(به‌یروت) – هیومان  ڕایتس ۆوچ ئه‌مڕۆیدا ووتی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق هه‌ستاوه‌ به‌ سنوورداركردنی جموجوڵی كه‌لوپه‌ل و شتوومه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی قه‌زای شنگال كه ده كا ته ناوەڕاستى كۆمەڵگەي یكەمايەتى ئايينى یه‌زیدیه‌كاني عێراق .

هێزه‌كانی ئاسایشی كورد له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سوهه‌یل ڕێگه‌ له‌ خێزانێك ده‌گرن له‌ بردنه‌ ناوه‌وه‌ی فه‌رده‌یه‌ك برنج و چه‌ند پشتیه‌ك بۆ ناو شنگال كه‌ ئێستا ته‌نها ده‌روازه‌یه‌ بۆ هاتنه‌ ناوه‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ شنگال.

© 2016 بلقيس واللي/هيومن رايتس ووتش

به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ نیگه‌رانه‌ له‌ چالاكیه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ناو شنگال كه‌ ڕێكخراوكی چه‌كداره‌و هێزی له‌ناو قه‌زايه كه‌ هه‌یه‌و زۆرێك له‌ هێزه‌كانی له‌ شنگال له‌ چه‌كداری یه‌زیدی پێكدێن و به‌ئاسانی ده‌توانن بپه‌ڕنه‌وه‌ سنووری بۆ ناو سووریا. به‌ڵام تەنها دوو ساڵ له‌ دوای هێرش و تووندوتیژی و درەفتاره كاني ده‌وڵه‌تی ئیسلامی )هەروەها ناسراو به‌ داعش) له‌ دژی خه‌ڵكی ئه‌و قه‌زایه‌، سه‌پاندنی ڕێوشوێنی له‌وجۆره له‌لایه‌ني حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر ته‌واوی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌‌ كه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ قه‌باره‌ی نیگه‌رانه‌ ئه‌منیه‌كان زیانی به‌ دانیشتوانی ناوچه‌كه گه‌یاندوه‌‌ له‌ به‌ده‌ستهێنانی خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه‌و گوزه‌رانی ژیانی ڕۆژانه‌و و مافه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانیاني تر.

له‌ما فه‌قیه‌، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ووتی، ''پاش هێرشه‌ وێرانه كانی داعش بۆسه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و كوشتنی خه‌ڵكه‌ی یه‌زیدی ، سه‌پاندنی ڕێوشوێنی له‌و جۆره‌ له‌لایه‌ني حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تری جدیه‌ بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و قه‌زایه‌. له‌بری دروستكردنی ئاسته‌نگی زیاتر بۆیان، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاربكات له‌ پێناو كارئاسانی كردن بۆ سه‌دان هاووڵاتی یه‌زیدی شنگال كه‌ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆسه‌ر ماڵ و حاڵیان.''

به‌رله‌ مانگی ئابی ٢٠١٤، شنگال شوێنی ٣٦٠ هه‌زار هاووڵاتی یه‌زیدی بوو. به‌پێی ڕاپۆرتێكی نوێی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ لوەتەى ٣ی ئابی ٢٠١٤ چه‌كدارانی داعش لەمابەين ٢٠٠٠ تا ٥٥٠٠ هاووڵاتی یه‌زیدیان كوشتووه‌و ٦٣٨٦ یه‌زیدی تریان فڕاندووه‌. هێرشه‌كانی داعش بووه‌ته‌ هۆی ئاواره‌بوونی لانی كه‌م لەسەدا ٩٠ی دانیشتوانی یه‌زیدی له شنگال ‌. له‌ ئێستادا زیاتر له‌ ١٨٠ هه‌زار هاووڵاتی یه‌زیدی له‌ كامپی ئاواره‌كانی ناو هه‌رێمی كوردستانی عێراقدا نیشته‌جێن و ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆسه‌ر ماڵ و حاڵیان.

له‌ ڕووی ته‌كنیكیه‌وه‌ شنگال له‌ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدایه‌، به‌ڵام هێزه‌ سەربازى وە ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چالاكی و بوونیان‌ له‌ناو شنگال‌ هه‌یه‌‌. ئه‌و ڕێگا سه‌ره‌كیه‌ی شنگال‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه‌. به‌ڵام ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی تر كه‌ شنگال به ‌به‌شه‌كانی تری عێراقه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌ هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه‌.

له‌ مانگی ئابی ٢٠١٦، هیومان ڕایتس ۆوچ سه‌ردانی چوار كامپی ئاواره‌ی پارێزگای دهۆك له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراقه‌وه‌ و چوار شارۆچكه‌ی باكووری شنگالی كردو چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ٦٧ ئاواره‌و دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ كرد. هه‌ندێك له‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا ئه‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ هه‌وڵیاندابوو به‌روبومی كشتوكاڵی يان كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیان بگوازنه‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی شنگال، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕێگریان لێكراوه‌. هه‌ندێكی تریان له‌و كه‌سانه‌ پێك هاتبوون كه‌ هه‌وڵیان دابوو خۆراك و كه‌لوپه‌ل ببه‌نه‌ ناو شنگال بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كه بۆ ناو شنگال‌ گه‌ڕابوونه‌وه،‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌یان لێده‌گیرێ و فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێده‌كرێ.

