A man in a wheelchair at a voting booth

"کەس نوێنەرایەتیمان ناکات"

بەربەستەکانی بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی بۆ کەمئەندامان لە عێراق

دەنگدەرێک کە کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنێت لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ١٢ی مایسی ٢٠١٨ © سەفین ئەحمەد، ٢٠١٨/ AFP via Getty Images

 

کورتە

عێراق لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١هەڵبژاردنی پەرلەمانی  ئەنجامدەدات. بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ گۆڕانکاریەک  ئەنجامدرابێت، سەدان هەزار  کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕووبەڕووی بەربەست لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دەبنەوە و ڕەنگە هەندێکیان نەتوانن دەنگ بدەن.  

هێشتا ژمارەی تەواوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق دیارنیە  لەبەرئەوەی حکومەت ئامارێکی ووردو دروستی لەم بارەیەوە کۆنەکردۆتەوە. لە ساڵی ٢٠١٩، کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ووتی لە پاش چەندین دەیە لە شەڕو تووندوتیژی لە عێراق، ئەم ووڵاتە زۆرترین ژمارەی  کەمئەندامی تێدایە بەبەراورد بە ووڵاتانی تری جیهان. سەرەڕای ئەمە، حکومەت  شکستیهێناوە لە لە لابردنی ئەو بەربەستانەی  ڕووبەڕووی کەسانی  خاوەن پێداویستی تایبەت دەبنەوە لەکاتی بەشداری لە پرۆسەی سیاسی وەک دەنگدان یان خۆکاندید کردن.

یاسا جیاکاریەکانی عێراق و چەندین بەربەستی تر هۆکاری سەرەکین بۆ ئەمە. لەپێناو گەیشتنی ووڵات بە ستاندەردە نێودەوڵەتیەکان لەم بارەیەوە، ڕیفۆرمی بەپەلە لە یاساکانی عێراقدا پێویستە. ڕاستکردنەوەی زۆرێک لە بەربەستەکان لە ئێستاداو بەرلە هەڵبژاردنەکانی مانگی تشرینی یەکەم مەحاڵ نیە و دەکرێت ئەنجام بدرێت تا هەموو عێراقیەکان بتوانن بە یەکسانی بەشداری لە پرۆسە سیاسیەکەدا بکەن.  

بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان عێراق ناچارە ئەم هەنگاوانە بگرێتەبەر چونکە لە ساڵی ٢٠١٣ دا پەرلەمانی عێراق دەنگیدا بە  پەسەندکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەرچەندە هێشتا واژۆی پرۆتۆکۆڵە ئارەزومەندانەکەی پەیماننامەکەی نەکردوە. مادەی ١٢ی پەیماننامەکە دەڵێت "دەبێت دەوڵەتان دانبنێن بە مافی توانای یاسایی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەموو  بوارەکانی ژیاندا هەروەک بۆ کەسانی تر." مادەی ٢٩ی پەیماننامەکە داوا لە ووڵاتان دەکات ڕێز لە مافە سیاسیەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگرن.

یاساکانی عێراق کەموکورتی زۆریان تێدایە لەم بارەیەوە. یاسای باری شارستانی ساڵی ١٩٥١ دەسەڵات دەداتە بەرپرسانی دادوەری لە بێبەشکردنی خەڵکانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە توانای  یاسایی، ئەوانەی کێشەی عەقڵی و دەروونی و نابینایی و نابیستیان هەیە، ئەمەش دەچێتە خانەی بێبەشکردنی کەسانێک لە مافی دەنگدان و خۆکاندیکردن لە هەڵبژاردنەکاندا. هەروەها ئەم یاسایە زمانێکی ناشیرین و نەگونجاو بەکاردەهێنێت لە  پێناسەکردنی  ئەو کەسانەی کێشەی عەقڵی و دەروونی و بینین و  هەستکردنیان هەیە.

هەروەها مادەی ٢٩ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی  کەسانی  خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستی دەکات لەسەر دەوڵەتانی پێویست دڵنیایی بدەن لەوەی کە بنکەکان و پێداویستیەکانی دەنگدان "گونجاون بۆ  بەکارهێنان و تێگەیشتن و بەپێی پێویستی کەم ئەندامانن. گوجاون و بەردەست و ئاسانن بۆ تێگەیشتن و بەکارهێنان" سەرەڕای ئەمەش، بەرپرسانی عێراقی نە بەر لە هەڵبژاردنەکان و نە لە کاتی هەڵبژاردندا هیچ یان زانیاریەکی زۆر کەمیان لەسەر پرۆسەی دەنگدان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کردوە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کێشەی بینین و بیستن و عەقڵی و تێگەیشتنیان هەیە. هیچ بابەتێکی پەیوەست بە هەڵبژاردن چ لە ناو ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت و چ لە شوێنەکانی دەنگدان نە بە دەنگی تۆمارکراون و نە بەجۆرێک نوسراون کە نابیناکان بتوانن بیخوێننەوە و نەبە چاپی گەورەو بە ئاسانی نوسراوە بۆ ئەوانەی هەستی تێگەیشتنیان کەمە. ڤیدیۆکانی سەر ماڵپەڕی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نە ژێرنووسی هەیە بۆ نابیناکان نە وەرگێری زمانی  ئاماژە هەیە بۆ نابیستەکان.

بۆ  ئەو کەسانی بە بە شێوازی جەستەیی کەمئەندامن، گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان یان زۆر قورسە یان مەحاڵە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆو لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی بنکەکان (کە لە عێراق ناسراوە بە قەدەغەکردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل). قەدەغەکردنی هاتوچۆ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبووە  لەسەر ئەو کەسانەی کە دارشەق و  کورسی کەمئەندامی و ئامێری تر بەکاردەهێنن بۆ جوڵەو هاتوچۆ.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بینای قوتابخانەکان بەکاردەهێنێت وەک بنکەی دەنگدان، جگە لەو ناوچانەی کە قوتابخانەکانیان بەهۆی شەڕەوە وێران بوون. زۆرینەی ئەم قوتابخانانە قادرمەیان هەیەو ئاسان نین بۆ چوونە ژورەوە بۆ ئەو کەسانەی کورسی کەمئەندامی و هۆکاری تر بۆ هاتوچۆ بەکاردەهێنن. ئەمە جگەلەوەی، لە هەندێک لە بنکەکانی دەنگدان، سندوقەکانی دەنگدان لە نهۆمی دووەمی بیناکاندا دادەنرێن سەرەڕایی ئەوەی مەسعەدەیان تێدا نیە.

لە ئێستادا، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بنکەی دەنگدانی گەڕۆک و دەنگدانی ئەلیکترۆنی نیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو توانای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی بۆ دەنگدان زیاد دەکات. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکان تەنها دەنگدانی پێشوەختەی بۆ سەربازان و پۆلیس و ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان هەیە لە شوێنی کارکردنیان بە دوو ڕۆژ بەرلە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکە.

سوها ئەمین خەلیل تەمەن ٤٢ ساڵ کە ژنێکی خەڵکی پارێزگای ئەنبارەو خاوەن پێداویستی تایبەتە و کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنێت بۆ هاتووچۆ،  ووتی لە ژیانیدا بەشداری لە هیچ هەڵبژاردنێکدا نەکردووە:

" ڕۆژی هەڵبژاردن دڵتەنگترین ڕۆژە بۆ من. هەموو کەسێک دەڕوات بۆ دەنگدان بەڵام من لەماڵەوە گیرمخواردوەو چاوەڕێم ڕۆژەکە کۆتایی بێت. دەمەوێت وەک خەڵکانی تر دەنگ بدەم و ئەو کەسانە هەڵبژێرم کە دەتوانن نوێنەرایەتیمان بکەن و لە نەهامەتیەکانمان تێدەگەن."

کەمئەندامان بە هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت ئاستەنگەکان ناچاریان دەکەن کە پێویستیان بە هاوکاری کەسانی تر بێت بۆ گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان، کاتێک ئەم هاوکاریە لەلایەن ئەندامانی پارتە سیاسیەکانەوە پێشکەش دەکرێت کە ئۆتۆمبێلیان هەیە، هەندێک جار ئەو ئەندامانە هەوڵدەدەن کاریگەری لەسەر دەنگەکانیان دروست بکەن. ئەو کەسانەی کە ناتوانن بگەنە سندوقەکانی دەنگدان بەبێ هاوکاری کەسانی تر یان ناتوانن بەتەنها پەڕەی دەنگدان پڕبکەنەوە ناچارن پشت بە ئەندامانی خێزانەکانیان یان ستافی کۆمسیۆنی باڵا ببەستن بۆ پڕکردنەوەی  پەڕەی دەنگەکانیان ئەوەش نیگەرانی تایبەتمەندی کەسیی درووستدەکات لەگەڵ نیگەرانی نەبوونی مافی دەنگدانی سەربەخۆ.

ئەحمەد موحسین الجیزی  کەمئەندامە و دارشەق بەکاردەهێنێت و بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دەنگی  کەمئەندامانە لە عێراق، کە ڕێکخراوێکە لە بەغداو بە ووتەی الجیزی ٧٠٠٠ ئەندامی هەیە و  هەموویان خەڵکانی خاوەن پێداویستی تایبەتن. کۆمەڵەکە لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ ڕاپرسیەکی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێژەی بەشداربوون لەو هەڵبژاردنەدا، بەڵام تەنها ٢٠٠ ئەندام لە ٥٠٠٠ کەس کە وەڵامی ڕاپرسیەکەیان دابویەوە ووتبویان توانیویانە دەنگ بدەن. ئەوانەی نەیانتوانیبوو دەنگ بدەن هۆکارەکەیان گەڕاندبویەوە بۆ ئاستنەگ لە گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە یان بەربەست لە چوونە ناو بنکەکانی دەنگدان بە  کورسی کەمئەندامییەوە یان نەگەیشتن بە نهۆمی دووەم کە سندوقەکانی دەنگدانی لێ بووە.

بەپێی ئەو بەڵگانەی  کە بەردەستە،  کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت  ڕووبەرووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە لە خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکان. هیومان ڕایتس ۆوچ تەنها توانی هەشت کەس بدۆزێتەوە کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ وە توانیویانە خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکەن، شەشیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی بووە و دوانیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان. جێگەی باسە، بەربەستەکان بەهۆی جیاکاریە لە یاساکاندا وەک ئەو بڕگانەی "توانای تەواوی" کاندید دەکاتە مەرج بۆ هەڵبژاردن یان دەڵێت کەسەکە دەبێت "هەموو مەرجەکانی خۆکاندیدکردنی تێدا بێت،" ئەمە جگەلەوەی پارتە سیاسیەکان خواستیان نیە لە دۆزینەوە یان پشتگیریکردنی کاندیدی خاوەن پێداویستی تایبەت.

نەغیم قادر ئەلیاسی تەمەن ٤٧ ساڵ کە ژنێکی خەڵکی بەغدایەو  کەمئەندامە و کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنێت بۆ هاتوچۆ ووتی، "زۆر دڵتەنگ دەبم کاتێک ئەو هەموو ئەندامەی پەرلەمان دەبینم بەڵام کەسێک نیە نوێنەرایەتیمان بکات."

 تاوەکو ئێستا ، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بەرگری لە سیاسەتەکانی لەم بارەیەوە دەکات. لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ و لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی ڕەخنەئامێزی کۆمیتەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ووت: "دامەزراوەکەمان دامەزراوەیەکی جێبەجێکردنەو تەنها ئەرکی جێبەجێکردنی یاساکانی هەڵبژاردن و ڕێکخستنی ووردەکاریەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنە." بەڵام، کۆمسیۆنی باڵا  هەڵدەستێت بە دیاریکردنی بنکەکانی دەنگدان بۆیە دەسەڵاتی هەیە ئەو شوێنانە دیاری بکات کە ئاسانن بۆ  کەمئەندامان یان دەتوانێت هەستێ بە دابینکردنی هۆکاری هاتوچۆ بۆیان لە ڕۆژی دەنگداندا. ئەمە جگەلەوەی کۆمسیۆنەکە  دەتوانێت زانیاری سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان و  پەیڕەو کارنامەی پارتە سیاسیەکان و چۆنیەتی بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی بەرلە ڕۆژی هەڵبژاردن بڵاوبکاتەوە. هەروەها  دەتوانێت هاوکاری باشترو هۆکاری زیاتر دابین بکات تا یارمەتی  کەمئەندامان بدات بتوانن بەشێوەیەکی یەکسان و وەک کەسانی تر بەشداری لە پرۆسە سیاسیەکە بکەن.

بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، دەبێت کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دڵنیا بێت لەوەی کە  کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەئاسانی دەستیان دەگاتە بابەتەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن و بنکەکانی دەنگدان، ئەوەش بە دابینکردنی هۆکاری هاتوچۆ بۆیان، لەگەڵ دابینکردنی ڕێنمایی و کارئاسانی بۆ یارمەتیدانی  کەمئەندامان لە چوونە ژورەوە بۆ ناو بنکەکان بەسەلامەتی لەگەڵ دڵنیاییدان لەوەی لە هەر بنکەیەکی دەنگداندا لانی کەم سندوقێک لە نهۆمی یەکەمی بنکەکەدا دابنرێت بۆ ئەو کەسانەی  کەمئەندامن و کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنن، لەگەڵ کارئاسانی کردن بۆ نابیناکان. دەبێت کۆمسیۆن دڵنیایی بدات لەوەی کە زانیاریەکانی هەڵبژاردنی ماڵپەرەکەی و ناو بنکەکانی دەنگدان ئاسان بێت بۆ دەستکەوتن و تێگەیشتن و خوێندنەوە بۆ ئەوانەی کە کێشەی بیستن و بینین و عەقڵیان هەیە. هەروەها دەبێت کۆمسیۆن دڵنیای بدات لە دابینکردنی هاوکاری و یارمەتی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە ڕەنگە پێویستیان بە یارمەتی بێت لە کاتی دەنگداندا. دەبێت کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت مافییان هەبێت لە هەڵبژاردنی ئەو کەسەی کە دەیانەوێت هاوکاریان بکات. هاوتا لەگەڵ ئەو ووتەیەی کە دەڵێت " هەرشتێک دەربارەی ئێمە بێت، نابێت بەبێ ئێمە بکرێت " دەبێت کۆمسیۆن ڕاوێژ و بەشداری بە کەمئەندامان و ئەو ڕيکخراوانەی نوێنەرایەتیان دەکەن بکات لە هەموو ئەم هەوڵانەدا.  

دەبێت پەرلەمانی نوێی عێراق پێداچونەوە بە یاسا نێوخۆییە پەیوەندیدارەکان لەم بارەیەوە بکات و گۆڕانکاریان تێدا بکات تا بە تەواوی هاوتابن لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتیەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. دەبێت پەرلەمان گۆڕانکاری لە یاسای باری شارستانی لەسەر "توانای یاسای" بکات تا ڕێز لەمافی توانای یاسایی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگیرێت و پشتگیریان لێبکرێت لە بڕیارداندا ئەگەر پێویستیان بوو تا بێبەش نەکرێن لە پەیڕەوکردنی مافەکانیان. ئەم پێشنیازە یاساکانی هەڵبژاردنی حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. دەبێت پەرلەمان گۆڕانکاری لە هەموو ڕێسا و ڕێکارەکاندا بکات تاوەکو چەمکی کەمئەندامی ڕەنگدانەوەی خۆاستی ئەو زمانە بێت کە لای کەسانی خاونەپێداویستی تایبەت پەسەندە. دەبێت کەمئەندامان و ئەو ڕێکخراوانەی نوێنەرایەتیان دەکەن ڕاوێژو بەشداریان پێبکرێت لە هەموو ئەم پرۆسانەدا.

