شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (هەروەها ناسراو به داعش) له ساڵی ٢٠١٦ چڕبوویه‌وه، كه تێیدا ئۆپراسیۆنه‌كانی گرتنه‌وه‌ی رومادی له مانگی شوبات و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌للوجه له مانگی حوزه‌یران، هه‌روه‌ها ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌م بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ كه تێیدا شه‌ڕوپێكدادان تا ١١ی تشرینی دووه‌م بووه هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له ٤٥ هه‌زار عێراقی. چه‌ندین تۆمه‌تی دروستی وه‌ك گوله‌بارانی به كۆمه‌ڵ و لێدانی پیاوانی ده‌ستگیركراو ده‌ركردنی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵیان و شێواندنی ته‌رمی كوژراوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌ت له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی فه‌للوجه ئاشكرابوون.
داعش به‌سه‌دان كه‌سی له‌ناو موسڵ و ده‌وروبه‌ری گوله‌باران كردووه‌و هاووڵاتیانی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێناوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عێراق) یۆنامی(، له كانوونی دووه‌می ٢٠١٦وه هێرشه ئاسمانیه‌كان و ته‌قینه‌وه‌و ته‌قه‌كردن يان هێرشه خۆكوژیهكان بووه‌ته هۆی كۆژرانی لانی كه‌م له ٩،١٥٣ عێراقی. ڕاپۆرتێكی ساڵی ٢٠١٦ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان عێراقی به كوشنده‌ترین ووڵاتی جیهان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ناوزهندكردو هه‌روه‌ها ڕاپۆرتێكی یونیسێف ئه‌و ووڵاته‌ی به مه‌ترسیدارترین و كوشنده‌ترین ووڵات بۆ منداڵان له‌قه‌ڵه‌مدا.
پێشلكاریه‌كانی داعش
ڕاپۆرتێكی هاوبه‌شی یۆنامی و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كانوونی دووه‌م هاتووه كه داعش ٨٠٠ تا ٩٠٠ منداڵی له موسڵ بۆ مه‌به‌ستی مه‌شقی ئاینی و سه‌ربازی فڕاندوه.
به‌درێژایی ساڵی ٢٠١٦، داعش زیاتر له ١٢ هێرشی خۆكوژی به ئۆتۆمبێل ئه‌نجامداوه. له كوشنده‌ترین هێرشیدا له ٣ی مانگی تەمووز ، ئۆتۆمبێلێكی ته‌قانده‌وه كه بووه هۆی كوژرانی زیاتر له ٢٠٠ كه‌س و برینداربونی سه‌دانی تر. له ٧ی مانگی تەمووز ، داعش هه‌ستا به ئه‌نجامدانی سێ هێرشێكی خۆكوژی لەسەر مه‌زاری شیعه‌كان له به‌له‌د كه به‌دووری ١٠٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌غداو كوژرانی لانی كه‌م له ٣٥ كه‌س و برینداربوونی ٦٠ كه‌سی لێكهوتهوه.
له مانگی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م، داعش هه‌ستا به ئه‌نجامدانی لانی كه‌م له سێ هێرشی كیمیاوی بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی قه‌یاره‌ی عێراق كه ده‌كه‌وێته باشووری موسڵ. به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیاوی ژه‌هراوی وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جيدديە بۆ سه‌ر هاووڵاتیان و چه‌كداران و به‌تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، داعش ده‌ستی كرد به چۆڵكردنی زۆره‌ملێی هاووڵاتیان له ناوچه‌كانی ژێركۆنترۆڵیان و چه‌كداره‌كانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارهێنا.
به‌درێژایی ساڵ میدیاكان به‌رده‌وام ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر گوله‌باران كردن له‌لایه‌ن داعشه‌وه بڵاودهكرتهوه، به‌ڵام زۆرێك له‌م ڕاپۆرتانه پشت ڕاست نه‌كراونه‌وه. له مانگی تشرینی دووه‌م، له حه‌مام عه‌لیل كه به‌دووری ٣٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ، به‌رپرسان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی داعشیان ئاشكرا كرد كه پاشماوه‌ی لاشه‌ی ٥٠ تا ١٠٠ كه‌سی تێدا بوو. له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی موسڵ، هیومان ڕایتس ۆوچ چه‌ندین ڕاپۆرتی پێگه‌یشت له‌سه‌ر گوله‌بارانكردنی سه‌دان ئه‌فسه‌ری پێشووی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن داعش له‌و ناوچانه‌ی هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵیاندا بوو.
