Skip to main content

هه‌رێمی كوردستانی عێراق: ده‌ستگیركردنی نوێی پیاوان و كوڕانی هه‌ڵهاتوو

ئاگاداركردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان و ڕێگه‌دان له‌ په‌یوه‌ندیكردن پێیانه‌وه‌

کۆبوونەوەی ئەو ئاوارانەی کە هەڵهاتوون لە شەڕی مۆسڵ لە کامپی خازری هەرێمی کوردستانی عێراق. لە ١٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦دا هیومان ڕایتس ۆوچ دەریخست کە دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کوڕ و پیاوانی  ناو کامپی ئاوارەکانی خازر و نەرگیزلە دەستگیردەکەن، وە ڕەتی دەکەنەوە کە هیچ زانیاریەک دابین بکەن بۆ خێزانەکانیان لەسەر بارودۆخ و شوێنی دەستگیرکردنیان وهەروەها ڕیگا پەیوەندی کردن بە خێزانەکانشیان نادەن.. © ٢٠١٦عەمار عەواد/ڕۆیتەرز

(بهیروت) هیومان ڕایتس ۆوچ لهڕاپۆرتهكهی ئهمڕۆیدا ڕایگهیاند، كهیسی نوێی دهستگیركردنی پیاوان و كوڕانی ههڵهاتووی موسڵ بهگوومانی ههبوونی پهیوهندی لهگهڵ دهوڵهتی ئیسلامی ناسراو به(داعش) دهركهوتووه‌.

ئهندامانی خێزانهكان ڕایانگهیاند لهپاش دهستگیركردنی كهس و كاریان لهلایهن بهرپرسانی كوردهوه، ڕێگهیان پێنهدراوهپهیوهندی بهدهستگیركراوهكان بكهن بۆماوهی نزیكهی چوا مانگ، و بهرپرسان خێزانهكان لهشوێن و چارهنووسی كهس و كاریان ئاگادار ناكهنهوهو خێزانهكان هیج هۆكارێكیان نیهبۆ بهرگریكردن لهكهیسی دهستگیركردنی كهس و كاریان.

پریانكا مۆتاپارسی، توێژهری باڵای ئیمێرجنسی لههیومان ڕایتس ۆوچ، ووتی، ‘’ئهو مهترسیهئهمنیانهی ڕووبهڕوی حكومهتی ههرێمی كوردستان  دهبێتهوهلهلایهن داعش گرنگه، بهڵام پچڕانی پهیوهندی تهواوی نێوان پیاوان و كوڕانی دهستگیركراوی خهڵكی موسڵ لهگهڵ خێزانهكانیان هیچ شتێك ناكات لهبهرهوپێشبردنی باری ئهمنی. لانی كهم دهبێت حكومهتی ههرێمی كوردستان ههستێ بهئاگاداركردنهوهی خێزانهكان لهشوێنی دهستگیركردنی كهس و كاریان و ڕێگهدان بهههبوونی پهیوهندیكردن لهنێوانیان.’’

هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكهوتنی لهگهڵ كهس و كاری سێ پیاو دوو لهكوڕهكان لهچوار خێزان كرد كهلهكامپهكانی خازرو نارگزیلهلهنێوان مانگی كانوونی دووهم و نیسانی ٢٠١٧ دهستگیركرابوون. كهس و كارهكانیان ووتیان، ههریهك لهدهستگیركراوهكان بهچهندیین خاڵی لێكۆڵینهوهو پشكنینی نێوان موسڵ و ناوچهكانی ژێردهستی ههرێمی كوردستاندا تێپهڕبوون و دهرچوون. لهكاتێكدا دووانیان لهكاتی چوونهناو كامپی ئاوارهكان دهستگیر دهكرێن، دهستگیركردنی سیانیان لهپاش ئهوههاتووهكهلهپرۆسهی لێكۆڵینهوهی دهزگا ئهمنیه کوردیەکاندا دهرچوون بهرلهچوونهناو كامپهكان. پاش یهك ههفتهیان زیاتر مانهوهلهكامپهكان دهستگیركراون، ئهمهش ئهو پرسیارهدهوروژێنێ بۆچی دهسهڵاتداران بڕیاریانداوهلهم كاتهدا دهستگیریان بكهن.