بەخشەرە نێودەوڵەتیەکانی عێراق دەتوانن لەم بارەیەوە ڕۆڵیان هەبێت ئەوەش بە پشتگیریکردن لە ناساندنی بژاردەی تری جۆرەکانی دەنگدان لەپێناو کارئاسانی کردن بۆ  کەمئەندامان ، وەک دابینکردنی بنکەی دەنگدانی گەڕۆک و دەنگدانی پێش وەختەو دەنگدانی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی پۆستەوە (بەڵام ڕەنگە ئەمەیان مەحاڵ بێت بۆ عێراق چونکە سیستمی پۆستەی زۆر لاوازە). بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان دەتوانن پارێزگاری لە مافی  کەمئەندامان لە پرۆسەی سیاسیدا بکەن لە ڕێگەی پێشنیازکردنی پرۆژەی ڕێزگرتن لە مافی کەمئەندامان لە ڕێگەی پرۆگرام و دەرچوونی یاساوە لە ڕێکەوتنامەکانی ئێستاو داهاتوویان لەگەڵ حکومەت لەکاتی بەخشینی دارایی. 

هەروەها دەبێت حکومەتی عێراقی و بەخشەرە نێودەوڵەتیەکان هەستن بە زیاتر هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەسە مافی بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی بۆ کەمئەندامان وەک کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و بەرپرسانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و پارتە سیاسیەکان و بەرپرسانی حکومی و کارمەندانی میدیاکان لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی مافی کەمئەندامان لە بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیدا. دەبێت کەمئەندامان و ئەو ڕێکخراوانەی نوێنەرایەتیان دەکەن ڕاوێژو بەشداریان پێبکرێت لە جێبەجێکردن و دیزاینی هەموو ئەم هەوڵانە بۆ هۆشیارکردنەوە.  

دەبێت کۆمسیۆنی چاودێری هەڵبژاردنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کە بڕیارە چاودێری هەڵبژاردنەکانی ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ی عێراق بکەن، بەشداری بە کەمئەندامان بکەن وەک چاودێر لە بنکەکانی هەڵبژاردن. دەتوانن هانی گۆڕانکاری بدەن لەڕێگەی بە بەڵگەکردن و نوسینی ڕاپۆرت لەسەر مامەڵەی جیاکاریانە لەبەرامبەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو هۆکارانەی دەبنە بەربەست لەبەردەمیان لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا.

میتۆد

ئەم ڕاپۆرتە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچە لەگەڵ ١٤ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت ئەنجامدراوە کە ١١ یان کەمئەندامن و  دوانیان کێشەی بینین و یەکێکیان کێشەی بیستنی هەیە و زۆرێکیان وەک چالاکوانی مافەکانی کەسانی خاوە پێداویستی تایبەت و لە ڕێکخراوە مەدەنیەکان کاردەکەن. هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ دایکی دوو کەس کراوە کە ئۆتیزمیان هەیە لەگەڵ دوو کەسی تر کە کار لەسەر مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەن. هەروەها هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ شارەزایەکی یاسایی و دوو نوێنەری حکومەت کردوە. چاوپێکەوتنەکان لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و ئابی ٢٠٢١ئەنجامدراون .

زۆرێک لە چاوپێکەوتنەکان لەلایەن توێژەرانی هیومان ڕایتس ۆوچەوە و لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە زمانی عەرەبی یان کوردی ئەنجام دراون. چاوپێکەوتوان لەلایەن توێژەرانەوە ئاگادارکراونەتەوە لە مەبەست و سروشتی خۆبەخشی چاوپێکەوتنەکان و چۆنیەتی بەکارهێنانی زانیاریەکان و لەگەڵ وەرگرتنی ڕەزامەندی لێیان. هەموویان تێگەیشتن لەوەی کە هیچ قەرەبویەکی ماددی ناکرێنەوە بۆ بەشداریکردن لە چاوپێکەوتنەکان.

توێژەران هەستاون بە شیکارکردنی یاسا عێراقیە پەیوەندیدارەکان بە ڕاوێژ لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی حکومی و پارێزەرە عێراقیەکان تا دڵنیابن لە دروستی لێکدانەوەی یاساکان.

هیومان ڕایتس ۆوچ ئیمکانیەتی نەبوو لە تاقیکردنەوەی توانای ئەو کەسانەی لە کۆمەڵگەکان و شوێنی کەمئەندامان دەژین بۆ دەنگدان. چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی توانای هیومان ڕایتس ۆوچی سنوردارکرد لە ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوکەسانەی کێشەی بیستن و دەروونی و کۆمەڵایەتی و کەم عەقڵیان هەیە. هیومان ڕایتس ۆوچ نەیتوانی پەیوەندی لەگەڵ هیچ ڕێکخراوێکی کەمئەندمان بنیادبنێت کە لەلایەن کەسانی خاوە پێداویستی تایبەتی عەقڵی و دەروونیەوە بەڕێوەببرێت.

هیومان ڕایتس ۆوچ بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی عێراقی و هەرێمی کوردستان و هاوکاریەکانیان بەرزدەنرخێنێت لە خەمڵاندنی ئەو ڕاستیانەی لەم ڕاپۆرتەدا خراونەتەڕو لەگەڵ هەر دەرئەنجام و پێشنیازێک. لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠٢١، هیومان ڕایتس ۆوچ چاوی کەوت بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەڵامی وەرگرت بۆ هەموو پرسیارو داواکاریەکانی. لەم ڕاپۆرتەدا، وەڵامە پەیوەندیدارەکانی ناو ئەو کۆبونەوانە خراونەتەڕوو .

 

 

ژمارەی کەمئەندامان

مادەی ٣١ی پەیماننامەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ووڵاتان ناچار دەکات لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری بەو داتاو توێژینەوانەوەشەوە کە یارمەتی حکومەت دەدەن لە ئەنجامدانی بڕیاری هۆشیارانە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیماننامەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.[1] دەبێت حکومەتەکان ئەم زانیاریانە بۆ ڕای گشتی و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بڵاوبکەنەوە. ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە عێراق دیارنیە لەبەرئەوەی حکومەت هەڵنەستاوە بە کۆکردنەوەی داتای دروست لەم بارەیەوە.

توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠١٤ی (یوئێس ئەید) کە ئاماژەی بە داتایەکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کردبوو دەڵێت ١٥٪ دانیشتوانی عێراق کە ٣ ملیۆن کەس دەکات لەو کاتەدا خاوەن پێداویستی تایبەتن.[2] ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٦ی نەتەوە یەکگرتوەکان ئاماژە بە داتایەک دەکات کەلەلایەن کۆمەڵەی کورتە باڵاکان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرهەمهێنراوە ژمارەکە بە ٤ ملیۆن کەس دەخەمڵێنێت .

لە ساڵی ٢٠١٤وە بۆ ٢٠١٧، چەند ناوچەیەکی عێراق ڕووبەڕووی شەڕی سەخت بویەوە لەنێوان داعش و هێزەکانی دژە داعش وەک سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان بەپێشەنگی ئەمریکا کە بووە هۆی برینداربوون و کوشتنی هەزاران هاووڵاتی مەدەنی.[3] گەورەترین شەڕ لەوکاتەدا شەڕی گرتنەوەی موسڵ بوو لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هەستا بە دابینکردنی هاریکارییەکی گەورەی ئەو هاووڵاتیە مەدەنیانەی کە تووشی زەبری دەروونی بوون بەهۆی ئەو شەڕەوە.[4] ڕيکخراوەکە هەستا بە دابینکردنی هاوکاری دارایی بۆ ڕيکخراوە ناحکومیەکان و کلینیکە تەندروستیەکان بۆ کردنەوەی چارەسەری زەبری دەروونی لە هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ. ئەم هەوڵە کە بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپاوە پارەی بۆ دابینکرا پێک هاتبوو لە ناردنی تیمەکانی تەندروستی بۆ ئەو جێگایانەی کە ١٠ خولەک لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دوور بوون لەپێناو دابینکردنی فریاگوزاری سەرەتایی و نەخۆشخانەی گەڕۆک بۆ چارەسەرکردنی سەختترین برین لەماوەی یەک کاتژمێردا.[5]

توێژینەوەیەکی زانکۆی جان هاپکنس دەریخست کە ئەم هەوڵە تەندروستیە ڕەنگە ژیانی ١٥٠٠ بۆ ١٨٠٠ کەسی ڕزگارکردبێت کە پێدەچێت ٦٠٠ بۆ ١٣٣٠ڕزگاربوو کەسانی مەدەنی بووبن.[6] توێژینەوەکە لەسەر بنەمای داتای ڕيکخراوی مرۆڤایەتی و گشتگیری کە تێیدا ٢،١٣٥ کەیسی ئاڵۆزی برینداری سەختی شەرەکانی تێدا دەستنیشان کرابوو وەک شکانی ئێسقان و برینداربونی مێشک و بڕینەوەی دەست و قاچ کە لەلایەن تەنها چوار لەو هەشت بنکەیەی بەشداریانکردبوو دابینکرابوو لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و حوزایرانی ٢٠١٧دا.[7] ئەمە وێنەیەکی بچووکی ئەو ژمارە زۆرەی هاووڵاتیانی مەدەنی نیشان دەدات کە توشی برینداری بوون لەکاتی شەرەکانی دژ بە داعش و ئاماژەیە بەوەی کە شەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە عێراق زیاد کردوە.[8]  

لە ساڵی ٢٠١٩، کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند کە عێراق یەکێکە لەو ووڵاتانەی جیهان کە زۆرترین کەسانی کەمئەندامی هەیە.

پارێزگا

جۆری ڕاپرسی

ڕێژەی سەدی ئەو خێزانانەی کە ئەندامێکیان ڕەنگە کەم ئەندامی هەبێت

ئەنبار

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٨٪

١٢٪

بەغدا

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٩٪

دیالە

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

١٦٪

٢٣٪

دهۆک

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

٢٦٪

٢١٪

هەولێر

دروست

 

٢١٪

کەرکوک

دروست

 

١٤٪

نەینەوا

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٢٤٪

١٦٪

سەڵاحەدین

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٩٪

١٧٪

سلێمانی

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٣١٪

پارێزگا

جۆری ڕاپرسی

ڕێژەی سەدی ئەو خێزانانەی کە ئەندامێکیان ڕەنگە کەم ئەندامی هەبێت

ئەنبار

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٨٪

١٢٪

بەغدا

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٩٪

دیالە

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

١٦٪

٢٣٪

دهۆک

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

٢٦٪

٢١٪

هەولێر

دروست

 

٢١٪

کەرکوک

دروست

 

١٤٪

نەینەوا

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٢٤٪

١٦٪

سەڵاحەدین

دروست

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٩٪

١٧٪

سلێمانی

لەسەدا سەد دروست نیە

 

٣١٪

 

 

بێبەشکردن لە مافی دەنگدان

کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق بێبەشکراون لە مافی دەنگدان بەهۆی یاسا جیاکاریەکانەوە کە مافی دەنگدان بەرتەسک دەکاتەوە بۆ هەندێک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دەستنەکەوتنی زانیاریەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن و گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدانیان بۆ دەکاتە مەحاڵ.

ستاندەردە یاساییەکان

مادەی ٢٥ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەدەنی و سیاسیەکاندەڵێت : دەبێت هەموو هاووڵاتیەک ماف و هەلی هەبێت -- بەبێ بوونی ئەو جیاکاریانەی لە مادەی ٢دا باسکراون و بەبێ هیچ بەربەستێکی نابەجێ :

(أ) ) لەبەشداریکردن لە کاروبارە گشتیەکان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان لەڕێگەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانیانەوە؛

(ب) ) لە دەنگدان و خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنێکی یەکسان و ئازادو دەنگدانی نهێنیدا کە ئازادی ڕادەربڕین و خواستی دەنگدەرانی تێیدا دەستەبەر کرابێت؛

(ت) مافی دەست گەیشتن بە خزمەتگوزاریە گشتیەکانی ووڵات بەشێوەیەکی یەکسان.

مادەی ١٢ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێویستی دەکات لەسەر ووڵاتانی ئەندام کە "دانبنێن بە مافی توانای یاسایی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وەک کەسانی تر لە هەموو بوارەکانی ژیاندا."[9] مادەی ٢٩ داوا لە ووڵاتان دەکات کە ڕێز لە مافە سیاسیەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بگرن. یاسای باری شارستانی عێراقی ساڵی ١٩٥١ و یاسا پەیوەندیدارەکانی تر ڕێگە دەدەن بە بێبەشکردنی توانای یاسایی ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن لە ڕووی دەروونی و عەقڵی و توانای بینین و هەستکردنەوە بەشێوەیەکی فراوان کە ئەمەش پێشێلکاری پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە کە عێراق ئەندامە تێیدا. لەڕێگەی چەند پرۆسەیەکی ڕێگریکردنەوە، دادگا دەتوانێت چاودێریکەرێک بسەپێنێ بەسەر ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەمەش لە مافی بڕیاردان وەک دەنگدان بێبەشیان دەکات.

مادەی ١٢ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستەبەری مافی هەبوونی وەکالەت دەدات و ڕێگری دەکات لە گریمانە کردن لەسەر ئەوەی کە کەسێک ناتوانێ بڕیار بدات لەسەر بنەمای کەمئەندامێتی . مادەی ١٢ داوا لە ووڵاتان دەکات کە دڵنیایی بدەن لەوەی کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هاوکاری و یارمەتیان بۆ دابینبکرێت کاتێک پێویستیان بێت لەکاتی بڕیارداندا کە ئەمەش دەبێتە جێگرەوەی بیرۆکەی پرۆسەی بڕیاردان لەلایەن سەرپەرشتیار بە بیرۆکەی یارمەتیدان لە بڕیارداندا.[10] یارمەتیدان لە بڕیارداندا وادەکات کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بتوانن بڕیاری خۆیان بدەن بە دابینکردنی هاوکاری و یارمەتی پێویست بۆیان لە بڕیارداندا لە جیاتی ئەوەی سەرپەرشتیارەکانیان بڕیاریان بۆ بدات.

