(هه‌ولێر): هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مرۆیدا ووتی، هێزه‌کانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوسراو به(داعش) لانی که‌م سێ هێرشی کیمیاویان بۆسه‌ر شارۆچکه‌ی قه‌یاره‌ی عێراق ئه‌نجامداوه. به‌کارهێنانی مادده‌ی کیمیاوی وه‌ک که‌ره‌سته‌ی جه‌نگ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدیهبۆسهر چه‌کداران و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ده‌وروبه‌رو ناوه‌وه‌ی شاری موسڵ و به‌تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
هێرشهکانلهمانگی ئه‌یلول و تشرینی یه‌که‌م بۆسه‌ر شارۆچکه‌ی قه‌یاره ئه‌نجامدراون، کهبهدووری ٦٠ کیلۆمه‌تر دهکهوێتهباشوری شاری موسڵ، ئه‌مه‌ش له‌دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی شارۆچکهکهلهلایهن هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق له‌٢٥ی ئابی ٢٠١٦. لانی که‌م حه‌وت که‌س له‌و سێ هێرشه‌دا جه‌سته‌یان تووشی سووتانه‌وه‌یه‌کی ئازاربه‌خش بووه. بەپێی ووتەی پسپۆڕێکی چه‌کی کیمیاوی بۆهیومان ڕایتس ۆوچ سووتاوییهکهیانهاوتایهلهبهرکهوتن بهکەمێک مادده‌ی کیمیاوی ناسراوبه''ڤێسیکانتس'' یان مادده‌ی بلۆقهکهر،لاما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، ''به‌کارهێنانی مادده‌ی کیمیاوی له‌لایه‌ن داعش ئه‌وه‌نیشان ده‌دات ئه‌و گروپهچهندهبێ نرخ ته‌ماشای ژیانی مرۆڤ و یاساکانی جه‌نگ ده‌کات. به‌رده‌وام له‌کاتی پاشه‌کشه‌و هه‌ڵهاتنیان، چه‌کدارانی داعش هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌ی پاشه‌کشه‌ی لێده‌که‌ن و ژیانیان دهخهنهمهترسیهوه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌کان زیاتر ده‌کات سه‌باره‌ت به‌سه‌لامه‌تی دانیشتوانی موسڵ و ناوچه‌کانی تر.''
هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌کان له‌پێشڕه‌ویدان به‌ره‌و باکوری ڕووباری دیجله‌و گرتنه‌وه‌ی شارۆچکه‌و گونده‌کان له‌دەستی داعش. ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ر قهیارهلهدوای ده‌ستپێکردنی ئۆپراسیۆنه‌کانی ١٧ی تشرینی یه‌که‌م بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ که‌دووه‌م شاری عێراقه دێت.
له‌کاتی هێرشه‌کاندا، پێگه‌ی چه‌کدارانی داعش ٣ تا ٦ کیلۆمه‌تر بووهلهباکوری شارۆچکه‌که. له‌٣١ی تشرینی یه‌که‌م، پانزهدانیشتووی قهیارهبههیومان ڕایتس ۆوچیان ووت،ئه‌مه‌یه‌که‌م هێرشی له‌و جۆرهیهلهناوچهکهئهنجامدرابێ. ئه‌و که‌سانه‌و ستافی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌به‌غدا ووتیان، داعش ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامداوه. له‌به‌ره‌وه‌ی له‌وکاته‌دا شارۆچکه‌که به‌ته‌واوی له‌ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراقدا بووه، دانیشتوانی شارۆچکهکهگهیشتوونهتهئهو ده‌ره‌نجامه‌ی هێرشه‌کان له‌لایه‌ن داعش ئه‌نجام دراوه‌و بۆ کردنه‌ئامانجی سوپای عێراق بووه. هه‌روه‌ها له‌وباوه‌ڕدان هێرشه‌کان هه‌وڵی داعش بووهبۆ ناچارکردنی دانیشتوانی شارۆچکه‌که له‌هه‌ڵهاتن به‌ره‌وناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ئه‌وان ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاپۆرتانهیهکهداعش له‌ناوچه‌کانی تر ههوڵیداوههاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ناچار بکات له‌گه‌ڵ ئه‌وان پاشه‌کشێ بکه‌ن و پاشان هێزی به‌رامبه‌ر بکه‌نه‌ئامانج له‌کاتی هاتنه‌ناو ناوچه‌که. به‌ڵام، هیومان ڕایتس ۆوچ نه‌یتوانی ئه‌م تۆمهتهپشتڕاست بکاته‌وه.