له‌ وەتەى هێرشه‌كانی ساڵی ٢٠١٤ی داعش بۆسه‌ر شنگال، ته‌نها ڕێگایه‌ك كه‌ شنگال به‌ به‌شه‌كانی تری عێراقه‌وه‌ ببه‌ستێته‌وه‌و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كۆنترۆڵ نه‌كرابێت پردی سوهه‌یله‌ كه‌ دوو كیلۆمه‌تر له‌ سنووری سوریاوه‌ دووره‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه‌. شایه‌نی باسه‌، باشووری شنگال هێشتا له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه‌.

© 2016 هیومان ڕایتس ۆوچ

هه‌رچه‌نده‌ په‌كه‌كه‌ ده‌یان ساڵه‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له‌ناو شنگال هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤وه‌ ئاماده‌بوونی له‌و ناوچه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكردووه‌. به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، هه‌بوونی په‌كه‌كه‌ له‌ناو شنگال كه‌ زۆرێك له‌ چه‌كداره‌كانی له‌ خه‌ڵكی یه‌زیدی قه‌زای شنگال پێك دێن و میلیشیایه‌كیان دروستكردوه‌ به‌ناوی یه‌كینه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شنگال نیگه‌رانی ئه‌منی به‌رچاوی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له دوو پارته‌‌ حكومڕانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مافی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منی و پشكنینی ئه‌و شتومه‌كانه‌ی هه‌یه‌ ده‌چنه‌ ناوچه‌كه‌و له‌ناوچه‌كه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌، نابێت هه‌ستێ به‌ سه‌پاندنی جۆره‌ ڕێوشوێنێك كه‌ زۆر زیاتر بێت له‌ قه‌باره‌ی نیگه‌رانیه‌ ئه‌منیه‌كان و دروستكردنی ئاسته‌نگی ناپێویست له‌ سنوورداكردنی خۆراك و ئاوی خواردنه‌وه‌و گوزه‌رانی دانیشتوانه‌كه‌یی و پێشێلكردنی مافه‌ بنچینه‌ییه‌كانیان.

له‌بری دروستكردنی ئاسته‌نگی زیاتر بۆیان، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاربكات له‌ پێناو كارئاسانی كردن بۆ سه‌دان هاووڵاتی یه‌زیدی شنگال كه‌ خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆسه‌ر ماڵ و حاڵیان.

له‌ما فه‌قیه‌

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاوبكاته‌وه‌و تێیدا ڕایگه‌یه‌نێ، كێ ده‌سه‌ڵاتی پێدراوه‌ له‌ سه‌پاندن و لابردنی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ له‌سه‌ر جموجوڵی شتومه‌ك و سنورداركردنه‌كان چ جۆره‌ شتومه‌كێك ده‌گرێته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی چه‌نده‌و هۆكاره‌كانی چین له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به‌ به‌رواری به‌سه‌رچوونی گرتنبه‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاماژه بكات‌ به‌‌ زه‌ره‌روزیانه‌كانی ئه‌و سنورداركردنانه‌‌ بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌سانه‌ بكاته‌وه‌ كه به‌هۆی ئه‌‌و ڕێوشوێنه‌ نایاساییانه‌وه‌‌‌ زیانیان لێكه‌وتووه‌.

هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شنگال كرد كه‌له‌ كاتی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌‌ له‌ مانگی ئابی ٢٠١٤ له‌ ماڵه‌كانیان مابوونه‌وه‌و‌ هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌كاتی هێرشه‌كه هه‌ڵهاتبوون، ‌به‌ڵام له‌ پاش ده‌ركردنی داعش له‌ قه‌زاكه‌ له‌دوای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٤ گه‌ڕابوونه‌وه‌ بۆ ناو شنگال. هه‌موویان ووتیان له‌ وەتەى مانگی ئابی ٢٠١٤ دانیشتوانی شنگال تووشی زه‌ره‌روزیان بوون به‌هۆی سنورداركدنی جموجوڵی به‌روبومی كشتوكاڵی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌ شنگاله‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێمی كوردستانی عێراق. سێ جووتیاری سنونێ و خانه‌سوور به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، كاتێك هه‌وڵیانداوه‌ به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانیان له‌ گه‌نم و جۆ له‌ شنگاله‌وه‌ به‌رنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان، هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێگریان لێكردون و گه‌ڕاندویاننته‌وه‌. ئه‌و جوتیارانه‌ ووتیشیان ئاگادار نین له‌وه‌ی هیچ جوتیارێكی تری شنگال مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردنی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت. توێژه‌رانی هیومان ڕایتس ۆوچ له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا نه‌یانتوانی یه‌ك جوتیار بدۆزنه‌وه‌ كه‌ توانیبێتی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانی له‌ هیچ ناوچه‌یه‌كی شنگاله‌وه‌ به‌رێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستان. دوو خێزانی تر ووتیان كه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی په‌ڕینه‌وه‌یان پێنه‌داون كاتێك هه‌وڵیاندابوو مه‌ڕوماڵاته‌كانیان به‌رنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شنگال.

