)به‌یروت) – حكومه‌تی عێراقی هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك له هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شبگیری هاوڵاتیان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له زیندانی كامپی شه‌ره‌فی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادا، به‌پێی لێدوانی ژماره‌یه‌ك له شایه‌تحاڵ، قوربانیان، كه‌س و كاری گیراوان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هیومان ڕایتس وۆچدا ئه‌نجامداوه.
یه‌ك ساڵ له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تی عێراقی بانگه‌شه‌ی داخستنی ئه‌م زیندانه‌ی كرد، هه‌مان ئه‌و زیندانه‌ی كه هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێكی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دان تێیدا بڵاوكردبووه‌وه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2011 وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی عیراقی چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنیان ئه‌نجامداوه، له نێویشیاندا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه ئه‌فسه‌رانی ئه‌منی و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی عێراقی به "هه‌نگاوی پێش وه‌خت له‌پێناوپاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منی" ناوزه‌ندیان كردبوو. چه‌ندین شایه‌تحاڵ به هیومان ڕایتس وۆچیان ڕاگه‌یاند كه چۆن هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق ده‌ووری گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غداد و پارێزگانی تر ده‌ده‌ن و ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕێن به لیستێك ناوه‌وه و هه‌ر كه‌سێكیان بووێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. حكومه‌تی عێراق به سه‌دان هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشكراكردنی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان و ناسنامه‌یان له‌گه‌ڵ هۆكاری ده‌ستگیر كردن و شوێنی زیندانیكردنیان ڕه‌تده‌كاته‌وه.
جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس وۆچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی، " به شێوه‌یه‌كی دوور له یاسا و به‌بێ فه‌رمانی دادگا و هۆكارێكی زانراو بۆ ده‌ستگیردنیان، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ده‌ستیان كردووه به ده‌ستگیر كردن و بێسهرو شوێنكردنی هاووڵاتیان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا." هه‌روه‌ها ووتی، "پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقی به زووترین كات ناسنامه و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان ئاشكرا بكات. ئه‌و كه‌سانه ئازاد بكات كه هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی ڕووبه‌ڕوی سزا ده‌بنه‌وه پێویسته له دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆدا دادگای بكرێن."
هیومان ڕایتس وۆچ ووتی، پێویسته حكومه‌تی عێراق لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ پێك بهێنێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه ئاماژه ده‌كه‌ن به ئه‌شكه‌نجه‌دان و خراپ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بێ سه‌رو شوێن كردن و ئه‌و ڕه‌ش بگیریهی له كامپی شه‌ره‌ف و شوێنه‌كانی تر ئه‌نجام ده‌درێت.
چه‌ندین شایه‌تحاڵ به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه ده‌ستگیر كراوون له زیندانی كامپی شه‌ره‌فی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون. له‌سه‌ره‌تایی مانگی مارسی ساڵی 2011 دا، حكومه‌تی عێراقی داخستنی زیندانه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند. ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی عێراقی بوو بۆ زیندانه‌كه له پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌ناو ئه‌و زیندانه‌دا له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس وۆچه‌وه.
له دیارترین هه‌ڵمه‌تی ڕهشبگیریهكان دوو هه‌ڵمه‌ت بوون كه یه‌كه‌میان له مانگی تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌م و ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامدرا كه تێیدا چه‌ندین كه‌س ده‌ستگیر كران به بیانووی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان به حزبی به‌عس و ناوهزندكردنیان به شوێنكه‌وتووانی سه‌دام. هه‌ڵمه‌تی دووه‌م له كۆتایی مانگی مارسی 2012 دا ئه‌نجامدرا ئه‌وه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌كردنه‌كانی عێراق بوو بۆ كۆنگره‌ی لووتكه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غداد.
له مانگی نیساندا، به جیا دوو لێپرسراوی وه‌زاره‌تی داد به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2011 و له‌سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردنی ڕهشبگیریهكانهوه هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق زۆر جار دهتستگیراوهكان ناخه‌نه ژێر كونترۆڵی سیستمی دادوه‌ریه‌وه وه‌ك له یاسای عێراقیدا هاتووه، به‌پێچه‌وانه‌وه هێزه‌كانی ئاسایش ، هه‌ندێك جار به‌بێ هیچ نووسراو ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك، به گرووپ ده‌یان كه‌سی و به فه‌رمانی نوسینگه‌ی سه‌ربازی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، ئاڵوگۆریان پێده‌كه‌ن له نێوان زیندانه‌كاندا.