له‌٢٠ی ئه‌یلول، میدیاکان ڕایانگه‌یاند داعش هێرشی کیمیاوی بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی ئاسمانی له‌ڕۆژئاوای قهیارهئهنجامداوه که‌له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان له‌مانگی ته‌موز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. له‌پاش هێرشه‌که‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی تاقیگا ووته‌بێژی هاوپه‌یمانه‌کان لهتوویتێکدا ووتی، هیچ مادده‌یه‌کی غازی خه‌رده‌لیان له‌ناو ئه‌و موشه‌کانه‌دا نهدۆزیوهتهوهکهگیراونهتهفڕۆکهخانهسهربازیهکه. به‌ڵام دانیشتوانی قهیارهباسیان له‌سێ هێرش بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ کرد کهبوونهتههۆی بریندار بوونی چه‌ند که‌سێک و برینه‌کانیان هاوتان له‌گه‌ڵ بریندار بوون به‌مادده‌ی کیمیاوی.
له‌یه‌که‌م هێرشدا بۆسه‌ر قهیارهله٢١ی ئه‌یلول، یه‌کێک له‌موشه‌که‌کان به‌ر باخچه‌ی ماڵی خێزانێک ده‌که‌وێت و مادده‌ی شله‌مه‌نی لهموشهکهکهدێتهدهرهوهو ده‌بێته‌هۆی سووتان و ده‌رکه‌وتنی بلۆق له‌سه‌ر پێستی دوو کەس له‌ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌و دوو پۆلیس که‌یارمه‌تیان دابوون له‌ده‌رهێنانی موشهکهکهلهباخچهکهیان.
له‌هێرشێکی تردا له‌٦ی تشرینی یه‌که‌م، موشه‌کێک به‌ر به‌رده‌م کافتریایه‌ک ده‌که‌وێت له‌نزیک ماتۆڕی دوو چه‌کدار. چه‌کداره‌کان سواری ماتۆڕه‌که‌یان ده‌بن و شوێنهکهجێدههێڵن، به‌ڵام له‌و شوێنانه‌ی پێستیان به‌ر لاشه‌ی ماتۆڕهکهکهوتووهتووشی سووتاوی بلۆقهکردن بوونه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا پزیشکه‌کان واده‌زانن سووتاویهکهبههۆی مادده‌ی کلۆرەوهبووه، به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که‌مادده‌ی بلۆقکهر بووه. له‌١٠ی تشرینی یه‌که‌م، موشه‌کێکی تر به‌ر به‌رده‌م پاڵاوگه‌یه‌کی نه‌وت ده‌که‌وێت و فه‌رمانبه‌رێکی پاڵاوگهکهبهههمان شێوه سواری ماتۆڕه‌که‌ی ده‌بێت که‌نزیک بووهلهشوێنی هێرشهموشهکیهکهو هه‌مان سووتاوی بڵۆقهبهپێستیهوهدهردهکهوێ.
