به‌روار: ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦
به‌غداد، كۆماری عێراق
بۆ به‌ڕێز حیده‌ر العبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
نیگه‌رانی له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی موسڵ
وه‌ك به‌ڕێزتان ئاگادارن، هیومان ڕایتس ۆوچ له ڕاپۆرته‌كانی ڕابردوویدا چه‌ند نیگه‌رانیه‌كی له‌باره‌ی شكستی هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق له پاپه‌ند بوونیان به یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاساكانی مافی مرۆڤ له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی گرووپی تووندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوسراو به داعش خسته‌ڕوو. له‌و ڕاپۆرتانه‌دا چه‌ندین پێشێلكاری به‌ربڵاوی وه‌ك گووله‌بارانی به كۆمه‌ڵ و لێدان و ئه‌شكه‌نجه داني ده‌ستگیركراوان و بێسه‌روشوێن كردنی هاووڵاتیان و تيَكدانی موڵكی هاووڵاتیان و شێواندنی لاشه‌ی كوژراوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقه‌وه ئاشكرا كرا.
له‌به‌رواری ٧ی ئه‌یلول نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی جه‌نابتان كرد‌و تێیدا داوای زانیاریمان له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكاریه‌كانی ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه كرد، هه‌رله چوارچێوه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا داوای زانیاریمان كرد له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی بوونیان به داعش له‌كاتی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌دا ده‌ستگیركرابوون.
ده‌مانه‌وێ له‌م نامه‌یه‌دا، چه‌ند نیگه‌رانیه‌كی په‌یوه‌ست به ئۆپراسیۆنی چاوه‌ڕاونكراوی موسڵ بخه‌ینه‌ڕوو، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی چه‌ند پێشنیارێك له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له ڕاپۆرته‌كانی ڕابردوودا ئاشكرامان كردبوو.
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی جه‌نابتانین سه‌باره‌ت به نامه‌كه‌ی ڕابردوو، له‌گه‌ڵ هه‌ر سةرنجيَك له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی له خواره‌وه هاتوون.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا،
سارا لی وویتسن
به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا
كۆپیه‌ك بۆ: به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
پارێزگاریكردنی هاووڵاتیان له مامه‌ڵه‌ی خراپی هێزه چه‌كداره‌كان
له ڕاپۆرتێكی هیومان ڕایتس ۆوچدا سه‌باره‌ت به ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی كۆتایی مانگی ئايار بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه هاتبوو كه له كۆتایی مانگی ئايار و سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران ئه‌ندامانی سوپای به‌درو كه‌تیبه‌كانی حزب الله و ئه‌ندامانی تری حەشدی شەعبی، هه‌روه‌ها لانی كه‌م له یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، هه‌ستابوون به لێدانی ده‌ستگیراوان و گوله‌بارانی به كۆمه‌ڵ و بێسه‌روشوێن كردنی زۆره‌ملێ و شێواندنی لاشه‌ی كوژراوان. پێشلكاریه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی فه‌لوجه له‌كاتێكدا بوو كه هیومان ڕایتس ۆوچ پێشتر ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پێشێلكاری به‌ربڵاوو مامه‌ڵه‌ی خراپی هێزه‌كانی حەشدی شەعبی وه‌ك وێرانكاری و تاڵانكردنی به ئه‌نقه‌ستی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان له العلم و عامرلی و ابو عجیل و الدورو له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی تكریت له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كانی گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ست داعش له مانگی ئازار و نیسانی ساڵی ٢٠١٥ بڵاوكردبوویه‌وه. هیومان ڕایتس ۆوچ پێشنیازه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێزتان دووپات ده‌كاته‌وه له ڕێگری كردن له هێزه‌كانی سووپای به‌درو كه‌تیبه‌كانی حزب الله و گرووپه‌كانی تری ناو حەشدی شەعبی ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نابتان له به‌شداری پێكردنیان له ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، چونكه ئه‌م هێزانه پێشتر تێوه‌گلاوون له پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ. هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌ته‌كه‌تان ده‌كه‌ین كه هیچ هەماهەنگی و هاوكاریه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپ و میلیشیا سه‌ربازیانه نه‌كه‌ن كه به‌باوه‌ڕی به‌رپرسان هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی هێرشی تۆڵه‌سندنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كدا.
