(به‌یروت): هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا ووتی، سه‌ره‌ڕایی نه‌بوونی شه‌ڕو پێکدادان له‌ناوچه‌که، به‌رپرسانی هێزه‌ئه‌منیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی ئازادی هاتوچۆی دانیشتوانی ناو که‌مپه‌کانی نزیک کەرکوکیان سنووردار کردووه و ڕێگه‌به‌خه‌ڵک ناده‌ن کامپه‌کان جێبهێڵن.
ئاواره‌ی کامپه‌کانی نازراوا و له‌یلان به‌هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌له‌کامپه‌که‌ده‌بێت که‌فیلیان هه‌بێت و به‌رله‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ده‌بێت ناسنامه‌کانیان لای ئاسایش جێبهێڵن و هه‌مان ڕۆژیش بگه‌ڕێنه‌وه‌ناو کامپه‌که. ئه‌م جۆره‌ڕێوشوێنانه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئاواره‌کان به‌ئاسانی نه‌توانن بگه‌نه‌سه‌نته‌ره‌ته‌ندروستیه‌کان و چاویان به خزم و که‌س و کاریان بکه‌وێت و کار بدۆزنه‌وه. کارمه‌ندی ڕێکخراوه‌مرۆییه‌کان به‌هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، به‌رپرسانی شاری کەرکوک ووتویانه‌له‌به‌ر هۆکاری ئه‌منی ئه‌و جۆره‌ڕێوشوێنانه‌پێویسته. کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان که‌کامپه‌که‌به‌ڕێوه‌ده‌بات داوای له‌به‌رپرسان کردووه‌که‌ئه‌و ڕێوشوێنانه‌هه‌ڵبگرن له‌سه‌ر سنووردارکردنی ئازادی هاتوچۆی ئاواره‌کان.
لا‌ما فە قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، ''ئه‌و جۆره‌ڕێوشوێنانه‌له‌کامپی ئاواره‌کان زیاد له‌قه‌باره‌ی خۆی ڕۆیشتووه‌و ده‌که‌وێته‌خانه‌ی جیاکاری کردنه‌وه (تمیز). له‌کاتێکدا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ده‌کرێت به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌کانی موسڵ به‌هه‌زاران که‌سی تر ئاواره‌بن، پێویستە به‌رپرسانی عێراقی پارێزگاری له‌مافی ئه‌و خه‌ڵکانه‌بکه‌ن، له‌بری سزادانیان به‌گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی له‌و جۆره‌و سنووردارکردنیان له‌به‌ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی و دۆزینه‌وه‌ی کار‌و بینیی که‌س و کاریان.''
هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، پێویستە به‌رپرسانی عێراقی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ستن به‌لابردنی ئه‌و ڕێوشوێنه‌نایاساییانه که‌ئازادی هاتوچۆی ئاواره‌کان قه‌ده‌غه‌ده‌کات و به‌وانه‌شه‌وه‌که‌له‌ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنی مۆسڵه‌وه‌ئاواره‌بوون. وه‌ک له‌په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کاندا هاتووه، پێویستە ته‌نها له‌حاڵه‌تێکدا ڕێوشوێنی سنووردارکردنی هاتوچۆی خه‌ڵک بگیرێته‌به‌رکه‌یاسا فه‌رمانی پێ‌بکات و پێویست بێت بۆ پارێزگاریکردنی ئه‌منی قه‌ومی و ئاسایش و ته‌ندروستی گشتی، یان پارێزگاریکردنی ماف و ئازادی که‌سانی تر.''.
پاش هێرشه‌کانی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به(داعش) بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی عێراق، شه‌ڕوپێکدادانه‌کان بووه هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له‌سێ ملیۆن عێراقی. له‌مانگی ئازاری ٢٠١٦، هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێزه‌کانی سه‌ربه‌حکومه‌تی عێراقی ده‌ستیانکرت به‌ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانی داعش له‌موسڵ که‌دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراقه‌و پێگه‌ی سه‌ره‌کی چه‌کدارانی داعشه. حاڵی حازر ئه‌م هێرشانه‌بووه‌ته‌هۆی ئاواره‌بوونی ٦٢ هه‌زارو سێ سه‌د که‌س.
له‌کۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌دان که‌سی ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ده‌که‌ونه‌نزیک هێڵه‌کانی شه‌ڕی داعش گواسته‌وه‌بۆ کامپی نازراوا که‌به‌دووری ٢٠ کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته‌باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کەرکوک. حاڵی حازر، ١٦٥٥ خێزانی عه‌ره‌بی سونه‌له‌ناو ئه‌و کامپه‌دا ده‌ژین و له‌سه‌دا نه‌وه‌دیان خه‌ڵکی حه‌ویجه‌ی سه‌ربه‌پارێزگای کەرکوکن و ژماره‌یه‌کی که‌میشیان خه‌ڵکی پارێزگای دیاله‌ن.