پسپۆڕێکی بێلایه‌ن کهشارهزایهلهکاریگهری چه‌کی کیمیاوی به‌ناوی کیس بی. وارد پێداچوونه‌وه‌ی بهبهڵگهوێنهییهکان و گرته‌ڤیدیۆییه‌کان و ووته‌ی قوربانیه‌کانی هێرشهکهکردو گه‌یشته‌ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌نیشانه‌ی وه‌ک بۆنی سیر‌و سووتانه‌وه‌ی چاو وه‌ک یه‌کێک له‌پیاوه‌کان باسی ده‌کات له‌پاش هێرشهکهبۆسهر باخچه‌ی ماڵه‌که‌ی. هه‌روه‌ها سووربونه‌وه‌ی پێست و پاشان ده‌رکه‌وتنی بلۆقهلهسهر پێستی حه‌وت له‌برینداره‌کان هاوتایهلهگهڵ بریندار بوون به‌به‌رکه‌وتنی کەمێک مادده‌ی کیمیاوی ناسراو به''ڤێسیکانتس''. وارد ووتی، گازی خه‌رده‌ل جۆرێکی باوی مادده‌ی کیمیاوی بڵۆقهکهرهو ده‌کرێت جۆرێک له‌م گازهلهناو ئه‌و موشه‌کانه‌دا ههوبووبێت که‌له‌و سێ هێرشه‌دا به‌کارهێنراون. هەروەها ووتیشی، قوربانیه‌کان یان ڕاسته‌وخۆ له‌کاتی هێرشه‌کاندا به‌ر ئه‌م گازهکهوتوون یان دواتر به‌هۆی به‌رکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نانه‌ی به‌ر ئه‌م گازهکهوتوون بریندار بووبن. بۆ دڵنیابوون له‌زانینی جۆری ئه‌و ماددهکیمیاویهی له‌م هێرشانه‌دا به‌کارهێنراون شیکاری نموونه‌ی خۆڵ و ئاوی کۆکراوهلهلایهن تیمی پسپۆڕ له‌نزیک شوێنی هێرشه‌کان پێویسته‌له‌گه‌ڵ نموونه‌ی پێستی داماڵراوی قوربانیه‌کان.
وارد ووتی، سووتاوی له‌وجۆره‌و ده‌رکه‌وتنی بڵۆقهلهسهرپێستی قوربانیه‌کان عاده‌ته‌ن به‌چه‌ند ڕۆژێک دوای به‌رکه‌وتن به‌و جۆرهگازهزۆر ئازاربه‌خشه. ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی، به‌رکه‌وتن به‌مادده‌ی کیمیاوی له‌و جۆرهدهکرێ کاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌بێت وه‌ک تووش بوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌ناسه‌و پێست و چه‌ند نیشانه‌یه‌کی تری وه‌ک سووربونه‌وه‌و خورانی پێست و ده‌رکه‌وتنی برین له‌سه‌ر پێست.
به‌کارهێنانی مادده‌ی کیمیاوی له‌م جۆره‌و هه‌رمادده‌یه‌کی تر که‌هه‌مان کاریگه‌ری هه‌بێت له‌کاتی هێرشه‌کاندا پێشێلکاریهلهپهیماننامهی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی ساڵی ١٩٩٣. ئه‌م پهیماننامهیهکهعێراق له‌ساڵی ٢٠٠٩ بووهئهندام تێیدا، به‌کارهێنانی هه‌موو جۆره‌چه‌کێکی کیمیاوی که‌ببێته‌هۆی کوژرانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و چه‌کداران له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا له‌لایه‌ن ههرکهسێکهوهقهدهغهدهکات. به‌پێی بڕگه‌کانی ڕۆمی دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و یاساکانی جه‌نگ، به‌کارهێنانی ئه‌م جۆرهماددانهبهتاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و به‌کارهێنانی چه‌کی قه‌ده‌غه‌کراو به‌ئه‌نقه‌ست تاوانی جه‌نگه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمیته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌ست نیشانکراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، داعش پێشتریش گازی کیمیاوی له‌هێرشه‌کانیدا بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر کۆنترۆڵی گروپهچهکدارهئۆپۆسیزیۆنهکانی سوریا بووهلهمانگی ئابی ٢٠١٥ به‌کارهێناوه.
هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، حکومه‌تی عێراق ده‌بێت هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئاگادار بکاتهوهلهبهکارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و چوونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر چه‌کی کیمیاوی که‌وتوون له‌هاووڵاتیان قه‌ده‌غه‌بکات و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویست بۆ قوربانیه‌کان دابین بکات. ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق له‌توانایدا نیهئهم کاره‌بکات، ئه‌وا ده‌بێت داوای هاوکاری و یارمه‌تی له‌ووڵاتانی تری ئه‌ندامی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی بکات.