یهكێك لهدهستگیركراوهكان كوڕێكی تهمهن ١٦ ساڵهكهخێزانهكهی لهترسی سهلامهتی ژیانی لهموسڵ ههڵدێن، ئهمهش پاشئهوهی كهداعش دوو جار كوڕهكهدهستگیر دهكهن بههۆی فرۆشتنی جگهرهوه‌. 

هیچ كام لهخێزانهكان ڕێگهی پهیوهندیكردنیان بهكهس و كارهدهستگیركراوهكانیانهوهنهبووه، ئهمهسهرهڕایی ئهوهی لهزۆرێك لهكهیسهكاندا چهندین جار داوای زانیاریان لهبارهی دهستگیركراوهكانهوهكردووهو بهرپرسانیش هیچ زانیاریهكی دروستیان لهبارهی شوێنی دهستگیركراوان بهكهس و كاریان نهداوه‌‌. هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، نهدانی زانیاری بهكهس و كاری دهستگیركراوان لهبارهی شوێن و چارهنووسیان ڕهنگهبچێتهخانهی بێسهروشوێنكردنی زۆرهملێ كهئهمهش پێشێلكردنی یاسا نێودهوڵهتیهكانی مافی مرۆڤهو دهكرێت بهتاوانی نێودهوڵهتی لهقهڵهم بدرێت.

بهپێی ڕاپۆرتی ئهو كهسانهی لهكامپهكان كاردهكهن و خهڵكانی ناوخۆیی و دانیشتووی كامپهكان، لهنێوان ساڵی ٢٠١٤ كاتێك گهیشتنی ئاوارهكانی ههڵهاتووی دهست داعش دهستی پێكرد تا مانگی كانوونی دووهمی ٢٠١٧، هێزهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان زیاتر له٩٠٠ پیاو كوڕی ئاوارهیان لهناو ههولێرو پێنج كامپی ئاوارهكاندا دهستگیر كردووه‌. هیومان ڕایتس ۆوچ نهیتوانی زانیاریهكان دهربارهی ژمارهی ئهو كهسانهی هێشتا بهدهستگیركراوی ماونهتهوهوپشتڕاستبکاتەوە وناشزانرێ ئایا ڕێگهی پهیوهندیكردنیان بهئهندامانی خێزانهكانیانهوهپێدراوه، یان هیچ كهم لهكهس و كاریان ئاگادار كراونهتهوهلهشوێن و چارهنووسیان.

هیومان ڕایتس ۆوچ پێشتر ٨٥ كهیسی دۆکومێنت كردبوو كهتێیاندا كهس و كاری گومانلێكراوانی تێرۆریزم ووتبویان هیچ ههواڵ و زانیاریهكیان پێنهدراوهلهبارهی شوێن و چارهنووسی كهس و كاریان كهلهلایهن هێزهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان یان هێزهعێراقیهكان لهكامپهكان و كۆمهڵگهناوخۆییهكاندا دهستگیركراوون. لهوكاتهی چاوپێكهوتن لهگهڵ خێزانهكانیان كرابوو، دهستگیركراوان بۆ ماوهی نزیكهی چوار مانگ بوو دهستگیركرابوون بهبێ بوونی هیچ زانیاری و پهیوهندیهك لهگهڵ خێزانهكانیان.

ههروهها هیومان ڕایتس ۆوچ پێشترمامهڵهی خراپی بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهگهڵ دهستگیركراوان دۆکومێنت  كردبوو، بەكهیسی ١٧ منداڵیشهوهكهگوتبویان هێزهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهزینداندا ئهشكهنجهو ئازاریان داون و ڕێگهیان پێنهداون پهیوهندی بهخێزانهكانیانهوهبكهن و پارێزهریان نهبووه‌. نهبوونی پهیوهندی لهنێوان دهستگیركراوان و خێزانهكانیان و لهگهڵ حاڵهتهكانی مامهڵهی خراپ لهگهڵ دهستگیركراوان لهڕابردوودا مهترسیهكانی ئهنجامدانی مامهڵهی خراپ زیاتر دهكات.