هیومان ڕایتس وۆچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ 14 پارێزهرو ده‌ستگیر كرا‌و لێپرسراوانی حكومیی ئه‌نجامدا كه هه‌موویان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌ستگیر كراوه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌م دوایه هه‌موویان له زیندانی كامپ شه‌ره‌فدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌پێی ووته‌ی هه‌ندێكی تر له لێپرسراوانی حكومیی، ژماره‌یه‌كی تر له ده‌ستگیركراوه‌كان له دوو زیندانی تری نهێنی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدادا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون. ووته‌ی هه‌موو ئه‌م كه‌سانه هاوتا بوون له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكه‌كانی ئه‌و نامه نهێنیه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی نیوده‌وڵه‌تی ڕێكخراوی خاچی سووره‌وه سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و زیندانانه به‌رزكرابوویه‌وه. له ته‌مووزی 2011 دا هیومان ڕایتس وۆچ كۆپیه‌كی ئه‌م نامه‌یه‌ی ده‌ستكه‌وت. پاشان بوونی نامه‌كه لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی "لۆس ئه‌نجلس تایمز"ی ئه‌مریكیه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
لێپرسراوانی حكومیی و پارێزه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر له‌و زیندانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون به هیومان ڕایتس وۆچیان ڕاگه‌یاند، لێكۆڵه‌ره‌كان له دادگای باڵای عێراقه‌وه به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه له زیندانیانی كامپ شه‌ره‌ف. له ماوه‌ی نێوان كانوونی یه‌كه‌م تا مایزی 2012، هیومان ڕایتس وۆچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ زیاتر له 35 كه‌سدا ئه‌نجامدا كه پێكهاتبوون له‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ده‌ستگیر كرابوون، ئه‌ندامانی خێزانی ده‌ستگیركراوان، پارێزه‌ران، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق، لێپرسراوانی ئه‌منی و حكومیی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و داد. به‌بێ جیاوازی هه‌موویان ئاماژه‌یان به مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ژیانیان كرد و داوایان له هیومان ڕایتس وۆچ كرد كه ناو به‌روارو شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كانیان بڵاونه‌كاته‌وه ئه‌وه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له ناسنامه‌یان.
ستۆرك ووتی، "جێگه‌ی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه كه عێراقیه‌كان به لێپرسراوانی حكومییشهوه هه‌ست به بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان ده‌كه‌ن گه‌ر گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و زنجیره پێشێلكاریهكانهی مافی مرۆڤ بكه‌ن."
ده‌ستگیر كردنه‌كان له ژێر ناوی "هه‌نگاوی پێش وه‌خت له‌پێناو پاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منی" به‌رله ده‌ستپێكردنی كونگره‌ی مارسی 2012 ی لووتكه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غداد.
دواین و به‌رفراوانترین هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردن له مانگی مارسی ئه‌م ساڵدا به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كاته‌ی حكومه‌تی عێراقی سه‌رگه‌رمی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێكی ئه‌منی تووند بوو له‌سه‌رتاسه‌ری به‌غدادی پایته‌خت ئه‌وه‌ش له‌سه‌روبه‌ندی خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گۆنگره‌ی لووتكه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی بوو له كۆتایی ئه‌و مانگه‌دا. شایه‌تحاڵان و ئه‌ندامانی خێزانی ده‌ستگیركراوه‌كان به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له‌ژێر ناوی "هه‌نگاوی پێش وه‌خت له‌پێناو پاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منی" ناساند ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رگرتن له هێرشه تیرۆرستیه‌كان بوو له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌دا. له مانگی مایزدا، شه‌ش كه‌س له ده‌ستگیر كراوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه ئازاد كرابوون به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، له‌كاتی دهستبهسهركردنیاندا ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه پێیان ووتوون هۆكاری ده‌ستگیركردنیان كه‌م كردنه‌وه‌ی تاوان و ڕێگریكردنه له هه‌رخۆپیشاندانێك بێته‌مایه‌ی شه‌رمه‌زار كردنی حكومه‌تی عێراق له‌كاتی كۆنگره‌كه‌دا.