ئیداره‌ی پۆلیسی ئه‌خلاقی (دیوان الحسبة)ی داعش و ماڵپه‌ڕه‌كانی ميديا هێڵی ئینته‌رنێتی ئه‌و گرووپه كوشتنی٢٧ كه‌س كه ده‌گوترێ پیاوی هاوڕهگهزبایان بەئاشكرا بڵاوكرده‌وه كه لانی كه‌م نۆ یان له عێراق بوون. یه‌كێك له شێوازه سه‌ره‌كیه‌كان كه داعش بۆ كوشتنی ئه‌م پیاوانه به‌كاری هێناوه فڕێدانه خواره‌وه‌یان بووه له سەرباني بینای به‌رزه‌وه.
ژنان و كچان باسیان له سه‌پاندنی ڕێوشوێنی تووندی شێوازی جل و به‌رگ پۆشین و سنوورداركردنی ئازادی هاتوچۆو جموجوڵیان له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش كرد. ئه‌م ژنانه به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، ته‌نها له حاڵه‌تێكدا ڕێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌یان له ماڵه‌كانیان پێده‌درا ئه‌گه‌ر جه‌سته‌و ده‌موچاویان سه‌رتاپا داپۆشرایهو (نيقاب) و پیاوێكی خێزانه‌كه‌یان یان خزمی نزیكیان له‌گه‌ڵیان بووایه. جێبه‌جێكردنی ئه‌م ڕێنمایی و یاسایانه له ڕێگه‌ی لێدان یان غه‌رامه‌كردن یان غه‌رامه‌كردن و لێدانی پیاوێكی ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان، گۆشه‌گیركردنی ژنان له خێزان و هاوڕێكانیان و ژیانی گشتی بووه.
هه‌روه‌ها ژنان و كچان باسیان له سنورداركردن و دروستكردنی ئاسته‌نگ كرد له‌به‌ده‌ستهێنانی چاودێری ته‌ندروستی و خوێندن كرد به‌هۆی سیاسه‌ته جیاكاریهكانی داعش، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی پزیشكی پیاو له بینین و ده‌ست لێدان يان بوونیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ژن به‌ته‌نها. له ناوچه گوندنشینه‌كان داعش چوونه قوتابخانه‌ی له كچان قه‌ده‌غه‌كرد. چه‌كدارانی داعش و پۆلیسه ژنه‌كانیان ''پۆلیسی ئه‌خلاقی'' له ڕیزه‌كاندا به ددانەى چنگاڵى كانزا له ژنان و كچانیان ده‌دا و دەگەزێت يان تێ چەقاندن تا ئەوان بهێڵێتەوە لە هێڵ وتا وایان لێبكه‌ن بترسن له هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێویستیانه.
داعش هەروەها به‌رده‌وام بوو له ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی سێكسی و كوشتن و به كۆیله‌كردنی سێكسی ژنان و منداڵانی یه‌زیدی كه زۆرێكیان له عێراق ده‌ستگیركران و بردران بۆ سووریا. به‌پێی ڕاپۆرتی مانگی حوزه‌یرانی كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هێشتا نزیكه‌ی ٣٢٠٠ ژن و منداڵی یه‌زیدی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران و زۆربه‌یان له سووریا‌ن. پێشێلكاری له‌وجۆره به‌تاوانی جه‌نگ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و ڕه‌نگه تاوانبێت له‌دژی مرۆڤایه‌تی و ئه‌گه‌ری تاوانی جینۆساید.
پێشێلكاری له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ت
له ٢٤ی مایز، سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عەبادی ڕایگه‌یاند، حكومه‌ت ڕێوشوێن ده‌گرێته‌به‌ر له‌پێناو پارێزگاریكردنی هاووڵاتیان له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی گرتنه‌وه‌ی فه‌للوجه له‌ده‌ست داعش. به‌ڵام، له ڕۆژی داهاتوودا، هێرشێكی ئاسمانی بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی گشتی فه‌للوجه بووه هۆی وێرانكردنی قاوشی ئیمێرجنسی نه‌خۆشخانه‌كه. له دوو هه‌فته‌ی داهاتووی شه‌ڕو پێكدادانه‌كاندا، هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێناری كرد له‌سه‌ر گوله‌بارانی به‌كۆمه‌ڵ و لێدانی پیاوانی ده‌ستگیركراو چۆڵكردنی زۆره‌ملێ و شێواندنی لاشه‌ی كوژراوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ت.
