202006mena_iraq_main_sorani

"ڕەنگە لە هەرساتێكدا بانگت بكه‌ینه‌وه‌”

ئازادی ڕاده‌ڕبڕین له‌ ژێرهه‌ڕه‌شه‌دایه‌ له‌عێراق

لافیتەی دەستی ژنێک لەکاتی خۆپیشاندانەکانی دژبە حکومەت لە بەغداد لە شوباتی ٢٠٢٠ دەڵێ ''قەڵەم چەکمانە، کتێب قەڵغانمانە، بیرکردنەوە هێزمانە (c)  REUTERS/Thaier al-Sudani

 

 

کورتە

لەسەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردتسانیشەوە بەرپرسان بەردەوامن لەبەکارهێنانی یاسای ناڕوون کە ڕێگە بە داواکارە گشتیەکان دەدات ڕێکاری یاسای لەدژی ئەو بۆچوون و دەربڕینانە بگرنەبەر کە بەدڵیان نیە. بەرپرسان لە ناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان ئەم یاسایانە بەکاردەهێنن بۆ تۆقاندنی خەڵک و لەهەندێک حاڵەتدا بۆ بێدەنگ کردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و دەنگە ناڕازیەکانی تر.

پێشيلکاری مافی ڕادەربڕینی عێراقیەکان بەتایبەت زیادیکرد لە کاتی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە تشرینی یەکەمی یەکەمی ٢٠١٩. خۆپیشاندانەکان لەدژی گەندەڵیەکانی حکومەت و خراپی باری ئابووری و پێشێلکاریەکانی هێزە ئەمنیەکان لەدژی هەموو چینە جیاوازەکانی ووڵات ناوچە سوونی و شیعەکانی گرتەوە. هێزە ئەمنیەکان هەستان بە بەکارهێنانی هێزو تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و سەرکوتکردنیان کە لە لانی کەم بووە هۆی کوشتنی ٥٤٤ خۆپیشاندەرو برینداربوونی ٢٤٠٠ خۆپیشاندەری تر لە نێوان مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بۆ مارسی ٢٠٢٠. دەسەڵاتداران هەروەها هەستان بە داخستنی دەیان کەناڵی ڕادیۆو تەلەفزیۆن. بەڵام، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆناو ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بۆە هۆی کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٩.

بەرلە ساڵی ٢٠٠٣، سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشوی عێراق دەسەڵاتی بەسەر هەموو دامەزراوەکانی ووڵاتدا بە میدیاشەوەو سەپاندبوو بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی نەدەدا بە ڕەخنەگرتن لە خێزانەکەیی و سەرانی ڕژیمەکەی. لەپاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێین لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، سیستمی حوکمڕانی لە ووڵاتدا کەمێک کرانەوەی دیموکراسی بەخۆوە بینی، بەڵام ئازادی ڕادەربڕین لە ووڵاتدا گەشەی نەکرد. لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٩ کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەی پێکراوە عێراق بووە ژینگەیەکی نەخوازراو بۆ ئەوانەی دەیانویست ڕەخنە لە حکومەت و گرووپە چەکدارەکانی وەک حەشدی شعبی بگرن کە هێزێکی چەکداری سەربە پارتە سیایەکانە، بەڵام به‌ فه‌رمی لەژێر فەرماندەیی سەرۆک وەزیراندایە.

ژمارەیەک لە یاسای سەردەمی سەدام حوسین و دوای ساڵی ٢٠٠٣ی سەردەمی سەدام حوسین دەستی بەرپرسانی کردەوە لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەدژی ڕەخنەگران وەک بڕگەکانی ''هاندانی توندوتیژی و ناوزڕاندن'' کە لە یاسای سزادانی عێراقی و یاساکانی تردا هاتووە. لەم ڕاپۆرتەدا لێکۆڵینەوەمان لە ٣٣ کەیس کردووە. لە ١٧ کەیسیاندا، بەرپرسان هەستاون بە دەستگیرکردن و سزادانی ژمارەیەک لە خەڵک بەپێی ئەو یاسایانە کە لە خوارەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. لە ٤ لەم ١٧ کەیسە کە لەلایەن هیومان ڕایتس ۆوچەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، بەرپرسان دەستگیرکراوەکانیان ئازاد کردوەو سزا یاساییەکانیان لەدژ هەڵگرتون. لە ١٦ کەیسی تردا کە لەلایەن هیومان رایتس ۆوچ لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، بەرپرسان هەستاون بە دەستگیرکردنی خەڵک بەڵام دواتر بەبێ هیچ تۆمەتێک ئازادیان کردوون. لەو ٣٣ کەیسەی کە لەم ڕاپۆرتەدا لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، ١٣ یان پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە ڕوماڵ و پشتگیری خۆپیشاندانەکانیان کردوەو حەوت کەیسیان پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە دەربارەی گەندەڵێ ووڵات لە میدیای گشتی و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان شتیان نووسیوە.

یاسای سزادانی عێراقی کە مێژووی دەرچونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩و چەند گۆڕانکاریەکی کەمی تێدا کراوە لە چەند ساڵی ڕابردودا، بە چەند گۆڕانکاریەکەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٨ دا کرا، چەندین بڕگەی ناڕونی تێدایە کە ناوزڕاندن دەکاتە تاوان وەک ئیهانەکردنی "کۆمەڵگەی عەرەبی" یان بەرپرسانی حکومی بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی ئایا تۆمەتەکە ڕاستە یان نا ئەوەش ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسک دەکاتەوە.

بۆ نمونە لە ماوەی ١٥ مانگدا لە نێوان حوزەیرانی ٢٠١٦ بۆ ئەیلولی ٢٠١٧، داواکارانی گشتی ١٤ تۆمەتیان لە دژی عەمار الغزل لە دادگا پێشکەشكردووه‌ بە تۆمەتی "ناو زڕاندن و ئیهانەکردنی" بەرپرسانی حکومەت بەپێی یاسای سزادانی عێراقی. شایانی باسە ناوبراو بۆ ماوەی٣٠ ساڵە چالاکوانە لە  پارێزگای قادسیە. دادگا هەموو تۆمەتەکانی لەدژی ناوبراو داخستوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەدژی یان کشانەوەی داواکان لەدژی.

هەرچەندە چەند هاووڵاتیەکی کەم بە تۆمەتی ناوزڕاندن زیندانی کراون، پرۆسە یاساییەکە خۆی لە خۆیدا سزادانە. ئەلغەزەلی و ئەوانی تر بە هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت بۆ چاوترساندنیان بەرپرسان چەندین جار هەمان داواکاریان لە دادگا لەدژ بەرزکردونەتەوە هەرچەندە زانیوشیانە کە دادگا تۆمەتەکان پوچ دەکاتەوە. "دەستگیرکردنی بەردەوام و کەلەپچەکردنم لەبەردەم ئەو کەسانەی دەیانناسم لە رووی سایکۆلۆژیەوە زۆر بێتاقتیان دەکردم و هەندێک جار فرمێسکیان دەهێنایە چاوەکانمەوە،" ئەو ووتی، "بەردەوام پارە لە پارێزەردا خەرج دەکەم و خزم و هاوڕێکانم بەردەوام خەمی منیانەو دەسەڵاتداران بەردەوام دەمکەنە ئامانج."

هێمن مامەند ڕۆژنامەنوسێکی ئازاده‌ لە هەرێمی کوردستان. پارێزەرەکەی بە هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، لە ٢٣ی مارسی ٢٠٢٠ حەسەن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسی ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە نەدانی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا، ئەوا ڕەنگە خەڵک بچنەدەرەوە بۆ خۆپیشاندان سەرەڕای ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی هاتوچۆ. پارێزەرەکەی ووتیشی بۆ شەوی داهاتوو ئەفسەرانی پۆلیس دێنە ماڵەکەیی و دەستگیری دەکەن. پاش ١٣ ڕۆژ ئازادی دەکەن بەڵام دوای ٢٤ کاتژمێری لە ٥ی نیسان جارێکی تر دەستگیری دەکەنەوە دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەنوسێ پۆلیس بەبێ خۆناساندن و نیشاندانی فەرمانی دەستگیرکردن دەستگیریان کردووە. بەرپرسان بەپێی ماددەی ٢ی یاسای هەریمی کوردستان لە ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سزای حەسەن دەدەن بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆو ناوزڕاندنی پۆلیس بەپێی ماددەی ٤٣٣ی یاسای سزادانی عێراقی.  

بابەتی گەندەڵی یەکێک بووە لە سەرەکیترین کێشەی خۆپیشاندانەکان کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەری هەڵدا. هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ حەوت ڕۆژنامەوان و چالاکوان کرد کە هەموویان هێرشیان کراوەتەسەر بەهۆی ئەوەی ڕاپۆرتیان لەسەر گەندەڵی نوسیوە.

هەیسەم سولەیمانی تەمەن ٤٨ ساڵ کە یەکێک بووە لە ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پارێزگای موسەنا لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە ڕیگەی فەیسبوکەوە داوا لە پارێزگاری موسەنا دەکات کە لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی گەندەڵی ناو فەرمانگەی تەندروستی موسەنا بکات. سولەیمان ووتی دوای یەک ڕۆژ ئەفسەرانی هەوالگری وەزارەتی ناوخۆ دێنە ماڵەکەی لەکاتێکدا لەدەرەوە دەبێت و خێزانەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە دەبێت چیتر لەسەر بابەتی گەندەڵی شت نەنوسێ. ئەو ووتی، لە ١٠ی نیسان، چوار پیاو بە جل و بەرگی مەدەنیەوە دەستگیری دەکەن و دەیبەنە بنکەی هەواڵگری موسەناو لەوێ لێی دەدەن و بەزۆر نوسراوێکی پێ واژوو دەکەن کە تێیدا هاتووە خۆپیشاندانەکانی عێراق لەلایەن وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە بە پارە پشتگیری کراوە. پاشان بەرپرسان بەپیی یاسای سزادانی عێراقی و بە تۆمەتی بە ئەنقەست زانیاری به‌هەڵه‌ بڵاوکردنەوە و دروستکرنی مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی داوای یاسای لەسەر تۆمار دەکەن. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، سلێمان کەیسەکەی لە دادگادا بوو.

هەرچەندە زۆرێک لەو کەیسانەی لەم ڕاپۆرتەدا شیکاریان بۆکراوە بەرپرسان پشتیان بە یاسای سزادانی عێراقی بەستووە، چەندین یاساو ڕێکاری تریان بەکارهینراوە بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین. بۆ نموونە، لە ساڵی ٢٠١٤، کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان کە "پەیمانگایەکی سەربەخۆیە لەڕووی ئیداری و داراییەوە" وه‌ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانه‌ چەند ڕێنماییەکی " ناچاری" بڵاوکردەوە بۆ ڕێکخستنی کاری میدیایی " لە کاتی شەڕی دژبە تیرۆر" کە لە ساڵی ٢٠١٩ نوێکرایەوەو ناوبرا بە '' یاسای پەخشی میدیا'' کە تائێستاش کاری پێدەکرێ. هیومان ڕایتس ۆوچ نەیتوانی هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنەکە یان هەرچالاکیەکی تر لەلایەن کۆمسیۆنەکەوە ئەنجامدراوە بدۆزێتەوە. 

بڕگەی دووەم لە ماددەی یەکەم لە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنەکە ڕێگری لە میدیا دەکا لە پەخشکردن و بڵاوکردنەوەی هەربابەتێک کە ستایشی حزبی بەعس و هانی کاری نایاسایی بدات و بابەتێک بڵاوبکەنەوە کە بە "لە دژی هێزە ئەمنیەکان لەقەڵەم بدرێ"  یان بڵاکردنەوەو پەخشکردنی هەر لێدوانێک لەلایەن هێزی چەکداری ئۆپۆسیزیۆن یان چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکێک لە ئەندامەکانیان کە پرۆسەی دیموکراسی بکاتە ئامانج یان دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێوان پارت و هۆزەکانی ناو کۆمەڵگا دروست بکات. 

هەرچەندە هیومان ڕایتس ۆوچ نەیتوانی پشتڕاستی بکاتەوە ئایا بەرپرسانی حکومی ڕێنماییەکانی کۆمسۆنەکەیان بەکارهێناوە لە ڕێکارە یاساییەکانیان لە دژی ڕۆژنامەنوسان، بەڵام لەدوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان بەرپرسان فەرمانیان بە داخستنی هەشت کەناڵی تەلەفزیۆنی و چوار کەناڵی ڕادیۆ بۆ ماوەی چوار مانگ کرد بە تۆمەتی ئەوەی گوایە پێشێلکاری یاساکانی مۆڵەتی کارکردنی میدییان کردوە کە لە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی میدیای سەربە پەرلەماندا هاتووە. ئەمە جگەلەوەی هەستاون بە ئاگادارکردنەوەی پێنچ بێژەر سەبارەت بە ڕوماڵەکانیان لەسەر خۆپیشاندانەکان. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، چەند چەکدارێکی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر ئۆفیسی سێ کەناڵی میدیاو هەستان بە شکاندنی هەموو ئامێرو کەلوپەلەکانیان لە پێناو ڕێگری کردنیان لە ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان.

لە سەرەتای نیسانی ٢٠٢٠، کۆمسیۆنی میدیای سەربە پەرلەمان هەستا بە هەڵپەساردنی مۆڵەتی کەناڵی ڕۆیتەرز بۆ ماوەی سێ مانگ و غەرامەکردنی کەناڵەکە بەبڕی ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقی بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ٢ی نیسان سەبارەت بەوەی گوایە ژمارەی کەیسەکانی توشبوو بە ڤایرۆسی کرۆنا لە عێراقدا زۆر زیاترە لەوەی کە بەرپرسان بڵاوی دەکەنەوە. لە ١٩ی نیسان بەرپرسان دووبارە ڕێگەیان بە کردنەوەی ڕۆیتەرزدا.

ڕوماڵکردنی پێشلکاری هێزە ئەمنیەکان بە تایبەت ڕۆژنامەنوسانی ڕوبەڕوی مەترسی کردەوە. لە حوزەیرانی ٢٠١٨، خەلیلی تەمەن ٢٩ ساڵ کە ڕۆژنامەنوسێکە لە کەناڵێکی هەواڵی سەتەلایتی سەربەخۆ، ڕوماڵی گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەکات کە تێیدا کەس و کاری ڕۆژنامەنوسێکی ناوخۆیی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە چەکدارانی نەناسراو ڕۆژنامەنوسەکەیان فڕاندوە. کەس و کارەکەی داوا لە بەرپرسان دەکەن هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئازادکردنی. چوار ڕۆژ لە پاش ڕوماڵکردنی گۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە، خەلیل ووتی پۆلیس دێنە سەر ماڵەکەی و لە کاتژمێر چواری بەیانی و دەستگیری دەکەن. لەپاش لێکۆڵینەوە لێی تاوانباری دەکەن بەبڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەدژی هێزە ئەمنیەکان بەهۆی ڕوماڵکردنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە. دادوەرێک پێی ڕادەگەیەنێ کە تۆمەتبارە بە ناو زڕاندنی هێزە ئەمنیەکان بەپێی ماددەی ٤٣٤ی یاسای سزادانی عێراقی. پاش چەند ڕۆژێکی کەم، بەرپرسان دەیگوازنەوە بۆ دادگایەکی تر لە ئەنبارو لەوێ دادوەر پێی ڕادەگەیەنێ کە ئەنجومەنی پارێزگا تۆمەتی زیاتری ڕوبەڕوی کردۆتەوە لە دادگا بەپێی ماددەی ٤٣٤ی یاسای سزادانی عێراقی بە ناوزڕاندنی هێزە ئەمنیەکان و هاندانی تووندوتیژی لەدژیان. دادوەر بەشێوەیەکی کاتی فەرمانی ئازادکردنی دەدات لەپاش دانی بڕە پارەیەک، بەڵام تا کاتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە هەردوو کەیسەکەی دژی هێشتا لە دادگادا بوو. ئەم کەیسە ئەوە نیشان دەدات چۆن بڕگەکانی یاسای سزادانی عێراقی بەکاردەهێنرێ لە تاوانبارکردنی خەڵک بە هاندانی ئەنجامدانی تاوان "ئەگەرچی ئەو هاندانە هیچ کاریگەریەکیشی نەبێت." یاساکە پێناسەیەکی ڕوونی بۆ هاندان نەکردووە.  

هەروەها بەرپرسان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ چەند بڕگەیەکی تری یاسای سزادانی عێراقیان بەکارهێناوە بۆ سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین و بێدەنگ کردنی خەڵک وەک چونە ناو ناوچەی سەربازی بەشێوەیەکی نایاسایی و دروستکردنی مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی و وێرانکردنی موڵکی گشتی.  

پرۆژە یاسای تاوانی زانیاری تەکنەلۆژی کەلەلایەن دوو کۆمیتەی پەرلەمانەوە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ خرایە بەردەم پەرلەمان ڕەنگە زیاتر مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسک بکاتەوە لە عێراقدا. چەند ماددەیەکی پرۆژە یاساکە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکیەک کە بەووردی پێناسەیان بۆ نەکراوە بە تاوان دەکات سەرەڕایی ئەوەی زۆرێک لەم چالاکیانە بە یاسا ڕێکنەخراون. بۆ نمونە، ماددەی ٣ی پرۆژە یاساکە سزای زیندانی هەتاهەتایی و غەرامەیەکی زۆر بەسەر ئەو کەسانەدا دەسەپێنێ کە بە ئەنقەست ئامێرەکانی کۆمپیتەر بۆ مەبەستی "هەڕەشە لەسەر سەربەخۆیی و یەکێتی و سەلامەتی و ئابوری و سیاسی و سەربازی و ئەمنی بەرژەوەندیەکانی ووڵات" یان "بەشداریکردن و گفۆگۆکردن هاندان و کارکردن و مامەڵکردن لەگەڵ قەوارەیەکی دوژمن بە هەرشێوەیەک بێت بەمەبەستی شێواندنی ئەمن و ئاسایشی گشتی و دروستکردنی مەترسی لەسەر ووڵات'' بەکاردەهێنن.

بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە هەرێمی کوردستان یاسایان بەکارهێناوە بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین،  وەک یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن. ماددەی ٢ لە یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن سزای زیندانیکردن و غەرامە و سزای تر دەسەپێنی بەسەر ئەوکەسانەی بە خراپ تەلەفۆن و ئیمەیڵ (یان بەشێوەیەکی فراوانتر ئینتەرنێت) بەکاردەهێنن بۆ: هەڕەشەکردن لە کەسێک بە جنێو و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەو بڵاوکردنەوەی گفتوگۆی تایبەت و وێنەی تایبەت کە پێچەوانەی بەهاکانی کۆمەڵگە بێت، یان ئەنجامدانی هەر کارێکی تر ڕەنگە زیان بە شەرەفی کەسیک بگەیەنێ یان هانی ئەنجامدانی تاوان و کاری بەدڕەوشتی بدەن، یان زانیاری تایبەت لەسەر کەسێک بڵاوبکرێتەوە ئەگەرچی ڕاستیش بێت. لەناو یاساکەدا نە پێناسەیەکی ڕوون بۆ هیچ کام لە زاراوەکانی ماددەکە کراوە، نه‌ هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش لەسەر پرۆسەی داواکردنی مۆڵەت کراوە.

ئیبراهیمی تەمەن ٤٠ ساڵ لە بەرەبەیانی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ هەڵدەسێ بە پەخشکردنی دیمەنەکانی خۆپیشاندانێکی شارۆچکەی شیلادزێ کە بەدووری ١٠٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کە تێیدا خەڵک خۆپیشاندانیان لەدژی چەند هێرشێکی ئاسمانی تورکیا کردبوو کە یەک هەفتە بەرلە خۆپیشاندانەکە بووە هۆی کوشتنی لانی کەم لە شەش کەس. بەرپرسان هەڵدەستن بە دەستگیرکردنی بە هۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانەکان و تۆمەتبارکردنی بەپێی ماددەی ١٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی کە پێشێلکردنی "سەربەخۆی و یەکێتی" و ئاسایشی نەتەوەیی ووڵات بەتاوان دەکات لەگەڵ ماددەی ٢٢٩ بۆ هەڕەشەکردن لە بەرپرسێک. دادوەر تۆمەتەکانی دژی پوچەڵ دەکاتەوەو لەپاش ٢٩ ڕۆژ ئازاد دەکرێت. هەروەها داواکارانی گشتی تۆمەتباری دەکەن بە پیشێلکردنی ماددەی ٢ی یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لەبەرەوەی هەستاوە بە پەخشکردنی خۆپیشاندانەکە لەڕێی تەلەفۆنەکەیەوە بەبی وەرگرتنی "مۆڵەت". تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم تۆمەتە هێشتا لە دادگادا بوو لەدژی. داواکاران ڕوونیان نەکردەوە ئیبراهیم دەبوو لەلای کێ مۆڵەتی وەربگرتایە بۆ بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکە.

ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا بۆ ئەم ڕاپۆرتەو تۆمەتی تاوانیان درابووە پاڵ ووتیان گرتنەبەری ڕێکاری یاسای لەدژیان لەلایەن بەرپرسانەوە هەوڵ بووە بۆ تۆقاندنی ڕەخنەگران. یانزە کەس کە چاوپێکەتنیان لەگەڵ کرا ووتیان بۆماوەیەکی زۆر هیچ شتێکیان لە داواکارە گشتیەکانەوە نەدەبیست ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ دروستکردنی دڵەڕاوکێ لایان سەبارەت بەوەی کە کەیسەکانیان هێشتا لە دادگادا ماوە. ئەوان ووتیشیان بەرپرسان هەروەها هەستاون بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی درێژخایەن و گرانبەها لە دژیان کە هەندێک جار چەند ساڵێکی خایاندووە لەپێناو چاوترساندن و بێدەنگ کردنیان. یەکێکیان ووتی، "کاتێک ئاسایش ئازادی کردم لەپاش ئەوەی بڕێک پارەمدا لە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩، پێیان گووتم، 'ڕەنگە لەهەر كاتێكدا پەیوەندیت پێوە بکەین.'

یەکێک لەوانەی هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرد ووتی، بەزۆر نووسراوێکی دانپێنانیان پێ واژۆکردووە لەکاتی زیندانیکردنمدا، ئەمە لەکاتێکدا بووە کە سیانی تر هەمان فشاریان خراوەتەسەر بەڵام ئامادەنەبون نووسراوەکە وا‌‌ژوبکەن. هێزە ئەمنیەکان بەزۆر واژوی بەڵێنامەیەکیان بە دوو کەس کردووە لەوەی جارێکی تر ڕەخنە لە حکومەت نەگرن. دوو کەسی تر ڕەتیان کردۆتەوە کە هیچ نوسراوێک واژو بکەن، بەڵام هێشتا ئازادیان کردون. لەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا، ١١ کەسیان ووتیان هێزە ئەمنیەکان لەکاتی دەستگیرکردن و زیندانیکردندا مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کردوون.

یاسا نێودەوڵەتیەکانی مافەکانی مرۆڤ ڕێگە بە سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین تەنها لەکاتێکدا ده‌دات كه‌ ئەگەر بۆ پاریزگاریکردن لە ناوبانگی خەڵکی تر بێت، بەڵام ئەو سنوردارکردنە دەبێت زەرور بێت و بە ووریاییەوە بکرێ. هیومان ڕایتس ۆوچ لەو باوەڕەدایە کە سزادان بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە ناوبانگی خەڵک سزایەکی زیادەڕۆیە.

هەموو ئەو ١٤ ڕۆژنامەنوسەو چوار چالاکوانە کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا ووتیان لەبەر کارەکەیان و چالاکەوانیان بەردەوام ڕوبەڕوی هەڕەشە بونەتەوە لەلایەن سەرچاوەی نەناسراوەوە بە تەلەفۆن یان لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەکان و هەندێک جاریش لەلایەن هێزە ئەمنیەکان و بەرپرسانی حکومیەوە. بۆ هەندێک، هەڕەشەکان بوەتە هۆی چاندنی ترس لە ناخیان و کاریگەری خراپی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەبووە.

ڕۆژنامەنووس ئامانج بەکری تەمەن ٣١ ساڵ ووتی لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩، ئاسایش بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دەستگیری دەکەن بەبێ هیچ تۆمەتێک تەنها لەبەر نوسینی ڕاپۆرتێک لەسەر هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، پاش ئەوەی ناچاریان کردوە بە واژوکردنی نوسراوێکی بەڵێندان لەوەی چیتر لەسەر هێرشە ئاسمانیەکان نەنوسێ ئینجا ئازادیان کردوە. ئەو ووتی، لە کۆتایی هەمان مانگ، ئاسایش بۆماوەی ٢٤ کاتژمێری تر دەستگیریان کردوە بەبێ هیچ تۆمەتێک. ئەو ووتی، "لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵم ووتیان لەبەرەئه‌وە دەستگیریان کردووم چونکە بەردەوام بووم لە نوسینی ڕاپۆرت لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لە کوردستان سەرەڕای ئاگادار کردنەوەم."

لە مانگی مارس، ابوبەکر نوسراوێک لە فەیسبوک بڵاودەکاتەوە لەسەر گرژیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و پەکەکە، بەڵام دواتر دەیسرێتەوە پاش ئەوەی کەسێک بە تەلەفۆن پەیوەندی بە مامیەوە دەکات و دەڵێ، "ئەگەر ئامانج بەردەوامبێ لەسەر ئەم بابەتە، بێسەروشوێن ئەکرێت." ئەو ووتی، بەم دواییانەو لە ١٩ی مارس یەک ڕۆژ لەپاش بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە سایتی سبەی سەربە بزوتنەوەی گۆڕان سەبارەت بەوەی گوایە تورکیا پلانی هەبووە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی نوێ لە هەرێمی کوردستان، "تەلەفۆنێکم بۆهات لە ژمارەیەکی نەناسراوەوە، پیاوێک بوو، پێی گووتم، "پیشتر ئاگادارمان کردویتەتەوەو کاتت نەماوە. چارەسەرێکت بۆ دەدۆزینەوە."

بەکر ووتی دەستگیرکردنەکان و زیندانیکردنەکان کاریگەری زۆر خراپیان لەسەری هەبووە. "بارودۆخی دەروونیم ناجێگیرە. بەردەوام لە خەمی خۆم و ئەندامانی خێزانەکەم و خزم و کەس و کارمدام. دەزانم کە منداڵەکانم لە مەترسیدان و خستومنەتە داهاتویەکی نادیارەوە. نامەوێ ببمە هۆکاری ئەوەی خۆشەویستانم زیانیان پێ بگات. بەڵام، لەهەمان کاتدا، دەمەوی وەک ڕۆژنامەنوس کاربکەم."

هەندێک لەو قوربانیانەی هەڕەشەیان لێکراوەو هێرشیان کراوەتەسەر ووتیان کە پەیوەندیان بە دەسەڵاتدارانەوە کردووە بەڵام هیچ سودی نەبووە. "بەشاری" ٥٣ ساڵ کە بازرگانێکی شاری سەماوەیە لە پارێزگای موسەنا، ووتی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧ کەسێک لەناو حکومەتەوە بەنهێنی چەند دۆکیومێنتێکی داوەتێ کە تێیدا هاتووە بەرپرسێکی حکومی سەربە پارتێکی سیایسی تێوەگلاوە لە فڕاندن و ئازادکردنی فڕێندراوان بە پارە. ئەو ووتی کە دۆکیومێنتەکانی داوەتە دەستەی نەزاهە. پاش هەفتەیەک، ئەو بەرپرسە ناوخۆییە تەلەفۆنی بۆ ئۆفیسەکەی کردوەو و پێی ووتوە، "چالاکوانەکانی ترمان بێدەنگ کردوە، تۆش چیت دەوێ؟" پارە یان سەفەر، بەڵام هەردوکیانم ڕەتکردەوە." لە ٦ی نیسانی ٢٠١٧، بەشار ووتی، دوو پیاوی چەکدار کە نەیناسیون بە جل و بەرگی سەوزی سەربازیەوە لە دووری ٥٠٠ مەتر لە ماڵەکەیەوە لەناو ئوتۆمبێلێکەوە دێنەدەرەوەو بەزۆر دەیخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکە. لە ماوەی ١٤ ڕۆژی داهاتوودا لە سێ شوێنی جیاواز لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەوەی کێ دۆکیومێنتەکانی داوەتێ و هەڕەشەیان لێکردوە ئەگەر لە داوا یاساییەکەی پەشیمان نەبێتەوە، زیاتر لە ٣٠ کەس هاندەدەن داوای یاسایی لەدژ تۆماربکەن.

سێ ڕۆژ لەپاش ئازادکردنی، بڕیاردەدات بڕوا بۆ دادگا بۆ پێشکەشکردنی داوا لەسەر ڕوداوەکە. دادوەری لێکۆڵەر لەسەر ڕوداوەکە پرسیاری لێدەکات. ئەو ووتی:

پاشان سەرۆکی دادگا هاتەژورەوەو ووتی باوەڕ بە چیرۆکەکەی ناکەم. بۆچی ئازادم دەکەن، ئەگەر ڕێگەیان دابێ دەموچاویان ببینم. پێم گووت ڕەنگە لە ئێران بژین یان دەسەڵاتیان هەبێت و گوێ نەدەنێ. پاش ئەوە، هەستم کرد کە دادوەری لێکۆڵەر کەمتر بایەخی بە کەیسەکەم دەداو تا ئێستاش هیچم نەبیستۆتەوە لەسەر ئەو داوایە. کەسێک کە پەیوه‌ندی بە پارتی بزوتنەوەی حیکمە هەیە پێی گوتم ڕەنگە پێویست بێت ووڵات جێبهێڵی، بۆیە ووڵاتم جێهێشت.

هیومان ڕایتس ۆوچ داوا لە پەرلەمانی عێراق دەکات هەستێ بە هەڵوەشاندەوەی ماددەکانی تایبەت بە بەتاوانکردنی ناوزڕاندن لە یاسای سزادانی عێراقی و بیکاتە سزای مەدەنی لەبری سزای تاوان. دەبێت پەرلەمانی عێراق هەستێ بە گۆڕانکاریکردن لەو یاسایەو یاساکانی تر کە ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسک دەکەنەوەو لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکان یەک ناگرنەوە. دەبێت بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمان بکەن بە هەموو هێزە ئەمنیەکان کۆتایی بهێنن بە تۆقاندن و هەراسان کردن و دەستگیرکردن و هێڕشکردنە سەر ڕۆژنامەنوسان وئەوکەسانەی پەیرەوی مافەکانیان دەکەن لە ئازادی ڕادەربڕین. دەبێت لێکۆڵینەوە بکەن لە هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕاستیان تێدایەو لەلایەن ئەوکەسانەوە پێسکەشکراوە کە هەڕەشەیان لێکراوەو هێڕشیان کراوەتەسەر لەلایەن کارمەندانی حکومی و ناحکومی و هەنگاو بنێن بۆ پارێزگاریکردنیان.  

 

پێشنیازەکان

بۆ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان

·       هەڵپەساردنی جێبەجێکردنی ماددەکانی یاسای سزادانی عێراقی وئەو  یاساو ڕێکارانەی کە ماددەی ناڕونیان تێدایەو پێشێلکاری مافە پارێزراوه‌ جیهانیه‌كانی ئازادی ڕادەربڕین دەکەن؛

·       دڵنیایدان لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی بەپەلەو شه‌فاف وعادیلانە لەو داوا یاساییانەی پێشکەشکراون سەبارەت بە لێدان و هەڕەشەکردن لە ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەهۆی ڕەخنەگرتنیان لە هێزە ئەمنیەکان و بەرپرسانی حکومی و سیاسەتەکانی دەوڵەت؛

·       فەرمانکردن بە هەموو هێزە ئەمنیەکان لە کۆتایهێنان بە تۆقاندن وهەراسان کردن ودەستگیرکردن و سزادانی ڕۆژنامەنوسان و ئەوانەی پەیڕەوی مافەکانیان لە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن؛

·       فەرمان بە هەموو بەرپرسانی حکومی بکەن لە کۆتایهێنان بە گرتنەبەری ڕێکاری یاسای بۆ مەرامی سیاسی لەدژی ڕۆژنامەنوسان وبڵاوکراوەکان و چالاکوانان بەتایبەت بۆ ئەو کەیسانەی کە ڕێکاری یاسایی گیراوەتە بەریان یان لەژێر لێکۆڵینەوەدان تەنها لەبەرەوەی ڕەخنەیان لە بەرپرسێک یان دامودەزگایەکی حکومی گرتوە.

بۆ دەسەڵاتی یاسادانانی حکومەتی عێراق

·       هەڵوەشاندنەوەی ''یاساکانی پەخشی میدیا''ی کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکانی سەربە پەرلەمان کەلە ساڵی ٢٠١٤ دەرچوون وخۆبەدوورگرتن لە پشتگیریکردنی هەر بڕیارێکی کۆمسیۆنەکە سەبارەت بە مۆڵەتدان بە ڕۆژنامەنوسان؛

·       لابردنی بڕگەی بە تاوانکردنی ناوزڕاندن وئیهانە لە یاسای سزادانی عێراقداو لەبری ئەوە وەک پێشێلکاری مەدەنی پۆلێن بکرێ لەگەڵ داڕشتنی بڕگەی تایبەت و ڕوون لەسەر ئەو چالاکیانەی ڕێگریان لێکراوە.

·       گۆڕانکاریکردن لە ماددەکانی یاسای سزادانی عێراقی لەسەر 'هاندان' تاوەکو تاوانەکان دەستنیشان بکرێن بەشێوەیەکی ڕوون و تایبەت تاکەکان بەرچاو،ڕوون بن لەسەرەتاوە لەسەر ئەوەی ئەنجامدانی چ کارێک قەدەغەیەو سزای هەیە، لەگەڵ ئەوە دڵنیابن لەوەی هەر سنوردارکردنێکی یاسایی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین لەسەر بنەمای پێویستی بێت و زیادەڕەوی تێدا نەکرێ؛

·       گۆڕانکاریکردن لە پرۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژیای تاوان بەجۆرێک ئەو شتانەی تێیدا قەدەغەکراوە بەووردی و ڕوونی دەستنیشان بکرێن بەتایبەت لە ماددەکانی ٣، ٦،٢١ و ٢٢ تا خەڵک لەسەرەتاوە بەرچاوڕون بن لەسەر ئەوەی ‌چ کارو چالاکیەک قەدەغەیەو سزای هەیە، لەگەڵ بەڕوونی دیاریکردنی ئەو دەربڕینانەی یان ئەو ڕێکخراو قەوارەو چالاکیانەی قەدەغەن.

بۆ دەسەڵاتی یاسادانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

·       پێداچونەوەو گۆڕانکاریکردن بە یاسای ڕۆژنامەوانی هەرێمی کوردستان بەجۆرێک بڕگەی ڕوونی تێدابێت سەبارەت بەوەی چ دەربڕینێک لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە ڕێگری لێدەکرێ و دڵنیایی بدات لەوەی سنوردارکردنی دەربڕینەکان پێچەوانەی ستاندەردە نێودەوڵەتیەکان نابێت لەسەر ئازادی ڕادەربڕین.

·       پێداچونەوەو گۆڕانکاریکردن بە یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیەکان لە هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە زاراوەی "تیرۆر" و"ئەخلاق" و "بەهای گشتی" پێناسەیەکی ڕوونی بۆ بکرێ و سنوردارکردنەکان نەبنە پێشێلکاری بۆ ئازادیەکانی ڕادەربڕین.  

 

میتۆد

بۆ ئەم ڕاپۆرتە هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ ٢١ چالاکوان و١٤ ڕۆژنامەنوس کرد کە هەموویان یان هێرشیان کراوەتە سەر یان هەڕەشەیان لێکراوەو دەستگیرکراون و ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی بونەتەوە بەهۆی لێدوان و نوسینە ڕەخنە ئامێزەکانیان لە حکومەت. توێژەران هەروەها چاوپێکەوتنیان لەگەڵ پارێزەری دوو کەس کرد کە هەردووکیان لەکاتی چاوپێکەوتنەکەدا لە زینداندا بوون بۆیە نەتوانرا لەگەڵ خۆیان چاوپێکەوتن بکرێ. لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە ووشەی چالاکوان بۆ هەندێک کەس دەکەین‌ لەسەر ووتەی خۆیان کە بە خۆیان دەڵێن (چالاکوانی مەدەنی) ئەوەش لەبەرئەوەی بە ئاشکرا ڕەخنە لە کردە گەندەڵیەکان وکێشە کۆمەڵایەتیەکانی تر دەگرن لەڕێگەی بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگەی مەدەنیەوە، لەڕێگەی کەناڵەکانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەکان وپلاتفۆڕمەکانی تر.

هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنەکانی لە نێوان شوباتی ٢٠١٨ بۆ نیسانی ٢٠٢٠ ئەنجامداوەو لە کۆتایی مانگی مارس و سەرەتای مانگی نیسان پەیوەندی کرد بەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا بۆ زانیاری نوێ. لەو شوێنەی لەبەردەست بوو، توێژەران پێداچونەوەیان بەو دۆکیومینتانەی دادگاو دەزگا حکومیەکانی تردا کردوە کە پەیوەندی بە ڕێکارە یاساییەکانی دادگاییکردنی ئەم کەسانەوە هەبووە. توێژەران پێداچونەوەیان بەو یاسا عێراقیانە کردوە کە پەیوەندیان بە بابەتەکانی ئەم ڕاپۆرتەوە هەیەو ڕاوێژیان بە ئەندامانی پەرلەمان وپارێزەرە عێراقیەکان کردوە بەمەبەستی دڵنیابوون لەوەی یاساکان بە ڕاستی و دروستی لێکدەدرێنەوە.

توێژەران ڕاوێژیان بەو ڕێکخراوە ناوخۆیی ونێودەوڵەتیە ناحکومیانە کردوە کە کاریان لەسەر هەڕەشەکان وپرۆسەکانی دادگا کردوەو تۆماریان کردون ولەگەڵ هەوڵەکانی تر بۆ ڕێگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕینی چالاکوانان وڕۆژنامەنوسان وکەسانی تر. هەروەها ڕاوێژیان کردوە لەگەڵ پارێزەرانی ناوخۆیی وشارەزای یاسای تر لەسەر کێشەکانی ئازادی ڕادەربڕین.

هیومان ڕایتس ۆوچ زۆرینەی چاوپێکەوتنەکانی ڕووبەڕوو ئەنجامداوە، بەڵام هەندێکشیان لەڕێگەی تەلەفۆن ئینتەرنێتەوە بووە، بە زمانەکانی عەرەبی وئینگلیزی وکوردی. توێژەران هەموو ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەل کردون ئاگادار کردۆتەوە لە مەبەست وسروشتی خۆبەخشی چاوپێکەوتنەکان وهەموویان تێگەیشتون لەوەی کە هیچ قەرەبویەکی مادی ناکرێن بۆ بەشداریکردن لە چاوپێکەوتنەکان. بەمەبەستی پارێزگاریکردن لە سەلامەتی ئەم کەسانە، هیومان ڕایتس ۆوچ ناو ناسنامەی زۆرێک لەو کەسانەی لەم ڕاپۆرتەدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە ئاشکرا نەکردوە لەسەر داوای خۆیان.

هیومان ڕایتس ۆوچ بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان و پێزانینی هەیە بۆ ئەو هاوکاریانەی پێمان دەگات بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاستیەکانی ناو ئەم ڕاپۆرتە لەگەڵ دەرەنجامی هەر پێشنیازێک. لە ٢٩ی نیسان، هیومان ڕایتس ۆوچ بەجیا نامەی ئاراستەی حکومەتی عێراقی وهەرێمی کوردستان کرد بەمەبەستی دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بەو کەیسانەی لەم ڕاپۆرتەدا باسیان لێکراوە. تا بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی هیچ وەڵامێکیان نەبوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠ی مایز وەڵامێکی سەرەتایی دایەوەو ووتی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاپەندە بە پارێزگاریکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان و لە داهاتوودا زانیاری زیاترمان لەو بارەیەوە بۆ دابین دەکات.  

