Skip to main content

كوردستانی عێراق: وێرانكردنی ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ دوای شه‌ڕی داعش

هێرشه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت بۆ شه‌ڕی موسڵ

(هه‌ولێر): هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ووتی، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان عيراق به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌و ناوچانه‌ی له‌ (ده وله تي ئيسلامي )یان كۆنترۆڵ كردۆته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كان ڕوخاندوه هەندێ جار كوندي به ته واوي روخاندوه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌ ٧٢ لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌یدا له‌ژێر ناونیشانی ''نیشانه‌ كراوه‌ به‌ X: وێرانكردنی ئه‌و مال و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕی‌ داعش له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردیه‌كاني عيراقه وه'' هیومان ڕایتس ۆوچ ئاماژه‌ به‌ وێرانكردنی بیناو خانووبه‌ره‌ له‌ ناوچه‌ جێ ناكۆكه‌كانی پارێزگای کەرکوک و نه‌ینه‌وا ده‌كات له‌ نێوان مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٤ و ئاياری ٢٠١٦. ئه‌م ناوچانه‌ به‌ فه‌‌رمی سه‌ربه‌ ئیداره‌ی حكومه‌تی عێراقن، به‌ڵام له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندان‌. ئه‌م وێرانكاریانه‌‌ له‌دوای ئه‌وه‌ هاتوون كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌كدارانی ده وله تي ئيسلامي (هه روها ناسراوه ن به داعش) له‌و ناوچانه‌ وه‌ده‌رناوه‌و ته‌نها ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كانیان كردۆته‌ ئامانج و ماڵه‌ كورده‌كان وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه‌. به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خاكی كوردن و به‌ نیازن بیانخه‌نه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمی كوردستان.

 

هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری زیاتری كردووهلهسهر كهیسی وێرانكاری نایاسایی ماڵى هاووڵاتیان كهلهكۆتایی مانگی تشرینی یهكهمی ٢٠١٦ ئهنجامدراون. درێژهی ئهو ڕاپۆرتهلهكۆتای ئهم ههواڵهبڵاوكراوهدا بهردهست دهكهوێ. 

جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، ''له‌ گوند له‌ دوای گوندی ناوچه‌كانی پارێزگای کەرکوک و نه‌ینه‌واو به‌بێ هیچ بیانوویه‌كی سه‌ربازی، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستاون به‌ ڕوخانی ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵام ده‌ستكاری ماڵه‌ كورده‌كانیان نه‌كردووه‌. ئامانجه‌ سیاسیه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیانوو نین بۆ وێرانكردنی ئه‌و ماڵانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی.''

هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری له‌ ئۆپراسیۆنی پاكردنه‌وه‌ی داعش له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ ده‌كه‌ن، ده‌بێت ئه‌مریكاو ووڵاتیانی تری هاوپه‌یمانی دژ به‌داعش ‌ پێداگرى بكه ن  له كل به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ له‌ كۆتایی هێنان به‌و هێرشه‌ نایاساییانه.

satellite imagery from February 14,2015 satellite imagery from May 20,2015

Satellite imagery of Nahrawan. © 2016 CNES - Airbus DS; DigitalGlobe - NextView 

ڕاپۆرته‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ردانی توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ و زیاتر له‌ ١٢٠ چاوپێكه‌وتن بووه‌ له‌گه‌ڵ شایه‌تحاڵان و به‌رپرسان و شیكاری وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان بووه‌. هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ نزیكه‌وه‌ شیكاری وێرانكاریه‌كانی له‌ ١٧ گوندی پارێزگای کەرکوک و ٤ گوندی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی گه‌شتی كردووه‌ به‌نێو چه‌ند گوندێكی تری وێرانه‌ كراو‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ نزیك سنووری سوریا.