٣٦ ئاواره‌ی کامپی نازراواو به‌رپرسێکی پارێزگای کەرکوک به‌هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، ئاسایشی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پۆلیسی فیدراڵی عێراق له‌کامپه‌که‌ڕێگه ناده‌ن که‌س که‌مپه‌که‌جێبهێڵێ به‌بێ بوونی که‌فیلێکی خه‌ڵکی کەرکوک. هه‌موویان ووتیان که‌ئاسایش و چه‌ند جارێکی که‌م هێزه‌سه‌ربازیه‌کان، ده‌ستیان گرتووه‌به‌سه‌ر ناسنامه‌کانیاندا یان ناچاریان کردوون ناسنامه‌کانیان جێبهێڵن له‌خاڵی پشکنینی هاوبه‌شی ئاسایش و پۆلیسی فیدراڵی‌نزیک کامپه‌که‌له‌سه‌ر ڕێگای کەرکوک و هه‌مان ڕۆژ بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌مه‌له‌کاتێکدایه، هاتوچۆکردن و تێپه‌ڕین به‌ناو خاڵه‌کانی پشکنینی حکومه‌ت و جێهێشتنی کامپه‌که به‌بێ ناسنامه‌مه‌حاڵه. ناچارکردنیان به‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ناو کامپه‌که‌هه‌مان ئێواره‌سنووردارکردنی زیاتری ئازادی هاتوچۆیانه.
ئه‌م جۆره‌سیاسه‌تانه‌بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوره‌کان به‌ئاسانی نه‌گه‌نه‌بنکه‌کانی ته‌ندروستی و که‌س و کاریان نه‌بینن و کاریگه‌ری هه‌بووه‌له‌سه‌ر باری داراییان و توانایان له‌دۆزینه‌وه‌ی کار.
ناچارکردنی ئاواره‌کان له‌په‌یداکردنی که‌فیلێکی خه‌ڵکی کەرکوک بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێکیان نه‌توانن کامپه‌که‌جێبهێڵن. ژنێک له‌کامپه‌که‌ووتی، له‌وکاته‌وه‌ی هاتوونه‌ته‌ناو کامپه‌که‌نه‌یانتوانیوه‌بڕۆنه‌دره‌وه‌بۆ وه‌رگرتنی مووچه‌ی که‌م ئه‌ندامی مێردی کچه‌که‌یان که‌نابینایە، له‌به‌ره‌وه‌ی هیچ ناسراوێکیان له‌کەرکوک نیه‌ببێته‌که‌فیلیان.
ژنێکی تر ووتی ده‌یه‌وێت سه‌ردانی براکانی بکات که‌له‌کەرکوک ده‌ژین، به‌ڵام ناتوانێ که‌فیلێک بدۆزێته‌وه‌که‌خه‌ڵکی کەرکوک بێت.
دانیشتوویه‌کی کامپه‌که‌ووتی، هیچ مه‌جالێکی تێدا نیه: ''ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌ناسی که‌فیلیت بکات ئه‌وه‌ناتوانی بچیته‌کەرکوک ئیتر گرنگ نیه‌چه‌ند نه‌خۆش بیت.''
له‌چه‌ند حاڵه‌تێکدا، هه‌رچه‌نده‌که‌فیلیشیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌خاڵه‌کانی پشکنین ڕێگه‌ی تێپه‌ڕینیان پێنه‌دراوه‌له‌به‌ره‌وه‌ی ناسنامه‌یان پێنه‌بووه.
له‌یلان کامپێکی تره‌و له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران به‌ڕێوه‌ده‌برێت و به‌دووری ٢٠ کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته‌باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی کەرکوک. ئه‌م کامپه‌له‌کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ کرایه‌وه‌و ١٨١٦ خێزانی عه‌ره‌بی سوونه‌ی تێدا ده‌ژی که‌خه‌ڵکی ناوچه‌کانی کەرکوک و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌واو ئه‌نبارو دیاله‌و به‌غدادن. له‌مانگی تشرینی یه‌که‌م، هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ سێ دانیشتووی ناو ئه‌و کامپه‌کرد که‌گووتیان، پرۆسه‌که‌لێره‌که‌مێک جیاوازه، به‌ڵام سنووردارکردنی نایاسایی هاتوچۆ له‌وێش هه‌یه. کاتێک ئاواره‌ی نوێ ده‌گاته‌کامپه‌که، نووسراوێکیان ده‌ده‌نێ که‌ده‌بێت بیبه‌نه‌بنکه‌ی پۆلیس و له‌وێ پۆلیس که‌فیلیان ده‌کات. پاشان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بچنه‌کەرکوک به‌ڕۆژ ده‌بێت ناسنامه‌کانیان له‌خاڵی پشکنینی هاوبه‌شی ئاسایش و پۆلیس جێبهێڵن و هه‌مان ڕۆژ بگه‌ڕێنه‌وه‌ناو کامپه‌که.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کی گشتیدا، کۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران داوای له‌به‌رپرسان کردووه‌ئه‌و جۆره‌ڕێوشوێنانه‌هه‌ڵبگرن و نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی خه‌ڵک به‌زۆره‌ملێ ده‌نێردرێنه‌ناو کامپه‌کان و له‌وێ ئازادی هاتوچۆیان سنووردار ده‌کرێت به‌بێ بیانوویه‌کی دروست که‌په‌یوه‌ندی به‌باری ئه‌منیه‌وه‌هه‌بێت. '' له‌بڵاوکراوه‌که‌دا ئاماژه‌به‌کامپی نازراوا کراوه، به‌ڵام نیگه‌رانیش ده‌رباره‌ی هه‌مان جۆر له‌ڕێوشوێن له‌کامپه‌کانی گه‌رماوای باکووری عێراق و کامپه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار باسکراوه.
به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌رپرسان ده‌توانن هاتوچۆی خه‌ڵک سنووردار بکه‌ن له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕو ململانێ‌یان تێدایه‌له‌به‌رهۆکاری ئه‌منی، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕێوشوێنانه‌به‌پێی یاسای ووڵات بێت و به‌جۆرێک دابڕێژرێت بۆ به‌دیهێنانی ئامانجێکی دروست بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای جیاکاری نه‌بێت به‌رامبه‌ر گرووپ و خه‌ڵکێکی دیاریکراو. ده‌بێت ڕێوشوێنی سنووردارکردنی له‌و جۆره بۆ چه‌ند شوێنێکی تایبه‌ت بێت و له‌وکاتانه‌دا بێت که‌پێویسته‌و بۆ هه‌موو که‌س بێت. نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ناو کامپه‌کانن. پره‌نسیپ و ڕێنمایی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ئاواره‌ی ناوخۆی ووڵات ده‌ڵێ، ئاواره‌کان مافی ئازادی چوونه‌ناوه‌و چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان هه‌یه‌له‌و کامپانه‌ی تێیدا نیشته‌جێن و مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌کامپه‌کان جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان یان ئه‌گه‌ر وویستیان له‌شوێنێکی تری ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی دوور له‌شه‌ڕ نیشته‌جێبن، یان چوونه‌ناو کامپێکی تر.
لا‌ما فەیهه ووتی، ''دانیشتوانی کامپه‌کانی نازراواو له‌یلان که‌دوورن له‌هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌بێت ئازادی هاتوچۆو نیشته‌جێ بوونیان هه‌بێت. نابێت هیچ ڕێوشوێنێک به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنرێ له‌سنووردارکردنی هاتوچۆیان جگه‌له‌و ڕێوشوێنانه‌ی پێویسته‌بۆ پارێزگاری کردنیان و دورخستنه‌وه‌یان له‌جه‌نگ و شه‌ڕ.''
بۆ درێژه‌ی زیاتر، تکایه‌ته‌ماشای خواره‌وه‌بکه.
ووته‌ی دانیشتوانی کامپه‌کان
کامپی نازراواو له‌یلان له‌پارێزگای کەرکوکه‌که‌یه‌کێکه‌له‌ناوچه‌به‌ناو دابڕاوه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ ده‌ستووری نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراق. له‌ڕووی ته‌کنیکیه‌وه‌کەرکوک ده‌که‌وێته‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌ڵام له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی ٢٠١٤ هێزه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌ناسراوه‌به‌پێشمه‌رگه‌دستیان گرت به‌سه‌ر شاره‌که‌دا. هێزه‌ئه‌منیه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عێراقی له‌کامپه‌که‌دان و هه‌ردوولا هه‌ستاوون به‌سه‌پاندنی ڕێوشوێنی سنووردارکردنی هاتوچۆی ئاواره‌کان.
دانیشتوانی کامپی نازراوا ووتیان، له‌کاتی گه‌یشتنیان بۆ ناو کامپه‌که چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌کی ئه‌منی جیاواز‌و له‌چه‌ند کاتێکی جیاوازدا ناسنامه‌کانیان براوون که‌بووه‌ته‌هۆی سنووردارکردنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌کامپه‌که. سێ که‌س ووتیان که‌ئاسایش ده‌ستیان گرتووه‌به‌سه‌ر ناسنامه‌کانیان له‌پێش یان له‌کاتی گه‌یشتنیان بۆ ناو کامپه‌که. له‌کاتی چاوپێکه‌تنێک له‌١١ی ئه‌یلولی ٢٠١٦، پیاوێکی خه‌ڵکی حه‌ویجه‌ووتی، له‌٩ی ئاب هێزه‌کانی ئاسایش له‌کامپێکی تر که‌یه‌که‌م جار بۆی نێردراوه ده‌ستیان گرتووه‌به‌سه‌ر ناسنامه‌که‌یدا، به‌رله‌وه‌ی بگاته‌کامپی نازراوا.