تا ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌م، به‌پێی ووته‌ی به‌رپرسانی ناوخۆیی، هێشتا لانی كه‌م له ٦٤٣ تا ٨٠٠ پیاو و كوڕ بێسه‌روشوێن بوون. ووتیشیان له‌و بڕوایه‌دان كه لانی كه‌م له ٤٩ كه‌سی تر گوله‌باران كراون یان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ریان له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی حزب الله كه گرووپێكی ناسراوی ناو حشدی شعبی سه‌ر به حكومه‌ته.
له ٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦، سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕایگه‌یاند كه فه‌رمانی داوه به لێكۆڵینه‌وه‌كردن له تۆمه‌ته‌كانی پێشێلكردن له ئۆپراسیۆنه‌كانی فه‌للوجه، به‌ڵام سێ ڕۆژ دواتر ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی دیاری نه‌كراوی ڕاگه‌یاند. تا كاتی نووسینی ڕاپۆرته‌كه به‌رپرسانی حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكاریه‌كانیان نه‌داینه‌وه بۆ زانیاری زیاتر له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌ك كێ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئه‌نجام ده‌داو چ هه‌نگاوێك تا ئه‌و كاته گیراوه‌ته‌به‌ر.
له مانگی ئاب، به‌رپرسان هه‌ستان به جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ژماره ٩١ی مانگی شووباتی نووسینگه‌ی عه‌بادی له كردنه حشدی شعبی به "دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ربه‌خۆ" له نێو هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق.
سه‌ره‌ڕایی به‌ڵێن و دڵنیاییهكانی حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نها هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هه‌ڵده‌ستن به سكرینكردنی هه‌زاران هاووڵاتی هه‌ڵهاتووی موسڵ به ئه‌گه‌ری بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه، لانی كه‌م له حاڵه‌تێكدا، میلیشیای شه‌به‌ك كه به‌شێكه له حشدی شعبی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی چه‌ند پیاوێك ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌پاش سكرینكردنی سه‌دان خێزان. به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی عێراق له هه‌ندێك حاڵه‌تدا هه‌ستاون به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی پیاوان و كوڕان بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی سكرین كردن. له زۆر حاڵه‌تدا، خێزانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌كان نه‌یانزانیوه له كوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و بۆماوه‌ی چه‌ند يان بۆچی.
له‌كاتی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ، میلیشیای سهربههۆزهكان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هه‌ستاون به ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی له داعش پاككراونه‌ته‌وه.
ئاواره‌بوون و سنوورداركردنی هاتوچۆ
له ساڵی ٢٠١٤ تا بەسەر ٢٠١٦، هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری له‌سه‌ر وێرانكردنی نایاسایی و سیستماتیكی ماڵه عه‌ره‌به‌كان و هه‌ندێك جار ته‌واوی گوونده عه‌ره‌بنشینه‌كان كرد، هاوكات له‌گه‌ڵ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كانی پارێزگای كەركوك و نه‌ینه‌وا به‌بێ بوونی هیچ پێویستیه‌كی سه‌ربازی له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی له‌وجۆره له‌و ناوچانه. له زۆرێك له حاڵه‌ته‌كاندا وێرانكردنی ئه‌و ماڵانه ده‌چێته خانه‌ی تاوانی جه‌نگ. به‌رپرسان ڕێگه‌یان نه‌داوه به ئاواره‌كان به ئازادی هاتوچۆبكهن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، پێویستیان كردووه له‌سه‌ر ئاواره‌كان له‌ناو كامپه‌كان بمێننه‌وه كه تێیاندا جموجوڵیان به تووندی سنوورداركراوه.
ئازادی میدیا
ڕاپۆرتێكی ساڵی ٢٠١٦ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژنامه‌نوسان عێراقی به كوشنده‌ترین ووڵاتی جیهان بۆ ڕۆژنامه‌نوسان ناوزه‌ندكرد كه له تێیدا ٣٠٠ ڕۆژنامه‌نوس له‌نێوان ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠١٥ كوژراون. له مانگی ئاب، ڕۆژنامه‌نوس ویداد حوسێن عه‌لی، كه ده‌گوترێ په‌یوه‌ندی به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌بووه له دهۆك فڕێندراو كوژرا. هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ١٢ مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه به‌هۆی نووسینه ڕه‌خنه ئامێزه‌كانی له به‌رپرسانی كورد.
سه‌رباری كووشتنی ڕۆژنامه‌نوسان، به‌رپرسان به‌رده‌وامن له سنوورداركردنی ئازادی ڕۆژنامەگەرى. له مانگی ئازار، دادگای عێراقی تایبه‌ت به میدیا‌و بڵاوكراوه‌كان بانگهێشتی مۆونتادار ناسەر سەرنوسەرى ماڵپه‌ڕی العلم الجدیدی كرد به‌مه‌بستی پرسياركردن له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی مانگی پێشووتر كه تێیدا كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی (تێلی كۆمینیكه‌یشن) به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كردبوو. له كۆتایدا، دادگا ناسەری بێبه‌ری كرد له تۆمه‌ته‌كانی دژی به ناوزڕاندن.
هەروەها‌له مانگی ئازار، كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندیه‌كان و میدیای عێراق هه‌ستا به داخستنی ته‌له‌فزیۆنی البغدادیه كه خاوه‌ندارێتی تایبه‌ته‌و بنكهكهی له قاهیره‌یه. پاش مانگێك، كۆمسیۆنه‌كه هه‌ستا به هه‌ڵپه‌ساردنی مۆڵه‌تی ساڵی ٢٠١٦ی كه‌ناڵی الجزیره‌ی قه‌ته‌ری به‌هۆی "ختابی ئه‌و كه‌ناڵه له وروژاندنی هه‌ستی تایفی و تووندوتیژی."
مافه‌كانی ژنان و ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌ز
زۆرێك له ژنان و كچانی یه‌زیدی كه له ده‌ست داعش ڕزگاریان بووه‌و ئاواره‌ن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌روونی پێویستیان. هه‌رچه‌نده، چه‌ند خزمه‌تگوزاریه‌ك بۆ ئه‌و ژنانه‌ی سك‌پڕ كراوون له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ریاندا دابینكراوه، خزمه‌تگوزاری له‌باربردنی سه‌لامه‌ت و یاسایی بۆیان نیه. یاسای عێراقی ته‌نها له حاڵه‌تی بوونی مه‌ترسی ته‌ندروستی بۆسه‌ر ژیانی دایكه‌كه، نه‌ك حاڵه‌تی سكپڕبوون له ئه‌نجامی ده‌ستدرێژی سێكسی، ڕێگه به له‌باربردنی منداڵ ده‌دات.
چه‌ند میكانیزم و بڕگه‌یه‌كی یاسایی كه‌م بۆ پارێزگاریكردنی ژنان له تووندوتیژی خێزانی هه‌یه. بڕگه‌كانی یاسای سزادانی عێراقی باس له لێدانی جه‌سته‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕوون به توندوتیژی خێزانی ناده‌ن. له‌كاتێكدا ده‌ستدرێژی سێكسی به‌تاوان له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ، بڕگه‌ی ٣٩٨ ده‌ڵێ تۆمه‌ته‌كان له‌دژی ده‌ستدرێژیكار هه‌ڵده‌گیرێ ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژكار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ قوربانیه‌كه بكات. ڕاپۆرتێكی ٢٠١٠ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕاستیه‌كان ڕایگه‌یاند له هه‌ر پێنج ژنێكی عێراقی ژنێك ڕوبه‌ڕووی تووندوتیژی خێزانی ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی ساڵی ٢٠١٢ی وه‌زاره‌تی پلاندانان ئاشكرای كرد كه لانی كه‌م له ٣٦%ی ژنانی هاوسه‌ردار ئه‌زمونی جۆرێك له مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ستی مێرده‌كانیان.
له ساڵی ٢٠١٥، به‌رپرسانی عێراق مسۆده‌ی یاسای بڕیارێكیان بۆ پارێزگاریكردن له‌دژی تووندوتیژی خێزانی بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاساكه بڕیاره هێشتا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه تێنه‌په‌ڕێندراوه. یاساكه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی جدی تێدایه، یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه، ئه‌وله‌ویه‌تدانه به ئاشتبوونه‌وه له‌بری جێبه‌جێكردنی عه‌داله‌ت بۆ قوربانیه‌كان و هیچ تاوانێك بۆ تووندوتیژی خێزانی و سزایه‌كی دیاریكراو ده‌ستنیشان ناكات. پڕۆژه یاساكه هیچ ئه‌ركێك بۆ پۆلیس و دادگا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی ده‌ستنیشان ناكات و هه‌روه‌ها هیچ پارێزگاریه‌كی درێژخایه‌ن بۆ قوربانیه‌كان دابین ناكات.