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە کۆمیتەیەکی شارەزایەو ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، لەسەرنجە گشتیەکەیدا لەسەر مادەی ١٢ جەختدەکاتەوە کە مافەکان و پاپەندیەکانی مادەی ١٢ مەدەنی و سیاسین بۆیە لەسەر ووڵاتانی ئەندام پێویستە هەنگاوی یاسایی و دادوەری و ئیداری خێرا و کۆنکرێتی بنێن لە دڵنیابوون لەوەی کە هەموو کەسێک بەیەکسانی ڕێز لەمافەکانی دەگیرێت لەبەردەم یاسادا. هەروەها پێویستە بەشداریەکی ماناداری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەم پرۆسەیەدا هەبێت.[11]

مادەی ٢٩ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت پارێزگاری لە مافەکانی ئەم کەسانە دەکات بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی و ئیداری ووڵاتدا، وەک مافی دەنگدان و خۆ کاندیدکرد بۆ هەڵبژاردن.[12] بەپێی کۆمیتەکە، دەبێت جیاکاریکردن لەسەر بنەمای کەمئەندامێتی لە هەموو یاسایەکدا قەدەغەبکرێت، "بەتایبەتی ئەو یاسایانەی لەسەر هەڵبژاردنن،" و پێشنیاز دەکات "لە دەرکردنی ڕێوشوێنی یاسای خێرا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەو کەسانەوەش کە سەرپەرشتیاریان هەیە، پەیڕەوی مافەکانیان بکەن لە دەنگدان و بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی ووڵات، بەشێوەیەکی یەکسان وەک کەسانی تر.[13]

مادەی ٢٩ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر دەوڵەتانی پێویست دەکات کە بنکەکانی دەنگدان و بابەتەکانی هەڵبژاردن "گونجاو بەردەست و ئاسان بن بۆ تێگەیشتن و بەکارهێنان." هەروەها پێویستی دەکات لەسەر دەوڵەتانی ئەندام هەستن بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی گونجاو  بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کەمئەندامان بەیەکسانی وەک کەسانی تر دەستیان دەگات بە شتە ماددیەکانی ژینگەو هۆکاری هاتوچۆو زانیاری و پەیوەندی و تەکنەلۆژیاو سیستەمی زانیاریی و پەیوەندی و خزمەتگوزاری و ئەو شوێنانەی کراوەو بەردەستن بۆ خەڵک لە شارو لادێکاندا.[14]

ئەو کەسانەی کە ناتوانن بگەنە سندوقەکانی دەنگدان بەبێ یارمەتی یان ناتوانن پەڕەی دەنگدان بەتەنها پڕبکەنەوە بەزۆری دەبێت پشت بە ئەندامانی خێزانەکانیان یان لە هەندێک حاڵەتدا پشت بە ستافەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ببەستن بۆ دەنگدان. هەندێک لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردوون نائاسودەیی  خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر نەبوونی توانای دەنگدانێکی تایبەتمەند و سەربەخۆ. [15]

ئەحمەد الغیزی لە کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامانی عێراق ووتی لە ئێستادا کۆمەڵەکە ٧٠٠٠ ئەندامی هەیە کە هەموویان خاوەن پێداویستی تایبەتن.[16] کۆمەڵەکە لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی ٢٠١٨ ڕاپرسیەکی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی ڕێژەی بەشداربوون لەناو کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، تەنها ٢٠٠ ئەندام ووتبویان کە توانیویانە لە هەڵبژاردنەکەدا دەنگ بدەن. ئەوانەی کە نەیانتوانیبوو دەنگ بدەن ووتبویان هۆکارەکەی یان بێتواناییان بووە لە گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆوە، یان بێتواناییان بووە لە چوونە ناو بنکەکانی دەنگدان بە کورسی کەمئەندامییەوە، یان بێتواناییان بووە لە گەیشتن بە نهۆمی دووەمی بنکەکان کە سندوقەکانی دەنگدانی تێدا بووە.

بەربەستە یاساییەکان

مادەی ١٢ی پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر ووڵاتانی ئەندامی پێویست دەکات"دانبنێن  بەوەی کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێوەیەکی یەکسان و وەک کەسانی تر سودمەندبن لە توانا یاساییەکان لە هەموو  بوارەکانی ژیاندا."[17] توانای یاسایی بریتیە لەوەی کەسێک مافی بڕیاردانی خۆی هەبێت و پەیڕەوی مافەکانی خودی خۆی بکات و پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ڕوونی دەڵێت کە دەبێت کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێوەیەکی یەکسان و وەک کەسانی تر سودمەندبن لە توانای یاسایی لە هەموو بوارێکی ژیانداو  لەسەر ووڵاتان پێویستە کە پشتیوانی و هاوکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابین بکەن ئەگەر پێویستیان بوو تاوەکو بتوانن پەیڕەوی توانا یاساییەکانیان بکەن.[18]

پێچەوانەی ئەمە یاسای باری شارستانی ژمارە ٤٠ی ساڵی ١٩٥١ی عێراق چەمکی ئازاردەر و ناشیرین بەکاردەهێنێت لە باسکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە کێشەی بینین و کەم عەقڵی و هەستکردنیان هەیە:

مادەی ٤٦: (١) هەر کەسێک کە گەیشتبێتە تەمەنی پێگەیشتن و عەقڵی بەهێز بێت و ڕێگری نەبێت لە تواناکانی دەبێت بە تەواوی سوودمەندبێت لە هەموو مافە مەدەنیەکانی.

مادەی ٤٦: (٢) ئەو کەسانەی کە توانایان نیە یان توانایان کەمە دەبێت ئەو بڕگانەیان بەسەردا بچەسپێنێت کە باس لە بوونی سەرپەرشتیارو چاودێر دەکات بەپێی ئەو بارودۆخ و ڕێکارانەی لەلایەن یاساوەخراونەتەڕوو.

مادەی ١٠٤: لە حاڵەتی کەڕوڵاڵیدا یان کەڕو کوێری یان کوێری و شێتی کە کاری لە تواناکانی کەسەکە کردبێت و نەتوانێت مەبەستی دەڕبڕێت لەو کاتەدا دادگا دەتوانێت چاودێرو سەرپەرشتیارێکی بۆ دەستنیشان بکات.

مادەی ١٠٧: کەسێک کە مێشکی گەشەی نەکردبێت وەک منداڵ هەڵسوکەوت دەکات.[19]

مادەی ١٠٨: کەسێکی تەواو شێت وەک منداڵێکی پێنەگەیشتوو هەڵسوکەوت دەکات.[20]

لەو بەشەی یاساکە دەربارەی "پێکهاتەکانی  گرێبەست"دەڵێت :

مادەی ٩٣:  هەموو کەسێک توانای یاسایی هەیە لە تێگەیشتن و ئەنجامدانی گرێبەستێک جگە لەوانەی کە یاسا بە بێتواناو سنوردار دەستنیشانیکردون.

مادەی ٩٤: کەسێکی منداڵ یان شێت یان مێشک گەشەنەکردوو بە لاوازی و سنورداریەکانیەوە دەناسرێتەوە. [21]

مادەی ٩٥: دەبێت دادگا دەستتێوەردان و ڕێگری بکات لە کەسی بێعەقڵ و بێ ئاگا.

مادەی ٧ لەسەر یاسای باری کەسی ساڵی ١٩٥٩ جەخت دەکاتەوە لەوەی کە دەکرێت هەندێک کەس لە مافە بنچینەیەکانیان بێبەش بکرێن و دەڵێت ، "ئەگەر کەسێک نەیتوانی شتەکان لەیەکدی جیابکاتەوە بەهۆی کەمی تەمەنی یان نەخۆشی بیرچونەوە یان شێتی ئەوە نابێت ڕێگەی پێبدرێت پەیڕەوی مافە مەدەنیەکانی بکات."[22]

کاتێک بە تایبەت دێتە سەر  بابەتی بەشداریکردنی سیاسی ، دەستوری عێراق پارێزگاری لە مافەکانی ژنان و پیاوانی عێراق دەکات "بۆ بەشداریکردن لە کاروباری گشتی و سوودمەندبوون لە  دەڵێت هەموو عێراقیەکان بەبێ جیاکاری هەمان ماف و ئەرکیان هەیە لەبەردەم یاسادا.[23] بەڵام مادەی ٥ (٢) یاسای هەڵبژاردنی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠ دەڵێت دەبێت دەنگدەر "توانای تەواوی هەبێت."[24] مادەی ٥ی یاسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا و قەزا و ناحیەکان مافی هەندێ عێراقی لە دەنگدانی ئەم هەڵبژاردنانەدا سنوردار دەکات. مادەکە لیستێک مەرجی دەنگدان دەخاتەڕوو کە یەکێکیان بریتیە لەوەی دەنگدەر دەبێت "بە تەواوی توانای هەبێت."[25]

یاساکە سنووری زیاتر دادەنێت بۆ هەندێک کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەشداریکردن لە چالاکی سیاسی لەڕێگەی دامەزراوەی جیاوازەوە و یاسای ڕێکخراوی ناحکومی ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٠ پێویستی دەکات کە دامەزرێنەری هەر ڕێکخراوێک دەبێت بە "تەواوی توانادارو لێهاتوو بێت."[26]

یاسای ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٠٩ی هەڵبژاردنی قەزاو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زۆر باشتر نیە. مادەی ٣ ی بڕگەی ٢ دەڵێت دەنگدەر دەبێت "توانای تەواوی هەبێت، " ئەم زاراوەیە لە هیچ شوێنێکی یاساکەدا پێناسەی بۆ نەکراوە.[27]

بەپێی پێداچوونەوەکانی هیومان ڕایتس ۆوچ بۆ یاساکان و فەلسەفە یاساییەکان و لەگەڵ ووتەکانی الجیزی کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامی عێراق، یاسای عێراقی هیچ پێناسەیەکی نەکردووە بۆ زاراوەکانی "توانای یان لێهاتوویی یان توانای یاسایی." لەکاتێکدا الجیزی ووتی کە هیچ کەیسێکی بەدینەکردووە کە تێیدا بەرپرسان ئەم بڕگانەیان بەکارهێنابێ بۆ بێبەشکردنی کەسێک لە دەنگدان، لە ڕووی تیۆرییەوە دەکرێت بڕگەکان  جێبەجێبکرێن . عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری بەرپرسی کۆمسیۆنی باڵا هەڵبژاردەنەکانی عێراق ووتی ئەو کەسانەی کێشەی عەقڵیان هەیە مافی دەنگدانیان نیە و دەبێت بەرپرسی هەر بنکەیەکی دەنگدان ڕێگەیان پێنەدات دەنگ بدەن لەبەرئەوەی "ئەم کەسانە توانای تەواویان نیە."[28]
 

مادەی ١٢ی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێگری دەکات لە بێبەشکردنی توانای یاسای لەسەر بنەمای جیاکاریکردن. لەبری ئەوە پێویستی دەکات لەسەر ووڵاتان پشتیوانی خەڵک بکەن لە پەیڕەوکردنی توانا یاساییەکانیان کە بواری سیاسیش دەگرێتەوە. کەمئەندامی و پێداویستی تایبەتی کەسێک نابێت بکرێتە بیانوو بۆ بێبەشکردنی ئەو کەسە لە مافە سیاسیەکانیان وەک دەنگدان و خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن. کۆمیتەکە لە سەرنجێکی گشتیدا لەسەر تەفسیرکردنی مادەی ١٢ی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەڵێت لەسەر ووڵاتان پێویستە پارێزگاری و برەو بە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بدەن بە تایبەت لە ڕووی دابینکردنی پشتیوانی بۆیان بە خواستی خۆیان بۆ دەنگدان بەنهێنی و لەگەڵ بەشداریکردن لە هەموو هەڵبژاردن و ڕیفراندۆمێکدا بەبێ جیاکاری.[29]

لەکاتی تێپەڕاندنی پەیماننامەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، عێراق نامەیەکی ئاراستەی کۆمیتەکە کردو ووتی: توانای یاسایی کە لە پەرەگرافی ٢ی مادەی ١٢ی پەیماننامەکە باسکراوە لەژێر ناونیشانی "داننان بە یەکسانی لەبەردەم یاسا" بەمانای توانای مافەکان دێت نەک توانای ئەنجامدانی کارێک بەپێی یاساو ڕێسا نەتەوەییەکانی ئەم ووڵاتانە."[30]

بەپێی شارەزایانی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەم نامەیە دەربڕینی گومانێکی فەرمی یان ڕاگەیاندنێکی یەکلاکەرەوە نیە بۆیە هیچ گرنگیەکی یاسایی نیە.[31]

 

بەردەستی بابەتەکانی هەڵبژاردن

زانیاریەکانی ماڵپەڕی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە پێکدێت لە ناوی دەنگدەران بە تۆماری بایۆمەتریشەوە لەگەڵ شوێنی بنکەکانی هەڵبژاردن و زانیاری لەسەر پارتە سیسیەکان بەردەست نیە بۆ ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن لە ڕوی بینین و بیرکردنەوەو هەستکردنەوە.[32] بابەتەکانی هەڵبژاردن بەشێوازێک نەخراونەتەڕوو کە بەردەست بێت بۆ ئەم کەسانە وەک تۆمارکردنیان بە دەنگی یان نوسینەوەیان بە شێوازی جیاواز بۆ کەسانی نابینا یان هەبوونی  زانیارەییەکان بە زمانی ئاماژە و شێوازی ئاسان لە نوسینەکاندا. ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە بەردەست نیە بۆ نابیناو نابیستەکان.

تەنانەت لە بنکەکانی دەنگدان، کەسانێک کە کێشەی بینین و بیستنیان هەیە بە کەمی دەستیان دەگات بە زانیاریەکان. عومەر ئەحمەد محەمەدی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ووتی کە کۆمسیۆنەکە هیچ وەرگێڕێکی زمانی ئاماژە بۆ نابیستەکان نیە و بۆیە لە بنکەکانی دەنگدا هیچ هیچ وەرگێڕێکی لەوجۆرەیان نیە. ئەو ووتی ئەوە دەکەوێتە سەرخواستی خێزانی کەسەکە کە کێشەی بیستنی هەیە لەگەڵیدا بێن و وەرگێڕانی بۆ بکەن واتە بەشێوەیەکی گشتی دەکەوێتە سەر ئارەزوی خێزانەکە لەگەڵی بێن و هاوکاری بکەن لە دەنگداندا.

[33]

جاسم عەلی هادی تەمەن ٥٣ ساڵ کە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی الغادرە بۆ نابیستەکان لە نەجەف، ووتی نەبوونی وەرگێڕی زمانی ئاماژە بۆ نابیستەکان لەکاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و لە بنکەکانی دەنگدان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی بەشداربوونی نابیستەکان لە هەڵبژاردنەکان کەم دەکاتەوە.[34] ئەو ووتی کە ڕێکخراوەکەی ڕاپرسیەکی بۆ ٣٠٠ کەس ئەنجام داوە کە کێشەی بیستنیان هەبووەو لەو ژمارەیە تەنها ١٠٪ یان بەشداریان لە هەڵبژاردن کردووە بەهۆی نەبونی وەرگێڕی زمانی ئاماژە بۆ ئاخاوتن لەنێوان ئەوان و ستافی کۆمسیۆن.

ئەنغام عادل کە ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵەو کێشەی بیستنی هەیەو خەڵکی نەجەفە ووتی:

تەنها بەشداریم لە یەک هەڵبژاردن کردووە لە هەموو ژیانمدا ئەویش هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی ٢٠١٨ بوو. پارتە سیاسیەکان هیچ زانیاریەک ناخەنەڕوو بە زمانی ئاماژە و هەروەها لە بنکەی دەنگدانەکە هیچ وەرگێڕێکی زمانی ئاماژەی لێ نەبوو. تەنانەت نازانم دەنگم بە کێدا. لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەم ڕۆیشتم و لاپەرەیەکیان دامێ کە لیست و ژمارەی کاندیدەکانی لەسەر بوو پێیان گووتم کە دەنگ بە کاندیدێکی دیاریکراو بدەم. ئەگەر دەنگدان بەم جۆرە بمێنێتەوە، هەڵبژاردنی داهاتوو ناڕۆم بۆ دەنگدان.[35]

سەبارەت بە نابیناکان، سوها ئەمین خەلیلی تەمەن ٤٢ ساڵ و یادگار کەریمی ٥٢ ساڵ کە بەڕێوەبەری یەکێتی نابینایانی کوردستانە باسیان لە نەبوونی بابەتی هەڵمەتی هەڵبژاردن کرد بەشێوازێک کە نابیناکان بتوانن بیخوێننەوە لەگەڵ  نەبوونی لیستی دەنگدان بە شێوازی نوسینی نابیناکان و نەبوونی سکرین ڕیدەر بۆ نابیانکان.[36]

لەدوای گفتوگۆی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و لە هەنگاوێکی ئەرێنیدا ، بەرپرسانی یۆنامی و دیپلۆماتەکان لە بەغدا لە ناوەڕاستی مانگی ئاب لە ڕاپۆرتێکی ٩ی ئەیلولی یۆنامی لەسەر هەڵبژاردنەکان ووتیان کە کۆمسۆنی باڵا هەستاوە بە دابینکردنی وەرگێرانی زمانی ئاماژە لە بابەتەکانیا بۆ دەنگدەران، بە وەرگێرانی ٢٠ گرتەی ڤیدیۆیی هۆشیارکردنەوە لە کۆتایی مانگی ئاب کە بەنیاز بووە لە ماڵپەڕەکان و تەلەفیزیۆن بڵاوی بکاتەوە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە بەرپرسانی یۆنامی هانی کۆمسسیۆنی باڵایان داوە کە وەرگێڕانی زمانی ئاماژە بخەنە نێو ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی و پشتگیری لە وەرگێری زمانی ئاماژە بکات. ڕاپۆرتەکە هەروەها ووتی کە کۆمسیۆنی باڵا هەستاوە بە دروستکردنی بابەتی ڤیدیۆیی لە چالاکیەکی هۆشیارکردنەوەدا بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بینین و بیستنیان هەیە لە بەغدا.

گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان

لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی ناوخۆییدا، بەشێوەیەکی گشتی بەرپرسان هەڵدەستن بە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ هەموو ئۆتۆمبێلێک لە کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی هەتا نیوەی شەو بۆ کەمکردنەوەی ڕوداوی ئەمنی وەک هێرش و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.[37]

لە ئێستادا، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بنکەی ئەلیکترۆنی و بنکەی گەڕۆکی دەنگدانی نیە کە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی دەنگدانی لەنێو کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت زیاد دەکرد. کۆمسیۆن تەنها هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان و پۆلیس و سوپا لە شوێنەکانی کاریان ئەنجامدەدات بە دوو ڕۆژ بەر لە ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی.[38] دەنگدانی پێشوەختە چارەسەری ئەو بەربەستانە دەکات کە بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دروست دەبن.

لە بەغدا ، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان لە پۆلیسی هاتوچۆ تۆمار بکەن وەک ئۆتۆمبێلی کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت.[39] بەڵام، بەپێی ووتەی عومەر ئەحمەد محەمەد لە کۆمسیۆنی باڵا لەگەڵ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا بۆ ئەم ڕاپۆرتە، هیچ سیستەمێک نیە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ وەرگرتنی مۆڵەت بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بۆ بنکەکانی دەنگدان لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.

[40]

حکومەتی عێراقی بانگەشەی ئەوەی کردوە کە هۆکاری هاتوچۆی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بنکەکانی دەنگدان دابینکردوە. حکومەت لە وەڵامێکی مانگی مایسی ٢٠١٩ی بۆ کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ووتی، "لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا، ئۆتۆمبێلە حکومیەکان بەکاردەهێنرێن بۆ گواستنەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە مافی دەنگدانیان هەیە بۆ بنکەکانی دەنگدان."[41] بەڵام، هەموو ئەو کەسانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا بۆ ئەم ڕاپۆرتە ووتیان ئاگاداری هیچ شتێکی لەو جۆرە نین و موحەمەدی کۆمسیۆنی باڵاش ووتی ئەویش ئاگاداری سیستمێکی لەوجۆرە نیە.[42] پێنچ لەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراو کەمئەندامی جەستەییان هەیە ووتیان کە قەدەغەی هاتوچۆ ڕێگربووە لە گەیشتنیان بە بنکەکانی هەڵبژاردن لەبەرئەوەی کورسی کەمئەندامی و دارشەق بەکاردەهێنن و ناتوانن بگەنە بنکەکانی هەڵبژاردن بەبێ ئۆتۆمبێل.[43]

سوها ئەمین خەلیلی ٤٢ ساڵ کە ژنێکی خەڵکی پارێزگای ئەنبارەو کەمئەندامە و کورسی کەماەندامی بەکاردەهێنێت ووتی کە هەرگیز لە هەڵبژاردندا دەنگی نەداوە لەبەر خراپی شەقامە قیرتاو نەکراوەکەی نێوان ماڵەکەیی و بنکەی دەنگدانە کە زۆر قورس و مەترسیدارە بۆ هاتوچۆ.

عادەتەن بنکەی دەنگدان لە قوتابخانەیەکی ناوەندیە لەگەڕەکەکەمان کە ١ کیلۆمەتر لە ماڵەکەمەوە دوورە و جادەکە قیرتاو نەکراوە بۆیە ئەگەر کەسێکیش پاڵ کورسی کەمئەندامییەکەمەوە بنێ، مەحاڵە بگەمە ئەوێ و ناتوانین بە ئۆتۆمبێل بڕۆین بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە. ڕۆژی هەڵبژاردن دڵتەنگترین ڕۆژە بۆ من. هەموو کەسێک دەڕوات بۆ هەڵبژاردن بەڵام من لەماڵەوە گیرم خواردوەو چاوەڕێ دەکەم ڕۆژەکە کۆتایی بێت. دەمەوێت وەک هەموو کەسێکی تر دەنگ بدەم و ئەو کەسانە هەڵبژێرم کە دەتوانن نوێنەرایەتیمان بکەن و لە ئازارەکانمان تێدەگەن.[44]

خەلەف ئەحمەد حەسوونی تەمەن ٤٤ ساڵ خەڵکی بەسرەیەو کێشەی بینینی هەیە. ئەو ووتی کە بنکەی دەنگدانەکە نزیکەی ٣ کیلۆمەتر لە ماڵەکەیەوە دورەو لەبەر زۆری چاڵ و پارچە قیری شکاو لەسەر ڕێگاکە زۆر قورسە بۆ ئەو بەپێ بگاتە بنکەی دەنگدانەکە بە سەلامەتی.[45] ئەو ووتی ئەو کەسانەی کار بۆ پارتە سیاسیەکان دەکەن ڕێگەیان پێدەدرێت لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ئۆتۆمبێللێبخوڕن . ئەو ووتی، "لانی کەم دوو جار ئەندامی پارتێک پێی گووتوم بە ئۆتۆمبێلەکەی دەمگەیەنێتە بنکەکە بەڵام سوێندی داوم کە دەنگ بۆ پارتەکەی ئەو بدەم."[46]

الجیزی لە کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامانی عێراق ووتی کە ستافی کۆمەڵەکەی پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە لە گەڕەکەکەیان لە بەغدا بەرلە هەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٨ و داوایان کردووە کە ڕێگەیان پێبدرێت لە بەکارهێنانی پاسێک کە کۆمەڵەکە بەکرێ دەیگرێ بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن بۆ گواستنەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بنکەکانی دەنگدان و گەڕانەوەیان.

ئەو ووتی: هەموو زانیاریەکانی پاسەکەمان دایە پۆلیس و پێیان ووتین دەبێت نوسراوێکی مۆڵەت لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانبەدەستبهێنن. چووینە ئۆفیسی کۆمسیۆن بەڵام ستافەکە لەوێ ووتیان ئەمە کاری ئەوان نیە و دەبێت بڕۆینە وەزارەتی ناوخۆ. لە کۆتایدا کۆڵماندا.

بەربەستەکانی ناو بنکەکانی هەڵبژاردن

لە ڕاپۆرتێکی مایسی مایزی ٢٠١٩یدا بۆ  وەڵامی لیستی کێشەکانی کۆمیتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، حکومەتی عێراقی ڕایگەیاند کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان "پرۆسەیەکی تایبەتی ئامادەکردوە بۆ بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پرۆسەی هەڵبژاردنداو باشکردنی ناو بنکەکانی دەنگدان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و هاوکاریکردنیان بۆ دەنگدان."[47]

تالیب لە کۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە هیومان ڕایتس ۆوچی ووت کە بەشێوەیەکی بەردەوام پەیوەندی بە هاووڵاتیانەوە دەکات لەڕێگەی تێکست و ڕادیۆو تەلەفزیۆنەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی ناویان تۆمارکردوە بۆ دەنگدان لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیەوە.[48] ئەو ووتی کە کۆمسیۆنەکە تیمی گەڕۆکی هەیە و دەڕۆنە ئەو ماڵانەی کە دەڵێن کەسێکی کەمئەندامیان لە ماڵەوە هەیە بۆ تۆمارکردنی ناویان بۆ هەڵبژاردن. عەزیز، ئەو پیاوەی کە لە کامپی ئاوارەکاندا دەژی، ووتی لەسەر داوای خێزانەکەی تیمێکی کۆمسیۆنی باڵا هاتۆتە خێمەکەیان بۆ تازەکردنەوەی کارتی بایۆمەتریەکەی .

بەپێی ووتەی عومەر محەمەد ئەحمەدی کۆمسیۆنی باڵا، لەکاتی ناو تۆمارکردندا، ئەوکەسەی زانیاریەکان تۆماردەکات دەبێت ببپرسێت لەو کەسەی ناوی تۆمار دەکات ئایا کەمئەندامی هەیە یان نا، و بەتێبینی بینوسێت لە سیستەمی تۆمارەکەدا. بەڵام ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و ناویان تۆمارکردوە بۆ هەڵبژاردنەکان و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا بۆ ئەم ڕاپۆرتە ووتیان هەرگیز پرسیاریان لێنەکراوە کە ئایا خاوەن پێداویستی تایبەتن یان ئەو زانیاریە وەک تێبینی لە تۆمارەکەدا بنوسرێت . بەو کەسانەشەوە کە کێشەی بینینیان هەیە.[49]

تالیب ووتی کۆمسیۆنی باڵا لە ڕۆژی هەڵبژاردندا توانای ئەوەی نیە ستاف بە ئامێری دەنگدانەوە بنێڕێتە ماڵان بۆ یارمەتیدانیان بۆ دەنگدان.[50] ووتیشی کە کۆمسیۆنی باڵا هیچ ستافێکی هەڵبژاردنی نیە کە ڕاهێنانی تایبەتیان پێکرابێت لەسەر چۆنیەتی پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پشت بە ئەندامانی پۆلیس دەبەستێ کە لەدەرەوەی بنکەکان دانراون بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی لەسەر کورسی کەمئەندامین و دارشەقیان پێیە بۆ چوونە ناو بنکەکانی هەڵبژاردن.  

بەشيوەیەکی سەرەکی قوتابخانەکان بۆ بنکەی دەنگدان دەهێنرێن لەکاتی هەڵبژاردنی نیشتمانی و ناوخۆیی.[51] محەمەدی کۆمسیۆنی باڵا ووتی ئەرکی وەزارەتی پەروەردەیە هەستێ بە چاککردنی بینای قوتابخانەکان بەشێوەیەک ئاسان بێت بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بەکارهێنان و چوونە ژورەوە. ووتیشی، لە هەڵبژاردنی بنکەکاندا، کۆمسیۆنی باڵا چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر وەک توانای پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی قوتابخانەکە نەک ئاسانی بەکارهێنانی بۆ خەڵکانی خاوەن پێداویستی تایبەت.[52] قوتابخانەکانی عێراق بەوانەی هەرێمی کوردستانیشەوە بەشێوەیەک دروست نەکراون کە ئاسان بێت بۆ بەکارهێنان و چوونە ژورەوە بۆ منداڵانی کەمئەندام و ئەو منداڵانەی کێشەی بینین و دەروونی و بیستن و و عەقڵیان هەیە جیادەکرێنەوەو دەخرێنە پرۆگرامی جیاوازەوە.[53]

تالیبی کۆمسیۆنی باڵا ووتی، "عادەتەن قوتابخانەکان بەکاردەهێنین وەک بنکەی دەنگدان و ئەگەر قوتابخانەکە شوێنی تایبەتی نەبێت بۆ کورسی کەمئەندامان ئەوە هیچمانپێناکرێت .[54] محەمەد ووتی، "ئەوە کێشەی قوتابخانەکەیە کە ئاسان نیە بۆ بەکارهێنان و چوونەژورەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. ئەمە کێشەی وەزارەتی پەروەردەیە و ئێمە تەنها بۆ یەک ڕۆژ قوتابخانەکە بەکاردەهێنین."[55]

ئەو ناوچانەی کە جەنگی داعش و هێزە عێراقیەکان و هاوپەیمانانی تێدا بووە، زۆرێک لە بیناکانی وێران بوون بە قوتابخانەکانیشەوە کە هەندێک جار داعش بەبەکاریهێناون  وەک شوێنی نیشتەجێبوون و فێرکردن بۆ چەکدارەکانی.[56] بەوهۆیەوە، هەندێک جار، هێزەکانی دژە داعش، ئەو قوتابخانانەیان کردۆتە ئامانج.[57] لەو ناوچانەی کە قوتابخانە ووێرانبوەکان بنیادنراونەتەوە ، کۆمسیۆنی باڵا، بنکەکانی دەنگدانی لە شوێنێکی نزیک لە قوتابخانەکان داناوەو لە هەندێک حاڵەتدا لە بینایەکی تردا.[58]

حەوت کەسی کەمئەندام کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا ووتیان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا خۆیان گەیاندوەتە بنکەکانی دەنگدان، بەڵام یان زۆر بە زەحمەت یان نەیان توانیوە بچنە ناو بیناکان بەهۆی  نەبونی سەکۆی تایبەت بۆ کورسییەکانیان یان لەبەرئەوەی کە سندوقەکانی دەنگدان لە نهۆمی دووەمی بیناکاندا بوون بەبێ بوونی مەسعەد .[59] لەمیا سابعە خمیس کە ناونیشانی باڵیۆزی شەرەفی بۆ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت پێدرا لە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لە ٢٠١٩، ووتی لە ساڵی ٢٠١٨ لەو بنکەیەی ئەو دەنگی لێدا دەروازەی چوونەژورەوەی بیناکە بە بلۆک گیرابوو تەنها ڕێڕەوێکی تەسک جێهێڵرابوو بۆ چوونەژورەوە ئەوەندە نەبوو کورسی کەمئەندامانی پێدا بڕواتە ناوەوە.[60]

الجیزی لە کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامانی عێراق ووتی بۆ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ دەبوو نزیکەی ٢ کیلۆمەتر بەپێ بڕوات بۆ گەیشتن بە دەروازەی قوتابخانەکە، هەرچەندە ماڵەکەی تەنها ٢٠ مەتر لە بنکەکەوە دوورە بەهۆی ئەو هەموو بەربەست و بلۆک و  پەرژینانەنی کە هێزە ئەمنیەکان دایان نابوون بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی بنکەکە. کاتێک دەگاتە بنکەکە، دەبێت لە ڕیزێکی دوورودرێژ چاوەڕێ بکات و بەخاڵی پشکنیندا بڕوات بەبێ ئەولەویەتدان بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.[61]

مەجیدە بەکر حەسەن ژنێکی کەمئەندامی تەمەن ٥٥ ساڵ کە  خەڵکی سەڵاحەدینەو سەرۆکی ڕێکخراوی بەلەدە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. ئەو ووتی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ دا بیری دێت لەو قوتابخانەیەی ئەو دەنگی لێدا هیچ سەکۆیەک یان هێمایەکی بۆ کورسی کەمئەندامان  لێنەبوو. ئەو ووتی، بێگومان ئەم بەربەستانە هۆکاربوون بۆ ئەوەی کە  ژمارەیەکی زۆر کەم لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەو بنکەیە بن کە من دەنگم لێدا."[62] حەیدەر ستاری تەمەن ٤٢ ساڵ پیاوێکی کەمئەندامی خەڵکی بەغدایەو کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنێت . ئەو ووتی، "لە بنکەکانی دەنگدان بەهەمان شێوەی خەڵکانی ئاسایی مامەڵەمان لەگەڵ دەکەن و لە ڕیزەکاندا وەک خەڵکانی تر دەمان وەستێنن بەبێ ئەولەویەتدان بەکەمئەندامان ."[63]

هەرچەندە مافی کۆمسیۆنی باڵایە کە خاڵی پشکنین لە نزیک بنکەکان دابنێ لەپێناو پاراستنی ئاسایشی دەنگدەران، بەڵام دەبێت دڵنیایی بدەن لەوەی کە بەربەست دروست ناکەن لەڕێڕەوی چوونە ناو بنکەکان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.

کەریمی یەکێتی نابینایانی کوردستان ووتی تەنانەت بۆ ئەو کەمئەندامانەشی کە دەگەنە ناو بنکەکان بە زەحمەتێکی زۆر دەگەن. ئەو ووتی، "زیاتر لە جارێک کە ڕۆیشتوم بۆ دەنگدان، ستافەکانی کۆمسیۆنی باڵای دەنگدەران لە بنکەکان پێیان گوتوم 'بۆچی هاتووی، دەنگەکەت هیچ گۆڕانکاریەک دروست ناکات."[64]
 

نەغەم قادر ئیلیاسی خەڵکی بەغداد ووتی تەنها بەیەک شێوە تەفسیری بێتوانای و شکستی کۆمسیۆنی باڵا دەکات لە دابیننەکردنی کارئاسانی بۆ کەمئەندامان لە چوونە بنکەکان: "حکومەت نایەوێت هیچ ڕێوشوێنێک بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێمە بتوانین دەنگ بدەین و خەڵکی شیاو هەڵبژێرین نوێنەرایەتیمان بکات لە پەرلەمان و حکومەت."[65] الجیزی لە کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامانی عێراق ووتی لەساڵی ٢٠١٨ ستافی کۆمەڵەکە هەستان بە ئەنجامدانی هەڵمەتێک بۆ لابردنی بەربەستکانی بەردەم چوار قوتابخانە و کارئاسانی کردن بۆ بەکارهێنانیان لەلایەن کەمئەندامانەوە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن:

هەوڵماندا مۆڵەت لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا وەربگرین بۆ ئەنجامدانی چەند گۆڕانکاریەک لەم بنکانە لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ کەمئەندامان لە ڕۆژی هەڵبژاردن، بەڵام ڕازی نەبوون ، بۆیە لەسەر ئەرکی خۆمان هەستاین بە دروستکردنی سەکۆ بۆ کورسی کەمئەندامان و پۆستەرمان هەڵواسی بۆ ڕێنمایکردنی نابیستەکان، بەڵام هێزە ئەمنیەکان هاتن و سەکۆکانیان شکاندو لابرد لەپێش هەڵبژاردن بۆ دانانی بلۆکی کۆنکرێتی و هەموو پۆستەرەکانیان هێنایە خوارەوە. بینینی ئەو کارە وای لێکردم کە هەست بکەم دەیانەوێت پشتگوێمان بخەن. نەیان دەویست بەشێک بین لە کۆمەڵگا. کاتێک پۆستەرەکانیان هێنایە خۆارەوەو سەکۆکانیان شکاند، هەستم کرد ئەوە پەیامێک بوو لەوانەوە کە پێمان دەڵێن دەبێت دوورکەوینەوە و دەستێوەردان نەکەین.[66]

توانای دەنگدان بە نهێنی

زۆرینەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەتوانن سەربەخۆو پشت بەخۆیان ببەستن بۆ دەنگدان، بەڵام هەندێکیان ڕەنگە پێویستیان بە هاوکاری هەبێت لە بەشێکی یان هەموو پرۆسەکەدا. ئەو کەمئەندامانەی کە پێویستیان بە هاوکاری بووە بۆ گەیشتن و چوونە ناو بنکەکانی دەنگدان ووتیان کە هەستیان بە فشارو هەڕەشە کردووە لە دەنگدان بۆ هەندێک پارت یان کاندیدی دیاریکراو لەلایەن ئەو کەسانەی کە هاوکاریان کردوون .

هەروەک هەڵبژاردنەکانی پێشوو، کۆمسیۆنی باڵا چەند ڕێوشوێنێکی تایبەتی هەیە بۆ پرۆسەی دەنگدان کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاویکردەوە و هەرچەندە چەند گۆڕانکاریەکی تێداکرا بەڵام ئەو پرۆسەیە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەم ساڵیش جێبەجێدەکرێت .[67] لە بەشی "یارمەتیدان لەکاتی دەنگداندا" کۆمسیۆنەکە دەڵێ:

هەرکەسێک پێویستی بەهاوکاری بێت دەتوانێت داوا لە بەڕێوەبەری بنکەکە بکات بۆ هاوکاریکردنی، ئیتر هۆکاری داواکردنی هاوکاریەکە نەخوێندەواری بێت یان بێ دەستی بێت یان هەر هەر هۆکارێکی تر کە نەتوانن قەڵەمەکە هەڵگرن بۆ نیشانەکردن. خزمێکی دەنگدەرەکە کە لەلایەن دەنگدەرەکە خۆیەوە دیاریکراوە دەتوانێت هاوکاری بکات لەکاتی دەنگداندا، بەڵام ئەو کەسە ناتوانێت هاوکاری زیاتر لە دوو کەس بکات. دەبێت بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدانەکە ڕوونکردنەوە بەو کەسە بدات لەسەر ڕێزگرتن لە هەڵبژاردەی دەنگدەرەکەو پاراستنی نهێنی دەنگەکەی.

چاودێرانی پارتە سیاسیەکان و کاندیدەکان و ئەو چاودێرانەی مۆڵەتی کۆمسیۆنی باڵایان هەیە لە بنکەکان ڕێگەیان پێنادرێت بەشداری بکەن لە یارمەتیدانی کەس و کاریان لە کاتی دەنگدانداو هەروەها ڕيگەیان پێنادرێ تەماشای پرۆسەی یارمەتیدانی دەنگدەران بکەن، بەڵام بەڕێوەبەری بنکەکە ڕێگەی پێدراوە ئەم کارە ئەنجامبدات

ئەو کەمئەندامانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا بۆ ئەم ڕاپۆرتە ووتیان لە ڕابردوودا کۆمسیۆنی باڵا هیچ هاوکاریەکی پێشکەش نەکردووە لەکاتی دەنگداندا بۆیە دەبوو لەلایەن خەڵکانی ترەوە هاوکاری بکرێن، ئەوەش وایکردووە کە بکەونە ژێر فشار لە دەنگدان بە شێوەیەکی دیاریکراو. عەبدولڕەحمان عەزیزی ٣١ ساڵ لە کامپێکی ئاوارەکانی ناو دهۆک دەژی و بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە شنگال لە ٢٠٠٧ قاچێکی لەدەستداوە لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا. ئەو ووتی:

لە ژیانمدا تەنها یەک جار دەنگم داوە ئەویش لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ساڵی٢٠١٠ بوو، بەڵام ئەوەندە زەحمەتم چەشت لەدوای ئەوە ئیتر نەمدەویست جارێکی تر دەنگ بدەم . قەدەغەی هاتوچۆ بوو بۆیە ئەفسەرێکی سوپا لە ئۆتۆمبێلێکی سوپادا بردمی بۆ بنکەی دەنگدان. لە بنکەکە، یەکێک لە چاودێرانی پارتە سیاسیەکان لەوێ هاوکاری کردم بۆ چوونە نهۆمی دووەمی بیناکە کە سندوقی دەنگدانەکەی لێبوو لەوێ داوای لێکردم دەنگ بۆ پارتەکەی بدەم.[68]

حەسوون کە خەڵکی بەسرەیەو کێشەی بینینی هەیە ووتی لانی کەم دووجار، چاودێری پارتێکی سیاسی لە بنکەی دەنگدانەکە هاوکاری کردووە لە گەیشتن بە سندوقی دەنگدان و پاشان داوای لێکردوە دەنگ بۆ پارتەکەی بدات. [69]

ئەوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا کە نەیانتوانیبوو بگەنە سندوقکانی دەنگدان یان نەیانتوانیبوو بەبێ یارمەتی کەسانی تر پەڕەی دەنگدان پڕبکەنەوە نیگەرانیان سەبارەت بە نەبوونی تایبەتمەندیی کەسی دەنگەکانیان دەربڕی. بۆ نمونە، ئەزیهار دیغایش ئەلوان کە ژنێکی کورتە باڵای تەمەن ٤٣ ساڵە و وەک چالاکوانی مافەکانی کەمئەندامان کاردەکات ووتی زەحمەتە بۆ ئەو دەستی بگاتە سندوقی دەنگدان لەبەرئەوەی زۆر بەرزن. ئەو ووتی، "نامەوێت هیچ کەسێک بە ئەندامانی خێزانەکەشمەوە بزانن دەنگم بۆ کێ داوە، بەڵام دەبێت داوا لە برا یان خوشکەکەم بکەم کە دەنگەکەم بخەنە ناو سندوقەکە و لە ئەنجامدا تایبەتمەندی کەسیم لەدەست دەدەم.[70] هەروەها ئەو کەمئەندامانەی کە کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنن هەمان نیگەرانیان دەربڕی.[71]

مادەی ٤ی بڕگەی ٢ی یاسای هەڵبژاردنی عێراق دەڵێت "دەبێت هەموو دەنگدەرێک مافی هەبێت بە ئازادی و ڕاستەوخۆ و نهێنی دەنگ بدات. نابێت کەس و لایەنێکی تر لەبری کەسێکی تر دەنگ بدات." بەڵام، کەریم لە یەکێتی نابینایانی کوردستان ووتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە پێویستیان بە یارمەتی و هاوکاری کەسانی ترە بۆ دەستکەوتنی زانیاریەکان و گەیشتن بە بنکەو سندوقەکانی دەنگدان هەرگیز ناتوانن بە ئازادی و سەربەخۆیی دەنگ بدەن. [72]

بەپێی ووتەی موەفەق الخفاجی سەرۆکی هاوپەیمانی کەمئەندامانی عێراق کە چاودێری نوێنەرایەتی سیاسی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات بۆ چەندین ساڵە ووتی ستافی کۆمسیۆنی باڵا لە بنکەکانی دەنگدان هەندێک جار هاوکاری کەمئەندامان دەکەن لەکاتی دەنگدندا، بەڵام دەستتێوەردان دەکەن لە مافی کەسەکە بۆ دەنگدان بۆ دەستنیشانکردن و هەڵبژاردنی ئەو کاندیدەی ئەوان دەیانەوێت دەنگی بۆ بدات. حسوون هەمان نیگەرانی باس کرد. ئەو ووتی، "خوێندەواریم نیە بۆیە دەبێت یان داوا لە ستافێکی کۆمسیۆن بکەم کە متمانەم پێی نیە یان لە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەم یارمەتیم بدات بۆ دەنگدان." [73]

 

بێبەشکردن لە مافی خۆ کاندیدکردن

لە ڕاپۆرتە سێبەریەکەیدا بۆ کۆمسیۆنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە سەر پاپەندیەکانی عێراق بە پەیماننامەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هاوپەیمانی کەمئەندامی عێراقی ڕایگەیاند ئەوەندەی ئەوان بزانن تەنها پێنچ کەس کاندید بوون لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی عێراقداو هیچ کامیان دەرنەچوون و تەنها یەک کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردراوە. هیچ زانیاریەکی فەرمی نیە لەسەر ژمارەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان کە خۆیان وەک کەمئەندام ناساندبێت . سەرەڕایی توێژینەوەیەکی زۆر، هیومان ڕایتس ۆوچ توانی لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا تەنها هەشت کەس کە هەموویان پیاو بوون و کەمئەندامیان هەبوو دەستنیشان بکات کە خۆیان کاندید کردبێت لە هەڵبژاردنەکان، شەشیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و دوانیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان. دانسقەیی و کەمی کەمئەندامان کە خۆیان کاندید کردبێت بۆ هەڵبژاردنەکان ئەوە نیشان دەدات کە ڕووبەڕووی بەربەست و ڕێگریەکی زۆر دەبنەوە لە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکان. ئەم بەربەستانە بەشێکیان بەهۆی یاسا جیاکاریەکان و نەبوونی داراییەوەیە بەڵام بەشێکیشیان بەهۆی نەبونی خواستی پارتە سیاسیەکانەوەیە لە پشتگیریکردن و دەستنیشانکردنی کاندیدی خاوەن پێداویستی تایبەت.

بەربەستە یاساییەکان

کۆمیتەکە لە سەرنجە گشتیەکەیدا لەسەر تەفسیرکردنی مادەی ١٢ی پەیماننامەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت داوا لە دەوڵەتان دەکات کە دەستبەری مافی کەمئەندامان بکەن لە خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنەکان و هەڵبژاردنیان بۆ پێگە حکومیەکان و ئەنجامدانی هەموو کاروبارە گشتیەکان لە هەموو ئاستێکی حکومیدا، لەگەڵ دابینکردنی هاوکاری و یارمەتی بۆیان لەو شوێنانەی پێویستە لەم بوارەدا. [74]

دەستوری عێراق پارێزگاری لە مافەکانی پیاو ژنی عێراقی دەکات لە "بەشداریکردن لە کاروبارە حکومیەکان و سودمەندبوون لە مافە سیاسیەکانیان وەک دەنگدان و خۆ کاندیدکردن و خۆ هەڵبژاردن بۆ پێگەی ئیداری، بەڵام دەڵێت ، ''کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەبێت "عێراقیەک بێت تەواوی مەرجەکانی تێدا بێت''."[75] هەروەها یاسای هەڵبژاردنیش دەڵێت مەرجەکانی هەر کاندیدێک بۆ هەڵبژاردنی پێگەی سیاسی دەبێت هەمان ئەو مەرجانەی تێدا بێت کە بۆ دەنگدەرە ئەویش بریتیە لەوەی کە کەسەکە دەبێت "توانای تەواوی هەبێت" وەک لەسەرەوە ئاماژەی پێکرا. [76]

ئامانج لە یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠١٣ لەسەر بایەخدان بە کەمئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و یاسای ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠١١ی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر ماف و تایبەتمەندیەکانی کەمئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابینکردنی هاوکاری و یارمەتیە بۆ کەمئەندامان و بنبڕکردنی جیاکاری و دەستەبەرکردنی  کارە بۆیان لە سێکتەرە گشتی و تایبەتەکان.[77] بەڵام، یاساکان بێدەنگن لەسەر مافە سیاسیەکانی کەسانی کەمئەندام .

