(به‌یروت): هیومان ڕایتس ۆوچ له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا ووتی، هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) به ئه‌نجامدانی هێرش له‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانیان تێدایه‌و، مینڕێژكردنی ناوچه‌كان و ڕێگریكردن له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له هه‌ڵهاتن له حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری موسڵ ژیانی هاووڵاتیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی كه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن ده‌بێت هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرنه‌به‌ر له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیان به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه داعش به ئه‌نقه‌ست ژیانی خستوونه‌ته مه‌ترسیه‌وه.
لاما فەقیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ووتی، ''به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ و حه‌ویجه به هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی ژیانیان كه‌وتوه‌ته مه‌ترسیه‌وه‌و پێویستە هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ ڕێگه به خێزانه‌كان بده‌ن له جێهێشتنی ناوچه‌كانیان و گه‌یشتنه ناوچه‌ی ئارام. پێویستە چه‌كدارانی داعش ڕێگه به خه‌ڵك بده‌ن له جێهێشتنی ناوچه‌كانیان و ئه‌وهێزانه‌ش كه شه‌ڕی داعش دەکەن ئه‌وه له‌به‌رچاوبگرن كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر هێرشدان گیریان خواردووه.''
له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦، هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵیان ڕایانگه‌یاند. موسڵ دووه‌م گەورە شاری عێراقه‌و له مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرت. له‌لایه‌كی تره‌وه، هێزه‌كانی دژبه داعش ئۆپراسیۆن و هه‌ڵمه‌تی گرتنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه‌یان ده‌ستپێكردووه‌و ئه‌و شاره‌یان گه‌مارۆداوه. حه‌ویجه به‌دووری ١٢٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ. له‌سه‌ره‌تا ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی ناو موسڵ به ١.٢ میلۆن كه‌س خه‌مڵێنراوه‌و ژماره‌ی دانیشتوانی ناو حه‌ویجه به ١١٥ هه‌زار كه‌س. تا ئێستا شه‌ڕه‌كان بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی لانی كه‌م له ٥٦٤٠ كه‌س بۆ باكوری سووریا‌و باكوری عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
هیومان ڕایتس ۆوچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ چوار هاووڵاتی كرد كه به‌م دوواییانه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵهاتوون و ئێستا له كامپی دێبه‌گه نیشته‌جێن كه به دووری ٤٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری هه‌ولێر. ئه‌و كه‌سانه ووتیان، داعش له‌ناو ماڵه‌كانه‌وه هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان مینڕێژ كردووه. له دوای ساڵی ٢٠١٤وه، پسپۆڕانی مین و ده‌یان كه‌س كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هیومان ڕایتس كردووه باسیان له‌وه‌كردووه چۆن داعش ده‌ووروبه‌ری گوونده‌كان مینڕێژ ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له ناوچه‌كانیان له هێرش و ڕێگریكردن له هه‌ڵهاتنی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه.
گووندنشینێكی ئاواره به ناوی عه‌لی ئه‌حمه‌د له ٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ به هیومان ڕایتس ۆوچی ووت، خۆی و خێزانه‌كه‌یی و پێنج منداڵی له گووندی العدله ژیاون كه به دووری ٣٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ. ئه‌و گووندنشینه ووتیشی كاتێك شه‌ڕ له نێوان داعش و سوپای عێراق له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستی پێكرد، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی ژیانی خۆیی و خێزانه‌كه‌ی، داعش ماڵه‌كه‌یی به‌كارهێناوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوپای عێراق:
"له‌كاتێكدا سوپای عێراق نزیك ده‌بویه‌وه، سێ چه‌كداری داعش خۆیان كرد به ماڵه‌كه‌مدا. نه‌متوانی پێیان بڵێم ماڵه‌كه جێبهێڵن له‌به‌ره‌وه‌ی ڕه‌نگه بیان كوشتمایه‌و ئازاری خێزانه‌كه‌میان بدایه. ووتیان، 'ده‌بێت بچینه سه‌ربانی ماڵه‌كه‌ت.' بۆماوه‌ی ١٥ خوله‌ك له‌سه‌ربانه‌كه مانه‌وه. هه‌ندێك ماڵ بوونه ئامانجی تانكه‌كان لەبەر ئەوەی داعش ئه‌و ماڵانه‌ی به‌كارهێنا. سوپاس بۆ خوا ماڵه‌كه‌م نه‌بووه ئامانجی ئه‌و تانكانه. هه‌ركه چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و موسڵ پاشه‌كشه‌یان كرد، ئاڵای سپیمان به‌رزكرده‌وه تا ماڵه‌كانمان نه‌كرێنه ئامانجی تانكه‌كان."