دوو خێزان له‌ناو كامپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی دهۆك ووتیان، كاتێك هه‌وڵده‌ده‌ن‌ كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیان‌ له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن له شنگال ، هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خاڵی سوهه‌یله‌ ڕێگریان لێده‌كه‌ن‌ سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی پێیان ده‌ڵێن‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌و شتانه مۆڵه‌ت له‌ ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی شنگال وه‌رده‌گرن ‌. هێزه‌كان له‌ خاڵه‌كه‌ پێیان ده‌ڵێن كه‌ هیچ مۆڵه‌تێكی له‌وجۆره‌ قبوڵناكه‌ن.

دوكانی فیته‌رێك له‌ سنونێی باكووری شنگال. خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌نها ڕێگه‌ی پێده‌درێ له‌ هێنانی چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئۆتۆمبێل بۆ ناو شنگال به‌هۆی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سه‌پێنراوه‌. خاوه‌نی ئه‌و دووكانه‌ به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت ئێستا ئه‌و تایانه‌ چاك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێش ساڵی ٢٠١٤ فڕێی دابوون.

© 2016 Belkis Wille/Human Rights Watch

شایه‌نی باسه‌، گرووپ و ڕێكخراوه‌كانیش ڕوبه‌ڕوی هه‌مان ڕێوشوێن ده‌بنه‌وه‌ كاتێك هه‌وڵی بردنی شتومه‌ك هاوكاری مرۆیی بۆ ناو شنگال ده‌ده‌ن. ستافی پێنچ ڕێكخراوی مرۆیی ناو هه‌رێمی كوردستان ووتیان،‌ له‌ كۆتایی ساڵی ٢٠١٤وه‌ هێزه‌كانی ئاسایش له‌ خاڵی سوهه‌یله‌و به‌رپرسانی ئۆفیسی پارێزگاری دهۆك لانی كه‌م و له‌ ١٠ حاڵه‌تی جیاوازدا ڕێگریان لێكردوون له‌ بردنی خۆراك و داوده‌رمان و شتومه‌كی تر بۆناو شنگال. له‌ هه‌ندێك حاڵه‌تدا ڕێگری كراوه‌ سه‌ره‌ڕایی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی تری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌. دوو ڕێكخراو توانیویانه‌ هاوكاری بگه‌یه‌ننه‌ ناوچه‌كه‌، له‌به‌ره‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوێكی خێرخوازی سه‌ربه‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ هاوكاریه‌كانیان ناردووه‌.

سێ خێزان باسیان له‌ چوار حاڵه‌تی جیاواز كرد له‌ وەتەى كانوونی یه‌كه‌می٢٠١٤ كه‌ تێیدا ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خاڵی پشكنینی سوهه‌یله‌ ڕێگریان لێده‌كه‌ن له‌ بردنی كه‌لوپه‌ل و خۆراك و سوته‌مه‌نی بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ ناو شنگال. چوار بازرگانی سنونێ كه‌ شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ره‌كیه‌ له‌ باكووری شنگال ووتیان، به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكانیان بۆ هاورده‌كردنی شتومه‌ك ڕه‌تكردونه‌ته‌وه‌و دواخستوون و هه‌ندێك جار‌ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بڕی هاورده‌كردنی شتومه‌كه‌كانیان كه‌مكردونه‌ته‌وه‌ بۆ ناو شنگال. دوكاندارێكی ناوخۆیی ووتی، ڕێگه‌ی پێدراوه‌ ئه‌وه‌نده‌ شتومه‌ك بهێنێ كه‌ به‌شی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م بكات. چیمه‌نتۆفرۆشێك و دوو فیته‌ر به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، نه‌یانتوانیوه‌ هیچ شتومه‌كێك هاورده‌ی ناو شنگال بكه‌ن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ فیته‌ری سێیه‌م ووتی كه‌ ته‌نها به‌شی سێ ڕۆژ مۆڵه‌تی هه‌نارده‌كردنی پارچه‌ی ئۆتۆمبێلی پێدراوه‌.

