به‌یروت، 26ی ته‌موز، 2011: رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه قه‌ده‌غه‌ده‌كات هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و نه‌ریته. پرۆژه یاسای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له 21ی حوزه‌یراندا په‌سه‌ندكرا، چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تێدایه كه ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه‌كردن قه‌ده‌غه‌ده‌كات. له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا خه‌ته‌نه‌كردن وه‌ك شێوازێكی ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ناسراوه. چه‌ند دراسهیهك له‌لایه‌ن دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كانه‌وه ده‌ریده‌خه‌ن كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له 40%ی كچان و ژنان له هه‌رێمی كوردستان خه‌ته‌نه‌كراون.
نادیه خه‌لیفه، توێژه‌ری مافه‌كانی ژنان له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هیومان رایتس وۆچ، له‌مباره‌یه‌وه وتی، "به په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه، حكومه‌تی هه‌رێم نیشانیداوه كه سوره‌له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌و پاراستنی مافه‌كانی ژنان و كچان." هه‌روه‌ها وتی، "به‌ڵام له هه‌مانكاتدا پێویسته حكومه‌ت ستراتیژییه‌كی درێژخایه‌نی هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ریته زرهرمهندهدا چونكه ته‌نها بهتاوانكردنی ئه‌و نه‌ریته به‌س نییه."
پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان به‌شودانی به‌زۆرو ته‌مه‌ن منداڵ، و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به كچان و ژنان به‌شێوه‌ی زاره‌كی و جه‌سته‌یی و دهروورنی، و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به منداڵ و ئیشكردنی منداڵ ده‌خاته خانه‌ی تاوان. ئێستا ئه‌و پرۆژه یاسایه لای سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستانه بۆ په‌سه‌ندكردن.
به‌پێی یاسا نوێیه‌كه دادگایه‌كی تایبه‌ت بۆ كێشه خێزانییه‌كان داده‌مه‌زرێت و ئاسانتر ئه‌بێت بۆ قوربانییانی توندوتیژی خێزانی كه داوای یاسایی تۆماربكه‌ن. هه‌روه‌ها میكانیزمیش بۆ پۆلیس و دادگاكان داده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی دوورخستنه‌وه‌ی و پاراستنی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی. هه‌روه‌ها پرۆژه یاساكه سزاكانیش، له‌نێویاندا زیندانیكردن، بۆ ئه‌و تاوانانه دیاریده‌كات.
مادده‌ی 6 له یاساكه چوار بڕگه‌ی تێدایه ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه و ئه‌نجامدانی ده‌خاته خانه‌ی تاوانه‌وه‌و سزای هه‌ركه‌سێك ئه‌دات، له‌نێویاندا مامان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، كه هانی یان هاوكاری خه‌ته‌نه‌كردن بكه‌ن یان ئه‌نجامی بده‌ن. له سزای تاوانه‌كاندا زیندایكردن له شه‌ش مانگ بۆ سێ ساڵ هه‌یه، جگه‌له سزای ماددی كه زۆرترینی 10 ملیۆن دیناره.
له مانگی حوزه‌یرانی 2010دا، هیومان رایتس وۆچ، راپۆرتێكی به‌ناویشانی "بردیانم و هیچیان پێ نه‌وتم: شێواندنی ئه‌ندامی زاوزێی مێینه له كوردستان" بڵاوكردهكه و تێیدا هانی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان درابوو هه‌نگاوی جدی بنێن بۆ كۆتاییهێنان به‌و نه‌ریته له‌رێی دانانی كۆمه‌ڵێك رێوشوێن له‌نێ,یاندا ده‌ركردنی یاسا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و نه‌ریته.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه گرنگه یاسایه‌ك ده‌ربكرێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردن و سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵده‌ستن به خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، وه هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌ت خزمه‌تگوزاری پێویست بۆ قوربانیانی ئه‌و نه‌ریته دابینبكات، له‌وانه ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دروونی. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه هانی حكومه‌تیدا كه كار له‌گه‌ڵ مامانهكاندا بكات، كه زۆربه‌ی جار هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه‌كردنی كچان، و هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دژی ئه‌و نه‌ریته ئهنجامدبدات. هیومان رایتس وۆچ داوای له حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و پلانێكی گشتگیر به‌هاوكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دابرێژێت به مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه.
راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ باس له به‌سه‌رهاتی كچانی مێردمنداڵ و ژنان ده‌كات كه خه‌ته‌نه‌كراون و ئه‌و برینه جه‌سته‌ییه‌و ده‌روونییه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و نه‌ریته‌وه دووچاریبوونهتهوه. له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ندین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كچان و ژنان كراوه كه ده‌ڵێن نه‌ریته‌كه "سونه‌ته". له دراسهكهدا هیومان رایتس وۆچ گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ژنان نه‌یانده‌زانی كه ئایا ئه‌و نه‌ریته فه‌رزێكی ئایینییه یان نه ْ.
له 6ی ته‌مووزی 2010دا، ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ، لیژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی له كوردستان، كه باڵاترین دامه‌زراوه‌ی ئایینییه له هه‌رێمی كوردستاندا، فه‌توایه‌كی ده‌ركرد. فه‌تواكه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ئیسلام و له ئایینی ئیسلامدا فهرزنهكراوه. فه‌تواكه به‌شێویه‌كی ڕوون نه‌ریته‌كه‌ی قهدهغهنهكرد به‌ڵكو هه‌نای دایكان و باوكانیدا كه كچه‌كانیان خهتهنهنهكهن چوتكه ده‌ره‌نجامی ته‌ندورستی سلبی لێدهوێتهوه. له ساڵی 2010دا، رێكخراوی وادی (WADI)، كه رێكخراوێكی ناحكومی ئه‌ڵمانی-عێراقی مافه‌كانی مرۆڤه، ئامارێكی بڵاوكرده‌وه ده‌رباره‌ی دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه له ناوچه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و گه‌رمیان و كه‌ركوك. به‌پێی ئاماره‌كانی رێكحراوهكه له ئه‌نجام چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ 1408 كچی ته‌مه‌ن 14 یان گه‌وره‌تر له 72.7% یان خه‌ته‌نه‌كراون. به‌نیسبه‌ت ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له 12 بۆ 24 ساڵه، به‌پێی ئاماره‌كه، كه‌مێك زیاتر له 40% یان خه‌ته‌نه‌كراون.
ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامارێكی ئه‌نجامدا و ده‌ركه‌وت له 5000 كچ و ژن كه به‌شداری ئامارهكهبوون، له 41% یان خه‌ته‌نه‌كراون، وه نه‌ریته‌كه له هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستاندا زیاتر له ناوچه‌كانی تر ئه‌نجامده‌درێت. بۆ نمونه، وازه‌رتی ته‌ندورستی بۆیده‌ركه‌وت كه رێژه‌كه له پارێزگای سلێمانی زیاتره له هه‌ولێر.
شێواندی ئه‌ندامی زاوزێی مێییهنه (خه‌ته‌نه‌كردن) مافی ژنان له ژیان و ته‌ندروستی و سه‌روه‌ری جه‌سته‌یی و مافی جیاكارینهكردن و مافی رووبهروونهبوونهوهی مامه‌ڵه‌كردنی توند‌و نامرۆڤانه‌و سوكایهتیپێكردن، پێشێلده‌كات. سه‌باره‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ش، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ریته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌نێو ئه‌و كچانه‌دا ئه‌نجامده‌درێت كه ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵه، ئه‌وا مافی منداڵ له ژیان و ته‌ندروستی و سه‌روه‌ری جه‌سته‌یی و مافی جیاكارینهكردن پێشێلده‌كات.
له باره‌ی پرۆژه یاساكه‌وه، نادیه خه‌لیفه وتی، "كاتیً كه قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كه به‌شێویه‌كی فراوان زانیاری له‌باره‌ی یاسا نوێیه‌كه‌وه بڵاوبكاته‌وه‌و ته‌ئكید له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌و ژن و كچانه‌ی كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسی خه‌ته‌نه‌كردندا زانیاری‌یان له‌باره‌ی یاساكه‌وه پێده‌گات." هه‌روه‌ها وتیشی، "پێویسته هه‌موو كه‌سێك بزانێت كه خه‌ته‌نه‌كردنی كچان قه‌ده‌غه‌كراوه."