لە ئێستادا، ئه‌م بارودۆخه ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر ٢٤ مێرمنداڵ هه‌بووه كه له پاش ته‌واوكردنی سزاكانیان به‌پێی یاسای دژه‌تیرۆرو ئازادكراون. به‌ڵام، بۆ ده‌یان مێردمنداڵی تر‌و سه‌دان پیاوی تر كه به‌م زوانه له زیندانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئازاد ده‌كرێن مه‌ترسی دووباره ده‌ستگیركردنه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خێزانه‌كانیان و تێكه‌ڵاوبوونه‌وه به كۆمه‌ڵگا. جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته هۆكاری دروست بوونی قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له زیندان و دادگاكانی عێراقدا.
له‌ما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی، ''نه‌بوونی هەماهەنگی له نێوان هه‌ردوو سیستمی دادوه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته هۆی دووجار سزادانی ده‌ستگیركراو بۆ هه‌مان تاوان. لە ئێستادا ، بارودۆخه‌كه زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و مێردمنداڵانه هه‌بووه كه ماوه‌ی سزاكانیان كورت بووه، به‌ڵام له كاتێكدا هه‌ولێر له‌سه‌روبه‌ندی ئازادكردنی ئه‌و پیاوانه‌یه كه ماوه‌ی سزاكانیان ته‌واوكردووه، ئه‌مانیش ڕووبه‌ڕووی هه‌مان كێشه ده‌بنه‌وه.''
له تشرینی دووه‌می ٢٠١٨، هیومان ڕایتس ۆوج چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چوار مێردمنداڵ كرد كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵدا بوو كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیركرابوون و له هه‌رێم دادگایی كراون و سزاكانیان ته‌واوكردووه كه له نێوان ٢ بۆ ١٤ مانگ بووه. هیچ كام له‌م مێردمنداڵانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو خێزانه‌كانیان كه له‌ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عێراقدا ده‌ژین. ئه‌وان ووتیان له ترسی دووباره ده‌ستگیركردنه‌وه‌یان ناگه‌ڕێنه‌وه له‌به‌ره‌وه‌ی له مێرمنداڵی تریان بیستووه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ستگیركراون. یه‌كێك له مێرمنداڵه‌كان كه دووباره ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه ووتی، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌یه‌كی عێراقیه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه تا دانبنێ به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه.
هه‌ریه‌ك له دوو سیستمه دادوه‌ریه‌كه‌ی عێراق یاسای دژه‌تیرۆری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه له دادگاكانیاندا كاری پێده‌كه‌ن. هیومان ڕایتس ۆوچ بۆی ده‌ركه‌وت كه ماوه‌ی سزادان به تاوانی تیرۆر له دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان زۆر كورتتره به به‌راورد به دادگاكانی حكومه‌تی عێراقی.
پێشتر، ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌نێوان هه‌ردوو سیستمه دادوه‌ریه‌كه‌دا هه‌بووه. به‌ڵام دادوه‌رانی هه‌ردوولا به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ئاڵوگۆڕی زانیاری له نێوانیاندا كاریگه‌ری ئه‌وتۆی نه‌ماوه به تایبه‌ت له‌دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆی مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٧ی هه‌رێمی كوردستان. لێدوانێكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری باڵای حكومه‌تی عێراقی له ١٧ كانوونی یه‌كه‌م ئاماژه‌ی به پێویستی هەماهەنگی زیاتری ئه‌م دوولایه‌نه كردوو ووتی له مانگی كانوونی یه‌كه‌م فه‌رمانی كردووه به پێكهێنانی كۆمیته‌یه‌ك بۆ به‌رەوپێشبردنی هەماهەنگی زیاتر له نێوان به‌رپرسانی دادوه‌ری هه‌ردوولا. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی هیومان ڕایتس ۆوچ ئاگاداربێ ئه‌و كۆمیته‌یه هێشتا ده‌ستی به‌كاره‌كانی نه‌كردووه.
وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی داعش، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كانی حكومه‌تی عێراقی وهه‌رێمی كوردستان هه‌ستان به لێکۆڵینەوە کردن لەوكه‌سانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعشیان جێده‌هێشت له‌پێناو دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنەی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گوومانیی هه‌بوونی په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه لێده‌كرا. ئەوان بەراووردی ناووی ئەو کەسانەیان دەکرد کە ناوچەکانی ژێر دەستی داعشیان جێ دەهێشت بەو ناوانەی کە لە لیستی ''داواکراواندا''ی هەبوو، کە لەلایەن هەردوو دامەزراوە ئەمنیەکانەوە لە ساڵی ٢٠١٤وە ئامادەکراووە.
ناوه‌كانی ناو ئه‌م لیستانه له‌ڕێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه وه‌ك زانیاری گشتی ده‌رباره‌ی ئه‌ندامانی داعش و ئه‌و ناوانه‌ی له‌لایه‌ن داعش خۆیانه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه یان ئاشكراكردنی ناوی گومانلێكراوان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی داعشه‌وه هه‌ڵهاتوون یان له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كان له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كانه‌وه كۆنترۆڵ ده‌كران.
زۆرێك له خێزانی داعشه ده‌ستگیركراوه‌كان به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كه دراوسێ و خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان ناوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان داوه‌ته هێزه ئه‌منیه‌كان لهبهرئەوهی ناكۆكی خێڵه‌كی و خێزانی و شه‌خسی یان ناكۆكیان له‌سه‌ر زەوی وزار له نێواندا هه‌بووه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له ناو لیسته‌كاندا هه‌بووه له بازگه‌كان ده‌ستگیركراون تا ئه‌وكاته‌ی به‌رپرسان لێكۆڵینه‌وه‌یان له تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی بوونیان به داعشه‌وه كردووه. به‌پێی زانیاری ژماره‌یه‌كی زۆر له دادوه‌ران و پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی چه‌ند دادگایی كردنێك له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس ۆوچه‌وه خۆی، پرۆسه‌ی دادگایكردن و سزادانی ده‌ستگیركراوانی داعش له زۆرینه‌ی كه‌یسه‌كاندا ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای دانپێنانی تۆمه‌تباره‌كان بووه.
له ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، نابێت تۆمه‌تبارو بۆ جاری دووه‌م به‌تۆمه‌تی هه‌مان تاوان سزا بدرێت له‌پاش بێتاوانكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێ. به‌پێی ووته‌ی دوو شاره‌زایی یاسایی كه وه‌ك پارێزه‌ر له هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد كارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له یه‌كێك له سیستمه‌كه‌دا سزادرابێ به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێك و ماوه‌ی یاسایی سزاكه‌ی ته‌واو كردبێت، نابێت جارێكی تر له هیچ شوێنێكی تری عێراق به تۆمه‌تی هه‌مان تاوان دادگایی بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی نوێش له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌یان ده‌ركه‌وێ. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هەماهەنگی له‌نێوان دوو سیستمه‌كه‌دا، ئاسان نیه بۆ داواكارانی گشتی یه‌كێك له سیستمه دادوه‌ریه‌كه بزانن ئایا ئه‌و به‌ڵگانه‌ی دۆزیویانه‌ته‌وه به‌ڵگه‌ی نوێن یان نا، یاخود ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستگیریان كردووه ماوه‌ی سزای زیندانیه‌كه‌ی له سیستمه دادوه‌ریه‌كه‌ی تردا ته‌واو كردووه یان نا.
ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه چاودێری كه‌یسی ئه‌م مێرمنداڵانه ده‌كه‌ن به‌هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، ئاگادارن له كه‌یسی لانی كه‌م له پێنج مێرمنداڵ كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانیان و دووباره ده‌ستگیركراون، به‌ڵام زانیاری ووردیان نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی به‌سه‌ر ئه‌م منداڵانه هاتووه. ووتیشیان كه ئاسایش ڕاستەووخۆ به‌ڵگه‌نامه‌ی ئازادكردنی نه‌داوه‌ته ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی کە له‌سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر ئازادكراون. هه‌ر مێرمنداڵێك خوازیار بووبێت ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه وه‌رگبرێت ده‌بێ له‌رێگه‌ی پارێزه‌ره‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئازادكردن كه ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژه.
شاره‌زایان و هه‌روه‌ها ستافی سه‌نته‌ره‌كه ووتیان كه ئاگادارن له كه‌یسی چه‌ندین مێرمنداڵ كه ئاسایش بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ ده‌ستگیری كردون و پاشان ئازادی كردوون به‌بێ سزادانیان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی. شاره‌زایان ووتیان، لهبهرئەوهی دادگا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سزای به‌سه‌ریاندا نه‌سه‌پاندووه به‌رپرسان بڕوانامه‌ی ئازادكردنیان نه‌داونه‌تێ و ته‌نها ئه‌وانه‌ی به فه‌رمی براونه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر بڕانامه‌ی ئازادكرنیان دراوه‌تێ. بۆیه، بارودۆخی ئه‌م مێردمنداڵانه زۆر خراپه له‌به‌ره‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌ست نیه بیسه‌لمێنن له‌دوای ته‌واوكردنی ماوه‌ی سزاكانیان ئازادكراون.
له ئیمه‌یڵێكدا بۆ هیومان ڕایتس ۆوچ له ١٨ی كانوونی یه‌كه‌م، دكتۆر دیندار زێباری لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی داكۆكیکردنی نێوده‌وڵه‌تی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی نیگه‌رانیه‌كانی هیومان ڕایتس ۆوچی سه‌باره‌ت به نه‌بوونی هەماهەنگی له نێوان دوو سیستمه دادوه‌ریه‌كه‌دا دایه‌وه‌و ووتی، له شه‌ش حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی زیندانیان له به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌كانی عێراق هەماهەنگی كراوه. به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌دایه‌وه كه تاچه‌ند سیستیمی دادوه‌ری هه‌ردوولا زانیاری ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی سزادان یان بێتاوانكردنی ده‌ستگیركراوان یان چ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك ده‌درێ به ئازادكراوه‌كان له كاتی ئازادكردنیان.
هیومان ڕایتس ۆوچ نووسراوێكیشی ئاراسته‌ی محه‌مه‌د تاهیر المولهه‌می به‌ڕێوه‌به‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجوومه‌نی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران له ١٢ی كانوونی یه‌كه‌م كردوهه‌مان نیگه‌رانی وروژاند، به‌ڵام هێشتا هیچ وه‌ڵامێكمان پێنه‌گه‌یشتووه.
ده‌بێت به‌رپرسانی دادوه‌ری هه‌ردوولا په‌یڕه‌وی هه‌مان پرۆسه‌و سیاسه‌ت بكه‌ن له‌پێناو به‌رگرتن له دووباره دادگایكردنه‌وه‌و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێشتر به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ماوه‌ی سزاكانیان ته‌واوكردوه یان بێ‌تاوان ده‌رچوون.
ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردن ئه‌و زیندانیانه ئازاد بكه‌ن كه له دادگاكان‌دا بێ‌تاوان ده‌رچوون یان ماوه‌ی سزاكانیان ته‌واوكردووه. ده‌بێت به‌رپرسانی دادوه‌ری هه‌ردوولا ڕاستەووخۆهه‌ستن به ئاڵوگۆڕی په‌ڕاووی زانیاری هه‌موو كه‌یسه‌كان و دابینكردنی بڕوانامه‌ی ئازادكردن بۆ ئازادكراوه‌كان. ده‌بێت بڕوانامه‌ی ئازادكردن بده‌نه هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان له‌كاتی ئازادكردنیان به‌وانه‌شه‌وه كه به‌بێ دادگایكردن زیندانیكراون و پاشان ئازاد كراون له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له لیستی ''داواكراواندا''.
ده‌بێت هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی تۆمه‌تباران ده‌ستگیرده‌كه‌ن هه‌وڵی دوو ئه‌وه‌نده بده‌ن له هێنانی تۆمه‌تباران بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا وه‌ك له یاسای عێراقیدا هاتووه تا ئه‌وانه‌ی ماوه‌ی سزاكه‌یان ته‌واوكردووە و دووباره ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت داواكه‌یان به دادوه‌ر ڕابگه‌یه‌نن و ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێن. ده‌بێت عێراق ببێته ئه‌ندام له پرۆتۆكۆڵی خۆبه‌خشی په‌یمانامه‌ی دژی ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی سیستمێكی بێلایه‌ن بۆ پشكنین و چاودێریكردنی به‌ندیخانه‌كان.
فه‌قیه ووتی، ''ده‌بێت به‌غداد و هه‌ولێر چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه كه دڵی چاره‌سه‌ره‌كه ڕه‌چاوكردنی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م منداڵانه بێت. ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئازادكردنیان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ و خێزان و قوتابخانه‌كانیان و تێكه‌ڵ بوونه‌وه به كۆمه‌ڵگا به زووترین كات.''
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر مه‌ترسی ده‌ستگیركردنه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌كان و به‌كارهێنانی زه‌بروهێز له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه، تكایه ته‌ماشای گێڕانه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له خواره‌وه بكه.
له مانگی تشرینی دووه‌م، هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حه‌وت مێرمنداڵ و كوڕێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ كرد به ئاماده‌بوونی خێزانه‌كه‌ی وهه‌موویان له‌لایه‌ن ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌ستگیركرابوون. سیان له مێرمنداڵه‌كان هێشتا له به‌ندیخانه بوون، و پازدەکەی تر لە چه‌ندین شوێنی جیاوازی باكووری عێراقدا بوون. هیومان ڕایتس ۆوچ ڕێگه‌ی پێدرا به نهێنی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ندکراوانە بكات بۆی ده‌ستنیشان كرابوو. هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا به زاره‌كی ڕازیبوونیان ده‌ربڕی بۆ چاوپێكه‌وتن و به‌كارهێنانی زانیاریه‌كان له ڕاپۆرتی گشتیدا، به‌ڵام ووتیان نابێت ناسنامه‌یان ئاشكرا بكرێت.
ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه
''عه‌بدوڵا''ی ١٧ ساڵ ووتی، ساڵێك و دوو مانگی له زیندانێكی هه‌ولێر به‌سه‌ربردووه‌و دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سزاكه‌ی ئازاد كراوه. ئه‌و ئێستا له هه‌رێمی كوردستانه‌و ته‌نانه‌ت نایه‌وێت خێزانه‌كه‌شی سه‌ردانی بكه‌ن. له ترسی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بزانن ئازادكراوه‌و له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵده‌ستن به ده‌ستگیركردنی خێزانه‌كه‌ی وەکوو سزادانێک. عه‌بدوڵا ووتی، ''ئه‌گه‌ر دووبارە دەستگیربکرێمەووە، دڵنیام له‌وه‌ی كه بۆماوه‌ی ١٠ تا ١٥ ساڵ سزای زیندانیم به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.''
''عه‌لای'' ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ ووتی، له مانگی حوزه‌یران ئازاد كراوه له‌پاش به‌سه‌ربردنی ساڵێك و دوو مانگ له زیندانێكی هه‌ولێر. ئه‌و ووتی ده‌ترسێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ گوونده‌كه‌ی له ترسی هێزه‌كانی حه‌شدی شعبی سه‌ر به حكومه‌تی عێراقی. ووتیشی، ''هه‌ركه زانیان چوومه‌ته گوونده‌كه دێن و ده‌ستبه‌جێ ده‌مبه‌ن. هه‌ركه كه‌سێك بزانێ چوومه‌ته گوونده‌كه، حشدی شعبی دێن و ده‌مدۆزنەو‌وه. ئه‌و ووتی ته‌نها هه‌ڵبژارده‌ی به‌رده‌ستی ئه‌وه‌یه یان له كامپی ئاواره‌كان بمێنێته‌وه یان ووڵات جێبهێڵێ.''
هیومان ڕایتس ۆوچ زانیاری ده‌رباری ٢٤ مێردمنداڵی تر ده‌ستكه‌وت كه ئازادكراون و له هه‌مان بارودۆخدان و هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ڕوون له‌به‌رده‌میاندا نیه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه به‌سه‌لامه‌تی. توێژه‌ران چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سێ مێرمنداڵ كرد كه لەم ساتەدا به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه له سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر به‌ندن و ئه‌وانیش ووتیان له دوای ئازادكردنیان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه بۆ ناو خێزانه‌كانیان له‌به‌ره‌وه‌ی له مێرمنداڵه‌كانی تریان بیستووه كه ڕه‌نگه ده‌ستگیربكرێنه‌وه. یه‌كێكیان كه ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بوو ووتی، دڵنیایه ناتوانێ بچێته‌وه لای دایكی له‌به‌ره‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه حه‌شدی شعبی دێن و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه له‌پاش ئازادكردنی ئاسایش ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌ستی حه‌شدی شعبی بكه‌نه‌وه. یه‌كێكی تر كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی ١٧ ساڵ بوو ووتی:
له پاش ئازادكردنم ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه گوونده‌كه‌م له‌به‌ره‌وه‌ی دووباره ده‌ستگیر ده‌كرێمه‌وه. له‌و بڕوایه‌دا نیم كه هه‌رگیز بتوانین هه‌رێمی كوردستان جێبهێڵین له‌به‌ره‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌مان زۆر قورسه. ئه‌گه‌ر بڕۆینه‌وه ماڵه‌وه، حه‌شدی شعبی دێن و دووباره ده‌ستگیرمان ده‌كه‌نه‌وه--هه‌لی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵه‌وه به سه‌لامه‌تی نیه.
كه‌یسه‌كانی ده‌ستگیركردنه‌وه
''كه‌ریم'' خه‌ڵكی گووندێكی نزیك موسڵه. ئه‌و ووتی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له بازگه‌یه‌ك ده‌ستگیر ده‌كرێ له‌كاتی هه‌ڵهاتنی له ماڵه‌كه‌ی له مانگی مارسی ٢٠١٦. ووتیشی كه له‌گه‌ڵ چوار مێرمنداڵی تری گوونده‌كه‌ی كه پێكه‌وه هه‌ڵهاتوون ڕاده‌ستی ئاسایش ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌یان پێ بڵێن. كه‌ریم ووتی ده‌ست به‌سه‌ر ناسنامه‌كه‌یدا ده‌گرن و ڕه‌وانه‌ی باره‌گای سەرەکی ئاسایشی ده‌كه‌ن له هه‌ولێرو له‌وێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و دان ده‌نێ به‌وه‌ی كه بۆماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه.
ووتیشی، ئاسایش ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانی ده‌كه‌ن و پاش چوار ڕۆژ ده‌یبه‌نه به‌رده‌م دادوه‌رو له‌وێش به دادوه‌ر ده‌ڵێ كه بۆماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه. له مانگی ئابی ٢٠١٦ ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌رو له نیسانی ٢٠١٧ ئازاد ده‌كرێ به‌بێ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه له‌دژی، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی دادگا كه نیشانی توێژه‌رانی دا. ئاسایش ده‌یبه‌نه كامپێكی نزیك هه‌ولێرو له‌وێوه مامی هه‌ڵی ده‌گرێ و ده‌یباته‌وه ماڵه‌وه.
ئه‌و ووتی كه ئاسایش ناسنامه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌و پاش ١٠ ڕۆژ له گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی عێراقدایه، كه‌ریم ده‌ڕاوت بۆ فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی بۆ وه‌رگرتنی ناسنامه‌یه‌كی نوێ. له‌وێ پێی ده‌ڵێن كه ده‌بێت ئه‌ستۆپاكی ئه‌منی له فه‌رمانگه‌یه‌كی ئه‌منی و هه‌واڵگری سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ربگرێت. كاتێك ده‌ڕواته ئه‌وێ پێی ده‌ڵێن ناوی له لیستی داواكراواندایه‌و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. ووتیشی ''كه پێم گووتون ماوه‌ی سزاكه‌م له هه‌ولێر ته‌واوكردوه‌و نووسراوی ئازاد كردنه‌كه‌مم نیشاندان. له‌وێ پێی ده‌ڵێن گوێ به‌وه ناده‌ن و ئەوان دان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا نانێن ''
ئه‌و ووتی، له‌وێ بۆماوه‌ی ٤٥ ڕۆژ له زیندانێكی ٤ به ٥ مه‌تریدا كه ٦٠ زیندانی تێدا بووه‌و ١٥ یان ته‌مه‌نیان له خوار ١٨ ساڵ بووه زیندانی ده‌كه‌ن. ووتی كه ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه زیندانه‌كه جێبهێڵێ ته‌نها بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌كارهێنانی ته‌والێت نه‌بێت و ئه‌گه‌ر له چه‌ند چركه‌یه‌ك زیاتریان پێ بچوایه پاسه‌وانه‌كان لێیان ده‌دان. له‌ناو ژووری زیندانه‌كه‌دا نانیان خواردوه‌و پزیشكیان نه‌بووه، ئه‌و ووتی. كاتێك هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی زیندانه‌كه‌ی كرد هه‌مان ئه‌و بارودۆخه‌ی بینی كه كه‌ریم باسیكرد.
كه‌ریم ووتیشی، ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵه‌ر به‌رده‌وام لێیانداوه‌و به ده‌ست به‌ستراوی له دواوه هه‌ڵیانواسیوه‌و ئه‌مه‌ش به ته‌كنیكی ''بازوونا'' ناسراوه. ئه‌و ووتی كه لانی كه‌م چوار جار ئه‌م ته‌كنیكه‌یان له‌سه‌ری به‌كارهێناوه هه‌رجاره‌و بۆماوه‌ی ١٠ تا ١٥ خوله‌ك. له‌كاتی ئه‌شكه‌نجه‌دانیدا پێیان ووتووه كه ده‌بێت ئیعتراف بكات به‌وه‌ی كه بۆماوه‌ی ٣ ڕۆژ په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه. له كۆتایدا ئیعتراف ده‌كاو پاشان ده‌یبه‌نه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌رو پاسه‌وانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی زیاتری لێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به دادوه‌ر بڵێ ئه‌شكه‌نجه‌دراوه. ئاسه‌واره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر جه‌سته‌ی نیشانی توێژه‌ران دا.
پاشان پاسه‌وانه‌كان كه‌ریم و گرووپێكی گه‌وره له زیندانیان به فڕۆكه ده‌به‌نه به‌غداو له‌وێ له زیندانێكی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی به‌ندیان ده‌كه‌ن. ووتی له‌وێش دووباره ئه‌فسه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و چوار جار به سۆنده لێی ده‌ده‌ن به‌رله‌وه‌ی ببرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٧. پاش ئه‌وه‌ی به دادوه‌ر ده‌ڵێ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌دراوه‌و پاشان ماوه‌ی سزاكه‌ی له سه‌نته‌ری چاكسازی هه‌ولێردا ته‌واوكردووه، دادوه‌ر فه‌رمانی ئازادكردنی ده‌دا.
دایكی كه له‌كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوو ووتی:
ئه‌و زۆر حه‌زی له قوتابخانه بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌میشه له ماڵه‌وه‌یه‌و هیچ ناكات و ناڕواته قوتابخانه له‌به‌ره‌وه‌ی ده‌ترسێ ئه‌گه‌ر بڕواته ده‌ره‌وه هێزه ئه‌منیه‌كان له بازگه‌كان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن له‌به‌ره‌وه‌ی هێشتا ناوی له لیستی داواكراوه‌كاندا نه‌سڕاوه‌ته‌وه. به‌رده‌وام له‌ماڵه‌وه دانیشتووه‌و ده‌ترسێ دووباره ده‌ستگیر بكرێته‌وه. پاش هاتنه‌وه‌شی بۆ ماڵه‌وه ئه‌فسه‌رانی هێزه ئه‌منیه‌كان هاتوونه‌ته ئێره بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی. له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی پێیدا تێپه‌ڕیوه به‌رده‌وام هه‌ڵدەچێ و له خوشك و براكانی ده‌دات.
چوارچێوه‌ی یاسایی
به‌رپرسانی به‌غدا به‌پێی یاسایی دژه‌تیرۆری عێراقی ژماره ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥ سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه تۆمه‌تبارن به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه. به‌پێی ئه‌م یاسایه هه‌ركه‌سێك تێوه‌گلابێ له جێبه‌جێكردن و هاندان و پلاندانان و پشتگیریكردنی ماددی و هاوكاریكردنی كاری تیرۆریستی سزای مردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ و هه‌ربه‌پێی یاساكه زیندانی هه‌تاهاتایی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنرێ كه هه‌وڵی داپۆشینی كاری تیرۆریستی و حه‌شاردانی تیرۆریستان ده‌ده‌ن.
هه‌رێمی كوردستانی عێراق یاسایی دژه‌تیرۆری خۆی هه‌یه كه به یاسایی ژماره ٣ی ساڵی ٢٠٠٦ ناسراوه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی یاسای ژماره ١٣ی ساڵی ٢٠٠٥. یاساكه سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنێ كه هه‌ڵده‌سن به په‌یوه‌ندیكردن و دامه‌زراندن و هاوكاری كردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی یان پلاندانان و هاندان و پشتگیریكردنی ماددی و یارمه‌تیدانی كاری تیرۆریستی. ئه‌و یاسایه سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ژماره‌یه‌ك تاوانی په‌یوه‌ندیدار به كاری تیرۆریستی ده‌دات كه بێته هۆی وێرانكاری و ڕفاندن و دابینكردنی پشتگیری دارایی بۆ كاری تیرۆریستی. هه‌روه‌ها سزای تا ١٥ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنێ كه به ئه‌نقه‌ست پروپاگه‌نده بۆ كاری تیرۆریستی ده‌كه‌ن و به‌رپرسانی لێ ئاگادار ناكه‌نه‌وه.
ستانده‌رده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
پرۆتۆكۆڵی خۆبه‌خشی په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی منداڵان له‌سه‌ر تێوه‌گلانی منداڵان له ململانێی چه‌كداری كه عێراق له ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٠٨ دا بووه‌ته ئه‌ندام تێیدا باس له بارودۆخی ئه‌و منداڵانه ده‌كات كه له‌ناو گرووپه چه‌كداره‌كاندا به چه‌كدار ده‌كرێن له چوارچێوه‌ی ململانێی چه‌كداریدا به گرووپه تووندره‌و تیرۆریستیه‌كانیشه‌وه. پرۆتۆكۆڵه‌كه ده‌ڵێ نابێت گرووپه نا ده‌وڵه‌تیه چه‌كداره‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵانی خوار ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له ململانێ چه‌كداریه‌كاندا به‌كاربهێنن و داوا له ووڵاتانی ئه‌ندام ده‌كات كه هاوكاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی گوونجاو بۆ ئه‌م منداڵانه دابین بكه‌ن له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا.
یاداشتنامه‌ی نیوچاتێڵ بۆ كاری چاك له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادوه‌ری مێرمنداڵان له چوارچێوه‌ی دژه‌تیرۆردا ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ ووڵاتان دابین ده‌كات سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی له چالاكی تیرۆریستیه‌وه گلاون. داوا له ووڵاتان ده‌كات له‌بری به‌ندكردنیان به‌دیلی تر بگرنه‌به‌ر وه‌ك سزانه‌دانیان له سیستمی دادوه‌ری تاوان و دابینكردنی پرۆگرامی چاكسازی بۆیان له‌پێناو گێڕانه‌وه‌یان بۆناو كۆمه‌ڵگا به سه‌ركه‌ووتوویی.
ده‌بێت به‌رپرسانی عێراقی له‌بری ده‌ستگیركردن و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری تاوانی دادوه‌ری له‌دژی منداڵانی ده‌ستگیركراو ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤی تر بگرێته‌به‌ر وه‌ك چاكسازیكردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆناو كۆمه‌ڵگا.
مادده‌ی ١٤ له په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كان كه‌له‌لایه‌ن عێراقه‌وه په‌سه‌ندكراوه، ده‌ڵێ ''نابێت هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانێك دووجار سزا بدرێ ئه‌گه‌ر پێشتر به‌پێی یاسایی ئه‌و ووڵاته سزادرابێت یان بێ‌تاوان ده‌رچوو بێت''.