 

ستاندەردە نێودەوڵەتیەکان سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین

مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین وگردبوونەوەی ئاشتیانە لەگەڵ مافی دەستگەیشتن بە زانیاری لە یاساکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ویاساکانی تردا پارێزگاریان لێکراوە. ئەم مافانە تەنها لەبەرئەوە گرنگ نین چونکە بنەماکانی ئازادین، بەڵکو زۆر گرنگن لەبەرەوئەی بنەمای هەموو ئازادیەکانی تری وەک مەدەنی و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و کلتورین بۆ هەمووان.[1]

مافی ئازادی ڕادەربڕین لە چەند پەیماننامەیەکی مافەکانی مرۆڤی نێودەوڵەتی کەلەلایەن چەندین دەوڵەتەوە واژو کراوە ئاماژەی پێکراوە، لە هەمویان گرنگتر پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکانە.[2] ماددەی ١٩(٣) پەیماننامەکە ڕێگە بە وولاتان دەدا لە چەند حاڵەتێکدا مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین سنورداربکەن بەمەرجێک ئەگەر سنوردارکردنەکان بە یاسا ڕێکبخرێ وپێویست بێت بۆ پاریزگاریکردن لە ماف و ناوبانگی کەسانی تر یان بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتی و تەندروستی گشتی یان نەبەزاندنی بەها ئەخلاقیەکان.[3]

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە کۆمیتەیەکی سەربەخۆی شارەزایە و چاودێری ووڵاتان دەکات لەسەر پاپەندبوونیان بە بەندەکانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان لە کۆمینتی ژمارە ٣٤ یدا لەسەر مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین دەڵێ، دەبێت سنوردارکردنی مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین بۆ مەبەستێکی دیاریکراو بێت و پێناسەیەکی ووردو تایبەتی بۆ بکرێ و سنوردارکردنەکە خودی ''ئازادی ڕادەربڕین نەخاتە ژێر مەترسیەوە".[4] حکومەت تەنها کاتێک دەتوانێ مافی ڕادەربڕین سنوردار بکات ئەگەر بە یاسا ڕێکبخرێ و بەپێی ئەو ستاندەردانە بێت "کە لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتدا پێویستە." ئەمەش مانای ئەوەیە دەبێت سنوردارکردنەکە بۆ پێویستیەکی گشتی بێت وهاوتا بێت لەگەل بنەمای بەها دیموکراتیەکانی یەکترقبوڵکردن و فرەیی. هەروەها سنوردارکردنەکە دەبێت بە قەد پێویستیەکە بێت وزیادەڕەوی تێدا نەکرێت.  

کۆمسیۆنەکە دەڵێ "نابێت سنوردارکردنەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان بەسەر هەموو لایەکدا بسەپێنرێ."[5] دەبێت سنوردارکردن بەشێوەیەکی ووردو ڕوون دابڕێژرێ تا تاکەکانی کۆمەڵگا بتوانن کاروچالاکیەکانیان بەپێی سنوردارکردنەکان ڕێکبخەن.[6] سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین بۆ پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی  ڕێگەی پێدراوە تەنها لەکاتێکدا "هەڕەشەی سیاسی و سەربازی جدی بۆ سەر هەموو هاوڵاتیانی دەوڵەت هەبێت."[7] چونکە سنوردارکردن لە پێناو پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی ئەگەری ئەوەی هەیە کە هەڕەشەی جدی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین دروست بکات، "دەبێت مەرجی تووندو دیاریکراو لەسەر "زیادەڕەوی نەکردن" لە سنوردارکردنەکەدا دابنرێ."[8]

هەروەها کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆمینتی ژمارە ٣٤ یدا دەڵێ، "هەراسان کردن و تۆقاندن و لەکەدارکردنی کەسێک بە دەستگیرکردن و زیندانیکردن و دادگایکردن بەهۆی دەربڕینی بیروبۆچونەکانی پێشێلکاریە لە بەندەکانی پەیماننامەکە کە عێراق بووە به‌ ئەندام تێیدا لە ساڵی ١٩٧١.[9] کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاندوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕەزامەندی نیشان نادات لەسەر ئەو یاسایانەی کە ئیهانەکردنی سەرۆکی ووڵات و هێما نیشتمانیەکان بە تاوان لەقەڵەم دەدات. بە ڕوونی نیشانیداوە کە " لەکاتی گفتوگۆو ئاخاوتنی گشتی لەسەر بەرپرسانی سیاسی و حکومی، لەم حاڵەتەدا ئەوەی بەلای پەیماننامەکەوە گرنگ بێت و بەهای هەبێت ڕێزگرتنە لە مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین." [10]

نێردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین و بۆچوون نوسیویەتی، دەبێت ووڵاتان ووریابن لە دڵنیایدان لەوەی کە یاساکانی ناوزڕاندن چ یاسای مەدەنی بن یان تاوان، "نابێت بەهیچ شێوەیەک بەکاربهێنرێن بۆ ڕێگریکردن لە ڕەخنەگرتن لە حکومەت" و هەروەها "دەبێت ڕەنگدانەوەی ئەو پرەنسیپە بێ کە دەڵێ دەبێت بەرپرسانی ووڵات زیاتر قبوڵی ڕەخنە بکەن بەبەراورد بە هاووڵاتیانی ئاسایی."[11]

یەکێک لە هەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ فەراهەمکردنی ئازادی ڕادەربڕین و (ئازادی ئاین) بریتیە لە 'پلانی کاری ڕبات' بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوکردنەوەی ڕق و کینەی نەتەوەیی و ڕەگەزی و ئاینی کە دەچێتە خانەی هاندانی جیاکاری و دوژمنکاری و تووندوتیژی. پلانەکە دەرەنجامی دەستپێشخەریەک بوو لەلایەن ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا ئەوەش بۆ جەختکردنەوە لە مەودای پاپەندی ووڵاتان بە ماددەی ٢٠ی پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان کە داوا لە ووڵاتان دەکات یاساکانی "هاندان" بەکارنەهێن تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە زۆر پێویست بێت و نەهێڵرێ وەک ئامێرێک بەکاربهێنرێ بۆ پێشێلکاری و زیادەڕەوی کردن لە ئازادیەکان.[12]

پلانی کاری ڕبات نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بەو ووڵاتانەی کە تێیاندا "یاساکان بۆ ڕێگری لە هاندانی ڕق و کینە چەندین زاراوەی جیاواز بەکاردەهێنێ و زۆرجار زاراوەکان هاوتا نین لەگەڵ ماددەی ٢٠ی پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیایەکان. هەتا پێناسەی زاراوەی ''هاندان'' بۆ ڕق و کینە لەناو یاسای ووڵاتاندا بەرفراوانتر بێت ، دەرگای زیاتر دەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی ئەم یاسایانە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی."[13]

یەکێک لە دەرەنجامەکانی پلانی کاری ڕبات دەڵێ:

پێویستە ماددەی ٢٠ی پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی وسیاسیەکان بە ووریاییەوە دابڕێژرێ وەک پرەنسیپێکی بنچینەی تا ئازادی ڕادەربڕین پارێزگاری لێبکرێ و نەبێتە قوربانی. پێویستە داڕشتنەکە بەشێوەیەک بخوێنرێتەوە کە هاوتا بێت لەگەڵ ماددەی ١٩ی پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان. واتە دەبێت بە سێ تاقیکردنەوەی سەرەکیدا تێپەڕێت کە ئەوانیش (یاسایی و زیادەڕەوی نەکردن و پێویستی بێت) و بۆ کەیسەکانی "هاندانیش" بەکاربهێنرێ. بۆ نمونە، دەبێت هەر سنوردارکردنێک بەپێی یاسا بێ و پێناسەیەکی ڕوونی بۆ بکرێ و سنوردارکردنەکە خزمەتی بەرژەوەندیەکی شەرعی دیاریکراو بکات. ئەمەش مانای ئەوەیە کە دەبێت سنوردارکردنەکان بە ڕوونی و بە کورتی پێناسە بکرێن و کاردانەوە بن بۆ پێویستیەکی کۆمەڵایەتی سەردەم و کەمترین کاریگەری خراپی هەبێ وهەموو کایە گشتیەکان نەگرێتەوە واتە ئازادی ڕادەربڕین بەشێوەیەکی بەرفراوان سنوردار نەکاو سنوردارکردنەکان زیاد لەقەبارەی پێویستیەکە نەبن بە جۆرێک کە قازانجی سنوردارکردنەکە بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندیەکە کەمتر بێت لە زیانەکانی سنوردارکردنەکە لەسەر ئازادی ڕادەربڕین.[14]

پلانەکە داوا لە ووڵاتان دەکات دڵنیایی بدەن لەوەی کە پێشەنگ و داڕشتنی یاساکانیان ''بەپێی ماددەی ٢٠ی پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیایەکان بێت'' و هەروەها پێناسەکانیان بۆ زاراوە سەرەکیەکانی وەک "ڕق و کینە و جیاکاری و تووندوتیژی و دوژمنکاری زۆر ڕوون و بەهێز بێ.[15] پێناسەی ڕوون و بەهێز وادەکات ئاسان نەبێت ڕادەربڕین وەک هاندانی نایاسایی بۆ جیاکاری لەبەرامبەر گرووپیکی دیاریکراوی کۆمەڵگە پۆلێن بکرێ.

 

یاساکانی تایبەت بە ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق

ماددەی ٣٨ی دەستوری عێراق زامنی مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی هێمنانە دەکات بەمەرجێک ئەم ئازادیانە نەبنە هۆی تێکدانی "سەلامەتی گشتی" یان "بنەما ئەخلاقیەکان" بەڵام ماددەکە پێناسەیەکی ڕوون ناکات بۆ هیچ کام لەم دوو زاراوەیە یان پێویستی ناکات لەسەر دەوڵەت نیشانی بدات لە چ حاڵەتێکداو بۆچی سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین پێویستەو ئەگەر کرا دەبێت زیادەڕەوی تێدا نەکرێ:

دەبێت دەوڵەت گرەنتی ئازادیەکان بەجۆرێک بکات کە نەبێتە پێشێلکاری و تێکدانی سەلامەتی گشتی و بنەما ئەخلاقیەکان: ا) ئازادی ڕادەربڕین بەهەموو جۆرەکانیەوە؛ ب) ئازادی چاپ و بڵاکراوەو ڕیکلام و میدیا و ڕۆژنامە؛ ت) ئازادی گردبونەوەی هێمنانەنەو، دەبێت هەموو ئەمانەش بە یاسا ڕێکبخرێن.

دەستور ڕێگە بە سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین دەدات "بەپێی یاسا" بەجۆرێک "نەبێتە پێشیلکاری بۆ بنەماسەرەکیەکانی ئازادی ڕادەربڕین." بەڵام، لانی کەم هەشت یاساو پرۆژە یاسای عێراقی و پێنچ یاسا لە هەرێمی کوردستان ڕێگە بە بەرپرسان دەدەن لە سەپاندنی ڕێوشوێنی تووند بۆ سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین یان دروستکرنی بارودۆخێک ببێتە هۆی ڕێز نەگرتن لە ئازادی ڕادەربڕین ئەمەش لە ئەنجامی پێناسەی ناڕون لە ماددەکانیاندا کە سەرەنجام پێشێلکاریە بۆ هەردوو دەستوری ووڵات و یاسا نێودەوڵەتیەکان.[16]

یەکێک لەهەرە کێشە گەورەکانی یاسای عێراقی سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین بە تاوانکردنی ''ناوزڕاندن''ە. ئەو یاسایانەی کە ڕێگەدەدەن بە سزای زیندانیکردن بۆ ئەو کەسانەی ڕەخنە لەبەرپرسانی حکومی دەگرن هاوتا نیە لەگەڵ پاپەندبونەکانی عێراق بە بەندە نێودەوڵەتیەکانی پارێزگاریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین. یاسای لەم جۆرە زیادەڕەویەو پێویست نیە بۆ پارێزگاریکردنی ناوبانگی کەسێک و دەبنە مەترسی لەسەر ئازادی ڕادەربڕین. زیاد لەوەش، "تشهیر" و "ناوزڕاندن" و "ئیهانە" پێناسەیەکی باشیان بۆ نەکراوە لە یاسای عێراقیداو پێناسەیەکی گشتی و ناڕوونی لەم جۆرەی ماددەکان ڕێخۆشکەر بووە بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕەزاییەکان لە سیاسەت و بەرپرسانی حکومەت.

لەگەڵ ئەوەشدا، یاسای سزادانی عێراقی چەندین جۆر لە شێوازی "هاندان بۆ ئەنجامدانی کاری نایاسایی" دەکاتە تاوان، وەک هاندانی توندنوتیژی و ئەنجامدانی تاوان، بەبێ خستنەڕوی پێناسەیەکی ڕوون بۆ زاراوەکان و زانیاری زیاتر تا ڕێگە بەخەڵک بدات بزانن چ کارێک بە تاوان لەقەڵەم دەدرێ. پەیماننامەی نیودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان ڕێگە بەچەند سنوردارکردنێک لەسەر ئازادی ڕادەربڕین دەدات، بۆ نمونە لەکاتی ڕێگریکردن لە "هاندانی توندوتیژی و دوژمنکاری یان جیاکاریکردن لەدژی گروپێکی دیاریکراوی ناو کۆمەڵگە." بەڵام هەر یاسایەک کە مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین سنوردار دەکات دەبێت هاوتا بێت لەگەڵ دڵنیایی یاسای، واتە دەبێت ماددەکانی ئەم یاسایانە بەجۆرێک دابڕێژرێن کە پێناسەیەکی دەقیق و ڕوون ئاشکرایان هەبێت وا بکات خەڵک بەباشی تێبگەن لە دەرئەنجامی کاروهەڵسوکەوتەکانیان و بەپێی یاساکە هەڵسوکەتیانی خۆیان ڕێکبخەن. حکومەتەکان دەتوانن ئازادی ڕادەربڕین سنوردار بکەن تەنها لەکاتێکدا ئەگەر گرتنەبەری ڕێوشوێنکە وەڵامێکی پێویست بێت بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندیەک، کە لەژێر مەترسیدا بێت و سنوردارکردنەکە زیادەڕەوەی تێدا نەکرێت.

یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩    

یاسای سزادانی عێراقی کە مێژووی دەرچوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ واتە چەندین ساڵ بەرلە نوسینی دەستوری ساڵی ٢٠٠٥ی عێراق، چەندین ماددەی تێدایە کە پێشێلکاری ئازادی ڕادەربڕین دەکەن و هاوتا نین لەگەڵ دەستوری ئێستای عێراق. بۆ نمونە، ماددەکانی ٢٠٢، ٢٢٥، ٢٢٦، ٢٢٧ و ٢٢٩ ئەو ڕادەربڕینانە بە تاوان لەقەڵەم دەدەن کە "ئیهانە" دەکەن بە کۆمەڵگەی عەرەبی یان خەڵکی عێراق یان بەشێک لە دانیشتوانی عێراق و ئاڵاو هێمای دەوڵەت یان هەر دامەزراوەو بەرپرسێکی حکومەت یان "هەر دەوڵەتێکی بێگانەو سەرۆک و ئاڵاکەیی و سرودی نەتەوەییەکەیی و نوێنەرەکانی لە عێراق یان هەر ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کە لە عێراق ئۆفیسی هەبێ."[17] ماددەی ٣٧٢ دەربڕینی هەر بۆچونێک کە ئیهانە بێت بۆ "هێماو سیمبول و کەسایەتیەکی ئاینی یان کەمایەتی ئاینیەک" یان دەربڕینێک کە بەمەبەستی تۆقاندنی "مەراسیم یان بۆنەیەکی ئاینی بێت و بە ئەنقەست بۆ خەڵەتاندن بێت" دەکاتە تاوان. [18]

ماددەی ٢١٠ و ٢٠١١ ی یاسای سزادانی عێراقی "بە ئەنقەست پەخشکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەو بەیاننامەی بێبنەماو پرۆپاگەندە کە مەترسی دروست بکات لەسەر ئاسایشی گشتی و دروستکردنی ترس و دڵەڕواکێ لەناو خەڵکداو تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی" یان "بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەو دۆکیومینتی دروستکراو یان دۆکیومینتی هەڵە کە مەترسی لەسەر ئاسایش و ئاشتی گشتی دروست بکات بە تاوان لەقەڵەم دەدات.[19]

ماددەی ٢١٢ ی یاساکە "بڵاوکردنەوەی هەرجۆرە هاندانێک" بۆ ئەنجامدانی تاوان کە مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی دروست بکات دەکاتە تاوان تەنانەت ئەگەر "هاندانەکە هیچ کاریگەریەکیشی نەبێت."[20] ماددەی ٤٠٣ بەرهەمهێنان و دروستکردن و بەدەستهێنان یان وەرگێڕان و بڵاکردنەوەی هەر نوسراوێک و وێنە یان دیمەنێک کە پێشێلکاری بێت بۆ "بەهاو بنەما ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگا" بەتاوان لەقەڵەم دەدات.[21] لە یاسای عێراقیدا نەگوترواوە یان پێناسەیەک نەخراوەتەڕوو سەبارەت بەوەی مەبەست چیە لە پێشێلکردنی "بەهاو ئەخلاقی گشتی."

ماددەی ٤٣٣ کە ناوزڕاندن بە تاوان لەقەڵەم دەدات دەڵێ مەبەست لە ناوزڕاندن بریتیە لە "تۆمەتبارکردنی کەسێک بە ئاشکراو لەناو کۆمەڵگەدا لەسەر بابەتێک کە ڕاستیش بێت بەڵام وادەکات کەسەکە ڕوبەڕوی سزا ببێتەوە یان لەلایەن کۆمەڵگەوە نەفرەتی لێبکرێ."[22] سزای ناوزڕاندن یەک ساڵ زیندانیکردن یان غەرامەیە، بەڵام ئەگەر ناوزرێنراو بەرپرسێکی حکومی بێت، ئەوا سزاکە لەدژی ناوزڕێنەر جێبەجێ ناکرێ ئەگەر ڕاستی تۆمەتەکەی لەدژی بەرپرسە حکومیەکە سەلماند. ماددەی ٤٣٤ ''ئیهانەکردنی کەسێک'' پێناسە دەکات وەک، "تۆمەتبارکردنی کەسێک بەئەنجامدانی کارێکی بێشەرەفانە یان بێڕێزانە یان ئازاردانی هەستی کەسێک ئەگەرچی تۆمەتبارکردنیشی نەبێت بە ئەنجامدانی کارێکی دیاریکراو."[23]

لەبەرئەوەی زاراوەو پێناسەی ناڕون لە یاسای سزادانی عێراقیدا بەکارهێنراوە، ئەم ماددانە بەکارهێنراون بۆ بە تاوانکردنی ئەو ڕەخنە یاسایی و دەنگە ناڕازایانەی داوای گۆڕانکاری لە سیاسەت و بەرپرسانی حکومی دەکەن لەگەڵ چەندین بۆچونی تر بە ئاینیشەوە.