له‌و ٢١ گوندو شارۆچكه‌یه‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی كردووه‌، ١٣ ئاسه‌واری وێرانكاریه‌كی زۆریان پێوه‌ دیاره‌. له‌ هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ جگه‌ له‌ ٣ نیوه‌ی بیناكانیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كراون و ٧ به‌ته‌واوی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵ بوون. بۆ ٦٢ گوندو شارۆچكه‌ی تر، وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان ئاماژه‌ به‌ وێرانكاریه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامی ئاگرو مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی و ئامێریقورس . شوێنه‌واری ئه‌م وێرانكاریانه‌ جیاوازه‌ له‌و وێرانكاریانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی و شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له‌كاتی كشانه‌وه‌ی داعش ڕویانداوه‌، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی شایه‌تحاڵ ناتوانین بگه‌ینه‌ دوا ده‌ره‌نجام له‌وه‌ی كێ به‌رپرسیاره‌ له‌ پشت ڕوخانی خانووبه‌ره‌ی‌ ئه‌م ناوچانه‌.

له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی به رديه ‌ كه شاروجكيكه له كورد وعرب بيكهاتوه, و گوندی حه‌مه‌د ئاغای كرد كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ كوردو عه‌ره‌ب پێك دێن له‌گه‌ڵ گوندی شێخان كه‌ عه رب نشينن و نزیكه‌ له‌و دوو گونده‌وه‌. له‌ هه‌ریه‌ك له‌و شوێنانه‌، هاووڵاتیه‌ كورده‌كان ووتیان، پێشمه‌رگه‌ ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كانیان ڕوخاندووه‌، به‌ڵام ده‌ستكاری ماڵه‌ كورده‌كانیان نه‌كردووه‌.

له‌ پارێزگای کەرکوک، ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی المورا به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت له‌ پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گونده‌كه‌ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ له‌پاش شه‌ڕێكی كه‌م له‌ ته‌مووزی ٢٠١٥‌ بینیوویانه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ وێرانكردنی گونده‌كه‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی. به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتیان، له‌به‌ره‌وه‌ بووه‌ دانیشتوانی ئه‌و گونده‌ پشتگیری داعشیان كردووه‌. ده‌رده‌كه‌وێ وێرانكردنی ئه‌و خانووانه‌ پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ بووبێت له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی وێرانكردنی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان كه‌ ته‌نها له‌ حاڵه‌تێكدا ڕێگه‌ی پێدراوه‌ ئه‌گه‌ر هۆكارو پێویستی سه‌ربازی له‌ پشته‌وه‌ بێت.

satellite imagery from February 14,2015 satellite imagery from August 12,2016

Satellite imagery of 'Atshana. © 2016 CNES - Airbus DS; DigitalGlobe - NextView 

به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كه‌ وێرانكاریه‌كان له‌ ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانه‌كان و تۆپبارانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بووه‌. ئه‌م ووتانه‌ هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ شیكاری وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان به‌رله‌ ڕوخان و له‌دوای ڕوخانی ئه‌و ماڵانه‌. به‌ڵام له‌ ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌یسه‌كاندا، وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان وێرانكاریه‌كی زۆر نیشانده‌ده‌ن له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی بلدۆزه‌رو ئاگرو مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌ كه‌ ئه‌م شێوازانه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌لامه‌ت نین بۆ پاكردنه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی، له‌دوای كۆتای هاتنی شه‌ڕه‌كان و كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

به‌رپرسانی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد كه‌ زۆرجار هێزه‌كانیان ناچاربوون له‌ ڕوخانی ئه‌و خانوانه‌ له‌به‌ره‌وه‌ی داعش بۆمبڕێژی كردوون. به‌ڵام پسپۆڕانی مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌ ووتیان، ئه‌وه‌ شێوازێكی گونجاو نیه‌ له‌ پاككردنه‌وه‌ی مین و ته‌قندنه‌وه‌ی مین به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی مه‌ترسی زیاترو بڵاوبونه‌وه‌ی پارچه‌ له‌ ناوچه‌كه‌داو ئاسته‌نگ دروست ده‌كات له‌ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان.