له‌كاتێكدا له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سوهه‌یله بوو، هیومان ڕایتس ۆوچ بینی ئه‌و ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرانه‌ی به‌ره‌و شنگال ده‌چون و له‌ شنگال ده‌هاتنه‌ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌خاڵه‌كه‌ ‌له‌لاوه‌ ده‌وه‌ستێنران بۆ پشكنین. هیومان ڕایتس ۆوچ بینی كه‌ به‌رپرسانی خاڵه‌كه‌‌ فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ پیكابێك كرد له‌به‌ره‌وه‌ی مه‌ڕێكی پێبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ١٤ی مایز له‌ خاڵی سوهه‌یله‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی داوای له‌ یه‌زیدیه‌كان كردبوو كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌یان ده‌ربكه‌ن. چوار یه‌زیدی كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رو ناو شنگال كارده‌كه‌ن و دایپلۆماتكارێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ جیا به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی سه‌ربازی ناسراوی یه‌زیدی كردووه‌ كه‌ ووتویانه‌ كاتێك پرسیاریان كردووه‌ ده‌رباره‌ی سنوورداركردنی جموجوڵی شتومه‌ك بۆناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی شنگال كردووه‌، به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندوون كه‌ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ سزان له‌به‌رامبه‌ر قبوڵكردنی په‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌زیدیه‌كانی ناوچه‌كه‌.

له‌ ٢٨ی ئاب فه‌لاح موستەفا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، پارێزگای دهۆك كۆنترۆڵی ته‌واوی‌ هه‌وڵه‌كانی بردنه‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی شتومه‌كی بۆ شنگال هه‌یه‌، هه‌روه‌ها نیگه‌رانیه‌ ئه‌منیه‌كانی په‌كه‌كه‌ی كرده‌ بیانوو له‌پشت گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ نه‌ك دانیشتوانی ناوچه‌كه‌. دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، به‌رله‌ مانگی ئابی ٢٠١٤ كه‌ هیچ ڕێوشوێنێكی سنوورداركردنی جموجوڵی شتومه‌ك بۆ ناو شنگال و ده‌ره‌وه‌ی شنگال نه‌بووه‌.

له‌ وه‌ڵامێكی كورتدا له‌ مانگی تشرینی دووه‌م 2016بۆ نامه‌یه‌كی مانگی تشرینی یه‌كه‌می هیومان ڕایتس ۆوچ، دكتۆر دیندار زێباری به‌رپرسی كۆمیته‌ی باڵای پێداچوونه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌موو كه‌س ئازادی هاتوچۆی له‌ چوونه‌ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌‌ بۆ ناوچه‌كه‌ هه‌یه،‌ به‌ كارمه‌ندی ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان و هاوكاریه‌ مرۆییه‌كانیشه‌وه‌. ‌سه‌باره‌ت به‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شتومه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ ووتی:

سنورداركردنی بردنه‌‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شنگال له‌به‌ره‌وه‌یه‌ زۆرێك له‌ ماڵ و موڵكی هاووڵاتیان تاڵانكراوه‌. ئامانج له‌و ڕێوشوێنانه‌ پارێزگاریكردنه‌ له‌ سامان و موڵكی هاووڵاتیان. بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ی شنگال لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی ووردی لێ ده‌كرێت تا بزانرێت ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ چین.

زێباری هیچ وورده‌كاریه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنه‌ ئه‌منیانه‌ نه‌خسته‌ڕوو. سه‌باره‌ت به‌ بردنه‌ ناوه‌وه‌ی شتومه‌ك بۆ ناو شنگال ووتی: "سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مۆڵه‌ت له‌ بردنه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی بینا وه‌ك چیمه‌نتۆ و مه‌ڕوماڵات سنوورداركردنه‌كه‌ پشت به‌ پێویستی ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌به‌ستێ ‌.'' هه‌روه‌ها ووتیشی كه‌ ئه‌نجومه‌نێكی ئه‌منی له‌ناو ئۆفیسی قایمقامی شنگال دروستكراوه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ی داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ هێنانه‌‌ ناوه‌وه‌و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شتومه‌ك بۆ شنگال و پارێزگای دهۆك دوا بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات‌. ئه‌و ووتی ته‌نها شتومه‌كێك كه‌ ڕێگه‌ی هێنانه‌ ناوه‌وه‌و بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌ شنگال پێنادرێت ئه‌و ماددانه‌ن كه‌ ده‌كرێت بۆ ''دوو مه‌به‌ست'' به‌كاربهێنرێن وه‌ك هه‌ندێك مادده‌ی كیمیاوی.

وه‌ستان و پشكنینی ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كورد له‌ خاڵی سوهه‌یل كه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها ده‌روازی سه‌ره‌كیه‌ بۆ هاتنه‌ ناوه‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ شنگال.

© 2016 Belkis Wille/Human Rights Watch

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ١٨ی ئاب، فه‌واز میرانی لێپرسراوی میدیاو په‌یوه‌ندیه‌كانی گشتى پارێزگای دهۆك به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، به‌رپرسانی دهۆك هه‌وڵیانداوه‌ هانی ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بده‌ن له‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ خه‌ڵكی شنگال.