بەکارهێنانی یاسای سزادان لە ئازادی ڕادەربڕیندا

بە پێشێلکردنی ماددەی ٢١٠ سزادرا

هەیسەم سولەیمانی تەمەن ٤٨ ساڵ کە کێک بوو لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان لە پارێزگای موسەنا، ووتی لە ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ لە فەیسبووک داوای لە پارێزگای نەینەوا کردووە کە لێکۆڵینەوە لە تۆمەتی گەندەڵی لەناو فەرمانگەی تەندروستی بکات پاش ئەوەی دەرکەوتبوو کە فەرمانگەکە نرخی یەک ماسکی کاغەزی زیادکردبو بۆ ١٨ دۆلاری ئەمریکی.[24] ئەو بە هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، بۆ ڕۆژی داهاتوو چوار ئەفسەری هەواڵگری سەربە وەزارەتی ناوخۆ دەچنە ماڵەکەی لەکاتێکدا لە دەرەوە دەبێ وخێزانەکەی ئاگادار دەکەنەوە کە نابێت چیتر لەسەر گەندەڵی بنوسێ. دواتر لە فەیسبووک دەنوسێ کە ئەفسەرانی هەواڵگری مافی ئەوەیان نەبووە بچنەسەر ماڵەکەی. لە ١٠ی نیسان، ئەو ووتی، لەکاتێکدا بەرەو ماڵەوە دەڕۆیشتەوە لە دوای نیوەڕۆدا چوار پیاو بەجل و بەرگی مەدەنیەوە دەستگیری دەکەن و دەیبەن بۆ بنکەی هەواڵگری موسەنا.  ئەو ووتی چاویان بەستوەو دەستیان کەلەپچەکردوەو لێیانداوە. "لەکاتێکدا لە شوێنی تایبەتیان دەدام، ئەفسەرێک تۆمەتباری کردم بەوەی ڕقم لە ئێرانەو گووتی دەبێت نوسراوێک واژو بکەم کە دەڵێ خۆپیشاندەران و باسم خشان [تەماشای خوارەوە بکە] لەلایەن ئەمریکاوە پارەیان دراوەتێ. لە کۆتایدا بە پەنجەکانم واژوم کرد. ووتیشی، لە ١١ی نیسان، دەیهێننە بەردەم دادوەرو کە پێی دەڵێ بەرپرسان بەپێی ماددەی ٢١٠ی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتباریان کردووە، بەبێ ئەوەی ڕێگەی بدەن بە ئامادەبونی پارێزەرو پاش ئەوەی بڕێک پارە دەدات ئازادی دەکەن بەڵام کەیسەکەی هێشتا لە دادگادایە.[25]

بە پێشێلکردنی ماددەی ٢٢٦سزادرا

باسم خشانی تەمەن ٥٠ ساڵ چالاکوانێکی دژبە گەندەڵیە لە پارێزگای موسەنای باشوری عێراق. ووتی لە ساڵی ٢٠١٥ ڕاپۆرتێکی پێشکەش بە دەستەی نەزاهە کردوە دەربارەی کڕینی قەرەوێڵەی نەخۆشخانە لەلایەن فەرمانگەی تەندروستی پارێزگاکەوە لە تورکیا بەبڕی ١٥٦ ملیۆن (١٣٠ هەزار دۆلار) دیناری عێراقی. بەپێی ئەو وەسڵانەی کە بە نهێنی بڵاوی کردبونەوە نرخە ڕاستەقینەکەی ١٠ ملیۆن دیناری عێراقی (٨ هەزار دۆلار) بووە بەپێی توێژینەوەی خۆی و پەیوەندیەکانی لەگەل کۆمپانیاکە.[26] خاشان ڕەخنە لە بێدەنگی دەستەی نەزاهە دەگرێ کە کۆمیتەیەکی حکومیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەو چاودێری گەندەڵی بە نوسینێک لە فەیسبوک لە ١ی مایسی ٢٠١٧ لەژێر ناونیشانی: ئەنجومەنی پارێزگا: لەنێوان گەندەڵی ترسنۆکی و بێبایەخیدا." لە کۆمێنەتەکەیدا دەستەکە تاوانبار دەکات بە "کوڵاندنی ڕاپۆرتەکەی لەسەر ئاگری خاو." سەرۆکی دەستەی نەزاهە لە ئەیلولی ٢٠١٧ لە دادگا داوای یاسای لەسەر تۆمار دەکات بەپێی ماددەی ٢٢٦ی یاسای سزادانی عێراقی کە ئیهانەکردنی دامەزراوەی حکومی بە تاوان لەقەڵەم دەدات. پارێزەرەکەی خاشان ووتی، لەبەرئەوەی نیگەرانی هەبووە لەسەر کاریگەری حزب و سیاسەت لەسەر دادوەرەکە داوای کردوە کە کەیسەکەی خاشان بگوێزرێتەوە بۆ دادگایەکی تر. لە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٨، دادگای پێداچونەوەی فیدراڵی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت داواکەی ڕەتکردەوەو پۆلیس لە ٦ی شوبات خاشانی دەستگیر دەکەن و دەیبەنە بەردەم دادوەر سەرەڕایی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دواخستنی دادگاییەکەی تا کاتی هەبێت بۆ خۆئامادەکردن بۆ بەرگری. دادوەر سزای سێ ساڵ زیندانی دەسەپێنێ بەسەر خاشاندا بە تۆمەتی ناوزڕاندنی دەستەی نەزاهە.

ئەوە یەکەم جار نەبووە کە بەرپرسان خاشانیان تاوانبار کردووە بە تۆمەتی ناوزڕاندن. لە مایسی ٢٠١٥، ئەنجومەنی پارێزگای موسەنا داوای یاساییان لەدژی خاشانی بەپێی ماددەی ٢٢٦ی یاسای سزادانی عێراقی پێشکەشکرد لەبەرئەوەی لەڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەنجومەنەکەی تۆمەتبار کردبوو بە گەندەڵی. دادگا داوا یاساییەکەی دژی خاشانی فڕێدەداتە دەرەوە بەهۆی بەسەرچونی ماوەی یاسای داواکە کە سێ مانگی تێپەڕاندوە، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگا دووبارە داوا پێشکەش دەکات بۆ پێداچونەوەی بڕیارەکەی دادگا. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧، دادگای ناوەندی تاوانەکان لە بەغداد دەڵێ تۆمەتەکان لەدژی خاشانی لەجێی خۆیەتی، بەڵام بەپێی یاسای لێبوردنی ساڵی ٢٠١٦ی عێراق لێی خۆش دەبن. ئەنجومەنی پارێزگا داوا بۆ پێداچونەوەی ئەو بڕیارەش دەکات. دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی لایەنی ئەنجومەنەکە دەگرێت و دوبارە کەیسەکە دەنێرێتەوە بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی موسەنا. لەوێ دووبارەو لە ٦ی شوباتی ٢٠١٨ لە هەمان ڕۆژ کە تاوانبارکرا بە کەیسەکەی دەستەی نەزاهە، دادوەر سزای زیندانی سێ ساڵی تری بەسەردا دەسەپێنێ. لەدوای ئەوەی دادگای پێداچونەوەی فیدراڵی بێبەری دەکات لە هەردوو تۆمەتەکە، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ ئازاد دەکرێ.

بە پێشێلکردنی ماددەی ٢٢٩ و ٤٣٣سزادراوە

عەمارالغزعلی کە خەڵکی پارێزگای قادسیەی باشوری عێراقه‌ و یەکێکە لەو چالاکوانانەی کە هەوڵیداوە بۆ باشکردنی ژیانی هەژاران.[27]  ئەو ووتی، لە ساڵی ٢٠١٦وە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو کۆمیتەی ئەمنی ئەنجومەن و بەڕێوەبەری ناحیەیەک لە دیوانیەی پایتەختی پارێزگاو هەشت ئەفسەری پۆلیس لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک داوای یاساییان لە دژی تۆمارکردووە بە تۆمەتی زیاتر لە ١٤ کەیسی ناوزڕاندن. ئەو دۆکیومێنتانەی دادگا کە لەلایەن هیومان ڕایتس ۆوچ پێداچونەوەیان بۆ کرا نیشانیاندا کە دادوەر هەموو داوا یاساییەکانی دژی عەمار الغزعلی وەلاناوە بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست یان کشانەوەی داواکان لە دژی.

الغزعلی ووتی لە ٤ی مارسی ٢٠١٧ لەکاتی ڕێوڕەسمی کردنەوەی بینایەکی نوێی حکومی لە دیوانیە کە یەکێک بووە لەوانەی بەشداریکردوە لە کۆکردنەوەی پارەو یارمەتی بۆ دروستکردنی بیناکە، خۆیی و هاوڕێیەکی هاوار دەکەن و دەڵێن "بەرپرسان و پاسەوانەکانیان فاشلن و بەرپرسان و پاسەوانەکانیان دزن" لەبەرئەوەی بەرپرسان پارەی دروستکردنی بیناکەیان دابین نەکردبوو. لە ٥ی مارس سێ ئەفسەری پۆلیس کە لە ڕێوڕەسمەکەدا ئامادە بووبون داوای یاسای لەدژی تۆمار دەکەن بەپێی ماددەی ٢٢٩ی یاسای سزادان لە ئیهانەکردنی بەرپرسی حکومی "لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەنیاندا." لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، دادوەرالغزعلی بێتاوان دەکات لە تۆمەتەکە لەبەرئەوەی هاوارەکەی الغزعلی ئاراستەی کەسێکی دیاریکراو نەکراوە. ئەفسەرێکی تری پۆلیسی بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی بەجیا داوایەکی تر لەسەر الغزعلی تۆماردەکات بە تۆمەتی هەمان ڕوداو بەپیی ماددەی ٢٢٩. لەکاتی دادگایکردنی لە ڕۆژی ٩ی نیسانی ٢٠١٧ ئەفسەرەکە پاشەکشە لەداواکەی دەکات.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاو سەرۆکی کۆمیتەی ئەمنی پارێزگا داوای یاسایی لەدژی الغزەلی تۆمار دەکەن بە تۆمەتی ناوزڕاندن بەپێی ماددەی ٤٣٣ بۆ هەمان ڕوداو، بەڵام لە رۆژی دادگایکردندا لە ٢٠ی حوزایرانی ٢٠١٧ پاشەکشە لە داواکەیان دەکەن.  الغزەلی ووتی، "هەموو ئەم داوا یاساییانە کاریگەی خراپی هەبووە لەسەر باری دەروونیم."

دەستگیرکردنی بەردەوام و کەلەپچەکردن لەبەرچاوی ئەو خەڵکانەی دەیانناسی لە ڕووی دەرونیەوە زۆر قورسەو هەندێک جار فرمێسکی دەهێنایە چاوەکانمەوە. ناوبانگیان لەکەدار کردم، کارەکەمم لەدەستدا [لەبەر ئەو هەموو کاتەی دەبوو لە دادگا بەسەری بەرم]، بەردەوام پارە لە پارێزه‌ردا خەرج دەکەم، خێزان و هاوڕێکانم بەردەوام خەمی منیانە و بەرپرسان بەردەوام دەمکەنە ئامانج.

الغزەلی هەروەها ووتی کە ڕۆژنامەنوسێک داوای یاسایی لەدژی خۆیی و شەش چالاکوانی تر بەپێی ماددەی ٤ی یاسای دژە تیرۆر پێشکەش کردوە پاش ئەوەی یەکێک لە هاوڕێکانی الغزەلی لە فەیسبوک ڕۆژنامەنوسەکەی بە گەندەڵی تۆمەتبار کردوە.[28] پاشان  الغزەلی و هەندێک لە هاوڕێکانی بە ئه‌رێنی وەڵامی پۆستەکە دەدەنەوە. بەپێی دۆکیومێنتەکانی دادگا، ڕۆژنامەنوسەکە بانگەشەی ئەوەی کردوە کە گروپەکە لەسەر فەیسبوک هەڕەشەیان لە خۆیی و لە ئۆفیسەکەی کردووە. دادوەر کەیسەکەی پوچەڵکردۆتەوە لەبەر نەبوونی بەڵگەی پێویست.

داوایەکی یاسای لە ئەیلولی ٢٠١٧ لەدژی الغزەلی بۆ ڕوداوێک کە بەرلە ساڵێک ڕویدابوو نیشانی دەدات تا چەند ڕەخنەگرانی حکومەت ڕوبەڕوی ترس و تۆقاندن دەبنەوە. بەپێی دۆکیومینتی دادگا، کەسێکی نەناسراو دەرگای ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئەفسەرێکی پۆلیس دەشکێنێ وهەندێک پارەی تێدا دەدزێ. پاشان، ئەفسەرەکە داوای یاسایی لەدژی ئەو روداوە لە دادگا پێشکەش دەکات بەبێ ناوهێنانی هیچ گومانلێکراوێک، بەڵام لە ئەیلولی ٢٠١٧ الغزەلی تاوانبار دەکات بە ئەنجامدانی ئەو کارەو دەڵێ شاهێدێکی دۆزیوەتەوە کە ئەفسەرێکی تر بووەو ووتویەتی کە الغزەلی بینیوە تاوانەکەی ئەنجامداوە. دواتر، پۆلیسەکە داواکەی لەدژی الغزەلی دەکشێنێتەوە.

 بە پێشێلکردنی ماددەی ٤٠٣ سزادرا

حوسام الکعبی تەمەن ٣٢ ساڵ کە ڕۆژنامەنوسێکی کەناڵی (ئێن. ئاڕ. تی) بووە لە شاری نەجەف ووتی، لە ئێوارەی ٧ی مارسی ٢٠١٩، ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی کە دەزگایەکی هەواڵگری سەربە سەرۆک وەزیرانە، بەبێ نیشاندانی هیچ هۆکارێک دەستگیری دەکەن و دەیبەنە یەکێک لە بنکە ناوخۆییەکانیان بەرلەوەی ڕەوانەی بنکەیەکی پۆلیسی نزیک ناوچەکەی بکەن.[29] لەوێ ئەفسەرانی پۆلیس پێی دەڵێن کە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی داواکاری یاساییان لەدژی تۆمارکردووە بەپێی ماددەی ٤٠٣ لەبەر ڕەخنەگرتن لە ئەفسەرێکی دەزگاکە لە فەیسبوکدا. الکعبی بە هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، پاش ئەوەی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە نامە ئاراستەی دانیشتوانی نەجەف دەکەن لەسەر چەند کێشەیەکی ئەمنی ویەکێک لە نامەکان هەڵەی تایپی نوسینی تێدا بووە، لە فەیسبوک نوسیم دەبێت دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی هەڵەی نوسینەکەی ڕاست کاتەوە. دوو ڕۆژ دواتر دادوەرێک الکعبی ئازاد دەکات و تۆمەتەکەی دژی هەڵدەوەشێنێتەوە. بەڵام، هەمان دادوەر پێی دەڵێ کە عەمیدی کۆلێژی پەروەردەی کچانی زانکۆی کوفەش داواکاریەکی یاسای بەپێی ماددەی ٤٠٣ لەدژی تۆمارکردووە لەبەرئەوەی لە ساڵی ٢٠١٦ ڕاپۆرتێکی نوسیوە کە تێیدا عەمیدی کۆلێژەکەی تۆمه‌تبار کردوە بە دانی گرێبەستێک بە کۆمپانیایەکی بینا دروستکردن سەرەڕایی ئەوەی کۆمپانیاکە داوای پارەی زیاتری کردووە بەبەراورد بە کۆمپانیانکانی تر. بەهۆی ڕاپۆرتەکەوە، کۆلێژەکە پاشگەزبوەتەوە لە پێدانی گرێبەستەکە و کۆلێژەکە هەستاوە بە ئەنجامدانی لیکۆڵینەوەی لە تۆمەتەکە و لەئەنجامدا عەمیدەکەی لە کارەکەی دەرکردوە. کاتێک عەمیدەکە دەبیستێ الکعبی دەستگیرکراوە لە ساڵی ٢٠١٩، ئەویش بەجیا داوای یاسای خۆی لەدژی پێشکەش دەکات. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەیسە هێشتا لە دادگادا بوو.

بە پێشێلکردنی ماددەی ٤٣٣ سزادرا

لە ڕاپۆرتێکی ٢٠١٧دا، "حەسەن"ی تەمەن ٢٧ ساڵ کە پەیامنێری تەلەفیزیۆنی الاحد دەبێت لە سەماوەی باشووری عێراق، باس لە کەیسی ژنێک دەکات کە منداڵەکەی لەباردەچێ و بەگوتەی ژنەکە گوایە بەهۆی کەمتەرخەمی زۆری پزیشکێکەوە بووە.[30] پزیشکەکەو سەندیکای تەندروستی عێراق لە مانگی ئابی ٢٠١٧ داوایەکی یاسایی لەدژی حەسەن لە دادگا پێشکەش دەکەن بە تۆمەتی ناوزڕاندنی پزیشکەکە بەپێی ماددەی ٤٣٣ی یاسای سزادانی عێراقی. بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، دادوەرێک حەسەن بێتاوان دەکات لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩.

بە پێشێلکردنی ماددەی ٤٣٣ و ٤٣٤ سزادرا

''خەلیلی'' تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژنامەنووسێکە لە کەناڵێکی سەتەلایتی سەربەخۆ ووتی لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بەرپرسانی ئەنبار هەستان بە داخستنی ئۆفیسی کەناڵەکە لە ئەنبار لەپاش بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک کە تێیدا پارێزگاری ئەنبارو چەند بەرپرسێکی تر تۆمەتبارکرابوو بە  نیازی تەزویرکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا. بەرپرسان بیانووی داخستنی ئۆفیسی کەناڵەکەیان گەڕاندەوە بۆ نەبوونی مۆڵەت.[31] سەرەڕایی داخستنەکە خەلیل بەردەوام بوو لە کارکردن بۆ کەناڵەکە، ئەو ووتی، لە حوزەیرانی ٢٠١٨ڕووماڵی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کرد کە تێیدا کەس وکاری ڕۆژنامەنووسێکی ناوخۆ بانگه‌شەی ئەوەیان کرد کە ڕۆژنامەنوسەکە لەلایەن چەند چه‌کداری نەناسراوەوە فڕێندراوەو داوایان لە بەرپرسان کرد هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئازادکردنی. خەلیل ووتی لە پاش چوار ڕۆژ پۆلیس هاتنە ماڵەکەی لە کاتژمێر ٤ی بەیانی و دەستگیریان کرد. لە کاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتباری دەکەن بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لە دژی هێزە ئەمنیەکان بە ڕوماڵکردنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە. دادوەرێک پێی دەڵێ تۆمەتبارە بە ناوزڕاندنی هێزە ئەمنیەکان بەپێی ماددەی ٤٣٤ی یاسای سزادان. پاش چەند ڕۆژێک بەرپرسان ڕەوانەی دادگایەکی تری دەکەن لە ئەنبار لەوێ دادوەرەکە پێی دەڵێ کە ئەنجومەنی پارێزگا داوای زیاتری لەدژ تۆمەتبار دەکات بەپێی ماددەی ٤٣٣ی یاسای سزادان بە تۆمەتی ناوزڕاندنی هێزە ئەمنیەکان و هاندانی تووندوتیژی لەدژیان. لە پاش دابینکردنی بڕە پارەیەک بۆ ئازادکردنی بەشێوەیەکی کاتی خەلیل ئازاد دەکرێ بەڵام تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هەردوو کەیسەکە هێشتا لە دادگادا بوو.

بە پێشێلکردنی ماددەی ٤٣٤ سزادرا

"عومەر"ی تەمەن ٢٩ ساڵ ڕۆژنامەنوسێکی کەناڵی دیجلەیە ووتی لە ئابی ٢٠١٨ ڕوماڵی خۆپیشاندانیکی دەکرد کە داوای کەمکردنەوەی دەستتێوەردانی ئەمریکایان لە عێراق دەکردو لەوێ چاوپێکەوتن لەگەڵ ژنێک دەکات کە نیگەرانی لەدژی دەستتێوەردانی بیانی دەردەبڕی بە ئێرانیشەوە.[32] پیاوێک بە جل و بەرگی مەدەنیەوە کە دواتر عومەر بۆی دەردەکەوێ ئەندامی عسائب الاهل الحقی سەربە حشد الشعبیە، بەڕەو ڕوی دەڕواو پێی دەڵێ دەبێت چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ژنەکە بوەستێنێ. پاشان پیاوەکە هاوار بەسەر ژنەکەدا دەکات لەبەر ڕەخنەکانی لە ڕۆڵی ئێران. کەناڵی دیجلە بەشێک لەو گرتە ڤیدیۆییە بڵاودەکاتەوە پاشان خزمێکی پیاوەکە دەڵێ دەبێت عومەر بەشداری دانیشتنی خێڵەکەیان بکات و دان بەو ڕاستیە بنێ کە ناوی پیاوەکەی "زڕاندوە". عومەر ڕەتیدەکاتەوە بەشداری دانیشتنی خێڵەکە بکات و لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ پۆلیس لە ماڵەکەی بە تۆمەتی ناوزڕاندن بەپێی ماددەی ٤٣٤ دەستگیری دەکەن. عومەر ووتی پاش یەک ڕۆژ دادوەر بەشێوەیەکی کاتی ئازادی دەکات لەدوای ئەوەی بڕێک پارەی داوە، پاشان لەڕێگەی هەبوونی پەیوەندیەوە بە خەڵکی دەسەڵاتدار توانیویەتی تۆمەتەکانی دژی لە دادگا کۆتایی پێبهینرێ.

لە مانگی مارسی ٢٠١٩، پۆلیس عومەرو کامێرامانەکەی لە نەخۆشخانەیەک دەستگیر دەکەن بە تۆمەتی وێنەگرتنی ڤیدیۆیی بە نایاسایی لەکاتی ڕۆشتنیان بەرەو ئۆفیسی ئیدارەی نەخۆشخانەکە بۆ داواکردنی مۆڵەتی وێنەگرتن. ئەو ووتی، هیچ وێنەیەکیان نەگرتبو. عومەر ووتی، لەپاش دەست تێوەردانی چەند ئەندامێکی پەرلەمان دوای حەوت کاتژمێر پۆلیس ئازادی دەکەن.

