(به‌یروت): هیومان ڕایتس ۆوچ ئه‌مڕۆ له نامه‌یه‌كیدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی كردبوو ووتی، ده‌بێت حكومه‌تی عێراق پاپه‌ندی نیشان بدات له ڕێگریكردن له هه‌ر هێزێكی چه‌كداری كه پێشتر تێوه‌گلاوه له پێشێلكردنی یاساكنی جه‌نگ له به‌شداریكردن له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ده‌ست گرووپی تووندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش.
له‌نێو ئه‌و گرووپانه‌ی كه ده‌بێت ڕێگریان لێبكرێت له به‌شداریكردن له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ چه‌ند گرووپێكی ناو حەشدی شەعبی سه‌ربه هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقه. ده‌بێت حكومه‌ت دڵنیایی بدات له پارێزگاریكردن له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاووڵاتیان و جیاكاری نه‌كردن له‌كاتی پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ. پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی ١.٢ ملیۆن كه‌س له‌ناو موسڵدا بمێننه‌وه كه دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراقه‌و له حوزه‌یرانی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن داعش كۆنترۆڵ كرا.
لا ما فەقیه، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس ۆوچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ووتی، ''هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی موسڵ بۆماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و یاساكانی داعش ده‌چه‌وسێنه‌وه بۆیه پێویستیان به هاوكاری و پشتگیری ده‌بێت له‌كاتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ڕه‌نگه له‌ژێر مه‌ترسی تۆڵهلێكردنهوهدابن. نابێت به‌رپرسان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به هیچ هێزێكی چه‌كدار بده‌ن هه‌ستن به‌ئه‌نجامدانی هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و ئازاردانی هاووڵاتیان به ئاره‌زووی خۆیان.''
له‌دواین ئۆپراسیۆنی دژ به داعش بۆ گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه له مانگی ئاياری ٢٠١٦، ڕاپۆرتێكی هیومان ڕایتس ۆوچ ئاماژه‌ی كردبوو به‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی حەشدی شەعبی و لانی كه‌م له یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق هه‌ستاوون به لێدانی پیاوان له‌كاتی ده‌ستگیركردنیان و ئه‌شكه‌نجه‌دان و گوله‌بارانی به كۆمه‌ڵ و بێسه‌روشوێنكردنی هاووڵاتیان به منداڵانیشه‌وه له‌گه‌ڵ شێواندنی لاشه‌ی مردووان. پێشتر هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی كردبوو له‌سه‌ر پێشێلكاری به‌ربڵاوی هێزه‌كانی حەشدی شەعبی وه‌ك كاولكردن و تاڵانكردنی موڵك و ماڵی هاووڵاتیان له العلم و عامرلی و ابو عجیل و الدور له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی تكریت له‌پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ست داعش له مانگی مارس و نیسانی ٢٠١٥.
پێویستە عه‌بادی ڕێگری بكات له‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی له ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌ودان و تێوه‌گلاوون له پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ وه‌ك سووپای به‌درو كه‌تیبه‌كانی حزب الله، له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی تری ناو حەشدی شەعبی ، له به‌شداریكردنیان له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ. هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رپرسان هه‌نگاو بنێن له پارێزگاریكردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی شاره‌كه جێ‌دێڵن و هاووڵاتیانی كامپه‌كان له هێرشی تۆڵه‌سندنه‌وه.
هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتی دۆكیومێنتاری كردووه له‌سه‌ر به چه‌كداركردن و مه‌شقی سه‌ربازی به منداڵان له‌لایه‌ن دوو هۆزی میلیشیای سه‌ربه حكومه‌تی عێراقی (حشد العشائری) كه به‌شداریان له شه‌ڕی داعش كردووه. ده‌بێت حكومه‌تی عێراق كارنه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی مه‌شقی سه‌ربازی به منداڵ له ڕیزه‌كانیاندا ده‌كه‌ن و له شه‌ڕدا به‌شداریان پێده‌كه‌ن.
پێویستە به‌رپرسانی عێراقی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ربازو ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه ئه‌منیه‌كان و میلیشیاكان بكه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ستان به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری له‌كاتی ئۆپراسیۆنه سهربازیهكانداو ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و پێشێلكاریانه بڵاوبكه‌نه‌وه.
به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری له ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕابردوو بۆ گرنته‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، هیومان ڕایتس ۆوچ پێشنیازی پێشكه‌ش به عه‌بادی كردووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕێگریكردن له پێشلكاری له‌كاتی پرۆسه‌ی سكرینكردن و ده‌ستگیركردن په‌یوه‌ست به ئۆپراسیۆنی موسڵ. ئه‌گه‌ر هێزه عێراقیه‌كان و هێزه كوردیه هاوپه‌یمانه‌كانیان هه‌ستان به دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری سكرین كردن بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له موسڵ هه‌ڵدێن، ده‌بێت ته‌نها هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی عێراق یان هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سه‌نته‌رانه به‌ڕێوه ببه‌ن نه‌ك ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی پێشێلكاری. ده‌بێت به‌رپرسان دڵنیابن له‌وه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌و سكرینكردنی هاووڵاتیان له چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕ نه‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌و ماوه‌یه زیاتر ناچار به‌مانه‌وه كرا، ده‌بێت وه‌ك ده‌ستگیركراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و مافی هه‌موو پارێزگاریه‌كی هه‌یه به‌پێی یاسای عێراقی و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. نابێت هیچ كه‌سێك تاوانبار بكرێت و تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی بوونی به داعش ئه‌نجامدانی تاوانی لێبكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زو ته‌مه‌ن و ئاین و ناوی هۆزه‌كه‌ی.
هیومان ڕایتس ۆوچ نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ته‌مه‌نی سزایی یاسایی ٩ ساڵه به‌پێی یاسای عێراقی. ئه‌گه‌ر به‌رپرسان سكرینی ئه‌و منداڵانه‌یان كرد كه موسڵ جێده‌هێڵن و گوومانی ئه‌وه‌یان لێ‌كردن كه له‌لایه‌ن داعش مه‌شقی سه‌ربازیان پێكراوه‌و به‌كارهێنراوون ده‌بێت له‌بری سزا‌و به‌ندكردنیان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكه‌ن له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا.
پێویستە به‌رپرسانی عێراقی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركراوان ئاگادار بكه‌نه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی دژیان و هه‌لیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن تا به‌رگری له خۆیان بكه‌ن له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی بێلایه‌ندا، وه‌ك له یاسای عێراقیدا هاتووه. ده‌بێت به‌رپرسان ڕێگه بده‌ن به چاودێرانی بێلایه‌ن سه‌ردانی هه‌موو به‌ندیخانه‌و سه‌نته‌ره‌كانی سكرین كردن بكه‌ن.
حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ڕه‌تیكردۆته‌وه هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر ژماره‌ی كوژراوان و ده‌ستگیركراوانی كاتی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی فه‌لوجه دوای ئۆپراسیۆنه‌كه بڵاوبكاته‌وه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕایی پێشكه‌ش كردنی چه‌ندین داواكاری له‌وباره‌یه‌وه له‌لایه‌ن هیومان ڕایتس ۆوچ. ده‌بێت به‌رپرسان ژماره‌ی كوژراوانی به‌ره‌كانی شه‌ڕو قوربانیانی هاووڵاتی مه‌ده‌نی و ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ده‌ستگیركراوان كراوه‌ته‌وه.
لاما فەقیه ووتی، پێویستە ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه به‌ندیخانه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی سكریكردن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن تێبگه‌ن له‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه له چ بارودۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌بن، بۆیه ده‌بێت به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه‌و چاودێریان بكه‌ن و له ڕوانگه‌ی بێتاوانیه‌وه ته‌ماشایان بكه‌ن.''