Skip to main content

عێراق: داعش و میلیشا بەردەوامی بە پێشێلکاری دەدەن

نەبوونی لێپێچینەوە ڕۆڵی کرووپە چەکدارەکان و هێزی ئاسایش بەهێزدەکات

(بەغدا) - چاودێرى مافەکانى مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) لە راپۆرتى نێو دەوڵەتى ساڵى 2015 رایگەیاند کە ژمارەى کوژراوان لە عیراق دا لە ساڵى 2014 گەیشتە ژمارەیەکى فەلەکی لەگەڵ زیادبوونی پێشێلکاریەکان لە لایەن میلیشیاکان و هێزەکانى ئاسایش دژ بە خەڵکی مەدەنی بەرزبوونەوەو داعشیش بە شێوەیەکى بەربەریانە هەزاران کەسى کوشت.

میلیشا شیعەکان، کە حکومەت پاڵپشتیان دەکان، پێشڕەوی هێزەکانی ئاسایش بوون لە جەنگی دژی داعش. بەو پێیەی کە ئەو میلیشیایانە ڕۆڵی سەرکردەیاتییان دەگێڕا، هەستان بە ئەنجامدانی چەندین تاوەان وەک رقاندن و کوشتنی دەستبەجێی و ئەشکەنجە راگوێزانی هەزارانی خێزان. هەروەها تاوانەکانی داعش پەرەیانسەند، وەک سەربڕین و کوشتنی بە کۆمەڵ و بەکۆیلەکردنی سێکسی ئافرەتان.  لەبەرانبەر ئەم تاوانانەدا، حکومەت لێپێچینەوەی لەگەڵ هیچ گروپێک یان رێکخراواێک یان هێزەکانی خۆیدا نەکردووە.

سارە لی ویتسن، بەرێوەبەرى چاوەدێرى مافەکانى مرۆڤ لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست و باکورى ئەفرقیا رایگەیاند "لە نێوان میلیشیا پاڵپشتیکراوەکان لە لایەن حکومەت و هێزەکانى داعش، مەترسی کەوتنی قوربانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ بووتە دیاردەیەکی ئاسایی بۆ زۆر لە عێراقییەکان. لەسەر حکومەتى عیراق پێویستە واز لەو زمانی چاکسازییە بهێنێت کە مەبەس لێی سەرنجراکێشانی ڕاگەیاندنەکانە و متمانەى هاوڵاتیان بەدەستبهێنێت و هەوڵبدات رووبەڕووی ئەو کارەساتە ببێتەوە کە داعش بەرپایکردووە، و عێراقییەکان لەو ترس و تۆقاندنە رزگاربکات کە کۆتایی دیارنییە. "

لە لاپەرەى 656 راپۆرى نێودەوڵەتى چاپى 25دا چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێداچوونەوەیان بە مافەکانى مرۆڤ لە 90 دەوڵەت دا دەکات. لە پێشەکى راپۆرتەکەدا کێنس رۆس، بەرێوەبەرى تەنفیزى ، داوا لە حکومەتەکان دەکات ددان بەوەدابنێن کە مافەکانى مرۆڤ رێگاى مۆراڵى و کاریگەرن لەم کاتە ئەستەمەدا و  پێشێلکردنى ئەو مافانە بێگومان و هەڕەشەى ئەمنى مەترسیدارى لێدەکەوێتەوە. دەستکەوتی ماوە کورت لە بەرامبەر پێشێلکردنی بەهاکانی ئازادی و سیاسەتی جیانەکردنەوە دەبێتە هۆی دانی نرخێکی بەرز لە مەوداوی درێژدا.

لە رۆژى20ى کانونى یەکەمی 2013 هێزەکانى حکومەت هێرشیان کردە سەر ئەو خۆپیشاندانانەى کە زۆربەیان بەشێوەیەکی هێمنانە گردبووبوونەوە، ئەمەش بووە هۆى دروستبوونی ململانێى چەکدارى لە پاریزگاى ئەنبار لەنێوان دانیشتوان و هێزە ئەمنیەکانى حکومەت و چەندین گروپی چەکداری لەوانە داعش.  ئەم شەڕو پێکدادانانە، کە تێیدا هێزەکانی حکومەت بەشێویەکی هەڕەمەکی تەقەیان لە خەڵک کردو بەرمیلی پڕ لە تەقەمەنییان دژی خەڵکی مەدەنی بەکارهێنا، بووە هۆی ئاوەرەبوونی نزیکەی نیو ملیۆن کەس کوژرانی ژمارەیەکی نەزانراو لە خەڵکی مەدەنی. بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆنى باڵاى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە کانونى یەکەم 2014 وە، زیاتر لە 1.9 ملیۆن عێراقى ئاوارەبووەن بەهۆى ململانێکانەوە.

لە رۆژى10ى حوزەیران، داعش موسڵ، دووەم گەورە شاری عیراقی داگیرکرد. داعش چەندچن تاوانی لە عێراقدا ئەنجامدا، لەوانە هێرشی خۆکوژی و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیل لەناوچەی مەدەنی و کوشتنی بە کۆمەڵ و ئەشکەنجەدان و جیاکاری بەرامبەر بە ئافرەتان و تێکدانی موڵک و مەزارگەی ئایینی و رفاندن و کوشتنی کەمینە ئاینی و نەتەوەییەکانی وەک شیعە و ئێزیدی و سونە.

سەرۆک وەزیرانى نوێی عێراق حەیدەر عەبادی کە ە مانگى ئەیلول دەستیبکارکرد،  چەند هەوڵێکى بۆ چاکسازیکردن لە هێزە ئەمنییەکاندا. بەڵام لە نێو کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا، سەرکردەیەکی هێزەکانى بەدر کرایە وەزیرى ناوەخۆ ئەمەش ئاماژەیە بۆ قبوڵکردنى میلیشیا بە شێوەیەکى فەرمی و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا ناکرێت. حکومەتی عێراقی شکستی هێنا لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی لە کاتی دەستپێکردنی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان لە مانگی ئەیلولدا.

چاودێرى مافەکانى مرۆڤ راگەیاند پێویستە حکومەتى عیراق هەموو توانایەک بۆ پاراستنى مافەکانی خەڵکانی مەدەنی بەگەڕ بخات، چاودێری ملیشیاکان بکات، چاکسازی لە سیستەمی دادواەری بکات لەنێویاندا لێکۆڵینەوە لە ئەشکەنجەدان و کوشتن و لێپێچینەوەی ملیشیاو هێزە ئەمنییەکان لە بەرامبەر ئەنجامدانی پێشێلکاری.

Your tax deductible gift can help stop human rights violations and save lives around the world.

Region / Country