نوێكردنه‌وه:
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا كوردیه‌كان، له‌پاش ده‌ستپێكردنی پێكدادانه‌كان له شنگال له ٣ی مارس، هێزه ئه‌منیه‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی سه‌ر به په‌كه‌كه (په‌یه‌ده) هه‌ستا به ده‌ستگیركردنی زیاتر له ٤٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد كه پارتێكی نزیك له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌م ده‌ستگیركردنانه یه‌ك ڕۆژ به‌رله خۆپیشاندانه پلان بۆ داڕێژراوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
(هه‌ولێر): هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێكه‌وتی ٤ی مارسی ٢٠١٧ هه‌ڵده‌ستن به ده‌ستگیركردنی ٣٢ خۆپیشانده‌ری بێ چه‌ك له هه‌ولێر له‌كاتی خۆپیشاندانێكی هێمنانه له دژی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شنگال. به‌پێی ووته‌ی سێ خۆپیشانده‌ر كه ده‌ستگیركرابوون، هه‌مان ڕۆژ ٢٣ له خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان ئازاد ده‌كرێن و له ماوه‌ی چوار ڕۆژی دواتردا سیانی تریان ئازاد ده‌كرێن، به‌ڵام شه‌ش له خۆپیشانده‌ره‌كان كه هه‌موویان هاووڵاتی بیانین هێشتا به ده‌ستگیركراوی ماونه‌ته‌وه. به‌رپرسی پۆلیس له پاش ئازادكردنی فه‌رمان به خۆپیشانده‌رێك ده‌كات به یه‌كجاری هه‌ولێر جێبهێڵێ، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و كه‌سه له‌و شاره ده‌ژی.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ناوخۆ، له ٦ی مارس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر، عبدولخالق تلعه‌ت ڕایگه‌یاندووه كه خۆپیشانده‌ره‌كان به فه‌رمانی دادگا ده‌ستگیركراون بۆیه به بڕیاری دادگاش ئازاد ده‌كرێن. به‌ڵام، هۆكاری ده‌ستگیركردنیانی ئاشكرا نه‌كرد. ڕوماڵی میدیایی له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به به‌كارهێنانی تووندوتیژی و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتێك نه‌كرد كه بووبێته هۆی تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
له‌ما فه‌قیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی، ''ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستن به ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران به‌بێ هیچ هۆكارێكی شایسته. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێ له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه خه‌ڵكی ساردبكه‌نه‌وه له به‌شداریكردن له خۆپیشاندان له داهاتوودا كه ئه‌مه‌ش به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبوونه‌وه‌یه له هه‌رێمی كوردستان.''
سێ خۆپیشانده‌ر به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، له ڕێكه‌وتی ٤ی مارس و ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری بێ چه‌ك هه‌وڵیاندا له نزیك پاركی سامی عبدوالڕحمان له ڕۆژئاوای شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێكی هێمنانه ئه‌نجام بده‌ن له‌دژی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوای هه‌رێمی كوردستانی عێراق و یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگالی سه‌ر به په‌كه‌كه له شنگال. ڕووداوه‌كه‌یان له فه‌یسبووك پۆست كردبوو .
یه‌كێك له خۆپیشانده‌ره‌كان ووتی به‌پێ به‌ره‌و شوێنی خۆپیشاندانه‌كه ده‌چوو نزیكه‌ی ٣٠٠ مه‌تر دووربوو كه له‌وێ ژماره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵك كۆبووبونه‌وه كه‌مێك پێش كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ كاتێك گرووپێك له پۆلیس ده‌یوه‌ستێنن و پێی ده‌ڵێن نابێت به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه بكات. ئه‌و كه‌سه ووتی، قسه‌ی پۆلیسه‌كان پشتگوێ ده‌خاو به‌رده‌وام به‌پێ به‌ره‌و خۆپیشاندانه‌كه ده‌ڕوات، كاتێك ٥٠ مه‌تر له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌وه دوور ده‌بێت، دووباره پۆلیس ڕێگه‌ی پێده‌گرن و داوای ناسنامه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و فه‌رمانی پێده‌كه‌ن سواری پاسێك بێت كه له‌و نزیكانه بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن بۆچی؟ ووتیشی، ١٠ خۆپیشانده‌ری تر كه ده‌یناسینه‌وه له‌گه‌ڵ دوو پۆلیس به چه‌كه‌وه له‌ناو پاسه‌كه‌دا بوون.