لە تەمووزی ٢٠١٨، حەسەن سەباح محەمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ کە ڕۆژنامەنوسی کەناڵێکی بەسرەیە، ڕاپۆرتیک بڵاودەکاتەوەو تێیدا سەرۆکی بەندەری بەسرە تۆمەتبار دەکات بە پێدانی ئوتۆمبێلێکی هەشت هەزار دۆلاری بە دادوەرێکی ناوخۆ وەک دیاری.[33] ئەو ووتی یەک ڕۆژ لەپاش بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتەکە، پۆلیسی بەسرە دەچنەسەر ماڵەکەی بۆ دەستگیرکردنی. محمەد لەوکاتەدا لە ماڵەوە نابیت بەڵام دواتر پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و پرسیار دەکات بۆچی دەیانەوێ دەستگیری بکەن. ئەو ووتی پۆلیس پێیان ووتوە کە تۆمەتبار کراوە بەپێی ماددەی ٤٣٤ی یاسای سزادان لەبەرەوەی ساڵێک لەمەوبەر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردۆتەوە دەربارەی تەکسیەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە کە پارەی زیادیان لەنەفەرەکان وەرگرتوە، بەڵام محەمەد ووتی هەوڵی دەستگیرکردنەکەی لەبەر ڕاپۆرتەکەی بووە لەسەر دیاریەکەی سەرۆکی بەندەری بەسرە بۆ دادوەرەکە. تاکاتی نوسینی ئەم ڕاپۆرتە، کەیسەکە هەر لە دادگادا بوو. ئەو ووتی، "ژیانی خۆم و خێزانەکەم لە مەترسیدایە، بەڵام چیبکەم؟ واز لەکارەکەم بهێنم وەک ڕۆژنامەنوس؟"   

بەپێی ماددەی  ٢٤٠سزادرا

هەروەها بەرپرسان چەند بڕگەیەکی یاسای سزادانی عێراقیان بەکارهێناوە کە پەیوەندی بە ڕادەربڕینەوە نیە لەپێناو بێدەنگکردنی خەڵک، وەک چونە ناو ناوچەی سەربازی بە نایاسایی و دروستکردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و وێرانکردنی موڵکی گشتی.

ئاسۆ ئەحمەد سەعید کە رۆژنامەنوسێکی کەناڵی (ئێن. ئاڕ. تی)یە لە که‌رکوک کە ناوچەیەکی جێناکۆکە لەنێوان بەغداد و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ووتی لە ١٤ی مایسی ٢٠١٩دەڕواتە گوندێک بەناوی بەڵکانە کە دانیشتوانەکەی تێکەڵە لە کوردو عەرەب و بە دووری ٥٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری شاری که‌ رکوک پاش ئەوەی دەبیستێ گروپێک لە عەرەب هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکەو دانیشتوانە کوردەکانیان لە ماڵەکانیان دەرکردوە.[34] ئەو ووتی کە خۆیی و دوو هاوڕێی دەوروبەر کاتژمێر یەک و نیوی پاش نیوەرۆ دەگەنە گوندەکە و لەوێ خێزانەکان دەبینن دەگرین. سەربازێکی فیرقەی چواری سوپای عێراق بەرەوڕیان دەڕواو پێیان دەڵێ کە ڕێگەی وێنەگرتنیان پێنادرێ لەناوچەکە تا ئەوکاتەی فەرماندەکەیان دەگاتە ناوچەکە. کامێراو تەلەفۆنەکانیان دەبات و پێان دەڵێ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان بمێننەوە.

سەعید ووتی،

فەرماندەکە هات و پێی گووتین کە ڕێگەمان پێنادری ڕاپۆرت لەسەر ناوچەکە بکەین و دەبێت ناوچەکە جێبهێڵین. کامێراو تەلەفۆنەکانیان بۆ گەڕاندینەوە، بەڵام پاش ١٠ خولەک لەکاتێکدا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەماندا بووین بەرەو که‌رکوک دەگەڕاینەوە، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەسەر شەقامەکە ڕایگرتین و پێی گوتین دەبێت بەدویدا بڕۆین بۆ بنکەیەکی سەربازی نزیک لە ناوچەکە. لەوێ فەرماندەیەکی تر ناسنامەو کامێراو تەلەفۆنەکانیان بردین ئەفسەرێکی سەربازی هەواڵگریان هێنا بۆ لێکۆڵینەوە لێمان لەسەر ئەوەی گوایە بۆچی چوینەتە ناوچەکە. پاشان بەزۆر خستینیە ناو ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بردینیەوە بۆ گوندی بەڵکانە کە لەوکاتەدا سەربازەکان سەرقاڵی دەستگیرکردنی ١٢ عەرەب بوون ووتیان کە هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکە. هەوڵیاندا ئەو ١٢ عەرەبە بخەنە ناو هەمان ئۆتۆمبێل لەگەڵ ئێمە. گووتم، "نابێت بمانخەنە ناو هەمان ئۆتۆمبێل لەگەڵ تاوانباران،" بەڵام ئەفسەرە سەربازیەکە لەدواوە شەقێکی تێهەڵدام. هاوڕێکەم پێی گووت کە ناتوانی شەق لە ڕۆژنامەنوس هەڵدا، بەڵام شەقێکی لە هاوڕێکەشم دا.

پاشان سوپا بە ئۆتۆمبێل ڕۆژنامەنوسەکان دەبەنە بنکەیەکی پۆلیس بەدووری ٢٥ کیلۆمەتر لە شوێنەکەو لەوێش دووبارە سەعیدو تیمەکەی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێ لەسەر ئەوەی بۆچی چونەتە ناوچەکە بەرلەوەی ئازادیان بکەن و پێیان بڵێن دەبێت بۆ ڕۆژی داهاتوو بچنە دادگا. داواکارانی گشتی داوایان لەسەر تۆمار دەکەن بەپێی ماددەی ٢٤٠ی یاسای سزادان بۆ چونە ناو "ناوچەی سەربازیەوە."[35] ماددەی ٢٤٠ سزا ڕوبەڕوی هەرکەسێک دەکاتەوە کە سه‌رپێچی فەرمانی بەرپرسێکی حکومی بکات. دادوەر بێتاوانیان دەکات و دەڵێ سوپا ڕاینەگەیاندووە کە ناوچەکە ناوچەیەکی سەربازیەو بانگهێشتی فەرماندەکە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە. سەعید نەیزانی ئەگەر سوپا لێپێچینەوەی لەگەڵ هیچ کام لەم سەربازانە کردبێ بەهۆی ڕوداوەکەوە.

 بەپێی ماددەی ١٥٦سزادرا

محەمەدی ٢٢ ساڵ کە خۆپیشاندەرێکی شاری بەسرەیە ووتی لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٨و دەوروبەری کاتژمێر ٨.٣٠ سەرلەئێوارە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا، ئەو لە وێستگەی شەمەندەنەفەری شاری بەسرە دەبێت لەگەڵ خۆپیشاندەرەکانی تردا.[36] بەووتەی خۆیان، لەوێ لەگەڵ کارمەندێکی وێستگەکە دەبێت بە دەمەقاڵێیان و لەکاتێکدا دەمەقاڵێکە زیاد دەبێ، محەمەدو هاوڕێکانی بەدەنگی بەرز بێزاریان لەدەست گەندەڵی پارتە سیاسیەکانی بەسرە دەردەبڕن. محەمەد ووتی پۆلیس دەگاتە شوێنەکەو دەیبەنە ژورێکی وێستگەکەو لەوێ بە بۆکزو شەقازلە لێی دەدەن. یەکێکیان پێی دەڵێ، "باسی حزبە سیاسیەکان دەکەی! ئەمڕۆ نیشانت دەدەم حزبە سیاسیەکان چ دەسەڵاتێکیان هەیە؟ دەتکوژم ئەمڕۆ؟" پاشان دەیبەنە بنکەیەکی پۆلیسی نزیک لەو شوێنە. پاش ئەوەی خۆپیشاندەران دەبیستن دەستگیرکراوە، ئەو ووتی، خۆپیشاندەران لەبەردەم وێستەگەکە کۆدەبنەوەو داوای ئازاد بوونی دەکەن لە ئەنجامدا پێکدادان لەنێوان هیزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران دروست دەبێت و هەندێک لە پەنجەرەکانی وێستگەکە دەشکێن.

محەمەد ووتی، لەو کاتدا پۆلیس لێدوانیان لێوەردەگرت لەسەر دەمەقاڵێی وێستگەی شەمەندەفەرەکەو بردیان بۆ بینینی دادوەرو پاش دانی برێک پارە بە کەفالەت ئازادی دەکەن لە نیوەی شەودا. لە ٨ی تشرینی یەکەم دەڕواتە دادگا لەوێ دادوەر پێی دەڵێ داوای لەسەر تۆمارکراوە بە تۆمەتی هەراسانکردنی کارمەندی حکومی بەپێی ماددەی ١٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی لە پێشێلکردنی "سەربەخۆیی و یەکێتی دەوڵەت" یان دروستکردنی مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی کە سزاکەی مردنە.[37] تۆمەتی دووەم لە دژی بەپێی ماددەی ١٩٧ بووە بە تاوانی وێرانکردنی ماڵ و موڵکی گشتی. دادوەر دەڵێ کە محەمەد بەرپرسیارە لە وێرانکردن وێستگەکە لەلایەن ئەو خۆپیشاندەرانەی داوای ئازادکردنیان کردووە.[38] محەمەد ووتی، "هەروەها دادوەر ووتی دەبێت پێی بلێم چ خۆپیشاندەرێک لە پشت سوتاندنی ئۆفیسی پارتە سیاسیەکانەوە بووە لە خۆپیشاندانەکانی پێشوتردا." دادوەر محەمەد دەنێرێتە زیندان تائەوکاتەی بڕێک پارە دەدات بۆ ئازادکردنی بەشێوەیەکی کاتی لە ١٥ی تشرینی یەکەم. تا ئەیلولی ٢٠١٩ کەیسەکەی محەمەد لە دادگادا کراوە بوو بەڵام لەوکاتەوە هیومان ڕایتس ۆوچ نەیتوانیوە پەیوەندی بە محەمەدەوە بکات و هیومان ڕایتس ۆوچ بیستی ڕەنگە دووبارە دەستگیرکرابێتەوە.

ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان

کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان کە کاری پەخش و پەیوەندیەکان ڕێکدەخات بەپیی ماددەی ١٠٣ی دەستووری عێراق دامەزراوە. ئەم کۆمسیۆنە "دامەزراوەیەکی سەربەخۆیە لە ڕووی دارایی و ئیداریەوە"و سەربە پەلەمانی عێراقەو ئەندامەکانی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە دەستنیشان دەکرێ و لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێن.[39] لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤، کۆمسیۆنەکە چەند ڕێنماییەکی "ناچاری" بۆ ڕێکخستنی میدیا "لەکاتی جەنگی دژبه‌ تیرۆر" دەرکرد.[40] ئەم ڕێنماییانە کە لە مایزی ٢٠١٩ نوێکرانەوەو نانرا بە ''یاساکانی پەخشی میدیا'' هێشتا کاریان پێدەکرێ بە جۆرێک ئازادی میدیا بەرتەسک دەکەنەوە پێویستی دەکەن لەسەر کەناڵەکانی میدیا ڕوماڵەکانیان سەر بە حکومەت بێت.[41]

بڕگەی دووەم لە ماددەی یەکەم لە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنەکە ڕێگری لە میدیا دەکا لە پەخشکردن و بڵاوکردنەوەی هەربابەتێک کە ستایشی حزبی بەعس و هانی کاری نایاسایی بدات و بابەتەکان بە "لە دژی هێزە ئەمنیەکان لەقەڵەم بدرێ" و یان بڵاوکردنەوەی هەر لێدوانێک لەلایەن هێزی چەکداری ئۆپۆسیزیۆن یان چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکێک لە ئەندامەکانیان کە پرۆسەی دیموکراسی بکاتە ئامانج یان دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێوان پارت و هۆزەکانی ناو کۆمەڵگا دروست بکات. 

لەدوای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، لە ١٢ تشرینی دووەم، کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان هەستا بە داخستنی هەشت کەناڵی تەلەفزیۆنی و چوار کەناڵی ڕادیۆیی بۆ ماوەی سێ مانگ بە تۆمەتی پشێلکردنی یاساکانی مۆڵەتی پەخش و کارکردن وەک لە ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنەکەدا هاتووە، هەروەها هەستا بە ئاگادارکردنەوەی پێنج کەناڵی تر بەهۆی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان.[42]

لە نیسانی ٢٠٢٠، کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان هەستا بە هەڵپەساردنی مۆڵەتی کەناڵی ڕۆیتەرز و بە بڕی ٢٥ ملیۆن(٢١ هەزار دۆلار) دیناری عێراقی کەناڵەکەی غەرامەکرد بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ٢ی نیسان کە تێیدا هاتبوو ژمارەی توشبوانی نەخۆشی کرۆنا لە عێراق زۆر لەوە زیاترە کە بەرپرسان بڵاوی دەکەنەوە.[43] لە بڵاوکاراوەیەکیدا، کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان ڕۆیتەرزی بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ناڕاست و ناڕوون تۆمەتبارکرد لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەسەر ڤایرۆسی کرۆنا لە عێراق و دروستکردنی مەترسی لە سەر سەلامەتی گشتی وبوونە بەربەست لەبەردەم  هەوڵەکانی حکومەت لە ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە ووڵاتدا.[44] لە ١٩ی نیسان بەرپرسان ڕێگەیان بە کردنەوەی کەناڵی ڕۆیتەرز لە عێراق دا.[45]

هیومان ڕایتس ۆوچ نەیتوانی هیچ بنەمایەکی یاسایی بدۆزێتەوە لە پشت دەرچوونی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان یان هەر ڕێکارێکی تر کە کۆمسیۆنەکە گرتویەتیەبەر. لە نیسانی ٢٠١٤، بەرپرسێکی باڵای کۆمسیۆنەکە دانی بەوەنا بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ کە کۆمسیۆنەکەیان هیچ بیانویەکی یاسایی نەبووە لە هەڵپەساردنی کارەکانی ١٠ سەرچاوەی میدیایی.[46] بۆیە، بڕیارەکانی کۆمسیۆنی میدیاو پەیوەندیەکان بە هەڕەمەکی و نایاسایی لەقەڵەم دەدرێن.

لە کۆمێنتی گشتی ژمارە ٣٤ یدا لە سەر مافەکانی ڕادەربڕین، کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان دووپاتیکردۆتەوە کە بە گشتی سیستمی تۆمارکردن یان پێدانی مۆڵەت بە ڕۆژنامەنوسان هاوتا نیە لەگەڵ ئازادیەکانی ڕادەربڕین.[47] ڕەنگە دابینکردنی ژمارەی فریکوێنسی بۆ پەخشی میدیا لەلایەن دەوڵەت پێویست بێت، بەڵام ئەمە نابێت بچێتە خانەی پێدانی مۆڵەت بە میدیاو هەروەها سەرچاوە میدیاییەکانی تری وەک ڕۆژنامەو وێبسایتی هەواڵ پێویسیتی بە فریکیۆنسی نیە.[48]

پرۆژە یاساکان

پرۆژە یاسایی تاوانی زانیاری تەکنەلۆجی ساڵی ٢٠١٩

لە ساڵی ٢٠١١ ئەنجومەنی وەزیران هەستا بە پێشنیازکردنی پرۆژە یاسای تاوانی سایبەرو ئەلیکترۆنی بۆ پەرلەمانی عێراق. پرۆژە یاساکە دەنگی پێویستی لە پەرلەمان نەهێنا، بەڵام یاسایەکی هاوشێوە بەناوی یاسای تاوانی زانیاری تەکنەلۆژی لەلایەن دوو کۆمیتەی پەرلەمانەوە دووبارە بۆ پەرلەمان پێشنیاز کرا و لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ یەکەم خوێندنەوەی بۆ کرا.[49]

لە ماددەی ٢ی پرۆژە یاساکەدا هاتووە ئامانج لە یاساکە''دابینکردنی پارێزگاری یاساییە بۆ بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت بەشێوەیەکی دروست و سزادانی ئەوانەی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی کارێک پێشێلی مافی بەکارهێنەرانی دەکات.''[50] یاساکە چەند سزایەک دیاری دەکات لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بۆ چەند چالاکیەکی قەدەغەکراوی وەک تەزویرو خراپ بەکارهێنانی دارایی (ماددەی ٧)، هەڵسوڕانی پارە بە نایاسایی(ماددەی ١٠) و دروستکردنی کێشە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێتدا (ماددەی ١٤)، چاودێریکردنی نایاسایی (ماددەی ١٥ (١)(ب) و ١٦)، پێشێلکردنی مافی چاپەمەنی (ماددەی ٢١).[51]

یاساکە پێناسەی دەقیق و ڕوونی تێدا نیە و چەند ماددەیەک کە بەکارهێنانی ئینتەرنێت دەکاتە تاوان بۆ چەند مەبەستێک کە تەنها پێناسەیەکی گشتیان بۆ کراوەو زۆرێکیان بە یاسا ڕێکنەخراون و لەژێر هیچ پۆلێنێکی دیاریکراودا نین. وا دەردەکەوێ ئەم ماددانە هاوتا نەبن لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکان و دەستوری عێراق و ئەگەر ئەم پرۆژە یاسایە لە پەرلەمان تێپەڕێندرا ڕەنگە بەشێوەیەکی زۆر مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین و بڵاوکردنەوە سنووردار بکات.

بۆ نمونە، ماددەی ٣ سزای زیندانی هەتاهەتایی و غەرامەیەکی زۆر دەسەپێنێ بەسەر هەرکەسێکدا کە بە ئەنقەست کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت بەکاربهێنێ بۆ مەبەستی: ''زیانگەیاندن بە سەربەخۆیی و یەکێتی و ئاسایشی ووڵات یان بە بەرژەوەندیەکانی سیستمە گەورە ئابوری و سیاسی و ئاسایش و سەربازیەکەی،'' یان ''بەشداریکردن و گفتوگۆکردن و هاندان و کارکردن لەگەڵ قەوارەی دوژمن بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش و سەلامەتی گشتی و دروستکردنی مەترسی لەسەر ووڵات.''[52] ماددەی ٦ سزای زیندانی هەتاهەتایی و غەرامەیەکی زۆر بەسەر هەرکەسێکدا دەسەپێنێ کە ئامێرەکانی کۆمپیوتەرو زانیاری تۆڕەکانی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێ بەمەبەستی؛ ''دروستکردنی ناکۆکی تایفی؛ تێکدانی ئاسایش و سەلامەتی گشتی؛ یان ناوزڕاندنی ووڵات؛ یان ''بڵاوکردنەوەو پەخشکردنی ڕووداوی هەڵەو چەواشەکاری بەمەبەستی لاوازکردنی متمانە لە سیستمی ئه‌لکترۆنی دارایی بازرگانی و دۆکیومێنتە داراییەکان یان شتی هاوشێوە یان لەناوبردنی ئابوری نەتەوەیی و هەبوونی متمانەی دارایی بە ووڵات.''[53] ماددەی ٢١ سزای لانی کەم یەک ساڵ زیندانی دەسەپێنێ بەسەر هەرکەسێک کە ''پێشێلکاری دەکات لە دژی هەر ئاینێک و بەها ئەخلاقیەکان و خێزان وبەهاو پرەنسیپە کۆمەڵایەتیەکان و مافی ژیانی تایبەتی تاک بە بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو ئینتەرنێت.''[54] ماددەی ٢٢ سزای زیندانی و غەرامە دەسەپێنێ ''بەسەر هەرکەسێک کە هەستێ بە دروستکردن و بەڕێوەبردن یان یارمەتیدان لە دروستکردنی ئەو ماڵپەڕانەی هەڵدەستن بە بڵاکردنەوەو مۆڵەتدان بەو پرۆگرام و زانیاریانەی یان وێنانەی یان فیلمانەی کە پێشێلکارین بۆ بەهاو ئەخلاقی کۆمەڵگا یان بڵاوکردنەوەی شتی لەو جۆرە.''[55]

بەڕەچاوکردنی ناڕوونی و گشتیگیری ماددەکانی ئەم پرۆژە یاسایەو قورسی سزای پێشێلکاریەکان، ئەگەر پرۆژە یاساکە ببێتە یاسا دەستی دەسەڵاتداران دەکاتەوە لە سزادانی هەر دەربڕێنێکی ئازاد کە بە بۆچونی ئەوان دەچێتە خانەی هەڕەشە بۆ سەر حکومەت و ئاین و بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگا یان بەکاریان دەهێنن بۆ بێدەنگ کردنی ڕەخنە دروستەکان یان بەرهەڵستی ئاشتیانە لە دژی حکومەت و بەرپرسانی ئاینی و سیاسەتەکانی حکومەت.