شایه‌نی باسیشه، هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر دوو گرووپی میلیشیای ''حشد العشائری'' سه‌ربه هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كردووه له‌سه‌ر مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به منداڵان. ثيَويستة حكومه‌تی عێراقی كۆتایی به په‌یوه‌ندیی و هاوكاریه‌كانی بهێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به منداڵان ده‌كه‌ن له ڕیزه‌كانیاندا.
ئه‌و هێزه عێراقیانه‌ی له ناو موسڵ و گوند‌و شارۆچكه‌كانی ده‌ووروبه‌ری ده‌مێننه‌وه له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌بێت هه‌موو ڕێوشوێنێك بگرنه‌به‌ر له پێناو پارێزگاری كردنی هاوولاَتیان و ماڵ و موڵكیان به‌وكه‌سانه‌شه‌وه كه له ناوچه‌كانیان هه‌ڵدێن و ڕوو له كامپی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڕه‌چاوكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه‌كانی حەشدی شەعبی له ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕابردوودا، گوومان ده‌كرێت ئه‌و هێزانه هه‌ستن به ئه‌نجامدانی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی موسڵ. بۆیه ده‌بێت هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق وهێزه‌كانی پێشمه‌رگه جموجوڵی ئه‌و میلیشیاو هێزه چه‌كدارانه سنووردار بكه‌ن له‌و ناوچانه‌ی كه هاووڵاتیان بۆی هه‌ڵدێن و ئاسایش بۆ ئاواره‌ی ناو كامپه‌كان دابین بكه‌ن. ده‌بێت به‌رپرسان هه‌ستن به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره چه‌كێك له ناو كامپه‌كاندا.
هیومان ڕایتس ۆوچ داوا له به‌رپرسانی عێراقی ده‌كات هه‌نگاو بنێن بۆ لێپرسینه‌وه كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزو لایه‌نێكی ژێر كۆنترۆڵیان به فه‌رمانده‌ی میلیشیاو هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقیشه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌رپێشێلكاریه‌ك كه له‌كاتی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كاندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش بڵاوبكه‌نه‌وه.
ثشكنين و ده‌ستگیر كردن
هه‌روه‌ها هیومان ڕایتس ۆوچ نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی شكستی هێناوه له پاپه‌ندبوون به یاسا نێوده‌وڵه‌تیه مرۆییه‌كان و یاساكانی مافی مرۆڤ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ئه‌منیه‌كانی و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكانی ناوچه ئازادكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕابردوویدا له‌دژی ئه‌و گرووپه. ئه‌و پێشێلكاریانه له‌كاتێكدا ڕوویانداوه كه هێزه‌كانی حه‌شدی شەعبی و پۆلیسی عێراقی له خاڵه‌كانی پشكنین هه‌ستاوون به جیاكردنه‌وه‌ی پیاوان له خێزانه‌كانیان له كاتی هه‌ڵهاتن له شاره‌كه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی، هێزه‌كانی حه‌شدی شەعبی هه‌ستاوون به ڕه‌شبگیری له دژی پیاوانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ووروبه‌ری فه‌لوجه.
له كاتی زه‌وتكردنی ئازادی و مافی تاك ده‌بێت یاسا نێوخۆییه‌كانی عێراق ڕه‌چاوبكرێت. یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چی ده‌توانرێت بكرێت و چی ناتوانرێت بكرێت سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردن. له‌كاتی قه‌یرانی ئاسایشی گشتیدا، ڕه‌نگه به‌رپرسان هۆكاریان هه‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك به‌ڵام ده‌بێت ئه‌مه به ڕوونی له یاساكانی عێراقدا ئاماژه‌ی پێبكرێت و مافی ده‌ستگیركراوان و دادگا ڕێزی لێبگیرێت.
به‌پێی ووته‌ی ئۆفیسی كاروباری هاوكاریه مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌رپرسانی عێراقی له پلانیاندایه هه‌ستن به دامه‌زراندنی چه‌ند سه‌نته‌رێكی (سكرینكردن) له ده‌وروبه‌ری موسڵ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین له‌و كه‌سانه‌ی له موسڵ هه‌ڵدێن.
