەسەوڵاتی بەغدا لە دوای دەست بەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراقەوە ڕوویان نەداوە.

یاسای سزادانی عێراقی کە مێژووی دەرچونەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ ژمارەیەکی زۆر بڕگەو ماددەی سزادانی بۆ ناوزڕاندن تێدایە وەک ''ئیهانەکردنی کۆمەڵگەی عەرەبی'' یان بەرپرسانی حکومی بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی ئایا لێدوانەکەی دژیان ڕاستە یان نا. هەرچەندە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک بەهۆی ناوزڕاندنەوە زیندانی کراون، بەڵام پرۆسە یاساییەکە و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە دژیان خۆی لە خۆیدا وەک سزا وایە. ڕوماڵکردنی پێشێلکاری هێزە ئەمنیەکان و گەندەڵی حکومەت بەتایبەت جێگەی مەترسیە.

هەیسەم سولەیمانی تەمەن ٤٨ ساڵ کە یەکێک بووە لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان لە پۆستێکی فەیسبوکیدا لە ڕێکەوتی ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ داوا لە پارێزگاری موسەنا دەکات لێکۆڵینەوە لە تۆمەتێکی گەندەڵی فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاکە بکات لەسەر فرۆشتنی ماسک بۆ خۆپارێزی لە کرۆنا. لە ١٠ی نیسان، دەستگیر دەکرێ و لێی دەدرێ و بەزۆر دۆکیومێنتێکی پێ واژوو دەکرێ کە تێیدا نوسراوە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەپارە پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٤، کۆمیتەی میدیاو پەیوەندیەکان کە ''دامەزراوەیەکی سەربەخۆیەو'' سەربە پەلەمانی عێراقه‌، چەند ڕێنماییەکی ''ناچاری'' بۆ ڕێکخستنی میدیا ''لە کاتی جەنگی دژبه‌ تیرۆر''' بڵاوکردەووە کە تا ئێستاش کاریان پێدەکرێ. هیومان ڕایتس ۆوچ نەتیتوانی هیچ بنەمایەکی یاسای بۆ بڵاوکردنەوەی ڕێنماییەکانی ئەم کۆمیتەیە بدۆزێتەوە.

لەپاش سەرهەڵدان و بەرفراوانبونی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، دەسەڵاتداران هەستان بە داخستنی هەشت کەناڵی تەلەفیزیۆنی و چوار کەناڵی ڕادیۆ بۆماوەی سێ مانگ بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاساو ڕێنماییەکانی مۆڵەتی میدیا کە لە ڕێنماییەکانی کۆمیتەکەدا هاتووە. ئەمە جگەلەوەی هۆشیاری دایە پێنج بێژەر بەهۆی ڕوماڵەکانیانەوە. لە مانگی تشرینی یەکەم، چەکدارانی نەناسروا هەڵیانکوتایەسەرلانی کەم سێ ئۆفیسی کەناڵی میدیایی و کەلوپەلەکانیان تێکشکاندن. لە سه‌رەتای مانگی نیسانی ٢٠٢٠، کۆمیتەکە هەستا بە هەڵپەساردنی مۆڵەتی کەناڵی ڕۆیتەرزوغەرامەکردنی کەناڵەکە بە ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقی بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ٢ی نیسان کە تێیدا هاتبوو گوایە ژمارەی توشبوان بە کرۆنا لە عێراق زۆرلەوە زیاترە کە بەرپرسان باسی دەکەن. لە ١٩ی نیسان بەرپرسان ڕێگەیان بە کردنەوەی کەناڵەکە دا.

دەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەستاون بە بەکارهێنانی یاساکانی سزادانی عێراقی و ڕۆژنامەوانی و یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین. پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵ دەستگیر دەکرێت و بە پێشێلکردنی یاسای سزادانی عێراقی و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی تۆمەتبار دەکرێت لە پاش ئەوەی هەڵدەستێ بە بڵاکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانێکی بەیانی ٢٦ی کانوونی دووەم بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ. دادوەرێک بێتاوانی دەکات لە تۆمەتەکانی دژی و لەپاش ٢٩ ڕۆژ لە زیندانیکردن ئازاد دەکرێت.