بيست دانیشتووی گوونده‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش له قه‌زای مه‌خموور كه به‌دووری ١٠٠ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ به هیومان ڕایتس ۆوچیان ووت، چه‌كدارانی داعش ژیانیان خستوونه‌ته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌وه به‌هۆی ته‌قاندنی تۆپ له نزیك ماڵه‌كانیان به‌بێ دوورخستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌و شوێنه. هه‌روه‌ها ئه‌و گووندنشینانه ووتیشیان كه داعش چه‌كدارو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له نزیك قوتابخانه‌كان جێگیر كردووه‌و ئه‌مه له‌كاتێكدا قوتابی له‌و قوتابخانه‌یه‌دا بووه، له یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌و شوێنه به‌رهێرشی ئاسمانی كه‌وت و بووه هۆی وێرانبوونی به‌شێكی بینای قوتابخانه‌كه.
به‌پێی ووته‌ی كارمه‌ندانی ڕێكخراوه مرۆییه‌كان، له‌كاتی شه‌ڕه‌كاندا له ١٧ی تشرینی یه‌كه‌م و له‌نزیك گووندێك، هێزه‌كانی سوپای عێراق بانگه‌وازیان بۆ هاووڵاتیان كردووه ئاڵای سپی له سه‌ربانه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه به‌رله‌وه‌ی ڕێگه‌ی هه‌ڵهاتنیان پێبدرێت. له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی موسڵه‌وه سوپای عێراق داوای له دانیشتوانی ناو موسڵ و ده‌وروبه‌ری كردووه كه له كاتی شه‌ڕه‌كاندا له‌ناو ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌و ئاڵای سپی له‌سه‌ر ماڵه‌كانیان به‌رزبكه‌نه‌وه تا بزانن كه هاووڵاتی مه‌ده‌نی تێدایه. نه‌بوونی ئاڵای سپی له‌سه‌ر ماڵه‌كان مه‌رجه‌كانی یاسای جه‌نگ له پێویستی جیاكاری كردن له نێوان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و چه‌كداران له‌سه‌ر لایه‌نی هێرشبه‌ر لانابات، هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی.
یاساكانی جه‌نگ هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ ناچار ده‌كات له گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست له‌پێناو پارێزگاریكردن له هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ژێر كۆنترۆڵیان له كاریگه‌ری هێرشه‌كان، هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌و ناوچانه‌ی دانیشتوانی تێدایه. ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست بگرنه‌به‌ر له چۆڵكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌وناوچانه‌ی لێی جێگیر بوون و نابێت ڕێگری له‌و كه‌سانه‌ی بكه‌ن ده‌یانه‌وێت ناوچه‌كه جێبهێڵن. به‌كارهێنانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی وه‌ك ''قه‌ڵغانی مرۆیی'' بۆ پارێزگاریكردن له هێزه سه‌ربازیه‌كان به تاوانی جه‌نگ له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
یاساكانی جه‌نگ ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن ناچار ده‌كات له گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كه‌مترین زه‌ره‌روزیان به هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی. هێرشی كوێرانه و جیاكاری نه‌كردن له نێوان هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و چه‌كداران قه‌ده‌غه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی كه زیاد له قه‌باره‌ی خۆیانن و زیانه‌كانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی زیاتره به به‌راوورد به ده‌سكه‌وته سه‌ربازیه‌كان.
كارمه‌ندێكی مرۆیی كه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتیانه كردبوو له حه‌ویجه‌وه هه‌ڵهاتوون ووتی، لانی كه‌م پێنج خێزان پێیان ووتوه كه چه‌كدارانی داعش ڕێگه‌یان به پیاوان نه‌داوه ناوچه‌كه جێبهێڵن و ته‌نها ڕێگه‌یان به ژنان و منداڵان داوه ناوچه‌كه جێبهێڵن و بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌بوو بڕی ٤٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی بده‌ن.