په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕه‌تیان كرده‌وه كه هیچ ڕهشبگیریهكی پێش وه‌خت و پلان بۆ دانراو به‌ڕێوه‌چووبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنه‌كان به فه‌رمانی دادگا بووه بۆ ده‌ستگیر كردنی تاوانباران. به‌ڵام له كۆی 20 له‌و كه‌س له‌و شایه‌تحاڵ و ده‌ستگیركراوانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرابوو هه‌موویان جه‌ختیان له‌وه كردههو كه هیچ نووسراوێكی دادگایان نه‌بینیوه له كاتی ده‌ستگیر كردنه‌كاندا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌ستگیر كردن له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌عزه‌میه، فورات، جیهاد، ئه‌بو غریب و ڕهزوانیهی شاری به‌غداد ئه‌نجامدرابوون، به‌پێی ووته‌ی دانیشتوانی ئه‌م گه‌ڕه‌كانه بۆ هیومان ڕایتس وۆچ، زۆرینه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌كان له‌و كه‌سانه بوون كه پێشتر زیندانی بوون له زیندانه‌كانی ئه‌بوغریب، كامپ بوكا و كامپ كرۆپه‌ر كه له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه به‌ڕێوه‌ده‌چوون. به بڕوای هه‌ندێك له كه‌س و كاری گیراوه‌كان و په‌رله‌مانتاران، ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیر كراوون له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بووه كه گومانی تاوانیان لێكراوه به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر زیندانی بوون.
له مانگی مایزدا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، "هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق، بۆ پاراستنی باری ئه‌منی له‌كاتی كۆنگره‌كه‌و له‌كاتێكدا جیهان ته‌ماشا ده‌كات، بڕیاریاندا ئاسانترین ڕێگه بۆ پاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منی عێراق بریتیه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕه‌ش بگیری ئه‌و كه‌سانه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له زیندانه‌كاندا بوون، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی جۆری ئه‌و تاوانه‌ی كه له ڕابردوودا له‌سه‌ری زیندانی كراوون." له مانگی نیساندا، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی دادی عێراق به هیوومان ڕایتس وۆچی ووت، "له‌و سه‌دان كه‌سه‌ی كه به‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه كهووتبوون، هه‌ندێكیان ئازاد كراوون، نزیكه‌ی سه‌د كه‌سیشیان له ڕێگه‌ی دادگاوه به ڕه‌سمی ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه. باقی ئه‌و ژماره‌یه‌شیان كه ماون له شوێنێكن ئیمه نازانین له كوێن."
له 9ی نیسان و له كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا، حه‌سه‌ن السنێد، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالكی، ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌منیانه‌ی به‌رزكرده‌وه كه به ووته‌ی ئه‌و ڕاپۆرتی ڕه‌سمین و له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداده‌وه وه‌ریگرتووه، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه ووتبوویان ڕهشبگیریهكان پێش وه‌خت پلان بۆ داڕێژراو بوون . حه‌سه‌ن السنێد ووتی به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ته‌نها 532 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری به‌غداد له مانگی مارسدا ده‌ستگیر كراوون هه‌روه‌ها هیچ كام له ده‌ستگیر كردنه‌كان پلان بۆ داڕێژراو نه‌بوون.
دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر له كۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، حه‌سه‌ن السنێد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ژماره‌ی ده‌ستگیر كردنه‌كانی ئه‌و مانگه‌ی كه‌م كردۆته‌وه. هه‌ر له كۆبوونه‌وه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 9ی نیساندا، بڕیار درا بۆ پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه ئه‌ندامه‌كانی پێكهاتبوون له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ئاسایش و به‌رگری و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق. ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمیته‌یه به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، ئه‌و سه‌ردانه‌ی پلانیان بوو ئه‌نجامی بده‌ن بۆ بینینی زیندانیه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌كرا. تا ئه‌مڕۆش ئه‌نجامی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌ستگیر كردنی "به‌عسیه‌كان"
له تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی 2011 دا، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق به سه‌دان كه‌سیان له به‌غداد و پارێزگاكانی ده‌ووروبه‌ری ده‌ستگیر كرد. زۆێك له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كان بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان له‌كاتی شه‌ودا ئه‌نجامدران. به‌پێی هه‌واڵی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی عێراق هه‌ڵمه‌ته‌كان به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی ئه‌نجامدراون. ئه‌و به‌یاننامانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و خودی مالكی بڵاوده‌كرانه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كان بۆ ده‌ستگیر كردنی ئه‌و به‌عسیانه بووه كه له هه‌وڵی پلان داناندابوون له دژی حكومه‌ت. زۆرێك له خێزانه‌كان به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، هێزه ئه‌منیه‌كان ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌خوێنده‌وه كه له لیسته‌كانیاندا بوون. هه‌ندێك ناوی لیسته‌كانیان ئه‌و كه‌سانه‌بوون كه له ڕابردوودا په‌یوه‌ندیان یه حزبی به‌عسه‌وه هه‌بووه به‌ڵام هه‌ندێكی تریان هیچ په‌یوه‌ندیان به‌حزبی به‌عسه‌وه نه‌بووه ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شه‌وه كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مردوون. سێ لێپرسراوی حكومیی ژماره‌ی گیراوه‌كانیان به نزیكه‌ی 1500 كه‌س خه‌مڵاند بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ.
گه‌نجێك كه باوكی ته‌مه‌نی 57 ساڵ بووه و له‌گه‌ڵ 11 كه‌سی تر له دراوسێكانی له 30 تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستگیركرابوون، به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، "یه‌ك هه‌فته دوای ده‌ستگیر كردنی باوكی. هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوكیان ده‌ستگیر كردبوو گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان تا شتومه‌كی گیراوه‌كان وه‌ك جل و به‌رگ و پاره و ناسنامه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان. به‌ڵام پێیان ووتوون كه هیچ زانیاریه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی زیندانیه‌كان و هۆكاری گرتنه‌كانیان نیه.
ئه‌م كه‌سه دۆكیومێنتێك كه ڕۆژی گرتنی باوكی تێدابوو به‌ڵام ئاماژه به‌شوێنی زیندانیه‌كه نه‌كرابوو نیشانی به هیومان ڕایتس ۆوچیدا.
هه‌ندێك له زانیاریه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ژماره‌یه‌ك له ده‌ستگیركراوه‌كان له زیندانی ڕه‌سافه‌ی به‌غدادی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادی عێراقدابن. له 4ی كانوونی دووه‌م، هیومان ڕایتس ۆوچ داوایه‌كی ئاراسته‌ی حه‌سه‌ن الشمهری وه‌زیری دادی عێراق كرد تا ڕێیان پێبدرێت سه‌ردانی زیندانیه‌كه بكه‌ن به‌ڵام داواكه‌یان ڕه‌تكرایه‌وه.
به‌پێی ئاماژه‌ی كه‌س و كاری گیراوه‌كان و شایه‌تحاڵان و ڕاپۆرتی میدیان هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیر كردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌تایبه‌ت له گه‌ڕه‌كه سوونی نشینه‌كانی به‌غداد و پارێزگاكانی ده‌ووروبه‌ریدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان و هۆكاری ده‌ستگیر كردنه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وایكردوه خه‌مڵاندنی ڕێژه‌كانیان ئاسان نه‌بێت.
هه‌ندێك له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان كه پاش چه‌ند كاتژمێرێك یان چه‌ند ڕۆژێك ئازادكران، ووتیان كه مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه. به‌ڵام هه‌ندێكی تریان به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كه ئه‌شكه‌نجه دراون به‌تایبه‌ت به لێدانی ته‌زووی كاره‌بایی. زۆرێكیان ووتیان كه ئه‌فسه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه به زۆر به‌ڵێنامه‌یان پێ ئیمزاكردوون كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌خنه له حكومه‌ت نه‌گرن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌زۆر ئیمزایی دانپێنانیان پێكردوون. هه‌روه‌ها ووتیان كه ئه‌فسه‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی، ده‌ستدرێژی سێكسی كردنه سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان و ئازاد نه‌كردنیان لێكردوون ئه‌گه‌ر به‌ڵێننامه‌كان ئیمزا نه‌كه‌ن. هه‌ندێك له ئه‌ندامانی خێزانی گیراوه‌كان به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، پێیان ڕاگه‌یندراوه كه ده‌بێت چه‌ند هه‌زار دۆلارێك بده‌ن بۆ ئازاد كردنی گیراوه‌كانیان. هیومان ڕایتس وۆچ ئاگاداری دووان له‌و كه‌یسانه‌یه كه خێزانه‌كانیان ئه‌م بڕه پاره‌یان داوه له پێناو ئازاد كردنی گیراوه‌كانیان.
زیندانی كامپی شه‌ره‌ف
كامپی شه‌ره‌ف بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییه، زیاتر له 15 بینای له‌خۆ گرتووه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداده‌وه. ئه‌م كامپه له‌لایه‌ن لیوای 56 ی سوپای عێراقه‌وه كه ناسراوه به لیوای به‌غداد به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌م لیوایه كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وزیی له ئه‌ستۆدایه و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت.
له 29ی مارسی 2011 دا، ئه‌لشمه‌ری وه‌زیری دادی عێراق به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، "حكومه‌ت زیندانی سه‌ره‌كی ئه‌م كامپه‌ی داخستووه. هه‌موو ده‌ستگیر كراوهكانیشی كه به تیرۆریست و ئه‌ندامانی گرووپه ئیسلامیه چه‌كداره‌كان ناوزه‌ند كرد، گواستووه‌ته‌وه بۆ سێ زیندانی تری سه‌ر به وه‌زاره‌تی داد."
به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی وه‌زیری داده‌وه، هیومان ڕایتس وۆچ زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌منیه‌وه كه ئاماژه‌یان به‌وه كرد هه‌ندێك له گیراوه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی "ده‌ستگیر كردنی عسیه‌كان" و "خۆئاماده‌كردنه‌كانی عێراق بۆ كۆنگره‌ی لووتكه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی" له زیندانی ئه‌و كامپه‌دا ده‌ست به‌سه‌رن. ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی زیندانی ئه‌و كامپه وه‌ك شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیندانیه‌كان یان وه‌ك شوێنی دانپێنانی زیندانیه‌كان به‌كارده‌هێنرێ پێش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانه سه‌ره‌كیه‌كان. به‌پێی ووته‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕابردوودا ده‌ستگیر كراون، به‌كارهێنانی ئه‌م زیندانیه سه‌ربازیانه كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دادن په‌یڕه‌وكردنی شێوازی ناو ئه‌م زیندانانه هاوتان له‌گه‌ڵ زیندانیه سه‌ربازییه‌كانی تری وه‌ك فرۆكه‌خانه‌ی موسه‌نا و زیندانی ڕۆژئاوای به‌غداد كه له‌لایه‌ن لیوای موسنای سوپای عێراقه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت كه هه‌ردوو زیندانیه‌كه به سه‌دان له ده‌ستگیر كراوه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی تێدایه.
به‌رپرسێكی ئه‌منی له وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، له مانگی نیساندا لیژنه‌یه‌ك كه له چه‌ند لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك پێك هاتبوو له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ڕۆیشتن بۆ زیندانی كامپ شه‌ره‌ف تا له‌وێ شان به‌شانی ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیوای 56 به‌شداری له پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیه‌كان بكه‌ن. پارێزه‌رێك كه بۆ یه‌كێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كارده‌كات به‌ڵام نه‌یویست ناوی فه‌رمانگه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی پشت ڕاستكرده‌وه له چاوپێكه‌وتنێكیدا له گه‌ڵ هیومان ڕایتس وۆچ. له نێوان كانوونی یه‌كه‌م تا نیسانی ئه‌م ساڵ، سێ كه‌س له‌وانه‌ی له ڕبردوودا ده‌ستگیر كرابوون چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دروستیان بۆ هیومان ڕایتس وۆچ دركاند له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه دادوه‌ریه‌وه له كامپ شه‌ره‌ف. هه‌موو قسه‌كانیان هاوتان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه دادوه‌رییه‌ی كه له ڕابردوودا له زیندانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو بوو. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كرابوو له مانگی نیساندا به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگ له كۆتایی تشرینی یه‌كه‌م هه‌تا سه‌ره‌تایی كانوونی یه‌كه‌م له زیندانی كامپ شه‌ره‌ف ده‌ستبه‌سه‌ر بووه.
له چاوپێكه‌وتنێكی مانكی مارسدا، پیاوێكی تر به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، له‌سه‌ره‌تایی تشرینی دووه‌مدا له به‌غداد ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌و براوه بۆ زیندانێك له ناوچه‌ی سه‌وز كه له‌وێ پاسه‌وان و زیندانیه‌كانی تر پێیان ووتووه ئه‌وێ كامپ شه‌ره‌فه. وه‌سفكردنی ژووری زیندانه‌كان و شێوازه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌م پیاوه‌وه هاوتابوون له‌گه‌ڵ شێوازی ناسراوی زیندانه‌كه. له كانوونی یه‌كه‌می 2011دا یه‌كێكی تر له ده‌ستگیركراوه‌كان ووتی، ئه‌و ده‌توانێت ئه‌وه پشت ڕاستبكاته‌وه كه ئه‌و له زیندانی كامپ شه‌ره‌فدا بووه ئه‌ویش به بینین و ناسینه‌وه‌ی بیناكانی ده‌ووروبه‌ری زیندانیه‌كه له كاتی هاتوچۆ پێكردنیدا له زیندانه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه‌وه بۆ ژووری لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان له سێ كاتی جیاوازدا، ئه‌وه‌ش له به‌ره‌وه‌ی چاویان نه‌به‌ستبوو. پیاوه‌كه ووتی، "وه‌زاره‌تی به‌رگری و هۆڵی كۆنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌وێبوو. پیاوه‌كه هه‌روه‌ها ووتی، "كاتێك سه‌رباز بووم له سوپادا، له‌و جێگه‌یه‌دا كارم ده‌كرد بۆیه زۆر به باشی ده‌مزانی له كوێدام."
له مانگی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوودا، هیومان ڕایتس وۆچ كۆپیه‌كی ئه‌و نامه‌یه‌ی ده‌ستكه‌وت كه له 22ی مایزی هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سووره‌وه ئاماده‌كرابوو تێیدا ئاماژهكرابوو كه خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڵگه‌ی دروستی كۆكردۆته‌وه له‌سه‌ر دوو زیندانی نهێنی یه‌كێكیان له‌ناو بنكه‌ی سه‌ربازی كامپ شهرهفدایه و ئه‌ویتریان له نزیك بنكه‌ی دژه تیرۆره هه‌ر له ناوچه‌ی سه‌وزدا. تا ئه‌مڕۆش ئه‌م زیندانانه به‌كارده‌هێنرێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شاردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ زیندانه‌كان."
هه‌ر له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا، خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ناو كامپ شه‌ره‌فی ئاماده‌كردبوو كه هاوتا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازی ئه‌شكه‌نجه‌دانانه‌ی كه هیومان ڕایتس وۆچ له ڕابردوودا بڵاوی كردبوونه‌وه. خاچی سوور نامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نووری مالیكی و جه‌نه‌راڵ مه‌حموود الخزرجی لێپرسراوی نوسینگه‌ی سه‌ربازی مالیكی، فه‌رمانده‌ی لیوای 56 و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زیری داد و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كردووه.
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌كه له ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمزی" ئه‌مریكی له 14ی ته‌مووزدا، ڕێكخراوی خاچی سوور به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردهوهو تێیدا پشت ڕاستكردنه‌وه یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دروستی نامه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه وه‌ك به‌شێك له سیاسه‌تی ڕێكخراوه‌كه و پاراستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومیی. له مانگی تهمووز و ئابدا، دوو به‌رپرسی حكومه‌تی عێراق و به‌رپرسێكی پێشووتركه ئاشنا بوون به نامه‌كه دروستی نامه‌كه‌یان بۆ هیومان ڕایتس وۆچ پشت ڕاست كرده‌وه.
له‌مانگی مایزی 2012 دا به جیا دوو پارێزه‌ر به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، هه‌ندێك له‌و گیراوانه‌ی ئه‌مان به‌رگریان لێكردوون هه‌تا مانگی ئابی ساڵی ڕابردووش له كامپ شه‌ره‌فدا ده‌ستبه‌سه‌ر بوون. پارێزه‌رێكی تر به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، به درێژایی ساڵی ڕابردوو كاتێك له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق كاری كردووه چه‌ندین جار قسه و زاراوه‌ی له‌لایه‌ن دادوه‌رو كارمه‌ندانی ئه‌و دادگایه بیستووه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر نووسراوه‌كانیشدا كه ئاماژه‌یان به زیندانیانی ناو كامپ شه‌ره‌ف و دوو زیندانی تری ناوچه‌ی سه‌وز كردووه كه له‌لایه‌ن لیوای 56ی سوپای عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. له‌لایه‌كی تره‌وه، چوار به‌رپرسی وه‌زاره‌تی به‌رگری و داد له‌گه‌ڵ دوو به‌رپرسی پێشووتری عێراق بوونی ئه‌م زیندانانه و زیندانێكی تری سه‌ر به كامپ شه‌ره‌ف كه به "پێنج ئه‌ستێره" ناسراوه، بۆ هیومان ڕایتس وۆچ دووپات كرده‌وه.
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گیركراوهكان
هیومان ڕایتس وۆچ چه‌ندین لێدوانی جیاوازی له‌و كه‌سانه وه‌رگرتووه كه له ڕابردوودا ده‌ستگیر كراوون، له‌سه‌ر شێوازی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیان له زیندانه‌كاندا به‌وانه‌شه‌وه كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی دادن. هه‌ندێك له ده‌ستگیركراوه‌كان ووتیان، له ڕووی جه‌ستییه‌وه ئازار نه‌دراوون. سیان له‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی خۆئاماده‌كردن بۆ كونگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدا ده‌ستگیر كرابوون به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق به‌ڵێنیان پێدابوون پاش كۆتایی هاتنی كۆنگره‌كه ئازادیان بكه‌ن، ده‌ستگیر كردنه‌كه‌یان ته‌نها تا ماوه‌ی كۆتایی هاتنی كۆنگرهكهیه ئه‌ویش له پێناو پاراستنی ڕه‌وشی ئه‌منی به‌غداده له‌كاتی كۆنگره‌كه‌دا. هه‌ندێكی تر ووتیان كه لێیان دراوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه تا ئاستی ئه‌شكه‌نجه‌دان.
له مانگی مایزدا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 57 ساڵ به به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له پارێزگایه‌كی باشوری عێراق ده‌ستگیر كراوه‌و له‌گه‌ڵ زیاتر له 60 زیندانی تر گواستراونه‌ته‌وه بۆ زیندانیه‌ك له به‌غداد كه ناسراو بووه بۆ ئه‌و پیاوه به‌ڵام داوای له هیومان ڕایتس وۆچ كرد كه ناوی زیندانیه‌كه بڵاونه‌كاته‌وه. پیاوه‌كه ووتی، "كاتێك یه‌كه‌م جار گه‌یشتینه زیندانیه‌كه، چاوو ده‌ستمان به‌سترا بوو. له كاتێكدا له ڕیزهكهدا ده‌ڕۆیشتم به بۆكز له ده‌م و چاوو بو كێیڵ له سه‌رم ده‌درا." هه‌روه‌ها ووتی، "پاشان بۆ ماوه‌یه‌ك له زیندانی تاك كه‌سیدا هێشتیانمهوهو ئینجا هێنامیانه به‌رده‌م لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌ریه‌كان. به‌لامه‌وه سه‌یر بوو كه زۆر به تووندی لێیان ده‌دام هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێری به‌رده‌وام به لێدانی كاره‌بایی ئه‌شكه‌نجه‌یاندام. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێكم لێبكه‌ن."
پاش پێنج مانگ له زیندانیكردن و له مانگی مارسدا ئه‌م پیاوه ئازاد كرا ئه‌وه‌ش به یارمه‌تی لێپرسراوێك و دانی بڕی 10000 دۆلاری ئه‌مریكی. پێش ئازاد كردنی به زۆر نووسراوێكی دانپێنانیان پێ ئیمزا كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ناوه‌ڕۆكی نووسراوه‌كه چی تێدایه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئیمزاكردنی به‌ڵێن نامه‌یه‌كیش كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه له دژی حكومه‌ت نه‌كات. پاشان پێی ووتراوه به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن نه‌كات سه‌باره‌ت به ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی. پێی ووتراوه ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌و یاسایانه بشكێنێت كوره‌كانی ده‌كوژن و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها ووتی، "له‌كاتێكدا ده‌هاتمه ده‌ره‌وه پێیان ووتم، دووباره ده‌ستگیرت ده‌كه‌ین ئه‌مجاره له سێداره‌ت ده‌ده‌ین.
زۆرێك له ئه‌ندامانی خێزانی ده‌ستگیركراوه‌كان به به هیومان ڕایتس وۆچیان ووت، سه‌ره‌ڕایی داواكارییه‌كی زۆر له وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هێشتا به هیچ شێوه‌یه‌ك شوێنی گرتنی ڕۆڵه‌كانیان نازانن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌و كهیسانهشی حكومه‌ت شوێنی زیندانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كات هێزه ئه‌منیه‌كان به تووندی ڕێگری ده‌كه‌ن له بینین و په‌یوه‌ندی كردنیان به خێزانه‌كانیانه‌وه.
یه‌كێك له‌و پارێزه‌رانه‌ی كه هه‌وڵده‌دات به‌رگری له كه‌یسی دوو پیاوی گیراو بكات كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دستگیركردنی خۆئاماده كردن بۆ كۆنگره‌ی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی له به‌غداد ده‌ستگیر كرابوون، به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، "به نووسراوو ده‌ستگیركراو مافی هه‌بوونی پارێزه‌ری هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له كه‌یسه‌كه‌ی به‌ڵام له واقعدا ئه‌وه مه‌حاڵه." پارێزه‌ره‌كه ووتی، شوێنی زیندانیكراوه‌كانی پێ ووتراوه و ڕێگه‌ی پێدراوه بڕوات بۆ بینینیان به‌ڵام پاش ڕۆشتنی و چاوه‌ڕێكردن بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك پێی ووتراوه كه بڕواته‌وه چونكه كۆتایی ڕۆژه. هه‌روه‌ها ووتی، "ئه‌و پارێزه‌ره‌ی هه‌وڵی بینینی ئه‌و ده‌ستگیر كراوه بدات كه به‌رگری لێده‌كات ڕووبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن پیاوانی ئه‌منی ناو زیندانه‌كه‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار، پێیان ووتوه ئایا به‌رگری له به‌عسی و تیرۆریست ده‌كه‌ی؟ ئاخۆ چی وای لێكردووی كه لایه‌نی ئه‌وان بگری. ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ چاوترسێنكردنی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌رگری له قوربانیه‌كان بكه‌ن.
هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی كه هه‌وڵیاندابوو پارێزه‌ر بگرن بۆ گیراوه‌كانیان له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنی به‌عسیه‌كان هه‌مان قسه‌یان پێووتراوه. له كانوونی یه‌كه‌مدا، پیاوێك به به هیومان ڕایتس وۆچی ووت، كه كه‌س و كاری په‌نایان بردووه بۆ چوار پارێزه‌ری جیاواز كه هه‌موویان له سه‌ره‌تاوه هاوكاریان كردوون. به‌ڵام كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه باوكیان له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیر كردنی به‌عسیه‌كاندا ده‌ستگیر كراوه. هه‌ریه‌ك له پارێزه‌ره‌كان پێیان ووتوون كه ناتوانن هیچ كارێك له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه بكه‌ن له‌به‌ره‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیران بووه. پیاوه‌كه ووتی، پارێزه‌رێك پێی ووتوه كه ئه‌م كه‌یسه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه. كاركردن بۆ ئه‌م كه‌یسه هیچ سوودی نیه. من ناتوانم هاوكاریت بكه‌م له‌به‌ره‌وه‌ی به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستگیر كراوون."
یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانی گیراوه‌كه ووتی، "جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه كه هه‌ر چوار پارێزه‌ره‌كه هه‌مان كاردانه‌وه‌یان هه‌بوو. ئه‌مه بێ هیوای كردین . " هه‌روه‌ها ووتی، "ئیتر له هه‌وڵه‌كانمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پارێزه‌رێكی تر وه‌ستاین، ئێستاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نازانین باوكمان له كوێیه."