هێزەکانی ئاسایشی عێراق لەگەڵ حەشدی شەعب، پیاو کوڕی هەڵهەتوو لە موسڵیان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە داعشەوە و لەهەندێ حاڵەتدا لێدان و ئەشکەنجەشی لەگەڵدا بووە. لە ١ ی حوزەیراندا، وەزارەتی ناوخۆی عێراقی ڕایگەیاند کە لە داهاتوودا دەستگیرکردن بە جۆرێک دەبێت کە خۆی ببینێتەوە لە چوارچێوەی یاسای سزادانی عێراقی، کە پێوویستی بە فەرمانی دەستگیر کردن دەبێت بە پێی  ئەو تاوانە دیاری کراوەی کەسەكە ئانجامی داوە یان ئەو داوە یاساییە ی  کە لەسەریەتی وە بە هە بوونی ووردەکاری و زانیاری زیاتر نەک تەنها ناوی یەکەم و کۆتای کەسەکان. ئەمەش پشکنینێکی ئیداری گرنگە کە دەتوانێ جڵەووی حکوومەتی ناوەندی عێراقی بگرێت لە دەستگیرکردنی هەڕەمەکیانەدا. وە ئەو کەسانەی لە لایەن هێزە عێراقیەکانەوە دستگیرکراون لەوانیە سوودمەند بن لەو بڕیارەی کە لە مانگی ئابی٢٠١٦ دەرچووە ئەویش بە وەرگرتنی لێبوردن بۆ ئەو کەسانەی کە بتوانن درەیبخەن کە هۆکاری پەێوندی کردنیان بە داعش یان هەر گرووپێکی تری تووندڕەو لە دژی خواست و وویستی خۆیان بووە وە هیچ کارێکی مەترسیداریان ئەنجام نەداوە لە کاتی ئەندامێتیاندا.

بەڵام دەسەڵاتدارانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نە بڕیارێکی لە شێوەی پشکنین کردن بۆ بۆ لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکردن دەرکردووە نە بڕیارێکی لێبوردنی هاوشێووەی دەرکردووە، هیومان ڕایتس ۆوچ تەنها ئەگادارە لەوەی کە لهتشرینی یهكهمی ٢٠١٦، هیومان ڕایتس ۆوچ نامهیهكی ئاراستهی دكتۆر دیندار زێباری سهرۆكی كۆمیتهی باڵای پێداچوونهوهی ڕاپۆرتهنێودهوڵهتیهكان لهحكومهتی ههرێمی كوردستان كردو تێیدا كێشهی دهستگیركردنی پیاوان و كوڕانی ناو كامپی ئاوارهكان و نهدانی زانیاری بهخێزانهكانیان لهبارهی شوێن و چارهنووسیان ووروژاند. لهوهڵامدا دكتۆر زێباری ووتی، ئهو كهسانهی لهناوچهكانی ژێر كۆنترۆڵی داعشهوهدێن ڕووبهڕوی لێكۆڵینهوهی زیاتر دهبن ‘’لهسهر بنهمای زانیاری دهزگاكانی ههواڵگری و ئاسایشی نهتهوهیی و دهزگاكانی ئاسایشی ناوخۆیی لهناوچهكه‌.’’ ئهو ووتی، ‘’دهردهكهوێ ئهو كهسانهی مهترسی ئهمنین’’

بۆماوهی ٢٤ كاتژمێر دهستگیر دهكرێن و پاشان ڕهوانهی ‘’دادگایهكی تایبهت دهكرێن تا لهوێ بهبهڵگهبڕیار بدرێ ئایا ]ئهم كهسانه[ مهترسی ئهمنین لهسهر ههرێمی كوردستان یان نا.’’

هیچ كام لهو خێزانانهی كهچاوپێكهوتنیان لهگهڵ كراوهئاگادار نهكراونهتهوهلهپرۆسهی یاسای دژ بهكهس و كاریان، بهبێ ئهم زانیاریهو توانای پهیوهندیكردن بهئهندامانی خێزانهكانیانهوه، هیچ ههل و مهرجێكیان نابێت لهئامادهكردنی بهرگری یاسایی یان زانینی ئهوهیئایا كهس و كاریان ههلی ئهوهیان ههبووهبهرگری لهبڕیاری دهستگیركردنیان بكهن وهك لهیاسا نێو دهوڵهتیهكاندا هاتووه‌. زێباری ووتی لهكاتێكدا حكومهتی ههرێمی كوردستان پاپهندهبهئاگاداركردنهوهی كهس و كاری دهستگیركراوان لهبارهی شوێن و پێگهی دهستگیركراوان، ‘’كهمی كارمهندو نهبوونی سهرچاوهی دارایی پێویست’’ پرۆسهكهی قورس كردووه‌. بهڵام، ئهزموونی خێزانهكان ئاماژهن بهوهی كهحكومهت پاپهندیهكی لهوجۆرهی نیشان نهداوه‌. ژنێك ووتی، دوای ١٨ ڕۆژ لهدهستگیركردنی كوڕهكهی لهلایهن هێزهئهمنیهكان، كاتێك پرسیاری كوڕهكهی لهئهفسهرانی ئاسایشی دهروازهی كامپی خازر دهكات، ئهفسهرێك پێی دهڵێ: ‘’ئهگهر هیچی نهكردبێ، ئهوا دهكهڕێتهوه‌. ئهگهر شتێكیشی لهسهر بێت] ئاماژهبهوهی كهمهترسی ئهمنی ههبێت[ ئهوا ناگهڕێتهوه‌.

