(بێروت،) - هیومان رایتس ۆچ، وتی فه‌رمانێکی ئاینی له لایه‌ن یه‌کێتی زانایانی موسوڵمانه‌وه له‌باره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌وه ده‌رچووه‌و، ئاماژه‌یه‌کی ڕوونی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام بواری ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی نه‌داوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فه‌رمانه‌که داوا ناکات ئه‌م کرده‌وه نه‌ریتییه زیانبه‌خشه قه‌ده‌غه بکرێت.
کۆمیته‌ی باڵای فه‌توا له یه‌کێتی زانایانی موسوڵمانی کوردستان، که باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینی ئیسلامه له کوردستانی عیراق بۆ پرسه ئاینییه‌کان، له رۆژی 6 ی حوزه‌یرانی 2010 دا فه‌توایه‌کی ده‌رباره‌ی به‌رده‌وامی و بڵاوبوونه‌وه‌ی کرده‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه له کوردستانی عیراق بڵاوکرده‌وه. فه‌تواکه ئاماژه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م کرده‌وه‌یه له ئیسلامدا بواری پێنه‌دراوه، به‌ڵکو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ئیسلام. فه‌تواکه به شێوه‌یه‌کی ره‌ها "خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه" قه‌ده‌غه ناکات. ده‌ڵێت دایکان و باوکان بۆیان هه‌یه کچه‌کانیان "خه‌ته‌نه" بکه‌ن، به‌ڵام باشتر وایه نه‌یکه‌ن، چونکه ده‌ره‌نجامی ته‌ندروستی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه. له‌سه‌ر ئاستی جیهان، شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه به توندوتیژی دژی مافه‌کانی منداڵان و ژنان دانراوه، به مافه‌کانی ژیان، ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها دروستی و یه‌کپارچه‌یی جه‌سته‌شیانه‌وه.
نادیه خه‌لیفه، تۆژه‌ری ژنانی خۆره‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هیومان رایتس ۆچ، وتی "ئه‌م فه‌توایه ده‌رباره‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه، هه‌وڵێکی گرنگی کۆمه‌ڵی ئاینی کوردییه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی کرده‌وه‌که له ئیسلام، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌س نیه،" وتیشی "شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه کرده‌وه‌یه‌کی نه‌نگ و وێرانکه‌ره، سه‌رپشککردنی دایک و باوک له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌دا بۆ کچه‌کانیان، شتێکه قبووڵکردنی بۆ نیه."
له 16 ی حوزه‌یراندا، هیومان رایتس ۆچ راپۆرتی "بردیانم و هیچیان پێ نه‌وتم: شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه له کوردستانی عیراق،" ی بڵاوکرده‌وه و باسی ئه‌زمونی ئه‌و کچ و ژنه لاوانه ده‌کات که دووچاری بڕینی ئه‌ندامی زاوزێیان بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و باجه سه‌خته‌دا که له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یی و ده‌رونییان ده‌که‌وێت. هیومان ڕایتس ۆچ تێبینی کردووه که ئه‌و کرده‌وه‌یه به‌ربڵاوه، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه ئامارییانه‌ی وه‌زاره‌تی مافه‌کانی مرۆڤ له حکومه‌تی پێشوو، هه‌روه‌ها لیکۆڵینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ش که رێکخراوێکی ناحکومی ئه‌نجامیداوه. هه‌ردوو لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌ریانخستووه که زیاتر له 50 له سه‌دی کچان و ژنان که ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 19 ساڵیدایه، خه‌ته‌نه کراون.
ڕاپۆرته‌که چه‌ندین دیمانه‌ی له‌خۆ گرتووه که له‌گه‌ڵ کچان و ژنان کراون و کرده‌وه‌که به "سوننه‌ت،" داده‌نێن که کرده‌وه‌یه‌که فه‌رزنه‌کراوه به‌ڵام ئیمانی مرۆڤ به‌هێزده‌کات. ده‌ره‌نجامه‌کانی هیومان رایتس ۆچ په‌رده له‌سه‌ر ئه‌وه لاده‌ده‌ن که ژنان به‌رچاویان رۆشن نیه ئایا کرده‌وه‌که له رووی ئاینییه‌وه پێویسته یان نا. هه‌ندێک وتیان که سه‌رکرده ئاینییه‌کانیان هانی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که ده‌ده‌ن، هه‌ندێکی تریشیان وتیان که له ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌که دڵساردیان ده‌که‌نه‌وه.
له راپۆرتێکی رۆژنامه‌وانیدا، له 12 ی ته‌موزدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، داوای له ئاینزاکان کرد که له بۆنه‌کان و وتاره‌کانی هه‌ینییاندا به راشکاویی رابگه‌یه‌نن که شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه کرده‌وه‌یه‌کی ئیسلامی نیه.
هیومان رایتس ۆچ داوای له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد پشتیوانی له ئاینزاکان بکات که ره‌تکردنه‌وه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌داو پلانێکی درێژخایه‌ن دابنێت بۆ ریشه‌کێشکردنی کرده‌وه‌که. پێویسته پلانه‌که یاسایه‌ک له‌خۆ بگرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی کرده‌وه‌که، شانبه‌شانی هه‌ڵمه‌تی به‌رزکردنه‌وه‌ی هوشیاریدا به ئاڕاسته‌ی خێزانه‌کان، سه‌رکرده ئاینییه‌کان، مامانه‌کان، هه‌روه‌ها پسپۆڕانی ته‌ندروستی.
نادیه خه‌لیفه وتی "ئێمه خۆشحاڵین به‌وه‌ی که وه‌زاره‌ته‌که ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی کردووه، چونکه پشتیوانی ئه‌وان زۆر گرنگه بۆ کۆتاییهێنان به کرده‌وه‌که،" وتیشی " پێویسته زامنی ئه‌وه بکرێت که هه‌موو خێزانێک له هه‌رێمه‌که‌دا ئه‌وه‌ی پێبگات که شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه له ئایندا بواری پێنه‌دراوه."