هەروەها بەڕەچاوکردنی ڕۆڵی سەرەکی زانیاری تەکنەلۆژیاو ئامێری ئەلیکترۆنی و ئینتەرنێت لە کاری ڕۆژنامەوانی و بڵاوکردنەوەی زانیاری و ڕاوبۆچوون، پرۆژە یاساکە هەڕەشەیەکی گەورە دەبێت بۆ سەر سەربەخۆیی میدیاو دەنگە ناڕازیەکان و چالاکەوانانی ئاشتیخواز.

زیاد لەوەش، پرۆژە یاساکە ''هاندانی کاری تیرۆریستی'' بە تاوان دەکات بەبێ ئەوەی پێناسەیەکی ڕوونبکات بۆ ئەوەی چ کارێک بە تیرۆریستی لەقەڵەم دەدرێ و مەبەست لە ''هاندان '' چیە.[56] تیرۆر لە یاسای عێراقیدا پێناسەیەکی ڕوون و ئاشکرای بۆ نەکراوەو دادوەران سزای مردن و زیندانی هەتاهەتییان بەسەر خەڵکدا سەپاندووە تەنها لەبەرەوەی لە نەخۆشخانەیەکدا کاریان کردوە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بووە یان لەبەرەوەی ئاویان گواستۆتەوە بۆ چەکدارانی داعش لەبەرەکانی پێشەوە لەدژی خواستی خۆیان.[57] له‌ ئێستادا پرۆژە یاساکە لە پەرلەماندایە.

 

یاساکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین

یاسای سزادانی عێراقی ( ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩) جێبەجێکردنی لە هەرێمی کوردستان

بەدەل عه بدو الباقي ئەبوبەکری تەمەن ٥٤ ساڵ کە مامۆستای قوتابخانەیەکە لە دهۆک ووتی لە دوای نیوەڕۆی ٢٧ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەلایەن ئەفسەرانی ئاسایش لە ماڵەکەیدا دەستگیردەکرێ بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانێکی ڕۆژی پێشوو.[58] ئەو ووتی، دەیبەنە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک و لەوێ ئەفسەرانی ئاسایش بە تۆمەتی کارکردن لە دژی حکومەت تاوانباری دەکەن و پێی دەڵێن ''هەرێمی کوردستان جێبهڵێ ئەگەر حەزی لێی نیە.'' پاش چوار ڕۆژ لە دەستگیرکردن ئینجا ئەفسەرەکان دەیبەنە بەردەم دادوەری لێکۆڵەر کە پێی دەڵێ بەپێی ماددەی ١٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی یان ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان تۆمەتبارکراوە کە پێشێلکردنی ''سەربەخۆیی و یەکێتی ووڵات''  دەکاتە تاوان. بە دادوەر دەڵێ کە بەشداری خۆپیشاندانی نەکردوە، بەڵام دادوەر وەڵامەکەی پشت گوێ دەخات. پاشان ئەفسەرانی ئاسایش دەیبەنە زیندانی زرکە لە دهۆک. پاش ١٧ ڕۆژی تر لە زیندانی پاشان ئازادی دەکەن، ئەوەش دوای ئەوەی نوسراوێکی پێ واژودەکەن کە بەڵێن بدات بەهیچ شێوەیەک بەشداری ''هیچ چالاکیەکی سیاسی دژبە حکومەت نەکات.'' ئەو گووتی ئەوەندی ئەو بزانێ کەیسەکەی هێشتا لە دادگادایە کە ئەوەش ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات دووبارەو دەستبەجێ دەستگیری بکەنەوە ئەگەر بەشداری هەر خۆپیشاندانێک بکات یان ڕەخنە لەدەسەڵات بگرێت.

''عەزیز''ی تەمەن ٤١ ساڵ کە پارێزەرێکە کار بۆ بنکەی پێشکەوتنی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ دەکات کە ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیە لە سلێمانی ووتی لە ساڵی ٢٠١٥ پاش ئەوەی ڕێکخراوەکەی ڕاپۆرتێکی نووسی لەسەر کۆمەڵێک پێشێلکاری یاسای لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە یاساییەکانی دژی تاوان، سەرۆکی دادگای تاوان لە سلێمانی دۆسیەیەکی تاوانی لەدژ کارمەندانی ڕێکخراوەکە بەپێی ماددەی ٤٣٣ی یاسای سزادان بە تۆمەتی ناوزڕاندنی بەرپرسانی دادگا کردەوە.[59] ڕێکخراوەکە ڕاپۆرتێکی تری بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕەخنەی لە دادگا گرت بە ڕێگەدان بە جیاکاری ڕەگەزی کە تێیدا دادوەران شاهێدی دوو ئافرەت بە شاهێدی یەک پیاو لەقەڵەم دەدەن کە نه‌ریتێكه‌ لە یاسای عێراقیدانیە بەڵکو لە شەریعەی ئیسلامدا هەیە. پاشان سەرۆکی دادگای تاوان دووەم کەیسی تاوانی لەدژ کردنەوە بەپێی ماددەی ٤٣٣ بە تۆمەتی ناوزڕاندنی بەرپرسان. لە کۆتایی ٢٠١٨ و سەرەتای ٢٠١٩، دادوەرێک هەردوو داوا یاساییەکەی لەدژیان هەڵوەشاندەوە.

یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی لە هەرێمی کوردستان (ژمارە ٦ی ٢٠٠٨)

ماددەی ٢ی ئەم یاسایە ڕێگە بەسزای زیندانی و غەرامەکردن و شتی تر دەدات بۆ هەرکەسێک هەستێ بە خراپ بەکارهێنانی تەلەفۆن و ئیمەیڵ و (یان بەشێوەیەکی بەرفراون ئینتەرنێت) بەمەبەستی: هەڕەشەکردن لە کەسێک، جنێودان وبڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەو ئاشکراکردنی گفتوگۆی تایبەت و بڵاوکردنەوەی دیمەن کە پێچەوانەی بەهای گشتی یان ئەنجامدانی هەرکارێکی تر کە ڕەنگە زیان بە ناوبانگ و شەرەفی کەسێک بگەیەنێ یان ببێتە هاندان بۆ ئەنجامدانی تاوانێک یان کارێکی نائەخلاقی، یان بڵاوکردنەوەی زانیاری تایبەت ئەگەرچی ڕاستیش بێت.[60] یاساکە پێناسەی هیچ کام لە زاراوەکانی ئەم ماددەیە ناکات یان هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر پرۆسەی مۆڵەتدان نادات.

'' حه رداني '' تەمەن ٣٠ ساڵ ئەفسەرێکی پۆلیسە لە زاخۆ.[61] براکەی ووتی لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ پۆلیس لە خۆیانەوە دەستگیری دەکەن بەبێ خستنەڕوی هیچ هۆکارێک، بەڵام توانیویەتی لە بنکەی پۆلیس هەڵبێ. دوو ڕۆژ دواتر خۆی تەسلیمی ئاسایش دەکات و پاش ١٠ ڕۆژ ڕێگە بەبراکەی دەدەن سەردانی بکات. هەردان بە براکەی دەڵێ کە دادوەری بینیوەو پێی گوتووە لاپەڕەیەکی فەیسبووک کە دروستکەرەکەی هەمان ناوی ئەوی هەیە نووسینی ڕەخنەگرانەی لە دژی حکومەت بڵاوکردۆتەوە.[62] هەردان جەختیکردۆتەوە کە ئەو پەیوەندی بە لاپەڕەیەی فەیسبووکەوە نیە. دادوەرەکە بە هەردانی ووتوە کە بەپێی ماددەی ٢ی یاسای ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سزای دەدات. لەکاتی سەردانێکدا هەردان بە براکەی دەڵێ کە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ئەفسەرێکی ئاسایش بە کارەبا ئەشکەنجەی داوە. هەردان پارەی داوە تا بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بکرێت و لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئازاد کراوە، بەڵام تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە کەیسەکەی هێشتا لە دادگادا بوو.

ڕێبوار الکاکەیی، بەڕێوەبەری بەشی هەواڵی کەناڵی (ئێن. ئاڕ. تی) ئۆفیسی هەولێر، ووتی لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کاتێک دەگاتە ئۆفیسەکەی تەماشا دەکات لەوێ پۆلیس چاوەڕێی دەکەن و لەوێدا دەستگیری دەکەن بەبێ خستنەڕوی هیچ هۆکارێک.[63] دەیبه‌نه‌ بنکەیەکی پۆلیسی نزیک لە ئۆفیسەکەیی و لەوێ پۆلیسێک یەکەم جار پێی دەڵێ کە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لە کەسێک دەستگیرکراوە. پاش کاتژمێرێک پۆلیسێکی تر پێی دەڵێ بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ لەسەر تۆمەتی گەندەڵی لە دژی دوو کۆمپانیای دەرمان کە خاوەنەکەیان بەرپرسێکی باڵای سیایسە لەهەرێمی کوردستان دەستگیرکراوە. الکاکەیی ووتی کە لە دادگا دادوەرێک پێی ڕاگەیاندووە لە سەر داوای یاسایی خاوەنی یەکێک لە کۆمپانیاناکان بەپی ماددەی ٢ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیرکراوە. پاشان دادوەرەکە ئازادی دەکات، بەڵام هەمان داوای یاسایی لەدژی بەڕێوەبەری بەشی هەواڵی کەناڵەکە لە سەر هەمان ڕاپۆرت پێشکەش دەکرێ.

لەبەیانی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ دەیان خۆپیشاندەر لە شارۆچکەی شیلادزێ کە بەدوری ١٠٠ کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی دهۆک کۆدەبنەوە بۆ خۆپیشاندان لەدژی چەند هێرشێکی ئاسمانی تورکیا کە بەپی هەواڵەکان لانی کەم لە شەش کەسی کوشتبوو هەفتەی پێشوتر، بەپی ووتەی پێنج خۆپیشاندەر.[64] ئەوان ووتیان ئەندامانی خێزانی قوربانیەکان و خۆپیشاندەران بەپێ بۆ ماوەی دوو کیلۆمەتر بەرەو دەرەوەی بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە نزیک سریە ڕۆیشتن. بەپێی ووتەی خۆپیشاندەرەکان، سەربازانی تورکیا تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و منداڵێک لە ناو خۆپیشاندەران بەردەکەوێ و دەکوژرێ، لە پاش ئەوە خۆپیشاندەران پەلاماری بنکە سەربازیەکە دەدەن و چوار هۆڵ و چوار دەبابەو ئۆتۆمبێلێکی فریاگوزاری و ئۆفیسی سەرەکی بیناکە دەسوتێنن. ووتیان کە چوار سەربازو ١٣ خۆپیشاندەر بریندار دەبن.

هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ شەش کەس کرد کە ئاسایش دەستگیری کردبوون بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکە کە پێنجیان ئەوانەن کە لەسەرەوە باسکراون. زۆرێکیان بەبێ هیچ تۆمەتێک ئازاد دەکرێن، بەڵام ''ئیبراهیمی'' تەمەن ٤٠ ساڵ کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکەی لە فەیسبووک بڵاکردبوویەوە، ووتی، هێزە ئەمنیەکان لە هۆتێلێكی هەولێر لە کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٧ی کانوونی دووەم دەستگیری دەکەن. دەیبەنە بارەگای سەرەکی ئاسایش لە هەولێرو لەوێوە دەیبەن بۆ دهۆک.[65] ووتی لەوێ ئەفسەرەکان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن و ئیهانەی دەکەن و بە چاوبەستراوی لێی دەدەن.

بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەوێ دەستبەسەریان کردم، لێیان دەدام و شەقازلەیان لێدەدام هاواریان بەسەرمدا دەکردو دەیانگوت دەبێت دانبنێی بەوەی کە پەیوەندیت بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە هەیە. بەڵام بەردەوام نکۆڵیم دەکردو داوام لێدەکردن کە ڕێگەم بدەن تەلەفۆن بۆ خێزانەکەم بکەم و پێیان بڵێم دەستگیر کراوم، بەڵام ڕێگەیان پێنەدام. لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا بەزۆر پەنجەگەورەیان خستمە سەر پارچە کاغەزێک. نازانم چی لەسەر نووسرابوو، چونکە چاوم بەسترابوو.

ئیبراهیم ووتی پاش چوونە بەردەم دادوەر، ئاسایش بردیان بۆ بنکەی پۆلیسی شیلادزێ.[66] دەسەڵاتداران بەپێی ماددەی ١٥٦ی یاسای سزادان تۆمەتباری دەکەن کە بریتیە لە پێشێلکردنی ''سەربەخۆیی و یەکێتی ووڵات'' یان ئاسایشی نیشتمانی، هەروەها بەپێی ماددەی ٢٢٩ بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە بەرپرسێک تۆمەتباری دەکەن. دادوەر تۆمەتەکانی دژی هەڵدەوەشێنێتەوەو لە پاش ٢٩ ڕۆژ لە دەستگیرکردن ئازاد دەکرێ. ئیبراهیم ووتیشی کە داواکارنی گشتی تۆمه‌تباریان کردووە بە ماددەی ٢ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی (ژمارە ٦ی ٢٠٠٨) بۆ تۆمارکردنی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانەکان بەبێ ''مۆڵەت'' و ئەم کەیسەی دژی هێشتا لە دادگادایە. داواکاران وەڵامێکی ڕوونیان نەبوو سەبارەت بەوەی دەبوو لە کوێ مۆڵەت وەرگرێ و ووتی ئەوە یەکەم جارە کە تۆمەتێکی لەو جۆرە ببیستێ لەسەر ئەم بنەمایە.

''گۆران دیبەکی '' پارێزەری هێمن مامەند کە ڕۆژنامەنوسێکی سەربەخۆیە لە هەرێمی کوردستان. دایبەکی بە هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، لە ٢٣ی مارس، مامەند لەسەر لاپەڕەی فەیسبوکی خۆی نووسی ئەگەر ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆی بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لەسەر تاسەری کوردستان بەردەوام بێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە نەدانی مووچەی فەرمانبەران کە ئەم نەدانی مووچەیە بۆ ماوەی چەندین ساڵە لەلایەن حکومەتەوە بەردەوامە، ڕەنگە خەڵک ڕێنماییەکان بشکێنن.[67] دایبەگی ووتی بۆ ڕۆژی داهاتوو لە نیوەی شەودا، پۆلیس لە ماڵەکەی خۆیدا حه‌سه‌ن دەستگیری دەکەن. بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژ زیندانی دەکەن بەرلەوەی ئازادی بکەن دوای دانی بڕێک پارە، بەڵام لە پاش ٢٤ کاتژمێر جارێکی تر دووبارە دەستگیری دەکەنەوە لە ٥ی نیسان پاش ئەوەی لە فەیسبووک دەنووسێ کە پۆلیس دەستگیریان کردووە بەبێ نیشاندانی هیچ فەرمانێکی دەستگیرکردن یان خۆ ناساندن. دەسەڵاتداران حه‌سه‌ن بە پێی ماددەی ٢ی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بە تۆمەتی هاندانی خەڵک لە شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆو ماددەی ٤٣٣ ی یاسای سزادان بۆ ناوزڕاندنی پۆلیس دەستگیر دەکەن. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، مامەند هێشتا لە زینداندا بوو. دایبەکی ووتی کە دەسەڵاتداران ڕێگەیان پێنەداوە سەردانی مامەند بکات لەبەر ڕێوشوێنەکانی ڕێگریکرتن لە بڵاوبونەوەی کرۆنا لە زیندانەکان و تەنها یەک جار ڕێگەیان بە مامەند داوە تەلەفۆن بۆ دایبەکی بکات لە نێوان ٥ تا ٢٠ی نیسان. پاش دانی بڕێک لە پارە، دەسەڵاتداران لە ٢٦ی نیسان ئازادی دەکەن بەڵام هێشتا کەیسەکەی لە دادگادایە.[68]

لە ٢٠ی مایزی ٢٠٢٠، دیندار زێباری ڕێکخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ داکۆکیکاری نێودەوڵەتی لە نامەیەکدا هیومان ڕایتس ۆوچی ئاگادارکردەوە لەوەی بەپێی زانیاری سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ سێ ڕۆژنامەنوس ڕێکاری یاساییان لە دژ گیراوەتەبەر بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئەیوەندی. ئەوانیش ئازاد عوسمان محەمەدی بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگ و ئەحمەد مستەفای پەیامنێری (ئێن. ئاڕ.تی) و گروپێکی تر بە ناوەکانی محەمەد ڕەئوف و فازیل حەمە ڕەفعەت و نامیق ڕەسول و نیاز عەبدوڵاو هێمن مامەند ڕزگار کۆچەر لە درەو میدیا. ئەو ووتی لە هەر سێ کەیسەکەدا ڕۆژنامەنوسەکان سزادراون بەڵام لە زینداندا نەماونەتەوە.

یاسای ڕۆژنامەوانی هەرێمی کوردستان (ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧)

یاسای ڕۆژنامەوانی هەرێمی کوردستان گرەنتی ئازادی ڕادەربڕین و چاپەمەنی دەدات، بەڵام ماددەی تێدایە کە ڕێگە بە دەسەڵاتداران دەدات ئازادیەکان سنورداربکەن.

یاساکە ڕێگە بە غەرامەکردنی ڕۆژنامەنوس وسەرنوسەری ئەو کەناڵانەی میدیا دەدات کە تۆمەتبار دەکرێن بە ''نانەوەی تۆوی دوبەرەکی و ڕق و کینە و دروستکردنی ناکۆکی و نا ئارامی لە نێوان توێژەکانی کۆمەڵگەدا،'' یان ''ئیهانه‌کردنی باوەڕو سیمبولە ئاینیەکان و پەرستاگاو شوێنە پیرۆزەکان.''[69] یاساکە پێناسەی زاراوەی ''چاندنی تۆوی خراپە'' یان ''دروستکردنی ڕق و کینە'' یان ''ئیهانەکردنی باوەڕەکان'' ناکات کە ئەوەش دەرگا دەکاتەوە بۆ دەسەڵاتداران لە بەکارهێنانی ماددەکان لە سنوردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین.

شوان محەمەد مەحمودی تەمەن ٥٥ ساڵ ڕۆژنامەنوسێکە لەگەڵ ڕۆژنامەی سپی میدیا لە هەولێركار دەکات، ووتی لە ئەیلولی ٢٠١٨ دۆکیومێنتێکی بڵاوکردۆتەوە کە بەنهێنی لە داواکاری گشتیەوە دەستی کەوتوبوو بەپێی دکیومێنتەکە نابێت دەدوەران قسە بۆ میدیاکان بکەن.[70] ئەو ووتی، ''دۆکیومێنتەکە بۆ بینینی گشتی نەبوو بۆیە وەزیری داد بانگەشەی ئەوەی کرد کە دۆکیومێنتەکە دروستکراوە، بۆیە هەرکە ئێمە بڵاومان کردەوە داوایەکی یاسای لەدژی من تۆمارکرد لە مانگی تشرینی یەکەم بەپێی یاسای ڕۆژنامەوانی. مەحمود ووتی کە پۆلیس بانگهێشتی دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ و کەیسەکە تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ هێشتا لە دادگادا بوو.  

 

 

هەڕەشەو هێرش وشکستهێنان لە لێکۆڵینەوە کردن

هەموو ئەو ١٤ ڕۆژنامەنوسەو چوار چالاکوانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا بۆ ئەم ڕاپۆرتە لە ناو عێراق و هەرێمی کوردستان ووتیان لەبەر کاری ڕۆژنامەوانی و چالاکەوانیان بەردەوام ڕوبەڕوی هەڕەشە بونەتەوە زۆرجار لە سەرچاوەی نادیارەوە لە ڕێگەی تەلەفۆن و تۆڕی کۆمەڵایەتیەوە هەروەها هەندێک جاریش لەلایەن ئەفسەرانی ئەمنی و بەرپرسانی حکومیەوە. بۆ هەندێکیان هەڕەشەکان مایەی ترس ودڵەڕاوکێی  بەردەوام بوەو ژیانی ڕۆژانەی لێ تێکداون.