هیومان ڕایتس ۆوچ داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كات ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكات له پێناو دڵنیابوون له بێ پاشكۆیی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌نته‌ره‌كان كارده‌كه‌ن و جیاكاری نه‌كردن له دژی هاووڵاتیان له كاتی سكرینكردنیان و پارێزگاریكردن له مافیان به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و یاساكانی مافی مرۆڤ:
- به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له ڕابردوودا له‌لایه‌ن حه‌شدی شەعبی ئه‌نجامدراوون و له‌پێناو دڵنیابوون له جێبه‌جێ كردنی یاساكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك، ده‌بێت ته‌نها هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی عێراق یان هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه‌كانی پشكنین و ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یان پێبسپێردرێت.
- پێویستە ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له‌و سه‌نته‌رانه كارده‌كه‌ن خولی ته‌كنیكی و سه‌ره‌تاییان پێبكرێت له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان، هه‌روه‌ها ده‌بێت حكومه‌ت سه‌رچاوه‌ی پێویستیان بۆ دابین بكات هةتا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و سه‌لامه‌ت پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌نجام بده‌ن. ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌و ڕێكخراوه مرۆییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر توانا‌و شێوازی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه له‌و سه‌نته‌رانه.
- پێویستە به‌رپرسان پێداویستی ته‌ندروستی وه‌ك فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ هه‌موو كه‌س دابین بكه‌ن له‌و سه‌نته‌رانه.
- بۆ سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌ك و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و سه‌نته‌رانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن پێویستە له ناوچه‌ی دوور له شه‌ڕ جێگیر بكرێن.
- پێویستە به‌رپرسان ئه‌وله‌ویات به نه‌خۆش و په‌ككه‌وته‌و ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه پێویستی ته‌ندروستیان هه‌یه و هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كیان بۆ دابین بكه‌ن.
- ئه‌گه‌ر به‌رپرسان لێكۆڵینه‌وه‌یان له منداڵان كردوو بۆیان ده‌ركه‌وت كه مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازیان پێكراوه‌و به‌كارهێنراوون، پێویستە هه‌وڵبده‌ن چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ دابین بكه‌ن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا له‌بری ده‌ستگیركردن و سزادانیان. وه‌ك ئه‌ندام له كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه‌كانی منداڵان، پێویستە عێراق پاپه‌ند بێت به دابینكردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی و ته‌ندروستی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن داعش مه‌شقی سه‌ربازیان پێكراوه‌و به‌كارهێنراوون بۆ له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا. به‌پێی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، ئازادكردن و پارێزگاری كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا ده‌بێت له هه‌موو كاتێكدا په‌یڕه‌و بكرێت به‌بێ هیچ مه‌رجێك. پێویستە ده‌ستبه‌جێ ئه‌و منداڵانه له چه‌كداره گه‌وره‌كان جیابكرێنه‌وه‌و بدرێنه ده‌ست پرۆسه‌یه‌كی دامه‌زراوه‌ی مه‌ده‌نی و بێ لایه‌ن.
- نابێت هیچ كه‌سێك تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردنی به داعش یان تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی بدرێته پاڵ لةسه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن و ئاین و ناوی هۆزه‌كه‌ی.
- پێویستە له هه‌موو كاتێكدا به‌رپرسان ڕێگه به چاودێرانی بێ لایه‌ن بده‌ن سه‌ردانی ئه‌و بنكانه بكه‌ن.
- له‌كاتی سكرینكردندا، پێویستە به‌ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكرێت و كه‌شی ناو ئه‌و سه‌نته‌رانه به‌پێی ستانده‌رده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بێت.
پێویستە سكرینكردنی هاووڵاتیان له چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌رنه‌كات و له‌وباره‌یه‌وه ڕێنمایی و یاسا دابڕێژرێت. هه‌ركه‌سێك له‌و ماوه‌یه زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرا ده‌بێت وه‌ك ده‌ستگیركراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت. ئه‌گه‌ر به‌رپرسان له‌دوای پرۆسه‌ی سكرینكردنه‌كه بڕیاری ده‌ستگیركردنی كه‌سێكیاندا، ده‌بێت شێوازی ده‌ستگیر كردنه‌كه هاوتا بێت له‌گه‌ڵ یاسا نێوخۆییه عێراقیه‌كان و ئه‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه مرۆییانه‌ی كه حكومه‌تی عێراق پاپه‌نده پێیانه‌وه.
- له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له ڕابردوودا له‌لایه‌ن حەشدی شەعبی ئه‌نجامدراوون و له‌پێناو دڵنیابوون له جێبه‌جێ كردنی یاساكان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك، ده‌بێت ته‌نها هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی عێراق یان هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه‌كانی پشكنین و ئه‌و سه‌نته‌رانه‌یان پێبسپێردرێت.