چهند خێزانێكی تریش ووتیان وهڵامی هاوشێوهیان وهرگرتووهیان تهنها پێیان ووتراوهكهكهس و كاریان لهژێر لێكۆڵینهوهدان و هیچ زانیاریهكیان پێنهدراوهلهسهر چۆنیهتی گرتنهبهری پێشكهش كردنی داواكاری و پرۆسهی یاسایی. لهكهیسێكدا، ژنێك ووتی، ئهفسهرێكی ئاسایش پێی ووتووهكهمێردهكهی لهبهندیخانهی زهرقای دهرهوهی شاری دهۆك دهستگیركراوه، بهڵام ئهو ژنهنهیتوانیوهئهو زانیاریهپشت ڕاست بكاتهوهلهبهرهوهی داواكهی بۆ سهردانكردنی مێردهكهی لهلایهن ئاسایشهوهڕهتكراوهتهوهو ئاسایش هیچ هۆكارێكی بۆ پهیوهندیكردن لهنێوانیاندا دابین نهكردووه‌.

دهبێت بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان كۆشش بكهن لهپێناو ئاگاداركردنهوهی ئهندامانی خێزانهكانیان، چ بهڕاستهوخۆ یان ناڕاستهوخۆ لهڕێگهی پۆلیسی ناوخۆ یان بهڕێوهبهرایهتی كامپهكان، دهربارهی شوێنی دهستگیركراوان و دابینكردنی ڕێنمایی پهیوهندیكردن و سهردانكردن. دهبێت بهرپرسان ژمارهی دهستگیركراوانی چهكدارو مهدهنی شهڕی داعش كهلهبازگهكان و سهنتهرهكانی لێكۆڵینهوهو پێشوازی و كامپهكان دهستگیركراون بڵاو بكاتهوهلهگهڵ بنهما یاساییهكانی دهستگیركردنیان و تۆمهتهكانی دژیان. هیومان ڕایتس ۆوچ پێشتر ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری كردووهلهسهر ناڕوونی و لهههندێك كهیسدا نهبوونی بنهمای یاسایی بۆ دهستگیركراوانی پهیوهندیدار بهتێرۆر لهناوچهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان.

دهبێت بهرپرسان ههستن بهئازادكردنی ههموو ئهو منداڵانهی كههێشتا بهفهرمی تاوانبار نهكراوون چونكهیاسا نێو دهوڵهتیهكان تهنها وهك دوا ڕێگهچارهو بۆ كهمترین ماوهڕێگهبهبهرپرسان دهدات منداڵان دهستگیر بكهن بهر لهپرۆسهی دادگایكردن ئهمهش تهنها لهكاتێكدا ئهگهر منداڵهكهبهفهرمی تۆمهتبار بێت بهئهنجامدانی تاوان. دهبێت بهرپرسان دڵنیایی بدهن لهوهیئهو منداڵانهی تهنها بهتۆمهتی ههبوونی پهیوهندی لهگهڵ داعش دهستگیركراون بهپرۆسهی چاكسازیدا بڕۆن بۆ دووبارهگهڕاندنهوهیان بۆ ناو كۆمهڵگا. دهبێت بهرپرسانی حكومهتی ههرێمی كوردستان دڵنیایی بدهن لهسهر دابینكردنی پرۆسهیهكی دادوهری سهربهخۆو خێرا بۆ دهستگیركراون و ڕێگهبهدهستگیركراوان بدهن پارێزهریان ههبێت و خزمهتگوزاری تهندروستی و هۆكاری پهیوهندیكردنیان بهخێزانهكانیانهوهبۆ دابین بكهن.

مۆتاپارسی ووتی، ‘’ئهو وهڵامهبهڕێكهریانهی خێزانهكان پێیان دراوههیچ شتێك ناكات لهجێبهجێكردنی ئهركهكانی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهدابینكردنی زانیاری بۆ خێزانهكان سهبارهت بهخۆشهویستانیان. كاتێك بهرپرسان بۆماوهی چهندین مانگ كوڕان و پیاوان لهزیندانهكان دههێڵنهوه، پێویستهلهسهریان لانی كهم زانیاری سهرهتایی بۆ خێزانهكانیان دابین بكهن كهبهپهرۆشی ههر ههواڵێكن دهربارهی كهس و كاریان.’’
 

كهیسی دهستگیركردنی نوێ

لهكهیسێكدا، پیاوێكی خهڵكی گهڕهكی نهبی یونسی ڕۆژههڵاتی موسڵ بههیومان ڕایتس ۆوچی ووت، لهپاش ٥ ڕۆژ لهگهیشتنیان بهكامپی خازر لهسهرهتای مانگی كانوونی دووهم بهرپرسانی ئاسایش ههستان بهدهستگیركردنی كوڕهتهمهن ١٦ ساڵهكهی و بۆماوهی ٤ مانگهدهستگیریان كردووه‌. داعش دوو جار كوڕی ئهم پیاوهلهنهبی یونس دهستگیردهكهن لهپاش ئهوهی بۆ پهیداكردنی بژێوی خێزانهكهی لهكاتی جگهرهفرۆشتندا دهیگرن، باوكهكهووتی. لهپاش دهستگیركردنی دووهمی كوڕهكه، خێزانهكهلهگهڕهكهكهههڵدێن.

كاتێك هێزهئهمنیهكانی عێراق دهگهنهگووندی گۆگجەلی كهبهدووری ٢ كیلۆمهتر دهكهوێتهڕۆژههڵاتی سنووری ڕۆژههڵاتی موسڵ، خێزانهكهلهناوچهكانی ژێر كۆنترۆڵی داعش بهرهو هێزهعێراقیهكان ههڵدێن. هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراقی ناسنامهكانیان دهپشكنن و پاشان ڕهوانهی ناحیهی حهمدانیهی باشووری ڕۆژئاوای موسڵیان دهكهن كهلهوێ دووبارهبهرپرسانی عێراقی تهماشای ناسنامهكانیان دهكهن.

كاتێك دهگهنهكامپی خازر لهههرێمی كوردستانی عێراق ناسنامهكانیان لهدهروازهی كامپهكهجێدههێڵن وهك بهرپرسانی كامپهكهپێویستان كردووه‌. پاش پێنج ڕۆژ، پیاوهكهووتی، ئهفسهرێكی ئاسایش دێته ناوبهشەکەیان لهكامپهكهو بهناو داوای كوڕهكهی دهكات و دهستگیری دهكات. ئهو ووتی، لهو كاتهوههیچ ههواڵێكی كوڕهكهی نهبیستووه، ئهمهسهرهڕایی ئهوهی كهچهندین جار داوای لههێزهكانی ئاسایشی پاسهوانی دهروازهی كامپهكهكردووهو كۆمیسیۆنی نێودهوڵهتی خاچی سوور لهكهیسی كوڕهكهی ئاگاداركردۆتهوه‌.

لهكهیسی دووهمدا، پیاوێكی خهڵكی گهڕهكی التهناكی ڕۆژئاوای موسڵ كهلهتهمهنی ٢٠ ساڵیدایهووتی، لهدوای گهیشتنی خێزانهكهی بهكامپی خازر لهكۆتایی مانگی مارس، ئهفسهرانی ئاسایش برا گهورهكهیان دهستگیر كردووهبهنازناوی ‘’ئهحمهد’’. دایكیان، كههیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكهوتنی لهگهڵ ئهویش كرد، ووتی لهموسڵ ناسنامهی ههموو ئهندامانی خێزانهكهی لهگهڵ خۆی ههڵگرتبوو ئهو بهیانیهی كهههڵهاتن ناسنامهكانی بهسهر ههریهك لهئهندامانی خێزانهكهی دابهش كرد، بهڵام ئهحمهد چووهدهرهوهی ماڵهكهبۆ نوێژكردن و لهبیری چوو ناسنامهكهی بداتێ. دایكهكهووتی لهكاتی ههڵهاتندا خێزانهكهلهیهكتر دادهبڕێن و چهكدارانی داعش بۆ ماوهیهكی كاتی ڕێگری لێدهكهن لهجێهێشتنی ناوچهكه، بهڵام ئهحمهدو دوو براكهی دهربازیان دهبێت.