له‌سێ که‌یسدا، چه‌ند ژنێک که‌ناسنامه‌کانیان له‌لای ئاسایش بووه‌ووتیان له‌به‌ر بێ ناسنامه‌یی‌نه‌یانتوانیوه‌که‌مپی نازراوا جێبهێڵن و به‌وهۆیه‌وه‌بێبه‌ش بوون له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویست. ژنێکی سک پڕ که‌وویستبووی بچێته‌کەرکوک بۆ سۆنار ووتی له‌خاڵی پشکنینی پۆلیسی کەرکوک گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌له‌به‌ره‌وه‌ی ناسنامه‌ی پێنه‌بووه.
له‌حاڵه‌تێکی تردا، ئاسایش ژنێکی کامپی نازراوا که‌ناسنامه‌که‌ی لای ئه‌وان ده‌بێت ده‌به‌نه بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی نزیک له‌یلان له‌بری ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بیبه‌نه نه‌خۆشخانه‌ی کەرکوک وه‌ک خۆی داوای کردبوو. ١٠ خوله‌ک به‌رله‌وه‌ی بگاته‌نه‌خۆشخانه‌گیان له‌ده‌ست ده‌دات، مێرده‌که‌ی ووتی. هیومان ڕایتس ۆوچ نه‌یتوانی دڵنیا بێت له‌وه‌ی که‌گوایه ژیانی ئه‌و ژنه‌ڕزگار ده‌کرا ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ ببردرایه‌بۆ نه‌خۆشخانه‌له‌کەرکوک.
گه‌ڕانه‌وه‌بۆ کامپه‌که‌هه‌مان ڕۆژ ئاسته‌نگی دارایی دروست ده‌کاو له‌وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی پێویست و دوزینه‌وه‌ی کار. دانیشتوویه‌کی کامپی نازراوا ووتی که‌له‌کۆتایی مانگی ئاب و پاش دۆرینه‌وه‌ی که‌فیلێکی کرکوکی، هه‌وڵیداوه‌هه‌ردوو منداڵه‌که‌ی که‌ته‌مه‌نیان ٣ ساڵ و ٧ ساڵ بووه‌به‌رێته‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له‌کەرکوک بۆ چاره‌سه‌ر. یه‌کێکیان شان و قۆڵی ده‌سووتێ و ئه‌وی تریان ئه‌ژنۆی ئازاری ده‌بێت. ئه‌فسه‌رێک له‌خاڵی پشکنینی ڕێگه‌ی کرکوک فه‌رمانی پێده‌کات ده‌بێت ئێواره‌بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ ناو کامپه‌که:
"له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌که تووشی ده‌نگه‌ده‌نگ بووم له‌به‌ره‌وه‌ی دڵنیا نه‌بووم له‌وه‌ی که‌ده‌بوو منداڵه‌کانم له‌ڕۆژێک زیاتر له‌نه‌خۆشخانه‌بمێننه‌وه. به‌ئه‌فسه‌ره‌که‌م گووت ووتم ده‌بێت پاره‌ی ته‌کسیه‌که‌م بۆ بده‌ی ئه‌گه‌ر ووتیان ده‌بێت سبه‌ینێ منداڵه‌کان بهێنیته‌وه‌بۆ نه‌خۆشخانه‌به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌که‌ئه‌وه‌ی ڕه‌تکرده‌وه. پێم ووت ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌بۆ کامپه‌که‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رشتێک ڕووبدات به‌سه‌ر منداڵه‌کانم ئه‌وا تۆ به‌رپرسیاری. "
دوو پیاوی تر ووتیان نه‌یانتوانیوه بۆ په‌یداکردنی بژێوی خێزانه‌کانیان له‌کەرکوک کاربکه‌ن له‌به‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌پاره‌په‌یدا ناکه‌ن بیده‌نه کرێی ته‌کسی ڕۆژی دووجار.
پیاوێک ووتی، هه‌رچه‌نده‌خه‌ڵکی کەرکوکه، به‌ڵام ئاسایش به‌زۆر خۆی و خێزانه‌که‌یان گواستۆته‌وه‌بۆ ناو کامپه‌که‌و ئێستا پێویستی به‌که‌فیله‌بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ کرکوک و ده‌بێت ناسنامه‌که‌ی له‌خاڵی پشکنین جێبهێڵێ.