(به‌یروت)—هیومان ڕایتس ۆوچ له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستان به ده‌ستگیركردنی به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كانی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧ی ده‌وروبه‌ری سلێمانی و ناچاریان كردنیان به واژووكردنی نووسراو ی به‌ڵێنامه كه ڕه‌خنه له حكومه‌ت نه‌گرن.
خۆپیشانده‌ره‌كان بۆ ماوه‌ی تا ٨ ڕۆژ ده‌ستگیركراون به‌بێ بردنیان بۆ به‌رده‌م دادوه‌رو به‌رله ئازادكردنیان ناچاركراون به واژووكردنی به‌ڵێنامه كه تێیدا هاتووه نابێت خۆپیشاندان بكه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌خنه له حكومه‌ت بگرن. هه‌روه‌ها هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ ڕۆژنامه‌نووسیشیان ده‌ستگیركردووه كه ڕوماڵی خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه، ئاشكرایه كه ده‌ستگیركردنیان به‌هۆی كاری ڕۆژنامهگهریانهوه بووه.
لهما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی، ''وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆپیشاندانه‌كان زیاده‌ڕه‌ویه له مافی خۆی بۆ ده‌ستگیركردن و دادگایكردنی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاربوون له ئه‌نجامدانی تووندوتیژی. ده‌رده‌كه‌وێ فشار‌و تاكتیكی هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێك بێت بۆ بێده‌نگ كردنی ڕه‌خنه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی بانگه‌شه‌ی فه‌رمی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداران ڕێز له مافی هاوڵاتیان ده‌گرن له ئازادی گردبوونه‌وه‌و ڕاده‌ربڕین.''
له ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م، فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی پشتگیری له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن له لانی كه‌م له ٩ شار‌و شارۆچكه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی به‌هۆی نه‌دانی مووچه هه‌ستان به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان. به‌پێی ووته‌ی گرووپێك له مامۆستایان كه هاوكاربوون له ڕێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان، له سێ ساڵی ڕابردوودا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی چه‌ند مانگ جارێك دابینكردووه له‌بری پێدانی ته‌واوی مووچه‌كانیان هه‌موو مانگێك.
خۆپیشاندانه‌كان بۆماوه‌ی ٥ ڕۆژ به‌رده‌وام بووه. هه‌ندێك له خۆپیشانده‌ران كاری تووندوتیژیان ئه‌نجامدا وه‌ك سووتانی هه‌ندێك له بنكه‌كانی ئاسایش و باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه پارتێكی سه‌ره‌كیه له ناوچه‌ی سلێمانی.
له كۆتای كانوونی دووه‌م و سه‌ره‌تای مانگی شوبات هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ١١ پیاو ئه‌نجامدا كه به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كان كردبوو. هه‌موویان نكۆڵیان كرد له‌وه‌ی كه كاری تووندوتیژیان ئه‌نجامدابێ، به‌ڵام هیومان ڕایتس ۆوچ نه‌یتوانی ئه‌مه پشت ڕاست بكاته‌وه. له‌دوای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان، هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ریه‌كه له‌م پیاوانه له ماڵه‌كانی خۆیان و شوێنی كاره‌كانیان و سه‌ر شه‌قامه‌كان، نه‌ك نزیك له شوێنی خۆپیشاندانه‌كان، ده‌ستگیرده‌كات.
له یاسای سزادانی عێراقی (ژماره ٢٣ی ساڵی ١٩٧١) دا هاتووه كه پێویسته هه‌موو ده‌ستگیركراوێك له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا بهێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا ووتیان هێزه‌كانی ئاسایش له ماوه‌ی نێوان ١ ڕۆژ بۆ ٨ ڕۆژ ده‌ستگیری كردوون به‌بێ ڕوبهڕوكردنهوهی هیچ تۆمه‌تێك له دژیان یان بردنیان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر. هه‌روه‌ها، ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كانیان یان پارێزه‌ره‌وه بكه‌ن. ٩ له پیاوه‌كان ناچاركراون به واژوكردنی به‌ڵێننامه‌یه‌ك كه تێیدا هاتووه نابێت به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی داهاتوو بكه‌ن و شه‌شیان ناچاركراون به به‌ڵێندان له‌وه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیچ شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه له ڕه‌خنه‌گرتن له دژی حكومه‌ت و هاندانی خه‌ڵك بۆ خۆپیشاندان كردن.