به‌ڵام، كارمه‌ندێكی مرۆیی له‌ دهۆك به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت،‌ تیمی ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی ناو ووڵات كه‌ له‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كۆچ و كۆچبه‌ران و چه‌ند ڕێكخراوێكی تری ناحكومی پێك دێت، داوای له‌ ڕێكخراوه‌ مرۆییه‌كان كردووه‌ هاوكاریه‌ مرۆییه‌كانیان نه‌به‌نه‌ ناوچه‌كه‌ و ووتویانه‌ ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ هاوكاری نیه‌ و ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه‌ ئه‌و هاوكاریه‌ مرۆییانه‌ بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كاربهێنرێن و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان له‌ ملاملانێی سیاسی ناوچه‌كه‌وه‌ بگلێن. سه‌ره‌ڕایی ئه‌م ئاگاداریه‌، چه‌ند ڕێكخراوێكی بچووك و كه‌می نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیی هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچه‌كه‌ دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرووپێك به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت كه‌ زۆر جار ڕێگه‌یان لێگیراوه‌ له‌ بردنی‌ هاوكاری مرۆیی بۆ ناوچه‌كه‌. زیاد له‌وه‌ش، دانیشتوانی شنگال به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت،‌ په‌كه‌كه‌و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی تر كه‌لوپه‌ل و شتومه‌كیان بۆ دابین ده‌كه‌ن كه‌ له‌ناو سووریاوه‌ دێن.

فه‌قیه‌ ووتی، ''ئه‌و خێزانانه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن له‌ شنگال ووتیان كه‌ ناتوانن وه‌ك جاران ژیان گوزه‌ر بكه‌ن و به‌ ئاسته‌م بژێوی ڕۆژانه‌یان ده‌ست ده‌كه‌وێ. ئه‌گه‌ر ئه‌م سنورداركردن و جۆره‌ ڕێوشوێنانه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا زۆر قورس ده‌بێت بۆ شنگال و یه‌زیدیه‌كان زاڵبن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا به‌سه‌ریان هاتووه‌.''

سنوورداركردنی هه‌نارده‌كردنی شتومه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ی شنگال
سێ جووتیاری سنونی و خانه‌سوور به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كه‌ ڕێگه‌یان لێگیراوه‌ له‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌روبومێكی كشتوكاڵی له‌ شنگاله‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق. به‌هۆی كه‌می بارانبارینه‌وه‌ هه‌رسێ جووتیاره‌كه‌ بۆ ئه‌م ساڵ جۆیان دوورييەوە. دوو جوتیاریان ووتیان،‌ له‌ مانگی ته‌مووزو حوزه‌یران داواكاریه‌كانیان له‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌روبومه‌كانیان له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سوهه‌یله له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌منی شنگال ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. جوتیاری سێیه‌م ووتی كه‌ هه‌وڵی نه‌داوه‌ داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێشكه‌ش بكات پاش بیستویه‌تی داواكاری جوتیاره‌‌كانی تر ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌. دانیشتوانی شنگال كه‌ ئاگاداربوون له‌ كاری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ووتیان،‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی شنگال له‌ سه‌رۆك ناحیه‌ی شنگال و به‌رپرسی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شنگال پێك دێت. دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ ووتیشیان، ئاسایش ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێ له‌ ده‌ركردنی بڕیاره‌كان.

ئه‌و سێ جووتیاره‌ ووتیشیان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ ناچار بوون كڕیاری ناوخۆیی بدۆزنه‌وه‌و به‌روبومه‌كانیان به‌ سێ قات كه‌متر بفرۆشن له‌و نرخه‌ی كه‌ ده‌یانتوانی له‌ دهۆك و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانی عێراق بیفرۆشن. ووتیان‌ هیچ جووتیارێكی تری شنگال ناناسن كه‌ مۆڵه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی شنگال وه‌رگرتبێ له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌روبومه‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

دوو خێزان به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت كه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سوهه‌یله‌ ڕێگریان لێكردون له‌ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌ڕوماڵاته‌كانیان له‌ شنگال. له‌كاتێكدا له‌ خاڵه‌كه‌ بوون، هیومان ڕایتس ۆوچ بینی، به‌رپرسانی ئه‌و خاڵه‌ پێاوێكیان وه‌ستاند كه‌ پیكابه‌كه‌ی مه‌ڕێكی تێدا بوو پاشان فه‌رمانیان پێكرد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو شنگال. ئه‌و پیاوه‌ ووتی ئه‌و مه‌ڕه‌ بۆ پرسه‌ی خزمێكیان بووه‌ له‌ شاریه‌.

هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕێگریان لێكرابوو له‌ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌روبومه‌ كشتوكاڵیه‌كانیان و مه‌ڕوماڵاته‌كانیان ووتیان كه‌ ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی خاڵه‌كه‌ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێنه‌داوون.