لاما فهقیهووتی، ''داعش وێنه‌ی خۆی وه‌ک پارێزه‌ری عهرهبهسونهکانی عێراق کێشاوه، به‌ڵام هێشتا خوازیارهچهکی کیمیاوی له‌دژیان به‌کاربهێنێ له‌ماڵه‌کانی خۆیاندا.''
بۆ خوێندنه‌وه‌ی درێژه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و سێ هێرشه، ته‌ماشای خواره‌وه‌بکه.
هێرشی باخچه‌كه له ٢١ی ئه‌یلولی ٢٠١٦
سێ ئه‌ندامی خێزانێك كه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا سه‌ره‌كیه ده‌ژین به ناو قهیارهدا ده‌ڕوات به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، له ٢١ی ئه‌یلول و له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆ موشه‌كێك به‌ر باخچه‌كه‌یان كه‌وت. چاڵێكی گه‌وره‌ی به پانتای دوو مه‌ترو به قوڵی دوو مه‌تر دروست كرد‌و مادده‌یه‌كی شله‌مه‌نی زه‌ردی خه‌ست له موشه‌كه هاته ده‌ره‌وه‌و باخچه‌كه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ش و زه‌رد كرد‌و بۆنێكی زۆر به‌هێزی لێهات. یه‌كێك له كوڕه‌كانی ئه‌و خێزانه كه ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵه‌و خوێندكاره ووتی، هه‌ركه پۆلیس گه‌یشته ماڵه‌كه‌یان خۆیی و ئامۆزایه‌كی یارمه‌تی دوو پۆلیسهكهیاندا له هێنانه ده‌ره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه له زه‌وی.
له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی موشه‌كه بووین، چاوم ده‌ستی به سووتانه‌وه كرد. بۆنێكی زۆر به‌هێزی هه‌بوو له بۆنی سیر‌و پیازی گه‌نیو ده‌چوو. ئاومان به موشه‌كه‌كه‌دا كرد‌و هه‌ندێك له ئاوه‌كه به‌ر ده‌ست و قاچمان كه‌وت. پاش سێ كاتژمێر هه‌ستم به سووتانه‌وه‌و ئازارێكی تووند له ده‌ست و قاچمدا كرد‌و پێستم سووربویه‌وه. بۆ به‌یانی داهاتوو، بلۆق له‌سه‌ر قاچم ده‌ركه‌وت.
له ڕێكه‌وتی ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی شوێنی هێرشه‌كه‌یان كرد‌و له‌كاتێكدا له‌وێ بوون هێشتا ئه‌و بۆنه له باخچه‌كه‌وه ده‌هات.
به‌پێی ووته‌ی ئه‌و كوڕه، نه‌خۆشخانه ناوخۆییهكه خۆیی و ئامۆزاكهیی و دوو پۆلیسه‌كه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن. له‌وێ پزیشكه‌كان سووتاوی و بڵۆقهكانیان به كرێمی سوڵفا پاك ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م كرێمه بۆ چاره‌سه‌ری سووتاوی ده‌ره‌جه دوو ده‌ره‌جه سێ و ڕێگرتن له هه‌ڵئاوسان به‌كارده‌هێنرێ. ئه‌و كوڕه‌و ئامۆزاكه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام ئازاره‌كه‌یان خراپتر ده‌بێت و بۆ ڕۆژی داهاتوو بۆ چاره‌سه‌ر ده‌ڕۆنه تكریت و له‌وێوه بۆ مه‌دینه توبی به‌غدا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك. به‌ڵام، نه‌یانزانی بارودۆخی پۆلیسه‌كان چی لێهاتووه.
