(بەیروت) له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦یدا ئه‌مڕۆ هیومان ڕایتس ۆوچ ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر هه‌یه هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراق و میلیشیاکانی سه‌ر به حکومه‌ت تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامدابێت له ڕێگه‌ی بێسه‌روشوێنکردنی هاووڵاتیان و به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی وێرانکردنی بیناو خانووبه‌ره‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی کۆنترۆڵیان کردوونه‌ته‌وه له‌کاتی شه‌ڕه‌کانیان له دژی گرووپی تووندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به (داعش) له ساڵی ٢٠١٥.
ئێران و وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو ڕووسیاو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو ووڵاتانی تر هاوکاری سه‌ربازیان بۆ حکومه‌تی عێراقی دابینکردووه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی حکومه‌ت هه‌ڵنه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه‌ی وورد له‌وانه‌ی به‌رپرسیاربوون له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه.
داعش چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی وه‌ک گوله‌بارانی به کۆمه‌ڵ و تۆپبارانی کوێرانه ئه‌نجامداوه.
جۆو ستۆرک، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی، ''داعش و میلیشیاکانی سه‌ربه حکومه‌ت تاوانی گه‌وره له دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن به ئاگاداری و پشتگیری فه‌رمانده‌کانیان. ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ی زۆر خراپتر کردووه ئه‌و ڕاستیه‌یه که سیستمی دادگای عێراق هه‌ڵناستێت به دادگایکردن و لێپرسینه‌وه له‌و تاوانانه.''
له ڕاپۆرته ٦٥٩ لاپه‌ڕه‌یه‌که‌یدا بۆ ساڵی ٢٠١٦، هیومان ڕایتس ۆوچ پێداچوونه‌وه‌ی به تۆماری مافه‌کانی مرۆڤ له زیاتر له ٩٠ ووڵاتی جیهاندا کردووه. له پێشه‌کی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ کێنێس ڕۆس نووسیوویه‌تی ته‌شه‌نه‌کردنی کاری تیرۆریستی له ناوچه‌کانی تری به‌ده‌ر له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رفراوانی خه‌ڵک له ده‌ره‌نجامی سه‌رکوتکاری و جه‌نگ وایکردووه ژماره‌یه‌کی زۆر له حکومه‌ته‌کان هه‌ستن به به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ک هه‌وڵێکی چه‌واشه‌و بە پاساوی پارێزگاریکردن له ئاسایشی ووڵاته‌کانیان. له‌هه‌مانکاتداو به‌م دواییانه، حکومه‌ته تاکڕه‌وه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا که ترسیان له ناڕه‌زایی ئاشتیخوازانه هه‌یه‌و زۆرجار ئه‌م ناڕه‌زاییانه له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه دەردەبڕێن، ده‌ستیان داوه‌ته چڕوپڕترین سه‌رکوتکاری له‌دژی گرووپه سه‌ربه‌خۆکان.
داعش به‌رپرسیارێتی له دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ڕاگه‌یاند که یه‌کێکیان بووه هۆی کوژرانی زیاتر له ١١٥ که‌س له ناوچه‌ی ''خان بنی سعد''ی باکووری به‌غدا له ١٧ی ته‌مووزو ئه‌ویتریان که له ١٣ی ئاب ڕوویدا بووه هۆی کوژرانی ٦٧ که‌س له بازاری جه‌میله‌ی شاری سه‌دری به‌غدا. زۆرجار داعش به‌شێوه‌یه‌کی نامرۆڤانه خه‌ڵکی کووشتووه وه‌ک سووتان و خنکان و له‌کاره‌بادان و به‌ردباران کردنیان. به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، داعش مه‌شقی به منداڵان کردووه له‌سه‌ر کاری خۆکوژی و گوله‌بارانکردن.
به زۆری ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی که شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن وه‌ک سووپای به‌درو گرووپی عێائب اهل الحق و به‌تالیۆنی ئیمام عه‌لی هه‌ستاوون به پێشلکاری به‌رفراوانی مافه‌کانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان وه‌ک وێرانکردنی ماڵ و دوکان له‌و ناوچه سوونانه‌ی کۆنترۆڵیان کردوونه‌ته‌وه له ده‌ست داعش.