لهدهرهوهی موسڵ، حەشدی شەعبی كههێزێكی چهكداری شیعهی سهربهحكومهتی عێراقهلهخاڵێكی پشكنین ئهحمهدو دوو براكهی دهوهستێنن بۆ پشكنینی ناسنامهكانیان و پاشان ڕێگهی تێپهڕبوونیان پێدهدهن. كاتێك ئهحمهد پیان دهڵێ ناسنامهی پێ نیه، پێی دهڵێن، ‘’مهترسهناتگهڕێنینهوهبۆ داعش،’’ براكهی ووتی. ئهو ووتیشی ههرسێكیان لهلێكۆڵینهوهی ئهمنی كامپی حهمام عهلیلدا دهرچوون، لهو شوێنهی كهبهرپرسانی عێراقی ئاوارهكانی ڕاۆژئاوای موسڵی بۆدههێنن بهرلهوهی ڕهوانهی كامپهكانی دیكهیان بكهن. بهڵام، كاتێك دهگهنهكامپی خازری ژێر كۆنترۆڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئهحمهد ئاسایش ئاگادار دهكاتهوهكهناسنامهی پێ نیه، پێی دهڵێن لهدهرهوهی تهلبهنی دهوروی كامپهكهچاوهڕێ بكات. براكهی ووتی، بینیان كهبۆماوهی ١٥ خولهك لهوێ چاوهڕێی كردو پاشان ئهفسهرهكان خستیانهناو ئۆتۆمبێلێكهوهو بردیان.

براكهی ووتیشی، چهندین جار پرسیاری ئهحمهدی كردووه، بهڵام هیچی زانیاریهكی لهئهفسهرانی ئاسایشی دهروازهی كامپهكهپێنهدراوه‌‌. كاتێك لهپاش ١٨ ڕۆژ دایكیان دهگاتهكامپهكهناسنامهكهی ئهحمهد لهگهڵ خۆی دههێنێ و پرسیاری شوێنی ئهحمهد دهكات، ئهو ووتی. بهڵام، بهرپرسان هیچ زانیاریهكیان پێنهداوهجگهلهوهی دهستگیركردنی ئهحمهدیان پشت ڕاست كردۆتهوه‌. دایكهكهووتی، ووتیان، ‘’بڕۆ، دهستگیركراوه‌. ئهگهر هیچی نهكردبێ، ئهوا دهگهڕێتهوه‌. ئهگهر شتێكیشی لهسهر بێت، ئهوا ناگهڕێتهوه‌.

لهكهیسی سێیهمدا، لهناوهڕاستی مانگی نیسان، ژنێك ووتی، مێردهكهی كهكوردێكهو تهمهنی لهسی ساڵیهكاندایه، لهدهروازهی كامپی نارگەزلیهی نزیك گووندی شێخانی ههرێمی كوردستانی عێراق دهستگیركراوه، پاش گهیشتنی بۆ كامپهكهلهگهڵ ژن و منداڵاكانیدا لهناو ئۆتۆمبێلهكهیاندا. كاتێك دهگهنهكامپهكه، ئهفسهرێكی ئاسایش پرسیاری لێدهكات، ‘’تۆ كوردی، بۆچی تائێستا لهموسڵ ماویتهتهوه؟ ژنهكهی ووتی. ئهفسهرهكهڕێنمایی ژن و منداڵهكانی دهكات سواری پاس ببن بۆ ناو كامپهكهو پێی دهڵێ مێردهكهی لهدوای ئهوانهوهلهئۆتۆمبێلهكهیدا دێت. كاتێكمێردهكهی ناگات، ژنهكهیی دهگهڕێتهوهدهروازهی كامپهكهو پرسیار لهئهفسهرانی ئاسایش دهكات دهربارهی شوێنی مێردهكهی و ئاگاداری دهكهنهوهكهلێكۆڵینهوهی لهگهڵ دهكهن.