هێزه‌كانی ئاسایش له دوای نیوه‌ڕۆی ٢١ی كانوونی یه‌كه‌م حه‌وت له‌م پیاوانه له شاری ڕانیه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه به‌دووری ٩٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای سلێمانی. ئه‌وان ووتیان كه له نێو ئه‌و ٣٢ كه‌سه بوون كه ئاسایش ده‌ستگیری كردون و پێیان ڕاگه‌یاندوون ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان به‌هۆی به‌شداری كردنیانه‌وه بووه له خۆپیشاندانه‌كان. ووتیان كه بردراون بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسایشی ناوخۆ‌و له‌وێ ناچاركراون به واژوكردنی نووسراوێك كه ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه بیخوێننه‌وه. ئه‌و شه‌وه به ده‌ستبه‌سه‌ری له‌ناو ئۆتۆمبێلی قه‌ره‌باڵخدا ماونه‌ته‌وه‌و بۆ به‌یانی بردوویانن بۆبنکەی سەربازی فه‌رمانده‌یی له سلێمانی.
پیاوه‌كان له ٢ بۆ ٤ ڕۆژ ه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر بوون. شه‌شیان ووتیان كه ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كردوون و نووسراوێكی نووسیوه كه پێك هاتووه له زانیاری کەسی و به‌ڵێندان له‌وه‌ی كه به‌شداری له هیچ خۆپیشاندانێكی داهاتوو نه‌كه‌ن و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هیچ شتێك بڵاونه‌كه‌نه‌وه كه ڕه‌خنه بێت له حكومه‌ت و هاندان بۆ خۆپیشاندان كردن. ووتیشیان كه ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌موویانی ناچاركردووه به واژوكردن و پهنجهمۆركردنی نووسراوه‌كه.
یه‌كێك له پیاوه‌كان كه بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌ستگیركرابوو ووتی، كاتێك ئه‌فسه‌ره‌كه فشاری خسۆته‌سه‌ر بۆ واژوكردنی نووسراوه‌كه، داوای كردووه یه‌كه‌م جار نووسراوه‌كه بخوێنێته‌وه یان چی ئه‌گه‌ر واژووی نه‌كات. به‌ڵام ئه‌و ووتی، ئه‌فسه‌ره‌كه به خۆیی و حه‌ڤده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی تری ناو ژووره‌كه‌ی ووتوه، ''ئه‌گه‌ر واژووی نه‌كه‌ن، ئازادتان ناكه‌ین.''
پیاوێكی تر ووتی، كاتێك چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌فسه‌ره‌كه داوای زانیاری فهیسبووكهكهیی كردووه‌و لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووكه‌كه‌ی كردۆته‌وه‌و ته‌ماشای كردووه به‌رله ناچاركردنی به واژوكردنی نووسراوهكهو ئازادكردنی.
پیاوه‌كان ووتیشیان كه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌ی ئاسایشی ڕانیه‌و له‌وێ فه‌رمانیان پێكردوون به دووباره واژوكردنی هه‌مان فۆڕم و نووسراو به‌رله‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كان شته‌كانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌و ئازادیان بكه‌ن له ٢٤ و ٢٥ی كانوونی یه‌كه‌م.
یه‌كێك له پیاوه‌كان ووتی، ''بێگومان له پاش واژوكردنی ئه‌م نووسراوه ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی زیاتر ده‌بینه‌وه ئه‌گه‌ر له خۆپیشاندانێكی تردا ده‌ستگیر بكرێین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسی مردنیشم له‌سه‌ر بێت، دهچمهدهرهوهو خۆپیشاندان ده‌كه‌م—من ته‌نها داوای ئه‌وه ده‌كه‌م كه ڕێز له مافه‌كانم بگیرێ و ناتوانم به‌م شێوه‌یه بژیم ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه نه‌گۆڕێ.''
هه‌روه‌ها هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ دوو ڕۆژنامه‌نووس كرد كه به‌هۆی ڕوماڵكردنی هه‌مان ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه له شارۆچكه‌ی كۆیە و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركرابوون. یه‌كێك له ڕۆژنامه‌نووسه‌كان كار بۆ میدیایه‌كی ناوداری ئۆپۆسزیۆن ده‌كات و نووسراوه‌كانی دادگای نیشانی هیومان ڕایتس ۆوچداو ووتی كه له ڕێكه‌وتی ١٩ی كانوونی یه‌كه‌م له كۆیە ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و ووتی، له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆ له‌كاتێكدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه وه‌ستابوو ڕۆماڵی ڤیدیۆیی خۆپیشاندانه‌كانی ده‌كرد، هێزه‌كانی ئاسایش هاتن و مایكرۆفۆن و كامێرا‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان بردم و له‌وێ بۆماوه‌ی ٣٠ خولهك ده‌ستبه‌سه‌ریان كردم، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی باجی ڕێگه‌پێدانی میدیاییهكهم نیشاندان. پاشان كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ گهڕاندمهوهو به‌رده‌وام بووم له كاركردن. ئه‌و ووتی، له كاتژمێر ٣ی پاش نیوه‌ڕۆ كاتێك شارۆچكه‌كه‌ی جێده‌هێشت هاوڕێیه‌كی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاسایش هه‌بووه ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كات و پێی ده‌ڵێ له ده‌ستگیركردنیدان.