سواره حه‌سه‌ن كه ڕۆژنامه‌نوسێكی كه‌ناڵی ڕۆژ نیوزی سه‌ربه په‌كه‌كه‌یه، ووتی كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ خۆیی و دوو چالاكه‌وانی ناوخۆیی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له شوێنێك ڕاگرت كه ٥٠٠ مه‌تر له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌وه دوور بوو، پاشان به‌پێ به‌ره‌و خۆپیشاندانه‌كه به‌ڕێ ده‌كه‌ون. حه‌سه‌ن ووتی، له به‌رنامه‌یدا بووه ڕوماڵی خۆپیشاندانه‌كه بۆ كه‌ناڵی ڕۆژ نیوز بكات، به‌ڵام خۆپیشانده‌رێك كه شوێنه‌كه‌ی جێده‌هێشت ئاگاداریان ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیرده‌كرێن. حه‌سه‌ن ووتی، خۆیی و دوو چالاكه‌وانه‌كه بڕیاریاندا شوێنه‌كه جێبهێڵن، به‌ڵام له‌كاتێكدا به‌ره‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌گه‌ڕانه‌وه، ئه‌فسه‌رێك فه‌رمانیان پێده‌كات بچنه ناو پاسه‌كه‌وه.
پاشان پۆلیس خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌به‌نه بنكه‌ی پۆلیس له ناوه‌ندی هه‌ولێرو له‌وێ له‌گه‌ڵ ٩ خۆپیشانده‌ری تر ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن. ئه‌و ووتی، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٣.٣٠ خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ، پاسه‌وانه‌كان ئه‌و خۆپیشانده‌رێكی تر ده‌به‌نه ژورێكه‌وه كه له‌وێ هه‌شت ده‌ستگیركراوی تری ژن و كچی تێدا ده‌بێت. ووتیشی، دووان له كچه‌كان پێی ده‌ڵێن كه منداڵن و ته‌مه‌نیان ١٣ و ١٥ ساڵانه.
خۆپیشانده‌رێكی تر به‌ناوی محمه‌د كیانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمیسیۆنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی دیموكراسی خه‌ڵك كه پارتێكی كه‌مینه‌یه‌و پێشتر ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان بووه له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، ووتی، ئه‌و یه‌كێك بووه له‌و یه‌كه‌مین خۆپیشانده‌رانه‌ی كه ده‌وروبه‌ری كاترژمێر ١:٥٠ خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ گه‌یشتۆته شوێنه‌كه‌و له‌وكاته‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌فسه‌ری ئاسایش و پۆلیس له شوێنه‌كه بینیووه. ئه‌و ووتی، بینیوویه‌تی كه ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به زله‌و پاڵ له ئافره‌تێكی ده‌دا له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه له‌به‌ره‌وه‌ی فه‌رمانی پۆلیسه‌كه‌ی بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كه پشتگوێ خستبوو. پاشان ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش فه‌رمان به كیانی ده‌كات بچێته ناو یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ئاسایش كه خۆپیشانده‌رێكی تری تێدا ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن بۆچی. كیانی ووتی، پاشان ده‌یبه‌نه بنكه‌ی پۆلیس له ناوه‌ندی هه‌ولێرو له‌وێ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی تر به‌ندی ده‌كه‌ن.
ئه‌و سێ خۆپیشانده‌ره‌ی كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا ووتیان، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌وان بینیانن له شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌و له نزیك خۆپیشاندانه‌كه بێ چه‌ك بوون، به ده‌ستگیركراوه‌كانیشه‌وه. پۆلیس له نێوان كاتژمێر ١٠ بۆ ١١ی شه‌و ٢٣ له خۆپیشانده‌ره‌كان ئازاد ده‌كات كه هه‌شت ژن و كچه‌كه‌ش له نێویاندا ده‌بن. حه‌سه‌ن و كیانی ووتیان، له‌گه‌ڵ حه‌وت كه‌سی تر ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌یه‌كی پۆلیس و له‌وێ هه‌ریه‌كه‌یان ده‌خرێنه دوو زیندانی جیا كه ده‌ستگیركراوی تریان تێدا ده‌بێت.
كیانی ووتی، له ڕێكه‌وتی ٦ی مارس خۆیی و خۆپیشانده‌رێكی تر به‌بێ ساغكردنه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێك له دژیان ئازاد ده‌كرێن. هه‌رگیز لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه‌و نه‌براوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ر و ڕێگه‌ی پێنە‌دراوه په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌یه‌وه بكات و پارێزه‌ری هه‌بێت. به‌رله جێهێشتنی به‌ندیخانه‌كه، پاسه‌وانه‌كان ده‌یبه‌نه به‌رده‌م ته‌لعه‌ت كه هۆشیاری ده‌داتێ له ده‌ستگیركردن له داهاتوودا ئه‌گه‌ر به‌شداری له خۆپیشاندانی تر بكات.