له‌ هه‌ندێك له‌ كه‌یسه‌كاندا، وێرانكردنی ماڵه‌كانی ئه‌و گوندانه‌ به‌ چه‌ند هه‌فته‌و مانگێك هاتووه‌ له‌ پاش كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و مین و بۆمبانه‌ ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی نه‌بوون بۆ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازیه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هاوتا نین له‌گه‌ڵ یاسا مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ هه‌بوونی هۆكارو زه‌روریه‌تی سه‌ربازی وه‌ك بیانوو له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان.

خانوویه‌كی وێرانكراو به‌ بلدۆزه‌ر له‌ قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ مانگی ئاياری ٢٠١٦ ٢٠١٦ هیومان ڕایتس ۆوچ ©

له‌ هه‌ندێك كه‌یسی تردا، پێشمه‌رگه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ ڕوخانی ماڵ و خانووبه‌ره‌ی هه‌ندێك گوند كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن داعش كۆنترۆڵ نه‌كراون. له‌ هه‌ندێك له‌و كه‌یسانه‌دا، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتیان كه‌ هێزه‌كانیان ئه‌و خانوانه‌یان ڕوخاندووه‌ له‌به‌ره‌وه‌ی یه‌كێك یان زیاتر له‌ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه‌ پشتیوانی داعشیان كردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هیومان ڕایتس ۆوچ له‌‌ مانگی ته‌موزی ٢٠١٦، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ڕێگه‌ناده‌ن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ سونه‌كانی ئه‌و گوندانه‌ی ‌له‌سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق سه‌دام حسین به‌ "عه‌ره‌ب كراون". ووتی به‌ بۆچوونی ئه‌و ئه‌م ناوچانه‌ خاكی شه‌رعی كوردن. بانگه‌شه‌ی له‌م جۆره‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ عه‌ره‌بی سونه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستاوه‌ به‌ ڕوخانی ئه‌و ماڵانه‌ به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌. یاساكانی جه‌نگ هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌ ده‌كه‌ن ته‌نها له‌ حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه‌ دوژمن به‌ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كاریان بهێنێ. هه‌روه‌ها یاساكانی جه‌نگ هێرشی كوێرانه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات وه‌ك ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ته‌واوی گوندێك وه‌ك ئامانجی سه‌ربازی ته‌ماشا ده‌كات.

له‌ هه‌ڵمه‌تێكی تری وێرانكاری و ده‌ركردن به‌م دواییانه‌،  به‌رپرسانی كورد هه‌ستاون به‌ ده‌ركردنی لانی كه‌م ٣٢٥  عه‌ره‌بی و عه ره بي ئاواره‌ی ناو پارێزگای کەرکوک له‌دوای هێرشێكی داعش بۆسه‌ر ئه‌و شاره‌ له‌ ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦، له‌گه‌ڵ وێرانكردنی لانی كه‌م له‌ ١٠٠ خانوو. له‌ چه‌ند ڕۆژی به‌رله‌ ده‌ستپێكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌، هیومان ڕایتس ۆوچ هه‌ستا به‌ شیكاركردنی وێنه‌ی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی نێوان مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٦ و ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦ و تێیدا تێبینی ٨٥ بینای وێرانكراوی كرد.  له‌ وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێ وێرانكاریه‌كان له‌ نێوان ١١بۆ ٢٧ی ئه‌یلول له‌ گه‌ڕه‌كی ١ی حوزه‌یرانی باشوری شاری کەرکوک ڕویانداوه‌ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ پێك دێن له‌و خێزانه‌ عه‌ره‌بانه‌ی له‌ ترسی شه‌ڕو تووندوتیژی له‌ساڵی ٢٠٠٧ پارێزگای به‌غداو دیاله‌یان جێهێشتووه‌و ئه‌و خێزانه‌ عه‌ره‌بانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له‌ ساڵی ٢٠١٤ هه‌ڵهاتوون.

هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستێت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشێلكاریه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ناو ئه‌م ڕاپۆرته‌و لێپرسینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیارانی بكات. ده‌بێت ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیاو ئه‌و ووڵاتانه‌ی هاوكاری سه‌ربازی ده‌ده‌نه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فشاربخه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌. ده‌بێت  ئه نجومه نيمافه‌كانی مرۆڤ  ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ستێ به‌ فراوانكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئوفيسي كوميسيوني بالا ي مافي مروف له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێشێلكاریه‌كانی داعشه‌وه‌ بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانی تره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌.

 ستۆرك ووتی، ''وێرانكاری نایاسایی گونده‌كان و ماڵه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌ خۆی له‌خۆیدا"." زیاد له‌وه‌ش، ڕێخۆشكه‌ر ده‌بێت له‌ به‌رده‌وام بوونی ناكۆكی و شه‌ڕ له‌ ناوچه‌كه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و هێزی هاوپه‌یمانان داعش له‌ موسڵ و ناوچه‌كانی تر ده‌رده‌كه‌ن.''  

كه‌یسه‌ نوييه كانله‌ وێرانكردنی نایاسایی خانووبه‌ره‌ی و ده‌ركردنی هاووڵاتیان  له‌لایه‌ن هێزه‌ كوردیه‌كان

قه‌ره‌ته‌په‌ له‌ پارێزگای  كه ركوك، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦

كارمه‌ندانی مرۆیی به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت له‌ ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦، هێزه‌ كوردیه‌كان به‌ ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پۆلیسی  كه ركوكه‌وه‌ هه‌ستان به‌ گه‌مارۆدانی گوندی قه‌ره‌ته‌په‌ی پارێزگای  كه ركوك كه‌ به‌دووری ١٤ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای شاری  كه ركوك و به‌زۆره‌ملێ ٣ تا ٤ هه‌زار له‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌یان له‌ ماڵ و حاڵیان وه‌ده‌رنا. هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دانیشتوانی گونده‌كه‌یان له‌ مزگه‌وتی سه‌ره‌كی گونده‌كه‌ بانك كران له‌ڕێگه‌ی مكه‌به‌ره‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه‌ فه‌رمانیان به‌ دانیشتوانه‌كه‌ی كرد ماڵه‌كانیان جێبهێڵن. دوو كاتژمێر دواتر، به‌رپرسان به‌بێ نیشاندانی هیچ نوسراوێكی چۆڵكردن چوونه‌ ده‌رگا به‌ ده‌رگای ماڵه‌كان و دوو تا سێ كاتژمێریان پێدان له‌ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان. پاشان دانیشتوانه‌كه‌یان خسته‌ ناو پاسه‌وه‌ بردیانن بۆ كامپی داقوق بو خەڵكى ئاوارە ی ناوخۆ كه‌ به‌دووری ٣٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باشووری شاری  كه ركوك. ئه‌وه‌نده‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ ئاگاداربێ به‌رپرسان هیچ هۆكارێكیان به‌ هیچ خێزانێك ڕانه‌گه‌یاندووه‌ له‌ ده‌ركردنیان يان قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان.