بەربەستی زیاتر لە یاسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ی پارتە سیاسیەکانەوە سەرچاوە دەگرێت کە دەڵێت هەرکەسێک هەوڵی دامەزراندنی پارتی سیاسی دەدات یان دەیەوێت ببێتە ئەندام لە پارتێکی سیاسی دەبێت "توانای یاسایی هەبێت."[78] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ بەرلە دەستپێکردنی پێداچونەوەکەی لەسەر عێراق، کۆمیتەکە لیستێک لە کێشەی بۆ حکومەتی عێراق نارد وەک پرسیاری ئەوەی ئایا چ هەولێک دراوە لە گۆڕینی ئەو بڕگە یاساییانەی کە جیاکاری دەکەن لە دژی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بواری سیاسیدا.[79] لە مانگی مایسی ٢٠١٩، حکومەت وەڵامی دایەوەو بانگەشەی ئەوەی کرد کە یاساکە جیاکاری ناکات لە دژی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و دەکرێت خۆیان کاندید بکەن و هەڵبژێردرێن وەک هەر عێراقیەکی تر. حکومەت هەروەها بەرگری کرد لە یاسای پارتە سیاسیەکان.

یاسای پەرلەمانی ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٥ یاسای پارتە سیاسیەکانی خستە بواری جێبەجێکردن لەسەر ئەو بنەمایەیی کە: "دەرکردنی ئەم یاسایە وەڵامێک بوو بۆ ئەو ژیانە سیاسییە نوێیەی کە هاتبووە ئاراوە لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی دەوڵەت بەرەو دیموکراسیەت بوون و ڕێکخستنی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ کاری پارتە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکان لەسەر بنەمای دیموکراسیەتی نەتەوەیی کە دەستەبەری پلۆرالیزمی سیاسی بدات لە گەڵ بەدەستهێنانی بەشدارییەکی بەرفراوان لە کاروبارە حکومیەکاندا." [80]

هەروەها یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٠ی ڕێکخراوە ناحکومیەکان پێویستی دەکات کە دامەزرێنەری ڕێکخراوێک "توانای تەواوی هەبێت." [81]

بوونی مەرجەکانی خوێندن یەکێکی تر لەو شێوازانەی کە یاسای عێراقی ڕێگری دەکات لە کەمئەندامان لە هەڵبژاردنەکاندا خۆیان کاندید بکەن. یاسای هەڵبژاردن دەڵێت ، "کاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەبێت بڕوانامەی قۆناغی ئامادەیی یان بڕوانامەی هاوشێوەی هەبێت."[82] سیستمی پەروەردەی عێراق هەمان هەلی خوێندن بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێوەیەکی یەکسان دابین ناکات، ئەوەش وادەکات کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت هەمان چانسیان نەبێت لە تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی.[83] لە ١٩ کەسی کەمئەندام کە هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێکەوتنی لەگەڵ کردن تەنها ١٠ کەسیان کە هەموویان پیاو بوون قۆناغی ئامادەییان تەواو کردبوو.

لە کۆتا تێبینیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩یدا، کۆمیتەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕۆشنایی خستەسەر نیگەرانیەکانی سەبارەت بە یاسا عێراقیەکان وەک یاسای ژمارە ١١٨ی ساڵی ١٩٧٦ی خوێندنی ناچاری کە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناچار دەکات بە وانە خوێندن لە پۆلی جیادا لە منداڵانی ترو ئەو منداڵانەی کە کێشەی بینین و بیستنیان هەیە نەتوانن لە دوای قۆناغی سەرەتایی بەردەوامی بە خوێندن بدەن.[84] هەروەها کۆمیتەکە نیگەرانی خستەڕوو لەسەر "ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی قوتابیە کەمئەندامەکان دەبنەوە لە گەیشتن بە قوتابخانەکان وەک دووری قوتابخانەکان و نەبوونی هۆکاری هاتوچۆو نەبوونی مامۆستای ڕاهێنراو نەبوونی زمانی ئاماژە بۆ نابیستەکان و جۆری نوسین بۆ نابیناکان جۆری نوسینی ئاسان و نەبونی پەرتووکی تایبەت. ئەڵوەن کە چالاکوانی  بواری مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە ووتی:

نەمتوانی قوتابخانە تەواو بکەم – قوتابخانەکەم دووربوو لە ماڵمانەوە و لە کۆمەڵگەیەکی داخراودا دەژیام کە پشتگیری و هاوکاریان نەدەکردم وەک کچێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە خوێندندا. ئەگەر بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان پەیمانگام هەبوایە، ئەوا خۆم کاندید دەکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تا نوێنەرایەتی کەمئەندامان و هەموو عێراقیەکان بکەم. [85]

هەموو ئەو کەمئەندامانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا هەستیان کرد بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەشداربوونی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پرۆسەی سیاسیدا، دەبێت بەرپرسان یاسایەک دەربکەن بۆ دیاریکردنی کورسی کۆتا لە پەرلەمان و دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانی تر بۆ کەمئەندامان . هەژار ئیسماعیل وەیسی تەمەنی ٤٧ ساڵەو کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنیت و ئەندامی ڕێکخراوی ڕۆژە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامۆستایە لە زانکۆی سلێمانی. ئەو ووتی، "پێویستمان بە جێبەجێکردنی سیستمێکی کۆتا هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر تا ببێتە هۆی ئەوەی خەڵکی متمانە پەیدابکەن  بە تواناکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە نوێنەرایەتی کردنیان، لە ئێستادا ئەم متمانەیە نیە."[86] لە ئێستادا هیچ کورسیەکی کۆتا لە دامەزراوەیەکی هەڵبژێردراوی عێراقدا نیەب ۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ، بەڵام پەرلەمان ڕێژەی ٢٥٪ کورسی کۆتای بۆ ژنان تەرخان کردوە.[87] جگەلەمەش، یاساکە پێویستی دەکات کە ٩ کورسی پەرلەمانی بۆ پێکهاتەکان و گرووپە ئاینیەکانی ترتەرخانبکرێت : ٥ کورسی بۆ مەسیحیەکان لەگەڵ چوار کورسیەکەی تر بۆ کوردی فەیلی و یەزیدی و شەبەک و مەندانیەکان.[88]

بەربەستی سیاسی

موەفەق الخفاجی، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقی بۆ کەمئەندامان ، ووتی هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە هیچ کەمئەندامێک بۆ پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە ئەوەیە کە پارتە سیاسیەکان هەوڵی دۆزینەوە و پشتگیریکردنی کاندیدی خاوەن پێداویستی تایبەت نادەن. [89]

دلیر کۆی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕێکخراوی ژین بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کە کار لەسەر نوێنەرایەتی سیاسی دەکات، هەمان نیگەرانی دەربڕی دەربارەی نەبوونی پشتگیری حیزبی بۆ کاندیدی خاوەن پێداویستی تایبەت. ئەو ووتی، "پارتە سیاسیەکان پشتگیری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناکەن لە خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنەکانداو ئەگەر کەسێک لەلایەن پارتێکی سیاسیەوە پشتگیری دارایی نەکرێت ، هیچ هەلێکی نابێت لە دەرچوون لە هەڵبژاردندا. بەبڕوای من پارتە سیاسیەکان نایانەوێت کات و پارە و ووزەیان  لە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا سەرف بکەن." [90]

وەیس لە ڕێکخراوی ڕۆژ بۆ کەمئەندامان ووتی بیری لە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠٢١ کردەوە بەڵام ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بویەوە:

هەرگیز هیچ کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتم نەدیوە هەڵبژێردرێت بۆ پەرلەمانی عێراق، بۆیە دوودڵم لە خۆکاندیدکردن چونکە ڕەنگە شکست بێنم. وەک کاندید دەبێت ٥٠،٠٠٠هەزار دیناری عێراقی واتە ٣،٤٠٠ دۆلار بدەم بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان جگەلە خەرجیەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆیە پێویستم بە پشتگیری دارایی هەیە بۆ خۆکاندیدکردن. ئەمەش مانای ئەوەیە کە پێویستم بە پشتگیری دارایی پارتێکی سیاسی دەبێت و بەپێی ئەزموونی من پارتە سیاسیەکان ووزە و سەرچاوەی داراییان لە کاندیدی خاوەن پێداویستی تایبەت سەرف ناکەن.

ئەمجەد یوسف ئەحمەدی تەمەن ٥٥ ساڵ کە کەمئەندامی جەستەیی هەیە لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠١٣ لەسەر لیستی پارتێک خۆی کاندید کرد کە لەو کاتەدا ناسرابوو بە لیستی ئەنساف. ئەو ووتی قورسترین بەشی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەدەستهێنانی پشتگیری دارایی و مەعنەوی بوو لە بەرپرسە سیاسیەکان. ئەو ووتی کە توانی پشتگیری پارتەکە بەدەستبهێنێت لە خۆکاندیدکردن تەنها لەبەرئەوەی لە خێزانیکی دەوڵەمەند و ناسراوی پارێزگای سەڵاحەدین بوو کە جەماوەرێکی بەهێزیان هەبوو، بەڵام ووتی، "تەنانەت سەرەڕایی ئەمەش، پشتگیری دارایی کەمتریان پێدام بەبەراورد بە کاندیدەکانی تری پارتەکە. دەبوو ئۆتۆمبێلەکەم بفرۆشم تا ئەوەندە پارەم هەبێت خەرجی هەڵمەتەکەم دابین بکەم.[91] ئەحمەد لە هەڵبژاردنەکەدا دەرنەچوو. ئەو ووتی زۆرێک لە کەمئەندامانی کۆمەڵگەکەی دەنگیان پێ دا و خۆشحاڵ بوون کە لە کۆتاییدا کاندیدێک هەیە کە نوێنەرایەتیان بکات.

تێڕوانین و بیرۆکەی نەرێنی لەبەرامبەر کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕەنگە یەکێک بێت لە هۆکارەکان کە پارتە سیاسیەکان کەمئەندامان کاندید ناکەن. "پارتە سیاسیەکان ڕێکخراوی خێرخوازی نین،" حوسەین عەرەب، جێگری سەرۆکی کۆمیتەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ووتی، ئەمەش تێڕوانینێکی باوە لەناو خەڵکدا کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وەک خەڵکانێک دەبینرێن کە خێریان پێبکرێت نەک وەک کەسانیک کە خاوەنی مافە بنچینەییەکانیانن وەک کەسانی تر. ئەو ووتی، "پارتەکان تەنها پشتگیری ئەو کاندیدانە دەکەن کە پارەو دەسەڵات و جەماوەریان هەیە. پشتگیری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت ناکەن بۆ کاندیدکردن تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە بەپێی یاسا ناچار  بە سیستەمی کۆتا ."[92]

دەبێت پارتە سیسیەکان ئامێز و دەرگایان کراوە بێت بۆ هەموو دەنگە جیاوازەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەکاتی نووسینی پرۆگرامی پارتەکانیان و پشتگیریکردنی کاندیدەکانیان. کەمئەندامان لە عێراق کۆمەڵگەیەکی چالاکن و هەوڵەکانی ڕێکخراوەکانی وەک کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامانی عێراق کە کاریان کردوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کەمئەندامان بە ئاسانی دەستیان دەگاتە بنکەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ یان دەبێت پارتە سیاسیەکان لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کەمئەندامان کاربکەن بۆ دڵنیایدان لە هەبوونی دەنگی هەمجۆر و گشتگیر و جیاواز. . 

پێشنیازەکان

بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق

  •  بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی هەڵبژاردنەکان و پەیڕەو پرۆگرامی پارتەکان و بەشداریکردن لە ژیانی سیاسی بەشێوازی نوسینی نابیناکان و بە تۆماری دەنگی و بە پیتی گەورەو بەزمانی ئاماژە بۆ نابیستەکان و بەشێوازی نوسینی ئاسان بەرلە هەموو هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکان و هەڵبژاردنەکانی تر، بە هەڵبژاردنەکەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵیشەوە؛
  • دڵنیابوون لە دابینکردنی هۆکاری هاتوچۆ بۆ بنکەکانی دەنگدان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت یان ڕێگەپێدانیان لەبەکارهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلەی خۆیان پێیان باشە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا. لە بەغداد، کەمئەندامان دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان لە پۆلیسی هاتوچۆ تۆمار بکەن و دەکرێت ئەم سیستمە لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بەکاربهێنرێت ؛
  •  پێدانی کار بە کەمئەندامان لە شوێنەکانی ناو تۆمارکردن و بنکەکانی دەنگدان وەک چاودێر؛
  • دڵنیابوون  لەوەی کە بینای سەنتەرەکانی دەنگدان گونجاوە بۆ بەکارهێنان لەلایەن کەمئەندامانەوە چ لەناو بنکەکداو چ شوێنی سندوقەکانی دەنگدان لە ناو بنکەکەدا؛
  •  دڵنیابوون لەوەی کە لە هەموو بنکەیەکی دەنگداندا سندوقێکی دەنگدان لە سەر شوێنێکی نزم دابنرێت تا کورتە باڵاکان و ئەو کەسانەی کورسی کەمئەندامی بەکاردەهێنن دەستیان پێی بگات؛
  • دڵنیابوون لەوەی کە لە هەموو بنکەیەکی دەنگداندا کە نهۆمی دووەمی هەیە و مەسعەدەی تێدانیە لانی کەم  سندوقێکی دەنگدان لە نهۆمی یەکەمی بنکەکەدا دابنرێت بۆ  کەمئەندامان؛
  • دڵنیابوون لەوەی کە بابەتەکانی هەڵبژاردن لە ماڵپەرەکان و شوێنەکانی ناو تۆمارکردن و بنکەکانی دەنگدان بەپێی پێویستی هەموو ئەو کەسانە بێت کە خاوەن پێداویستی تایبەتی جۆراوجۆرن. وەک چاپکردنی لیستی دەنگدان بە نوسینێک یان بەپیتی گەورەو ئاسان کە نابیناکان بتوانن بیخوێننەوە یان دابینکردنی وەرگێری زمانی ئاماژە بۆ نابیستەکان؛
  • پێشنیازکردن و ناساندنی بژاردەی بەدیل بۆ دەنگدان لە پێناوی کارئاسانیکردن بۆ  کەمئەندامان، وەک بنکەی دەنگدانی گەڕۆک و دەنگدانی پێشوەختەو دەنگدانی ئەلیکترۆنی؛
  • ئاسانکاریکردن بۆ دەنگدانی پێشوەختە ئەوەش بەدابینکردنی شوێنی دەنگدانی پێشوەختە کە کەمئەندامان بتوانن بە ئاسانی پێبگەن؛
  • دڵنیابوون لەوەی کە هەموو بنکەکانی دەنگدان ژمارەیەک لیستی دەنگدانیان بە نوسینی نابیناو بەپیتی گەورە ئامادەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی بینینیان هەیە، لەگەڵ دروستکردنی میکانیزمێک بۆ ژماردنی ئەم دەنگانە بەدەست ئەگەر ئامێرەکانی دەنگدان توانای خوێندنەوەی ئەم دەنگانەی نەبوو؛
  • کردنەوەی هێڵێکی گەرم بۆ کەمئەندامان بۆ ئاگادارکردنەوەی بەرپرسان لەسەر هەر دەستتێوەردانێک لە مافی دەنگدانیان. هەڵواسینی پۆستەر لە بنکەکانی دەنگدان کە زانیاری ئەو هێڵە گەرمەیان لەسەر بێ و جەخت بکاتەوە لەوەی کە ئەو کەسانەی یارمەتی کەمئەندامان دەدەن نابێت دەستتێوەردان لە مافی دەنگدنیان بکەن؛
  • کردنەوەی خولی ڕاهێنان بۆ کەمئەندامان لەسەر چۆنیەتی دەنگدان و خۆکاندیدکردن.

بۆ پەرلەمانی عێراق

  • تێپەڕاندنی پرۆتۆکۆڵە ئارەزومەندانەکانی پەیماننامەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت؛
  •  پێداچونەوەیەکی گشتگیر بە هەموو یاسا نێوخۆییە پەیوەندیدارەکان و گۆرانکاری کردن تێیاندا بەشێوەیک بە تەواوی هاوتای پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بێت. وەک چاکسازیکردن لە بڕگەکان لەسەر توانای یاسایی تا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت مافی توانای یاساییان ڕێزی لێبگیرێت و هاوکاریان بۆ دابین بکرێت لە بڕیارداندا ئەگەر پێویست بوو. لەنێو ئەو یاسایانەی کە پێویستیان بە چاکسازیە ئەمانەن:
  •  مادەکانی یاسای باری شارستانی ٤٦، ٩٣، ٩٤، ٩٥، ١٠٤، ١٠٧، ١٠٨؛
  • مادەی ٧ی یاسای باری کەسی؛
  • مادەی ٥ و ٨ی یاسای هەڵبژاردن؛
  • مادەی ٥ی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان؛
  • مادەی ١١ی یاسای ڕێکخراوە ناحکومیەکان؛
  • مادەی ٩ و ١٠ی یاسای پارتە سیاسیەکان؛
  • تێپەڕاندنی یاسایەک کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ناچار بکات لە دڵنیابوون  لە ستاندەردێکی تایبەت لە هەموو بنکەکانی دەنگدان بۆ  کارئاسانی بۆ کەمئەندامان و لەناو یاساکەدا بڕگەیەک هەبێت بۆ دابینکردنی بوجەیەکی تایبەت کە یارمەتی کۆمسیۆنی باڵا بدات لە گۆڕانکاری کردن لە هەیکەلی بینای ئەو بنکەکانەی دەنگدان کە ڕێڕەوی ئاسانیان نیە بۆ هاتوچۆی کەمئەندمان لەگەڵ دلنیابوون لەوەی کە لیستی کاندیدەکان بە نوسینی نابینا و چاپی گەورە بەردەستە لەگەڵ هەبوونی وەرگێری زمانی ئاماژە  و دابینکردنی خولی تایبەت بۆ ستافەکانی کۆمسیۆنی باڵا لەسەر چۆنیەتی هاوکاریکردنی  کەمئەندامان و دابینکردنی بژاردەی تری بەدیل بۆ دەنگدان؛
  •  بەشداریپێکردنی کەمئەندامان ، بەتایبەت ئەوانەی لە توانای یاسایی بێبەشکراون، لە پرۆسەی چاکسازی توانای یاسایی؛
  •  ڕەچاوکردنی جێبەجێکردنی چەند ڕێوشوێنێکی تایبەت کە پێویستن بۆ خێراکردن یان بەدەستهێنانی ژیانێکی یەکسان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت وەک لە ماددەی ٥ی پەیماننامەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێناسەی بۆ کراوە.

بۆ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کۆمسیۆنی کار بۆ چاودێری کەم ئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

·       یان وەک کۆمسیۆن، یان بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە حکومیەکانی تر، هەستن بە کۆکردنەوەی ئامارێکی دروست لەسەر ژمارەی کەمئەندمان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ جۆری کەمئەندامێتییان ، لەگەڵ هۆشیاکردنەوەو جێبەجێکردنی ئەو ڕێسایانەی کە پارێزگاری لە مافی کەمئەندامان دەکات. دەبێت کۆمسیۆنەکە ڕاوێژ بە کەمئەندامانی کۆمەڵگە بکات لەسەر گونجاوترین شێواز لە کۆکردنەوەی ئەم ئامارانە؛

·       ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لەسەر مافەکانی کەمئەندامان ؛

·       ئەنجامدانی هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەو خولی ڕاهێنان بۆ کەمئەندامان و ئەو ڕێکخراوانەی نوێنەرایەتیان دەکەن تا یارمەتیان بدەن لە تێگیەشتن لە مافەکانیان بەشوێوەیەکی گشتی و لە ڕووی هەڵبژاردنەوە؛

·       دڵنیابوون لەوەی کە خولی ڕاهێنان بۆ بەرپرسانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ئەفسەرانی ئاسایش و سەرکردەی پارتە سیاسیەکان زانیاری و هۆشیارکردنەوەیان تێدایە سەبارەت بە ماف و پێداویستیەکانی کەمئەندامان ؛

·       دابینکردنی خولی ڕاهێنان بۆ ستافی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەسەر مافی کەمئەندامان و چۆنیەتی هاریکاریکردنیان لەکاتی دەنگدندا وەک؛

o      بەڕوونی ئەو پەیامە بگەیەنن کە هاوکاری بەردەستە لە بنکەکان؛

o      تەنها لەکاتێکدا هاوکاریان بکەن کە خۆیان داوای بکەن و هەمیشە وا بیرمەکەوە کە کەمئەندامان پێویستیان بە یارمەتیە؛

o      ڕێز لە مافی سەربەخۆیی و تایبەتمەندێتی کەسیی دەنگدەر بگرە؛

·       دەستورنەدان لە مافی دەنگدەر بە پێشنیازکردن یان کۆمێنتدان دەربارەی ئەوەی کە دەنگ بۆ کێ بدەن؛

·       بەشداریی بە کەمئەندامان بکەن لە خولی ڕاهێنانی ستافی کۆمسیۆنی باڵا،بەرپرسانی هەڵبژاردن،  پۆلیس و سەرکردەی پارتە سیاسیەکان لەسەر مافی بەشداری سیاسیی بۆکەمئەندامان .

بۆ وەزارەتی پەروەردە

·       دڵنیاییدان لەوەی کە بینای هەموو قوتابخانەکان بەپێی پێویستی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بێت و دەستەبەری دابینکردنی خوێندنێکی گشتگیر بۆ قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێوەیەکی یەکسان وەک کەسانی تر بکەن، وەک دابینکردنی پێداویستیەکانیان کە هاوتا بن لەگەڵ پاپەندیە نێودەوڵەتیەکانی حکومەت.

بۆ پارتە سیاسیەکانی عێراق

·       چالاکانە بگەڕێن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن و ئارەزووی خۆکاندیدکردنیان هەیە و هاوکاریان بکەن لە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی هەڵبژاردنی کاریگەر؛

·       هەوڵی جدی بدەن لە بانگهێشتکردنی کەمئەندامان وەک میوان لە میدیاو کۆنگرەی پەیڕەوی پارتەکانتاندا؛

·       جێکردنەوەی مافەکانی کەمئەندامان لە پەیڕەوی سیاسی پارتەکان، بەو پێشنیازانەشەوە کە لەم ڕاپۆرتەدا باسکراون.

بۆ وەزارەتی ناوخۆ

·       دابینکردنی میکانزمێک کە ڕێگە بدات بە کەمئەندامان و ئەو ڕێکخراوانەی نوێنەرایەتیان دەکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی ئۆتۆمبێل بۆ گواستنەوەیان بۆ بنکەکانی هەڵبژاردن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا.

بۆ ئەو حکومەتانەی کە لە ڕووی داراییەوە پشتگیری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن

·       پشتگیرکردن لە ناساندنی بەدیل و بژاردەی تری دەنگدان لەپێناو کارئاسانیکردن بۆ کەمئەندامان وەک بنکەی دەنگدانی گەڕۆک و هەڵبژاردنی پێشوەختەو دەنگدانی ئەلیکترۆنی؛

·       مەرجی ڕێزگرتن لە مافی کەمئەندامان بخەنە نێو ڕێکەوتنەکانی ئێستاو داهاتوویان لە بەخشینی دارایی بۆ پرۆگرامەکانی لەسەر بەشداری سیاسی؛

·       تواناکانی حکومەت بەهێزبکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بنکەکانی دەنگدان بەپێی پێویستی کەمئەندامانە ؛

·       پشتگیری دارایی پرۆگرامی بنیادنانی توانای کەمئەندامان و ئەو ڕێکخراوانەی نوێنەرایەتیان دەکەن، بکەن لەڕێی کردنەوەی خول و پەروەردەکردنیان لەسەرکاری سیاسی وەک ئەنجامدانی هەڵمەتی هەڵبژاردن و ووتاردان و دانوستاندن.

·      المخاوف.

بۆ دامەزراوەکانی چاودێری هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەکانی چاودێری هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا و چاودێرە سەربەخۆکانی تر

·       دڵنیابن لەوەی کە ستافەکانتان مەشقیان بینیوە لەسەر ناسینەوەو درککردن بە جیاکاری لەسەر بنەمای کەمئەندامێتی ؛

·       بەشداریپێکردنی کەمئەندامان وەک چاودێر لە بنکەکان لەکاتی هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ؛

·       تۆمارکردنی مامەڵەی جیاکاری و سنووردارکرن کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەکاتی هەڵبژاردندا ڕووبەڕووی دەبنەوە لەگەڵ دابینکردنی پێشنیازەکان بۆ چۆنیەتی باسکردنی ئەم نیگەرانییانە بۆ یۆنامی و بەشی هاریکاری هەڵبژاردن

جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بەشداریکردنی تەواوی، یەکسانیی و ماناداری کەمئەندامان لە پرۆسە سیاسییەکانی عێراق و پشتگیریکردنی دەسەڵاتدارانی عێراقی و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ هاندانی زیاتری بەشداربوونی کەسانی کەمئەندام لە هەڵبژاردنی تشرینی یەکەمدا؛ 

·       لەگەڵ حکومەتی عێراقی و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گفتوگۆبکەن لەسەر زیادکردن و باشکردنی گەیشتن بە بنکەکان و دۆخی ناو بنکەکان کە بەپێی پێویستی کەم ئەندامان بێت بۆ هەڵبژاردنی ١٠ی تشترینی یەکەمی ٢٠٢١. ئەمەش وەک هاوکاریکردنی کەمئەندامان لە وەرگرتنی مۆڵەت بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە دەیانگەیەنێتە بنکەکانی هەڵبژاردن؛ 

·       هاوکاری دارایی و ئامۆژگاری تەکنیکی پێشکەش بکەن بۆ ئەو دەستپێشخەریانەی کە یارمەتیدەرن لە باشکردنی هەیکەلی بنکەکانی دەنگدان بۆ کەمئەندامان وەک دروستکردنی سەکۆ بۆ کورسی کەمئەندامی .

پێزانین

ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن یاریدەدەری توێژەری عێراقی هیومان ڕایتس ۆوچ توێژینەوەی بۆ کراوە و لەلایەن بەڵقیس وویڵی، توێژەری باڵا لە بەشی قەیران و جەنگ، نووسراوە.

ئادەم گوگڵ، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، پێداچونەوەی بۆ کردووە. ئەمینە سێریمۆڤیک، توێژەری باڵای مافەکانی کەمئەندامان ، پێداچونەوەی وەک شارەزا لە بوارەکەدا بۆ کردووە. کلایڤ بۆڵدوین، توێژەری باڵای یاسایی، پێداچونەوەی یاسایی بۆ ڕاپۆرتەکە کردووە، هەروەها فرێد ئەبرامس، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرام ، پێداچونەوەی پرۆگرامی بۆ کردوە. هاوبەشێکی باڵا لە پرۆگرامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و فۆتۆگرافەرو ڕێکخەری بڵاوکراوە تراڤس کارو فیتزرۆی هاپکنس بەڕێوەبەری ئیداری و ڕێکخەری ئیداری باڵا خۆزێ مارتینز ڕاپۆرتەکەیان بۆ بڵاوکردنەوە ئامادەکردووە.

هیومان ڕایتس ۆوچ سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە کە هاوکاریان کردووە لە ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە بە باسکردنی ئەزموونەکانیان و نیشاندانی ئازایەتی لە ڕووی ئەو هەموو نەهامەتی و ئازارانەدا.

 

 

[1] پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوە پێداویستی تایبەت، مادەی ٣١

[2] فەرمانگەی وویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ئاوەدانکردنەوەی نێودەوڵەتی، دەستگەیشتن بە پرۆگرامی یەکسانی لە عێراق، "بەهاکانی دەستگەیشتن بە یەکسانی و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت،"مایسی ٢٠١٤ https://webcache.googleusercontent.com/search?q=cache:umoaa-xw5sIJ:https://pdf.usaid.gov/pdf_docs/PA00K2Z6.pdf+&cd=1&hl=en&ct=clnk&gl=jo

[3] ڕاپۆرتی یۆنامی و مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان، "ڕاپۆرت لەسەر مافەکانی کەمئەندامان لە عێراق،" کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ https://reliefweb.int/sites/reliefweb.int/files/resources/UNAMI_OHCHR__Report_on_the_Rights_of_PWD_FINAL_2Jan2017.pdf;  

سوزانا جۆرج، قاسم عەبدولزهرا، ماگی مایکڵ ولۆری هینانت، "موسڵ گۆڕستانە: کۆتا جەنگی داعش دەبێتە هۆی کوژرانی ٩٠٠٠ کەس،" AP News, December 21, 2017, https://apnews.com/article/collapse-of-the-caliphate-islamic-state-group-ap-top-news-middle-east-international-news-93f0c1b83550404f99053ed7f0474740 (accessed May 25, 2021);

ڕاپۆرتی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی سەنتەری ئاگربەست بۆ مافەکانی هاووڵاتیان ومافی کەمینەکان،"موسڵ لە دوای جەنگ – قەرەبوکردنەوەی زیانەکانی هاووڵاتیان و داهاتووی نەینەوا،" کانونی دوەمی ٢٠٢٠، https://reliefweb.int/sites/reliefweb.int/files/resources/MRG_CFR_Iraq_EN_Jan201.pdf.

[4] سەنتەری تەندروستی مرۆیی زانکۆی جان هاپکنس، "وەڵامی ترامای موسڵ- توێژینەوەیک،" شوباتی ٢٠١٨، http://hopkinshumanitarianhealth.org/assets/documents/Mosul_Report_FINAL_Feb_14_2018.pdf

[5] هەمان سەرچاوە

[6] هەمان سەرچاوە

[7] هەمان سەرچاوە

[8] بڵاوکراوەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان، "کۆمیتەی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گفتوگۆ لەسەر کاریگەریەکانی جەنگ لەسەر کەمئەندامان لە عێراق دەکات،" ١١ی ئەیلولی ٢٠١٩، https://reliefweb.int/report/iraq/committee-rights-persons-disabilities-discusses-impact-armed-conflict-persons (accessed May 25, 2021).

[9] مادەی ١٢ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

[10] مادەی ١٢بڕگەی ٣ پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

[11] پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، سەررنجی گشتی ژمارە ١ – مادەی ١٢: یەکسانی لەبەردەم یاسا(April 2014) UN Doc. No. CRPD/C/GC/1, adopted at the 11th Session, para. 30.

[12] مادەی ٢٩ ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

[13] پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، "ڕاپۆرتی پێشکەشکراو لەلایەن دەوڵەتانی ئەندام لەژێر مادەی ٣٥ی پەیماننامەکە، تێبینیە کۆتاکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، تونس،" CRPD/C/TUN/CO/1, May 13, 2011, paras. 13, 35

[14] مادەی ٢٩ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

[15] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەزیهار دیغایش الوان، ژنێکی کورتەباڵا، دیالە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەنغام عادل، ژنێک کە کێشەی بیستنی هەیە، نەجەف، ١٠ی مایسی ٢٠٢١.

