(نیۆرك) هیومان ڕایتس ۆوچ له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ووتی، دوای پاشه‌كشه پێكردنی چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناوسراو به (داعش) له شارۆچكه‌ی عامرلی و ده‌ووروبه‌ری له‌پاش هێرشه ئاسمانیه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای مانگی ئهیلولی٢٠١٤، میلیشیاكان و چه‌كدارانی خۆبه‌خش و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق تێوه‌گلان له وێرانكاری به‌ئه‌نقه‌ستی ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان. ده‌بێت حكومه‌تی عێراقی جڵه‌وی میلیشیاكان و ئه‌و ووڵاتانه‌ی به‌شداری له‌شه‌ری دژی (داعش) ده‌كه‌ن به ئێران و ئه‌مریكاشه‌وه بگرێت به‌مه‌به‌ستی دڵنیایدان له‌وه‌ی كه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كان و ههرپشتیوانیهكی تر له‌شه‌ڕی دژ به داعش ڕێخۆشكه‌ر نه‌بێت بۆ پێشێلكاری له‌م جۆره.
له ڕاپۆرته ٣١ لاپه‌ڕه‌یه‌كیدا له‌ژێر ناوی ''له‌پاش ئازادكردن وێرانكاری دێت: میلیشیاكانی عێراق و پاشماوه‌ی عامرلی''، هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ڕێگه‌ی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌و و شیكاری وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قوربانیان و شایه‌تحاڵان و پێداجوونه‌وه‌ی وێنه‌و به‌ڵگه ڤیدۆییهكان بۆی ده‌ركه‌وت كه میلیشیاكان هه‌ستاوون به تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵ و موڵك و دووكانی ئه‌و هاووڵاتیه سوونانه‌ی له ترسی شه‌ڕه‌كان هه‌ڵهاتوون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی، لانی كه‌م، دوو گووندیان به‌ته‌واوی وێران كردووه. ئه‌م جۆره كردارانه پێشلكاری یاساكانی جه‌نگن. له‌لایه‌كی تره‌وه، هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری كردووه له‌سه‌ر فڕاندنی ١١ پیاو له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی مانگی ئه‌یلول و كانوونی یه‌كه‌م.
جۆو ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، ووتی، ''عێراق ناتوانێ شه‌ڕی دژ به تاوانه‌كانی (داعش) بباته‌وه به هێرش كردنه سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی كه پێشێلكاری یاساكانی جه‌نگ و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌خلاقێكی مرۆڤایه‌تیه. پێشێلكاری میلیشیاكان نه‌هامه‌تی و وێرانكاریه‌كی زۆری هێناوه به‌سه‌ر هه‌ندێك له هاووڵاتیانی لێقه‌وماوی عێراقی و قوڵبوونه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی تایفی.''
له ٢ی مایزی ٢٠١٥، هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق و میلیشیا شیعه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر شاری تكریتی پایته‌ختی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی (داعش) له‌ناوچه‌كه. مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو، چه‌كدارانی داعش هه‌ستان به كوشتنی به كۆمه‌ڵی لانی كه‌م له ١٠٠٠ سه‌ربازی سووپای عێراق له تكریت.
له‌كۆتای مانگی ئاب و پاش سێ مانگ له گه‌مارۆدانی عامرلی له‌لایه‌ن داعش، هێرشی زه‌مینی میلیشیا شیعه‌كان و هێزه‌كانی حكومه‌تی كوردی به‌پشتیوانی هێرشه ئاسمانیه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی داعش بوو له عامرلی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین. دانیشتوانی ناوچه‌كه ووتیان، جگه له چه‌ند شه‌ڕێكی ناوه ناوه له‌وكاته‌وه به‌شێكی زۆری ناوچه‌كان به ئازادكراوی له (داعش) ماونه‌ته‌وه.
پاش ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه بۆ كۆتایی هێنان به گه‌مارۆكه، میلیشیاكان و چه‌كدارانی خۆبه‌خش و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هێرشیان كرده سه‌ر گووندو گه‌ڕه‌كه سوونه‌كانی ده‌وروبه‌ری عامرلی له پارێزگای كركوك و سه‌ڵاحه‌دین. زۆرێك له‌م گووندانه (داعش) وه‌ك بنكه به‌كاری هێنابوون یان به‌نێویاندا تێپه‌ڕیبوو. ده‌رده‌كه‌وێ كه میلیشیاكان پێشوه‌خت پلانی هه‌ندێك له‌و هێرشانه‌یان داڕشتبێت، ئه‌وه‌ش به‌رپرسیار بوونی پێكهاته سه‌ربازی و سیاسیه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه سه‌رپه‌رشتی میلیشیاكان ده‌كه‌ن له‌و هێرشانه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
له‌ناوچه‌كانی تری عێراق و سووریا، هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری كردووه له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاری و تاوانانه‌ی جه‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده‌و دواتریش (داعش) ئه‌نجامدراوون كه ئه‌گه‌ری زۆریان هه‌یه بچنه خانه‌ی تاوان له دژی مرۆڤایه‌تی.
له‌كاتی گه‌مارۆكه‌ی سه‌ر عامرلی له‌لایه‌ن داعش، زۆرێك له دانیشتوانه سوونهكهی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵهاتن. هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس ۆوچ–چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا ووتیان، داعش ماڵ و موڵكی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌كرده ئامانچ كه گوومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرا په‌یوه‌ندیان به حكومه‌تی عێراقیه‌وه هه‌بووبێت، جگه‌له‌وه ماڵی هاووڵاتیانی تریان نه‌ڕووخاندووه.