- پێویستە ده‌ستگیركردن ته‌نها به‌پێی یاسا عێراقیه‌كان بێت.
- پێویستە به‌رپرسانی عێراقی ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كه‌سانه ئاگادار بكه‌نه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی دژیان و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان، هه‌روه‌ها هه‌لی ئه‌وه بده‌نه ده‌ستگیركراوه‌كان به‌رگری له خۆیان بكه‌ن له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی بێلايةن، وه‌ك له یاسای عێراقیدا هاتووه.
- ده‌ستگیركراوان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ڵگه‌كانی دژیان ببینن هه‌روه‌ها مافی هه‌بوونی پارێزه‌رو چاوپێكه‌وتنی خێزانه‌كانیان له‌گه‌ڵ مافی به‌رگریكردن له خۆیان هه‌یه. ده‌بێت به‌رپرسان كارئاسانی بۆ ده‌ستگیركراوان بكه‌ن له كاتی په‌یوه‌ندیكردن به خێزانه‌كانیان و پارێزه‌رانیان.
- پێویستە ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ده‌ستگیركراوێك بهێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ر بۆپێداچوونه‌وه‌ی لایه‌نی یاسای ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی.
- پێویستە به‌رپرسان ژماره‌ی كوژراوانی به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كان وهاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی شه‌ڕی داعش بۆ هه‌موو لایه‌ك بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌درێنه پاڵ ده‌ستگیركراوان.
- پێویستە به‌رپرسان ڕێگه‌بده‌ن به چاودێرانی بێ لایه‌ن بۆ سه‌ردان كردنی هه‌موو زیندان و به‌ندیخانه‌كان.
- پێویستە به‌رپرسان فریاگوزاری سه‌ره‌تایی له زیندان و به‌ندیخانه‌كان بۆ هه‌موو كه‌س دابین بكه‌ن.
- پێویستە به‌رپرسان دڵنیایی ئه‌وه بده‌ن له‌كاتی ده‌ستگیركردنی دایك و باوكدا، منداڵه‌كانیان له‌لای خزم و كه‌س و كاریان یان كه‌سێكی متمانه پێكراو چاودێری ده‌كرێت نه‌ك له به‌ندیخانه‌كان. ده‌بێت به‌پێی پێوەری نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو پێداویستیه‌كی ته‌ندروستی و جێگه‌ی پاك و خاوێن و خوارده‌مه‌نی پێویست بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان دابین بكرێت. به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، ثيَويستة له به‌ندیخانه‌كان منداڵان له گه‌وره‌كان جیابكرێنه‌وه‌و هه‌موو ڕێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر له پێناو پارێزگاریكردنی منداڵان له ده‌ستدرێژی سێكسی و كاری زۆره‌ملێ پێیان.
- هیومان ڕایتس ۆوچ به نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و یاسایه‌ی عێراق كه تێیدا ئاماژه به سزایی یاسایی بۆ منداڵی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ ده‌كات. به‌پێی ستانده‌رده‌كانی كۆمیته‌ی مافه‌كانی منداڵ سه‌پاندنی سزای یاسای بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. پێشنیاز ده‌كه‌ین له‌كاتی ئه‌م ئۆپراسیۆنه و هه‌وڵی چاكسازی له یاساكه‌دا ئه‌فسه‌رانی ئه‌منی و پۆلیس سزای منداڵان نه‌ده‌ن به‌ڵكو سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه به چه‌كداریان كردوون. نابێت له هیچ حاڵه‌تێكدا منداڵی خوار ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ سزایی یاسایی و تاوانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
نابێت هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری خه‌ڵكی ده‌ستگیربكه‌ن. ده‌كرێت به‌رپرسانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن به‌مه‌به‌ستی كوركردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری، یان ئه‌فسه‌رانی پۆلیس مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه داوا پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و پرسیار له هاووڵاتیان وه‌ك به‌شێك له چالاكیه‌كانیان، به‌ڵام به‌پێی یاسا هاووڵاتیان بۆیان هه‌یه جگه‌له ناسنامه‌ی خۆیان هیچ زانیاریه‌كی تر به هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌ده‌ن. نابێت به‌رپرسان هاوكاری مرۆیی و دابینكردنی سه‌لامه‌تی وه‌ك شتێك له دژی هاووڵاتیان به‌كاربهێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری.