له‌پاش ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن كورده‌كان له مانگی ئه‌یلول، ئاڵۆزی و تووندوتیژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان ڕوو له‌په‌ره‌سه‌ندن ده‌كه‌ن. سه‌ره‌ڕایی جیاوازیه زۆره‌كانی نێوانیان، به‌رپرسانی هه‌ردوولا خاڵێكی هاوبه‌شیان هه‌یه--ئه‌ویش حهزوئارهزویانه بۆهێرشكردنه سه‌ر ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن. له ڕیزبه‌ندی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی په‌یامنێرانی بێ سنوور له‌سه‌ر ئازادی میدیا بۆ ساڵی ٢٠١٧عێراق به ١٥٨ مین ووڵات هات له كۆی ١٨٠ ووڵات، و ڕووداوه‌كانی سێ ڕۆژی ڕابردوو ئه‌وه‌یان نیشاندا بۆچی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌م، محمد ڕه‌كان البوسی پارێزگاری ئه‌نبار فه‌رمانی داخستنی ئۆفیسی ناوخۆیی كه‌ناڵی سه‌ربه‌خۆی سه‌ته‌لایتی الشرقیهی دا. به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكان، پارێزگار ئاماژه‌ی به كێشه‌ی مۆڵه‌تی كه‌ناڵه‌كه كردووه وه‌ك هۆكار بۆ داخستنی. به‌ڵام كه‌ناڵه‌كه ڕه‌تیكرده‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ی هه‌بێت. كۆمسیۆنی پارێزگاری له ڕۆژنامه‌نووسان ووتی، فه‌رمانی پارێزه‌ر به چه‌ند كاتژمێرێك له‌پاش ئه‌وه هاتووه كه كه‌ناڵه‌كه ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه پارێزگار‌و چه‌ند سیاسیه‌ك خه‌ریكی پلان دانان بوون بۆ ده‌ستكاریكردنی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی مایسی ٢٠١٨ به قازانجی خۆیان.
هه‌روه‌ها، له ئێواره‌ی ١٩ی كانوونی یه‌كه‌م له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و له دوای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له چه‌ند به‌شێكی هه‌رێمه‌كه به‌هۆی نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، هێزه‌كانی ئاسایشی كورد به‌زۆره‌ملێ وایان له كه‌ناڵی سه‌ربه‌خۆیی NRT كرد هه‌ر سێ په‌خشه‌كه‌ی بووه‌ستێنێ. هه‌روه‌ها ئاسایش زۆری له كه‌ناڵی NRT كرد ئۆفیسه‌كانی چۆڵ بكات و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌ندێك له كه‌لوپه‌لی تۆماركردنی كه‌ناڵه‌كه. ئاوات عه‌لی، سه‌رۆكی كه‌ناڵی NRT به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، ئه‌و هێزانه پێیان ڕاگه‌یاندوون كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی وه‌ستانی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌ركردووه. له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه هۆكاری داخستنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕوماڵی خۆپیشاندانه‌كان و هاندانی تووندوتیژی. عه‌لی ووتی، ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه كردوویه‌تی ته‌نها ڕوماڵكردنی ڕووداوه‌كان بووه. ئه‌مڕۆ NRT ماڵپهڕهكهشی داخرا.
عه‌لی ووتی، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانی ئاسایش هه‌ستان به ده‌زگیركردنی شاسوارعبدولواحید دامه‌زرێنه‌ری NRT له فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له گه‌شتێكی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. شایه‌نی باسه، شاسوارعبدولواحید مانگێك لهمهوبهرده ست به رداری که ناڵه که بووه. تا ئێستا خێزانه‌كه‌ی عبدولواحید هیچ هه‌واڵێكیان له‌سه‌ر ئه‌و پێنه‌گه‌یشتووه. فه‌رمانێكی دادگا داوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له دژی شاسوار ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی لهبهرئه وه بووه كه هانی خه‌ڵكی داوه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت.
ئه‌م نموونانه‌ی دوایی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه چ مه‌ترسیه‌كی جدی ڕووبه‌ڕوی ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه ده‌بێته‌وه كه ڕاپۆرت له‌سه‌ر عێراق ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رپرسان حه‌زیان پێی نیه. ده‌رده‌كه‌وێ به‌رپرسانی هه‌ردوولا بێ‌باك بن له سه‌ركوتكردنی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی شێوازی ده‌ست تێوه‌رنه‌دان, باڵا ده‌ستیان ده‌كات به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیان چ له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات. ده‌بێت به‌رپرسان ئازادی به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بده‌ن ئه‌گه‌ر چی حه‌زیشیان به‌و شتانه نه‌بێت كه روماڵی ده‌كه‌ن.