دوو خێزان كه‌ له‌ كامپی ئاواره‌كانی ناوچه‌ی دهۆك ده‌ژین ووتیان،‌ له‌ خاڵی سوهه‌یله له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئاسایش‌ ڕێگریان لێكراوه‌ كاتێك هه‌وڵیانداوه‌ كه‌لوپه‌لی ماڵه‌كانیان له‌ به‌رمیلی ئاو غه‌ساله‌و كانتۆرو سه‌لاجه‌و به‌تانی له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن له‌كاتی جێهێشتنی شنگال. هه‌ردوو خێزانه‌كه‌ ووتیان كه‌ ئه‌فسه‌ران پێیان ووتوون ئه‌و ڕێوشوێنه‌ له‌پێناو ڕێگرتنه‌ له‌و تاڵانیه‌ به‌رفراوانه‌ی له‌ شنگال كراوه‌ له‌كاتی چۆڵكردنی ناوچه‌كه. ئه‌و دوو خێزانه‌ ووتیشیان كاتێك شایه‌تحاڵ و مۆڵه‌تی ئاسایشی شنگالیان نیشانداوه‌ بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی ئه‌و شتانه‌، ئه‌فسه‌رانی خاڵه‌كه‌ داواكه‌یان ڕه‌تكردونه‌ته‌وه‌.

سنورداكردنی هاورده‌كردنی شتومه‌ك بۆ ناو شنگال
ستافی پێنج ڕێكخراوی مرۆیی ناو هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت له‌ كۆتای ساڵی ٢٠١٤وه‌، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی پرد ی سوهه‌یله یان ئۆفیسی پارێزگای دهۆك له‌لايانی كه‌م له‌ ١٠ حاڵه‌تی جیاوازدا ڕێگریان لێكردوون له‌ بردنی هاوكاری مرۆیی وه‌ك پرنته‌رو ده‌فته‌رو خێمه‌و به‌تانی و پێڵاو جل و یاری منداڵان كه‌لوپه‌لی پاككردنه‌وه‌و داوده‌رمان و خۆراك وه‌ك برنج و شه‌كرو چایی و ئاردو ڕۆن و دۆشاوی ته‌ماته بۆ ناو شنگال‌.

وه‌ستانی جووتیارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كورد له‌خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سوهه‌یله كه‌ حاڵی حازر ته‌نها ده‌روازه‌یه‌ بۆ چوونه‌ ناوه‌و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ شنگال. ئه‌و جوتیاره‌ به‌نیازبووه‌ به‌رخێك به‌رێته‌ ناو هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ پرسه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی. جووتیاران ڕێگه‌یان پێنادرێت مه‌ڕوماڵات بهێننه‌ ناو هه‌رێمه‌كه‌.

© 2016 Belkis Wille/Human Rights Watch

هیومان ڕایتس ۆوچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ لێپرسراوێكی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ خاڵكانی هه‌ژار. هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دابه‌شكراون. پارتی له‌ هه‌ولێرو دهۆك ده‌سه‌ڵاتداره‌و یه‌كێتی له‌ سلێمانی.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت كه‌ لقی هاوكاریه‌ مرۆییه‌كانی ئه‌و پارته‌ له‌ مانگی شوبات و به‌ مۆڵه‌تی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵیداوه‌ خۆراك و جل و به‌رگ و یاری منداڵان بگه‌یه‌نێته‌ شنگال. به‌ڵام، به‌رپرسێك له‌ ئۆفیسی پارێزگاری دهۆك مۆڵه‌ته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ووتویه‌تی كه‌ مۆڵه‌ته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌نها بۆ جموجوڵی شتومه‌كه‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمه‌كه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌و هاوكاریانه‌ بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شنگالی هاوپه‌یمانیان بێت یان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ بێت بۆ ناو سووریا. ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ووتیشی، لاریان نه‌بووه‌ له‌ ته‌سلیمكردنی هاوكاریه‌كان به‌ قایمقامی شنگال بۆ دابه‌شكردن، به‌ڵام به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شیان ڕه‌تكردۆته‌وه‌. له‌سه‌ره‌تای مانگی ئاب، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی بڕێكی زۆری له‌ داوده‌رمان به‌ناوی ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌ پارتی بۆ شنگال ناردووه‌و هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه‌. یه‌كێكی تر له‌ ڕێكخراوه‌كان توانیویه‌تی هاوكاری مرۆیی بگه‌یه‌نێته‌ شنگال له‌ژێر ناوی ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان.