پاش مانگێك له گرتنی وێنه‌ی برینی ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس ۆوچ، هێشتا ئاسه‌واری برین به‌سه‌ر پێستیانه‌وه دیاربوو. سووتاوی یه‌كێكیان له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مه‌چه‌كی ڕاستی بوو، ئه‌ویتریان چه‌ند بلۆقێك له‌به‌شی خواره‌وه‌ی ڕانی چه‌پی هه‌بوو. هه‌روه‌ها هیومان ڕایتس ۆوچ وێنه‌ی برینی ده‌ست و قاچی چه‌پی یه‌كێك له پۆلیسه‌كانی گرت. هه‌روه‌ها گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی موشه‌كه دوو مه‌تریه‌كه‌ی باخچه‌كه‌یان دایه هیومان ڕایتس ۆوچ له‌گه‌ڵ چاڵه‌كه‌و شله‌مه‌نیه زه‌رده‌كه كه له موشه‌كه هاتبووه ده‌ره‌وه. له‌گه‌ڵ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تر له‌كاتی گه‌یشتنی پۆلیسه‌كان و ده‌رهێنانی موشه‌كه‌كه له زه‌وی.
هێرشی به‌رده‌م كافتریاكه له ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦
چوار پیاو كه له كافتریای سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی قه‌یاره كارده‌كه‌ن ووتیان، له ٦ی تشرینی یه‌كه‌م موشه‌كێك له‌به‌رده‌م كافتریاكه كه‌وته‌وه‌و بووه هۆی دروستكردنی گۆمێكی شله‌ی سه‌وز وه‌ك خاوه‌نی كافتریاكه باسی كرد. هه‌مان ڕۆژ، خاوه‌نی كافتریاكه سێ پیاو به جل و به‌رگی سپی و كڵاو ده‌سكێش و ماسكه‌وه ده‌بینێ كه تانكی ئۆكسجینیان به پشته‌وه ده‌بێت و ناوچه‌كه ده‌پشكنن. ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منیه‌كان پێیان ووتبوو ئه‌و سێ پیاوه ئه‌مریكین. پاشان ئه‌و سێ پیاوه پارچه‌كانی موشه‌كه كۆده‌كه‌نه‌وه‌و فڕێی ده‌ده‌نه ناو ڕوباری دیجله. هیومان ڕایتس ۆوچ چووه ئه‌و شوێنه‌ی كه پارچه‌كانی موشه‌كه‌كه‌ی لێفڕێدرابوو، به‌ڵام هیچ كام له‌و پارچانه‌ی نه‌دۆزیه‌وه. هیومان ڕایتس ۆوچ پێداچوونه‌وه‌ی به وێنه‌ی ئه‌و سێ پیاوه كرد كه له‌لایه‌ن دانیشتوانی شارۆچكه‌كه له فه‌یسبوك بڵاوكرابویه‌وه. وێنه‌كان و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی فڕێدانی پارچه‌كانی موشه‌كه‌كه بۆناو ڕوباره‌كه قسه‌كانی خاوه‌نی كافتریاكه‌ی پشت ڕاست ده‌كرده‌وه.
دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی ووتیان، ماتۆڕه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كه ڕاگرتبوو به‌دووری چه‌ند مه‌ترێكی كه‌م له‌و شوێنه موشه‌كه‌كه كێشا بووی به زه‌ویدا. ئه‌و دوو چه‌كداره نه‌یانزانی بوو موشه‌كه‌كه مادده‌ی كیمیاوی تێدا بووه، ده‌ستبه‌جێ ڕاده‌كه‌نه شوێنه‌كه‌و سواری ماتۆڕه‌كانیان ده‌بن ده‌ڕۆن. ئه‌و دوو چه‌كداره‌ش باسیان له بۆنێكی به‌هێز كرد‌و شوێنی سووتاوی پێستیان نیشانی هیومان ڕایتس ۆوچدا كه ووتیان له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتنی پێستیان بووه له‌گه‌ڵ لاشه‌ی ماتۆڕه‌كه ده‌ستبه‌جێ له‌دوای هێرشه‌كه. یه‌كێكیان سووتاوی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستیه‌وه دیار بوو له‌و شوێنی گرتنی ده‌سكی ماتۆڕه‌كه. ئه‌ویتریان سووتاوی به‌سه‌ر به‌شی ناوه‌وه‌ی ڕانیه‌وه دیاربوو له‌وشوێنه‌ی كه له‌سه‌ر كوشنی ماتۆڕه‌كه دانیشتبوو.