[16] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەحمەد الجیزی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامانی عێراق، بەغداد ١٩ی مایسی٢٠٢١

[17] مادەی ١٢ی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت

[18] یاسای باری شارستانی عێراق، ١٨ی ئەیلولی ١٩٥١، وەرگێڕانی نافەرمی بۆ ئینگلیزی، https://www.refworld.org/docid/55002ec24.html

[19] یاسای باری شارستنی پێناسەی ئەمە دەکات وەک کەسێک لە تەمەنی نێوان ٧ بۆ ١٥ ساڵی لە ماددەکانی ٩٧ و ٩٨

[20] یاسای باری شارستنی پێناسەی ئەمە دەکات وەک کەسێک لە تەمەنی خوار ٧ ساڵی لە مادەی ٩٦

[21] یاسای باری شارستانی عێراق، ١٨ی ئەیلولی ١٩٥١، وەرگێڕانی نافەرمی بۆ ئینگلیزی، https://www.refworld.org/docid/55002ec24.html

[22] یاسای باری کەسی ژامارە ١٨٨ی ساڵی ١٩٥٩، مادەی ٧،

https://www.refworld.org/pdfid/5c7664947.pdf

[23] مادەی ٢٠ی دەستوری عێراق ساڵی ٢٠٠٥،

https://www.constituteproject.org/constitution/Iraq_2005.pdf?lang=en

[24]  یاسای هەڵبژاردنی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠ی پەرلەمانی عێراق،

https://www.moj.gov.iq/upload/pdf/4603.pdf

[25] یاسای ژمارە ٣٦ی ساڵی ٢٠٠٨بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاو ناحیەکان، وەرگێڕانی ئینگلیزی نافەرمی

http://gjpi.org/wp-content/uploads/2009/01/cor_law_36_2008_elections_law_en.pdf

[26] یاسای ڕێکخراوە ناحکومیەکانی ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٠

https://www.ncciraq.org/images/static_pages_uploads/administration/NGOlaw_En_BGD.doc art. 11

[27] http://wiki.dorar-aliraq.net/iraqilaws/law/21257.html

[28] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[29] هەمان سەرچاوە

[30] حەمەد البیاتی، "نامەکە بە بەرواری ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە نوێنەرایەتی هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتوەکان کە ئاراستەی سەرۆکی کۆمیتە کراوە،" کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦

[31] ئاڵوگۆڕی ئیمەیڵی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ خۆرخێ ئارایا، سکرتێری کۆمیتەکە بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، جنێف ١٦ی ئابی ٢٠٢١

[32] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ موەفەق خەلەفی، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقی بۆ کەم ئەندامان، بەغداد ٢٢ی کانونی دوەمی ٢٠٢١ هەروەها هیومان ڕایتس ۆوچ پێداچونەوەی کرد بە ماڵپەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان،

https://ihec.iq/ (accessed August 12, 2021).

[33] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[34] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ جاسم عەلی هادی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی غادیر، نەجەف ١٠ مایسی ٢٠٢١

[35] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەنغام عادل، ژنێک کە کێشەی بیستنی هەیە، نەجەف ١٠ی مایسی ٢٠٢١

[36] چاوپێکەوتنی نابەرامبەری هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ لەمیا سابعە خمیس، باڵیۆزی پێشوی کەمئەندامان، بەغدا ١٠ کانونی دوەمی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی نابەرامبەری هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ یادگار کەریم، بەڕێوەبەری یەکێتی نابینایانی کوردستان، هەلێر ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١

[37] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[38] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[39] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەحمەد الجیزی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دەنگی کەم ئەندامانی عێراق، بەغداد ١٩ی مایسی٢٠٢١

[40] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[41] هەمان سەرچاوە

[42] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[43] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ لەگەڵ سوها اەمین خەلین ، ژنێکی کەمئەندام، ئەنبار ٢٢ی کانونی دوەمی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ نەغیم قادر ئەلیاس، ژنێکی کەمئەندام، بەغداد ١١ی کانونی دوەمی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵخەلەف ئەحمەد حسون، پیاوێکی نابینا، بەسرە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عەبدولڕەحمان عەزیز، پیاوێکی کەمئەندام، دهۆک، ٧ی شوباتی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ حەیدەر ستار، پیاوێکی کەمئەندام، بەغداد، ١ی ئابی ٢٠٢١.

[44] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ لەگەڵ سوها ئەمین خەلیل ، ژنێکی کەمئەندام، ئەنبار ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢١

[45] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵخەلەف ئەحمەد حسون، پیاوێکی نابینا، بەسرە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١

[46] هەمان سەرچاوە

[47] کۆمسیۆنی مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، لیستێک لە کێشە لەسەر ڕاپۆرتی سەرەتایی عێراق، پاشکۆ، وەڵامی عێراق بۆ لیستی کێشەکان، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ 

https://docstore.ohchr.org/SelfServices/FilesHandler.ashx?enc=6QkG1d%2fPPRiCAqhKb7yhsjWBwex2dh47u9bw5cR5gOFBT5XoupDaBvApq4nKbi0MOS8DKJKJZMq7a%2fgW9C%2fYX6LjyEMrWNSb8zcPPEn24f6qNmECQCkiyK4%2f5DMlv%2bCPNf0JPcwlDMPMXYlBBxsHjw%3d%3d 

[48] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ هاجەر سەعیر تالیب، بەڕێوەبەری ئۆفیسی جێگری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە سەڵاحەدین، ٧ی شوباتی ٢٠٢١

[49] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[50] هەمان سەرچاوە

[51] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[52] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[53] فەرمانی وەزاری ژمارە ٢٢ی ٢٠١١ی وەزارەتی پەروەردە، مادەی ١٤

http://parliament.iq/wp-content/uploads/2017/04/%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D9%88%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D9%84%D8%B3%D9%86%D8%A9-2011.pdf?__cf_chl_jschl_tk__=pmd_ZcifqFGAY8t7R28JifpEQkZEpOL0ICEhlw_.9tzHRTY-1629472813-0-gqNtZGzNAqWjcnBszQNR; “[Ministry of] Education launches a policy framework to develop equal and inclusive education,” al-Noor news, December 21, 2018, https://alnoornews.net/archives/195818/%D8%A7%D9%84%D8%AA%D8%B1%D8%A8%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D8%B7%D9%84%D9%82-%D9%88%D8%AB%D9%8A%D9%82%D8%A9-%D8%A7%D8%B7%D8%A7%D8%B1-%D8%B3%D9%8A%D8%A7%D8%B3%D8%A9-%D8%AA%D8%B7%D9%88%D9%8A%D8%B1-%D8%A7%D9%84/ (accessed August 20, 2021)

[54] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ هاجەر سەعیر تالیب، بەڕێوەبەری ئۆفیسی جێگری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە سەڵاحەدین، ٧ی شوباتی ٢٠٢١

[55] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[56] کایەڵ ئەڵمەند، "چۆن داعش قوتابخانەکانی عێراقی گۆڕی،" CNN, July 2017, https://edition.cnn.com/interactive/2017/07/world/iraq-schools-cnnphotos/ (accessed May 25, 2021).

[57] هەوپەیمانی نێودەوڵەتی پارێزگاری لە بنکەکانی خوێندن دەکات لە هێرش، "خوێندن لەژێر هێرشدایە ٢٠١٨-عێراق،" ١١ی مایسی ٢٠١٨، https://www.refworld.org/docid/5be9430d4.html

[58] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عومەر ئەحمەد محەمەد، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەغدا ٢٥ی ئابی ٢٠٢١

[59] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ هاجەر ئسیماعیل وەیسی، ژنێکی کەمئەندام، سلێمانی ٢ی مارسی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عەبدولڕەحمان عەزیز، پیاوێکی کەمئەندامی ، دهۆک، ٧ی شوباتی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ دلیر کۆیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕێکخراوی ژین، هەلێر، ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ نەغیم قادر ئەلیاس، ژنێکی کەم ئەندام، بەغدا، ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١؛ چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ لەمیا سەبیعە خەمیس، باڵێۆزی پێشوو بۆ کەمئەندامی ، بەغد ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١.

[60] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ لەمیا سەبیعە خەمیس، باڵێۆزی پێشوو بۆ کەمئەندامان، بەغد ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١.

[61] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەحمەد الجیزی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دەنگی کەمئەندامانی عێراق، بەغداد ١٩ی مایسی٢٠٢١

[62] چاوپێکەوتنی دورەدەستی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ حەسەن وەهاب، ڕێکخەری پرۆگرامی مافەکانی مرۆڤ لە کۆمەڵەی ئەمەل، بەغداد، ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢١.

[63] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ حەیدەر ستار کە پیاوێکی کەم ئەندامە، بەغداد، ١ی ئابی ٢٠٢١.

[64] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ یادگار کەریم سەرۆکی یەکێتی نابینایانی کوردستان، هەولێر، ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١.

[65] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ نەغیم قادر ئەلیاس، ژنێکی کەم ئەندام، بەغدا، ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١

[66] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەحمەد الجیزی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دەنگی کەم ئەندامانی عێراق، بەغداد ١٩ی مایسی٢٠٢١

[67] پرۆسەی دەنگدان و ژماردنی دەنگەکانی ڕۆژی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢١ بەردەستە لە https://www.hrw.org/sites/default/files/media_2021/09/%D9%83%D8%B1%D8%A7%D8%B3%20%D8%A7%D8%AC%D8%B1%D8%A7%D8%A1%D8%A7%D8%AA%20%D9%88%D8%AA%D8%AF%D8%B1%D9%8A%D8%A8%20%20%D9%86%D9%87%D8%A7%D8%A6%D9%8A%20%D8%B7%D8%A8%D8%A7%D8%B9%D8%A9%20-compressed_v2.pdf

[68] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ عەبدولڕەحمان عەزیز، پیاوێکی کەم ئەندام، دهۆک، ٧ی شوباتی ٢٠٢١

[69] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ خەلەف ئەحمەد حسون، پیاوێکی نابینا، بەسرە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١

[70] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵئەزیهار دیغایش الوان، ژنێکی کورتە باڵا، دیالە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١.

[71] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ لەمیا سەبیعە خەمیس، باڵێۆزی پێشوو بۆ کەم ئەندامان، بەغد ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١.

[72] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ یادگار کەریم سەرۆکی یەکێتی نابینایانی کوردستان، هەولێر، ٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢١.

[73] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ خەلەف ئەحمەد حسون، پیاوێکی نابینا، بەسرە، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١

[74] پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆمێنتی گشتی ژمارە ١ – مادەی ١٢: یەکسانی لەبەردەم یاسا CRPD/C/GC/1, https://documents-ddsny.un.org/doc/UNDOC/GEN/G14/031/20/PDF/G1403120.pdf?OpenElement

[75] مادەی ٢٠ و ٤٩ی دەستوری عێراق، ٢٠٠٥

[76] یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠ مادەکانی ٥ و ٨

[77] یاسای ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠١٣ لەسەر چاودێریکردنی کەمئەندامان و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، https://law.uokerbala.edu.iq/wp/blog/2015/08/27/care-for-people-with-disability-act-and-the-special-needs-of-no-38-for-the-year-2013/; Law No. 22 of 2011 on the Rights and Privileges of Persons with Disabilities and Special Needs of the Kurdistan Region of Iraq,  https://www.parliament.krd/media/2819/%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%B1%D9%82%D9%85-22-%D9%84%D8%B3%D9%86%D8%A9-2011%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%AD%D9%82%D9%88%D9%82-%D9%88%D8%A7%D9%85%D8%AA%D9%8A%D8%A7%D8%B2%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%B9%D8%A7%D9%82%D9%8A%D9%86-%D9%88%D8%B0%D9%88%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%A7%D8%AD%D8%AA%D9%8A%D8%A7%D8%AC%D8%A7%D8%AA-%D8%A7%D9%84%D8%AE%D8%A7%D8%B5%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D8%A5%D9%82%D9%84%D9%8A%D9%85-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82.pdf

[78] مادەی ٩ و ١٠ی یاسای پارتە سیاسیەکانی عێراق ژامرە ٣٦ی ساڵی ٢٠١٠ http://www.ilo.org/dyn/natlex/docs/ELECTRONIC/102986/124758/F1240401810/4383.pdf

[79] کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەمئەندامان، لیستێک لە کێشە سەبارەت بە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکەی عێراق، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، پەرەگرافی ٣٣ https://tbinternet.ohchr.org/_layouts/15/treatybodyexternal/Download.aspx?symbolno=CRPD%2fC%2fIRQ%2fQ%2f1&Lang=en

[80] کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی کەمئەندامان، لیستێک لە کێشە سەبارەت بە ڕاپۆرتە سەرەتاییەکەی عێراق، پاشکۆ، وەڵامەکانی عێراق بۆ لیستەکە، پەرەگرافی ١٦١ و ١٦٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩، https://docstore.ohchr.org/SelfServices/FilesHandler.ashx?enc=6QkG1d%2fPPRiCAqhKb7yhsjWBwex2dh47u9bw5cR5gOFBT5XoupDaBvApq4nKbi0MOS8DKJKJZMq7a%2fgW9C%2fYX6LjyEMrWNSb8zcPPEn24f6qNmECQCkiyK4%2f5DMlv%2bCPNf0JPcwlDMPMXYlBBxsHjw%3d%3d

[81] یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٠ی ڕێکخراوە ناحکومیەکان،

http://www.ngoao.gov.iq/ArticleShow.aspx?ID=140 art. 11 

[82] یاسای ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠٢٠ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، مادەی ٨

https://www.moj.gov.iq/upload/pdf/4603.pdf

[83] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ لەمیا سەبیعە خەمیس، باڵێۆزی پێشوو بۆ کەمئەندامان، بەغد ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١.

[84] یاسای ژمارە ١١٨ی ساڵی ١٩٧٦ لەسەر خوێندنی ناچاری،

https://www.refworld.org/docid/5c7562397.htmکۆمسیۆنی مافەکانی کەمئەندامان، کۆتا تێبینیەکان لەسەر ڕاپۆرتە سەرەتاییەکەی عێراق، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، https://tbinternet.ohchr.org/_layouts/15/treatybodyexternal/Download.aspx?symbolno=CRPD%2fC%2fIRQ%2fCO%2f1&Lang=en  

[85] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەزیهار دیغایش الوان، ژنێکی کورتە باڵا، دیالە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١

[86] چاوپێکەوتنی دورەدەستی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ هاجەرئسیماعیل وەیسی، ژنێکی کەمئەندام، سلێمانی ٢ی مارسی ٢٠٢١

[87] دەستوری عێراق، ساڵی ٢٠٠٥،

https://www.constituteproject.org/constitution/Iraq_2005.pdf?lang=en;

یاسای ژمارەی ٩ ساڵی ٢٠٢٠ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق،

https://moj.gov.iq/upload/pdf/4603.pdf;

[88] هەمان سەرچاوە

[89] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ موەفەق الخفاجی، سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقی بۆ کەمئەندامان، بەغداد، ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢١

[90] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ دلیر کۆیی، بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕێکخراوی ژین، هەلێر، ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢١

[91] چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ ئەمجەد یوسف ئەحمەد، پیاوێکی کەمئەندام، سەڵاحەدین، ٧ی شوباتی ٢٠٢١

[92] چاوپێکەوتنی هیومان ڕایتس ۆوچ لەگەڵ حوسەین عەرەب، جێگری سەرۆکی کۆمیتەی کار لە پەرلەمانی عێراق، بەغداد، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١