دانیشتوویه‌كی شنگال كه‌ به‌ده‌ست سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وامه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ به‌ هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، به‌رله‌ مانگی ئابی ٢٠١٤ بۆ ١٠ حه‌بی پاراسیتۆڵ يان ئه‌سیتامۆفین ته‌نها بڕی ٢٠ سه‌نتی ئه‌مریكی داوه‌. به‌ڵام ئێستا نرخه‌كه‌ی بووه‌ته‌ ٨٥ سه‌نت‌ به‌هۆی كه‌می ئه‌و حه‌بانه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌كان له‌ ئه‌نجامی سنورداركردنی جموجوڵی شتومه‌ك

سێ خێزان باسیان له‌ چوار ڕووداو كردی لهوەتەى كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٥ كه‌ تێیاندا ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ خاڵی سوهه‌یله‌ ڕێگریان لێكردوون له‌ بردنی خۆراك و سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان كه‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌ ناو شنگال. ئه‌م خێزانانه‌ داوای مۆڵه‌تیان له‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كردبوو له‌به‌ره‌وه‌ی ووتیان ئه‌و شتومه‌كانه‌ بۆ به‌كارهێنانی مه‌به‌ستی شه‌خسی بووه‌. ئه‌فسه‌رانی ئاسایش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن بردنه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و شتومه‌كانه‌ بۆ ناو شنگال قه‌ده‌غه‌یه‌.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ ووتی،‌ خۆیی و مامێكی له‌ مانگی كانوونی دووه‌م هه‌وڵیانداوه‌ هه‌ندێك شتومه‌ك بۆ خێزانه‌كه‌یان له‌ شنگال به‌رن، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌. دووباره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب هه‌وڵده‌ده‌نه‌وه‌، به‌ڵام ته‌نها ڕێگه‌ی بردنه‌ ناوه‌وه‌ی ساوارو برنج و حومس و فاسۆلیاو ڕۆنی زه‌یتونیان و كونجى پێده‌درێ ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی مامی به‌رتیل ده‌داته‌ ئه‌فسه‌ره‌كانی ئاسایش له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌كه‌.

بازرگانانی سنونێ ووتیان كه‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكاریه‌كانیانیان بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت دواخستون و ڕه‌تكردۆته‌وه‌ یان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بڕه‌كه‌یان كه‌مكردۆته‌وه‌. كاسبكارێك كه‌ چه‌ند دوكانێكی گه‌وره‌ی له‌ناو شنگال هه‌یه‌ ووتی،‌ ئه‌فسه‌رانی ئاسایش له‌ سوهه‌یله‌ هه‌رجاره‌ ته‌نها ڕێگه‌ی بردنه‌ ناوه‌وه‌ی ٢٠ پاكه‌ت جگه‌ره‌ی پێده‌ده‌ن ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌فتانه‌ مشته‌ری هه‌یه‌ بۆ فرۆشتنی ١٠ كارتۆن جگه‌ره‌، هه‌روه‌ها ته‌نها ڕێگه‌ی هاورده‌كردنی ١٥ پاكه‌ت گۆشتی پێدراوه‌. ڕێگه‌ی هاورده‌كردنی ٥٠ كیلۆ شه‌كری پێده‌ده‌ن ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێویستی به‌ ٣٠٠ كیلۆ هه‌یه‌، ڕێگه‌ی بردنه‌ ناوه‌وه‌ی ١٠ پاكه‌ت تایتی جلوبەرگ پێده‌درێ له‌كاتێكدا ده‌توانێ ١٠٠ پاكه‌ت بفرۆشێ. ووتیشی كه‌ پێویستی به‌ مۆڵه‌تی تایبه‌ت هه‌یه‌ بۆ‌ هاورده‌كردنی بوتڵی ئاوی خواردنه‌وه‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ٢٠ ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و ده‌بێت له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه‌ بڕیاری لێبدرێ. پێشتر ئه‌و دوكانداره‌ ده‌یتوانی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا بڕی ١٠ ملیۆن دیناری عێراقی (كه ده كاته (8,583شتومه‌ك بفرۆشێ، به‌ڵام به‌هۆی ڕێگریكردن له‌ هاورده‌كردنی شتومه‌ك بۆ ناو شنگال له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دوای ٣ی ئابی ٢٠١٤وه ئه‌و بڕه‌ بۆ ١.٥ ملیۆن دیناری عێراقی كه‌میكردووه(كه ده كاته (1,263.

فرۆشیارێكی چیمه‌نتۆ ووتی، سه‌ره‌ڕایی هه‌بوونی مۆڵه‌تی‌ قایمقام و ئاسایشی شنگال، ئه‌فسه‌رانی ئاسایش له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌م به‌ ١٥ ته‌ن چیمه‌نتۆوه‌ له‌ خاڵی سوهه‌یله‌ وه‌ستاندویانه‌و ڕێگریان لێكردوه‌ له‌ بردنه‌ ناوه‌وه‌ی چیمه‌نتۆكه‌ بۆ شنگال:

مۆڵه‌ته‌كه‌م نیشاندان، به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی ئاسایش ووتیان ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ دهۆك به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌یم پێبڵێن. گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ئه‌و كارگه‌یه‌ی كه‌ چیمه‌نتۆكه‌م لێكڕی بوو پاره‌كه‌یان بۆ گه‌ڕاندمه‌وه‌. به‌ڵام پاره‌ی باركردنه‌كه‌یم له‌ كیس چوو. به‌ هه‌موویه‌وه‌ ٣٠٠ هه‌زار دیناری عێراقیم زه‌ره‌ر كرد]كه ده كاته [2,500.