پزیشكه‌كانی سه‌نته‌ری ته‌ندروستی قه‌یاره به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت برینی ئه‌و دوو پیاوه‌یان پاكردۆتهوهو وایانزانیوه سووتاویهكه له‌ئه‌نجامی گازی كلۆرینهوه بووه به‌هۆی بۆنه بههێزهكهیهوهو بۆ چاره‌سه‌ری زیاتر ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێریان كردوون. ئه‌و چه‌كداره‌ی سووتاویهكه به ده‌ستیه‌وه دیاربوو ووتی، ''ئازاری سووتاویهكه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو نه‌مده‌توانی هه‌ناسه بده‌م. ته‌نها بۆماوه‌ی كاتژمێرێك خه‌وم لێده‌كه‌وت به‌رله‌وه‌ی به ئازار خه‌به‌رم بێته‌وه.''
ووتیشیان، پزیشكه‌كان له هه‌ولێر برینه‌كانیان پاكردونهتهوهو ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌یان كردوون . به‌ڵام، بۆ ڕۆژی داهاتوو بلۆق له‌سه‌ر پێستیان ده‌رده‌كه‌وی و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی هه‌ولێر. ئه‌م جاره پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ری بلۆقیان بۆ ده‌كه‌ن.
هێرشی پاڵاوگه نه‌وتیه‌كه له ١٠ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦
فه‌رمانبه‌رێك به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، له ڕێكه‌وتی تشرینی یه‌كه‌م و له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆ موشه‌كێك بهردهرهوهی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی قه‌یاره كه‌وت. ئه‌و ووتی له‌پاش هێرشه‌كه به‌په‌له دهڕاوته ده‌ره‌وه‌و سواری ماتۆڕه‌كه‌ی ده‌بێت كه به‌دووری چه‌ند مه‌ترێك له شوێنی هێرشه موشهكیهكهوه ده‌بێت به‌ره‌و ماڵه‌وه. ئه‌و ووتیشی، بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌هۆی ئازاری سووتانه‌وه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ی سمتی نه‌یتوانیوه به‌پێ بڕوات. پزیشكێكی قه‌یاره كه چاره‌سه‌ری دوو چه‌كداره‌كه‌ی هێرشی به‌رده‌م كافتریاكه‌ی كردبوو ته‌له‌فۆن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر دهكاو دوای ڕێنمایی پزیشكه‌كان ده‌كه‌وێ له‌چاره‌سه‌ری برینه‌كانیان وه‌ك هێرشی كلۆرین.
ئه‌و پزیشكه ناوخۆییه چاره‌سه‌ره‌كه‌یان ده‌گۆڕێ بۆ چاره‌سه‌ری مادده‌ی بلۆقی به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی سه‌ر پێستیان. كاتێك توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ له ٣١ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌ردانی شوێنی هێرشه‌كه‌ی كرد هێشتا بۆنێكی به‌هێز له سندوقی ماتۆڕهكهوه هات. هه‌مان بۆن له باخچه‌كه‌وه ده‌هات، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بۆنی سندوقی ماتۆڕه‌كه به‌هێز نه‌بوو.
دایك و باوك و خوشكی فه‌رمانبه‌ری پاڵاوگه‌كه ووتیان، جل و به‌رگه‌كه‌یان دوو جار شتووه، به‌ڵام بۆنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه بۆیه جل و به‌رگه‌كانیان سووتاندوه. ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ووتی، ئه‌وه‌ندی ئه‌و بزانێ ئه‌و ته‌نها كه‌س بووه به‌هۆی هێرشی سێیه‌مه‌وه بریندار بووبێت. هه‌روه‌ها ووتیشی، سه‌ربازانی عێراقی له‌ناو پاڵاوگه‌كه‌دا بوون و وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی كاتی پاڵاوگه‌كه‌یان به‌كارهێناوه.