لە نمونەیەکدا، ''ئالان''ی تەمەن ٢٧ ساڵ و ''مستەفا''ی تەمەن ٢٥ ساڵ کە پەیامنێرو کامێرامانی کەناڵی (کەی. ئێن. ئێنی)ی سەربە بزووتنەوەی گۆڕانە کە پارتێکی ئۆپۆسیزیۆنە لە هەرێمی کوردستان، لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ دەچنە شارۆچکەی دۆمیز لە هەرێمی شنگال بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕاپۆرتێک پاش ئەوەی دەبیستن کە حەشدی شعبی کە ناوچەکەی لەژێر دەستدایە خێزانە یەزیدیەکانی ئاگادارکردۆتەوە لە چۆڵکردنی ناوچەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لەپاش ڕوودانی ڕوداوێک لە نێوان گرووپێکی چەکداری یەزیدی و عەرەبی سوونە.[71] ئەوان ووتیان دەوروبەری کاتژمێر ١٠ی بەیانی کاتێک دەگەنە ناوچەکە دەبینن کە خێزانەکان کەلوپەلەکانیان دەخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکانیان. ئالان ووتی لەکاتێکدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ پیاوێکی پیر دەکرد، دوو ئۆتۆمبێل دەرکەوتن. نۆ چەکدار لە ئۆتۆمبێلەکان هاتنەدەرەوەو ووتیان دەبێت بڕۆن فەرماندەکەیان ببینن بەبێ گوێدانە باجی ڕۆژنامەنوسیەکەی ئالان.

ئالان ووتی، چەکدارەکان بردیانن بۆ بینایەکی نزیک لە شوێنەکە کەلەسەر بیناکە هێمایەکی پێوە بوو نوسرابوو ''انسار الحج سرایا السلام''.[72] ئالان وێنەکانی ئایەتوڵا عەلی سستانی و ئایەتوڵا عەلی خامنەیی لەسەر دیواری ناو ئۆفیسەکە ناسیەوە. پیاوێک کە بە فەرماندە بانگیان دەکرد لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات سەبارەت بەوەی بۆچی هاتونەتە ناوچەکە و پیاوێکی تر تاوانباریان دەکات بە نووسینی ڕەخنەگرانە لەدژی حشد الشعبی. ووتیان پاشان چەکدارەکان دەیانبەنە شوێنێکی تر کە نزیکەی ٣٠ خولەک بە ئۆتۆمبێل دوور دەبێت و دەیانخەنە حەمامێکەوەو لەوێ بە شەقازلەو بۆکزو شەق لێیان دەدەن و دەڵێن ''بۆتان نیە قسەلەسەر حشدی شعبی بکەن.'' پاشان دەیانبەنەوە بۆ دومێزو لە دەوروبەری کاتژمێر ٧ی ئێوارەو ئازادیان دەکەن.

''ئەمەل''ی تەمەن ٤٧ ساڵ کە چالاکوانێکە ووتی لە ساڵی ٢٠١٥وە لە بەسرە خۆپیشاندان لەدژی گەندەڵی دەکات و بە ئاشکرا ڕەخنەی لە ژمارەیەک پارتی سیاسی گرتووە لە چەند گرتەیەکی ڤییۆییدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردۆتەوەو هەروەها بەشداری لە خۆپیشانداندا کردوە لە مانگی تەمووزو ئابی ٢٠١٨.[73] لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠١٨، ئەمەل ووتی، لە پەنجەرەی ماڵەکەیەوە بینی کە سێ پیاوی چەکداری دەمامک دار تەقەیان لەماڵەکەی کرد. لەگەڵ خێزانەکەی شار جێدێڵێ و دوای سێ هەفتە دەگەڕێنەوە. پاش سێ ڕۆژ لە گەڕانەوەیان، ئەو ووتی، پیاوێکی چەکداری دەمامکدار دێتە ماڵەکەیی و پێی دەڵێ، ''ئەگەر منداڵەکانت نەبەیت و بڕۆی بۆشوێنێکی دیکە، هەمووتان دەکوژن.'' ئەمەل پرسیار دەکات ''کێن ئەوانەی دەمانکوژن، پیاوەکە وەڵامیدایەوە، ''ڕەخنەت لە پارتە سیاسیەکان گرتووە، ناوت لە لیستەکەیاندایەو لە کۆڵت نابنەوە.'' بۆ ڕۆژی داهاتوو ئەمەل ماڵەکەی جێدێڵێ و لەوکاتەوە لە شوێنێکەوە دەچێتە شوێنێکی دی. ''ناچم بۆ کار و چوار منداڵەکەم ناچنە قوتابخانە لەبەرەوەی دەترسن کەسێک بیاندۆزێتەوەو ئازاریان بدات،'' ئەو ووتی. ''پلانم هەیە پاسپۆرتەکەم تازە بکەمەوەو پاشان هەڵبێم بۆ تورکیاو لەوێوە بۆ ئەوروپا.'' لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ عێراقی جێهێشت.

''نوری'' تەمەن ٤٦ ساڵ کامێرامانی کەناڵی تەلەفزیۆنی الحرە ووتی لە ٢٢ی تەمووزی ٢٠١٨ لە دیوانیە وێنەی خۆپیشاندانێکی دژی گەندەڵی و باشترکردنی خزمەتگوزاری لە دیوانیە دەگرت کاتێک خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر بارەگای حزبی الفزیلە کە پارتێکی سیاسی ئیسلامیە.[74] پۆلیس دەستیانکرد بە هەوڵی دورخستنەوەی خەڵک و دوو پۆلیس هەوڵیاندا کامێراکەی نوری بەرن. کاتێک هەوڵی ڕێگرتنی لێدان، دوو پۆلیسەکە ڕای دەکێشنە ناو بیناکەو بە بۆکز لە پشت و سەری دەدەن. نووری ووتی کاتێک ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرەکان پۆلیسەکانیان بینی لێیان دەدام هاتن و لە دەستیان ڕزگاریان کردم.

زەیاد الصميدعي تەمەن ٥٢ ساڵ کە ڕۆژنامەنوسێکە لە ڕۆژنامەی الموسیلیەی موسڵ ووتی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ پارێزگاری ئەوکاتەی موسڵ فەرمانی بە هێزە ئەمنیەکان کرد چوونە ناوەوە بۆ گەڕەکه‌كانی موسڵی كۆن لە ڕۆژنامەنوسان کەم بکەنەوە. ئەم ناوچەیە بەوە ناسراوە کە هیچ ئاوەدانییەکی تێدا نەکراوە لەدوای ئۆپراسیۆنە سەربازیەکان لە دژی داعش لە موسڵ لە حوزایرانی ٢٠١٧.[75] سامیدایا فەرمانەکەی پارێزگار پشتگوێ دەخات، بەڵام لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، پۆلیسێک خۆیی و هاوڕێکانی دەگرێت و پاش ئەوەی دان دەنێ بەوەی کە مۆڵەتی پارێزگاری نەبووە لە چوونە ناوچەکە، پۆلیس داوای لێدەکات بچێتە بنکەیەکی پۆلیسی نزیک لە شوێنەکە. لە بنکەکە پۆلیسێک دەڵێ دەبێت نووسراوێک واژو بکات و بەڵێنبدات کە جارێکی تر ڕووماڵی ئەو ناوچەیە نەکات ئەگەر نا دەستگیر دەکرێت. ڕەتیدەکاتەوە نوسراوەکە واژو بکات. خۆیی و تیمەکەی بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر لە بنکەکەدا دەمێننەوە بەرلەوەی پۆلیس پیانگوێزنەوە بۆ بارەگای پۆلیس لە موسڵ و لەوێ چاویان بە پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ و بەڕێوەبەری پۆلیس دەکەوێ. ئەو ووتی، ''پارێزگار دەستی کرد بە دەربڕینی گازندە لەوەی لەلایەن میدیاوە دەکرێتە ئامانج و ووتی تەنها ڕاپۆرت لەسەر ئەو دەنووسین، بەڵام دواتر ئازادیان دەکات.''

چوار قوربانی کە هێرشیان کرابوە سەرو هەڕەشەیان لێکرابوو ووتیان پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە بەڵام هیچ سوودی نەبووە.

''شەوقی'' تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاپۆرت لەسەر گەندەڵی بەرپرسان بڵاودەکاتەوە لە فەیسبووک و ڕاپۆرتەکانی دەداتە دەستەی نەزاهە. لە ساڵی ٢٠١٦، سەرکەوتوو دەبێت لە پێشکەشکردنی داوایەکی یاسایی گەندەڵی لە دژی وەزیری سەرچاوە ئاویەکان لە دادگا.[76] ئەو ووتی لە دوای نیوەڕۆی ١ی نیسانی ٢٠١٨، سێ پیاو بەجلوبەرگی مەدەنیەوە لەسەر شەقام هێرشیان کردەسەری لە شارەکەی خۆی لە دیوانیەو ئەوەندە بە خراپی لێیاندا دەیبرێتە نەخۆشخانە. داوای یاسای لەسەر ڕوداوەکە پێشکەش دەکات و پۆلیس گرتەی ڤیدیۆیی کامێرای چاودێریان دەست دەکەوێ کە تێیدا دەردەکەوێ پیاوەکان لێی دەدەن، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان دەستگیر نەکردووە.

لە مانگی مایسی ٢٠١٩، شەوقی پێشەنگی خۆپیشاندانێک لە دژی بەرپرسێکی ناوخۆی ڕێکدەخات کە بەگووتەی ئەو بەرپرسەکە هەستاوە بە دابەشکردن و تۆمارکردنی زەوی کشتوکاڵی بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ مەبەستی کەرتی نیشتەجێبوون. ووتی خۆپیشاندانەکە وایکرد کە وەزارەتی شارەوانی و کاروباری گشتی دەست تێوەردان بکات بۆ ڕێگریکردن لە بەرپرسەکە لە دابەشکردنی زەویەکان. پاش یەک کاتژمێر لە گەیشتنە ماڵەوە لە ٢٣ی مایس، هێرشکەرێک یان چەند هێرشکەرێک ئۆتۆمبێلەکەی دەتەقێننەوە کە بە باوەڕی ئەو تۆڵەسەندنەوە بووە لە کاری چالاکەوانیەکەی. ووتیشی پاش دوو کاتژمێر پۆلیس و سەیارەی ئاگرکوژێنەوە دەگەنە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە. دوو ڕۆژ دواتر، ئەو ووتی، ووتەبێژی پۆلیسی دیوانیە پێی گوتووە کە پۆلیس زانیویەتی کێ ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندۆتەوە، بەڵام هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری لەوبارەیەوە نەداو دواتر وەڵامی تەلەفۆنەکانی نەداوەتەوە. شەوقی داوایکردوە کە داواکاری گشتی وەزارەتی ناوخۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات بەڵام تا ئێستا هیچی لەو بارەیەوە نەبیستووە.

پەیامنێرێکی تەلەفیزیۆنی الاحد لە سەماوە بەناوی ''حەسەن'' ووتی لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕاپۆرتی لەسەر کەیسێکی گەندەڵی لە فەرمانگە حکومیەکانی ناو سەماوە کردووە.[77]''حەوت ڕۆژ لەپاش بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتەکە، کاتێک هەستام لە خەو بیینم لەسەر دیواری ماڵەکەم نووسراوە 'نیشانەکراوە بۆ مردن'.[78] پاش دوو هەفتە لە ژمارەیەکی نەناسراوەوە تەلەفۆنێکم بۆ کراو دەنگێک ووتی، 'هەڵتەواسین'. ڕۆیشتم بۆ بنکەی پۆلیس و لەوێ داوایەکم پێشکەش کرد، بەڵام هیچیان نەکردووە. ئەترسم شتێکم بەسەر بێت و کەس ناتوانێ یارمەتیم بدات و ڕزگارم بکات.''

حەسەن سەباح محەمەدی تەمەن ٢٨ ساڵ وەک ڕۆژنامەنوس بۆ (ئای نیوز) کە ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆیە لە بەسرە کاریکردوە پاشان بۆ تەلەفزیۆنی دیجلە، لە تەمووزی ٢٠١٨ ڕاپۆرتێک بڵاودەکاتەوە لەسەر گەندەڵی لەناو بەندەری بەسرە، بەڵام پاش یەک ڕۆژ چەند چەکدارێک لە نیوەی شەودا تەقە لە ماڵەکەی دەکەن.[79] ووتی، براکەی کە لەو کاتەدا لە ماڵەوە دەبێت، داوایەکی یاسای لەسەر ڕووداوەکە لە بنکەی پۆلیس پێشکەش دەکات، بەڵام پۆلیس هیچ شتێکیان لەوبارەیەوە نەکردووە. هەر دواترو لە کۆتایی ئەو مانگەدا، سەرۆکی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەسرە کە ڕاستەوخۆ وەڵامی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری دەداتەوەو لە چەند هێزێکی ئەمنی جیاواز پێک دێت، نامەیەک دەنوسێ بۆ تەلەفزیۆنی دیجلە کە محەمەد خۆی کۆپی نامەکەی بینیووەو تێیدا نوسیبووی محەمەد بۆی نیە لە بەسرەدا وەک ڕۆژنامەنوس کاربکات. پاش گۆڕینی ئەو فەرماندەیە، محەمەد دوبارەو لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ وەک ڕۆژنامەنوس لە بەسرە دەست بەکاردەبێتەوە.

''بەشار''ی تەمەن ٥٣ ساڵ کە بازرگانێكی خەڵکی سەماوەیە لە پارێزگای میسان ووتی لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧ کەسێک بەنهێنی چەند دۆکیومێنتێکی دەداتێ کە تێیاندا هاتبوو بەرپرسێکی ناوخۆیی حکومی سەربە پارتێکی سیاسی پەیوەندی هەبووە بە تاقمێکەوە کە خەڵکیان فڕاندوەو بە پارە ئازادیان کردون. ووتی دۆکیومێنتەکانی داوەتە دەستەی نەزاهە. پاش هەفتەیەک بەرپرسە ناوخۆییەکە بانگی دەکات بۆ ئۆفیسەکەیی و پی دەڵێ، ''چالاکوانەکانی ترمان بێدەنگ کردوە، ئەی تۆ چیت دەوێ؟'' پاشان بەرپرسەکە دەڵێ ''پارەو سەفەری دەرەوەی دەوێ، بەڵام بەشار ڕەتیدەکاتەوە.'' بەشار ووتی، لە ٦ی نیسانی ٢٠١٧، دوو چەکدار بە جلوبەرگی سەربازی سەوزەوە بە دووری ٥٠٠ مەتر لە ماڵەکەیەوە لە ئۆتۆمبێلەکەیان دێنەخوارەوەو بەزۆر دەیخەنە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان. بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە سێ شوێنی جیاواز دەستبەسەری دەکەن و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکەن لەسەر ئەوەی کێ دۆکیومێنتەکانی داوەتێ و هەڕەشەی لێ دەکەن ئەگەر لە داوا یاساییەکەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوا زیاد لە ٣٠ کەس هاندەدەن کە داوای یاسایی تاوانی لە دژ تۆمار بکەن. هەروەها داوای پاسۆردی فەیسبەکەکەیان لێکردوە، بەڵام کاتێک ڕەتیکردۆتەوە پاسۆردەکەیان بداتێ دەستیان بە لێدانی کردووە.

لە کۆتایدا لە دۆڵێکی نزیک لە نەجەف ئازادی دەکەن. پاش سێ ڕۆژ دەڕواتە دەدگا. دادوەری لێکۆڵەر پرسیاری دەربارەی ڕووداوەکە لێدەکات. ئەو ووتی:

پاشان سەرۆکی دادگاکە هاتەژورەوەو ووتی کە باوەڕ بە چیرۆکەکەم ناکات. سەرۆکی دادگاکە دەڵێ، چۆن ئازادیان کردووم دوای ئەوەی دەموچاویانم بینیوە. پێم گووت، ڕەنگە لە ئێران بژین یان خەڵکی دەسەڵاتداربن و گوێ بەهیچ نەدەن. پاش ئەوە، هەستم کرد کە دادوەری لێکۆڵەرەکە کەمتر بایەخی بە کەیسەکەم داو لەوکاتەوە هیچ شتێکم لێیانەوە نەبیستۆتەوە. کەسێک کە پەیوەندی بە پارتە سیاسیەکەوە هەبووە پێی گووتم ڕەنگە پێویست بێت ووڵات جێبهێڵم، بۆیە ئێستا ووڵاتم جێهێشتوە.

ئامانج ابو بكری تەمەن ٣١ ساڵ کە بۆ میدیایەکی نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان دەنووسێ بە هیومان ڕایتس ۆوچی ووت لە ١١ ساڵی ڕابردوودا چەندین جار هەڕەشەی لێکراوەو لە تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاسایشی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر بەبێ هیچ تۆمەتێک دەستگیریان کردوە.[80] بەکر ووتی دەستگیرکردنەکەی لەبەر نووسینی ڕاپۆرتێک بووە دەربارەی هێرشە ئاسمانیەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە زۆر واژوی دۆکیومێنتێکی بەڵێندانی پێدەکەن کە چیتر دەربارەی هێرشە ئاسمانیەکان نەنووسێ ئینجا ئازادی دەکەن. دواترو لە کۆتایی هەمان مانگ، ئەو ووتی، ئاسایش بۆماوەی ٢٤ کاتژمێری تر دەستگیری دەکەن بەبێ هیچ تۆمەتێک. ئەو ووتی، ''لەکاتی لێکۆڵینەوەدا لێم ووتیان بۆیە دەستگیریان کردوم لەبەرەوەی بەردەوام بووم لە نووسین دەربارەی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان  سەرەڕای ئەوەی پێیان گوتوم دەبێت وازبهێنم.'' ووتیشی، لەکانوونی یەکەم ئاسایش دووبارە لەشوێنێک دەستگیری دەکەن کە بەر هێرشی ئاسمانی تورکیا کەوتوبوو لەکاتێکدا چووبو بۆ ئەو شوێنە بۆ ڕوماڵکردنی ڕوداوەکە، بەڵام لە پاش دوو کاتژمێر ئازادی دەکەن به‌هۆی په‌یوه‌ندی كه‌سی-ه‌وه‌.

لە ٦ی مارس، بەکر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پارچە نووسراوێک لەسەر گرژیەکانی پارتی و یەکێتی و پەکەکە بڵاودەکاتەوە، بەڵام دەیسڕێتەوە لەپاش ئەوەی کەسێکی نەناسراو تەلەفۆن بۆ مامی دەکات و دەڵێ، ''ئەگەر ئامانج وازنەهێنێ لەباسکردنی ئەم بابەتە، بێسەروشوێن دەکرێ.''[81] بەم دواییانەو لە ١٩ی مارس، یەک ڕۆژ پاش ئەوەی بەکر ڕاپۆرتێک لە سایتی هەواڵی سبەی سەربە بە بزوتنەوەی گۆڕان دەربارەی پلانی تورکیا بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ لە هەرێمی کوردستان دەنوسێ ''تەلەفۆنێکی بۆ دێت لە ژمارەیەکی نەناسراوەوە کە پیاوێک پێی دەڵێ، ''لە ڕابردوودا ئاگادار کراویتەتەوە و کاتت بەدەستەوە نەماوە. چارەسەرێکت بۆ دەدۆزینەوە.'' گووتی ئاگادارکردنەوەی زیاتری لەوبارەیەوە لەڕێگەی ئەندامانی تری خێزانەکەیەوە بۆ هاتووە.

بەکر ووتی هەڕەشەکان و دەستگیرکردنەکان کاریگەری خراپیان لەسەری هەبووە. ''باری دەروونیم ناجێگیرە. بەردەوام خەمی ئەندامانی خێزانەکەم و کەس و کارمە. دەزانم کە منداڵەکانم لە مەترسیدان و خستومنەتە داهاتویەکی نادیارەوە. نامەوێ ببمە هۆکاری ئازاردانی خۆشەویستانم. بەڵام، لەهەمان کاتدا، دەمەوێ وەک ڕۆژنامەنوس كار بکەم.''

 

پێزانین

ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن بەڵقیس وویڵی، تۆێژەری باڵای جەنگ و قەیران، توێژینەوەی بۆ کراوەو نووسراوە. جۆو ستۆرک، جێگری بەڕێوەبەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە هیومان ڕایتس ۆوچ، پێداچونەوەی بۆ کردووە. کلایڤ بۆڵدوین، ڕاوێژکاری باڵای یاسایی، پێداچونەوەی یاسای بۆ کردووە. تام پۆرتیەس، جێگری بەڕێوەبەری بەرنامە، پێداچونەوەی پرۆگرامی بۆ کردوە.