بیست و چوار شایه‌تحاڵ كه تێیاندا ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌و چه‌ند شێخێكی ناوچه‌كه هه‌بوون به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، له‌پاش هێرشه‌كه و به‌رله ڕووخاندنی ماڵه‌كانی شارۆچكه‌كه، بینیبوویان كه میلیشیاكان گوونده‌كانی ده‌ووروبه‌ری (عامرلی)یان تاڵان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ووتیشیان كه بینیبوویان چه‌كداری میلیشیاكان شتومه‌كی ناوماڵی هاووڵاتیانیان وه‌ك سه‌لاجه‌و ته‌له‌فیزیۆن و جلوبه‌رگ و وایه‌ری كاره‌بایی ده‌بردوو پاشان ئاگریان به‌رده‌دایه ماڵه‌كان.
دانیشتوانی ناوچه‌كه به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، میلیشیاكان كه به ئوتۆمبێل وباجهكانیان ده‌رده‌كه‌وت سه‌ربه سووپای به‌درو عسائب اهل الحق و كتائب الحزب الله و گرووپی خۆراسانی بن، كه‌وتنه وێرانكردنی به‌شێك یان ته‌واوی ژماره‌یه‌كی زۆر له گوونده‌كانی نێوان شارۆچكه‌ی خالص له باشووری پارێزگای دیاله‌و شارۆچكه‌ی عامرلی.
هه‌ندێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت به‌شداریان له ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی عامرلی كردبوو به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كه بینیوویانه ٤٧ گووند له‌سه‌ر ده‌ستی میلیشیاكان وێران كرابوون و ماڵ و دووكان و مزگه‌وت و فه‌رمانگه حكومیه‌كانیان تاڵانكرابوون.
وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان كه‌له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس ۆوچ شیكار كرابوون پشتڕاست كه‌ره‌وه‌ی ووته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان بوون. ئه‌و وێنانه نیشانی ده‌ده‌ن كه زۆرێك له وێرانكاریهكان له ئه‌نجامی سووتاندن و ڕووخاندنی به‌ئه‌نقه‌سته‌وه بووه له پاش شكاندنی گه‌مارۆكه‌ی سه‌ر عامرلی و ڕاوه‌دوونانی داعش له‌لایه‌ن میلیشیاكان و هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له نێوان سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول و ناوه‌ڕاستی تشرینی دووه‌م.
هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتیان له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا نه‌كردووه، به‌ڵام ڕاپۆرتی له‌سه‌ر تۆمه‌تی كوشتن و پێشێلكاری تر له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوو له‌كۆتای ساڵی ٢٠١٤ و سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٥ زیادی كردبوو. له ١٧ی شوبات، موقته‌دا سه‌در ئیدانه‌ی پێشێلكاری میلیشیا چه‌كداره‌كانی كردوو چالاكی دوو میلیشیای وه‌ستاند كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له‌وانه یوم الموحد و سه‌رایای السلام كه ئه‌وانیش به‌شداربوون له شه‌ڕی دژ به داعش.
هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق جڵه‌وی میلیشیاكان بگرێت و هه‌وڵیان بووه‌شێنێته‌وه. ده‌بێت حهیدهرعبادی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوی به‌په‌له بنێ له پێناو پارێزگاری كردنی هاووڵاتیان له‌وناوچانه‌ی میلیشیاكان شه‌ڕی لێده‌كه‌ن و هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه دابین بكات كه به‌هۆی میلیشیاكانه‌وه ئاواره‌بوون، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێت لێپرسینه‌وه بكات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌و چه‌كداری ئه‌و میلیشیایانه‌ی به‌رپرسیارن له تاوانی له‌و جۆره‌ی له‌م ڕاپۆرته‌دا باسیان لێوه‌كراوه.
له ١٨ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٤، حه‌یده‌ر عه‌بادی مه‌قاله‌یه‌كی بۆ ڕۆژنامه‌ی (ۆڵ ستریت جۆرناڵ) نووسی و تێیدا بهڵێنیدا كه هه‌موو گرووپه چه‌كداره‌كان بهێنێته ژێر كۆنترۆڵی ووڵات. نابێت هیچ گرووپێكی چه‌كدار یان میلیشیایه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق كار بكات. ''ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس ۆوچ تۆماركراوون ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه پێویسته عه‌بادی ئه‌م به‌ڵێنه‌ی بباته‌سه‌ر.''
هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر تاوانی میلیشیاكان و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی بكات هاوشانی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
ئه‌و ووڵاتانه‌ی هاوكاری سه‌ربازی بۆ عێراق دابین ده‌كه‌ن به ئهمریكاو ئێرانیشه‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر حكومه‌تی پێویست بكه‌ن كه نیشانیبدات هه‌نگاوی كاریگه‌ر ده‌نێت له كۆتایی هێنان به‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ستۆرك ووتی، ''ئاشكرایه كه عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی بووه‌ته‌وه له شه‌ڕه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ داعش، به‌ڵام ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده به‌ربڵاو ترسناكن ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌ی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر عێراق. عێراقیه‌كان له نێوان تاوانه ترسناكه‌كانی داعش و پێشێلكاری میلیشیاكان گیریان خواردووه‌و هاووڵاتیانی ئاسایی عێراقی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.''