له ٧ی مارس، حه‌سه‌ن ووتی، پۆلیس خۆیی و شه‌ش خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی تریان برد بۆ بنكه‌ی پۆلیسی گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری بۆ لێكۆڵینه‌وه له یه‌كه به یه‌كه‌یان. حه‌سه‌ن ووتیشی، ئه‌فسه‌ره‌كان پرسیاریان لێكردووه بۆچی وویستویه‌تی به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه بكات. پاشان ئه‌و خۆپیشانده‌ره‌كانی تر ده‌برێنه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر له دادگایه‌كی هه‌ولێر كه له‌وێش هه‌مان پرسیاریان لێده‌كرێ. پاش لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به حه‌سه‌ن ده‌ڵێ كه دادوه‌ر فه‌رمانی ئازادكردنی هه‌موویانی داوه، جگه له یه‌ك خۆپیشانده‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكات. پۆلیس ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیس له ناوه‌ندی هه‌ولێرو بۆ ڕۆژی داهاتوو ئازادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێنج خۆپیشانده‌ره‌كه‌ی تر كه گوایه فه‌رمانی ئازادكردنیان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه دراوه ئازاد ناكرێن. ئه‌و شه‌ش خۆپیشانده‌ره‌ی هێشتا به ده‌ستگیركراوی ماونه‌ته‌وه هاووڵاتی سووری و توركین.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، حه‌سه‌ن ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌یه‌وه بكات یان پارێزه‌ری هه‌بێت. حه‌سه‌ن كه هاووڵاتیه‌كی عێراقیه به‌رله ئازادكردنی پاسه‌وانێك ده‌یباته به‌رده‌م ته‌لعه‌ت و له‌وێ ته‌لعه‌ت به‌بێ ئاشكراكردنی هیچ هۆكارو نووسراوێك پێی ده‌ڵێ چیتر ڕێگه‌ی پێنادرێ له هه‌ولێر بژی. حه‌سه‌ن شاره‌كه جێده‌هێڵێ.
به‌رپرسانی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌ستاون به قه‌ده‌غه‌كردنی چوونه ناو هه‌ولێر له كارمه‌ندانی گرووپه ناحكومیه‌كان و ته‌نانه‌ت یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان.
هیومان ڕایتس ۆوچ ڕایگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانیانه پارێزگاری له مافی خه‌ڵك بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبوونه‌وه بكه‌ن. له‌كاتێكدا ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ٤ی مارس داوای مۆڵه‌تیان له حكومه‌ت نه‌كردبوو وه‌ك له یاسای هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پارێزگاری له مافی خه‌ڵك بۆ گردبوونه‌وه‌ی هێمنانه به‌بێ هیچ سنورداركردنێك ده‌كه‌ن، جگه له چه‌ند حاڵه‌تێكی زۆر كه‌مدا نه‌بێت. نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی ئازادی گردبوونه‌وه‌ی هێمنانه و مه‌ده‌نیانه ڕایگه‌یاندوه كه ئازادی دەبێت یاسا بێت و سنوورداركردنی ئازادی دەبێتە ئیستسنا (حاڵەتی تایبەت). هه‌روه‌ها گووتویه‌تی كه نابێت پێویست بكرێت له‌سه‌ر ڕێكخه‌رانی خۆپیشاندان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، ته‌نها ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان پێویستە، ئەویش لە کاتێك کە زەڕووریەت بێت و پەیوەندی ڕاستەووخۆی هەبێت بە پاراستنی ئەمنی قەومی ،سەلامەتی گشتی، دابوونەریتی گشتی وە یان پاراستنی تەندرووستی گشتی و ئەخڵاق و پاراستنی ماف و ئازادی کەسانی تر.
یاسای ژماره ١١ی ساڵی ٢٠١٠ بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ڵێ، هه‌موو خۆپیشاندانێك پێویستی به وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێش وه‌خت هه‌یه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ یان له هه‌ندێك حاڵه‌تدا له به‌رپرسانی تر. به‌ندی ٢١ له په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان كه له ساڵی ١٩٧١ عێراق تێیپه‌ڕاند، ده‌ڵێ ''ده‌بێت مافی گردبوونه‌وه‌ی هێمنانه دانی پێدابنرێ'' و ''هیچ به‌ربه‌ست و سنوورداركردنێك نه‌خرێته سه‌ر پیاده‌كردنی ئه‌م مافه جگه له‌و حاڵه‌تانه‌ی له یاسادا ئاماژه‌یان پێكراوه‌و پێویستن له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسدا بۆ پارێزگاریكردنی ئه‌منی قه‌ومی و سه‌لامه‌تی گشتی و هێمنی كۆمه‌ڵگاو پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی و ئه‌خلاقی گشتی یان پارێزگاریكردن له ماف و ئازادی خه‌ڵكانی تر.''
یاسای سزادانی عێراقی (ژماره ٢٣ی ساڵی ١٩٧١) ده‌ڵێ، ده‌بێت هه‌موو ده‌ستگیركراوێك له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا بهێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر.
ئه‌و سێ خۆپیشانده‌ره‌ی كه له نزیكه‌وه به‌دواداچوون بۆ كه‌یسی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه هێشتا ده‌ستگیركراون نه‌یانتوانیوه هیچ زانیاریه‌كیان ده‌ستبكه‌وێ له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌و شه‌ش كه‌سه‌و ئایا به‌فه‌رمی تۆمه‌تباركراون.
فه‌قیه ووتی، ''ئه‌گه‌ر ته‌نها تاوانی ئه‌م كه‌سانه به‌شداریكردن بووبێت له خۆپیشاندانێكی بێ مۆڵه‌ت، ده‌بێت به‌رپرسان ده‌ستبه‌جێ ئازادیان بكه‌ن.''