یاریدەدەری توێژەری جەنگ و قەیران مادلین دی دیفوگوریردۆ هاوکاری لە بڵاوکردنەوەی کردووەو وێنەگر تراڤس کار، هۆزێ مارتینز، ڕێکخەری باڵاو فیتزرۆی هێپکنس، بەڕێوەبەری ئیداری، ڕاپۆرتەکەیان بۆ بڵاوکردنەوە ئامادەکردوە.

نادر دورغام و ڕەغد حەلەبی و شەریف حسین هاوکاری و پشتگیریان بۆ توژینەوەکە کردووە.

 

 

[1] کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردۆتەوە لەسەر گرنگی ئازادی ڕادەربڕین لە سیستمی دیموکراسیدا: '' ئازادی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بیرۆکە دەربارەی کێشە سیاسی و گشتیەکان لە نێوان هاووڵاتیان و کاندیدو نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان زۆر گرنگە. ئەمە ئازادی چاپ جۆرەکانی تری میدیا دەگرێتەوە کە بتوانن بەشێوەیەکی ئازادانە لەسەر کێشە گشتیەکان بنووسن بەبێ چاودێریکردنیان یان سنوردارکردنیان تا بتوانن ڕای گشتی ئاگادار بکەنەوە. دەبێت هاووڵاتیان، بەتایبەت لە ڕێگەی میدیاوە، دەستیان بگات بە ڕێژەیەکی زۆر لە زانیاری لەگەڵ هەلی بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان و بۆچوونەکان دەربارەی چالاکیەکانی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانیان.'' UN Human Rights Committee, Decision: Gauthier v. Canada, Communication No. 633/1995, U.N. Doc. CCPR/C/65/D/633/1995, May 5, 1999, http://www1.umn.edu/humanrts/undocs/session65/view633.htm (accessed March 18, 2014), para. 13.4.

[2] پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان، لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٦ دەرچووەو لە ٢٣ی مایسی ١٩٧٦ چووەتە بواری جێبەجێکردن G.A. Res. 2200A (XXI), 21 U.N. GAOR Supp. (No. 16) at 52, U.N. Doc. A/6316 (1966), 999 U.N.T.S. 171

[3] پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان ماددەی ١٩(٣). هەمان سێ بەشی تاقیکردنەوە جێبەجێکراوە لەلایەن دادگای باشوری ئەفریقا بۆ مافەکانی خەڵک و مرۆڤ بۆ کەیسەکانی ماددەی ٩ لە بڕگەکانی مافەکانی خەڵک و مرۆڤ، بۆ نموونە تەماشای کەیسی لۆهێ عیسا کۆناتێ پێچەوانەی بورکینا فاسۆ بکە، ژمارەی جێبەجێکردن ٠٠٤\٢٠١٣ لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، http://www.african-court.org/en/images/documents/Judgment/ Konate%20Judgment%20Engl.pdf (accessed June 17, 2015): دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ کەیسەکانی ماددەی ١٠ی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، تەماشای کەیسی گوودوین پێچەوانەی بەریتانیا بکە (ژمارە ١٧٤٨٨\٩٠)، EHRR ١٢٣ ی ساڵی ١٩٩٦، پەرەگرافی ٢٨-٣٧، دادگای باڵای کەنەدا بۆ کەیسەکان بەپێی بڕگەکانی ماف و ئازادیەکانی کەنەدا، تەماشای R. v. Oakes, [1986] 1 SCR 103, 138- 139, and the Kenyan High Court، لەگەڵ دادگای باڵای کینیا، بەشی مافەکانی مرۆڤ و دەستوور، بۆ کەیسەکان بەپێی دەستووری کینیا، تەماشای هاوپەیمانی چاکسازی و دیموکراسی پێچەوانەی کۆماری کینیا بکە کەیسی ٦٢٨ و ٦٣٠ی ساڵی ٢٠١٤ و ١٢ی ٢٠١٥ لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥، http://kenyalaw.org/caselaw/cases/view/106083/ (accessed June 23, 2015).

[4] کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمێنتی ژمارە ٣٤، ماددەی ١٩، ئازادی ڕادەربڕین و بۆچوون، CCPR/C/GC/34 (2011).

[5] کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمێنتی ژمارە ٣٤، پەرەگرافی ٣٤.

https://www2.ohchr.org/english/bodies/hrc/docs/GC34.pdf (accessed July 2, 2019)., para. 34.

[6] 25., para. Ibid ؛هەروەها تەماشای دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بکە، Sunday Times v. United Kingdom، حوکمی ٢٦ی نیسانی ١٩٧٩، زنجیرەی A ژمارە ٣٠ www.coe.echr.int, ECHR 1, para. 49.

[7] Manfred Nowak پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان  بۆ مافە مەده‌نی و سیاسیەکان: CCPR Commentary (Kehl am Rhein, Germany: N.P. Engel, 2d ed. 1993), pp. 463-64.

[8] Ibid., pp. 465-66.

[9] کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمێنتی ژمارە ٣٤، ماددەی ١٩، ئازادی ڕادەربڕین و بۆچوون،

GE.11-45331
https://www2.ohchr.org/english/bodies/hrc/docs/GC34.pdf (accessed July 2, 2019)., para. 9.
 

  [10]هەمان ئەوەی پّشوو پەرەگرافی ٣٨

[11] مافە مەدەنی و سیاسیەکان، ڕاپۆرتی نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسە پارێزگاریکردنی مافەکانی ئازادی ڕادەربڕین، بەڕێز عابد حوسەین، GE.99-10766 (E), January 29, 1999, https://undocs.org/en/E/CN.4/1999/64 (accessed July 2, 2019)., para. 28 (a, b).

 

 

[12] پلانی کاری ڕبات لەسە ڕێگریکردن لە هاندانی ڕق و کینەی نەتەوەیی و ئاینی و ڕەگەزی کە دەچێتە خانەی جیاکاریکردن و دوژمنایەتی یان تووندوتیژی October 5, 2012, para. 17, 19,

https://www.ohchr.org/EN/Issues/FreedomReligion/Pages/RabatPlanOfAction.aspx (accessed April 20, 2020).

[13] پلانی کاری ڕبات، پەرەگرافی ١٥.

 

 

[14] پلانی کاری ڕبات، پەرەگرافی ١٨. هەروەها تەماشای ماددەی ١٩ بکە، ''بەرەو لێکدانەوەی ماددەی ٢٠ی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکان. سنورەکانی ڕێگری لەهاندنی دروستکرنی ڕق و کینە، توێژینەوەکە هێشتا تەواو نەبووە؛ توێژینەوەیەک ئامادەکرا بۆ کۆبوونەوەیەکی شارەزایانی هەرێمی لەسەر ماددەی ٢٠ کەلەلایەن ئۆفیسی کۆمسیاری باڵا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕێکخراوە لە ڤیەننا لە ٨ و ٩ی شوباتی  ٢٠١٠

http://www.ohchr.org/Documents/Issues/Expression/ICCPR/Vienna/CRP7Callamard.pdf (accessed April 20, 2020).

[15] پلانی کاری ڕبات پەرەگرافی ١٩

[16] دەستووری عێراق، ماددەی ٤٦

 https://bit.ly/39mvFn4 (accessed July 2, 2019)., art. 46.

 

 

[17] یاسای سزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ کە سزای تا ١٠ ساڵ زیندانی دەسەپێنی، ماددەی ٢٢٥ سزای حەوت ساڵ، ماددەی ٢٢٦ سزای حەوت ساڵ و غەرامەکردن، ماددەی ٢٢٧ سزای دوو ساڵ و غەرامەی یەک ملیۆن دینار. مادده‌ی ٢٢٩ ماوه‌ی سزای زیندانیكردن دیاری ناكات یان غه‌رامه‌ی یه‌ك ملێۆن دینار.

[18] هەمان یاسا. ماددەی ٣٧٢ (٥ و ٦) سەپاندنی سزای تا ساڵ و غەرامەکردنی یەک ملێۆن دینار.

[19] هەمان یاسا ماددەی ٢١٠ ماوەی سزای زیندانیكردن دیاری ناكات لەگەڵ غەرامەکردنی یەک ملیۆن دینار

[20] هەمان یاسا ماددەی ٢١٢ ماوەی سزای زیندانیکردن دیاری ناکات.

[21] هەمان یاسا ماددەی ٤٠٣ سزای زیندانی هەتا ٢ ساڵ لەگەڵ غەرامەکردنی یەک ملیۆن دینار.

[22] هەمان یاسا ماددەی ٤٣٣ ماوەی سزای زیندانیکردن  دیاری ناکات و بڕی غەرامە دیاری ناکات.

[23] هەمان یاسا ماددەی ٤٣٤ سەپاندنی سزای زیندانی تا یەک ساڵ و غەرامەکردنی یەک ملیۆن دینار.

[24] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ هەیسەم سولەیمان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، موسەنا، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠

[25] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ هەیسەم سولەیمان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، موسەنا، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠

[26] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ پارێزەرەکەی باسم خشان (ناوی ڕاستەقینە نەهێنراوە) لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، دیوانیە لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٨، چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ باسم خشان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، دیوانیە، لە ٢٢ی مارسی ٢٠٢٠.

[27] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عەمار الغزالی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، موسەنا، لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٨.

[28] یاسای دژە تیرۆری ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عەمار الغزالی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، موسەنا، لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٨.

[29] کەناڵی (ئین. ئاڕ. تی) خاوەنەکەی شاسوار عەبدول الواحدە کە سەرۆکی جوڵانه‌وه‌ی نەوەی نوێیە  لە هەرێمی کوردستان. سەرەڕای پەیوەندی کەناڵەکە بە پارتێکی سیاسیەوە، بەڵام ناوبانگێکی باشی هەیە. چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسەکە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، نەجەف لە ١١ی مارسی ٢٠١٩.

[30] کەناڵی تەلەفزیۆنی الااحد سەربە عسائب الهل الحقی حشدی شعبیە؛ ''پارێزگاری ئەنبار فەرمانی داخستنی کەناڵەکە دەدات،'' کۆمیتەی پارێزگاریکردن لە ڕۆژنامەنووسان لە  لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧،
https://cpj.org/2017/12/iraqs-al-anbar-governor-orders-tv-station-to-close.php
https://cpj.org/2017/12/iraqs-al-anbar-governor-orders-tv-station-to-close.php (accessed March 26, 2020);

چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ پەیامنێرەکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، سەماوە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩

[31] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، ئەنبار لە ١١ی مارسی ٢٠١٩.

[32] تەلەفیزیۆنی دیجلە کە لە ئەردەنە سەربە سیاسەتمەداری عێراقی محەمەد کەربەلیە کە پەرلەمانتارێکی خەڵکی ئەنبارە،  چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک ، بەغداد لە ١١ی مارسی ٢٠١٩.

[33] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک ، بەسرە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٩

[34] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئاسۆ ئەحمەد سەعید لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، که‌رکوک لە ٢٠ی مایسی ٢٠١٩.

 

 

[35] یاسای سزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ کە سزای زیندانی تا شەش مانگ دیاری دەکات لەگەڵ غەرامەی ١٠٠ دیناری عێراقی.

[36] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ خۆپیشاندەرێک، بەسرە لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.

[37] یاسای سزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ ماددەی ١٥٦.

[38] هەمان یاسا ماددەی ١٩٧ کە سزای تا زیندانی هەتاهەتایی یان لەسێدارەدان دیاری دەکات.

[39] دەستووری عێراق ماددەی ١٠٣؛ '' پێشنیازەکانی کۆمیتەی میدیاو پەیوەندیەکانی کۆماری عێراق سەبارەت بە پەخش و بڵاکردنەوە لە عێراق،'' سەنتەری ستانهۆوپ بۆ توێژینەوەی سیاسی پەیوەندیەکان، کانوونی دووەمی ٢٠٠٧،

https://repository.upenn.edu/cgi/viewcontent.cgi?article=1016&context=cgcs_publications (accessed April 23, 2020).

[40] ''ڕێنماییەکانی کۆمیتەی میدیاو پەیوەندیەکان بۆ ڕێکخستنی میدیا لە عێراق له‌کاتی جەنگی دژبە تیرۆر،'' بڵاوکراوەی هیومان ڕایتس ۆوچ لە ٢ی تەمووزی ٢٠١٤

https://www.hrw.org/news/2014/07/02/communication-and-media-commission-guidelines-management-iraqi-mass-media-during-war.

[41] عێراق: ڕێنمایی بۆ بێدەنگ کردنی میدیا،'' بڵاوکراوەی هیومان ڕایتس ۆوچ لە ٢ی تەمووزی ٢٠١٤

https://www.hrw.org/news/2014/07/02/communication-and-media-commission-guidelines-management-iraqi-mass-media-during-war.

 

[42] کۆمیتەی رێکخستنی میدیا لە عێراق هەستا بە داخستنی ١٢ کەناڵی هەواڵ،'' کۆمیتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩،

https://cpj.org/2019/11/iraq-media-regulator-orders-closure-of-12-broadcas.php (accessed March 26, 2020); “Iraq to close nine TV stations for ‘inciting violence’,” Arab News, November 23, 2019, https://www.arabnews.com/node/1588756/middle-east (accessed March 26, 2020).

[43] ''عێراق هەزاران کەیسی زیاتری توشبوی کرۆنای تێدایە وەک لەوەی بەرپرسان باسی دەکەن،'' ڕۆیتەرز لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠،

https://www.reuters.com/article/us-health-coronavirus-iraq/iraq-has-confirmed-thousands-more-covid-19-cases-than-reported-medics-say-idUSKBN21K2GQ (accessed April 5, 2020).

[44] ''کۆمیتەی میدیاو پەیوەندیەکان بڕیاری هەڵسەپاردنی مۆڵەتی ڕۆیتەرزیدا بۆ ماوەی سێ مانگ و غەرامەکردنی ٢٥ ملیۆن دینار،'' السومەریە لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٠،

bit.ly/2W74Gax (accessed April 5, 2020).

[45] ''عێراق ڕێگە بە کردنەوەی ڕۆیتەرز دەدات،'' ڕۆیتەرز لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠،

https://www.reuters.com/article/us-iraq-reuters/iraq-lifts-suspension-of-reuters-licence-idUSKBN2210LB (accessed on April 20, 2020)

[46] ڕاپۆرتی ساڵانەی هیومان ڕایتس ۆوچ لە ٢٠١٤، چاپتەری عێراق

https://www.hrw.org/world-report/2014/country-chapters/iraq.

[47] کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ، کۆمێنتی ژمارە ٣٤ ماددەی ١٩: ئازادی ڕادەربڕین و بۆچوون،''

https://www2.ohchr.org/english/bodies/hrc/docs/GC34.pdf (accessed July 2, 2019), paras. 39 and 44. (accessed July 2, 2019), paras. 39 and 44.

[48] نامە لە هیومان ڕایتس ۆوچەوە بۆ کۆمیتەی میدیاو پەیوەندیەکانی لە ١٢ی نیسانی ٢٠١٠

https://www.hrw.org/news/2010/04/12/letter-communication-and-media-commission-iraq.

[49] ''عێراقی ئەمڕۆ پرۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژیای بڵاکردەوە،'' هەواڵی ڕۆژنامەی بەغدادی ئەمڕۆ لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩

https://baghdadtoday.news/news/71431/بغداد-اليوم-تنشر-نص-مشرو (accessed on September 12, 2019).

[50] پڕۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژی ٢٠١٩، لە فایلی هیومان ڕایتس ۆوچدایە، ماددەی ٢.

[51] پڕۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژی ٢٠١٩.

[52] پڕۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژی ٢٠١٩ ماددەی ٣

[53] پڕۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژی ٢٠١٩ ماددەی  ٦

[54] پڕۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژی ٢٠١٩ ماددەی ٢١

[55] پڕۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژی ٢٠١٩ ماددەی ٢٢

[56] پڕۆژە یاسای زانیاری تەکنەلۆژی ٢٠١٩ ماددەی ٤ (٢).

[57] ڕاپۆرتی هیومان ڕایتس ۆوچ، هەڵە لە سیستمی دادوەریدا: لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق (نیۆرک: هیومان ڕایتس ۆوچ، ٢٠١٧)

https://www.hrw.org/report/2017/12/05/flawed-justice/accountability-isis-crimes-iraq.

[58] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ مامۆستای قوتابخانەیەک، دهۆک لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩.

[59] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ پارێزەرێک، سلێمانی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩.

[60] یاسای هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیەکان، ٢٠٠٨

http://techeye.org/browse/38740 (accessed March 26, 2020), art. 2.

[61] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ پۆلیسێک، زاخۆ لە ١٠ی ئابی ٢٠١٩.

[62] ''زاخۆ ڕۆحمانە'' گرووپی فەیسبووک.

https://www.facebook.com/436857993822667/posts/504003430441456?sfns=mo (accessed April 5, 2020).

 

[63] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ڕێبوار الکاکەیی، هەولێر لە ١٧ی مارسی ٢٠١٩.

[64] ''خۆپیشاندەران هێرش دەکەنە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە پاش کوژرانی چەند هاووڵاتیەکی مەدەنی لە هێرشی ئاسمانیدا،'' ڕووداو لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩

http://www.rudaw.net/english/kurdistan/260120192 (accessed September 9, 2019); Human Rights Watch interview with five protesters (names withheld), Dohuk, April 7, 2019.

[65] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ خۆپیشاندەرێک، دهۆک لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩

[66] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ خۆپیشاندەرێک، دهۆک لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩

[67] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ پارێزە گۆران دێڵبەگی لە ڕێگەی تەلە فۆنەوە، هەولێر لە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٠؛ ''هەرێمی کوردستانی عێراق: لە خۆپیشاندەران دراو ڕۆژنامەنوسان دەستگیرکران،'' بڵاوکراوەی هیومان ڕایتس ۆوچ لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٨،

https://www.hrw.org/news/2018/04/15/kurdistan-region-iraq-protesters-beaten-journalists-detained.

[68] ڕۆژنامەنووس هێمن مەمەند بە کەفالەت ئازاد کرا لە پاش بەسەربردنی یەک مانگ لە زیندان،'' (ئێن. ئاڕ. تی) لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠

http://www.nrttv.com/EN/News.aspx?id=20926&MapID=1 (accessed April 28, 2020).

[69] یاسای ڕۆژنامەوانی هەرێمی کوردستان، ٢٠٠٨

http://gjpi.org/wp-content/uploads/2009/01/press-law-in-the-kurdistan-region.pdf (accessed March 26, 2020), art. 9 (1).

[70] سپی میدیا بڵاوکراوەیەکی سەربەخۆیە لە ساڵی ٢٠١٣ دەمەزراوە لە سلێمانی. چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩.

[71] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ پەیامنێرێک و کامێرامانێک، دهۆک لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.

[72] لە ٢٠١٤، موقتەدا سەدر، سەرکردەی سیاسی و پیاوی ئاینی شیعە، داوای دامەزراندنی السرایا السلام کرد بۆ پارێزگاریکردن لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە هێرشەکانی داعش.

[73] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ چالاکوانێک لە بەسرە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨.

[74] تەلەفیزیۆنی الحرە لەلایەن وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە هاوکاری دارایی دەکرێت. چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ کامێرامانێک لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، دیوانیە لە ١١ی مارسی ٢٠١٩.

[75] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ زەید سامیدیا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، موسڵ لە ١٣ی مایسی ٢٠١٩. هێزە ئەمنیەکان چەندین جار ڕێگریان لە میدیاکان و هیومان ڕایتس ۆوچ کردووە لە وێنەگرتن لە گەڕەکه‌كانی موسڵی كۆن.

[76]چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ چالاکوانێکی دژی گەندەڵی لە دیوانیە لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٩.

[77] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ پەیامنێرێک لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، سەماوە لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩.  

[78] ڕستەی ''بۆ مردن نیشانە کراوە'' بەشێوەیەکی گشتی لەناو هۆزەکانی باشووری عێراقدا بەکاردەهێنرێ ئەگەر بیانەوێ کەسێک بکوژرێ یان داوای کوشتنی بکەن.

[79] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ڕۆژنامەنوسێک لە بەسرە لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٩.

[80] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئامانج بەکر لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە، هەولێر لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٠

[81] هەمان ئەوەی پێشەوە. 

 


Region / Country
Topic