هه‌مان پیاو ووتی له‌ مانگی حوزه‌یران هێزه‌كانی ئاسایش ڕێگریان لێكردووه‌ له‌ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ته‌نكه‌ری ئاوه‌كه‌یی بۆ ناو شنگال كه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێشتر بردبوویه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ چاكردنه‌وه‌‌، تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ هاوكاری ده‌كه‌ن له‌ خاڵه‌كه‌.

سێ فیته‌ری سنونێ كه‌ دوكانه‌ خاڵیه‌كانیان نیشانی هیومان ڕایتس ۆوچ دا ووتیان هه‌وڵیانداوه‌ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی شنگال بۆ هێنانی پارچه‌ی ئۆتۆمبێل.

یه‌كێك له‌ فیته‌ره‌كان ووتی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت حه‌وت جار چووه‌ته‌ دهۆك و ٥٠٠ دۆلاری له‌ هاتوچۆدا خه‌رج كردووه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ته‌نها یه‌ك جار ڕێگه‌ی هێنانی پارچه‌ی ئۆتۆمبێلی پێدراوه‌ بۆ‌ ناو شنگال. فیته‌ره‌كه‌ ووتی، ئه‌و جاره‌ش داوای مۆڵه‌تی كردووه‌ بۆ هێنانی بڕی ٢٥٠٠ دۆلار پارچه‌، به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی ئاسایش له‌ خاڵی سوهه‌یله‌ ته‌نها ڕێگه‌ی بڕی ١٣٠٠ دۆلار پارچه‌یان بۆ ناو شنگال پێدراوه، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌بووه‌ بۆ هاورده‌كردنی هه‌موو بڕه‌كه‌.

له‌ گه‌شتێكیدا له‌ مانگی ته‌مووز، ئه‌و فیته‌ره‌ ووتی كه‌ بۆ ماوه‌ی ٣ كاتژمێر له‌ خاڵی سوهه‌یله‌ چاوه‌ڕوانی كردووه‌ ته‌نها بۆ پرسیاركردن له‌ ئه‌فسه‌ری به‌رپرس له‌سه‌رئه‌وه‌ی چ پارچه‌یه‌ك ڕێگه‌ی هاورده‌كردنی بۆ ناو شنگال پێده‌درێت. كاتێك ئه‌فسه‌ری به‌رپرس ده‌گات پێی ده‌ڵێ "به‌ یه‌ك ووشه‌ وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه‌ هیچ''. فیته‌ری دووه‌م ووتی كه‌ داواكاری بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منی شنگال كردووه‌، به‌ڵام ته‌نها مۆڵه‌تیان پێداوه‌ له‌ هاورده‌كردنی پێنچ پارچه‌ بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌ داوای بۆ پێشكه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌شی سێ ڕۆژی ده‌كات. له‌ خاڵی سوهه‌یله‌ ئه‌فسه‌رانی ئاسایش ڕێگریان لێكردووه‌ له‌ هێنانی هه‌موو جۆره‌ ڕۆنێكی ئۆتۆمبێل.

لاكاتێكدا له‌ خاڵی سوهه‌یل بوو، هیومان ڕایتس ۆوچ بینی كه‌ ئه‌فسه‌رانی ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئۆتۆمبێل و بارهه‌ڵگرانه‌یان له‌لاوه‌ ده‌وه‌ستاندو ده‌پشكنی كه‌ كه‌لوپه‌لی شه‌خسی و بازرگانیان تێدا بوو. دوكاندارێك كه‌ له‌ خاڵه‌كه‌‌ وه‌ستێنرابوو باره‌كه‌ی نیشانی هیومان ڕایتس ۆوچدا كه‌ بریتی بوو له‌ ده‌رزه‌نێك پاكه‌تی شیری ووشك له‌گه‌ڵ دوانزه‌ پاكه‌تی تووتنی نێرگه‌له‌ و ته‌له‌فزیۆنێك و چه‌ند پشتی و به‌تانیه‌ك. خێزانێكی تر له‌ خاڵه‌كه‌ وه‌ستێنرابوون به‌هۆی هێنانی فه‌رده‌یه‌ك برنج و چه‌ند پشتیه‌ك.

هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كرا ووتیان كه‌ ئه‌فسه‌رانی ئاسایش له‌ خاڵی په‌ڕینه‌وه‌كه‌ هیچ ڕونكردنه‌وه‌و هۆكارێكیان پێنه‌داون له‌ قه‌ده‌غه‌كردنی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ئه‌و شتومه‌كانه‌ بۆ ناو شنگال.