كاتێك، ژنهكهپاش چهند ڕۆژێكی كهم دهگهڕێتهوه، ئهو ووتی، ئهفسهرێك پێی دهڵێ، ‘’ههمووتان بۆماوهی سێ ساڵهلهزینداندا ماوونهتەوه‌. بۆچی ڕێگهی نادهن بۆ ماوهی ساڵێكیش لهزینداندا بێت لهلای ئێمه؟’’ ئاگاداری دهكاتهوهكهمێردهكهی لهبهندیخانهیهك لهزارقا دهستگیركراوه، سهرهڕایی چهندین جار داواكاری، ئهو ووتی بهرپرسانی كامپهكهداوای مۆڵهتی سهردانكردنیان لهژنهكهڕهتكردۆتهوهلهبهرهوهی هێشتا لهژێر لێكۆڵینهوهدایه‌. لهو كاتهوهی مێردهكهی دهستگیركراوهنهیتوانیوهقسهی لهگهڵ بكات و نهیتوانیوهلهڕێگهی لایەنێکی فهرمیهوهشوێنی مێردهكهی پشت ڕاست بكاتهوه‌. ههروهها خێزانهكهی ههوڵیانداوهپهیوهندی پێوهبكهن و ئازادی بكهن لهڕێگهی ناسراوهكانیان لههێزی پێشمهرگهو ئاسایشی حكومهتی ههرێمی كوردستان، بهڵام ناسراوهكانیان تهنها توانیویانهئهوهپشت ڕاست بكهنهوهكهلهژێر لێكۆڵینهوهدایه، ئهو ووتی.

لهكهیسی چوارهمدا، دوو برا، یهكێكیان ٢٤ ساڵ و ئهوی دیكهیان كوڕێكی تهمهن ١٧ ساڵ، لهكامپی خازر دهسیگیر دهكرێن لهدوای یهك بۆ دوو ههفتهلهگهیشتنیان. برا گهورهكهیان كهلهگهڵیان هاتبوو ووتی، خۆیی و براكانی و ژنهكهی و منداڵهكانی لهڕۆژئاوای موسڵ لهگهڵ گرووپێكی ١٥٠ بۆ ٢٠٠ خێزانی دهربازیان دهبێت. ژنهكهیی و منداڵهكانی لهگرووپهكهدادهبڕێن و چهكدارانی داعش ڕێگریان لێدهكهن لهجێهێشتنی ناوچهكه، ئهو ووتی.

خۆیی و براكانی دهگهنهكوار كهلهوێ حەشدی شەعبی ناسنامهكانیان دهپشكنن و ڕێگهیان پێدهدهن لهگهشتهكهیان بهردهوام بن. كهسێكی دهمامكدار كهلهوێ دهبێت بۆ دهستنیشانكردنی پشتیوانانی داعش لهناوچهكه، ڕێگهیان پێدهدات بڕۆن، ئهو ووتی. پاشان دهڕۆنهحهمام عهلیل، لهوێ ئهفسهرانی ئهمنی عێراق جارێكی تر لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ دهكهن، تهماشای ناوهكانیان لهداتای كۆمپیوتهر دهكهن. براكهووتی لهوێش دووبارهچهند كهسێكی دهمامكدار لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ دهكهن.

دهڕۆنهماڵی خزمێكیان لهڕۆژههڵاتی موسڵ كهلهژێر كۆنترۆڵی هێزهئهمنیهكانی عێراقدا دهبێت تا بۆماوهی چهند ڕۆژێكی كهم پشوو بدهن، پاشان تاكسی دهگرن بهرهو كامپی خازر. ئاسایشی كامپهكهڕێگهیان پێدهدهن بچنهناو كامپهكه، بهڵام یهك ههفتهدواتر، ئهفسهرانی ئاسایش دێن و ‘’حهسهن’’ ی تهمهن ٢٤ ساڵ لهخێمهكهدهبهن. برا گهورهكهووتی، هاتن و ووتیان، ‘’[ كامتان حهسهنه‌  [ و بردیان. "ووتیان هیچی بهسهنایەت  و لێیان نهداو كهلهپچهیان نهكرد.’’ نزیكهی دوای ههشت ڕۆژ، ئهو ووتی، ئهفسهرێكی ئاسایش گهڕایهوهو برا تهمهن ١٧ ساڵهكهشیان برد. خێزانهكهپرسیاری شوێنی دوو براكهیان لهبهرپرسانی كامپهكهنهكردووه، لهبهرهوهی لهخێزانهكانی تری كامپهكهیان بیستووهكههیچ زانیاریهكیان پێنادهن، برا گهورهكهووتی

Your tax deductible gift can help stop human rights violations and save lives around the world.

Region / Country