له‌و كاته‌ی گونده‌كه‌ ‌فه‌رمانی چۆڵكردنی دراوه‌، گونده‌كه‌ به‌ نزیكه‌ی ٣٠ كیلۆمه‌تر دوور بووه‌ له‌ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕو هیچ ته‌قینه‌وه‌و ڕووى نەدا بو ياخود ڕاپۆرتێكی ئه‌منی  له‌وێ نه‌بووه‌ كه‌ ئاماژه‌ بێت به‌وه‌ی گونده‌كه‌ له‌ ژێر مه‌ترسیدا بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیار بوون له‌ گونده‌كه‌یان بمێننه‌وه‌. هه‌روه‌ها هیچ ئامانجێكی سه‌ربازی زانراو له‌ گونده‌كه‌ نه‌بووه‌‌. هیومان ڕایتس ۆوچ هه‌وڵیدا سه‌ردانی قه‌ره‌ته‌په‌ بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ ده‌روازه‌ی گونده‌كه‌ ڕێگه‌ی چوونه‌ ناوه‌وی پێنه‌درا. ده‌رده‌كه‌وت گونده‌كه‌ به‌ ته‌واوی چۆڵ بووبێت، جگه‌ له‌ چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ نه‌بێت له‌ ناو گونده‌كه‌دا بوون. توێژه‌ران تێبینی چه‌ند خانوویه‌كی ڕوخاویان له‌‌ نزیك ده‌روازه‌ی گونده‌كه‌ كرد كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌كانی (٢٣ بۆ ٢٧)ی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌. كاتێك پرسیاری لێكرا، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ ووتی هیچ وێرانكاریه‌كی تری ماڵي هاووڵاتیان ئه‌نجام نه‌دراوه‌ له‌دوای ئه‌وانه‌ی ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاریان له‌سه‌ر كراوه‌ له‌ مانگی ئاياری ٢٠١٦. دانیشتوویه‌كی ئاواره‌ی گونده‌كه‌ دواتر به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، پێشمه‌رگه‌ ژماره‌یه‌ك ماڵیان ئاگر تێبه‌رداوه‌ به‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیی و براكه‌شیه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یووت ئه‌و زانیاریه‌ی چۆن ده‌ستكه‌وتووه‌.

قوتان له‌ پارێزگای كه ركوك، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦

هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ ڕێكه‌وتی ٨ی تشرینی دووه‌م سه‌ردانی گوندی قوتانی كرد كه‌ به‌ دووری ١٨ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكووری ڕۆژئاوای كروكوك و  كه بەشێوەيەكى سەرەكى ‌ گوندیك‌ی عه‌ره‌به . له‌كاتی ئه‌م سه‌ردانه‌دا، هیومان ڕایتس ۆوچ بینی  ته‌واوی گونده‌كه‌  وێرانكرا بووه‌ يان بەقورسى زياني پێى گەيانده بو. به‌پێی ووته‌ی گوندنشینه‌كان له‌ ١٠٠ خانو ٩٠یان وێرانكرابوون. ته‌نها ١٠ ياخود له و ده وره ‌ماڵی توركمان و كوردی توركمان ده‌ستكاری نه‌كرابوو.

هه‌ندێك دانیشتووی ناوچه‌كه‌ كه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان ووتیان، له‌ كاتژمێری به‌ره‌به‌یانی زووی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م، ئه‌و ڕۆژه‌ی داعش هێرشی گەورە كرده‌ سه‌ر كه ركوك نزیكه‌ی ده‌وروبه‌ری ١٢ چه‌كداری داعش له‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٤ی سه‌رله‌به‌یانی هاتنه‌‌ ناو گونده‌كه‌و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر مزگه‌وتی گونده‌كه‌و ئاڵای داعشیان له‌سه‌ر به‌رزكرده‌وه‌و له‌‌ڕێگه‌ی مكه‌به‌ره‌ی مزگه‌وته‌كه‌وه‌ داوای پشتگیری دانیشتوانی گونده‌كه‌یان بۆ داعش كرد. هه‌ندێك له‌ دانیشتووی گونده‌كه‌ ووتیان كه‌ بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌یان له‌و نزیكانه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌و له‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٩ی سه‌رله‌به‌یانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ گه‌یشتنه‌ گونده‌كه‌و چه‌كدارانی داعش هه‌ڵهاتن. وه‌ك دانیشتوویه‌كی گونده‌كه‌ ووتی " بێده‌نگ بوو دوايي كاتژمێر ١٠ی به‌یانی". دانیشتوویه‌كی نزیك گونده‌كه‌ به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت كه‌ له‌وكاته‌دا گوێی له‌ ده‌نگی ته‌قه‌ بووه‌ له‌ ناو  گوندی قوتانه وه‌. دانیشتوویه‌كی نزیك له‌ گونده‌كه‌ ووتی له‌ هێرشه‌كه‌دا دوو پێشمه‌رگه‌و  گوندنشینێك بریندار بوون.  ئه‌و كه‌سه‌ ووتیشی كه‌ چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی گوندنشینێك گرت و پڕیان كرد له‌ مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی وته‌قاندیانه‌وه‌ به‌ خاڵێكی پشكنینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ كه‌له‌ گونده‌كه‌وه دوور نیه‌و. چه‌ند قوربانیه‌كی پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه‌. ‌

چوار گوندنشیني گوندی قوتان ووتیان، له‌دوای ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ ٧٠ پیاوی گونده‌كه‌یان برده‌ باره‌گایه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌و به‌ری ڕێگاسه‌ره‌كیه‌كه‌و به‌ خێزانه‌ عه‌ره‌به‌كانیان ڕاگه‌یاند گونده‌كه‌ جێبهێڵن و بڕۆن له‌گه‌ڵ خزم و كه‌س و كاریان بمێننه‌وه‌. پاش دوو ڕۆژ پیاوه‌كانیان گواسته‌وه‌ بۆ بنكه‌یه‌كی ئاسایش. له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ئه‌فسه‌رانی ئاسایش هه‌موو پیاوه‌كانیان ئازادكرد.

عبدوڵا تا‌لب عبدوڵای ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵ كه‌ پارێزه‌ره‌ ووتی ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانی جێهێشتنی گونده‌كه‌ی نه‌كرا‌ له‌به‌ره‌وه‌ی به‌ كوردی قسه‌ی كردووه‌، به‌ڵام هه‌ردوو ماڵه‌كه‌ی ته‌خت ده‌كرێت. ئه‌و ووتی كه‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌مان ڕۆژ شۆفڵیان هێناو ده‌ستیان به‌ ڕووخانی ماڵه‌كان كرد.

فه‌رمانبه‌رێكی كۆمپانیای نه‌وت كه‌ ته‌مه‌نی ٥٠ ساڵه‌ به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت،  ڕۆژێك پێشتر گونده‌كه‌ی جێهێشتووه‌:

ڕۆژی هه‌ینی، هاوڕێیه‌كم ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و ووتی پێشمه‌رگه‌ گونده‌كه‌ تاڵان ده‌كه‌ن. ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌فسه‌رێكی ئه مني ناسراوم كردو داوام لێكرد بمباته‌ گونده‌كه‌. ڕازیبوو به‌ داواكه‌م و ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٣.٣٠ پاش نیوه‌ڕۆ گه‌یشتینه‌ گونده‌كه‌. پێشمه‌رگه‌ ڕێگه‌یان پێندام بچمه‌ ناو (گونده‌كه)‌. له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ مامه‌وه‌و هه‌وڵمدا قه‌ناعه‌تیان پێبكه‌م تا ڕێگه‌م بده‌ن بچمه‌ ناو گونده‌كه‌. له‌وكاته‌دا بینیم پیكابێكی سپی تۆیۆتا كرۆلاكه‌می ڕاده‌كێشا. پیاوێك كه‌ جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌ی له‌به‌ردابوو له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا بوو. كاتێك پێم ووت ئه‌وه‌ ئۆتۆمبێلی منه‌ له‌ وه‌ڵامدا ووتی '' و ئێستا هی منه‌.'' دراوسێیه‌كی كوردم قه‌ناعه‌تی پێكرد ئۆتۆمبێله‌كه‌م بداته‌وه‌. بۆ به‌یانی داهاتوو، داوام له‌ هه‌ندێك هاوڕێیی كوردم  له‌ كه ركوك كرد یارمه‌تیم بده‌ن له‌ هێنانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ترم.  كاتێك هاتینه‌ گونده‌كه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ترم له‌ گونده‌كه‌ هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌. خه‌ڵكم بینی به‌ جل و به‌رگی كوردیه‌وه‌  خانووەكانمان تاڵان ده‌كردین و نه‌مده‌توانی هیچیان پێبڵێم. بینیم  خانووەكانی نزیك له‌ ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ وێرانكرابوون.

عه‌بدوڵا تالب عه‌بدوڵا ووتی،  له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا هێزه‌ كوردیه‌كان ، ئه‌م جاره‌یان ئاسایش بوون، دوو بلدۆزه‌ریان هێناو ده‌ستیان به‌ بەجيددى وێرانكردنی وه ڕوخانی ماڵه‌كان كرد. كاتێك پرسیار ده‌كات بۆچی ئه‌و ماڵانه‌ وێران ده‌كه‌ن. ووتی وه‌ڵامیان ئه‌مه‌ بوو، ''بۆچی له‌دژی داعش شه‌ڕت نه‌كرد.'' هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه‌ ووتیان، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند چالاكیه‌كی داعش له‌ ناوچه‌كانی نزیك گونده‌كه‌ هه‌بوو هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی ناسراوه ن له گونده‌كه‌ كه دڵسۆزى داعشین‌، ئه‌و هێرشه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ٢١ی تشرینی یه‌كه‌م یه‌كه‌م هێرش بوو كرابێته‌ سه‌ر  گوندی قوتان .

قۆشقایا له‌ پارێزگای كه ركوك، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦

ئاواره‌یه‌كی  دانیشتووی له گوندی قۆشقایا كه‌ گونده كه ی عه‌ره‌به وه كه به‌ دووری نزیكه‌ی ١٢ كیلۆمه‌تر ياخود ئوه نده ده‌كه‌وێته‌ باكوری قوتان به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكداو له‌سه‌ره‌تای ٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ زۆریان لێكردن ماله كانيان‌ جێبهێڵن. له‌ مانگی ئايار هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی قۆشقایای كردوو ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر وێرانكردنی نزیكه‌ی ٣٠ ماڵی ئه‌و گونده‌ كرد كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌و ساڵه‌ ئه‌نجامدرابوون كه وا له م ريبورتدا هاتوه (لاپه‌ڕه‌ ٣٦‌). كاتێك توێژه‌ران له‌ ٨ی تشرینی دووه‌م سه‌ردانی ئه‌و گونده‌یان كرد، بینیان ژماره‌یه‌كی زور زیاتر له‌ خانووكان به‌ بلدۆزه‌ر ته‌خت كرابوون يان سوتێنرا بوون، له‌گه‌ڵ  نورينگه ی ته‌ندروستی و قوتابخانه ‌ سه‌ره‌تایی گونده‌كه‌.

گونده‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵ بوبوو، به‌ڵام توێژه‌ران تێبینیان كرد نزیكه‌ی ٦ گروبی بچووك  له پياو بيكهاتوه كه‌ به‌ كوردی قسه‌یان ده‌كرد و ‌ پیكاب و سه ياره ي بار هه لكري مام ناوه نديان له گه ل دابو و هه‌روه‌ها له يەك حالەت دوو  پياو به‌ جل و به‌رگی پێشمه‌رگه‌وه‌ تاڵانى كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كان ده كه رد وه‌ك سه‌لاجه‌و غه‌ساله‌و په‌نجه‌ره‌ وچوارچێوە ی ده‌رگا.

توێژه‌ران له‌گه‌ڵ ژنێك و پیاوێك گوندێكی زور بچوكتری كوردی كه‌ هه‌مان ناوی هه‌بوو له‌وبه‌ری ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌وه‌ بوو قسه‌یان كرد. كاتێك پرسیاریان لێكرا بۆچی ئه‌و گونده‌ عه‌ره‌به‌ چۆڵ بووه‌و ماڵه‌كانی وێرانكراوه‌، پیاوێك  وەڵامى داوە ، ''عه‌ره‌ب بوون و داعش بوون ياخود خزمی داعش بوون.'' ژنه كه ووتی، هه‌ردوو گوندی قۆشقایاو قوتان شوێنی " ناسراوه ن به ئاژاوه‌ چیه‌كان‌". ئه‌و ژنه‌ ووتیشی، به‌رله‌وه‌ی داعش بێت له‌ ساڵی ٢٠١٤، خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌عسی و ئه‌لقاعیده‌ بوون.  

Your tax deductible gift can help stop human rights violations and save lives around the world.

Region / Country