عمار دانیشتوویه‌كی گووندی بابه‌یه و به دوری ٣٥ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ و نزیكه‌ی دوو ساڵه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدایه. ئه‌و ووتی، كاتێك خێزانه‌كه‌یی و دراوسێكانی هه‌ڵهاتوون ژماره‌یه‌كیان به‌هۆی مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه بریندار بوون.
عمار ووتی له‌كاتێكدا سوپای عێراق به‌ره‌و ناوچه‌كه ده‌هاتن و چه‌كدارانی داعش پاشه‌كشه‌یان ده‌كرد، كه‌س و كاره‌كه‌ی له‌ناو دوو ئۆتۆمبێلدا هه‌ڵهاتوون بۆ خاڵێكی پشكنینی نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه. له سه‌ر ڕێگاكه مین به هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌ته‌قێته‌وه. سه‌رنشینانی ناو ئۆتۆمبێلێكیان زیانیان به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلی دووه‌م سه‌رو قۆڵی بریندار ده‌بێت. عمار ووتی، پاشان ئۆتۆمبێله‌كانیان جێده‌هێڵن و نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆمه‌تر به‌پێ ده‌ڕۆن تاده‌گه‌نه خاڵی پشكنینه‌كه.
محمد ووتی بۆ جێهێشتنی حه‌ویجه، خێزانه‌كه‌یی ٥٠٠ دۆلاریان به قاچاخچی داوه تا ڕێنماییان بكه‌ن له‌و مینانه‌ی داعش له ده‌ووروبه‌ری شاره‌كه چاندوونی. بۆ هه‌ریه‌كه له خۆی و ژنه‌كه‌یی ٥٠٠ دۆلار ده‌دات و به‌ڵام هیچ بۆ دوو منداڵه‌كه‌یان ناده‌ن. محمد ووتی، له‌كاتی تێپه‌ڕینیان به ناوچه مینڕێژكراوه‌كه‌دا لانی كه‌م سێ لاشه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه بینیووه. بورهان حوسەین كه له‌گه‌ڵ هه‌مان گرووپ ده‌بێت و هه‌مان بڕ پاره به قاچاخچیه‌كان ده‌دات ووتی، لاشه‌ی ژنێك و دوو منداڵی بینیووه كه به‌هۆی مینه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
مینی چێنراوی چه‌كدارانی داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاووڵاتیانی ناوچه‌كانی تری ژێر كۆنترۆڵی داعش دروست كردووه وه‌ك ڕوومادی و فه‌لوجه‌ی عێراق و كۆبانێی سوریا. له ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌م، هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتێكی نوێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌ی بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش دروستیكردووه له‌سه‌ر هاووڵاتیانی منجابی سووریا بڵاوده‌كاته‌وه، له‌كاتی ئۆپراسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه‌و له‌دوای ئۆپراسیۆنه‌كانیش.
دوو له ڕووداوه‌كان كه هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری بۆ كردوون ده‌رده‌كه‌وێ له ئه‌نجامی به‌ركه‌وتن یان پێداپێنان بووه له‌لایه‌ن قوربانیه‌كانه‌وه. به‌پێی په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی مینی ساڵی ١٩٧٧، مینی دژه مرۆڤ كه هه‌ندێك جار به (IED)یش ناسراوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره مینانه قه‌ده‌غه كراوه.
هیومان ڕایتس ۆوچ ووتی، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ ڕێز له‌و په‌یماننامه‌یه بگرن.
ده‌بێت به‌رپرسانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاووڵاتیان هۆشیار بكه‌نه‌وه له مه‌ترسی ئه‌و مینانه‌و پاشماوه‌كانی جه‌نگ له ناوچه ئازادكراوه‌كان و ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش، هه‌روه‌ها ناوچه‌كان له‌و مینانه‌و پاشماوه‌كانی جه‌نگ پاك بكه‌نه‌وه له‌پاش كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كان.
لاما فەقیه‌ووتی، ''ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش به نایاساییانه‌ش ڕێگری له‌و هاووڵاتیانه بكات كه هه‌وڵی جێهێشتنی ناوچه‌كانیان ده‌ده‌ن، ده‌بێت هێزه سه‌ربازیه‌كانی تر پاپه‌ندبن به یاساكانی جه‌نگ، به هۆشیاركردنه‌وه‌و پارێزگاریكردنی هاووڵاتیان له مه‌ترسیه كووشنده‌كانی ئه‌و مینانه.''