ئه‌و ووتی، ''پاش ١٥ ڕۆژ گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و خۆم ڕاده‌ستی بنكه‌ی ئاسایش كرد‌و له‌وێ بۆماوه‌ی ٣ ڕۆژ ده‌ستگیریان كردم به‌رله‌وه‌ی بمبه‌نه به‌رده‌م دادوه‌ر به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداریكردن له خۆپیشاندان و تووندوتیژی. حاڵی حازر ئێستا به كه‌فاله‌ت ئازادكراوم و له‌ماڵه‌وه‌م ده‌ترسم بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كار‌و ماڵه‌وه جێبهێڵم له‌به‌ره‌وه‌ی نیگه‌رانیم هه‌یه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی خۆم و خێزانه‌كه‌م.''
ڕۆژنامه‌نوسی سێیه‌م كه كار بۆ هه‌مان ده‌زگا ده‌كات ووتی، له ٢٢ی كانوونی یه‌كه‌م هێزه‌كانی ئاسایش له سلێمانی ده‌ستگیریان كردووه‌و له بنكه‌ی ئاسایشی گه‌ڕه‌كێك ناچاركراوه به واژووكردنی دۆكیومێنتێك كه تێیدا هاتووه واز له كاره‌كه‌ی بهێنێ، پاشان ئازادی ده‌كه‌ن ئه‌و ڕۆژه دواتر. ئه‌و ووتی، ''هێشتا كاره‌كه‌م ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێك ده‌ترسم له‌وه‌ی كه بێن بۆم.''
هیومان ڕایتس ۆوچ داوای كۆمێنتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كانی كرد و له ئیمهیڵێكدا بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ له ٢٥ی شوباتی، دكتۆر دیندار زێباری ڕێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داكۆكیكردنی نێوده‌وڵه‌تی ووتی:
هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی زۆر ووریاو چالاك بوون له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان. ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك بۆماوه‌یه‌كی كاتی ده‌ستگیركران ئه‌مه‌ش له‌پێناو ڕێگریكردن بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی تووندوتیژی و پارێزگاریكردن له خۆپیشانده‌رانی تر. هه‌ركه بارودۆخه‌كه ئاسایی بوویه‌وه، ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌و ڕوبهڕوكردنهوهی هیچ تۆمه‌تێك له‌دژیان، ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادكران.
ئاسایش زۆر به هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌ستگیركردنه‌كان كرد. هه‌رچه‌نده چاوپۆشیان له ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری له یاسا كردبوو، ئامانجیان ڕێگریكردن بوو له ته‌شه‌نه‌كردنی تووندوتیژی و به‌رقه‌راركردنی ئاشاتی و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كان بوون. به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و كاره تووندوتیژیانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسكران، ده‌بوو ده‌ستگیركردنه‌كان دادگایی بكرانایه‌و سزای لانی كه‌م له ١ بۆ ٢ ساڵ زیندانیكردن بووایه.
به‌ڵام وه‌ڵامی داواكاریه‌كانی نه‌داینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌فسه‌رانی ئاسایش به زۆره‌ملێ كه‌سه‌كانیان ناچاركردووه له واژوكردنی ده‌ست هه‌ڵگرتن له مافه‌كانیان له خۆپیشاندان كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نووسین له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، یان سه‌باره‌ت به‌و ڕاستیه‌ی كه بۆماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژ له دوای كۆتایی هاتنی خۆپیشاندانه‌كان به ده‌ستگیركراوی ماونه‌ته‌وه به‌بێ هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به پارێزهرو داوه‌رو ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان.
فه‌قیه ووتی،''خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تر له هه‌رشوێنێكی ئه‌م دونیایه هه‌مان مافیان هه‌یه له ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر قه‌یرانی ئابووری و سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه. ئه‌وه نیشانه‌ی سه‌ركوت كاریه كاتێك ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌ڵك ناچار بكه‌ن به واژوكردنی وازهێنان له مافه بنچینهیهكانیان له به‌شداریكردن له خۆپیشاندان و ڕه‌خنه‌گرتن.''