یاسای سزادانی عێراقی ڕێگری له په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازی ناكات، هه‌رچه‌نده بڕگه‌ی ٣٩٤ تێوه‌گلان له كاری سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری نایاسایی ده‌كات. به ڕه‌چاوكردنی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه هاوسه‌رگیری كردن له نێوان هه‌مان ڕه‌گه‌زدا له یاسای عێراقیدا باس نه‌كراوه، هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندیه‌كی هاوڕه‌گه‌زبازی ڕێگری لهدهكرێت. له مانگی تهمووز، موقته‌دا سه‌در كه كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی ئۆپۆسیزیۆنی شیعه‌یه، ڕایگه‌یاند كه هه‌رچه‌نده په‌یوه‌ندی هاوڕه‌گه‌زبازی جێگه‌ی قبوڵكردن نیه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاپه‌ند نابن به ڕه‌گه‌زی ئاساییه‌وه "كێشه‌ی ده‌روونیان" هه‌یه‌و نابێت هێرش بكرێته سه‌ریان.
منداڵان له ناوچه‌ی شه‌ڕدا
له ڕاپۆرتێكی مانگی حوزه‌یراندا، یونیسێف هۆشیاریدا له‌وه‌ی كه عێراق ''یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین شوێنه‌كانی جیهان بۆ منداڵان'' كه تێیدا ٣.٦ ملیۆن منداڵ له‌ژێر مه‌ترسی مردن و بریندار بوون و ده‌ستدرێژی سێكسی و ههڵخهڵتانندایه.
له مانگی ئازار، كاتێك فه‌للوجه هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعش بوو، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی فه‌للوجه ووتی ئه‌وه‌نده منداڵی برسی له نه‌خۆشخانه‌كه كۆبوه‌ته‌وه وه‌ك بڵێی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی تر نه‌ماوه‌و خێزانه‌كان ئه‌و نانه ده‌خۆن كه له تۆوی زه‌وی كۆی دهكهنهوهوئهو شۆربایه ده‌خۆن كه له گیای زه‌وی دروستی ده‌كه‌ن.
یونیسێف ڕاشیگه‌یاند ژماره‌ی ئه‌و منداڵه عێراقیانه‌ی كارده‌كه‌ن له دوای ساڵی ١٩٩٠ وه دوو ئه‌وه‌نده زیادی كردووه‌و ژماره‌كه بووه‌ته زیاتر له ٥٧٥ هه‌زار منداڵ.
له ٢٠١٦، ميلیشیای عشائیری ناسراو به حشدی عشائیری كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه پشتگیری ده‌كرێ لانی كه‌م ١٠ منداڵی له كامپی ديبەگە پارێزگای هه‌ولێری به چه‌كدار كردووه بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی داعش.
سزای مردن
دادگاكانی عێراق به‌رده‌وام بوون له سه‌پاندنی سزای مردن. له ٢٠١٦، لانی كه‌م له ٦٣ كه‌یسی پشتڕاستكراوه‌ی سزای له سێداره‌دان هه‌بووه. له كۆتایی مانگی ئابی ٢٠١٦، به‌رپرسانی عێراقی له دادگایكردنێكی به كۆمه‌ڵدا سزای له سێداره‌دانیان بهسهر٣٦ پیاو سه‌پاند به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵكوژی ٥٦٠ تا ٧٧٠ سه‌ربازی شیعه‌ی كامپی سپایكه‌ری ده‌ره‌وه‌ی تكریت.
لایه‌نه سه‌ره‌كیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
هاوپه‌یمانێتی ووڵاتانی ئوسترالیا‌و به‌لجیكاو كه‌نداو دانیمارك و فه‌ره‌نساو هۆڵه‌نداو به‌ریتانیا كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه رێبه‌ری ده‌كرێ هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی زیاتر له ٩٠٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر پێگه‌كانی داعش له كۆتایی ساڵی ٢٠١٤.
وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆرترین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ سووپای عێراق دابین ده‌كات و ئه‌ڵمانیاش زۆرترین هاوكاری سه‌ربازی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات.
له مانگی ئه‌یلول، ئه‌مریكا هه‌ستا به ناردنی ٦١٥ سه‌ربازی تر بۆ عێراق ئه‌وه‌ش ته‌واوی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كاته لانی كه‌م له ٥،١٨٠ بۆ هاوكاریكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی گرتنه‌وه‌ی موسڵ.
گرووپی حزب الله ی لوبنان و سووپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران هێزیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ له دژی داعش بۆعێراق ناردووه.
له ساڵی ٢٠١٥وه، هێزی ئاسمانی توركیا هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه له باكووری عێراق. له ٢٠١٦، هێزی پیاده‌ی توركیا چووه ناو باكووری عێراق و هێرشی كرده سه‌ر پێگه‌كانی داعش له نزیك موسڵ.