ئەو کەسانەی کە تۆمەتیان ڕوبەڕوکراوەتەوەو چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا ووتیان گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکانی دژیان بۆ تۆقاندنیانە. یانزە لەم کەسانە ووتیان بۆ ماوەیەکی زۆر کەیسەکانیان دواخراوە تا گومانیان لا دروستبێ لەسەر ئەوەی کەیسەکانیان هێشتا لە دادگادایە. یەکێک ووتی، ''کاتێک ئاسایش ئازادی کردم لە ١٠ی مارسی ٢٠١٩ لەپاش دانی بڕێک پارە، پێیان ووتم، ''ڕەنگە لە هەرساتێکدا بانگت بکەینەوە.''

یانزە لەم کەسانە ووتیان هێزە ئەمنیەکان لەکاتی دەستگیرکردن و زیندانیکردندا مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کردوون. هەر١٤ ڕۆژنامەنوسەکەو چوار چالاکوان کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا ووتیان بەردەوام ڕوبەڕوی هەڕەشە دەبنەوە زۆر جار لە ڕێگەی تەلەفۆن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک جاریش لەڕێگەی هێزە ئەمنیەکان یان بەرپرسانی حکومیەوە. ئامانج بەکری ڕۆژنامەنووس ووتی ئەو هەڕەشانەی لێیکراوە بەهۆی نووسینی دوو ڕاپۆرتەوە لەسەر هەرێمی کوردستان کاریگەری زۆر خراپیان لەسەری هەبووە.

لە ٢٩ی نیسان هیومان ڕایتس ۆوچ لە دوو نامەی جیاوازدا بۆ حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان داوای زانیاری لەبارەی ئەو کەیسانەی لەناو ئەم ڕاپۆرتەدا باسیان کراوە لە هەردوولا کرد. تا کاتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی هیچ وەڵامێکیان نەبووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ی مایز وەڵامێکی سەرەتاییان دایەوە کە تێیدا هاتبوو کە '' حکومەتی هەرێمی کوردستان پاپەندە بە پاراستنی مافەکانی ڕۆژنامەنوسانەوەو  بەدواداچوونی زیاتر دەکات و ئاگادارمان دەکاتەوە.''

یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ ڕێگە بە سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین دەدات لە پێناو پارێزگاریکردن لە ناوبانگی خەڵکانی تر، بەڵام سنوردارکردنەکە دەبێت پێویست بێت و پێناسەیەکی ووردی بۆ بکرێت. هیومان ڕایتس ۆوچ لەو باوەڕەدایە کە سزای یاسای سزایەکی زیاد لە حەدە بۆ تۆمەتی زیان گەیاندن بە ناوبانگی کەسانی تر.

دەبێت دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراقی وهەرێمی کوردستان فەرمان بە هێزە ئەمنیەکان بکەن بە کۆتایی هێنان بە تۆقاندن و هەراسانکردن و دەستگیرکردن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنوسان و خەڵکانی تر تەنها لەبەرئەوەی مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین پەیڕەو دەکەن هەروەها فەرمانیان پێبکەن بە لێکۆڵینەوەکردن لە تۆمەتەکانی هەڕەشەو هێرشکردنە سەر ڕەخنەگران لەلایەن فەرمانبەرانی حکومیەوە.

وویڵی ووتی، ''بەڕەچاوکردنی بێ متمانەیی لە نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا لەلایەکەو، لە نێوان حکومەت و میدیا لەلایەکی ترەوە وادەکات دەبێت بەرپرسانی حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان هەستن بە چاکسازیکردن لە یاساکانیاندا بەجۆرێک هاوتابن لەگەڵ ستاندەردە نێودەوڵەتیەکان. کۆتایهێنان بە بڕگەکانی ئیهانەکردن و هاندان لە یاساکاندا نیشانی دەدات کە بەرپرسان پاپەندن بە پارێزگاریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین.''

ڕاپۆرتی ''ڕەنگە لە هەرساتێکدا بانگت بکەینەوە: ئازادی ڕادەربڕین لەژێر هەڕەشەدایە لە عێراق'' بەردەستە لە

 

Your tax deductible gift can help stop human rights violations and save lives around the world.

Region / Country
Topic