پاش کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی تکریت له مایسی ٢٠١٥، هێزه‌کانی میلیشیا هه‌ستان به ته‌قاندنه‌وه‌و ئاگرتێبه‌ردانی سه‌دان بیناو وێرانکردنی به‌شێکی زۆری گه‌ڕه‌که‌کانی ''الدور'' و ''ابو عجیل'' و باشووری ''العلم''. له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنکردنی ٢٠٠ پیاو گه‌نجی ئه‌و ناوچانه. هه‌روه‌ها میلیشیا شیعه‌کان هه‌ستاوون به مه‌شقپێکردن و به‌کارهێنانی منداڵانی تا ته‌مه‌ن ١٢ ساڵ و ناردنیان بۆ به‌ره‌کانی جه‌نگ.
له‌لایه‌کی تره‌وه، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ستاوون به، یان شکستیان هێناوه، له ڕێگری کردن له وێرانکردنی ماڵ و تاڵان‌کردنی دوکانی عه‌ره‌به‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ی کۆنترۆڵیانکردوونه‌ته‌وه له ده‌ست داعش.
دادگاکانی عێراق لاواز بوون له لێپرسینه‌وه‌و دادگایکردنی به‌رپرسیارانی ئه‌و تاوانانه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئازادیان داوه به‌و که‌سانه‌ی هه‌ستاوون به ئه‌نجامدانی تاوانی کووشتن و بێسه‌روشوێن کردن و پێشێلکردنی یاساکانی جه‌نگ. دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌کانی عێراق هه‌ستا به دادگایکردنی ٢٨ که‌س به تۆمه‌تی به‌شداریکردن له کۆمه‌ڵکوژی نزیکه‌ی ١٧٠٠ کادیری سه‌ربازی شیعه له حوزه‌یرانی ٢٠١٤. شایه‌نی باسه، دادگایکردنه‌که چه‌ند کاتژمێرێکی که‌می خایاند‌و تێیدا ٢٤ که‌س سزایی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه ووتبوویان که له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌داندا دانیان به‌و تاوانه‌دا ناوه‌و ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه پارێزه‌ریان هه‌بێت.
به‌ڵام، له که‌یسێکدا دادگا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌کدارێکی میلیشیای شیعه کردوو سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌کی نه‌زانراودا سه‌پاند به‌هۆی ڕۆڵیان له کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی مانگی ئابی ٢٠١٤ که تێیدا ٣٠ هاووڵاتی سوونه له‌کاتی نوێژکردندا کوژران. هیومان ڕایتس ۆوچ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی سزای له‌سێداره‌دانه.
ئێران چه‌ک و ڕاوێژکاری سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی عێراق دابین ده‌کات. وویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هێشتا له نێو ئه‌و ووڵاتانه‌یه که زۆرترین که‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ عێراق دابین ده‌کاو پشتگیری به‌غدا ده‌کات له دابینکردنی زانیاری هه‌واڵگری و مه‌شق و ڕاوێژکاری سه‌ربازی. میلیشیا عێراقیه‌کان که تێوه‌گلاوون له پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ چه‌کی ئه‌مریکاو ئێرانیان له پرۆسه سه‌ربازیه‌کانیاندا به‌کارهێناوه.
یاسای (FY16) به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ناچار ده‌کات زانیاری و ڕاپۆرت له‌سه‌ر هاوکاریه ئه‌منیه‌کانی بۆ حکومه‌تی عێراق دابین بکات.
له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی له‌سه‌ر کۆنترۆڵی هه‌نارده‌کردن بۆ ساڵی ٢٠١٤، یه‌کێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی کردووه به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌کردنی هاوکاری سه‌ربازی بۆ عێراق له سێ حاڵەتدا له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌کانی مرۆڤ و پێشێلکاری یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌ڵام زانیاری زیاتری له‌وباره‌یه‌وه پێشکه‌ش نه‌کردووه.
''پێویسته له سه‌ر دەوڵەتان دڵنیابن له‌وه‌ی که هاوکاریه سه‌ربازیه‌کانیان نابنه هۆی پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤ،'' جۆ ستۆرک ووتی، ''ده‌بێت دەوڵەتان شەفافی بنوێنن لەوەی چۆن دڵنیادەبن له‌وه‌ی که پشتگیریه‌کانیان نابێته به‌شێک له پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له عێراق.''
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵی ٢٠١٦ی هیومان ڕایتس ۆوچ/ به‌شی عێراق، تکایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکە: [ ]
بۆ ڕاپۆرتی زیاتری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌سه‌ر عێراق، تکایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بکه: